(سبەى):
وەزیرى دەرەوەى چین
دەستپێشخەریەک بۆ چارەسەر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێشنیار دەکات کە لە پێنج خاڵى
سەرەکیی پێکهاتوە.
لە نۆیەمین کۆبونەوەى کۆڕبەندى
هاریکارى (عەرەبیی – چینی)، وانگ نی وەزیرى دەرەوەى چین پێشنیازێکى پێنج خاڵى
لەبارەى بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیریی و گەشەپێدان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست خستە
بەردەم وەزیرانى دەرەوەى عەرەب و ئامادەیی وڵاتەکەى نیشاندا بۆ هاوکاریکردنى
وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە تێپەڕاندنى کێشەکانیان و بونیادنانى رۆژهەڵاتێکى
سەقامگیرو پێشکەوتو.
وەزیرى دەرەوەى چین لەو
کۆبونەوەیەدا کە بەشێوەى ڤیدیۆ کۆنفرانس ئەنجامدرا رایگەیاند "سەقامگیریی و
ئارامیی لە جیهاندا بەبێ ئارامیی و سەقامگیریی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەدى
نایەت" جەختیشى لە ئامادەیی وڵاتەکەى کردەوە بۆ هاوکاریکردنى رۆژهەڵاتى
ناوەڕسات لە پێناو تێپەڕاندنى کێشەکان و بەرەو پێشبردنى ئەم ناوچەیە.
دەستپێشەخەریەکەى چین بریتیە لە؛
رێزگرتنى یەکتر، پابەندبون بە داد پەروەریی و یەکترخوێندنەوە، پابەندبون بە رێگریی
کردن لە بڵاوبونەوەى چەکى ئەتۆم، کارکردنى پێکەوە بۆ جێبەجێکردنى ئاسایشى
کۆمەڵایەتى، خێرا کردنى ئاڕاستەى کارکردن بۆ گەشەپێدان.
وانگ نى، وتیشى:"دەبێت
گەلانى ئەم ناوچەیە بەدەستى خۆیان دوا رۆژى خۆیان بونیاد بنێن و وڵاتەکانیان
بەڕێوەبەرن."
داواشى لە وڵاتانى زلهێزى جیهان کرد دەستهەڵگرن لە سیاسەتى
دەستوەردان لە کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لێگەڕێن "گەلان بە ئیرادەى
خۆیان وڵاتەکانیان بەڕێوەبەرن."
هەروەک جەختى کردەوە لەوەى وڵاتەکەى
وەک ئەندامێکى سەرەکیى لە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کار بۆ پارێزگارى لە
سیستمى ئێستاى بەڕێوەبردنى جیهان دەکات.