(سبه‌ی):
له‌سه‌ر بانگێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئێران و بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوانیان، به‌سه‌ردانێكی یه‌ك رۆژه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
چین گه‌یشته تاران و بڕیاریشە رێککەوتنی (25) ساڵە لە نێوانیاندا ئیمزا بکرێت.
دوای بانگێشتكردنی له‌لایه‌ن محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (26/3/2021) وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری
چین به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تاران و ئامانجی سەردانەکەش گفتوگۆكردن و به‌هێزكردنی
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو وڵاتە له رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت و
له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن رۆحانی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و هاوتا
ئێرانییه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه، دواتریش سه‌ردانی سعودیه و توركیا و ئیمارات و به‌حره‌ین
و عوممان ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌عید خه‌تاب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئێران به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند؛ له‌چوارچێوه‌ی
دۆزینه‌وه‌ی به‌شداریكردن و كاری هاوبه‌شی ستراتیژیی له نێوان هه‌ردو وڵات و
گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،
گفتوگۆ دەکرێت.
لای خۆشیه‌وه هوا تشون ئینگ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
چین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ویستی
وڵاته‌كه‌ی بۆ كاری هاوبه‌ش و هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانی هەواڵی فارسی نزیک لە
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکرد، لە چوارچێوەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی چین،
بڕیار سبەینێ شەممە رێککەوتنی گشتگیری هاوبەش لەنێوان ئێران و چین لەژێر ناوی
رێککەوتنی (25) ساڵە لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی هەردولا ئیمزا بکرێت.