(سبەی):
"رەنگدانەوەی
بەرنامەو پاکێج و دروشمەکانی گۆڕان لەرێککەوتنی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی
هەرێمدا" نوێترین راپۆرتی
بەراوردکاری و شیکاری ژوری تویژینهوهی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانەو تیایدا تیشک
خراوەتەسەر، جێکردنەوەی بەرنامەو ئەجێنداکانی
بزوتنەوەی گۆڕان لەنێو خاڵەکانی رێککەوتننامەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی
هەرێم لەگەڵ پارتیدا.
بەپێی راپۆرتەکە کە لەلایەن گەیلان عەباس-ەوە ئامادەکراوە، زۆرینەی ئەو خاڵانەی
لە رێککەوتنەکەدا هاتون بە رێژەیەکی زۆر، بریتین لەو پاکێج و کارنامانەی رابردو کە
بزوتنەوەی گۆران بۆ پرسەکانی خزمەت و چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی، گۆڕینی سیستەمی سیاسی
و بەدامەزراوەیکردنی پەیوەندییەکان و تا فەراهەمکردنی ئازادی سیاسی و رۆژنامەوانی
و لەگەڵ بەدیهێنانی یەکسانی و دادپەروەری، جەختی لەسەر کردونەتەوە. لەم قۆناغەشدا
توانیویەتی هەمو ئەو پرەنسیپ و بنەما سەرەکیانە بکاتە کۆڵەکەی بنەڕەتی رێککەوتنی لەگەڵ
پارتی دیموکرات بۆ چوار ساڵی داهاتو.
وەک لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، چوار
ساڵی ئایندە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، چوار ساڵی گرنگ و چارەنوسسازە، لەپێناو خزمەتکردن
و جێبەجێکردنی بەرنامەو ئەجێنداکانی، لەگەڵ تێپەڕاندنی هەمو ئەو بەربەستانەی لەماوەی
رابردودا هاتنە بەردەمی.
هاوکات لە چەند خاڵێکدا زەمانەتی
سەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و رێککەوتننامەکەی رونکردنەوەتەوەو تیایدا هاتوە "پێویستە
بزوتنەوەی گۆڕان بەرنامەو پلانی درێژخایەنی تایبەت دابڕێژێت بۆ ئەو وەزارەت و دەستانەی
وەریان دەگرێت، هاوکات کار لەسەر بەرنامەی هەڵبژاردنەکانی بکات، بەدیاریکراویش لەو
سێکتەرانەی کە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی گۆڕانەوە، گوێگرتن لەهەمو ئەو تێبینی و سەرنجانەی
لەبارەی رێککەوتنەکەوە دەوترێت، چ رەخنەکان، چ ئەوانەی پەسەندی دەکەن. بەئامانجی
سود وەرگرتن لە زۆرترین سەرنج و رەخنەو پێشنیار. سوربون و بەردەوامی بزوتنەوەی گۆران
لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەکە، بە پێی ئەو سەقفە زەمەنیەی دیاریکراوە لە
ئەولەویەتی کارەکانی ئەم کابینەیە بێت.
رۆژی (18)ی شوباتی (2019) رێککەوتننامەی پێکهێنانی
حکومەت لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان واژۆکرا. رێککەوتننامەکە نزیکەی (25)
خاڵی لەخۆ گرتوە و بەسەر دو ئاستدا دابەشکراوە، ئاستی عێراق و ئاستی هەرێمی
کوردستان.
هاوکات لەگەڵ
واژۆکردنی رێککەوتنەکەدا، دەقی رێککەوتنەکەش بۆ رای گشتی و هاوڵاتیانی هەرێمی
کوردستان بڵاوکرایەوە، بەو ئامانجەی هاوڵاتیان ئاگاداری ناوەرۆکی رێککەوتنەکەبن و
ئەو لایەنانەش کە سەرنج و رەخنەیان لەبارەی رێککەوتنەکەوە هەیە، بەشێک لەنیگەرانیەکانیان
بڕەوێتەوە.
دەقی راپۆرتەکە
کلیک لێرە بکە