Skip Navigation Links
سه‌ره‌کی
ئێمه‌
ئه‌رشیف
رێبه‌ری رۆژنامه‌وانی
وه‌رزش
بیروڕا
1234567
serokfaxri
 ده ست خوشی‌ له كاك نه وشیروان ده كه م بو ئه م بو ئه م پیشنیاره چاكه ی‌ هیوادارم له به ریزیان زیاتر هه ول و ماندوبون تر بدات بو ئه م ولاته مان دوباره زور سوپاست
ریباز قه‌شانی
 ئاماده‌کردنی پروژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی دیهاته‌کانی کوردستان به‌ده‌ست وپینوسی کاک(نه‌وشیروان مسته‌فا) و پشتگیری کردنی له‌لایه‌ن کاک(زرارتاهیر)سه‌روکی لیژنه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌له‌په‌رله‌مانی کوردستان ، جیگه‌ی ده‌ست خوشییه‌.... ئه‌م جوره‌پروژه‌یه‌ش به‌لگه‌ی له‌بیرنه‌چونه‌وه‌ی سه‌رده‌می شاخ وپاداشتی ئه‌وسای دیهاتیه‌کانه‌ ، چونکه‌ شورش له‌لادیکانه‌وه‌پیی گرتو ، گوندنشینه‌کانیش راژینی لانکه‌ی شورشه‌کان بوون ریباز قه‌شانی ...... ئیرله‌ندا
زانیار
 سڵاو .. ده‌ست خۆش بۆ پێشکه‌شکردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر کشت وکاڵی خۆمان په‌ره‌ی پێ بدرایه‌ ، چه‌ند ساڵه‌ چاوه‌ڕوانی درواسێ کانمان نا ئه‌بوین ته‌مه‌ته‌ و خه‌یارمان بۆ بنێرن ، وه‌ڵاهی من زۆر ده‌مێکه‌ خه‌فه‌ت بۆ پرؤژه‌یه‌کی وا ئه‌خۆم و هه‌میشه‌ له‌ بیرمدا بوه‌ ، باشه‌ پێم سه‌یره‌ من به‌م ساده‌یه‌ی خۆم بیر وهۆشم لای پڕۆژه‌یه‌کی وا هه‌یه‌ ، ئه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتداران و خاوه‌ن بڕوانامانه‌ی کوردستان بۆ پڕۆژه‌یه‌کی وایان پێشکه‌ش نه‌کردوه‌ _؟ یان کردویانه‌ و گوێیان لێ نه‌گیراوه‌.
reb
 به‌رێز كاك نه‌وشیروان تكایه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ جارێ كامڵ نیه‌ و ئیستا مه‌یخه‌ره‌ راپۆرتی كۆتایی ,له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستده‌كریت حكومه‌ت به‌ گرنگی ده‌دات به‌م پرۆژه‌یه‌ بۆیه‌ باشتره‌ به‌رێزتان كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ بكه‌ن و خه‌لكی لادێكان و پسپۆران تییدا لایه‌نه‌ باش و لاوازه‌كان بخه‌نه‌ روو وپیشنیازی تازه‌شی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن...من وه‌ك ئه‌ندازیاریك ده‌مه‌ویت داوا له‌ به‌رێتان ده‌كه‌م بانگیشتی من و چه‌نده‌ها كه‌سی تر بكه‌ن كه‌ شاره‌زاییان هه‌بیت له‌ كشتوكال و ئاودیری دا و تكایه‌ با ئه‌م رایانه‌ وه‌لام بدرینه‌وه‌ بۆ هه‌مان ئیمه‌یل كه‌ پیی ناردراوه‌...به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌
payraw
  ده‌ست خوش به‌راستی‌ كوردستان پیویستی‌ به‌ پروژه‌ی‌ وایه‌ نه‌ك گوندی‌ ئه‌لمانی ‌و.....
د.سامان
 ده‌سته‌كانت ده‌گوشم بۆ ئه‌م پرۆژه‌ به‌ نرخه‌ ده‌بوایه‌ پێش چه‌ند ساڵێك به‌م شێوه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرایه‌، گرنگی دان به‌ بواری كشتوكاڵی (ڕووه‌كی و ئاژه‌ڵداری) به‌پێی زانستیانه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ما هه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی بوژاندنه‌وه‌ی دێهاته‌كان، به‌سه‌ بێ به‌رنامه‌یی و به‌ فیڕۆدانی دارایی بۆ كاری بێ ئامانج.
شیروان
 من ماوه‌یه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ سوپاى كۆریا كارم كردووه‌و سه‌فه‌رێكى ئه‌و وڵاته‌شم كردووه‌، وڵاتى كۆریاى باشوور له‌ رووى پێوانه‌وه‌ هه‌ر به‌قه‌د ئه‌م به‌شه‌ى كوردستان ده‌بێت به‌ناوچه‌ دابراوه‌كانیشه‌وه‌، به‌ڵام له‌ رووى بوونى زه‌وى كشتوكاڵى و ئاودا ناگات به‌ 10٪ كوردستان، ئه‌وان دواى جه‌نگى ناوخۆى كۆریا 1950-1953 بزووتنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌یان به‌رپا كرد به‌ناوى بزووتنه‌وه‌ى گوندى نوێ، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ سه‌ره‌تاى گه‌شه‌كردنى ئابوورى وڵاته‌كه‌یان بنیات نا، ده‌كرێت ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى به‌رێز كاك نه‌وشیروان به‌هه‌مان ناو ناو بنێین و دڵسۆزانیش هه‌مان قۆڵ و باسكى لێ هه‌ڵكه‌ن و سه‌ره‌تایه‌كى باش بنیات بنێن بۆ دابین كردنى ئه‌منى خۆراك و پاشانیش ئابورییه‌كى به‌هێز..
ريبين
 من وه‌ك خه‌ڵكی‌ یه‌كێك له‌ لادێكانی‌ كوردستان ده‌ست خۆشی‌ له‌ به‌ڕێز كاك نه‌وشروان ده‌كه‌م بۆ باس كردنی‌ یان دانانی‌ برۆژه‌یه‌كی‌ له‌م شێوه‌یه‌ چونكه‌ تاكه‌ كه‌سه‌ كه‌ باسی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ لادێكانی‌ كوردستان كردووه‌ بۆ ئێمه‌ی‌ لادێنشینه‌كان هه‌میشه‌ له‌ ڕاو بۆچونه‌كانی‌ به‌رێزیانین.............
سیروان هاشم
 ده‌ستخۆشی‌ له كاك نه وشیروان بۆ ئه‌و ها پرۆژه‌یه‌ به‌و هیو یه‌ ی‌ په‌ڕله‌ مانی‌ كوردستان پڕوَژه‌كه‌ی‌ له‌ به‌رچاو بگرن و بیكه‌نه‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ ساڵَی‌ دا هاتوی‌ حكومه‌ تی‌ هه‌ رێمی‌ كوردستان بۆ به‌ره‌وپێَشچونی‌ ژێَرخانی‌ ئابوری‌ كوردستان .و چاوه‌ڕِو نی‌ پرۆَژه‌ی‌ گه‌وره‌تر له‌به‌ڕِێَزت ده‌كه‌بن
عه‌بدول
