گه‌لی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی پێویستی به چییه و هوشیارانی دڵسۆز و خۆنه‌ویست ده‌بێ چی بۆ بکه‌ن؟
بارودۆخی سیاسی کوردستان و باری گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان رۆژبه‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێ و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕێ نه‌کراو روو له زیاد بووندان. سه‌رکردایه‌تی فه‌رمی ئێستای کوردستان، سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی، که خۆیان زۆرجار خولقێنه‌ر و هه‌ندێ جار رێخۆشکه‌ری ئه‌م نه‌هامه‌تییانه‌ن، نه‌ك هه‌ر ئاماده نین کار بۆ چاره‌سه‌ری راسه‌قینه‌ی کێشه‌کان بکه‌ن، به‌ڵکو به‌و پێکهات و مێژووه‌ی که هه‌یانه ناتوانن کاری پاك و دڵسۆز به گیانی نیشتمانی و ناحیزبی بۆ بکه‌ن.
هه‌لومه‌رجی هه‌ڵکه‌وتووی کوردستانی باشور له 2003 ه‌وه:
له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه که به‌ریتانیا به زه‌بری ئاگر و ئاسن و گازی ژه‌هراو ی کوردستانی باشوری به عێراقی عه‌ره‌به‌وه لکاند هه‌لومه‌رجی نێو ده‌وڵه‌تی ئاوا باش، به لانی که‌م به ڕواڵه‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای به‌هار ی 2003 مان بۆ هه‌ڵنه‌که‌وتووه. هه‌لومه‌رجی مه‌وزوعی گونجاو بۆ کوردستان له‌مانه‌دا ده‌کرێ کورتبکرێنه‌وه:
1- ڕژێمی به‌عس که به شێنه‌یی خه‌ریکی جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی قڕانی کورد بوو، ئێستا له سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له حوکم ڕاماڵراوه.
2- سیسته‌می حوکم گێڕانی عه‌ره‌بی سوننه که له سه‌ره‌تای دروست کرانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه ده‌قی گرتبوو، گه‌لی کوردستان له سایه‌ی زه‌بر و زه‌نگیدا ماف خوراوی یه‌که‌م بوو سیستمی وه‌ک به‌عسی لێ که‌وتبووه‌وه، له‌وه ده‌کا به یه‌کجاری تێکشکێنرا بێ.
3- عه‌ره‌بی شیعه‌و سوننه‌ی عێراق له هه‌ردوو ئاستی جه‌ماوه‌ری و سه‌رکردایه‌تی سیاسی له گێژاوی دوژمنایه‌تی یه‌کتر دان. هیچ کام له‌م دوو هێزه ناتوانێ به ته‌نها حکومه‌ت دروست بکات هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی ئاژاوه‌ی توندوتیژی نێوانیشیاندا پشتیان به سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌ستووه که بۆ درێژه پێدانی عێراق که وه‌ك که‌تیره پێکه‌وه‌یان ببه‌ستێته‌وه.
4- له 1991 ه‌وه که‌موزۆر دوور له حوکمی سه‌دام ئه‌زموونی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه.
5- خه‌ڵکی کوردستان به گشتی هه‌ڵوێستی دۆستانه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکا هه‌یه که له زوڵمی سه‌دام ڕزگاری کردون. سه‌رکردایه‌تیه‌کی به‌توانا، لێزان و دڵسۆزی کوردستانی ده‌توانێ به په‌یڕه‌و کردنی رێوشوێنی دیپلۆماسی سه‌رده‌م ئه‌م خاڵه به قازانجی گه‌لی کوردستان له په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌کیه‌کانی به‌کار بهێنێت.
6- هه‌ردوو حکومه‌تی ئێران و سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له ژێر فشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌دان و که‌نارگیر کراون. په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا و ئه‌مه‌ریکاش وه‌ك به‌ر 2003 گه‌رموگوڕ نه‌ماون.
7- خه‌ڵکانی کوردستان دوژمنایه‌تیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر نیه و سه‌رکردایه‌تی سیاسی خۆیان به‌ره‌و ئاقار ی شه‌ڕی ناوخۆ نابه‌ن.
8- هه‌رێمی کوردستان جگه له داهاتی تایبه‌تی ناوخۆی 17% ی ته‌واوی بودجه‌ی زه‌به‌ندی عێراق له حکومه‌تی به‌غدا وه‌رده‌گرێ و خۆشی حوکمی پێوه ده‌کا.
ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی پارتی و یه‌کێتی به‌سه‌ر گه‌لی کوردستانیان هێناوه:
پارتی و یه‌کێتی که له 1991 ه‌وه ده‌سه‌ڵاتداری کوردستانن ده‌با بزانین به‌تایبه‌ت له 2003 وه به‌م که‌ره‌سته و هه‌لومه‌رجه له‌بارانه‌وه چی‌یان بۆ گه‌لی کوردستان کردووه و به سیاسه‌ت و کاری "حه‌کیمانه"، "دڵسۆزانه" و "خۆنه‌ویستانه" یان بارودۆخی کوردستان و گه‌لی کوردستانیان به کوێ گه‌یاندوه:
1- به لێکدانه‌وه‌ی چاودێرانی باوه‌ڕپێکراوی ناخۆ و ده‌ره‌وه، ئابوری کوردستانی بنده‌ستی پارتی و یه‌کێتی له زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵیدا خه‌ریکه ده‌خنکێ و ته‌نها ئه‌و پاره‌یه‌ی که له ئه‌مه‌ریکا و به‌غداوه بۆی دێ گه‌شه‌یه‌کی تێخستووه.
2- له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی به‌شێکی که‌می داهاتی کوردستان و ئه‌و ده‌رامه‌ته‌ی بۆ هه‌رێم ته‌رخان کراوه بۆ خه‌ڵکی کوردستانی سه‌رف ده‌که‌ن و پارچه‌یه‌کی یه‌کجار بچوکیشی ئه‌مه‌ش به خه‌ڵك ده‌گا باری خزمه‌تگوزاریه نیشتمانیه‌کان به تایبه‌ت کاره‌باو ئاو به‌ڵام خه‌سته‌خانه و خوێندنگه و ئه‌وانی دیکه‌ش ناهه‌مواره و به‌تایبه‌ت چینی هه‌ژار به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
3- که‌لێنی نێوان داهاتی تاکه که‌سی هه‌ژاران و چینی نوێی ده‌وڵه‌مه‌ندان تادێ پانتر ده‌بێ. ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده نوێیانه که زیاتر له ده‌سه‌ڵاتداره حیزبیه‌کان یان که‌سوکارو شه‌ریکه ئیش یان شه‌ریکه دزی ئه‌و خه‌ڵکانه پێکهاتوون دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی کارگێری دروستی کردوون و له درێژهسهندنی گه‌نده‌ڵی سودمه‌ندن.
