(یاسای باری كه‌سێتی وه‌ك نمونه)
مشتومڕه گهرمهكانو هه‌ندێكجاریش پێكدادانی گوتاره ناكۆكه‌كان له هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌كاتی تاوتوێكردنی پرۆژه‌ی پێشنیازكراو بۆ هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتی، جێگه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه، نه‌ك له‌و روه‌وه كه نه‌ده‌بو مشتومڕه‌كان به‌و ئه‌ندازه گه‌رم بونایه، چونكه هه‌مومان حه‌زده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان هه‌میشه زیندوبێتو مشتومڕی گه‌رمی تێدا ئه‌نجام بدرێت (هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كهسو ناوه‌ند له‌سه‌ر ته‌وقیتی تاوتوێكردنی یاساكه ره‌خنه‌یان هه‌بو، پێیانوابو كاتێكی گونجاو نه‌بو)، به‌ڵكو له‌و روه‌وه كه هۆڵی په‌رله‌مان بوبو به ئاوێنه‌یه‌ك بۆ بینینی به‌شێك له سروشتی ئه‌و ململانێ‌و ناكۆكیانه‌ی له‌ناو نوخبه‌ی فیكری‌و سیاسی‌و دینیدا له‌ئارادان، هه‌رچۆنێك بێت ئێمه لێره‌دا ناچینه سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك كه په‌یوه‌سته به سروشتی كار‌و ئاستی كارایی پهرلهمانو ده‌مانه‌وێت له پێگه‌و چاره‌نوسی دیدی ئیسلاحگهری بپرسین له‌و ساتانه‌دا كه پێكدادانی گوتاره جیاوازه‌كان، گه‌ر هۆشیار نه‌بین كارێك ده‌كه‌ن پانتاییه‌كی شایانی باس بۆ خهمڵینو گوزارشت له خۆدانهوهی ئه‌م دیده ناهێڵنه‌وه، به‌تایبه‌تیش كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌ڕوی مێژوییه‌وه به ئایدۆلۆژیستیو ناكۆكی قانگ دراوه.
من له‌م وتاره‌دا له‌ئاست به‌شێك له سروشت‌و میكانیزمه‌كانی به‌شێك له گوتاره ئیسلامی‌و عهلمانییهكه دهوهستمو ده‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه‌ڕو كه چۆن هه‌ردوكیان له‌كاتی خۆكۆكردنه‌وه‌و ته‌یاركردنی وزه‌و تواناكانیاندا، ده‌گه‌نه ئاستێكی به‌سوێ له فه‌رامۆشكردنی ئه‌و بهرژهوهندیو مه‌سه‌له بنچینه‌ییانه‌ی سه‌ره‌تا ده‌خرێنه‌ڕو، كه‌چی دواتر ده‌بنه جهمسهرو ته‌وه‌ره‌ی جه‌مسه‌رگیریی ئایدۆلۆژی‌و سیاسی‌و حیزبی‌و گروپیو وه‌ك مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی نامێننه‌وه، به‌ڵكو ده‌بن به به‌رژه‌وه‌ندی له‌به‌رچاو گیراوی پله دو و سێ. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و گوتاره دان به‌م راستییه‌دا بنێت، چونكه ئه‌وان له شه‌ڕه فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كانیاندا هه‌میشه پێویستیان به روپۆشی خودی به‌رژه‌وه‌ندییه ره‌سه‌نه‌كان هه‌یه.
پێویستی ئیسڵاح‌و یاسای باری كه‌سێتی
ره‌نگه زیاده‌ڕه‌ویمان نه‌كردبێت گه‌ر بڵیین هه‌ق وایه (ئیسڵاح) ببێته ناونیشانی گه‌وره‌ی خهباتو تێكۆشانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ئه‌م قۆناغه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه جێگره‌وه‌ی دیدی ئیسڵاحخوازی له دیدی شۆڕشگێڕانه‌و رادیكاڵیزمو نه‌ریت پهرستیو ئایدۆلۆژستی، نه‌ك هه‌ر به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ن له‌پشت پرۆژه‌و هه‌نگاو سیاسهتهكانهوه بن، به‌ڵكو خۆیان رێگری گه‌وره‌ی به‌رده‌م پێشكه‌وتن‌و كرانه‌وه‌و گۆڕان‌و به‌خۆداچونه‌وه‌و خۆ نوێكردنهوهن. به‌ڵام جێگه‌ی داخه له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی ئیسڵاح لێره‌و له‌وێ، تا ئێستا پرۆژه‌یه‌كی ئیسڵاحیی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی پێگه‌یشتو له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا نییه، به‌گوێره‌ی پێویستیش تیۆریزه‌ی بیری ئیسڵاحگهری نه‌كراوه. راسته لێره‌و له‌وێ پرۆژه‌ی ناته‌واو یاخود هه‌ناسه‌ی ئیسڵاحگهرانه له هه‌ردو بازنه‌ی ئیسلامی‌و به‌رامبه‌ردا هه‌ستی پێدهكرێتو ده‌بینرێت، به‌ڵام هیچیان تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئاستی به‌رهه‌مهێنانی دیدێكی رۆشن، ناتوانن تاسه‌ر له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی كاری ئیسڵاحخوازی له پرۆسه‌كاندا بچنه پێش. هۆكارێكی ئه‌م دۆخه‌ش خودی دۆخه بابهتییهكهیه كه زۆر كه‌م نه‌بێت له رابردودا كه‌شوهه‌وای پێویستی بۆ هه‌ناسه ئیسڵاحخوازییهكان فه‌راهه‌م نه‌كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ریان له پرۆژه‌ی كامڵی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ربچێت.
گه‌ر لێره‌شه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌شێك له‌و گوتاره ئیسلامی‌و عه‌لمانییه‌ی له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌ریه‌ك كه‌وتن، ده‌بینین له هه‌ندێك كاتدا دیدی ئیسڵاحیی تێیاندا كاڵ، یاخود نادیاربو، ئایدۆلۆژیا‌و وێنه ساخته‌كانی واقیع كه ئایدۆلۆژیا پێشكه‌ش به خاوه‌نه‌كانی ده‌كات، وای له هه‌ندێك كه‌س كردبو، كه ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زو خۆزگه‌كانی ناو دڵ‌و ده‌رونی خۆیان پێوهربون بۆ خستنه‌ڕوی پێشنیاز‌و چاره‌سه‌ره‌كان، به‌و ئه‌ندازه واقیع‌و ئاستی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی (ئافره‌تی كورد)و خێزانی كوردی پێوه‌ر نه‌بون، لانیكه‌م له روانگه‌ی باری سه‌رنجی ئه‌م وتاره‌وه.
عه‌لمانیه‌تی توندڕه‌و له‌باربردنی دیدی ئیسڵاحخوازی
شاراوه‌نییه كه له ساڵانی رابردودا هه‌ندێك سیمای توندڕه‌وی عهلمانیو فۆرمێكی توندڕه‌و له عه‌لمانیه‌تی به ئایدۆلۆژیاكراو، به هه‌ناسه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌و رادیكاڵانه‌وه، ویستویه‌تی باز به‌سه‌ر راستییه‌كانی واقیعه ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی كوردستاندا بدات‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تێزه‌كانی بكات به یاسا‌و ستراتیژه‌كانی دهسهڵاتو له رێی میكانیزمه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بیانسه‌پێنێت، به‌ڵام داخۆ ئه‌م گوتار‌و ئه‌م فۆرمه له عه‌لمانیه‌ت تا چه‌ند ده‌توانێت ئیسڵاح به‌دی بهێنێت؟ ئایا ده‌توانێت گۆڕانی راسته‌قینه بهێنێته كایه‌وه؟ گۆڕانێك زه‌مینه‌سازی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چوارچێوه‌به‌ندی فهرههنگیو كلتوری پێویستی بۆ كرابێت، نه‌ك گۆڕانی بهڕواڵهتو كاتی‌و ئایدۆلۆژی‌و كهڕنهڤاڵئامێز؟ به‌ش به حاڵی خۆم گومانی جدیم له‌وه هه‌یه گوتاری ناوبراو توانای كارێكی له‌مجۆره‌ی هه‌بێت.
ئه‌زمونی زیاتر له وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ش ره‌نگه ئه‌و گومانه قوڵتر بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م وتاره به‌ده‌ست زیاتر له گرفتێكه‌وه ده‌ناڵێنێت، له‌وانه‌ش گرفتی نوخبه‌ویی بونی.
واته گوتارێكه نه‌ك ناتوانێت قوڵایی بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه بسمێو بچێته ناوی‌و متمانه‌ی زۆرینه‌ی هاوڵاتییانو به‌تایبه‌تیش تاكه ئاساییه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ تێزه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵكو له‌ناو نوخبه‌شدا ئه‌و لایه‌نگیرییه زۆره‌ی نییه خۆی وێنای دهكاتو ده‌یخاته‌ڕو، له رێی گه‌وره‌كردنی هه‌ندێك له كێشه‌كان‌و دروستكردنی جه‌نجاڵیی راگه‌یاندنیش، ده‌یه‌وێت ئه‌و كه‌موكوڕیانه له‌خۆیدا دابپۆشێت.
ئه‌م گروپه به وته‌ی قان دێرڤێر باوهإی خۆیان به تیۆره‌ی عه‌لمانیه‌تی ته‌قلیدی به‌خشیوه، كه هیچ رۆڵێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی گشتی بۆ دین ناهێڵێته‌وه.
له‌كاتێكدا ئه‌م بۆچونه بنه‌مایه‌كی مێژویی‌و واقیعی نییه (مه‌ریوان وریا قانع ناسیۆنالیزم‌و سه‌فه‌ر ل 43)، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو كه ئه‌م فۆرمه له گوتار خودان، دیدێكی ئیسڵاحی نییه‌و گۆڕانی رادیكاڵ‌و ریشه‌یی ده‌وێت، هه‌ربۆیه زۆر زو به‌ر به‌شێكی به‌رچاو له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه دهكهوێتو هه‌ندێكجاریش به‌م هۆیه‌وه نه‌ك هه‌ر ناتوانێت گۆڕان به‌دی بهێنێت، به‌ڵكو چه‌مكی ئازادی‌و گۆڕانیش دهشێوێنێتو رێگه له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌نگاو گۆڕانه ئیسڵاحخوازانهش به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه كه واقیع سه‌لماندویه‌تی پێویستییه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌و قۆناغه‌كه‌و خودی فیكری ئیسلامیشه. ره‌نگه گرفتێكی تری ئه‌م گوتاره جگه له بارگاویبونی بهڕادیكاڵیهتو ئایدۆلۆژیبونو نوخبهویبونی، بریتی بێت له د‌رك نه‌كردن به ئاستی ئاماده‌یی ئیسلام له فه‌رهه‌نگی رۆژانه‌ی خه‌ڵك‌و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا له فۆرم‌و وێنه جۆراوجۆرهكانیدا، یاخود پێیوابێت ئه‌و ئاماده‌گییه ئه‌و توانا فیكری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی نه‌ماوه ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئامانجه‌كانی ئه‌مدا؟!.
به‌دوریش نازانرێت به‌هۆی ئه‌و پاشخانه ماركسیستییهی ئه‌م به‌شه له نوخبه‌ی سكیولاری وڵاته‌كه‌مان هه‌یه‌تی، هێشتا وا بیربكاته‌وه كه به‌گوێره‌ی دابه‌شكردنه كلاسیكییه‌كه‌ی بیری ماركیسیزم بۆ مێژوی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، ئایین‌و ئایینپه‌روه‌ری به حوكمی قۆناغه مێژوییهكه رۆژ به رۆژ له پوكانهوهدایهو فیكری شۆإشگێڕو پێشڕه‌ویش له به‌رگی عه‌لمانیه‌تێكی بهئایدۆلۆژیكراودا به ئیلهام وه‌رگرتن له تیۆریای پارتی پێشڕه‌وی لنین، ده‌بێت سڵ له‌وه‌نه‌كاته‌وه به ئه‌ركه شۆڕشگێڕییه‌كانی خۆی ههستێو ته‌مه‌نی كاریگه‌ریی ئایین له مهیدانو شانۆی كۆمه‌ڵایه‌تیدا كورتتر بكاته‌وه! كه دیاره واقیعی بوژانه‌وه‌ی ئایینه‌كان‌و گیانی ئایینپه‌روه‌ری له زۆر گۆشه‌و كه‌ناری دنیادا، به‌رئه‌نجامی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچونه‌مان ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌و هه‌ڵه‌بونی ئه‌و راڤه‌كردن‌و پێشنیازه‌یان سه‌لماندوه‌و خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌و بۆچونه‌ی پێیوابو ئایینه‌كان ورده ورده لاوازده‌بن، ئه‌مڕۆ ئه‌م پێشبینییه هه‌ڵه ده‌رچوه‌و ئه‌مه‌ش له بیست سی ساڵی دواییدا له كۆمه‌ڵناسه گه‌وره‌كانه‌وه ده‌بیستین كه ئایینه‌كان سه‌رله‌نوێ به‌هێزده‌بنه‌وه.
بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌بێت سه‌رله‌نوێ بانگه‌شه‌ی ئه‌و به‌شه له نوخبه‌ی فیكری‌و سیاسیی كوردستان بكرێت كه هه‌ڵگری دیدێكی شۆڕشگێڕانه‌ی عه‌لمانیه‌ته، بۆ ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی خۆی بۆ عهلمانیهتو كۆمه‌ڵگه‌و ئیسلام تازهبكاتهوهو زیاد له پێویست ده‌ست به دۆگما فیكرییهكانیهوه نهگرێتو له زیندانی چوارچێوه ئایدۆلۆژیا كۆنه‌كانی بێته ده‌ره‌وه‌و به گیانی رق‌و تۆڵه‌وه مامه‌ڵه نه‌كات، چونكه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت كه كۆئه‌ندامی سكۆلاریزم بۆ قوتدانی ئایینه لاوازه‌كان باش بو، به‌ڵام ناتوانێت ئایینه به‌هێزه‌كان قوت بدات‌و له قوڕگی دهگیرێتو ده‌بێته دژگهرو وه‌كو دوژمن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
- (گۆڤاری سه‌رده‌م ژماره (54/2008 ل 36- 37). لهڕویهكی تره‌وه وا هه‌ست ده‌كرێت ئه‌م دیده هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك له‌و نمونانه‌دا بێت كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هاتنه ئاراوه، له‌وانه‌ش نمونه‌ی كه‌مالیزم، كه گره‌وی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌كرد بۆ سه‌پاندنی مۆدێلێكی دیاریكراو له ژیان‌و فۆرمێكی تایبه‌ت له عه‌لمانیه‌ت، ئه‌و مۆدێله‌ی بانگه‌شه‌كارانی رۆڵێكی شۆڕشگێڕانه به ده‌سه‌ڵات دهبهخشنو گوێ به ههستو بیركردنه‌وه‌و خواستی هاوڵاتییان نادهنو له‌بری ئه‌وان بیرده‌كه‌نه‌وه‌و بڕیارده‌ده‌ن! چونكه پێیانوایه ئه‌وان له‌و ئاسته نین د‌رك به به‌رژه‌وه‌ندییه راسته‌قینه‌كانی خۆیان بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به بونی كێشه له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا، به‌ڵام ده‌بێت بوترێت كه خودی ئه‌و نمونه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی له ئێستادا ده‌یان پرسیار ده‌خاته سه‌ر توندڕه‌وی عهلمانیو پایه‌كانی بیری ئیسڵاحخوازی به‌هێزتر ده‌كات، بۆیه ده‌بێت ئه‌م نمونانه وه‌ك ئه‌زمونێك بۆ خوێندنه‌وه‌و ره‌خنه‌لێگرتن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، نه‌ك بۆ لاساییكردنه‌وه، گه‌رچی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ش چۆڵ نه‌بن له ره‌هه‌ندی روناك.
عه‌لمانیه‌تی توندڕه‌و كه هیچ مه‌یدانێك وه‌لانانێت بۆ ئه‌نجامدانی شه‌ڕه‌كانی، (ئافره‌ت)و پێگه‌ی یاسایی‌و ماف‌و ئازادییهكانو رۆڵی ئه‌ویش له كۆمه‌ڵگه‌دا، یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و كایانه‌ی شه‌ڕه‌كانی خۆی تێدا به‌رپا ده‌كات، رونه كه خۆشی به نوێنه‌ری بێ مونافیسی ماف‌و ئازادییه‌كانی ئافره‌تان ده‌زانێت. به سهرنجدانو خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م ته‌وژمه‌ش له چه‌ند ساڵی رابردودا، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه گرفتی سه‌ره‌كیی ئه‌و له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه‌و فۆرمێكی دیاریكراوی فیكری ئیسلامی‌دا نییه، كه ئه‌مه‌یان شتێكی زۆر ئاساییه، به‌ڵكو شوێنكه‌وتوانی گرفتیان له‌گه‌ڵ خودی ئیسلامدا وه‌ك (ئایین) هه‌یه (گرفت له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆڵه‌ی ئیسلام له بواری گشتیدا ده‌گێڕێت).
