(سبەى):
فڕۆکەوانێکى
هێڵى فڕۆکەوانیى ئیمارات لە دۆخێکى ناجێگێرى کەشوهەوادا فڕۆکەکەى لە کارەسات و کەوتنە خوارەوە لە کاتى نیشتنەوەدا دەپارێزێت و
میدیاکانیش کۆنترۆڵکردنى فڕۆکەکە بە "پاڵەوانیى" ناودەبن.
دواى
ئەوەى فڕۆکەیەکى جۆرى بۆینگ (777)ى هێڵى فڕۆکەوانیى ئیمارات لە گەشتێکدا بۆ
برەیتانیا دەکەوێتە ژێر کاریگەریى گەردەلولى (دیانا) پێش نیشتنەوەى لە فڕۆکەخانەى
نیوکاسڵ و زۆرى نامێنێت توشى کارەسات ببێت، بەڵام فڕۆکەوانەکە سەرکەوتوانە دۆخەکە کۆنترۆڵ
دەکاتەوە و بێ ئەوەى هیچ زیانێک بە فڕۆکەکە و سەرنشینەکانى و فڕۆکەخانەکە و
دەوروبەریشى بگەیەنێت.
جۆناسان
وینتۆن، ئەو کەسەى ڤیدیۆکەى تۆمار کردوە دەڵێت:"لەو کاتەدا خێرایى با (56کم)
بو لە سەعاتێکدا، فڕۆکەکە رەزامەندى نیشتنەوەى پێدرا، دواى گەیشتنى بە زەوى دو
بارە بەرزبوەوە بۆ ئەوەى دواتر هەوڵێکى دیکەى نیشتنەوەى سەرکەوتوتر بدات، تائێستا
هیچ نیشتنەوەیەکى هاوشێوەم نەبینیوە لەو فڕۆکەخانەیە".
لاى
خۆیەوە رۆژنانەى "میرەر"ى بەریتانى کارى فڕۆکەوانەکە لەگەڵ ئەو دۆخە بە
نمونەیى و "پاڵەوانێتى" وەسف دەکات و ئەوەى خستوەتەڕو دواى سەرکەوتنى
هەوڵەکەى فڕۆکەکە گەڕاوەتەوە دوبەى.