4- سه‌رتاپا ی هێزی چه‌کداری کوردستان به پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایشه‌وه هێزی سه‌ر به حیزبن و کارمه‌نده‌کانیان دڵسۆزییان بۆ حیزبه که دایمه‌زراندون توانای ڕه‌های له کار ده‌رکردنی ئه‌وانیان هه‌یه.
5 - زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتی به پشتبه‌ستن به پۆستی حکومی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازییانه‌وه خه‌ریکی بازرگانین. پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان بۆ پڕکردنی گیرفانیان به زیانی خه‌ڵکی کوردستان خراپ به‌کارده‌هێنن.
6- داموده‌زگا سیاسی، کارگێڕی و ئابوریه‌کانی کوردستانی پارتی و یه‌کێتی به دامه‌زراوه چه‌کداری، ئیسیخباراتی و داراییه‌کانیشه‌وه نیشتمانی نین و حیزبین، بۆیه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر تا خواره‌وه فشۆڵ و گه‌نده‌ڵن.
7- پارتی و یه‌کێتی هه‌ریه‌که له ناوچه‌ی پاوانکراوی خۆیدا وه‌ك تاکه حیزبی حوکمدار جۆرێك له سیستمی تۆلتالیتاری پیاده ده‌که‌ن. هه‌ریه‌که‌یان له ناوچه‌ی ژێر کۆنترۆلی خۆیدا هه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ژیانی گشتی، هه‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه حکومی و کارگێریهکانهوه بگره تا ده‌گاته چالاکی ئابوری و بازرگانی و جموجۆڵی بازاڕیان خستۆته ژێر ڕکێفی خۆیان. ته‌نانه‌ت بۆ دامه‌زران وه‌ک کارمه‌ندێکی بچووك له قوتابخانه‌یه‌ك ده‌بێ ڕه‌زامه‌ندی یه‌کێ له ده‌زگاکانی حیزبی حوکمداری ناوچه به دهستبهێنی.
8- پارتی و یه‌کێتی ئازادیه مه‌ده‌نیه‌کانی تاك و دهستهکهسی به مافی رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و رێکخراو بوونیشه‌وه پێشێل ده‌که‌ن و مه‌وداکانیان به قازانجی حیزبایه‌تی خۆیان نه‌ك زه‌روره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. کاری رۆژنامه‌نووسی دڵسۆز بۆ گه‌لی کوردستان به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت خراوه‌ته به‌ر نیشان و سانسۆر ده‌کرێ.
9- پابه‌ند ته‌نها به پێویستی‌یه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی، گروپی تاسه‌رئێسقان دژ به هه‌ر شتێکی کوردستانی به ئازادی ره‌ها کاری رێکخراوی و ته‌بلیغاتی ده‌که‌ن.
10- پارتی و یه‌کێتی له ماوه‌ی زیاتر له چوارساڵ شه‌ڕیکی ماڵکاولکه‌ری ناوخۆیان تووشی خه‌ڵکی کوردستان کرد که تێیدا هه‌موو ئه‌و رێسا و پرۆتۆکۆله نێوده‌وڵه‌تییه‌یان پێشێل کرد که ده‌بێ هێزی چه‌کداری نیزامی و غه‌یره‌نیزامی پێیان پابه‌ند بن له کاتی شه‌ڕدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێپرسراوه‌تی شه‌ڕه‌کانی ناوخۆیان ناگرنه ئه‌ستۆ له‌وه ده‌کا رێسای کارپێکراویان ئاوا بێ که هه‌ر کات حه‌ز بکه‌ن به شه‌ڕ دێن و هه‌ر کات حه‌ز بکه‌ن پێك دێنه‌وه. ئه‌گه‌رچی به هه‌زاران خه‌ڵکی ئه‌گینا بێ‌تاوانیان کوشتوه، ئه‌شکه‌نجه داوه، شێواندوه و بێسه‌روشوێن کردوه تا ئێستا سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی بێ لێپرسینه‌وه بۆیان چۆته سه‌ر.
11- ئه‌م دوو حیزبه رکه‌به‌رایه‌تیه‌کی خوێناوی درێژخایه‌نیان له نێواندا هه‌یه عه‌قلیه‌تی پاوانخوازیان له دژی یه‌کتر هه‌یه. ئه‌مه جگه له دروستکردنی گرفتی کورتخایه‌ن لێره و له‌وێ، خه‌ته‌رێکی ستراتیژی درێژخایه‌نیشه به‌سه‌ر ئاشتی کوردستانه‌وه.
12- پارتی و یه‌کێتی جگه له وه‌ی هه‌لی زێڕینی یه‌کسه‌ر دوای روخانی رژێمی به‌عسیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه ته‌عریب کراو و دابڕاوه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان له ده‌ست کوردستانییان دا، له کاتی ئه‌و په‌ڕی به‌هێزی کورد و بێهێزی عه‌ره‌بی عێراق قایل بوون که هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان واته نیوه‌ی خاکی کوردستانی باشور بخه‌نه به‌ر گومانی ریفراندۆمه‌وه به پێی مادده‌ی 140 له ده‌ستوری ئێستای عێراق. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش به‌دڵسۆزی کاریان بۆ جێبه‌جێ کردنی مادده‌که نه‌کرد و ناچار ئاماده بوون ماوه‌ی جێبه‌جێ کردنی مادده‌که درێژ بکه‌نه‌وه.
13- پارتی و یه‌کێتی که‌رکوك وناوچه دابڕاوه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیان کردۆته مه‌یدانی رکه‌به‌رایه‌تی حیزبایه‌تی نێوان خۆیان و وێنه‌یه‌کی ته‌ماوی و خه‌مناکی کوردستانیان بۆ کوردستانیانی ئه‌و ناوچانه به کورد، تورکمان، کلدانی، ئاشوری، ئێزیدی، شه‌به‌ك و کاکه‌یی و ئه‌وانی دیکه‌وه وێنا کردووه که ره‌نگه ته‌نها نائه‌مینی ده‌ستی تیرۆری ئه‌لقاعیده‌یان له کوردستانی بنده‌ستی پارتی و یه‌کێتی پێ خراپتر بێ.
14- له کاتێکدا حکومه‌تی تورکیا به راشکاوی و سه‌رسه‌ختانه دوژمنایه‌تی بوونی سیاسی کوردی کردووه و ده‌کا جا له‌هه‌ر شوێنێكدا بێت، پارتی و یه‌کێتی له رۆژانی شه‌ڕی ناوخۆیانه‌وه کوردستانی باشوریان به سوپا و ئیستیخباراتی تورك ته‌نیوه و له 2003 ه‌وه زیاتر له دوو سێیه‌کی کۆنتراکتی وه‌به‌رهێنانی کوردستانیان به که‌رتی نه‌وتیشه‌وه به کۆمپانیا تورکیه‌کان به‌خشیوه.
15- ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه به‌رامبه‌ر له‌شکرکێشی و ده‌ستدرێژیه‌کانی تورکیا دهسهوهستانن و هیچ ته‌گبیرێکی سیاسی، دیبلۆماسی و سه‌ربازیان نی‌یه.
16- سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی به‌رامبه‌ر تورکیا ئه‌وه‌نده ره‌زیل و که‌من که نه‌ك هه‌ر شه‌ره‌فی کوردستانی بوون له‌که‌دار ده‌که‌ن به‌ڵکو که‌سایه‌تی مرۆڤی کوردیان توشی شکان و دڵه‌ڕاوکه کردووه. ئاخر ئه‌و سه‌رکردانه به ئاشکرا ده‌ڵێن "ئێمه هه‌موو شتمان بۆ تورکیا کردووه‌و ئاماده‌ین هه‌موو شتێکیشیان بۆ بکه‌ین به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نیین مامه‌ڵه‌مان له گه‌ڵدا بکه‌ن".
17- پارتی و یه‌کێتی ئاماده‌ن، وه‌ك که سه‌لماندوویانه، بۆ ملشکاندنی یه‌کتر سازش له سه‌ر هه‌موو شتێکی پیرۆزیان بکه‌ن به دابه‌زینه ناو زه‌لکاوی ده‌ست تێکه‌ڵ کردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی گه‌لی کوردستانیشه‌وه.
18- هه‌موو خه‌ڵك به‌رامبه‌ر یاسا یه‌کسان نین و زه‌حمه‌ته یاسا به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و لێپرسراوه له کارنهکهوتووهکانی حیزبی حوکمدار و که‌سوکاری نزیکیان بسه‌پێنرێ.
19- له کوردستانی بنده‌ستی پارتی و یه‌کێتی دا ده‌سه‌ڵاتی دادپه‌روه‌ری سه‌ربه‌خۆ و به‌کار نیه.
20 - له کوردستاندا نهێنیه‌کی نه‌شاراوه‌یه که ئه‌و پارتی و یه‌کێتیه‌ی ئێستا پشتیوانی گه‌لی کوردستانیان له ده‌ست داوه و ناتوانن رۆڵه‌ی رۆژی ته‌نگانه بن.
کوردستانی بنده‌ستی پارتی و یه‌کێتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان:
هه‌موو ئه‌و گرفت ونههامهتییانهی که پارتی و یه‌کێتی خولقاندویانه خه‌ته‌ری گه‌وره‌یان له سه‌رئاسایشی نیشتمانی کوردستان دروست کردووه له لایه‌که‌وه وایان کردوه که ئێستا ئابوری کوردستانی بنده‌ستی پارتی و یه‌کێتی ئه‌وه‌نده بێ توانابێ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌میش نه‌توانێ ئه‌گه‌ر پێویست بکا له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ. له لایه‌کی دیکه‌وه وایان کردووه که پارتی و یه‌کێتی سه‌نگی ستراتیژیان لای ئه‌مه‌ریکاو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌و هێزه عه‌ره‌بیه‌کانی عێراق نه‌بێت.
هێزه ده‌ره‌کییه‌کان به قۆستنه‌وه ی بوونی ئه‌م گرفته کوردستانیانه‌ی سه‌ره‌وه گه‌لی کوردستان به هه‌ند هه‌ڵناگرن و به چاوی سووک ته‌ماشای ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمی ئێستای کوردستان ده‌که‌ن، حیسابیان بۆ ناکه‌ن و له فشاریان ناترسن. ئه‌مه له‌خۆیدا هه‌م زیانی گه‌وره‌ی به به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی گه‌لی کوردستان لێکه‌وتۆته‌وه و لێده‌که‌وێته‌وه وه‌ك نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کان له‌و په‌یمانانه ی زووتر به کوردیان داوه و رێگه‌دانی ئه‌مه‌ریکا به تورکیا که سه‌روه‌ری کوردستان پێشێل بکا، هه‌م باوه‌ڕی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان به‌وه له‌ق ده‌کا که رۆژێ له رۆژان بتوانێ به توانای خۆی له سه‌رپێی خۆی بوه‌ستێ و له کوردستانه‌که‌ی خۆیدا به ئازادی و سه‌ربه‌رزی بژی.
ئه‌م واقیعانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌نده خه‌ته‌رناکن ئه‌وه‌نده‌ش لای هه‌مووان ئاشکران. هوشیاریه‌کی سیاسی ئه‌وتۆ چجای شاره‌زایی ئیستیخباراتی گه‌ره‌ك نیه که په‌ی ببرێ به‌وه‌ی که ئه‌م ئاشتی و برایه‌تیه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر خاکی ره‌قه‌ن بنیات نه‌نراون، بۆیه هه‌میشه خه‌ته‌ری ئه‌وه هه‌یه که تا سه‌ر نه‌بن. چونکه پێکه‌وه هه‌ڵکردنی ئێستاکه‌ی پارتی و یه‌کێتی به‌شێکی زۆر ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارودۆخی هه‌ڵکه‌وتووی ئێستای ناوچه‌که، بوونی به هێزی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که و به‌رژه‌وه‌ندی ئێستای ئه‌مه‌ریکا که وا ده‌خوازێ، ئه‌گه‌ر به تایبه‌ت، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که ته‌بایی پارتی و یه‌کێتی نه‌خوازێ، ئه‌وا له پارتی و یه‌کێتی به دوور نیه که هه‌ر زوو هه‌ریه‌که‌یان له ترسی ئه‌وه‌که‌ی دی کلك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێکی ناوچه گرێ بده‌ن، هه‌ر یه‌که‌یان له ناوچه‌ی ژێر کۆنترۆلی خۆیان ته‌نگ به هێزه‌کانی به‌رامبه‌ریان بهڵبچنن، گرژی بکه‌وێته هێڵی ته‌ماسی نێوانیانه‌وه‌و هه‌روه‌ها به فیتی ئیستیخباراتی نادۆستی ناوچه و بۆ قوتدانی ئه‌وه‌که‌ی دی شه‌ڕێکی دیکه‌ی ماڵکاولکه‌ر بۆ خه‌ڵکی کوردستان بنێنه‌وه.