به واتایه‌كی تر ره‌خنه‌كانی ئه‌وان له‌سه‌ر ئاستی (مه‌رجه‌عه) نه‌ك ماده‌و بڕگه یاساییه‌كان، ده‌یانه‌وێت (ئیسلام) وه‌ك ئه‌وه‌ی لێ بێت ئه‌وان ده‌یخوازن. شه‌ڕكردن له سه‌نگه‌ری ماده‌و بڕگه دهستورییهكانو پرۆژه‌یاسای ئاماده‌كراوه تهوافوقییهكانیشدا، شهڕكردنێكی ناچارییه، به حوكمی رێگره دهستوریو حیزبی‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایینییه‌كان، ده‌نا ئه‌وان گه‌ر بۆیان بچێته سه‌ر ده‌یانه‌وێت ماف‌و ئازادی‌و یاساكان له ده‌ره‌وه‌ی مهرجهعیهتێكی ئیسلامییه‌وه دابمهزرێننو ره‌وایه‌تیی وه‌ربگرن، نمونه زۆره له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م ته‌وژمه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م رایه. له‌و سۆنگه‌وه كه له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئیسلام نابێت ده‌خاله‌ت له یاسا‌و رێكخستنی ژیانی تاكهكانو كۆمه‌ڵگه‌و له‌وانه‌ش یاسای باری كه‌سێتیدا بكات؟! چونكه به دیدی ئه‌وان ئه‌مه ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر پانتایی‌و هه‌رێمی عهقڵو ژیانی تاكهكانو كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ. ئه‌م ته‌وژمه له ساڵانی رابردودا له زیاتر له بۆنه‌و سه‌كۆیه‌كی رێكخراوه‌یی‌و فیكری‌و راگه‌یاندنه‌وه، له‌وانه‌ش خودی ئه‌و لیژنه‌ی بۆ پێداچونه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی پێكهاتبو، ئه‌م قه‌ناعه‌تانه‌ی خۆی خستوه‌ته‌ڕو. هه‌یانبو به حه‌سره‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌رده‌بڕی، ئاخر تاكه‌ی ئیسلام به ئێمه بڵێت چۆن دهژینو چۆن ناژینو ئه‌وه دروسته‌و ئه‌وه نادروسته‌و داوامان لێبكات وه‌ك (14) سه‌ده لهمهوپێش بژین، له‌كاتێكدا ئێمه له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا ده‌ژین؟! ده‌نا گه‌ر ئه‌م بیركردنه‌وه نه‌بێت، ئه‌و مشتومڕانه‌ی له‌سه‌ر ماده‌ی تایبه‌ت به پێناسه‌ی هاوسه‌رگیریی كران‌و پێداگریی هه‌ندێك له‌سه‌ر لابردنی (تحل له شرعا)یان دهكردو داوای هاوسه‌رگیریی مه‌ده‌نیان ده‌كرد، چۆن لێكبدرێته‌وه؟ چونكه هاوسه‌رگیریی مه‌ده‌نی له تێگه‌یشتنی ئه‌واندا هه‌ندێك مهرجو سنوردارێتی ئیسلامی له شوكردنو ژنهێناندا ناهێڵێت له وێنه‌ی مارهییو (عده)و چه‌ندین شتی تر..!
به‌شێك له گه‌رمیی پێكدادانی گوتارهكانیش، له‌وانه‌ش گوتاری عه‌لمانیه‌تی توندڕه‌و له پانتایی مشتومڕكردن له‌سه‌ر یاسای باری كه‌سێتی، هه‌ر په‌یوه‌سته به‌م خاڵه‌وه كه ئاماژه‌مان پێكرد، چونكه مهرجهعیهتێكی ئه‌م یاسایه ئیسلام‌و فیقهی ئیسلامییه‌و ئه‌و به‌شه‌ش له نوخبه‌ی عه‌لمانی، خوازیاری ده‌رهێنانی مشتومڕهكانه بۆ ئه‌ودیو ئه‌و مه‌رجه‌عیه‌ته.
له روانگه‌ی هه‌ندێك له ئیسلامییه‌كانیشه‌وه یاسای باری كه‌سێتی دوا سه‌نگه‌ره‌كانی شهڕكردنهو به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌و سه‌نگه‌ره‌و چۆڵكردنی، واته كۆتایی هاتن به ئاماده‌گی ئیسلام له بواری گشتیدا، كه به‌شێكی گرنگ له پاساوی بونی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه، كه نه‌ك هه‌ر نه‌هێڵن ئه‌و ئاماده‌گییه له‌وه لاوازتربێت، به‌ڵكو بههێزتریشی بكه‌ن. گوتاری توندإهوی به‌رامبه‌ریش كه هه‌ست ده‌كات مه‌حكومه به مه‌رجه‌عیه‌ته ئیسلامییه‌كه، به حوكمی ده‌ستورو واقیعی كۆمه‌ڵگه، ناچاره شه‌ڕه‌كانی بخاته ئاستی ماده‌و بڕگه یاساییهكانو له‌وێوه هه‌وڵی ئابڵوقه‌دانی مهرجهعیهتهكه بدات، لانیكه‌م تا هه‌ندێك له كاریگه‌رییه‌كانی كه‌مبكاته‌وه، له‌م پێناوه‌شدا هه‌ندێكجار دوچاری جۆرێك له هێستریاو هاواركردنو شۆك دهبێتو هه‌ندێك شێواز له‌خۆی نیشان ده‌دات كه له‌ڕوی ستراتیژییه‌وه به زیانی ده‌شكێته‌وه‌و نه‌یاره ئایدۆلۆژییهكانیشی له‌دژی به‌كاریان ده‌هێننه‌وه.
مه‌ترسیی ئه‌م فۆرمه توندڕه‌وه‌ی گوتاری عه‌لمانیه‌ت له كوردستاندا بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و دیدی ریفۆرمخوازی، به چه‌ندین فۆرم‌و شێوه‌دا وه‌ده‌رده‌كه‌ون، له‌وانه‌ش ئه‌و فۆبیا‌و ترسه‌یه كه ده‌ینێته‌وه. ترسێك كه بۆ مرۆڤی ئاسایی باوه‌ڕدارو ناوه‌نده ته‌قلیدییه ئاینییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه، وا ده‌رده‌كه‌وێت مه‌به‌ستی ئه‌م گوتاره ئه‌گه‌ر له رهگو ریشه ده‌رهێنانی ئیسلامیش نه‌بێت، ئه‌وا پهراوێزخستنیهتیو بانگه‌شه‌كردنه بۆ مۆدێلێكی تر له ژیان كه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پێچه‌وانه‌ی مۆدێله ئیسلامییه‌كه بێت، به زمانه میللییهكهو وه‌ك تاكه ئاساییه‌كان گوزارشتی لێده‌كه‌ن، وا دێته پێشچاو كه هانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان‌و به‌ره‌ڵایی جنسی‌و تێكدانی ره‌وشتی نه‌وه‌ی نوێ‌و وه‌لانانی به‌ها ئیسلامی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانی‌و تاكه‌كه‌سیدا ده‌دات.
به‌شێك له خه‌ڵكه ئاساییهكهو زانایانی ئایینی له‌پاڵ بانگه‌شه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی، چرپه‌ی داواكردنی ئازادیی جنسی‌و به ره‌سمیكردنی له لهشفرۆشیو تێكشكاندنی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دێته گوێیان، به زمانێكی ساده‌تر كه‌م نین ئه‌و خه‌ڵكه موسوڵمانانه‌ی ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروستبوه كه ئه‌م گوتاره گه‌رچی به رواڵه‌ت باسی ئافرهتو مافه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌یه‌وێت له رێی ئه‌مه‌وه دوژمنایه‌تیی ئیسلام‌و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه بكات‌و هه‌ڵی ئه‌وه ده‌دات هه‌ر بوار‌و كایه‌یه‌كی ژیان‌و كۆمه‌ڵگه كه به جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ری ئیسلامیان به‌سه‌ره‌وه ماوه، لایبهرێتو بیسڕێته‌وه، به‌مه‌ش جۆرێك له ترس به‌رامبه‌ر به ژن‌و گوتاری مافه‌كانی ژن‌و به‌ڵكو گوتاره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ دێته كایه‌وه، ئه‌وكاته‌ش به‌شێك له كێشه راسته‌قینه‌كانی ئافره‌ت ده‌بن به قوربانی، ئاخر كاره‌ساته له‌ناو گه‌لێكی موسوڵماندا روبكرێته تاكی كۆمه‌ڵگه‌و پێی بوترێت مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ‌و شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌گه‌ڵ یه‌ك ناكۆكن‌و ده‌بێت یه‌كێك له‌م دوانه بكرێته قوربانی (رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 478 له 30/11/2008 چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تامان شاكر)، واته یان ئیسلام یاخود مافه‌كانی مرۆڤ! ئه‌م گوتاره جگه له‌و هه‌ژارییه مه‌عریفییه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیگرتوه، جگه له‌وه‌ی دوپاتكردنهوهیهكی بێتامی هه‌ندێك دۆگما‌و دروشمه، به‌داخه‌وه بۆ هه‌ندێك بوه به ئایدۆلۆژیا، له جه‌وهه‌ریشدا خزمه‌ت به گوتاری مافه‌كانی مرۆڤ‌و مافه‌كانی ئافره‌ت ناكات، چونكه تاكی موسوڵمان له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی یه‌كجار قورس‌و نالۆژیكیو ناواقیعیو داوای لێده‌كات له‌نێوان شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌و مافه‌كانی مرۆڤ، یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
گه‌ر كار گه‌یشته ئه‌و ساته سهختو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش، كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ئیسلام هه‌ڵده‌بژێرن، چونكه ئه‌گه‌ر چه‌مكی (ئیسلامی) شێوابێت، چه‌مكی عه‌لمانیه‌تیش له‌و شێواوترهو عه‌لمانیه‌ت له چه‌ندان ساڵی رابردوی ناوچه‌كه‌و وڵاتانی ئێمه‌شدا تێكه‌ڵ به كوشت‌و بڕین‌و خوێنڕێژی‌و گهندهڵیو ستهمكاریو ناعهدالهتیو دواكه‌وتویی سیاسی‌و ئیداری‌و ئابوری بوه، هه‌ربۆیه ره‌نگه بۆ هه‌ندێك كه‌س مه‌سه‌له‌كه به‌وجۆره ئاراسته بكرێت كه نوسه‌رێك ده‌رباره‌ی سه‌لماند روشدی‌و كتێبه جهنجاڵئامێزهكهی (ئایاتی شه‌یتانی) ده‌ری بڕیبو، نوسیبوی: ئه‌وان كه زۆرێك له ماف‌و ئازادی‌و خۆشی‌و جوانییه‌كانیان لێ سهندوینهوهو جۆره‌ها فۆرمی به بهشیو ناعه‌داله‌تیان به‌سه‌رماندا سه‌پاندوه (واتا خۆرئاوا)، ده‌یانه‌وێت له دوایه‌مین په‌ناگای رۆحیشدا كه لانیكهمی (اعتبار)و ئاسوده‌یی‌و هه‌ست به بونكردنمانی تێدا ماوه‌ته‌وه، په‌لامارمان بدهنو بمانخه‌نه ده‌ریایه‌كی تری نیگهرانیو قه‌یرانی مهعنهویو سزای ده‌رونییه‌وه.
له‌م فه‌زایه‌شدا شه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و له‌وانه‌ش گۆڕینی هه‌ندێك ماده‌و بڕگه‌ی یاسای باری كه‌سێتی، تا راده‌یه‌ك مۆركی دژایه‌تیكردنی ئیسلام به‌خۆوه دهگرنو به‌شێك له ناوه‌نده ئیسلامییه‌كه‌ش وه‌ك میكانزمێكی به‌رگری لهخۆكردنو روخاندنی وێنه‌ی گوتاری توندڕه‌وی بهرامبهرو ره‌وایه‌تی لێسهندنهوهیو (احراج)كردنی له‌به‌رده‌م رای گشتیدا، ئه‌و ههستو وێنه‌یه زیاتر تۆخ ده‌كاته‌وه‌و وه‌ك تارمایی ههإهشهیهكی راسته‌قینه پیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌داته‌وه.
هه‌ر هه‌نگاو هه‌وڵێكیش له‌ناو گه‌لێكی موسوڵماندا با له جه‌وهه‌ریشدا ئیسڵاحیی بێت، ئامانج تێیدا به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵگه یاخود توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، له‌وانه‌ش ئافره‌تان، گه‌ر به‌هۆی هه‌ندێك سیمای توندڕه‌وی عه‌لمانییه‌وه مۆركی دژایه‌تیكردنی ئیسلامی به‌خۆوه گرت، ئه‌وا له‌بارده‌چێت، یاخود له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ربڵاودا روبه‌ڕو ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ده‌ستگرتن به هه‌ندێك فۆرم‌و تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی ئایین‌و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌شیاو لای به‌شێك له كۆمه‌ڵ بكاته ره‌مزی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌پێناو باشتركردنی ره‌وشی ئافره‌تاندا ده‌درێت. ئه‌م رێسایه گه‌ر به گشتی بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كان راست بێت، ئه‌وا له پانتایی یاسایه‌كی ناسكی وه‌كو باری كه‌سێتیدا، به‌هۆی ئه‌و هه‌ستیارییه ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانییه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیگرتوه، راستڕه‌وو ناوه‌نده ئایینییه مێژوییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و خه‌ڵكه موسوڵمانه ئاساییه‌كه زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت دژ به‌و هه‌نگاوه سازبدرێنو گومانی جدیان بۆ دروست بكرێت. بۆیه له‌م كایه هه‌ستیارانه‌دا قورسایی زیاد له پێویست خستنه‌سه‌ر یاسا به‌تایبه‌تیش یاسایه‌ك ره‌وایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایینی نه‌بێت، هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جییه، چونكه كاری بنهڕهتیو كاریگهرو پێویست لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه فارسه‌كان ناویان ناوه بهستهرسازی فه‌رهه‌نگی، واته گۆڕان له‌ژێره‌وه، زه‌مینه خۆشكردن له‌سه‌ر ئاستی كلتوردا بۆ ئه‌وه‌ی كلتور ببێته ژێرخانی یاسا، تا یاسا وه‌ك ده‌قێكی جوان نه‌مێنێته‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی ئههلیو فه‌رهه‌نگ بێت‌و لانیكه‌م ره‌وایه‌تی له هه‌ندێك كایه‌ی فه‌رهه‌نگییه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت. سه‌ركه‌وتنیش له بوارێكدا، سه‌ركه‌وتنی ماتماتیكیانه‌ی نوخبه‌یه‌كی ناو په‌رله‌مان نه‌بێت كه هێنده‌ی مه‌سه‌له نیشتمانی‌و حیزبییه‌كان بردونیه ئه‌وێ، به‌و ئه‌ندازه پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و كورسیانه‌یان پێ نه‌داون، به‌ڵكو ببێته سه‌ركه‌وتنێكی راسته‌قینه ئه‌ویش له رێی ئه‌و ره‌وایه‌تییه‌ی له فهرههنگو كۆمه‌ڵگه‌وه بۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، ده‌نا ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه تا ماوه‌یه‌كی تریش له بازنه قانگدراو داخراوه‌كاندا بخولێنه‌وه‌و مێژوشمان هه‌روا ئاسۆیی بێت‌و بچێت‌و هه‌نگاوه‌كان یه‌كتری ته‌واو نه‌كه‌ن. چاكسازیی‌و گۆڕانی راسته‌قینه به كوده‌تاكردن به‌سه‌ر ئایین‌و فه‌رهه‌نگدا نایه‌ته‌دی، هێنده‌ی به (استفزاز)كردن‌و ناچاركردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌و به كارلێك‌و خۆنوێكردنه‌وه‌ی له دیدێكی ریفۆرمخوازانه‌وه مه‌یسه‌ر ده‌بێت، بێگومان ئه‌مه ئه‌گه‌ر وا دابنێین خودی گۆڕانه‌كه پێداویستییه‌كی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ئایدۆلۆژیا له به‌رگی پێویستیدا نایخاتهڕو. هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك له‌سه‌ر ئه‌م بناغه پته‌وه نهوهستابو، ئه‌گه‌ر له بوارێكدا بو ئایین تێیدا قسه‌ی جدیی هه‌بو، به‌رهه‌می گه‌شه‌كردنی خودی فیكری ئایینی نه‌بو، واده‌ركه‌وێت ئایین تێیدا شكستی پێهێنراوه، له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی لهدهستچوندا ده‌بێت، ئه‌م قسه‌یه لانیكه‌م بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و له‌وانه‌ش كوردستان راسته، پێناچێت مێژوی رۆشنگه‌ریش له به‌رگه خۆرئاواییهكهیدا لێره خۆی دوباره بكاته‌وه، چونكه زه‌مینه مێژوییهكانو سروشتی ئایین‌و كۆمه‌ڵگه‌كان له چه‌ندین روه‌وه هاوشێوه‌نین، رۆشنگه‌ری خۆشی له فۆرمه شۆڕشگێڕییهكهیدا له‌ژێر پرسیاردایه، ئه‌ویش له مێژودا ئه‌زمونی خولقاندوه‌و هه‌مو ئه‌زمونه‌كانیش به قازانجی ئه‌و له دادگای مێژودا شایه‌تی ناده‌ن.
