به‌شی سێیه‌م:
سه‌رهه‌ڵدانی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و بیروبۆچونی ئابوری‌ناسان:
له دوایین به‌شی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا، هه‌وڵده‌ده‌م که هه‌ندێ له کاریگه‌رییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌م قه‌یرانه (ته‌نگه‌ژه‌یه) بۆ خوینه‌ران باس بکه‌م؛ به تایبه‌تیش باسی ئاکامه چاوه‌روانکراوه‌کانی له وڵاتێکی وه‌کو به‌ریتانیا (وه‌کو نمونه). پاشان وه‌کو کۆتایی هێنان به‌م دوا به‌شه، کورته پانۆرامایه‌کی زانستیانه‌ی بیروبۆچونی پێنچ ئابوری ناسی جیهانیتان ده‌خه‌مه به‌رچاو، له دوا هه‌نگاویشدا، خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و پێنچ ئیکۆنۆمیستهتان بۆ رون ده‌که‌مه‌وه.
ئاکامه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ته‌نگه‌ژه داراییه‌که:
له سه‌رجه‌می وڵاتانی زلهێزدا، به تایبه‌تی له هه‌ردو وڵاتی ئه‌م دیو ئه‌و دیوی ئۆقیانۆسی ئه‌تڵه‌سیدا (مه‌به‌ست به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکایه)، له کۆتایی مانگی هه‌شتی ئه‌م ساڵه‌وه، به ناره‌سمی دانیان ناوه به‌وه‌ی که له ئاکامی ئه‌م قه‌یرانه‌دا، ئابوریه‌دا ((Recession جیهان به گشتی، که‌وتۆته ناو داکهسان (که‌ساد)، پاشان حکومه‌ته‌کان، به تایبه‌تی دو حکومه‌تی ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته‌ی ئاماژه‌مان پێکردن، هه‌ڵستان به دو هه‌وڵی کۆمه‌ڵه هه‌نگاوی به‌رگرتن و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که؛ که یه‌که‌م هه‌وڵیان به بڕێ پاره‌ی که‌مه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و له هه‌نگاوه‌کانی هه‌وڵی دوه‌میشدا، به زیاتر له 400 بلیۆن پاوه‌ندی حکومه‌تی به‌ریتانیا و 700 بلیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکاوه، به (به‌یل ئاوت – دانانی سه‌رمایه بۆ قورتاکردن) هه‌وڵی قورتارکردنی بانک و ده‌زگا داراییه زه‌به‌لاحه‌کانی له‌نده‌ن و نیویۆرکیان، دا.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و دو حکومه‌ته ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌و کاره‌یاندا، به‌ڵام چاره‌سه‌رییه‌کان، پوچه‌ڵ ده‌رچون و له پاش ئه‌و هه‌وڵانه‌دا، به هۆی ده‌رکه‌وتنی سه‌ره‌تاکانی ئاکامه کۆمه‌ڵایه‌تییه (نه‌گه‌تیڤ)ه‌کان، حکومه‌ته‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا، بۆ خۆ دهربازکردن له به‌رپرسیارێتی توانای سیاسی و ره‌خنه و ره‌خنه‌کاری حیزبی، مهجبوربون ئه‌وه ئاشکرابکه‌ن که وڵاته‌کانیان دروست له ناو چه‌قی داکهسانی ئابوریدان.
شایانی باسه له دو هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی ده‌ی ئه‌مساڵه‌وه، دیارده (سلبی)یه‌کانی ئاکامه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له کۆمه‌ڵگاکانی هه‌ردو وڵات به‌ده‌رکه‌وتون؛ بۆ نمونه له به‌ریتانیادا، ئه‌مانه بون:
له رۆژانی 4 و 9/10/2008 دا له رۆژنامه گه‌وره‌کاندا، ئیعلانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م خاڵانه کران:
1 – رێژه‌و ژماره‌ی بێ‌کاری له 4/11/2008 دا 5.7 % بو، چاوه‌ڕوانیش کرا که رێژه‌که زیاتر بکات، له راستیشدا هه‌ر وابو له 9/11/2008 دا رێژه‌که که‌یشته 7.1% . ژماره‌ی بێکارانیش گه‌یشته 2،292،000 بێکار.