لای زۆربه‌ی هوشیاران و دڵسۆزان ئاشکرایه که له سایه‌ی پارتی و یه‌کێتی و سه‌ره‌نجامی سیاسه‌ت و کاری چه‌وتیانه‌وه ئێستا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له دۆخێکی سیاسی، ئه‌منی، گوزه‌رانی و ده‌رونی ناله‌بار، خه‌ته‌ر و خه‌مناکدا ده‌ژین. ره‌نگه خه‌ڵکی کوردستان ئێستا له هه‌موو کات ره‌شبینتر بن به دوارۆژی خۆیان و باوه‌ڕ به توانای خۆیان نه‌که‌ن. به به‌راورد، بۆ نمونه له‌گه‌ڵ شیعه ی عێراق که ئێستا به زۆر پێوانه بوونه‌ته حاکمی عێراق، که‌مترین سوودیان له‌م دۆخه وه‌رگرتوه و ئه‌و شتانه‌شیان به دی نه‌هێناوه که به‌لێکدانه‌وه‌ی هه‌ندێ له چاودێرانی سیاسی ته‌نانه‌ت سه‌دامیش ئاماده بوو بیدا.
فه‌رمانڕه‌وایانی پارتی و یه‌کێتی بارێکی ئه‌وه‌نده گرانن به‌سه‌ر شانی کوردستانه‌وه که تاکه شتێك بتوانن بێ شه‌رمکردن پێوه‌ی بنازن ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌تا ئێستا شه‌ڕی ناوخۆ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ناکه‌ن. ئه‌مه و رۆژبه‌ڕۆژ بۆ هوشیارانی سیاسی روونتر ده‌بێته‌وه که یه‌کێتی و پارتی هیچ ئومێدی چاکبوونه‌وه‌یان تێدا نه‌ماوه و به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و تۆتالیتاریانهیان تادێ زه‌بری گه‌وره‌تر له خه‌ڵکی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کوردستان ده‌ده‌ن. پارتی و یه‌کێتی وه‌ك چۆن تا ئێستا هه‌لی بێهاوتایان له ده‌ست گه‌لی کوردستان داوه و کاره‌ساتی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر کورد هێناوه، به مانه‌وه‌یان له سه‌ر حوکم کاره‌ساتی زیاتر به سه‌ر کوردستان ده‌هێنن و خه‌ڵکی کوردستان به ده‌م خه‌وی ناخۆشه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن.
ئیدی به‌سه، ئه‌گه‌ر هوشیارانی دڵسۆزی کوردستان ده‌ست به‌کار نه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری سیاسی له کوردستان به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کوردستان بهێننه دی ئه‌وا هیچ زامنی ئه‌وه نیه که ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی گه‌له‌که‌مان به خوێنی شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان و هاتنه‌پێشی هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی گونجاو به‌ده‌ستیهێناوه له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و گه‌له‌که‌مان دووچاری کۆست و کاره‌ساتی زیاتر نه‌بێ.
زه‌روره‌تی حکومه‌تی نیشتمانی کوردستان و کولتوری نوێی سیاسی:
زۆر له دڵسۆزان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گه‌لی کوردستان حکومه‌تێکی نیشتمانی پێویسته که ئه‌ندامانی به‌تاك و به‌کۆ به‌رپرسیار بن له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان که خۆی به ده‌نگدانی گشتی ئازاد و پاك هه‌ڵبژێردرابێ. ئه‌م حکومه‌ته بتوانێ رێخۆشکه‌ری بکا تا کولتورێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نوێی سیاسه‌تکردن و ژیانی گشتی له کوردستان بهێنێته ئاراوه.
حکومه‌تێکی نیشتمانیمان پێویسته که نه‌ك هه‌ر کرده‌وه و سیاسه‌ته سه‌قه‌ت و زیانبه‌خشه‌کانی پارتی و یه‌کێتی ئاوه‌ژو کاته‌وه به‌ڵکو خه‌ڵکی کوردستان له ده‌ست تۆقان و گیانی ماڵیبوون و به‌هه‌مووشت-ڕازیبوون رزگار بکات و فێریان بکا که له هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێك قه‌بوڵ نه‌که‌ن که بستێك له یاسا و رێساکانی وڵات لابدات. حکومه‌تێکی نیشتمانیمان پێویسته که شێلگیرانه کار بکات پاشماوه ی کولتور ی سیاسی به‌عس و گشت خاڵه دزێوه‌کانی کولتوری حوکمڕانی پارتی و یه‌کێتی له 1991 ه‌وه له کوردستان پاك بکاته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی ئه‌گه‌ر بشیانه‌وێ ناتوانن حکومه‌تی رزگارکه‌ری نیشتمانی ئاوا پێکبهێنن.
ئه‌م حکومه‌ته ده‌بێ پێش هه‌مووشت به‌ره‌نگاری ئه‌و کرده‌وه و و گیانی سیاسه‌تکردن و کارکردنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمی ئێستای کوردستان ببێته‌وه و بیانخاته بهرنیشان و ریشه‌کێشیان بکات:
1- به‌حیزبی کردنی ده‌موده‌زگاکانی حکومه‌ت، به دامه‌زراو نه‌کردنی حوکم و نه‌هێنانه کایه‌ی به‌رپرسیاربوونی شه‌خسی و رێگه نه‌دان به هاتنه‌پێشی خه‌ڵکی به‌تواناو خۆنه‌ویست.
2- ، بێ‌توانا کردنی په‌رله‌مان.
3- گه‌نده‌ڵی له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه ، به فیڕۆ دانی ده‌رامه‌تی گشتی و به نۆرم کردنی کردنی هه‌ڵپه‌ی ته‌ماحی پاره و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی له وه‌زیفه‌ی گشتی دا.
4- نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له بڕیاردان و دیارکردنی بودجه‌ی گشتی و حیساباتی ساڵانه‌ی داهاتی گشتی و خه‌رجی گشتی.
5- بوده‌ڵه‌یی سیاسی و فیکری و سیاسه‌ت نه‌کردن به شێواز و میکانیزمی هاوچه‌رخ، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه پیاده کردنی عه‌قلیه‌تی عه‌شایه‌ری سیاسی.
6- خۆ به‌که‌م زانین به‌رامبه‌ر غهیرهکوردستانی و کاری ژێربه‌ژێر و خوو گرتن به سازشکاری.
7- رکه‌به‌رایه‌تی نائسوڵی و کۆنه قین له یه‌کتر.
8- نه بوونی پلانی کار ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی گه‌لی کوردستان و به جیددی کارنه‌کردن له‌و مه‌سه‌لانه.
9- داڕشتنی سیاسه‌تی ناوخۆ و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌کی له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزب و بگره سه‌رانی حیزب له جیاتی به‌رژه‌وه‌ندیه زینده‌گیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان و زۆر جاریش له سه‌ر حیسابی قورسی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه. نمونه‌یه‌کی زه‌ق که لای زۆر له خه‌ڵکی کوردستان باوه که له نیسانی 2003 دا له لایه‌که‌وه یه‌کێتی بێ پرسی پارتی شاری که‌رکوکی له ده‌ست به‌عس رزگار کرد و له لایه‌کی دیکه‌وه پارتی هه‌ڕه‌شه‌ی له یه‌کێتی کرد ئه‌گه‌ر که‌رکوک چۆڵ نه‌کا ئه‌وا به له‌شکری تورك وه‌ده‌ریان ده‌نێ که چاره‌نووسی که‌رکوکی خسته ئه‌م خه‌ته‌ره‌وه که ئێستا تێیدایه‌تی.