رویه‌كی تری نه‌ریتی گوتاری توندڕه‌وی عه‌لمانی بریتییه له زیندوكردنه‌وه یاخود به‌هێزكردنه‌وه‌ی گیانی ئایدۆلۆژیخوازی له‌نێو ریزه‌كانی ته‌وژمی ئیسلامی‌و رواڵهتگهراییو لێكدانه‌وه‌ی حه‌رفی له‌نێو ناوه‌نده ئیسلامییه بهگشتییهكهی كۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌م گوتاره به‌و ترسه‌ی بڵاوی ده‌كاته‌وه‌و به‌و په‌یامه ترسێنه‌رانه‌ی به زیاد له فۆرم‌و زمانێك پهخشو ئاراسته‌ی ده‌كات، رۆحی جه‌نگاوه‌ریی له ئیسلامدا زیندودهكاتهوهو مه‌سه‌له‌ی قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و له‌وانه‌ش مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت له مه‌سه‌له‌یه‌كی فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاساییه‌وه، ده‌كاته مه‌سه‌له‌یه‌كی ئایدۆلۆژی‌و به توندیش به گوتاری شوناس لای ئیسلامییه‌كان یاخود لانیكه‌م لای به‌شێك له‌وان گرێی دهداتو له ناوه‌نده ئیسلامییه مێژوییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌شدا مه‌سه‌له‌كه ده‌كات به مه‌سه‌له‌ی ئایین‌و نائایین. به‌مه‌ش ئه‌م فۆرمه توندڕه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له رێی پرسیاری عه‌قڵانییه‌وه فیكری ئیسلامی هاوچه‌رخ زیاتر به‌ره‌و كرانه‌وه به‌رێت، ئه‌ویش به دروستكردنی ته‌حه‌دای راسته‌قینه‌و پێشنیازكردنی كایه‌ی نوێی قسهكردنو گفتوگۆ‌و وروژاندنی پرسیاری تازه، به‌ره‌و بوژاندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكانی فیكری به‌رگریی دهباتو رێگه له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌ی ته‌نگتر ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش گرفت‌و كێشه بۆ گوتاری ئیسڵاحخوازی ئیسلامی دروستدهكاتو له‌لایه‌ن به‌شێك له ناوه‌نده ئیسلامییهكهو هه‌ندێك خه‌ڵكی ئاسایشه‌وه ده‌یخاته ژێر پرسیاره‌وه‌و به پێوه‌رو ئه‌خلاقی جه‌نگاوه‌ر حوكم به‌سه‌ر دیدو ههڵوێستو گوتاره‌كه‌یدا ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ش لێره‌دا ئاڵۆزتر ده‌كات سه‌باره‌ت به فیكری ئیسلامی سیاسی، تێكه‌ڵبونی مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه به ناوه‌نده جهماوهرییهكهو دامه‌زراوه‌ی زانایانی فهرمیو مامۆستایانی ئایینی به گشتی، چونكه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك (اعتبار)ی سیاسی‌و حسابكردن بۆ هه‌ندێك ململانێ‌و به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك پشتیوانی جه‌ماوه‌ریی، ره‌نگه به‌شێك له ناوه‌نده ئیسلامییه‌كه گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیش بێت، سازش له‌سه‌ر هه‌ندێك ئه‌ركی ئیسڵاحخوازانهی خۆی بكات‌و وابزانێت كه‌شوهه‌واكه رێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێنادات هه‌مو قه‌ناعه‌ته‌كانی لهمهإ پرس‌و كێشه‌و چاره‌سه‌ره‌كان، له‌وانه‌ش كێشه‌و مافه‌كانی ئافره‌ت بخاته‌ڕو.
مه‌ترسییه‌كی تری ئه‌م گوتاره په‌یوه‌ندی به خودی یاسا‌و یاسا سهروهریو دامه‌زراوه یاساییه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌م گوتاره به پێداگرتنی له‌سه‌ر گۆڕانه رادیكاڵییهكانو فه‌رامۆشكردنی ناڕه‌زایه‌تییه جهماوهرییهكانو واقیعی كۆمه‌ڵگه‌و به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنی له چه‌مكی عهلمانیهتو مۆدێرنه، به‌تایبه‌تیش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسوڵماندا، زیان له شكۆی یاسا‌و دامه‌زراوه‌كانی ده‌دات، چونكه یاسا گه‌ر ره‌وایه‌تیی فه‌رهه‌نگی نه‌بو، زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه پێشوازیی لێ نهكردو به‌شێكی كۆمه‌ڵگه‌ش به نامۆ‌و ههإهشهو رهمزیو دژایه‌تیكردنی ئایین‌و كلتوری زانی، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه گه‌ر له په‌رله‌مانیش شانسی هه‌بێت، له‌ئاستی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌دا باوه‌شی بۆ ناكرێته‌وه‌و ناشتوانێت كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئابڵوقه‌داو رۆڵی یاسا‌و دادگا له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا به‌هێزبكات، به‌ڵكو لانیكه‌م به‌شێكی به‌رچاو له كۆمه‌ڵگه، كێشه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی دادگا‌و له‌وانه‌ش لای زانایانی ئایینی چاره‌سه‌ر دهكهنو ئاماده‌نین بیبه‌ن بۆ به‌رده‌م ده‌قه‌كانی یاسایه‌ك‌و دادگایه‌ك گومانیان له رهوایهتیو شوناسیان هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی باسی (حه‌رام و حه‌ڵاڵ)ه كه به‌شێك له یاسای باری كه‌سێتی تێكه‌ڵه به‌و مه‌سه‌له‌یه. بۆیه یاسایه‌ك كاتێك گرنگه زه‌مینه‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌راهه‌م بێت، هه‌ڵقوڵاوی پێویستییه‌كی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵ بێت‌و پێچه‌وانه‌ی شوناس‌و به‌ها باڵاكانی ئه‌و نه‌بێت، باشترین نمونه‌ش بۆ ئه‌مه یاسای سزادانی عێراقییه كه رێ به ئازادیی سێكسی بۆ سه‌رو ته‌مه‌ن (18) ساڵ ده‌دات، به مه‌رجێك زۆرلێكردن له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا نهبێتو بۆ كه‌سیش نییه رێ له كچ‌و كوڕه‌كه‌ی یاخود خزمه‌كه‌ی بگرێت ده‌نا به زیندانیكردن سزاده‌درێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ بونی ئه‌م ده‌قه یاساییه له ده‌یان ساڵی رابردودا له‌به‌رئه‌وه‌ی واقیع‌و كلتوری كۆمه‌ڵگه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ره‌تده‌كاته‌وه‌و به مافی ناناسێ، نه‌ك هه‌ر جێبه‌جێ نه‌بوه‌و واقیعێكی تازه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌خولقاندوه، به‌ڵكو ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌قه یاساییه‌كه‌وه ئافرهتانو كچان له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌ندێكجار له‌سه‌ر نامه‌یه‌كی عاتفی یاخود گومانی بونی په‌یوه‌ندییه‌كی له‌وجۆره له‌گه‌ڵ كوإێك، یاخود پیاوێكدا ده‌كوژرێت. به‌مجۆره گه‌ر یاسا ره‌چاوی به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی تێدا نهكراـ وه‌ك ده‌قێكی مردو ده‌مێنێته‌وه له پیاده‌كردندا روبه‌ڕوی جۆره‌ها كێشه ده‌بێته‌وه، ره‌نگه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌بێت له هه‌ندێك ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ك ده‌ستكه‌وتی سیاسی بخرێته‌ڕو و لافی پێ لێوه‌بدرێت، به‌ڵام له ناوخۆدا نابێت به‌و چوارچێوه ته‌ندروسته‌ی گه‌شه‌كردنی سروشتی‌و قۆناغ به‌قۆناغی كۆمه‌ڵگه پێویستی پێیهتیو زۆریش له بارودۆخی ئافره‌تان ناگۆڕێت.
گوتاری ئیسلامی و مه‌نهه‌جیه‌تی، تاوتوێ كردنی مه‌سه‌له‌كان
چاكسازی یه‌ك مۆركی دژایه‌تی كردنی ئاین و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵنه‌گرتبێت، به‌ڵكو پاساویش ده‌دات به‌ده‌ست هه‌ندێ كه‌سه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌دیوه‌كه‌ی تردا مه‌سه‌له‌كان له‌چوارچێوه‌ی مشت و مڕی فكری بهرنهدهرهوهو به‌رگێكی پیرۆزیان به‌به‌ردا بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه‌له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی پیرۆزی یه ساخته‌كان واته به‌پیرۆزكردنی هه‌ندێ لێكدانه‌وه‌و فۆرمی دیاریكراو، گه‌ر ره‌چاوی لۆژێكی خودی پیرۆزی یه‌كه نه‌كرێت و به‌ره‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵانی و مه‌نهه‌جی نه‌بێت، هه‌وڵه‌كان ناكام ده‌رده‌چن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی باسكرا روێكی گرفته‌كه‌و به‌ربه‌ستێكی به‌رده‌م دیدی ئیسڵاحخوازی بێت، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ره‌وه به‌شێ له‌گوتاری ئیسلامی شوناس په‌روه‌ر، یاخود گوتاری مێژویی و حه‌رفیی ئیسلامیی، به‌شێكی تر‌و رویه‌كی تری گرفته‌كه پێكده‌هێنێت و به‌ربه‌ستێكی تری ره‌وتی ئیسڵاحخوازی یه.
هه‌ربۆیه كاتێ بیرمه‌ندی ئیسلامی و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی لهئاسۆكراوهكانی تێڕوانین و مهنههجیهتێكی مهبهستگهرایانه(مقاصدی)یه‌وه گۆڕان و مشت و مڕهكان ده‌خاته ژێر چاودێری یه‌وه، ده‌بێت به‌رده‌وام چاوێكی له‌سه‌ر خودی ناوه‌نده فكری یه ئیسلامی یه‌كه بێت.
چونكه شاراوه نی یه كه فكری نوێ ی ئیسلامی به‌ده‌ست چه‌ندین قه‌یران و كێشه‌وه ده‌ناڵێنێ، به‌شێ له‌و كێشانه‌ش له‌میتۆدی ئه‌و فكره‌و جۆری مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ ده‌ق و مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان و مێژویی بون و نامێژویی بونی هه‌ندێ ئهحكامدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و سه‌رچاوه‌ده‌گرێت.
من لێره‌دا له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌وچوارچێوه فكری و شێوازانه‌ی ده‌ربڕین ده‌وه‌ستم كه‌هه‌ندێ لهچالاكان و پهرلهمانتارو لێپرسراوی لایه‌نه ئیسلامی یه‌كان لێره‌و له‌وێ له‌سه‌ر فره ژنی و (نشوز)و هه‌ندێ له‌و مه‌سه‌لانه‌دا ده‌ریانبڕی. دیاره له‌هه‌ندێ، ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده جێگای سه‌رنج بو ئه‌وه‌بو كهبهشێ له هه‌ڵگرانی گوتاره ئیسلامی یه‌كه مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنیان له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه كرد به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاینی له‌ئاستی مهسهلهعهقیدهییهكاندا. مه‌سه‌له‌كه‌یان وا ته‌رح ده‌كرد كه‌باسكردن له‌قه‌ده‌غه‌كردنی فره ژنی قابیلی قبوڵ كردن نی یه، چونكه ئه‌وه فه‌رمانی خوای گه‌وره‌و هێڵی سوره‌و ده‌قی له‌سه‌ره‌و خوای گه‌وره حه‌ڵاڵی كردوه‌و حه‌ڵاڵی خواش به‌كه‌س حه‌رام ناكرێ! به‌مانایه‌كی تر به‌شێ له‌وان مه‌سه‌له‌كه‌یان به‌وجۆره پاساو ده‌داو وه‌ڵامی به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌دایه‌وه كه‌ئه‌وه حوكمی خوایه‌و بۆ مرۆڤ نی یه ده‌ستكاری حوكمی خوا بكات.! هه‌ڵبه‌ته ئه‌م قسانه له رواڵه‌تدا هیچ خهوشێكیان تێدانی یه‌و ره‌نگه به‌هه‌ر باوه‌ڕدارێكی ئاسایش بڵێ ی كهفڵان شت حوكمی خوایه‌و ده‌بێت باوه‌ڕدار ملكه‌چی بێت و به‌به‌شێ له‌ئیمان و باوه‌ڕی خۆی بزانێت و گه‌ردن كه‌چی بنوێنێ نكۆڵی نه‌بێت و گوێ رایه‌ڵ بێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌ناوه‌ڕۆكدا مه‌سه‌له‌كه به‌و جۆره نی یه و تێگه‌یشتن له‌حوكمی خوا به‌و مهنههجییهته ئاماژه‌یه به‌بونی قه‌یرانی فكری و خوێندنه‌وه‌ی حه‌رفی ده‌قه‌كان و گوێ نه‌دان به (مقاصد)ی ئایه‌ته‌كان و (عله)ی حوكمه‌كان و دیدی زانستی بۆ دیاریكردنی مانای حوكم.
چونكه ئایا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئایه‌تێكدا ئاماژه به‌باسی فره ژنی كراوه ئیتر بۆمان نی یه بیر له‌م مه‌سه‌له بكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له‌ناو خه‌ڵكدا چ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی هه‌یه‌و پیاده‌كردنی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا چ ئاسه‌وارێكی لێكه‌وتۆته‌وه؟ یاخود بێ ئه‌وه‌ی خۆمان به‌وه‌وه ماندوبكهین كه داخۆ پیاده‌كردنی به‌شێ لهئایهتێك له‌ناو كلتور‌و واقیعێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراودا دادپه‌روه‌ری لێ كه‌وتۆته‌وه یاخود سته‌می لێ په‌یدابوه؟.
ڕاسته بۆ هه‌ندێ (پوابت) ی ئیمان و ئیسلام و باسی عه‌قیده‌و عیبادهت و ئه‌خلاق ده‌كرێت به‌م جۆره قسه بكرێت، ئه‌ویش بۆ به‌هێزكردنی له دڵ و ده رونی خه‌ڵكی دا، به‌ڵام داخۆ مامهلهَ كردن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له (احكام)ه كان له‌بواری (معاملات)یشدا هه‌مان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده‌و عیباده‌تدا ده‌كرێت؟. ئه‌ی مه‌گه‌ر زانایانی (اصول)سه‌دان ساڵ به‌ر له‌ئێستا باسی ئه‌وه‌یان نه‌كردوه، كه حوكم (عله)ی هه‌یه‌و له‌وڕوه‌شه‌وه ئه‌م رێسا (قاعده)یان هه‌ڵێنجاوه كه‌ده‌ڵێ (الاحكام تدور مع عللها) واته مان و نه‌مانی حوكمێكی شه‌رعی گرێدراوه به‌و (عله)ه‌وه كه‌له‌پشت تشریع كردنی و ناردنه خوارهوهیهیهتی، كه‌به‌زمانی یاسایی ئێستا ده‌توانین بڵێین هه‌مو حوكمێك (اسباب موجبه)ی خۆی هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌ویش (تحكم) ده‌كات به‌سه‌ر جۆری مامه‌ڵه‌و تێگه‌یشتن و پیاده‌كردنی دا؟.
ئایا له‌كاتی تاوتوێكردنی حوكمێكی شه‌رعی دا ته‌نها سه‌یری حهرفیهتی ده‌قه‌كان ده‌كرێت و (عله) و (حكمت) له حوكم دا ڕه‌چاو ناكرێ؟ ئایا (حوكم) له‌بواری (معاملات)دا وه‌ك چۆن نوێژ ده‌كرێت ئه‌ویش ئاوا جێ به‌جێ ده‌كرێت؟ یاخود هه‌مو حوكمێك به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتوه‌و چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن و پیاده‌كردنی په‌یوه‌سته به‌و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌و به‌و (مقصد)هی كه شارع مه‌به‌ستیه‌تی له كات و شوێن و حاڵه‌ته جۆراوجۆره‌كاندا بێته‌دی؟. گه‌ر بشگه‌ڕێینه‌وه بۆ دابه‌ش كردنه به ناو بانگه‌كه‌ی زانایانیش بۆ ئه‌حكامه‌كان (حه‌لاڵ ، حه‌رام ، مه‌كروه ، مه‌ندوب، مباح ) ئه‌وا رونه مه‌رج نی یه مباحی سه‌رده‌مێك مباحی هه‌مو سه‌رده‌مه‌كان بێت. بۆ نمونه سه‌رده‌مانێ به حوكمی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌كان به‌نده‌گی (مباح ) بوه (ئیسلام)یش له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و ڕێ و شوێنه گرنگانه‌ی بۆ كۆتایی هێنان به‌و دیارده دژی ته‌وحیدیه گرتبویه پێش، به ده‌قێكی ڕۆشن قه‌ده‌غه‌ی نه‌كردبو. هه‌روه‌ها سه‌رده‌مانێ (كه‌نیزه‌ك)گرتن یاخود (ملك الیمین) هه‌بوه و فۆرمێكی دیاریكراو له‌په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و جنسیشی لێكه‌وتۆته‌وه.
خوای گه‌وره‌ش له چه‌ندین ئایه‌تی قورئاندا ئاماژه‌ی پێ كردوه، به‌ڵام داخۆ چه‌ند كه‌س له ناوه‌نده ئیسلامی یه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رگری له به‌نده‌گی و كهنیزهكگیری ده‌كه‌ن و پێیان وایه مادام له قورئاندا باسكراون و (مباح)ی سه‌رده‌می خۆیان بون، ده‌كرێت ئێستاش موماره‌سه‌یان بكرێت و به (موباح)له‌قه‌ڵه‌م بدرێن؟ دیاره وه‌ڵامه‌كه رونه. چونكه فتره‌ی باوه‌ڕدارو هۆشیاریه‌كی مام ناوه‌ندی ئیسلامیی ئه‌و قه‌ناعه‌ته بۆ مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن كه ئه‌و ره‌فتارانه گه‌ر بۆ كاتی خۆی و له‌به‌رهه‌ندێ بارودۆخ و واقیعی دیاریكراویش ماقوڵ و رێ پێ دراوبوبن، ئه‌وا ئێستا رێ پێ دراو (موباح)نین و گیانی عه‌داله‌ت خوازی ئیسلام له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره دیاردانه‌دا نیه، به‌ڵكو به‌گژیاندا ده‌چێته‌وه. چونكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌رامه‌ته بنچینه‌یی و ره‌سه‌نه‌یه خوای گه‌وره به مرۆڤی به‌خشیوه هه‌روه‌ها دژی بنه‌مای یه‌كسانی به‌نده‌كانه به‌رامبه‌ر به‌خوای گه‌وره. لێره‌وه ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌ئه‌وه بكه‌م كه ئه‌وه‌ی له ئیسلامدا نه‌مره له‌پاڵ چه‌سپاو (پوابت)ه عه‌قیده‌یی و عیبادی و ئه‌خلاقی یه‌كاندا، به‌هاكانه. هه‌ر ئه‌وانیش ئامرازی ده‌ستی زانایانن بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌حكامه‌كان و تێگه‌یشتن له مه‌به‌ستی (شارع) له دانانیان.