هه‌ڵبه‌ته چاودێرانی بابه‌تی (کار، کارپه‌یداکردن و بێ‌کاری) له‌و باوه‌ڕه‌دان که له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ژماره‌ی بێکاران، زیاتر ده‌بن. بۆ نمونه له سه‌رجه‌می بانک و ده‌زگا داراییه‌کاندا، به کۆمه‌ڵ خه‌ڵک له کار ده‌رده‌کرێن، له خودیWork and Pensions Department ((به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کار‌و خانه‌نشینی)) له ماوه‌یه‌کی زۆر نزیکدا 12 هه‌زار کارمه‌ند له ئیش ده‌رده‌کرێت.
2 – ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م دو مانگه‌دا کاریان له ده‌ست داوه و بۆ کۆمه‌کی بژێوی سۆشیال (چمان اجتماعی) خۆیان ناونوسکردوه، گه‌یشتۆته 939 هه‌زار که‌س و خێزان. ئێستا رێژه‌ی داواکارانی کۆمه‌کی بژیَو گه‌یشتوه‌ته 17.5 % ی ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی توانای کارکردنیان هه‌یه.
3 – رێژه‌ی کڕینی که‌لوپه‌لی رۆژانه‌ی خێزانه‌کان، له دو مانگی رابردودا 2.1 % که‌میکردوه. چاوه‌روانیش ده‌کرێت که رێژه‌که له‌وه زیاتر داببه‌زێت، بۆیه له‌م رۆژانه‌دا، چ کۆمپانیا پیشه‌سازییه‌کان و چ (سوپه‌رمارکێت)ه‌کان و چ بازرگانه بچوکه‌کان مه‌جبور بون که سه‌ره‌تای نزمکردنه‌وه‌ی نرخی کاڵا و که‌لوپه‌ل ده‌ست پێبکه‌ن.
4 – له لایه‌کی تریشه‌وه، نزمبونه‌وه‌ی نرخی به‌رمیلی (پترۆڵ) له 149بۆ124 بۆ 98، بۆ 75 و ئێستاش بۆ 49.5 دۆلار، جگه له‌وه‌ی ئاشکراکردنێکی تری لوغز و روی ره‌شی ئه‌و ئابورییه‌یه، که له دنیای سه‌رمایه‌داریدا، پێی ده‌گوترێت ئابوری (ئیفتراچی) Suppositional Economy.
ئه‌م لوغزه، پرسیاری ئه‌وه دێنێته، ئاراوه، که ئایا کوانێ ئه‌و هۆیه ئابورییه راسته‌قینانه‌ی که به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌رمیله نه‌وتیان له 48 دۆلاره‌وه گه‌یانده 149دۆلار؟.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆیانه؛ هۆی (ئیفتراچ)ین، ئه‌ی کوان ئه‌و هۆیه مه‌زنانه‌ی که ده‌بێ ببنه هۆی نزمبونه‌وه‌ی نرخی ئێستای به‌رمیله نه‌وت، به‌ره‌و خواری 50 دۆلار؟ جگه له‌وه، به پێی بۆچونی ئابوری ناسانی جیهان و شاره‌زایانی کاروباری ئابوری ناو ده‌زگای ( ئۆپیک)، ئه‌م داشکان و که‌وتنه خواره‌وه‌ی له ناکاوه‌ی نرخی نه‌وت، به‌م شێوه سامناکه، بمانه‌ویت و نه‌مانه‌وێت، ده‌بیته هۆی دروستبونی ئاکامێکی کاره‌ساتاوی له‌سه‌ر ئابوری راسته‌قینه Real Economy، نه‌ک هه‌ر له‌و دو وڵاته‌دا، به‌ڵکو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