پارتی و یه‌کێتی به سه‌رف کردنی پاره ی بێ‌ژمار له تۆڕی هه‌واڵگری دژیگهلی و به تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی بژێوی خه‌ڵك تا ئێستا توانیویانه ناڕه‌زایی ره‌وای خه‌ڵکی کوردستان کپ بکه‌ن. له کاتێکدا له رێگا ی میدیای حیزبی خۆیانه‌وه، که به پێوانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کوردستانیه‌وه ته‌واو بێ که‌ڵکن، توانیویانه به‌شێکی خه‌ڵکی کوردستان چه‌واشه بکه‌ن. به چاو سوورکردنه‌وه و تۆقاندنی روناکبیران و هوشیاران، سه‌رکوت کردنی ئازادی را ده‌ربڕین و رێکخراو بوون و ئازادیه رێکخراوه‌ییه‌کان، سانسۆر کردنی میدیای ئازاد و هه‌راسان کردن و زیندانی کردنی رۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ و بوێر نه‌یانهێشتووه له‌تاقه‌ت ده‌رچوون و توڕه‌یی خه‌ڵکی هوشیار بچنه قۆناغی ناڕه‌زایی رێکخراو و سه‌رپه‌رشتی کراو.
حیزبه بچووکه‌کانی کوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان خۆیان له گه‌نده‌ڵی به‌ده‌ر نین، زۆریان له فه‌له‌کی پاراستن و به‌رتیلی پارتی و یه‌کێتی ده‌سوڕێنه‌وه. نه خۆیان خۆیان به ئۆپۆزیسیۆنی حوکمی پارتی و یه‌کێتی ده‌زانن، وه‌ك ئه‌وه‌ی وای پێشان ده‌ده‌ن که ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر پارتی و یه‌کێتی ناحه‌زانی کوردی پێ خۆش ده‌بێ و زیان له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ده‌دات و، نه خه‌ڵکی کوردستانیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه له‌م حیزبانه ده‌کا که پێشڕه‌وایه‌تیان بکه‌ن به‌ره‌و ژیانی ئاسووده.
گه‌لی کوردستان پێویستی به حکومه‌تێکه چی بۆ بکا؟
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کوردستان بتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ، رۆڵه‌کانی بتوانن ئازاد و سه‌ربه‌رز بژین و له دواڕۆژیان ئاسووده بن، باشترین ده‌سکه‌وتی مومکین له هه‌لومه‌رجه بابه‌تی و زاتیه‌کان به ده‌ست بهێنن و هه‌لی شادبوونه‌وه‌ی پارچه دابڕاوه‌کان به کوردستانی دایك چیدی له ده‌ست نه‌ده‌ین، ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان پێویستیمان به‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌یه که به وزه‌و توانای خۆمان هه‌تا زووتر به ده‌ستیان بهێنین که‌متر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین:
1- حکومه‌تێکی به‌توانا که ئه‌ندامانی که‌سانی خۆنه‌ویست و کارامه بن و له سه‌ر بنه‌مای توانا‌و لێهاتویی و دڵسۆزی خۆیان له‌وێ بن و به‌رپرسیار بن به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان له هه‌موو کاری گشتیاندا.
2- ئه‌ندامانی حکومه‌ت له هه‌موو جۆره داهات و مامه‌ڵه‌ی دارایی خۆیان و هی به‌رچاو ی که‌سوکاری پله یه‌کیان هه‌ر یه‌ک له کاتی خۆیدا ئاشکرا بکه‌ن و به‌رپرسیار بن لێی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و که داوایان لێ‌کرا روون کردنه‌وه‌ی قایلکه‌ر بده‌ن.
3- یه‌ك حکومه‌ت و یه‌ك په‌رله‌مان وه‌ك یه‌ك حوکمی سه‌رتاپای هه‌رێمی کوردستان بکا.
4- په‌رله‌مانێکی به‌کار که ئه‌ندامانی به ده‌نگدانی نهێنی و ئازاد و پاك و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌لی کوردستان به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و تاقمه‌کانه‌وه هه‌ڵبژێردرابێ.
5- ده‌سه‌ڵاتی دادپه‌روه‌ری سه‌ربه‌خۆ نه‌ك سه‌ر به حکومه‌ت بێت. ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت که دامه‌زران و له وه‌زیفه ده‌رکردنی دادوه‌ران ته‌نها به ده‌ست ده‌سته‌یه‌کی ناحکومی و سه‌ربه‌خۆ بێت. هه‌موو کوردستانییه‌ك به خه‌ڵکی ئاسایی و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بێ هه‌ڵاوێر به‌رامبه‌ر یاسا یه‌کسان بن و یاسا سه‌روه‌ر بێت و بڕیاری دادگا به سه‌ر هه‌مووان وه‌ك یه‌ك جێبه‌جێ بکرێ.
6- داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێم بێ ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبه‌کان کاروباری هه‌رێم به‌ڕێوه به‌رن.
7- هێزه چه‌کداره‌کانی کوردستان به سوپا (پێشمه‌رگه)، ئاسایش و پۆلیسه‌وه هه‌ڵقوڵاوی هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بن که بۆ دامه‌زران ته‌زکیه‌ی حیزبی داوا نه‌کرێ و پرسیاری ئه‌وه نه‌کرێ که سه‌ر به کام نه‌ته‌وه، ئایین و تاقمی کوردستانی. کاری حیزبی له‌ناو ئه‌م ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه بکرێت.
8- ده‌وڵه‌ت له ئایین جیا بێت و له چواچێوه‌ی یاسا رێز له هه‌ستی ئایینی هه‌موو کوردستانییان وه‌كیه‌ك بگیرێت.
9- هه‌موو کوردستانییان وه‌كیه‌ك مافه یاسایی و ده‌ستوریه‌کانیان پارێزراو بن و مافی ژنان، منداڵان، رۆڵه‌کانی که‌مه نه‌ته‌وه، ئایین و ئایینزاکان به تورکمان، کلدانی، ئاشوری، ئه‌رمه‌ن، ئێزیدی، شه‌به‌ك و کاکه‌ییه‌وه له ده‌ستور و یاساکاندا دانراو بن و پارێزراو بن. بۆ دامه‌زرانی کوردستانییان له پۆسته گشتیه‌کاندا به سه‌رۆکی هه‌رێمیشه‌وه ره‌چاوی ئه‌ندام بوون له نه‌ته‌وه، ئایین و ئایینزادا نه‌کرێت.