به‌های (دادپه‌روه‌ری)یش له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه دێت و به‌دایكی به‌هاكانی تر دادده‌نرێت به‌ڵكو دادپه‌روه‌ری له‌به‌ها باڵاتره و نمونه‌ی باڵایه. هه‌مو ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه له پێگه‌ی باوه‌ڕداری یه‌وه به‌رگری له به‌ها ئیسلامی یه‌كان نه‌كرێت و مشت و مڕهكان له‌دورو نزیكه‌وه نابێ مۆركی قه‌ناعه‌ته ئاینی یه‌كانیان به‌سه‌ره‌وه‌بێت، چونكه ئه‌وه نهداواكراوهو نهواقعیشه، ناتوانرێ مرۆڤ له قه‌ناعه‌ته ناوه‌كیه‌كانی دابڕنرێت. به‌ڵكو لێره‌دا باس لهجۆرێ پاساودان و ئاڕاسته‌كردن و بهرگریكردنهكانه. باس له‌وه‌یه له‌شوێنێكدا كه‌باس له(اجتهاد)و تێگه‌یشتن و راڤه‌و فكر‌و مێژوه، ده‌بێت وه‌ك خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له یاخود پرسێك بكرێت و تێكه‌ڵ به پیرۆزی ده‌ق نه‌كرێت، لێره‌شه‌وه گرنگه ئاماژه‌یه‌ك به‌و شپرزی و ئیشكالیه‌ته گه‌وره‌بكرێت له‌میتۆدی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ق و وه‌حی دا له‌ناو ناوه‌نده ئیسلامی یه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت، هیچ نوێبونه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ش له‌بواری فكری ئیسلامی دا نایه‌ته‌دی گه‌ر به‌نوێبونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی (اصول الفقه)و مه‌نهه‌جیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌قی قورئانی و فه‌رموده‌و رێباز‌و میتۆده‌كانی بیركردنه‌وه ده‌ستپێنه‌كات.
چونكه دۆزینه‌وه‌ی (حوكم) یاخود (مه‌به‌ستی)خوا لهمهسهلهیكدا ناكرێت ته‌نها لهدهقێكهوه وه‌ربگیرێت. بێئه‌وه‌ی حساب بۆچه‌ندین ده‌ق و رێسای تر بكرێت كهبهسهریهكهوه ده‌توانن دیدێكی رۆشن و تۆكمه‌مان ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له بده‌نه ده‌ست.
به‌ڵگه هێنانه‌وه به‌ئایه‌تێك یاخود فه‌رموده‌یه‌ك به‌دابڕاوی بۆ سه‌لماندنی حوكم یاخود هه‌ڵوێستێكی فكری و سیاسی یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی، هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی زه‌قه. به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌قه په‌یوه‌ندی داره‌كان به‌مه‌سه‌له‌كه‌وه به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه ئه‌نجا له‌ڕێ ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه جیاوازانه‌وه بگه‌ینه كۆمه‌ڵێ رێسای گشتی (قواعد كلیه)، واته ده‌بێت (استقراو)ی ماناكان بكرێت و بخرێنه چوارچێوه‌ی هه‌ندێ چه‌مكی هه‌مه‌كی (كلی)و رێسای گشتی (قواعد عامه)ه‌وه.
له‌ڕێ ی ئه‌م مهنههجیهتهشهوه له‌تێڕوانینی ئه‌نده‌كی (جزئی)یه‌وه ده‌گوازینه‌وه بۆ تێڕوانینی هه‌مه‌كی (كلی)، ئه‌م پرۆسه‌ش وه‌ك باسكرا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت:
1-دیاریكردنی هه‌مو ئه‌و ده‌قانه‌ی قورئان و سوننه‌ت كه په‌یوه‌ندیداربن به ئه‌و بابه‌ته‌ی لێ ی ده‌كۆڵرێته‌وه.
2-شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی مانای بێژه‌و ئاماژه زاراوه‌یی یه‌كانیان له روانگه‌ی رێساكانی زمانه‌وه.
3-لێكدانه‌وه(تحلیل)ی ده‌قه‌كان له‌سۆنگه‌ی (مناگ) ی تایبه‌ت بهحوكمهكان و دیاری كردنی ئه‌و مه‌به‌ست (مقصد)ه یاخود به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ی یاخود ئه‌و هۆیه‌ی له‌پشت بون و نه‌مانی حوكمهكهوهن.
4-هه‌ڵێنجان (استقراو)ی مانا هه‌مه‌كی یه‌كان (المعانی الكلیه)ی ئایه‌ته‌كانی قورئان و داڕشتنه‌وه‌ی له‌شێوه‌ی چه‌ند رێسایه‌كی گشتی دا.
5-خستنه‌ڕوی ده‌قه‌كانی فه‌رموده بۆسه‌ر رێسا دارٍێژراوهكان له‌خاڵی پێش‌و به‌مه‌به‌ستی ده‌رخستنی كاریگه‌ریان به‌سه‌ر ئه‌م رێسایانه‌وه.
6-پشت به‌ستن و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و رێسا قیاسیانهی له‌تێگه‌یشتن له‌واقیعی لێكۆڵراوهوه ده‌ست ده‌كه‌ون. یاخود ئاراسته كردن و حوكم دان به‌سه‌ریدا ئه‌وه‌ی كهلهزانستی ئوسوڵدا به (تحقیق المناط)یاخود زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ پیاده‌كردنی حوكمێكی شه‌رعی ناسراوه. (د.ئۆی صافی، اعمال العقل ص195-196)
به‌بێ ئه‌م مه‌نهه‌جی یه‌تی یه زانستی یه ئاسان نی یه مه‌به‌ستی خوای گه‌وره یاخود شارع له‌ڕێ ی تێگه‌یشتنێكی حه‌رفی هه‌ندێ ده‌قی دابڕاو له‌فه‌زای گشتی قورئان و ده‌قه‌كانی تر‌و به‌هاكان و رێسا گشتی یه‌كان و چوارچێوه‌كانی دیاریكردنی مانا‌و مه‌به‌سته‌كان دیاری بكرێن. گه‌ر لێره‌دا (فره ژنی) وه‌ك نمونه‌یه‌ك وه‌ربگرین ئاسان نیه ته‌نها (فانكحوا ماطاب لكم من النساء مثنى وثلاث ورباع) سوره‌تی (النسا‌و ئایه‌تی 3)ره‌وایه‌تی به‌چه‌ند ژنه بدات. چونكه ئه‌م ده‌قه ده‌بێ ببه‌سترێته‌وه به‌مه‌به‌ست له‌پێكهێنانی خێزان له قورئاندا (ومن اياته ان خلق لكم من انفسكم ازواجاً لتسكنوا اليها وجعل بينكم مودةً ورحمةً انّ فى ذلك لآيات لقومٍ يتفكرون)الروم /21 هه‌روه‌ها به‌و رێسایانه‌ی كه حوكمی (ضرورة)ده‌كه‌ن. وه به‌و ئایه‌ت و ده‌قانه‌ی تر كه‌داوای دادپه‌روه‌ری و دژایه‌تی كردنی خراپه‌و سته‌م و تاوان ده‌كه‌ن. چونكه ئه‌گه‌ر واش دابنێین ئه‌وه حوكمێكی خوایی یه كهمهسهله به‌و جۆره نیه‌و ناكرێت حوكمێكی شه‌رعی له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی به‌شێ لهئایهتێك دامه‌زرابێت، گه‌ر واش بێت ئه‌وا (ان الله يامر بالعدل والاحسان وينهى عن الفحشاء والمنكر والبغى)یش ده‌قێكی تره گه‌ر ئه‌م ده‌قێكی جزئی بێت ئه‌وا ئه‌و ده‌ق و ریساكی گشتی یه‌و به‌سه‌ر هه‌مو حوكمه‌كانه‌وه حاكمه.
هه‌روه‌ها گه‌ر له‌ڕوی (استقراو) و (استنباط)ی حوكمهكهو ئاماژه‌و پله‌ی (قطعى) بونیشی یه‌وه گومانمان لهحوكمێ نه‌بێت، ئه‌وا له‌هه‌نگاوی كۆتایدا بۆ پیاده‌كردنی پێویستمان به‌تێگه‌یشتن له (واقع)هه‌یه به‌ته‌عبیری زاناكانی ئوسوڵ ده‌بێت ئه‌و حوكمه (مناط)ی هه‌بێت، واته زه‌مینه‌ی جێ به‌جێ كردن و قبوڵكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و فهههنگیی هه‌بێت. بۆئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خۆی بپێكێت و سودی خراپی لێ وه‌رنه‌گیرێت و به‌هۆی خراپ پیادهكردنیشهوه خودی حوكمهكهو ته‌نانه‌ت (ئیسلام)یش ناشیرین نه‌بێت. زانا‌و رۆشنبیر‌و شه‌رع زان و سه‌ركرده‌كان قسه بۆ قۆناغی خۆیان ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ره‌كانیش بۆ كێشه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی خۆیان ده‌دۆزنه‌وه. بڕیار نی یه كه‌س قسه‌ی هه‌مو نه‌وه‌كان و چاره‌سه‌رو تێگه‌یشتن و راڤه‌ی هه‌مو سه‌رده‌م و قۆناغه‌كانی مێژو بكات و بخاته رو پێشكه‌ش بكات.
(مناط الحكم) میكانیزم‌و سه‌رنجدانێكی مه‌نهه‌جی زێده جوانی زانایانی (اصول)ه، چونكه مه‌سه‌له‌ی پیاده‌كردنی حوكم‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌قدا، له مه‌سه‌له‌یه‌كی عه‌قیده‌ییه‌وه ده‌كاته مه‌سه‌له‌یه‌كی عهقڵیو كارێكی عهقڵانیو گرێی ده‌داته‌وه به ناوه‌رۆك‌و وه‌زیفه‌كانی دهقو (مقاصد)ی شهریعهتو ئه‌و رۆڵه‌ی ده‌توانێت له واقیعێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژویدا بیگێڕێت، به مانایه‌كی تر هه‌مو قورئان یان هه‌مو حوكمه‌كان بۆ هه‌مو كات‌و سه‌رده‌مێك نین به‌تایبه‌تی ئه‌و حوكمانه‌ی ده‌كه‌ونه بابی (معاملات)ه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر سه‌رده‌مه‌و چ حوكمێكی پێویست بو، چ تێگهیشتنو چ جۆره پیاده‌كردنێكی ئه‌و ده‌قه‌ی ده‌خواست، له‌به‌ر رۆشنایی به‌ها باڵاكانی ئیسلام‌و رێسا گشتییه‌كانی شهریعهتو پێداویستییه‌كانی واقیع، سود له‌و وه‌رده‌گیرێت، ئه‌م پرۆسه‌ش ئه‌و شتهبو زانایه‌كی موجته‌هیدی وه‌كو كاك (ناسری سوبحانی) ناوی نابو دوباره نازڵكردنهوهی ئایهتو ده‌قه‌كان بۆ سه‌ر واقیع، واته ده‌بێت ئه‌وه ده‌ستنیشان بكرێت كه واقیعێكی دیاریكراو كام ئایهتو فه‌رموده‌ی پێویسته‌و ده‌توانن به‌شداریی راستكردنه‌وه‌ی لادانهكانو ئاراسته‌كردنی روداو دۆخه‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش مهنههجیهتێكی سه‌ربه‌خۆیه، واته له روانگه‌ی واقیع‌و پرسیار‌و پێداویستی‌و گرفتهكانیهوه ده‌ڕوانێته دهقو جۆری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردن‌و سودلێوه‌رگرتنی دیاری ده‌كات.
شێوازی ناعه‌قڵانیی به‌رامبه‌ر كه لێره‌دا عه‌لمانیه‌تی توندڕه‌وه كه زۆرجار له پێگه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ده‌قه‌وه دهستپێدهكاتو كاردهكاتو گوتاره‌كه‌ی ئاراسته دهكاتو مه‌سه‌له‌كه ده‌كات به بهزینو نه‌به‌زین، كه له‌م دۆخه‌شدا بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵانی پاشه‌كشه دهكاتو ئامرازه‌كانی ململانێ دێنه‌ئاراوه، نابێت وا له هه‌ڵگرانی دیدی ئیسڵاحخوازی ئیسلامی بكات دیده ئیسلامی‌و ئیسڵاحییه ره‌سه‌نه‌كانیان لێ ونبێتو مه‌سه‌له‌كان له مشتومڕی فیكری‌و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌و سه‌لماندنه‌وه، بكه‌نه مه‌سه‌له‌گه‌لێكی سۆزداری‌و تێكه‌ڵ به ههڵچونو لایه‌نگری كوێرانه‌ی ئایدۆلۆژیان بكه‌ن، چونكه خودی ئه‌م هه‌نگاوه یاخود ئه‌م ههڵوێستو به‌رخورده گه‌ر له ئێستادا هه‌ندێك سۆزی جه‌ماوه‌ر بجوڵێنێت‌و به‌رامبه‌ری پێ (احراج) بكرێت‌و فشاری بخرێته سه‌ر، ئه‌وا له دورمه‌ودادا به زیانی فیكری ئیسلامی‌و به قازانجی به‌رامبه‌ره‌كان تهواودهبێتو ده‌شكێته‌وه، چونكه توانای نوێبونه‌وه له فیكره‌كه ده‌سه‌نێته‌وه، هه‌روه‌ها ناتوانێت دهستو په‌نجه له‌گه‌ڵ گۆڕان‌و كێشه‌كانی سه‌رده‌مدا نه‌رم بكات‌و به گیانێكی (اجتهاد)یانه‌ی ئازایانه‌و مهنههجیانهوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات‌و دیدی خۆی بۆ كۆمه‌ڵگه‌و نه‌وه‌ی نوێ بخاته‌ڕو، دیدێك توانای له‌خۆگرتنی سهردهمو خواست‌و كێشه‌كانی ههبێتو واقیع‌و به‌رامبه‌ره‌كان تاوانباری نه‌كه‌ن به دواكه‌وتویی‌و ناكاراییو به‌سه‌ر خۆداخرانو سه‌رئه‌نجام پهراوێزكهوتنو لاوازبون.
به واتایه‌كی تر گرنگه لێره‌دا به‌رامبه‌ره‌كان ئه‌وله‌ویات له ئیسڵاحخوازانی ئیسلامی تێك نه‌ده‌ن، به‌ڵكو خۆیان ئه‌وله‌ویاتی خۆیان ده‌ستنیشان بكهنو ده‌ستیان پێوه‌بگرن. ئێستا گه‌ر لێره‌دا زۆر به كورتی ئاماژه به‌و ئایه‌ته‌ی سوره‌تی (النسا‌و) بكه‌ین كه ئاماژه‌ی به فره‌ژنی تێدا كراوه‌و سه‌رنجێك له وشه‌ی (نشوز) بده‌ین كه ئه‌و مشتومڕی لێكهوتهوه، ره‌نگه بگه‌ینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی حهرامو حه‌ڵال نییه وه‌ك هه‌ندێك وایان ده‌خسته‌ڕو، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی تێگهیشتنو لێكدانه‌وه‌و (سبب نزول)و (عله)ی حوكمه‌و ململانێی سیاسی‌و لاوازیی مه‌نهه‌جیه‌تی زانستی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌قدا ئه‌و مۆركه‌ی پێداوه.
سه‌ره‌تا گه‌ر سه‌رنج له ئایه‌ته‌كه بده‌ین، ده‌بینین بۆ ئه‌وه نه‌هاتوه (تشریع)ی فره‌ژنی بكات، سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌كه‌ش به‌وه ده‌ستی پێنه‌كردوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێت (ياايها الذين امنوا تحل لكم ان تنكحوا النساء مثنى وثلاث ورباع) واته باسی فره‌ژنی له ئایه‌ته‌كه‌دا ئه‌سڵ نییه، به‌ڵكو فره‌ژنی (عرچ)و میكانیزم‌و چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریكراو كه له خودی ئایه‌ته‌كه‌دا باسكراوه‌و له سه‌رده‌می هاتنه خواره‌وه‌ی ئایهتهكهو سه‌ره‌تای ئیسلامدا له‌ئارادا بوه، كه ئه‌ویش چه‌وسانه‌وه‌ی به‌شێك له كیژه بێ باوكه‌كان بوه‌و ملپێكهچكردنیان بوه بۆ كۆمه‌ڵێك خواستی ناڕه‌وای به‌شێك له‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ فه‌رامۆشكردنی مافه‌كانیان له رێی سودوه‌رگرتنی خراپ له‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه لاوازه‌ی ئه‌و توێژه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌یبوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه فرهژنییهكه له‌وكاته‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی توێژێك، له‌ناو خودی ئافره‌تان خۆیاندا بوه، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی پیاوان، بهرژهوهندییهكهش رزگاربونیان بوه له سته‌مێك كه دوچاری هاتون. كه دیاره خودی فره‌ژنی له‌و سه‌رده‌مه‌دا دیارده‌یه‌كی ئاسایی‌و دانپیانراوی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی بوه، ئه‌و كاردانه‌وه‌و هه‌ستیاریانه‌ی ئێستای لێنهكهوتوهتهوهو هه‌ڵگری ئه‌و ئاماژه‌و ناوهرۆكهش نه‌بوه كه ئێستا پێی دراوه، هه‌مو ئه‌مه‌ش له به‌شی یه‌كه‌می ئایه‌ته‌كه‌دا به‌ڕونی ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌فه‌رموێت (وان خفتم ان لا تقسطوا فى اليتامى) گه‌ر ترسان له‌گه‌ڵ كچه بێ باوكه‌كاندا دادپه‌روه‌ر نه‌بن (فانكحوا ماطاب لكم مثنى وثلاث ورباع)، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات بۆ تێگه‌یشتن له‌م ئایه‌ته نابێت له (فانكحوا ماطاب..) ده‌ستپێبكرێت، چونكه ئه‌و (ف)یه فای مهرجییهو به‌شی دوه‌م ئایه‌ته‌كه ده‌به‌ستێته‌وه به به‌شی یهكهمو سه‌ره‌تاكه‌ی، ئێستا لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كه داخۆ ئێمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا له به‌رامبه‌ر دۆخێكی لهوجۆرهداین كه سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌كه باسی دهكاتو كردویه‌تی به (عله)ی فره‌ژنی؟ داخۆ كاتێك ئه‌و ئایه‌ته روده‌كاته ئێمه له واقیعی كۆمه‌ڵگه‌و ئێستاماندا، هیچ توێژێكی وا له ئافره‌تانی بێ باوك هه‌یه كه ئه‌وجۆره مامه‌ڵه جنسی‌و كۆمهڵایهتییهیان له‌گه‌ڵدا بكرێت كه ئایه‌ته‌كه ئاماژه‌ی پێده‌كات، تا ئێمه‌ش فره‌ژنی وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ بخه‌ینه‌ڕو؟ وه‌ڵامه‌كه رونه نه‌خێر، ئه‌ی داخۆ فۆرمێكی تری چه‌وساندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر به‌شێك له ژنانه‌وه حاكمه كه فره‌ژنی چاره‌سه‌ری بێت؟ بۆیه یاخود گه‌ر واشبوه ئایه لۆژێكی سهردهمو عورفی كۆمه‌ڵگه وه‌ك له مێژودا باوبوه، فره‌ژنی به دیارده‌یه‌كی ئاسایی‌و چاره‌سه‌ر سه‌یرده‌كات‌و ده‌بینێت؟ یاخود هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه فره‌ژنی له باریه‌تی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌ربكات له‌وێنه‌ی كێشه‌ی قهیرهییو بونی ژماره‌یه‌كی زۆری بێوه‌ژن؟ داخۆ زۆرینه‌ی پیاوان كه ژنی دوه‌م ده‌هێنن، به‌دوای پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بۆشایی خۆیان‌و هێنانه‌دی هه‌ندێك چاوهڕوانیهوهن بۆخۆیان یاخود به پاڵنه‌ری چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئافره‌تانی خاوه‌ن كێشه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێن؟ گه‌ر له سه‌د پیاودا یه‌كێكی به‌وجۆره‌ش هه‌بێت، نابێت به یاسا‌و پێویسته مه‌سه‌له‌كان وه‌ك خۆیان باسبكرێن.