5 - به پێی ئاماره‌کانی ده‌زگا لێزانه‌کانی بواری دارایی و ئابوری، ئێستا بودجه‌ی گشتیی ئابوری به‌ریتانیا به رێژه‌ی 5.5% لاسه‌نگه (واته بودجه لاسه‌نگیی هه‌یه)، چاوه‌روان ده‌کرێت لاسهنگێهکه زیاتر بیت و له ساڵی 2009 دا بگاته 5.6% (که به پاره ده‌کاته 80 بلێۆن پاوه‌ند) و له ساڵی 2010 شدا، لاسهنگێیهکه ده‌گاته نزیکه‌ی 94 بلیۆن پاوه‌ند. به‌مه بێت، لاسه‌نگی بودجه‌ی به‌ریتانیا 3% نزمتره له رێژه‌ی ئاسایی ئه‌وروپا، چاوه‌روانیش ده‌کرێت که ساڵی 2010 /2011 رێژه‌ی قه‌رزی ده‌وڵه‌ت له سه‌رجه‌می داهاتی نیشتیمانیدا خۆی بدات له 60%.
له ئاکامی ئه‌و ته‌نگه‌ژه داراییه‌و ئه‌و هه‌مو کاریگه‌رییه (نه‌گه‌تیڤه)انه‌ی له خاڵه‌کانی سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌مان پێكردن، به‌پێی دوا راپۆڕتی بانکی ناوه‌ندی ئینگلستان، که حاکمی بانکه‌که به‌رێز (مارڤین کینگ) سه‌باره‌ت به (هه‌ڵئاوسانی دراو ) له رۆژی 21/11/2008 دا پێشکه‌شی کرد؛
له ساڵی ئاینده – 2009 دا، نه‌ک ته‌نیا بازاڕی کاروباری دارایی، به‌ڵکو سه‌جه‌می جه‌سته‌ی ئابوری به‌ریتانیا – وه‌کو وڵاتێکی گه‌وره‌و کاریگه‌ر – به‌م شیَوه و رێژانه‌ی خواره‌وه توشی نه‌خۆشییه‌کانی کاروباری ئابوری ده‌بێت:
تا رێژه‌ی 2 ژێر سفر نزم ده‌بێته‌وه. Economics Growth
1 – نه‌شونمای ئابوری
2 – هه‌ڵئاوسانی دراو ئێستا به رێژه‌ی 1% دایه، له ساڵی ئاینده‌دا رێژه‌که زیاتر ده‌بێته‌وه.
3 – له‌به‌ر که‌مبونه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی سه‌رجه‌می که‌رته ئابورییه‌کان؛
- بێ‌کاری تا کۆتایی 2010 هه‌ر به‌ره‌و زۆری ده‌ڕوات و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌و ساڵه‌دا بگاته 3 ملیۆن بێکار.
- نرخی کاڵا و که‌لوپه‌ل، بازاڕی عه‌قار، له ساڵی ئاینده‌دا تا 20% هه‌ر به‌ره‌و نزمبونه‌وه ده‌چن.
4 – پاوه‌ند، له چاو هه‌ر هه‌مو دراوه جیهانییه‌کانی ترا، بێ به‌هاتر ده‌بێت.
5 – له ئاکامی هه‌مو ئه‌و خاڵانه‌دا، بانکی ناوه‌ندی، مه‌جبور ده‌بێت، رێژه‌ی سو (فائیده) Interest Rate، تا رێژه‌ی سفر% که‌مبکاته‌وه. واته ئه‌شێ بلوێت که ده‌رگای بازاڕی قه‌رزی بێ سو بکرێته‌وه!