10- ئابوری کوردستان له سه‌ر بنه‌ماکانی بازاڕی ئازاد شانبه‌شانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بنیات بنرێت و ده‌وڵه‌ت کار بکات که بیمه ی بێ‌کاری و کۆمه‌ك بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ناتوانن به‌خۆیان بژێوی خۆیان به ده‌ست بهێنن دابین بکات.
11- ده‌بێ وا بکرێ که که‌سوکاری شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان هه‌ست بکه‌ن که جگه له پێ‌زانین مافه‌کانیشیان رێزی لێگیراوه.
کاری رێكخراو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته بێته سه‌رکار:
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته ده‌ستبه‌کار بێت ده‌بێ دیموکراسییانه و ئاشتیانه له رێگای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیه‌وه بێته سه‌ر حوکم. خوازیارانی گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێبازه ده‌توانن له رێگای فشاری جه‌ماوه‌ری ئاشتیخوازانه‌وه پارتی و یه‌کێتی ناچار بکه‌ن که هه‌ڵبژاردنی گشتی بێدواخستن له کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدا، به ئه‌نجامی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی رازی بن و ئه‌گه‌ر فێڵیشیان کرد ئه‌وا که‌موکورتیه‌کان چاکبکه‌نه‌وه. گه‌یشتن به‌و قۆناغه‌ی که هه‌ڵبژاردنی گشتی ئازاد و پاك له پارتی و یه‌کێتی ببه‌یه‌وه زۆر دژواره به‌ڵام مه‌حاڵ نیه، ئهگهرژیرانهو له خۆبردووانه کاری رێکخراوی بۆ بکرێ و توانای دڵسۆزانی بۆ بخرێته گه‌ڕ. رێگای سه‌رکه‌وتن ته‌نها به بردنه‌وه‌ی متمانه‌و پشتگیری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه که کلیله‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌ندامانی ئه‌م رێکخراوه سیاسیه‌ی که ئه‌م رێبازه ده‌گرنه به‌ر به راستی پاك بن، دڵسۆزی گه‌لی کوردستان بن و هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ گومانی گه‌نده‌ڵیان له سه‌ر نه‌بێت، هه‌میشه خۆنه‌ویست و له‌خۆبوردوو بن وهه‌روه‌ها چالاکانه و به پشووی درێژه‌وه بتوانن به کرده‌وه به خه‌ڵكی کوردستان پێشان بده‌ن که ئه‌مان هه‌ڵگری ئه‌م خاسیه‌تانه‌ن و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای پارتی و یه‌کێتی نین.
پرنسیپه بنچینه‌ییه‌کانی رێكخراوێکی سه‌رکه‌وتووی کوردستانی:
ده‌بێ ئه‌م رێکخراوه به ئابونه‌ی ئه‌ندامانی و به کۆمه‌کی دڵسۆزان کاره‌کانی خۆی رابپه‌ڕێنێ. ده‌بێ یارمه‌تی دارایی مه‌رجدار له هیچ که‌س و هیچ لایه‌نێك قه‌بوڵ نه‌که‌ین. به‌گشتی له خه‌باتدا ده‌بێ پشت ته‌نها به هێزو توانای خۆمان و دڵسۆزانی خه‌ڵکی کوردستان ببه‌ستین. له ناوخۆماندا نابێ هه‌رگیز که‌سی گه‌نده‌ڵ یان کۆنهخاین به‌کوردستان به ئه‌ندام وه‌ربگرین. له سیاسه‌تی ده‌ره‌کیدا ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای مامه‌ڵه‌ی شانبه‌شان کار بکه‌ین و خۆمان و نه‌ته‌وه‌که‌مان له هیچ لایه‌نێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك لا که‌متر نه‌بێت.
به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رکردایه‌تی کردنی ئه‌م رێکخراوه ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسیارێتی نه‌ك زێده‌مافی دروست ببێت. سه‌رانی ئه‌م رێکخراوه ده‌بێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رێکخراو و گه‌لی کوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی خۆیان ببورن. له هه‌موو کردهوهیهکیاندا، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ی رێکخراو – سیاسی و غه‌یره‌سیاسی، له به‌رامبه‌ر رێکخراو که ده‌سته‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی بکا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ به‌رپرسیار بن.
وه‌ك چۆن ده‌بێ پشت به گه‌نجانی چالاك و له خۆبوردوو ببه‌ستین ده‌بێ ئاواش بۆ ئه‌وه‌ی متمانه و ئاشنایه‌تی خه‌ڵك به ده‌ستبهێنین به به‌رنامه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه هه‌وڵ بده‌ین کارمان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن که له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه به پاك، خۆنه‌ویست و دڵسۆزی کوردستان ناسراون. ئه‌گه‌ر بتوانین هاوخه‌باتی ئه‌و که‌سه پاك و دڵسۆزانه‌ی کوردستان که ئه‌زموونی دوورودرێژ ی سیاسیان له ناو حیزبه کوردی و کوردستانیه‌کان هه‌یه و ئێستا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی یان خیانه‌تی حیزبه‌کانیان له کوردستان لێیان دابڕاون بۆ خۆمان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین ئه‌وا زووتر ده‌توانین متمانه‌ی خه‌ڵکی دڵسۆز و پاك به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که له ناو حیزبه‌کانی پێشووی ئه‌واندا کاریان کردووه یان ده‌که‌ن مسۆگه‌ر بکه‌ین.
ئه‌م رێکخراوه نابێ تایبه‌ت بێ به کۆنه یه‌کێتیه‌کان، کۆنه پارتیه‌کان، زه‌حمه‌تکێشان وشیوعیهکان و هیچ گروپی دیاریکراوی دی. ده‌بێ رێکخراوێكی گشتگیر بێت که سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی دڵسۆزی کوردستانن، پاکن و له گه‌نده‌ڵی نه‌هاتوون، باوه‌ڕیان به دیموکراسی و به‌هاکانی مافی مرۆڤ هه‌یه بتوانن تێیدا کار بکه‌ن. وه‌ك چۆن ده‌بێ هه‌وڵ له‌گه‌ڵ دڵسۆزانی کوردستان له ناو کوردی فه‌یلی و سۆرانی و بادینی و ئێزیدی بده‌ین ده‌بێ ئاوا و بگره زیاتریش له‌گه‌ڵ دڵسۆزانی کوردستان له ناو كلدان و ئاشوری و تورکمان و باقی پێکهاته‌کانی دیکه‌ی گه‌لی کوردستان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ناوئه‌م رێکخراوه کوردستانیه کار بکه‌ن و دۆست و ئه‌ڵقه‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامان له پێکهاته‌کانی خۆیاندا دروست بکه‌ن.
چۆن کاری رێكخراو بکه‌ین:
کاری رێكخراو بۆ سه‌رخستنی ئه‌م رێبازه بێمهترسی نیه به تایبه‌ت له ناو وڵات. پارتی و یه‌کێتی، به‌تایبه‌ت له‌و ساته‌وه‌ی که ده‌گه‌نه قه‌ناعه‌ت که ئه‌م رێكخراوه ده‌شێ ببێته خه‌ته‌ر به سه‌ر مانه‌وه‌یان له حوکمدا، بۆ سه‌رکوت کردنی له‌وانه‌یه په‌نا ببه‌نه به‌ر نانبڕین، گرتن و بگره کوشتنیش بۆیه ده‌بێ زۆر به وردی و به وریایی کاری بۆ بکه‌ین. ده‌بێ به پلانی ژیرانه سوود له شێوه‌کانی خه‌باتی ئاوهڵاو ژێرزه‌مینی بکه‌ین و ئامرازه‌کانی تهکننهلۆژیای نوێ تادهکرێ بخه‌ینه خزمه‌تیانه‌وه. دڵسۆزانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ کوردستانه‌که‌یان و بۆ که‌سوکاریان و بۆ شه‌هیدان، ده‌بێ زووتر ده‌ست به‌کار بن، چالاک‌تر بن و ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی دڵسۆزانی ناو وڵات سووکتر بکه‌ن.
ئێستا له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به سه‌دان و بگره به هه‌زاران تاقمی بچوکی دووکه‌سی و سێ و چوار و زیاتری براده‌ران و دۆستان هه‌ن که رۆژانه له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌واڵه‌کانی کوردستان تاوتوێ ده‌که‌ن، مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان باس ده‌که‌ن و به گه‌نده‌ڵی و نه‌توانایی کاربه‌ده‌ستانی پارتی و یه‌کێتی په‌ست و توڕه‌ن. ئه‌م تاقمه بچووکانه که ده‌کرێ به ئه‌ڵقه‌ی هوشیار ناویان ببه‌ین به‌گشتی له‌و خاڵانه یه‌کده‌گرنه‌وه که پێویسته ره‌وشه‌که بگۆڕێ و وه‌ك پره‌نسیپ باوه‌ڕیان به زه‌روره‌تی کاری رێکخراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌یه. له‌وانه‌یه زۆر له‌م دڵسۆزانه له گه‌ڵ هه‌موو یان زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی له سه‌ره‌وه باسکران کۆك بن و دوور نیه به‌شێكیان ئێستا ده‌ستیان به جۆرێك له جۆره‌کانی کاری رێكخراو کردبێت. هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك له‌م ئه‌ڵقه هوشیارانه هه‌ق وایه هه‌رچی زووه خۆڕێکخستن له چوارچێوه‌ی رێکخراوێکی سیاسی گشتگیری کوردستانی باس بکه‌ن، دیراسه بکه‌ن و کاری بۆ بکه‌ن. که‌سانی ناو هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌كی هوشیار هه‌ق وایه له‌گه‌ڵ براده‌رانی دوورتریان له‌که‌سانی هوشیار و دڵسۆز و له‌گه‌ڵ براده‌رانی ئه‌ڵقه‌کانی دی په‌یوه‌ندی بگرن و زه‌روره‌تی کاری رێکخراو بخه‌نه به‌ر باس و هانیان بده‌ن.
یه‌كخه‌ر و رێكخه‌ر ی ئه‌ڵقه هوشیاره‌کان و خه‌ڵکی دڵسۆز و خۆنه‌ویست ده‌بێ پارتێکی سیاسی بێت که بۆ لانی که‌می ئه‌و ئامانجانه خه‌بات بکات که پێویستیه‌کانی گه‌لی کوردستان له‌م قۆناغه که‌موزۆر له‌وانه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه ده‌ستنیشان کران به جێبگه‌یه‌نێت به هۆی گرتنه ده‌ستی حوکمی سیاسی له کوردستان له رێگای هه‌ڵبژاردنی گشتی ئازاده‌وه. که‌سانی چالاکی ناو ئه‌م ئه‌ڵقانه و دڵسۆزانی هوشیار که کاری رێكخراو به پێویست ده‌زانن وئاماده‌ن بۆی ده‌کرێ خۆیان ساغ بکه‌نه‌وه ئایا ده‌خوازن له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م هێڵه گشتییانه ی سه‌ره‌وه رێكخراوی سیاسی پێكبهێنین یان چ ده‌ستکاری کردن، که‌م یا زیادکردنی ئامانج و پرنسیپه گشتییه‌کانیان لا زه‌روره. ده‌کرێ ئه‌و دڵسۆز و له‌خۆبردووانه‌ی که رێكخراوی هاوئامانج یان نزیك له‌و ئامانجانه‌یان دروست کردووه به‌رنامه‌ی کاریان ئاشکرا بکه‌ن تا دڵسۆزانی دیکه‌ش دیراسه‌ی بکه‌ن و به راگۆڕینه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك رێکخراوێكی ئه‌وتۆ پێکه‌وه بنێین که به‌رنامه‌ی کاری سیاسییه‌که‌ی بتوانێ ببێته به‌رنامه‌ی کاری هه‌موو دڵسۆزان و دیموکراسیخوازانی کوردستان.
ده‌کرێ نیمچهبهرهیهك پێكبهێنرێت که ئه‌و گروپانه بگرێته خۆی که جه‌خت له سه‌ر یه‌کێ یان ژماره‌یه‌ك ئامانج یان پرنسیپی دیاریکراو له ئامانج و پرنسیپه‌کانی نیمچهبهرهکه ده‌که‌نه‌وه وه‌ك بنه‌ماکانی بازاڕی ئازاد، یان بنه‌ماکانی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئامانجی به‌دیهێنانی مافه‌کانی ئافره‌تان، یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان ئایینێکی کوردستان. به‌ڵام نیمچه به‌ره نابێ گروپێك بگرێته خۆی که ناکۆك بێت له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی بنه‌ما گشتییه‌کانی نێمچه به‌ره‌که به‌تایبه‌ت دژه گه‌نده‌ڵی، ده‌ست تێکه‌ڵ نه‌کردن له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان، رێزگرتنی سه‌ره‌تاکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤی تاكه‌که‌س و پێکهاته‌کانی گه‌لی کوردستان.