ئایه‌ته‌كه ئاماژه به واقیعێكی مێژویی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كات، ئه‌مه‌ش شتێكی سه‌یرنییه كه ئایه‌تێكی قورئان باس له دیارده‌یه‌ك بكات له مێژودا بێت‌و له ئێستادا شوێنه‌واری نه‌مابێت، چونكه ده‌یان ئایه‌ت له‌وباره‌یه‌وه له قورئان هه‌ن كه پێشتر ئاماژه‌مان به یه‌ك دو دیارده له‌وان كرد. ئه‌مه‌ی باسكرا پرسیاری یه‌كه‌مه له مهرامو ناوه‌رۆكی ئایهتهكهو ره‌نگدانه‌وه یاسایی‌و ئهخلاقیو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، به‌ڵام هه‌ر له‌وێشدا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش، واته فره‌ژنی، هه‌ر وا به رههاییو بێ كۆت‌و به‌ند بهجێنههێڵراوه بۆ حه‌زی پیاوان، چونكه له ئیسلامدا به‌های (دادپه‌روه‌ریی) به‌هایه‌كی (مهیمن)ه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئهحكامهكانهوهو هه‌ر له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌ویشدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. له‌م ئایه‌ته‌شدا دوجار ئاماژه به مه‌سه‌له‌ی دادپه‌روه‌ریی كراوه كه ده‌بێت به چوارچێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی بۆ راڤه‌كردنی ده‌قه‌كه‌و ئامانجهكانیو دیارده‌كه به توندی به سه‌ره‌تای (دادپه‌روه‌ر)یه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
گه‌ر له به‌شی یه‌كه‌می ئایه‌ته‌كه‌دا دادپه‌روه‌ریی له‌مه‌ڕ كچه بێ باوكه‌كانه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، ئه‌وا جاری دوه‌م له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ره پێشنیازكراوهكهو حاڵه‌تی فره‌ژنیدا وروژێنراوه، (وان خفتم ان لاتعدلوا فواحدة) گه‌ر ترسی ئه‌وه‌تان هه‌بو ناتوانن دادپه‌روه‌ربن، ئه‌وكات ده‌بێت یه‌ك هاوسه‌رتان هه‌بێت. رونه ئایه‌ته‌كه فه‌زای فره‌ژنی وه‌ك خۆی وێناده‌كات، كه ئه‌گه‌ری نادادپهروهریو سته‌مكردن ئه‌گه‌رێكی جدییو چاوه‌ڕوانكراوی به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌یه، ناشكرێت فره‌ژنی كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ كۆتاییهێنان به زوڵمكردنو مامه‌ڵه‌ی نادادپه‌روه‌رانه له‌گه‌ڵ توێژێكدا پێشنیازكراوه، بۆ چاره‌سه‌ری گرفت‌و كێشه‌یه‌ك خراوه‌ته‌ڕو، خۆی هه‌روا بێ (ضوابط)و مهرجو چوارچێوه‌و كۆت‌و به‌ند بهجێبهێڵرێو ره‌چاوی دادپه‌روه‌ریی تێدا نه‌كرێت له چاره‌سه‌ره‌وه ببێت به كێشه، چونكه زوڵم به‌زوڵم چاره‌سه‌ر ناكرێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕمانی مه‌نهه‌جیانه‌ی قوڵیشه، مه‌سه‌له‌ی پارێزگاریی له سه‌ره‌تای دادپهروهریو رێگرتن له سته‌مكردن له دۆخی فره‌ژنیشدا له ئایه‌ته‌كه‌دا چاره‌سه‌رێكی خۆپارێزی‌و (وقائی)یه، واته چاره‌سه‌ر نییه بۆ ده‌رهاویشته‌كانی فرهژنییهكهو ئه‌و ستهمو خراپیانه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڵگه هه‌بو، مهترسیو ئه‌گه‌ری نادادپه‌روه‌ریی هه‌بو، واقیع‌و ژیانی زۆرینه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی زیاتر له هاوسه‌رێكی ژنی تێدایه، خستییهڕو فره‌ژنی ستهمو نادادپه‌روه‌ریی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و لێده‌كه‌وێته‌وه، ده‌بێت له سۆنگه‌ی پارێزگاریكردن له به‌های دادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌رگا به‌ڕوی فره‌ژنیدا دابخرێت‌و تاك هاوسه‌ری په‌یڕه‌و بكرێت‌و بكرێت به رێسای گشتی. لێره‌شه‌وه ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ كه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی ده‌رباره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی زیاتر له هاوسه‌رێكیان تێدایه له كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌نجامدرا، داخۆ بهرئهنجامگیرییهكان چیمان پێده‌ڵێن؟ ئایه ئه‌و به‌رئه‌نجامانه باس له دادپهروهریو ئاسوده‌یی‌و پته‌وكردنی به‌ها خێزانییه‌كان ده‌كه‌ن؟
یاخود به‌شی زۆری ئه‌و فرهژنییهی ئه‌نجامدراوه، بوه‌ته مایه‌ی زوڵم‌و نادادپهروهرییو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ندێك له خێزانه‌كان‌و نانه‌وه‌ی كێشه‌ی خێزانیی جۆراوجۆر؟
ئایا زۆرینه‌ی نمونه‌كان ئه‌و واقیعه جوانه‌مان نیشانده‌ده‌ن كه شایسته‌ی به‌رگریی لێ‌كردن بێت؟
یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه چیرۆكی جۆره‌ها گیروگرفتی خێزانی‌و سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه؟
گومانم هه‌یه به سه‌یركردنی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌و نمونه نزیكه‌كانی خۆمان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌رباره‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و خێزانانه به ئه‌رێ بدرێته‌وه، واته به كرده‌وه فره‌ژنی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین گیروگرفتی خێزانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و تا راده‌یه‌كی زۆریش (سكینه) وه‌ك ئامانجێكی ژیانی هاوسهریو پێكهێنانی خێزان له خێزاندا ناهێڵێت، یاخود زۆر لاوازی دهكاتو زۆرینه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ش ده‌خاته دۆخی دڵهڕاوكێو جۆرێك له حاڵه‌تی له‌ناكاوه‌وه.
وروژاندنی ئه‌و پرسیارانه بۆ ئه‌وه‌بو بیخه‌ینه‌ڕو كه مه‌سه‌له‌ی فره‌ژنی هێنده‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌وه‌نده مه‌سه‌له‌یه‌كی ئایینی نییه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ی له ئاوێنه‌ی واقیع‌و نمونهكانو ئه‌و ئاسه‌واره‌ی لێی كه‌وتوه‌ته‌وه‌و جۆری پیاده‌كردنی له‌ناو كلتورێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریكراودا سه‌رنجی دهدرێتو دادوه‌ریی ده‌رباره ده‌كرێت، به‌و ئه‌نده له‌سه‌ر ئاستی ده‌قه‌كاندا هه‌ڵوێستی له‌باره‌وه دیاری ناكرێت، راسته دیارده‌كه ره‌وایه‌تییه‌كی ئایینی هه‌یه، به‌ڵام رهوایهتییهكه مه‌رجدار كراوه‌و مه‌رجی قورسی تێدا هه‌یه، گوێنه‌دان به مه‌رجه‌كه‌ش كه (دادپه‌روه‌ری)یه، به‌شێكه له‌و پوكانه‌وه مێژوییه‌ی له ئاسته‌كانی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا دوچاری ئه‌م چه‌مكه بوه، هه‌روه‌ها به‌شێكه له‌و داڕوخانه مێژوییه‌ی دوچاری شارستانێتیی ناوچه‌كه‌و به‌شێك له فكیری دینیش بوه، كه به‌شێك له ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و داڕوخانه ئیسلامییه له‌ڕوی ژیاری‌و شارستانی‌و فیكرییه‌وه له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، هه‌ندێك دیارده‌و موماره‌سه كه ریشه‌یه‌كی ئایینیان هه‌یه، پارێزگاریی له‌و ریشه ده‌كرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌وایه‌تی، به‌ڵام به جۆرێك موماره‌سه ده‌كرێت كه پێچه‌وانه‌ی بههاكانو رۆحی ئایین خۆیه‌تی، به واتایه‌كی تر، رهوایهتییهكه بۆ مه‌به‌ستێكی تر (استغلال)دهكرێتو له فۆرم‌و چوارچێوه‌ی وادا موماره‌سه ده‌كرێت، كه گیانی ئیسلام پێی رازی نییه، به‌ڵكو زیانیش به ناو ناوباگی ئیسلام ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه چاره‌نوسی (دادپه‌روه‌ریی) له فرهژنیو سیستمی سیاسی‌دا له مێژوی ئیسلامی‌و ئه‌زمونی حوكمڕانیی سوڵتانیدا له‌یه‌كه‌وه نزیك بێت. زانایان دادپه‌روه‌ریان به مه‌رجی فه‌رمانڕه‌واو خه‌لیفه دانابو، به‌ڵام هه‌ر خۆشیان به پاساوی ناچاری‌و پارێزگاریكردن له ئهمنو ئاسایشی كۆمه‌ڵگه، چاویان له بونی ئه‌و مه‌رجه ده‌پۆشی‌و به‌شێك له‌وان ره‌وایه‌تیان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و فه‌رمانڕه‌واو سوڵتانانه ده‌دا، كه نه‌ك هه‌ر مه‌رجی دادپه‌روه‌ریی له خۆیان‌و حوكمڕانییهكهیاندا نه‌بو، به‌ڵكو هه‌ندێكجار ره‌مزی خراپهكارییو ستهمو نادادپه‌روه‌ریش بون. ئه‌وه‌ی باسكرا ئاماژه‌یه به داستانێكی پڕ له ئازاری مێژویی، یه‌كێكیشه له هۆكاره ههرهگرنگو رواڵه‌ته‌كانی دواكه‌وتویی گه‌لانی موسوڵمان‌و جیهانی ئیسلامیی، له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌پێشه‌وه باسكرا، حوكمدان به‌سه‌ر فره‌ژنیدا له روانگه‌ی عورفی كۆمه‌ڵگه‌و بون‌و نه‌بونی دادپهروهریو ئه‌و بهرئهنجامانهوه ده‌درێت، كه له موماره‌سه‌كردنی ده‌كه‌ونه‌وه، نه‌ك له روانگه‌ی ده‌قێكی دابڕاو له سیاقو له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی. كاتی خۆشی (عله)ی ئایه‌ته‌كه كه بێبه‌شكردنی به‌شێك له كچه بێ باوكه‌كان بوه له به‌شێك له مافه‌كانیان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له سهرپهرشتیارانیانهوه، كه ته‌ماحی جنسی‌و هاوسه‌ریان تێیاندا هه‌بوه، هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بوه، باسی توانای زۆری جنسی هه‌ندێك پیاوو زۆركردنی ژماره‌ی ئوممه‌تی (محمد)و بڵاونه‌بونه‌وه‌ی بێ به‌ندو باوی سێكسی نه‌بوه، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س له ناوه‌نده ئیسلامییه‌كه‌ی سه‌رده‌مدا بۆی دهچنو پاساوی بونی چه‌ند ژنی پێده‌ده‌نه‌وه، هه‌ربۆیه مانه‌وه‌ی یاخود قه‌ده‌غه‌كردنی، ره‌هاكردنی یاخود سنورداركردنی، ده‌بێت له روانگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بون یاخود نه‌بونی به‌رژه‌وه‌ندیی ئافرهتو به گشتی خێزان به هه‌مو ئه‌ندامه‌كانییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئاستی ره‌نگدانه‌وه، یاخود بون‌و نه‌بونی دادپه‌روه‌ریی له پرۆسه‌كه‌دا پاساو بدرێت‌و تاوتوێ بكرێت‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، نه‌ك له خودی خۆیداو بێ گوێدانه ئه‌و شتانه بكرێته دیارده‌یه‌كی پیرۆزی یان مێژویی مشت‌ومڕ هه‌ڵنه‌گر، چونكه دیارده‌یه‌كه تێكه‌ڵه له باشی‌و خراپی‌و ستهمو نابه‌رابه‌ری‌و پێویستی‌و شههوهتبازیو زۆر شتی تر، كه هه‌ر خودی ئه‌مه ده‌یكاته بابه‌تێكی قسه له‌سه‌ركراوی كۆمه‌ڵایه‌تیی سروشت‌و پێكهاته‌ی ئایه‌ته قورئانییهكهو سیاقه مێژوییهكهشی هه‌ر ئه‌و خوێندنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌كردنه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، خودی ئیسلامییه‌كان‌و زانایانیش كاتێك قه‌بوڵیانه ژن له‌كاتی گرێبه‌ستی هاوسهرگیرییو ماره‌بڕیندا ئه‌و مه‌رجه به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا بسه‌پێنێت، كه نابێت ژنی به‌سه‌ربهێنێت، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی حه‌ڵاڵی خوا، حه‌رامكردن نییه، چونكه له روانگه‌ی فیقهی ئیسلامییه‌وه ئه‌و مه‌رجانه‌ی حه‌ڵاڵی، حه‌رام ده‌كه‌ن، یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه دانیان پێدانانرێو ره‌تده‌كرێنه‌وه.
هه‌ربۆیه به‌رگریكردن له فره‌ژنی به‌وجۆره‌ی هه‌ندێك له ناوه‌ندی ئیسلامیی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، تا راده‌یه‌ك ناهه‌قییه به‌رامبه‌ر ئیسلام‌و پرۆژه‌ی ئیسلامی، چونكه خه‌ڵكی له روانگه‌ی نمونه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌وه حوكم دهدهنو ناشكرێت به‌شێك له پرۆژه‌ی ئیسلامیی هاوچه‌رخ ببێته به‌رگریكردن له هه‌ندێك موماره‌سه‌ی خراپ به‌ناوی فره‌ژنییه‌وه.
بونی ره‌وایه‌تییه‌كی ئایینی بۆ دیارده‌كه، ئه‌و مۆركه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی لێناسهنێتهوهو وای لێناكات له‌به‌ر رۆشنایی به‌رئه‌نجامه مهیدانییهكانو جۆری پیادهكردنهكاندا ههڵنهسهنگێنرێتو حوكمی به‌سه‌ردا نه‌درێت.
لێره‌وه گه‌ر فره‌ژنی له‌ڕوی ئاینییه‌وه (مباح) بێت، له‌ڕوی خودی رێسا ئوسوڵییهكانهوه به‌هۆی بونی زه‌روره‌تێك یان زیانێك یاخود به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیاریكراو، ده‌توانرێت قه‌ده‌غه یاخود سنوردار بكرێت‌و رێكبخرێت، ئه‌وه‌ش دژایه‌تیكردنی ئیراده‌ی په‌روه‌ردگار نییه، چونكه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار فره‌ژنی سنوردار كردوه، خوای گه‌وره خۆیه‌تی، جاری یه‌كه‌م به‌وه سنوری بۆ دانا كه له چوار ژن‌دا قهتیسیدا، جاری دوه‌میش كه موماره‌سه‌كردنی له‌و سنوره‌شدا به‌سته‌وه به مه‌سه‌له‌ی دادپه‌روه‌رییه‌وه، جاری سێیه‌میش به‌و هاوسه‌نگییه گه‌ردونیه‌ی سه‌باره‌ت به رێژه‌ی له‌دایكبونی هه‌ردو ره‌گه‌زه‌كه به‌دیهێناوه كه هه‌میشه رێژه‌كان له‌یه‌كتره‌وه نزیكن‌و جیاوازیی سه‌دی نێوانیان زۆر كه‌مه. سه‌لماندنی نه‌بونی دادپه‌روه‌ریش له موماره‌سه‌ی فره‌ژنیدا به‌گوێره‌ی خودی ئایه‌ته‌كه، دیارده‌كه قه‌ده‌غه ده‌كات نه‌ك سنوردار، چونكه كه دادپه‌روه‌ریی نه‌بو، ده‌بێت تاك هاوسه‌ریی هه‌بێت.