 پروَژه‌كه‌ی‌ كاك نه‌وشیروان زۆَرباشه‌ وله‌خزمه‌تی‌ كوَمه‌لاَنی‌ خه‌ڵكه‌ چونكه‌ زوَربه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ شار وخزمه‌تگوزاری‌ و هه‌ڵاوسان چاره‌سه‌ر ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم بایه‌خی‌ پێبدات، من ده‌پرسم ئایاهوَكاری‌ سه‌ره‌كی‌ چوَڵكردنی‌ گونده‌كان له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌ ته‌نها ووشكه‌ ساڵی‌ بێ‌به‌رووبوومیه‌،نه‌خێر گه‌نجی‌ لادێ‌ هه‌مووی‌ چاوی‌ له‌ چه‌كداریه‌ و دووله‌دوای‌ ڕاپه‌رینه‌وه‌ ژنی‌ كورد یان لادێنشین فێری‌ ژیانی‌ شاربوونه‌و ئاماده‌نین له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بچنه‌وه‌ لادێ‌: پێشنیازده‌كه‌م : گه‌نجانی‌ لادێ‌ به‌ چه‌كدار وه‌رنه‌گێرین وحكومه‌ت پروَژه‌یه‌كی‌ كشتوكاڵی‌ سه‌رده‌میانه‌ی‌ هه‌بێت بوَیان ، ژنانی‌ لادێش (میكانیزمێك یان هاندانێك )بدوَزرێته‌وه‌ بوَئه‌وه‌ی‌ ئاره‌زووی‌ گه‌رانه‌وه‌بكه‌ن بوَژیانی‌ لادێ‌ وهه‌مووپێداویستیه‌كانی‌ شاریان بوَدابین بكرێ‌.
مير جاف
 به‌راستی‌ ئه‌گه‌ر كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی‌ به‌رێز كاك نه‌وشیروان بكرێت به‌ته‌واوه‌تی‌ ئامانجی‌ خۆی‌ ده‌پبێكێت هیوادارم لایه‌نی‌ به‌رپرس ره‌چاوی‌ ئه‌و راستیه‌ بكات، دڵنیابن ئه‌م پرۆژه‌ی‌ به‌ڕێزیان ئه‌گه‌ر كه‌سێكی‌ بیانی‌ پێشكه‌شی‌ بكردایه‌ له‌گه‌وره‌و بچوكی‌ به‌رپرسه‌كانمانه‌وه‌ ئه‌كه‌وتنه‌ مه‌دح و پیا هه‌ڵدانی‌، ئێستاش پێویسته‌ به‌چوی‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یربكرێت و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران سوپاسی‌ ئه‌و پرۆژه‌ به‌نرخ و ده‌گمه‌نانه‌ بكه‌ن كه‌بیریاری‌ مه‌زنی‌ كورد كاك نه‌وشیروان پێشكه‌شی‌ ده‌كات چونكه‌ بایه‌خێكی‌ گه‌وره‌یان بۆسه‌ر هه‌رێم ده‌بێت ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ‌ بكرێن.
rebwar
 ته‌نها خالیك كه‌ نه‌نوسراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ ...كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سوود مه‌ند ده‌بن له‌ م پروژه‌یه‌دا پیویسته‌ نه‌یه‌ڵن كه‌ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كاندا ملك و مه‌صله‌حه‌تی زه‌وی و زاریان هه‌بیت ...بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ وه‌ك سه‌یرانگایه‌ك به‌كارنه‌هیننن و بۆ پشوودان بچنه‌وه‌ بۆ لادی‌ كان و كریَكاری بۆ بگرن و خۆیان له‌ دووره‌وه‌ سه‌ربه‌رستی بكه‌ن
فه‌تاح مه‌مه‌ند
