(سبەی):
زۆرینەی خەڵک بەدوای خواردنێکی تەندروست و پڕ لە وزەدا دەگەڕێت بۆ ژەمی بەیانیان،
بیرۆکەکە خۆی لە خواردنێکی سوکی بێ چەوریی و شەکردا دەبینێتەوە، بەڵام توێژەران
پێچەوانەی ئەوە دەڵێن.
توێژەرانی بواری خوراک ئاشکرای دەکەن، هەندێک خۆراکی سوک و پڕ وزە هەن کە
دەکرێت لە لیستی سەرەکیی ژەمی بەیانیاندا بن، کە دەتوانرێت لە ماڵ و لە دەرەوە و
تەنانەن شوێنی کاریش بخورێت، کە بۆ ماوەیەکی زۆر گەدە پڕ دەکات و لە هەمانکاتدا
چالاکیی دەبەخشێت و دەستپێکێکی باشە بۆ رۆژێکی نوێ.
چەرەسات
چارەسات بڕێکی باش چەوری و پرۆتین و ریشاڵی تێدایە، لەکاتی خواردنیدا بۆ
ماوەیەکی زۆر هەست بە تێریی دەکەیت، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی کەم کالۆری تێدایە،
بەتایبەتی چەرەسی برژاو.
میوە
دەتوانیت ژەمی بەیانیت جیاواز بێت لە ژەمە ئاساییەکانی وەک کەرە و پەنیر و
ماست، لەبری ئەوە میوە لە ژمی بەیانیدا بخورێت بەتایبەتی سێو و مۆز و شوتی و کاڵەک
و ئەڤۆگادۆ و هەرمێ و پرتەقاڵ.
سەوزە
خواردنی سەوزە لە ژەمی بەیانیان زۆر سود بەخشە، لەگەڵئەوەی سوکە لەسەر
گەدە، لەهەمانکاتدا ریشاڵی زۆری تێدایە و لەکاتی خواردنیدا بۆ ماوەیەکی زۆر هەست
بە برسێتی ناکەیت، شارەزایانی بواری خۆراک خواردنی گێزەر و خەیار لە ژەمی بەیانیدا
بە گرنگ دەزانن.
پەتاتە
پەتاتەی برژاو یان ئامادەکرا و لە فڕندا زۆر تەندروستە بۆ ژەمی بەیانیان
ئەگەر باینجان یان کولەکەی برژاوی لەگەڵدا بێت و هەرسێکیان پێکەوە سورنەکرێنەوە،
بەڵکو لە فڕندا ئامادەبکرێن زۆر تەندروست و پڕ وزەن.
قاوەی رەش
قاوەی رەش، لەگەڵ کەمێک لە چارەسات ژەمێکی نمونەیی و بەتام و بەسودە،
لەبەرئەوەی لەکاتی خەوتندا رێژەی شەکر لە خوێندا دادەبەزێت، بۆیە خواردنی
پارەچەیەک قاوە، یان قاوەیەکی رەشی تاڵ لە بەیانیدا زۆر گرنگە بۆ هاوسەنگی لەش و
دەستپێکی رۆژێکی نوێ.
هێلکەی کوڵاو
هێلکەی کوڵاو، بە ئاسانیی ئامادە دەکرێت و هەرزو گەدە پڕدەکات و وا دەکات
بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە برسێتی نەکەیت، بۆیە شارەزایانی بواری خوۆراک پێشنیاز
دەکەن، هێلکەی کوڵاو لە لیستی سەرەکیی خواردنی بەیانیاندا بێت.