واته له‌و دۆخه‌دا كه گومانی زاڵ نه‌بونی دادپهروهرییهو كلتور‌و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌متر زه‌مینه‌ی باڵاده‌ستبونی به‌های دادپه‌روه‌ریی سازاندبو، خوای گه‌وره فه‌رمان به تاك هاوسهریو وازهێنان له فره‌ژنی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو كه فره‌ژنی هه‌روه‌ك باسكرا، خۆی له‌خۆیدا به‌رهه‌می دۆخێكی (استثناء)یه، كه ئه‌ویش باسی ئه‌و ستهمو بێمافكردنهیه له قۆناغێكی مێژوییدا له توێژێكی ئافره‌تانی بێ باوك كراوه، به‌ڵام ئایه‌ته‌كه له‌و دۆخه (استثناء)هشدا جارێكی تر (استثناء)ێكی تر ده‌خاته‌ڕو، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و چاره‌سه‌ره بۆ هه‌مو ئه‌وانه نه‌بوه كه ئه‌و سته‌مه‌یان كردوه‌و بانگه‌شه‌یان كراوه واز له‌و ره‌فتاره به‌رامبه‌ر كچانی بێ باوك بهێنن، به‌ڵكو له‌نێو ئه‌وانه‌شدا ئه‌وانه‌ی ناتوانن دادپه‌روه‌ربن ده‌بێت رو له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م (خیار)ه نه‌كه‌ن‌و به‌یه‌ك هاوسه‌ر وازبهێنن. له قوڵایی ئایهتهكهشدا هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ر فره‌ژنی به كچانی بێ باوك كرابێت‌و له‌ونێوه‌نده‌دا به‌شێك له مافه‌كانیان خورابێت، ئه‌وا له‌ناو ئه‌وانه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ ناو ئه‌و ژنانه‌ی كه به حوكمی چه‌ندین شت پیاوان ناتوانن به‌وجۆره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكهنو (استغلال)ی پێویستی‌و نه‌بونی ده‌ره‌تانیان بكه‌ن، واته ئایه‌ته‌كه به‌شێك له ئافره‌تان ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی فره‌ژنی بۆ به‌شێك له پیاوان، به‌هۆی نه‌بونی دادپه‌روه‌ریی، دوایی له‌نێو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تریشدا بونی دادپه‌روه‌ریی ده‌كات به پاساوی بون یان نه‌بونی، واته ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت فره‌ژنی نییه، به‌ڵكو ره‌چاوكردنی دادپه‌روه‌رییه (ان الله يأمركم بالعدل)، ره‌نگه لێره‌شدا پرسیارێك بێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه داخۆ دادپه‌روه‌ریی خۆی چییه؟ چونكه خوای گه‌وره نه له‌م ئایه‌ته‌و نه له هیچ شوێنێكی تری قورئاندا پێناسه‌ی دادپه‌روه‌ریی بۆ نه‌كردوین، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی خوای گه‌وره خۆی ده‌زانێت كه ناكرێت دادپه‌روه‌ریی له هه‌مو سه‌رده‌مه‌كاندا یه‌ك فۆرم‌و ناوه‌رۆكی هه‌بێت.
بۆیه نابێت پێمانوابێت دادپه‌روه‌ریی ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و رهفتارانهوه هه‌یه كه پیاو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیدا ده‌ینوێنێت، كه دیاره ئه‌وه‌ش شتێكی ئاسان نییه، به‌ڵكو رویه‌كی گرنگی دادپه‌روه‌ریی په‌یوه‌سته به تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه‌و جیهان بۆ ره‌فتارێكی دیاریكراو خستنه‌ڕوی ئه‌وه‌ی داخۆ لۆژیكی سهردهمو هه‌ستی ئه‌خلاقی خه‌ڵكی به ره‌چاوكردنی گۆڕانكارییه‌كان، ئه‌و ره‌فتارو دیارده‌یه به ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ریی داده‌نێن یاخود نا؟ ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی یه‌كجار گرنگه، چونكه خوای گه‌وره فه‌رمانمان پێده‌كات له هه‌مو كات‌و شوێن‌و سه‌رده‌مه‌كاندا دادپه‌روه‌ربین، به‌ڵام ناوه‌رۆكێكی چه‌قبه‌ستو یان مێژویی نادات به دادپه‌روه‌ریی، چونكه ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا نادادپه‌روه‌ریی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ نمونه هه‌مو ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئیسلامدا به دادپه‌روه‌ریی دانراوه، مه‌رج نییه له ئێستادا به دادپه‌روه‌ریی دابنرێت. سه‌رده‌مانێك كڕین‌و فرۆشتن به كۆیله‌وه كراوه‌و به سته‌میش دانه‌نراوه، به‌ڵام ئێستا به لوتكه‌ی ستهمو نادادپه‌روه‌ریی داده‌نرێت، یاخود ئافره‌ت نهنراوهته به‌ر خوێندن‌و به بێبه‌شكردن له مافێكی خۆی له‌قه‌ڵه‌م نه‌دراوه، به‌ڵام ئێستا به بێبه‌شكردن له مافێكی خۆی داده‌نرێت، یان دیلی جه‌نگی كوژراوه، یاخود كراوه به كۆیله، ئه‌و مامه‌ڵه‌ش عورفێكی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌وكاته بوه‌و ئه‌وه‌ش ویژدانی كه‌م كه‌سی راچڵهكاندوه، به‌ڵام ئێستا جۆرێكی تره‌و هه‌روه‌ها. كه‌واته بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی چی دادپهروهرییهو چی دادپه‌روه‌ریی نییه؟ یاخود چی سته‌مه‌و چی سته‌م نییه؟ چی به‌رژه‌وه‌ندییه‌و چی به‌رژه‌وه‌ندی نییه؟ شارستانیهتو ژیارییو فهرههنگو قۆناغه مێژوییهكانو دادوه‌ریكردنی مرۆڤه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌كان له شوێن‌و كاته جۆراوجۆره‌كاندا رۆڵی گرنگیان هه‌یه.
خودی مێژوی ئیسلامیی به‌تایبه‌تیش له لاپه‌ڕه گهشهكانیدا، چه‌ندین نمونه‌ی له‌وجۆره مامه‌ڵه (مقاصد)یانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌قدا تێدایه. (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب)یش وه‌ك یه‌كێك له خه‌لیفه‌كانی راشدین چه‌ندین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌قی قورئان‌و سوننه‌تدا كردوه، كه ئه‌گه‌ر (دادپه‌روه‌ری)و (به‌رژه‌وه‌ندی) پێوهرنهبنو ته‌نها له حهرفیهتی ده‌قه‌كانه‌وه بڕوانرێته ئه‌و مامه‌ڵه‌یه، ده‌كرێت به لادان‌و (انحراف) له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
ئه‌و له رۆژگارێكدا هێنانی ژنی مه‌سیحی له موسوڵمانان قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌ویش له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌وه كه بریتی بو له‌وه‌ی ده‌ترسا ئافره‌ته موسوڵمانه‌كان بێ هاوسه‌ر بمێننه‌وه له‌به‌ر سهرنجڕاكێشیو جوانیی ئافره‌ته مه‌سیحییه‌كان، له‌كاتێكدا خوای گه‌وره له قورئاندا به ده‌قێكی بێ پێچ‌و په‌نا هێنانی ژنی مه‌سیحی به حه‌ڵاڵ داناوه، (والمحصنات من اهل الكتاب) سوره‌تی البقره ئایه‌تی وشه‌ی (حه‌ڵاڵ)یشی بۆ رێپێدانهكه به‌كارهێنراوه. هاوه‌ڵه‌كانیشی به‌وه تۆمه‌تباریان نه‌كردوه حه‌ڵاڵی خوا حه‌رام دهكاتو ره‌چاوی ئایهتو ده‌قێكی قورئانی نه‌كردوه، چونكه ئه‌وان به جۆرێكی تر ده‌یانڕوانیه ده‌قی قورئان‌و پیادهكردنیو په‌یوه‌ندی به ژیان‌و مرۆڤه‌كانه‌وه. ئه‌م خه‌لیفه مه‌زنه ماوه‌یه‌ك پیاده‌كردنی سزای دزینی (ده‌ستبڕین)ی هه‌ڵگرت، له‌كاتێكدا ئه‌و یاسایه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا به (حه‌د) ناوزه‌دكراوه، چونكه خه‌ڵك له دۆخێكی خراپی ئابوری‌دا دهژیانو ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بو جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه سته‌می لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵكو له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له نمونه‌یه‌كدا كاتێك دو ره‌نجبه‌ر دزی دهكهنو ئاغاكه‌یان داوای سه‌پاندنی سزای ده‌ستبڕینیان بۆ ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی لۆژێكی چه‌قبه‌ستوی عه‌قڵی فیقهی، به‌شێك له ناوه‌نده زانستی‌و فیكرییه ئیسلامییه‌كه‌ی سه‌رده‌می خۆمان، نه‌ك هه‌ر ئه‌و داوایه ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵكو به كابرا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره دزی بكه‌نه‌وه، له‌بری ئه‌وان ده‌ستی تۆ ده‌بڕم، چونكه تۆ له رێی برسیكردن‌و زۆر لێكردنه‌وه ناچار به دزینت كردون‌و سه‌به‌بكاری دزیكردنی ئه‌وانی.
به زمانی یاسایی ئێستا كابرای خاوه‌ن كاری به بكه‌ری سه‌ره‌كیی تاوانه‌كه له‌قه‌ڵه‌مداوه نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌ژێر فشاری دۆخێكی دژوار‌و ناچاریدا تاوانی دزیهكهیان ئه‌نجامداوه، ئێمه ئه‌مڕۆ له هه‌ر كات زیاتر پێویستیمان به زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ناسه‌و جورئهتو مامه‌ڵه‌و مه‌نهه‌جیه‌تی ئه‌م ره‌مزه مه‌زنه‌ی مێژوی ئیسلام هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام‌و پرۆژه‌ی ئیسلامیی هاوچه‌رخ یه‌كسان نه‌بێت به سزادانی ههژارهكانو به‌رگریكردن له كۆمه‌ڵی دابونه‌ریتی سته‌مكارانه‌و دواكه‌وتو و سه‌پاندی هه‌ندێك ده‌قی فیقهی. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت هه‌ڵگرانی پرۆژه‌ی ئیسلامی هاوچه‌رخ له‌ژێر ئه‌و فشاره ده‌رونییه‌دا ده‌رچن كه ئایدۆلۆژیا‌و فیكری به‌رامبه‌ر بۆی دروستكردونو ناتوانن به‌گوێره‌ی پێویست له‌وه تێبگه‌ن كه كرانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌و راڤه‌كردن‌و تێگه‌یشتن له ده‌قه‌كان له‌به‌ر تیشكی (دادپه‌روه‌ریی)و (به‌رژه‌وه‌ندی)دا به هه‌ناسه ئیسلامییهكانیانهوه، بۆ رازیكردنی به‌رامبه‌ره‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ رازیكردنی گیانی ئیسلام‌و بۆ بوژانه‌وه‌ی گیانی عهدالهتخوازیو هێشتنه‌وه‌ی بۆن‌و به‌رامه‌ی ئیسلامه له‌ناو جه‌نجاڵیو ئاڵۆزییه‌كانی ژیانی سهردهمداو بۆ به‌شدارییه‌كی سه‌رله‌نوێی فیكری ئیسلامییه له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ژیان‌و مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌كه‌ن، بۆ به‌ربه‌ست دادانه به‌ڕوی چه‌واشه‌كاری‌و ساخته‌كاریی‌و جه‌نگی ده‌رونی.
جا ئه‌گه‌ر (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (ر.خ) له سه‌رده‌مێكدا له رێی چه‌ندین نمونه‌ی له‌و چه‌شنه‌وه به‌وجۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌قدا كردبێت كه سه‌رده‌مه‌كه‌ی به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (د.خ)، هیچ گۆڕانێكی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتبو، داخۆ ده‌بێت مه‌سه‌له‌كه بۆ ئه‌مڕۆو دوای ئه‌و كوده‌تا گه‌وره‌ی به‌هۆی شارستانێتی هاوچه‌رخه‌وه به‌سه‌ر ژیان‌و مرۆڤ‌و جیهاندا هاتوه، چۆن لێكبدرێته‌وه؟ هه‌ر لێره‌شه‌وه پێموایه گرفته‌كه له بازنه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌قی قورئانیدا هێنده‌ی په‌یوه‌سته به گومانكردن له نیازی ئه‌و كهسو لایانانه‌ی هه‌ندێك مه‌سه‌له پێشنیاز ده‌كه‌ن به ئاستی ره‌وایه‌تیی ئیسلامیی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نییه به خودی مه‌سه‌له ئایینییه‌كه‌وه. به مانایه‌كی تر ئه‌وه‌ی (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب) كاتی خۆی جورئه‌تی به‌خۆی داوه‌و كردویهتیو ئێستا دوای (1400) ساڵ ناكرێت، یاخود كردنی جۆره‌ها گرفتی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شه‌رعیه‌ته ئیسلامییه‌ی عومه‌ر هه‌یبوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا نیانه، هه‌روه‌ها عومه‌ر له‌ناو خودی بازنه‌ی ئیسلامه‌وه ده‌جوڵایه‌وه‌و ئێستا به‌شێك له جوڵانه‌وه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئیسلام‌و هه‌ندێكیشیان هه‌ناسه‌یه‌كی دژی ئیسلامیان پێوه دیاره، گومان له دڵسۆزیی عومه‌ر نه‌كراوه بۆ ئیسلام‌و خۆی ره‌مزێك بوه له ره‌مزه‌كانی، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه به جۆرێكی تره‌و عه‌لمانیه‌تی به ئایدۆلۆژیاكراو ئایدۆلۆژیای توندإهوی ئیسلامی، مه‌سه‌له‌كه‌یان له چه‌ندین عهڵقهیدا شێواندوه، به‌شێكی تریشی ئه‌وه‌یه ئێمه له هه‌لومه‌رجێكی جیاوازدا ده‌ژین. ئه‌م گومان‌و لاوازیی شه‌رعیه‌ته‌ش له ئێستادا بوه‌ته كۆسپێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ئیسڵاحی فیكری ئیسلامی‌و كرانه‌وه‌ی ئه‌م فیكره‌و هه‌ندێك چاكسازیی كه پێویسته له كۆمه‌ڵگه‌و فۆرم‌و بههاكانیدا ئه‌نجام بدرێت، هه‌رئه‌مه‌شه بونی گوتار‌و ته‌وژمێكی ئیسڵاحی ئیسلامیی ده‌كات به مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ‌و پێویستییه‌كی چاكسازیی‌و تازه‌بونه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان. گوتارێك به كارلێكردن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا به هه‌مو پرسیار‌و گرفت‌و ئاڵۆزی‌و چاوهڕوانییهكانیهوه، بتوانێت به زمانی خودی ناوه‌نده فیكری‌و زانستییه ئیسلامییه‌كه دیدێكی ئیسڵاحی هاوچه‌رخ بۆ چه‌ندین كێشه‌و گرفت بخاته‌ڕو.
یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م دیده ئیسڵاحییهش دروستكردنی پردی دیالۆگ‌و خستنه‌ڕوی دیدی هاوسه‌نگ‌و مه‌نهه‌جییه بۆ پرسیار‌و گیروگرفته‌كان، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی پانتایی‌و زمانی نوێیه بۆ قسهكردنو ئاڵوگۆڕی بیروڕاو به‌ڵگه هێنانه‌وه‌و پاساودان، بۆ نمونه له مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌ك فره‌ژنیدا ئه‌م دیده له‌وێوه ده‌ستپێناكات كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هێڵی سوره‌و ده‌قی له‌سه‌ر هاتوه، چونكه ده‌زانێت گه‌ر به گشتی قورئان (حمالة الاوجه) بێت وه‌ك پێشه‌وا (عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب) فه‌رمویه‌تی، ئه‌وا بۆ ئه‌و ئایه‌ته‌ی باسی فره‌ژنی تێداكراوه‌و پێكهاته‌و سیاقی ئایه‌ته‌كه بواری زیاتر له لێكدانه‌وه‌و تێگه‌یشتنمان پێده‌به‌خشێت، بۆیه روه ئایینییه‌كه‌ی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه به جۆرێكی تر ده‌خاته‌ڕو، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیخاته‌ڕو كه له مه‌سه‌له‌یه‌كدا ره‌هه‌ندێكی ئایینی هه‌یه، ده‌بێت ره‌چاوی هه‌ستیاریی باوه‌ڕی خه‌ڵك بكه‌ین‌و كارێك نه‌كه‌ین گه‌ر یاسایه‌كیش ده‌ربكه‌ین زه‌مینه‌ی جێبه‌جێبونی له‌م روه‌وه نه‌بێت، یاخود خه‌ڵكی لێكدانه‌وه‌یه‌كی تری بۆ بكه‌ن. ئه‌مه گه‌ر سه‌لما به كرده‌وه، زۆرینه‌ی موسوڵمانانی كۆمه‌ڵگه له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كه‌وه هه‌ستیاری ئایینی‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها گه‌ر داوای هێشتنه‌وه‌ی مافێك یاخود ئه‌ركێك ده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌ناو كۆمهڵگهداو به داتا‌و به نمونه‌ی واقیعی بیسه‌لمێنن كه به‌رژه‌وه‌ندیی خێزان یاخود ئافره‌ت یان كۆمه‌ڵگه له‌و مهسهلهدایهو سه‌ره‌تای دادپه‌روه‌ریی ئیسلامیش ره‌تی ناكاته‌وه. له رویه‌كی تره‌وه گه‌ر ئه‌مه سه‌لما كه بونی دیارده‌یه‌كی له‌وجۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگه یاخود خێزان یان توێژێكی له كۆمه‌ڵگه‌ی تێدایه، ده‌توانرێت باس له ده‌ستور بهێنرێته پێشه‌وه، چونكه ده‌ستور رێككه‌وتنێكی هاوبهشو ناوكۆیی تهوژمو گوتاره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و هه‌موان به‌وه رازی بون یاخود زۆرینه به‌وه رازی بوه كه یاسایه‌ك ده‌رنه‌چێت دژی ده‌ستوربێت.