 له‌ دونیادا دوو جۆر سیسته‌می ئابووری ئه‌کرێت بوونی هه‌بێت‌، سیسته‌می ئابووری بازاڕی ئازادو سیسته‌می ئابووری سۆسیالیستی. له‌ سیسته‌می بازاڕی ئازاددا، سیسته‌می هه‌رکه‌س بۆخۆی..هی خۆم بؤ خۆم، هی تؤش ده‌خۆم کار ده‌کات، ده‌وڵه‌ت‌و حکومه‌ت زۆر گوێ ناداته‌ ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵک‌و چارنووسیان، وه‌ک‌و ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریکاو که‌نه‌داو ئه‌وروپادا هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی له‌وێ ئه‌یبینین له‌ ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتن هه‌مووی یان هی کۆمپانیا تایبه‌ته‌کانه‌ که‌ بۆ قازانجی خۆیان بره‌و به‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ ئه‌ده‌ن یان هی پاره‌ی خه‌ڵکه‌ وه‌کو باشی ڕێگاوبان‌و هتد(هه‌موو خاوه‌ن سه‌یاره‌یه‌ک ئه‌بێت ساڵانه‌ له‌ 100 دۆلاره‌وه‌ بۆ 400 دۆلار بدات به‌ ده‌وڵه‌ت هه‌قی ڕێگاو بان)...... ئه‌م گؤڕانکاریه‌ی کاک نه‌وشیروان ته‌رحی کردووه‌ به‌ بۆچونی من سیسته‌مێکی نوێ‌ی ئابووری پێوسته‌ که‌ له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ گؤڕینی سه‌رخانه‌که‌یه‌، ئه‌مجار ئه‌توانین دوای ئه‌وه‌ کار بؤ گؤڕینی ژێرخانه‌که‌ش بکه‌ین. سیسته‌مێک که‌ ئه‌گه‌ر داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌م ووڵاته‌ بۆ خیرو خۆشی‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سه‌رف بکات(نه‌ک 90 له‌ سه‌دی بچێته‌ گیرفانی تاکه‌کانه‌وه‌) پێم وایه‌ له‌ ماوه‌ی 5 تا 10 ساڵدا، ستانداردی ژیان له‌م ووڵاته‌دا ئه‌بێته‌ به‌رزترین ئاستی باشی له‌ دوونیادا...
kamo
 ئه‌م پڕؤژه‌یه‌ دوای هه‌ندێك گۆڕانکاری وپێشو پاش خستنی هه‌نێك له‌ بڕگه‌کانی دوای ئه‌وه‌ی که‌ده‌سته‌یه‌کی پڕۆفیشنال پیاداچوونه‌وه‌ی پێویستی تێدا بکات،ده‌بێته‌ پڕۆژه‌یه‌کی ستراتیژی گرنگی بێ وێنه‌ بۆ کوردوستان چونکه‌ تاکه‌ ڕێگه‌چاره‌ی پته‌وکردنی ژێرخانی ڕوخاوی کوردوستان ته‌نها به‌بوژاندنه‌وه‌ی دێهاته‌کانی کوردوستانه‌وئه‌ویش به‌بوژاندنه‌وه‌ی که‌رتی کشتوکاڵیو ئاژه‌ڵداری که‌ هه‌موو پێداویستیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی له‌کوردوستاندا هه‌یه‌ ،وه‌ك زه‌ویه‌کی زۆری کشتوکاڵیوسه‌رچاوه‌ی ئاو و توانایه‌کی گه‌وره‌ی مرۆیی،بمانه‌وێو نه‌مانه‌وێت کوردوستان هه‌تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی تر زۆر ئاسته‌مه‌ ببێت به‌ووڵاتێکی پیشه‌سازی چونکه‌ پێویستیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی پیشه‌سازی له‌توانای مادیو ته‌کنیکی هێشتا زۆر زۆر دوورن. له‌و خاڵه‌گرنگانه‌ی که‌ بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ باس نه‌کراوه‌ له‌بڕگه‌ی ئاژه‌ڵداریدا بۆ نمونه‌ دانانی کارگه‌ی شیره‌مه‌نی واته‌ [معمل ألبان] که‌ده‌بێته‌ هۆی ساغ کردنه‌وه‌ی به‌روبومی ئاژه‌ڵه‌کان و له‌هه‌مان کاتدا به‌ستنه‌وه‌ی جوتیار به‌خاکه‌که‌یه‌و دڵنیا بوونی خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کان بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌سه‌ده‌ها گه‌نجو بێکار ده‌توانن له‌و کارگانه‌و کێڵگه‌کانی سه‌ر به‌و کارگانه‌ کاربکه‌ن،پاشان له‌مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی که‌له‌به‌روبومی شیره‌وه‌ دروستده‌بن ڕزگارمان ده‌بێت.ئه‌م خاڵه‌م به‌نمونه‌ هێنایه‌وه‌ بێگومان چه‌نده‌ها خاڵیتر هه‌یه‌ که‌دانوستانی له‌سه‌ربکرێت به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا نه‌بوه‌ به‌پڕۆژه‌یه‌کی فه‌رمی کاتی ئه‌و بابه‌ته‌ نیه‌ ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌زۆرگرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بێگومانم له‌وه‌ی کاك نه‌وشیروانیش چاك ئه‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕژه‌یه‌ پێشكه‌شی ئه‌م په‌ڕله‌مانه‌ گۆجه‌ و خه‌واڵوه‌ بکاتو هه‌روه‌ها که‌دێته‌ سه‌ر دانانی لیژنه‌ی باڵا به‌م جێگری سه‌رۆکی حوکومه‌تووه‌زیرانه‌ی ئێستاوه‌و که‌دێته‌ سه‌ر بڕگه‌ی نابێت بهێڵرێت بۆ ئه‌م قه‌زا بێ هه‌یبه‌ته‌ی ئێستا ، ئه‌وه‌ له‌ئێستاوه‌ وه‌به‌داخێكی زۆره‌وه‌ پڕۆژه‌که‌ زینده‌به‌چاڵ ده‌کرێت.
Farhad
 ده‌ستخۆش بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، به‌لام دره‌نگ خسته‌ به‌رده‌م لێپرسراوان، چونكه‌ ئه‌وان ده‌مێكه‌ ده‌ستیان كردوه‌ به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كان به‌ڵام به‌شێوازێكی‌ تر هه‌موویان كردوه‌ به‌ناوی‌ خۆیانه‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا نایه‌ڵن كورد له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ئیش بكه‌ن، بۆنمونه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ 800 دۆنمیه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر دروستكراوه‌ له‌ ئه‌فه‌ریقاوه‌ كرێكارییان بۆ هێناوه‌ نه‌ك هه‌ولێری‌ ئیشی‌ تیا بكه‌ن..........
په‌ڕه‌ی -1- له‌ کۆی -7- په‌ڕه‌
1234567
    