ئێستا چی بکه‌ین باشه:
بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆمان به خه‌ڵکی دڵسۆز و خۆنه‌ویستی کوردستان ده‌زانین ده‌ست به کاری رێکخراو نه‌که‌ین ئه‌وا گۆڕانکاری به قازانجی گه‌لی کوردستان هه‌ر بۆ خۆی نایه‌ته کایه‌وه. بۆیه هوشیارانی دڵسۆز ده‌بێ کاری بۆ بکه‌ن، ده‌بێ یه‌کبخرێن و رێکبخرێن تا جۆگه‌کان یه‌کبگرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه بتوانین کاریگه‌رانه شان بده‌ینه به‌ر خه‌باتی گۆڕینی واقیعی سیاسی کوردستان به قازانجی گه‌لی خۆمان.
هه‌ق وایه ئیتر ته‌نها باسی نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌لی کوردستان نه‌که‌ین به‌ڵکو باسه‌کانمان زیاتر له‌وه چڕ بکه‌ینه‌وه که چی بکه‌ین و چۆنی بکه‌ین تا گه‌له‌که‌مان و کوردستانه‌که‌مان له گرفت وکۆتهکانی رزگار بکه‌ین. هه‌ق وایه ئێمه له ئێسته‌وه ده‌ست به‌کار بین و به چه‌ندین شێوه ده‌ست پێبکه‌ین. ئاخر ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی یه‌که‌م نه‌نێین هه‌ر به‌وه‌ستاوی ده‌مێنینه‌وه بۆیه ئه‌وانه‌مان که باوه‌ڕمان به کاری رێکخراو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خۆمان و براده‌رانمان بسه‌لمێنین که به جیددیمانه ده‌مانه‌وێ کار بکه‌ین ده‌توانین له ئێستاوه له‌گه‌ڵ براده‌ره نزیکه هاوبۆچوونهکانمان رێکبکه‌وین که بۆ ئه‌و رێکخراوه‌ی که دواتر به رێکخراوی سیاسی خۆمانی داده‌نێین ئابونه، که بۆ دڵسۆزانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ق وایه مانگانه له چوار دۆلار که‌متر نه‌بێت، لای یه‌کێك له هاوکارانمان دابنێین. له کاتی دروست بوونی رێکخراودا ئابونه کۆکراوه‌کانیش تێکه‌ڵ بکرێنه‌وه. شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی ده‌ستبه‌کار بوون ئه‌وه‌یه که جگه له راگۆڕینه‌وه‌ی نێوان خۆمان ، هه‌وڵ ده‌ین به نووسین، ته‌له‌فۆن و ئیمهیل یان به هه‌رشێوه‌یه‌ك که بکرێ ئه‌و که‌سانه بانگهێشت بکه‌ین که به پاك و دڵسۆز لای جه‌ماوه‌ری کوردستان ناسراون بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بێنه کۆڕی خه‌بات و دۆستان و ئهمهگدارانیشیان بهێننه جۆش.
ده‌بێ تا زووه بیر‌و بۆچوونه‌کانی خۆمان له رێگای سایته‌کانی ئینته‌رنێت و رۆژنامه ئازاده‌کانه‌وه بڵاو بکه‌ینه‌وه‌و له پێداگرتن له سه‌ر کاری رێکخراوی سیاسی له عمومیات و درێژدادڕی دوور بکه‌وینه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ینه‌وه که ئێستا چی بکه‌ین و چۆنی بکه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانین تا ده ساڵی دی باس له به‌تیۆری کردنی کاری سیاسی بکه‌ین بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌نگاومان هه‌ڵێنابێت وا چاکه ئه‌وانه‌مان که باوه‌ڕمان به دیموکراسی و وه‌کیه‌کی و ریزگرتنی به‌هاکانی مافی مرۆڤ هه‌یه گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕاکانمان له‌وه چڕ که‌ینه‌وه که به کورتی ئه‌و گرفته نیشتمانیانه ده‌ست نیشان بکه‌ین که ئه‌و رێکخراوه‌ی ئاماده‌ین کار ی بۆ بکه‌ین به‌شداری بکا له چاره‌سه‌ر کردنیان و به‌کام لانی که‌می ئه‌و ئامانجه نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه رازین که ئه‌و رێکخراوه خه‌باتی بۆ بکات. بێگومان له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئێمه بنیاتنانه، هه‌ر له بنیاتنانی رێکخراوه‌وه تا ده‌گاته کولتوری نوێی سیاسی له کوردستان ده‌بێ له‌گه‌ڵ یه‌کتر پشو درێژ بین و هه‌ڵه‌ی یه‌کتر بۆ ته‌شه‌ر به‌کار نه‌هێنین. ده‌بێ به‌ئاگا بین له‌وه‌ی که راستی به‌ته‌نها به‌لای هیچ که‌سێکه‌وه نیه هه‌ر هه‌موومان قابیلی هه‌ڵه کردنین. ده‌بێ له‌مه‌ڕ ئه‌و شته‌ی که پێمان چه‌وته به دڵ و چاوی کراوه‌وه، هانده‌رانه نه‌ك روخێنه‌رانه رای خۆمان روون بکه‌ینه‌وه. باشه ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا نه‌توانین رێز له‌یه‌کتر بگرین چۆن سه‌رکه‌وتو ده‌بین له‌وه‌ی به‌یانی ببین به هه‌وێنی بناغه دانانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێی کوردستانی که رێز له مافه‌کانی گشت مرۆڤگه‌ل و پێکهاته‌کانی کوردستان بگرێ.
ئه‌گه‌ر چالاك بین و کات به فیڕۆ نه‌ده‌ین ده‌توانین له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی که‌م ئه‌وانه‌مان که هاوڕاین کۆنفرانسی دامه‌زراندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به په‌یوه‌ندی گرتنی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ناو وڵات ببه‌ستین و خاڵه سه‌ره‌تایی و گشتیه‌کان تاوتوێ بکه‌ین و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین، دامه‌زراندنی رێکخراو و به‌رنامه‌ی کاری به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان رابگه‌یه‌نین. هاتنه خه‌باتی پارتێکی، یان نیمچه به‌ره‌یه‌کی، سیاسی نوێ که نه‌ك ببێته هێزی سێیه‌م له کوردستان به‌ڵکو بتوانێ هه‌ڵبژاردنی گشتی ئازاد و پاك له پارتی و یه‌کێتی بباته‌وه جگه له‌وه‌ی زه‌روره‌تێکی مێژویه، به دڵنیاییه‌وه خه‌یاڵپڵاو نیه. پارتی و یه‌کێتی خۆیان به گه‌نده‌ڵی و سیاسه‌تی چه‌وتیان په‌نجا له سه‌دی سه‌رکه‌وتنی رێکخراوێکی نوێیان ده‌سته‌به‌ر کردووه به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌م رێکخراوه ژیرانه متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به ده‌ست بهێنێ که ئه‌مان گه‌نده‌ڵ نین، خۆ نه‌ویستن، به‌رنامه‌ی دروستی کاری سیاسی کوردستانیان پێیه، چالاکن و کار ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کوردستان ده‌که‌ن.