من خۆم یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌ته‌واوه‌تی فره‌ژنیدا نیم، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سنورداركردنی دیاردهكهدام، له‌كاتێكدا كه ئه‌مه ده‌ڵێم پێموانییه كه ئه‌گه‌ر فره‌ژنی له‌به‌ر بونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك یاخود رێگرتن له ستهمو خراپه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ش بكرێت، هیچ خراپه‌یه‌كی ئایینی رویداوه، چونكه (به‌رژه‌وه‌ندی)و (دادپه‌روه‌ریی) خۆیان چوارچێوه‌ی لێكدانه‌وه‌كان دیاریی ده‌كه‌ن (هه‌ر له روانگه‌ی بهرژهوهندیو دادپهروهریشهوه له چوارچێوه‌ی ئه‌و واقیعه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ده‌كرێت له سنورێكدا رێگه به ژنی دوه‌م بدرێت)، ره‌چاوكردنی ئه‌وان واته دادپهروهرییو به‌رژه‌وه‌ندی فۆرمێكی پێشكهوتوترو گه‌شتری جێبه‌جێكردنی ئیسلامه.
بۆ نمونه با وادابنێین ژنێك (15) ساڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دهژیو 4 منداڵی هه‌یه‌و به‌هۆی نه‌خۆشیی یاخود روداوێكه‌وه په‌كی دهكهوێتو ناتوانێت وه‌ك هاوسه‌ر ئه‌ركه جنسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانییه‌كانی راپهڕێنێتو خۆی پێویستی به خزمه‌تكردن‌و بهدهمهوهبون ده‌بێت، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه داخۆ له‌م حاڵهتهداو له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، به‌و رێكخستنه‌ی ژیانی مادی‌و سۆزی ئهندامهكانیو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كه ههیهتیو پێی ده‌ناسرێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌و به‌رئه‌نجامه دهرونیو كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له جیابونه‌وه‌و (ته‌ڵاق) ده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تیش بۆ ژن، ئایه سه‌ره‌تای دادپهروهرییو وه‌فای هاوسه‌ریی رێگه به‌وه ده‌دات له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ژنی دوه‌م بهێنێت كه پێویستییه‌كی راسته‌قینه‌ی پێیه‌تی، به حوكمی یاسا ته‌ڵاق به‌سه‌ر پیاوه‌كه‌و ژنهكهشدا بسه‌پێنرێت، بێ گوێدانه هه‌مو ئه‌و ده‌رئه‌نجامه سایكۆلۆژی‌و یاسایی‌و سۆزداریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌وێته‌وه؟
ئایه ئه‌گه‌ر یاسا رێگه به هاوسه‌ره‌كه‌ی بدات‌و بتوانێت هاوسه‌رێكی تر بهێنێتو ئه‌ویش به هاوسه‌ری بمێنێته‌وه‌و منداڵه‌كانی به‌ده‌وریه‌وه بن‌و ئه‌میش دڵی بداته‌وه‌و خزمه‌تی بكات، باشترنییه له‌وه‌ی به ده‌قی یاسا ناچار به ته‌ڵاقدان بكرێت‌و بخرێته نێوان دوڕیانێكهوهو ئازادیی هه‌ڵبژاردنی لێ زه‌وت بكرێت؟
ئایا له حاڵه‌تی له‌مجۆره‌دا یاخود له هه‌ندێك حاڵه‌تی تری وه‌ك منداڵنهبون گه‌ر داوا بكرێت ته‌ڵاق به‌سه‌ر ژنی یه‌كه‌مدا نهسهپێنرێتو ئازادیی ئه‌وه‌ی پێبدرێت كه داخۆ ده‌یه‌وێت درێژه به ژیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بدات‌و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه یاخود لێی جیابێته‌وه، بۆ ژنی یه‌كه‌م باشترنییهو له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و منداڵه‌كانی‌و ئه‌و خێزانه‌دا نییه؟ واته ژنهێنانی دوه‌م له هه‌مو حاڵه‌تێكدا مافی جیابونه‌وه‌ی قه‌زایی به ژنی یه‌كه‌م بدات، به‌ڵام ئه‌م جیابونه‌وه‌یه‌ی به‌زۆر به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنێت.
ده‌نا به‌ده‌ر له‌وه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی راسته‌قینه هه‌بو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌كه وه‌ك باسكرا، مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی حه‌رامكردنی حه‌ڵاڵ نییه، به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕی قه‌ده‌غه‌كردنی (مباح)ێكه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، (قه‌ده‌غه)كردنیش به یاسا حه‌رامكردن ناگه‌یه‌نێت‌و مه‌سه‌له ده‌ستكاریی هیچ ده‌قێكی قورئانیش نییه، به‌ڵكو به سروشتی حاڵ رێوشوێنێكی كاتییه‌و یاسادانه‌ر تا ئه‌وكاته كاری پێده‌كات كه بزانێت به‌دیهێنه‌ری بهرژهوهندییهكهو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌توانێت بیگۆڕێتو هه‌مواری بكات، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و سنورداركردن یاخود قه‌ده‌غه‌كردنه به‌رئه‌نجامی هه‌واو ههوهسو مه‌سه‌له‌یه‌كی ئایدۆلۆژی نه‌بێت، به‌ڵكو له به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی راسته‌قینه یاخود رێگرتن له ستهمو خراپهیهكهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت.
واته ئه‌و یاسایه‌ی له په‌رله‌ماندا (تشریع) ده‌كرێت، ره‌چاوی ئه‌و كات‌و سهردهمو قۆناغه‌ی تێدا دهكرێتو شتێك نییه بۆ هه‌تاهه‌تایی‌و هه‌مو كات‌و سه‌رده‌مه‌كان بێت.
ئه‌وه‌ی له باسی مه‌سه‌له‌ی فرهژنیو دیاریكردنی دادپه‌روه‌ریشدا گۆڕاوه، په‌یوه‌ندی به سروشتی ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ئاڵۆزی‌و رێكخستنی كۆمه‌ڵگه هاوچه‌رخه‌كانه‌وه هه‌یه، واته گه‌ر له مێژودا (وان خفتم) به‌هۆی عورفی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ساده‌یی كۆمه‌ڵگه‌كان به‌جێهێڵرابێت بۆ تاكه‌تاكه‌ی خه‌ڵك، ئه‌وا ئه‌مڕۆ به‌هۆی بونی رێكخستنه یاسایی‌و سیاسییه‌كانه‌وه ئه‌و مافه تا راده‌یه‌ك له تاكه‌كان سه‌نراوه‌ته‌وه‌و دراوه به كۆمه‌ڵگه، چونكه تاك ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسادا موماره‌سه‌ی مافه‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام سهرهإای ئه‌وه له‌ڕوی مه‌بده‌ئییه‌وه له سه‌رتاسه‌ری مێژوی ئیسلامیشدا دادگای ئیسلامی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌بوه موماره‌سه‌كردنی مافی هه‌ندێك تاكه‌كه‌س له سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه سنوردار بكات، یاخود گه‌ر موماره‌سه‌كردنی مافێك سته‌می لێكهوتهوه (تدخل) بكات‌و له رێی چاككردن یاخود قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و مومارهسهیهوه، ئه‌و سته‌مه لابه‌رێت، چونكه له هه‌ر شوێنێك دادپه‌روه‌ریی ونبو، له‌و شوێنه‌دا حوكمی خوا ونه‌و بونی نییه، (اينما وجدت المصلحة فثم شرع الله) له هه‌ر شوێنێكیش به‌رژه‌وه‌ندیی راسته‌قینه هه‌بو، له‌وێ شه‌رعی خوا ئاماده‌یه‌و هه‌مو ههڵسوكهوتو مامه‌ڵه‌كردن‌و بڕیاردان‌و هه‌ڵوێست دیاریكردنێكیش، به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بهێنێتهدیو ئه‌و كۆته‌ی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ك رێسا ئوسوڵییه‌كه ده‌ڵێت (التصرف منوط بالمصلحة) به‌رژه‌وه‌ندیش مه‌سه‌له‌یه‌كی رێژه‌ییه‌و ده‌بێت بتوانرێت بسه‌لمێنرێت، كاتی خۆی (شێخ محه‌مه‌د عه‌بده)ی زانای به‌ناوبانگی مسریش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌و لۆژیكه‌وه له روانگه‌ی ئایه‌ته قورئانییهكهو به‌ها باڵاكانی ئیسلام‌و رێسا گشتییه‌كانی شه‌ریعه‌ته‌وه داوای سنورداركردنی فره‌ژنی دهكردو وه‌ك زانایه‌كی هۆشیارو لێپرسراو به‌گژ ئه‌و خراپیانهدا چوه‌ته‌وه كه له‌و دیارده‌یه كه‌وتونه‌ته‌وه.
زانای ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و سلبیاتانه ده‌كات كه له سه‌رده‌می خۆیدا له‌و نه‌ریته كه‌وتوه‌ته‌وه، بیروڕاكانی ده‌رباره‌ی فره‌ژنی له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا كورت ده‌كاته‌وه‌و ده‌خوازێت به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دیارده‌كه‌دا دابنێت، له‌به‌ر:
یه‌كه‌م: چونكه مه‌رجی فره‌ژنی به‌دیهاتنی دادپه‌روه‌رییه، ئه‌م مه‌رجه‌ش نییه، گه‌ر له هه‌زاردا یه‌ك كه‌س هه‌بو دادپه‌روه‌ر بو ناكرێت به رێسا، هه‌ركاتێك خراپه به‌سه‌ر ده‌رونه‌كاندا زاڵ بو و گومانی زاڵ ئه‌وه‌بو كه پیاوان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان به دادپه‌روه‌ریی ناجوڵێنه‌وه.
ره‌وایه بۆ فه‌رمانڕه‌وا فره‌ژنی قه‌ده‌غه بكات، بۆ زانای موسوڵمانیش هه‌یه له‌م سۆنگه‌وه به‌ته‌واوی دیارده‌كه قه‌ده‌غه بكات.
دوه‌م: مامه‌ڵه‌ی خراپی پیاوان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا له حاڵه‌تی فرهژنیداو بێبه‌شكردنیان له مافه‌كانیان، له‌وانه‌ش نه‌فه‌قه‌و حه‌سانه‌وه زاڵبوه، له‌به‌رئه‌وه بۆ حاكم‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی شه‌رع جێبه‌جێ ده‌كات هه‌یه فره‌ژنی قه‌ده‌غه بكات له سۆنگه‌ی به‌رپه‌چدانه‌وه‌و نه‌هێشتنی خراپه‌كاری (فساد)ه‌وه.
سێیه‌م: گه‌ر دهركهوتو رونبوه‌وه كه سه‌چاوه‌ی خراپه‌ی نێوان منداڵه‌كان له ماڵێكدا جیاوازیی دایكانهو ئه‌م دۆخه توشی رق‌و قینه‌ی كردون به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری، ئه‌وكاته حاكم یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی (ئایین) جێبه‌جێ ده‌كات، ده‌توانێت له‌كاتی بونی ئه‌و خراپه‌و له‌و سۆنگه‌وه فره‌ژنی قه‌ده‌غه بكات (المراة فى الفكر العربى الحديث د.احمد محمد ص 418 ، 429).
شێخ محه‌مه‌د ره‌شید ره‌زاش پشتی راكه‌ی شێخ محه‌مه‌د عه‌بده‌ی مامۆستای دهگرێتو پێیوایه مافی حكومه‌ته (مباح)ێك قه‌ده‌غه بكات كه خراپه‌یه‌كی لێ بكه‌وێته‌وه، مادام ئه‌و خراپه ههبێتو به‌رژه‌وه‌ندیش له پێچه‌وانه‌ی ئه‌ودابێت، عومه‌ر له ساڵی (رماد)هدا كه‌سێتی هه‌بو، حه‌دی دهستبإینی هه‌ڵگرت (سه‌رچاوه‌ی پێش‌و ل441)، جا ئه‌گه‌ر له‌به‌ر نه‌بونی به‌رژه‌وه‌ندی یاخود له ترسی سته‌مێك (حه‌د)ێك كاری پێنه‌كرابێت، ئه‌وكاته مه‌سه‌له‌ی كارنه‌كردن به (مباح)ێك ده‌بێته كارێكی زۆر ئاسایی دیاره به‌و مه‌رجانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی وشه‌ی (نشوز)یشه گه‌ر زۆر به كورتی ئاماژه‌یه‌كی پێ بكه‌ین، هه‌ر ده‌چێته هه‌مان ئه‌و چوارچێوه‌ی له‌پێشه‌وه باسكرا، واته ده‌ستگرتن به روكهشو حهرفیهتی وشه‌یه‌كه‌وه به پاساوی (مقدس)بونیه‌وه له مه‌سه‌له‌یه‌كی گشتیدا كارێكه نه‌ك پاساوی لۆژیكی، به‌ڵكو پاساوی ئایینیشی به ئاسانی بۆ په‌یدا ناكرێت. پێش هه‌مو شتێك ده‌بێت ئه‌وه بزانین وشه‌ی (مقدس) له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا زۆر بهكارنههاتوهو زیاتر موڵكی ئایینی مه‌سیحییه، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه ئه‌و پێداگرتنه له‌سه‌ر وشه‌یه‌ك، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له قورئاندا هاتوه ئاماژه‌یه‌كی ناباشی رواڵهتگهریو نه‌بونی (فقهی مقاصد)ی له‌پشته‌وه‌یه، له جه‌وهه‌ریشدا مه‌سه‌له‌كه به‌وجۆره نییه، چونكه چه‌ندین وشه له وێنه (عبد، ملك الیمین، فرعون، هامان... هتد) له قورئاندا هاتونو هیچ پیرۆزییهكیشیان نییه.
من لێره‌دا باس له‌وه ناكه‌م داخۆ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ره‌كان كه داوای گۆڕینی وشه‌ی (نشوز)یان ده‌كرد، راسته یاخود نا یاخود له‌م (منطلق)ێكه‌وه ئه‌و داوایه‌یان كردوه، به‌ڵكو باس له‌جۆرێكی دیاریكراو له بیركردنه‌وه‌و مهنههجیهتێكی دیاریكراو له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌قی قورئانیدا ده‌كه‌م كه ناتوانێت ببێت به ژێرخانی پرۆژه‌یه‌كی ئیسڵاحی ئیسلامیی هاوچهرخو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه به رواڵه‌ت له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له ئیسلامدایه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له به‌ها ئیسلامییه مه‌زنه‌كاندا نییه‌و رێگه‌ش له پرشنگدانهوهیهكی شارستانیی ئه‌و به‌هایانه ده‌گرێت.
گرنگیشه له‌بیرمان بێت كه هه‌ندێك وشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه رهگو ریشه‌یه‌كی ئیسلامی یاخود قورئانیان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی موماره‌سه‌كردنی هه‌ڵه، یاخود به‌هۆی ئه‌و مۆرك‌و ناوه‌رۆكه فهرههنگیو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی به درێژایی مێژو له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵیانگرتوه، ره‌ونه‌قی خۆیان له‌ده‌ستداوه، بۆ نمونه وشه‌ی (یتیم) گه‌رچی وشه‌یه‌كی قورئانییه، به‌ڵام له فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێمه‌دا هه‌ندێكجار بۆ وه‌سفكردنی نزمی ئهخلاقیو لادانی ره‌وشتی به‌كارده‌هێنرێت، بۆیه ئێستا وشه‌ی بێ باوك بهكاردههێنینو رابیته‌ی ئیسلامی ناوی لێناون نازداران، چونكه ئه‌و ئاماژانه‌ی وشه‌ی (هه‌تیو)یان له مێژودا بارگاوی كردوه، كارێكیان كردوه گه‌ر له ئێستادا بۆ (بێ باوكێك) به‌كاری بهێنیت، ره‌نگه هه‌ست به كهمیو پهراوێزكهوتویی لای ئه‌و كه‌سه دروستبكات، یاخود وه‌ك هه‌ندێك بیرمه‌ندی ئیسلامی‌و له‌وانه‌ش حه‌سه‌ن (تراب)ی باس لهوهدهكهن كه ده‌بێت وشه‌ی (بیعه) له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی ئیسلامی هاوچه‌رخدا به‌كارنه‌یه‌ت، چونكه به درێژایی مێژو هێنده بێ ناوه‌رۆك كراوه یاخود ناوه‌رۆكی پێچه‌وانه‌ی خۆی پێدراوه‌و به جۆرێك شێوێنراوه كه ئاسان نییه وا به ئاسانی له هه‌مو ئه‌و ناوه‌رۆكه مێژوییه به‌تاڵ بكرێته‌وه‌و ناوه‌رۆك‌و ئاماژه‌یه‌كی نوێی پێ ببه‌خشرێت. ئه‌مینداری گشتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ئیسلامی مه‌غربیش له چاوپێكه‌وتنێكی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌وان رازی نابن پێیان بوترێت (ئیسلامی)و حیزبه‌كه‌یان به‌و ئاوه‌ڵناوه‌وه وه‌سفبكرێت، پاساویشی بۆ ئه‌و بۆچونه‌ی ئه‌وه‌بو كه له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا، واته ئیسلامی، چه‌ندین خراپه‌و تاوان ئه‌نجامدراوه‌و شاڵاوی جه‌نگی ده‌رونیی بهرامبهرو نه‌یاره‌كانیش ناوه‌رۆكێكی شێواو ترسناكیان پێ به‌خشیوه، حیزبه‌كه‌ی ئێمه‌ش ئاماده‌نییه باجی هه‌ڵه‌ی كه‌سانی تر بدات، بۆیه ئێمه (واته پارته‌كه‌یان) پارتێكی نیشتمانی مه‌غریبین به پاشخانێكی ئیسلامییه‌وه، نه‌ك پارتێكی ئیسلامی. هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه له هه‌ندێك شوێندا ده‌ستگرتن به‌ناوه‌وه پێویست بێت، به‌ڵام رێسای گشتی له‌م باره‌یه‌وه بریتییه له (العبرة باالمقاصد والمعانى وليس باالالفاظ والمبانى)، گرنگ مهبهستو ناوه‌رۆك‌و مانایه نه‌ك كڵێشه‌و بێژه‌و روكه‌شی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌كان.
عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوای لێ رازی بێت كاتێك كۆمه‌ڵێك له مه‌سیحییه‌كان داوای ئه‌وه‌یانكرد ناوی جیزیه له‌سه‌ر ئه‌و باجه لاببرێت كه به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان ده‌دا، ده‌نا به‌پێچه‌وانه‌وه باجه‌كه ناده‌ن، وه‌ك هه‌ندێك له ئیسلامییه‌كانی سه‌رده‌می خۆمان نه‌یوت ئه‌وه وشه‌یه‌كی قورئانییه‌و پیرۆزه‌و خوای گه‌وره دیاریكردوه‌و بۆ من نییه بیگۆڕمو ده‌ستكاری بكه‌م، به‌ڵكو ره‌چاوی هه‌ستی ئه‌و به‌شه له دانیشتوانی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كرد‌و ره‌چاوی (مقصد)ی كرد‌و ناوه‌كه‌ی گۆڕی‌و كردی به (صدقه)، بۆیه ناكرێت به‌رگریی له مانه‌وه‌ی وشه‌یه‌ك بكه‌یت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی له قورئاندا به‌كارهاتوه، با هه‌ندێك له به‌رامبه‌ره‌كانیش له‌و سۆنگه‌وه داوای لابردنی بكه‌ن كه له قورئاندا هاتوه، كه دیاره شێواز‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی هه‌ندێك له‌وان ناڕاست‌و هه‌ڵه‌یه‌و هه‌ندێك كاردانه‌وه‌ی ناوه‌نده ئیسلامییه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌و بیركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له كه‌سانی سه‌ر به ته‌وژمی به‌رامبه‌ره، به‌ڵكو ده‌بێت بپرسرێت داخۆ به‌كارهێنانی ئه‌م وشه له‌م سه‌رده‌مه‌داو دوای گوێزانه‌وه‌ی بۆ ناو (فقه)و تێكه‌ڵبونی به مێژو، دابونهریتو كلتور هیچ (انطباع)ێكی خراپ ده‌رباره‌ی ئافره‌ت یاخود هه‌ر كهسو توێژێكی تر دروستده‌كات یاخود دروستی كردوه؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به (ئه‌رێ) بو، ئه‌وكاته گۆإینهكه ده‌بێت به كارێكی پێویست، ئه‌مه خزمه‌ته به خودی قورئانیش بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌كی بارگاویكراو به كۆمه‌ڵێك موماره‌سه‌ی مێژویی هه‌ڵه‌و ناته‌واو نه‌بێته چاویلكه‌ی بینینی ئایه‌تێكی ئه‌و نه‌بێت به موڵك به‌سه‌ریه‌وه..
ئه‌مه ئه‌گه‌ر واز له‌وه بهێنین كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌قی یاساكه به كوردی موناقه‌شه بكرایه، هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی له‌وجۆره نه‌ده‌بوه جێی پرسیار.
گوتاری شوناس‌و كێشه‌ی لایه‌نگیریی
حه‌زده‌كه‌م له كۆتایی ئه‌م وتاره‌دا زۆر به كورتی ئاماژه به‌وه بكه‌م كه ههندێكجارو له‌كاتی به‌ریه‌ككه‌وتنی گوتارهكانداو به‌تایبه‌تیش ئه‌و باس‌و خواسانهی له‌ئاستی جه‌ماوه‌رێكی به‌ربڵاودا مۆركی ئایینی وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌ڵچونی سۆزدارانه‌و سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتنی ئایدۆلۆژی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، گوتاری عهقڵانیو دیدی ئیسڵاحیی گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت، دوچاری كپبونهوهو پاشه‌كشه ده‌بێت، مه‌سه‌له‌كان له چوارچێوه‌ی ره‌چاوكردنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه ده‌رده‌چن كه یه‌كه‌مجار خراونه‌ته‌ڕو، ده‌بن به مه‌سه‌له‌ی لاوه‌كی‌و ململانێ سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌كان باڵی خۆیان به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا ده‌كێشن، به‌وه‌ش تا راده‌یه‌ك مه‌سه‌له‌كان له ههڵسهنگاندنو تاوتوێكردنی فیكری دهردهچنو ده‌بن به مه‌یدانێك بۆ خۆنواندن‌و ئاراسته‌كردنی گوتاری شهرهفو ئازایهتیو جوامێری‌و پابه‌ندی.
بۆ نمونه هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌سه‌ر زاری نه‌یارێكی فیكرییه‌وه پێشنیازكراوه، ده‌بێت قبوڵ نه‌كرێت یاخود گه‌ر قبوڵیش بكرێت ده‌بێت له به‌شێك له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌تاڵ بكرێته‌وه! ئه‌گه‌ر یه‌كێك باس له عهقڵانیبونی پێشنیازی به‌رامبه‌ر بكات، یاخود پاساوی بۆ بهێنێته‌وه‌و بیسه‌لمێنێت ئه‌وه‌ی ره‌تی ده‌كاته‌وه به كاریگه‌ری لایه‌نگیری ئایدۆلۆژییه نه‌ك به‌ڵگه‌و ئه‌رگۆمێنت، ئه‌وا ئاساییه به ماستاوكهرو دهرونبهزیو كاڵبوهوه بدرێته قهڵهمو تاوانبار بكرێت؟!
ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌ردو بازنه‌كه‌دا دهبینرێتو هه‌ستی پێده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش لاوازیی رۆحی زانستیبونو به سیاسی‌و ئایدۆلۆژیكردنی زیاد له پێویستی پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، ئه‌م دێڕانه‌ش به‌واتای سڕینه‌وه‌ی جیاوازییه سیاسی‌و دیدگا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێوان هێزو ته‌وژمه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نایه‌ن، چونكه ئه‌و جیاوازییه له رویه‌كه‌وه راستییه‌كی ژیانی سیاسی‌و فیكریی ئێمه‌یه‌و له رویه‌كی تریشه‌وه (جیاوازبون) له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا، مافه‌و ده‌بێت به سیمایه‌كی سروشتی كۆمه‌ڵگه‌و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی كێشمه كێشمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و بونی هه‌ندێك رواڵه‌تی دیموكراسیی له كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌یربكرێت، گه‌ر ره‌خنه‌یه‌كیش هه‌بێت، ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی موماره‌سه‌كردنی (جیاوازبون) بێت، نه‌ك خودی بیرۆكه‌كه، كه چه‌مكێكی بنه‌ڕه‌تییه له مه‌نزومه‌یه‌كی سیاسی‌و دیموكراسی‌و كراوه‌دا. جیاوازیی كاتێك ناشرینه بگۆڕێت به ناكۆكی‌و ناكۆكیش سه‌ر له توندوتیژییه‌وه ده‌ربهێنێت، له‌و فۆرمهشدا جیاوازیی هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌ئارادا نامێنێت تا دادوه‌ریی له‌باره‌وه بكه‌ین، بۆیه لێره‌دا زیاتر قسه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جیه‌تی مشتومڕهكانو مه‌رجه‌عیه‌ته‌كان ده‌كه‌ین نه‌ك بونی دیارده‌ی جیاوازیی.
به‌رگریی له دیدی ئیسڵاحخوازی ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر گوتاری خوێنگهرمیو شوناس له هه‌ردو بازنه‌ی عهلمانیو ئیسلامی‌دا، چونكه ئه‌و دۆخه واده‌كات ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه‌ی واقیعی مه‌سه‌له‌كان‌و بیركردنه‌وه‌و هه‌سته نهوتراوهكانو دهرنهبڕاوهكان هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێت، بۆ نمونه كه‌م نین ئه‌و كه‌سه عه‌لمانییه سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی به‌رگریی سه‌رسه‌ختانه له پرسی ژن‌و مافه‌كانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا به‌كرده‌وه خۆیان به‌شێكن له كۆی ئه‌و ته‌رزه ژیانه‌ی تێیدا ژن هه‌ست به ئامرازبونو سوكایه‌تی‌و بێمافی ده‌كات، له به‌رامبه‌ره‌وه زۆر به‌ده‌گمه‌ن له‌نێوان ژنه ئیسلامییه‌كاندا ژنێك ده‌دۆزیته‌وه رازیبێت پیاوه‌كه‌ی ژنی دوه‌م بهێنێت، گه‌ر هه‌ندێك لێره‌و له‌وێ ههبنو له سه‌ره‌تاوه رازیبن یاخود رازی بكرێن، زۆری پێناچێت دوای به كردهوهییكردنی هه‌نگاوه‌كه، په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و ده‌بن به به‌شێك له گیروگرفته خێزانییه‌كانی فره‌ژنی، یاخود گه‌ر بێده‌نگیش بێت، هاوڕایه له‌گه‌ڵ حه‌سره‌تێكی كپكراوی ناو دڵ‌و ده‌رون.
هه‌روه‌ها كه‌م نین ئه‌و پیاوه ئیسلامیانه‌ش كه پێیانوایه دوژنه كێشه‌ی زۆری به‌دواوه‌یه‌و یاسای (الضرورات تبيح المحظورات) حوكمی ده‌كات (والضرورات تقدر بقدرها)و چاره‌سه‌رێكی ناچاریشه بۆ هه‌ندێك حاڵه‌ت، كه‌میش نین ئه‌و دۆخانه‌ی تێیدا سودی خراپ‌و نادادپه‌روه‌رانه له‌م رێپێدانه وه‌رگیراوه، ئه‌م قهناعهتو هه‌ڵوێسته‌ش به زیان بۆ سه‌ر عه‌قیده‌و ئیمانی خۆیان نازانن‌و ئاماده‌ش نین شتێك بكه‌ن زیانی لای خوای تێدابێت، كه‌چی هه‌ندێك له‌وان له راگهیاندنو هه‌ڵوێسته رهسمییهكهدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌م قه‌ناعه‌ته قسه ده‌كه‌ن، له ترسی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار نه‌كرێن به شلگیریو بێ ههڵوێستیو سازشكردن بۆ عهلمانیهتو جۆره‌ها ناوناتۆره‌ی تر!
به‌شێك له‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌شی دروستكردوه، ترسانه له دهستپێشخهریو بههێزنهبونی دیدی ئیسڵاحخوازیو جورئه‌تی پێویست‌و ره‌چاوكردنی هه‌ڵوێستی ئیسلامی شه‌عبییه، كه هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی ئایینیی لا تێكهڵبوه به دابونه‌ریت. له‌پاڵ ئه‌و گوتاره عه‌لمانییه توندڕه‌وه‌ی له‌ئارادایه، كه هه‌مو كرانه‌وه‌و چاكسازیی‌و نوێبونه‌وه‌یه‌ك وه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئیسلامدا وێنادهكاتو به‌ناوی خۆیه‌وه تۆمه‌تباری دهكاتو داواكارییه‌كانیشی به چاكسازیی له هه‌ندێك بواردا ناوه‌ستێ، به‌ڵكو داوای كوده‌تایه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه به‌سه‌ر رۆشنبیریی نیشتمانی‌و سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گۆڕینی مه‌رجه‌عدا ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش جۆرێك له فۆبیا‌و دڵهڕاوكێو به‌دگومانی دروستكردوه‌و له‌لای به‌شێك له نوخبه‌ی ئیسلامی‌و ناوه‌نده ئیسلامییه مێژوییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش وا لێكده‌درێته‌وه كه هه‌ر (تنازل)ێك ده‌بێت (تنازل)ێكی تری به‌دوادابێت، تا سه‌رئه‌نجام ئیسلام ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامێكه قبوڵكردنی ئاسان نییه.
له‌م نێوه‌نده‌دا دیدی ئیسڵاحی ده‌خوازێت كهسهكانو پێشنیازه‌كان له هه‌ندێك كات‌و شوێندا لێك جیابكرێنه‌وه، پێشنیازێك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر زمانی عهلمانییهكهوه ده‌رده‌بڕدرێت، مه‌رج نییه نه‌ك هه‌ر خراپ بێت، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی به‌ها ئیسلامییه‌كانیش بێت، چونكه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت (راستی له‌سه‌ر زاری كه‌سی دوربو یان نزیك، دۆست یاخود دوژمن وه‌ده‌ركه‌وت، وه‌ریبگره)، چونكه راستی راستییه‌و وتنی له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌یاری فیكری تۆوه، له سروشتی راستیبونی ناگۆڕێت.
گه‌ر پێی حه‌یفه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه بێت، ده‌بێت ئه‌و ئازایه‌تییه‌ی تێدابێت كه ئه‌و مافه به ئه‌و بدات ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه به‌ناوی خۆیه‌وه تۆماربكات، ره‌خنه‌ش له خۆت بگری كه گه‌ر نه‌یتوانیوه ده‌ستپێشخه‌ر بێت، یاخود گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ر بوه‌و ده‌نگی نه‌بیستراوه لهوكاتانهداو له‌و مینبه‌ره گشتیانه‌وه ده‌رفه‌ته ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی خۆی وه‌بیر رای گشتی بهێنیته‌وه‌و ره‌خنه له‌و دۆخه‌ش بگرێت كه مافی راده‌ربڕینی ته‌واو به ئه‌و نادات، ده‌رفه‌تی یه‌كسان ناخاته به‌رده‌م ئه‌و به‌رامبه‌ره‌كانیه‌وه، زۆر گرنگه گوتار‌و پرۆژه‌ی ئیسلامی به زۆری له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا نه‌بێت، چونكه رۆشنبیریی به‌رگریی، گه‌ر له رویوهكهوه خزمه‌ت به پرۆژه‌ی ئیسلامی بكات، ئه‌وا له چه‌ندین روی تره‌وه ئیشكالیه‌تی بۆ دروستده‌كات، رۆشنبیریی به‌رگریی به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌سیری دۆگماكهكانی شاڵاوی فهرههنگیو كاری بنه‌ڕه‌تیشی ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازی بهرامبهرهكانه، نه‌ك پێشكه‌شكردنی ئهلتهرناتیڤو چاره‌سه‌ره‌كان. ئه‌و رۆشنبیرییه به خه‌ڵك ده‌ڵێت چیان نه‌وێ، به‌ڵام كه‌متر له‌سه‌ر ئاستی پرۆژه‌دا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات چیان بوێت‌و ئه‌و شتانه‌ش له به‌رگه هاوچهرخهكانیاندا چین؟ له‌كاتێكدا دیدی ئیسڵاحخوازی ئیسلامی‌و زیندوێتی فیكری‌و سیاسی ده‌خوازێت تۆ هێرشبه‌ر بیت بۆ فشار خستنه سه‌ر ئه‌و پانتاییانه له دابونهریتو كلتوری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تێگه‌یشتن له ئایین، كه مێژو و واقیعی ژیان سه‌لماندویانه روه جوانه‌كه‌ی ژیان ته‌ڵخ دهكهنو رێگرن له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن‌و چاكسازیی‌و فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌ی ژیانێكی ئابڕومهندانهتر بۆ هاوڵاتییان.
واته ته‌نها ده‌بێت ئه‌و روهی گوتاری ئیسلامی زاڵ نه‌بێت كه له سه‌نگه‌ری به‌ها ئیسلامی‌و خۆماڵییهكاندایه (دیاره به‌وجۆره‌ی لێكیان ده‌داته‌وه) به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌های رۆشنبیرییه‌كانی تر، كه پێیوایه خزمه‌ت به واقیعی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ناكهنو شڵهژاوییهكانمان زیاتر ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت روه رهخنهگرییهكهی له واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تیی باو به‌شێك له كه‌له‌پوری فیقهی‌و ئایینیش دیاربێت، كه له‌ژێر كاریگه‌ری قۆناغه مێژوییهكانو عورف‌و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی زاڵی سه‌رده‌می (تدوین)دا به‌رهه‌م هاتون، هۆشیاریش بێت به‌و به‌هایانه‌ی گهردونیو جیهانینو به‌ناوی تایبهتمهندیو ره‌سه‌نایه‌تییه‌وه ره‌تیان نه‌كاته‌وه.
واته ده‌بێت زیاتر ئه‌وه‌ی پێوه دیاربێت كه ئه‌م بڕوای به گۆڕان هه‌یه به هه‌ناسه‌یه‌كی ئیسڵاحخوازانه‌وه، به‌ڵكو به‌و شهرعیهتیه ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هه‌یه‌تی ده‌توانێت ریشهییترو سه‌ركه‌وتوانه‌تر هه‌ندێك زیندانی مێژویی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بیڕوخێنێت كه دواكه‌وتویی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیاری‌و موماره‌سه‌ی روكه‌شانه‌ی ئایین دروستی كردون.
له‌م روه‌شه‌وه خاوه‌نی پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆی بێت‌و وه‌كو خاوه‌ن پرۆژه‌و په‌یام دهركهوێتو له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌ش گوتاری خۆی دابڕێژێتو هه‌نگاوه‌كانی دیاری بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ده‌ره‌وه‌ی بازنه سیاسییه سنوردارهكه، دامه‌زراوه‌و نه‌خشه‌ی خۆی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان زیاتر ده‌ستكراوه‌بن، به‌رگریی راسته‌قینه‌و خزمه‌تیش هه‌ر لێره‌دا شاراوه‌ته‌وه.
واته پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری نوێ‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی عه‌قڵانی به كێشه‌و پرسیاره نوێكان له دیدێكی ئیسلامییه‌وه، چونكه ره‌وڕه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له گۆڕان ناوه‌ستێ، گۆڕانه‌كانیش له‌وه گه‌وره‌ترن لێكدانه‌وه‌و ته‌فسیری حهرفیو سه‌له‌فیانه بۆ ده‌قه‌كان بتوانێت به‌رگریی له سنورداركردنی كاریگه‌رییه‌كانی روه نێگه‌تیڤه‌كه‌ی فه‌رهه‌نگی به‌رامبه‌ر بكات، گه‌ر هه‌ر له بنهڕه&z