گەلەری 10:12 - 28/09/2020

وێنە؛ بەهەشتی برنج لەسەر زەوی

+ -

(سبەی):
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم تا مانگی ئازار، ماوەی چاندن و پێگەیشتنی برنجی بەناوبانگی ڤێتنامییە.

چاندنی برنج بەشێوەیە پلە پلە لە قەدپاڵی شاخە هەمیشە سەوزەکانی ڤێتنام دەگەڕێتەوە بۆ چوار سەدە لەمەوبەر، جوتیارانی ئەو ناوچەیە، ساڵانە لەو وەرزەدا تەواوی توانای خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ بەرهەمهێنانی باشترین جۆری برنج لە جیهاندا.

کێڵگەکانی برنج لە ناوچەی موتسانگ چای لە ڤێتنام، سەرەڕای ئەوەی ناوەندێکی گەورەی بەرهەمهێنانی برنجە، لە هەمانکاتدا بوەتە شوێنێکی گەشتیاریی و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران سەردانی ئەو سروشتە جوانە دەکەن و وێنەی یادگاریی لێ دەگرن.