بیروڕای خۆت بنێره‌

تکایه‌ له‌ ناردنی هه‌ر سه‌رنج و بۆچونێکدا ره‌چاوی ئه‌م تێبینیانه‌ بکه‌:
                                                                                                                          

1 – ده‌توانیت راو بۆچوونه‌که‌ت به‌ رێنوسی عه‌ره‌بی یان لاتینی بنێریت.

2 – نوسینه‌که‌ت دووربێت له‌ ناو زراندن.

3 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ ئه‌و برگانه‌ لا بدات که‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان سایته‌که‌ روبه‌روی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌کاته‌وه‌.

4 – سبه‌ی بۆی هه‌یه‌ راوبۆچونه‌کان له‌ شوێنی دیکه‌دا بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێته‌وه‌.

5 - ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی بڵاوده‌کرێنه‌وه‌ گوزارشت له‌ راوبۆچوونی سبه‌ی ناکه‌ن.

 
ناو :
 
ئیمه‌یڵ :
   
  
بیروڕا :
   
  
    
نوسینه‌کانی تری نوسه‌ر
 له‌ هاوخه‌باتیه‌وه‌ بۆ ته‌خوین
 له‌ نێوان مام جه‌لال و من دا
ئازاری 1999 - شوباتی 2001
 خه‌ون یان مۆته‌که‌
دیوی ناوه‌وه‌ی روداوه‌کانی کوردستانی عیراق
 خوێندنه‌وه‌یه‌کی کوردی‌ بۆ رێکه‌وتنی ئه‌مه‌ریکی – عیراقی
  پرسی که‌رکوک: کورد له‌ گه‌ڵ تورکمان چی بکات؟
 دوای ئه‌م هه‌مو ره‌خنه‌یه‌ ئینجا چی؟
 نوینه‌رایه‌تی کورد
له‌ ده‌زگای بڕیاردانی سیاسی عیراق دا:
چی کردوه‌ و ئه‌بو چی بکردایه‌؟
 هه‌لێكی مێژویی به‌ڵام له‌ ده‌س چو !
 ئێمه‌ و ئه‌وان: ناکۆکیه‌کانمان له‌ سه‌ر بێدادی له‌ دابه‌شکردنی موچه‌دا
 ته‌نیا بۆ بیر هێنانه‌وه‌: پرسی ده‌ستور
 رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌
 حیزب و حوکم: ئه‌زمونی کوردستان
 مفاوه‌زاتی به‌ره‌ی کوردستانی - به‌عس (1991)
 کێشه‌ی نه‌وت: له‌ نێوان حکومه‌تی ناوه‌نـدی و حکـومه‌تی هـه‌رێم دا
 ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئێمه‌: له‌ خه‌می کێ دان جگه‌ له‌خۆیان؟
 یاداشته‌کانم له‌ مه‌جلیسی حوکمدا
 دیسانه‌وه‌ ماده‌ی 140:
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی جیاواز
  كێ به‌‌رپرسه‌‌ له‌‌ جێبه‌‌جێ نه‌‌بونی ماده‌‌ی 140؟ئه‌‌مریكا، عه‌‌ره‌‌ب‌ یان كورد؟
 عه‌‌ره‌‌ب له‌‌ كوردستاندا مه‌‌ترسی دروستده‌‌كه‌‌ن یان له‌‌ ئاوه‌‌دانكردنه‌‌وه‌‌دا به‌‌شداریی ده‌‌كه‌‌ن؟
 گۆڕان لێره‌وه‌ ده‌س پێ ئه‌کا: جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له‌ حکومه‌ت
 

Sbeiy.com © 2007-2009 All rights reserved    
خواردنی‌ بنێشت هۆكارێكه‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ مێشك به‌کارهێنانی حه‌پی‌ به‌هێزكردنی‌ ماسولكه‌و توشبون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌رو عێراق له‌ ساڵی‌ 2013دا ده‌توانێت به‌ ته‌واوه‌تی‌ وزه‌ی‌ كاره‌با دابین بكات په‌یامنێرانی‌ بێسنور: له‌ماوه‌ی‌ جه‌نگی‌ عێراقدا 230 رۆژنامه‌نوس كوژراون به‌غدا: له‌ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌دا، 22 که‌س کوژران و برینداربون هه‌رێمی کوردستان: ئه‌نجامی‌ خولی‌‎ ‎دوه‌می ئه‌زمونه‌ گشتییه‌كانی‌ ‏قۆناغی ئاماده‌یی راگه‌یه‌نرا‏ په‌رله‌مانتار‌و پسپۆڕێكی‌ یاسایی‌ كورد، نه‌خشه‌ رێگایه‌كی‌ یاسایی‌ ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌کات پاش 20 رۆژ له‌زیندانی کردنی، فه‌رمانی‌ لێبوردن بۆ بورهان حه‌مه‌خان ده‌ركراو ئازاد ده‌كرێت سۆران: له‌روداوێکی نادیاردا، ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵ کوژرا ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ نیگه‌رانه‌ له‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ ئێران له‌مانگی رابردودا، نزیكه‌ی 56 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ‌كراوه‌ میسر: به‌رادعی‌ داوا‌ له‌هاوڵاتییان ده‌کات بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارله‌مان بکه‌ن عێراق: به‌هۆی‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ پارێزگاری واست له‌سه‌ر كارلابرا عه‌لاوی‌ پێشبینی‌ ده‌كات مانگی‌ داهاتو حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت به‌رپرسی نوسینگه‌ی خانه‌قینی رێكخراوی به‌در بۆ (سبه‌ی): پێویسته‌ هێزی هاوبه‌ش له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌کان جێگیر بكرێت