لێره‌دا هه‌رچه‌نده به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و بۆچون و پێشبینیانه له ئارادان که بارودۆخه دارایی و ئابورییه‌کان، رۆژ له دوای رۆژ ئاڵۆزتر و به قهیرانتر ده‌بن، بۆیه به باشتری ده‌زانم که باسی روداوه‌کان لێره‌دا بوه‌ستێنم و بچمه سه‌ر شیکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌و ده‌رخستنی راستییه‌کانی قه‌یرانه‌که به گشتی، له‌مه‌شدا هه‌ر وه‌کو نمونه‌ی (مشت و خه‌روار)ی کوردیمان، له ناو سهداندا، ته‌نیا پشت ده‌به‌ستم به بۆچونه‌کانی پێنچ ئابوری ناسی هه‌ره به ناوبانگی جیهان؛
بیروبۆچونه‌کانی پێنچ ئابوریناسی جیهان، سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه:
1 – بیروبۆچونه‌کانی پرۆفیسۆر (چارڵس گودهاڕت):
گودهاڕت، خاوه‌ندی کۆمه‌ڵێ کتێب و تێز‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته باڵای ئابوریییه، که ئێمه بۆ متمانه‌یی خوێنه‌ران، ته‌نیا ئاماژه به هه‌ندێکیان ده‌که‌ین:
1 – لێکۆڵینه‌وه‌ی (سیاسه‌تی دراو و به‌رێوه‌بردنی قه‌رز له به‌ریتانیادا) ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له ساڵی 1999دا له‌لایه‌ن بانکی ئینگلستانه‌وه به چاپگهێنراوه.Charles Goodhart : Monetary Policy and Debt Management in ,UK .
2 – لێکۆڵینه‌وه‌ی (بانکه ناوه‌ندییه‌کان و نا متمانه‌یی)، له‌لایه‌ن زانستگه‌ی ئۆکسفۆرده‌وه له ساڵی 1999دا چاپکراوهCentral Banks and Uncertainty.
3 – لێکۆڵینه‌وه‌ی (سیاسه‌تی دراو له چیندا)، ساڵی 2002 له کۆنفرانسی ئابوری په‌کین پێشکه‌شی کرد Monetary Policy in China.
4 – کتێبی (له هه‌ڵئاوسانی توندڕه‌وییه‌وه بۆ هه‌ڵئاوسانی نزم) ساڵی 2002 له وارشۆ پێشکه‌ش کرا و چاپ‌کرا، که سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی دراوه له پۆله‌نداFrom Moderate to Low Inflation.
پرۆفیسۆرچارلس گودهاڕت، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر،سه‌رۆکی راوێژکاره ئابورییه‌کانی (بانگی ناوه‌ندی ئینگلستان) بو، ئێستاش پرۆفیسۆره له کۆلیژی ئابوری زانستگه‌ی له‌نده‌ن London School of Economics.
لێره‌دا، کورته‌ی بۆچونه‌کانی مامۆستای ناوبراو، ده‌قاوده‌ق، له چه‌ند کۆپله‌یه‌ک کۆده‌که‌ینه‌وه:
(( ئێمه ئێستا گه‌یشتینه کۆتایی قۆناخی یه‌که‌می قه‌یرانی دارایی نێونه‌ته‌وه‌یی،
(گۆدهاڕت ئه‌م بۆچونانه‌ی له کۆتایی مانگی هه‌ستی 2008 له رۆژنامه‌ی (ئیندیپه‌نده‌نت) دا ده‌ربڕیوه) قۆناخی دوه‌م پێکدێت له مه‌جبوری بانکه‌کان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری بانکه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ به زویی ته‌شه‌نه‌کردنی حاڵه‌تی داکهسانی ئابوری له هه‌مو که‌رته ئابورییه‌کانی تردا. له هه‌مان کاتدا وه‌کو هه‌وڵی چاوه‌ڕوانکراو، ده‌شێ ببێته هۆی هێنانه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌شێک له قه‌رزه مردوه‌کان له بانکه‌کانی ئاستی نزم و بچوک، به‌ڵام به گشتی ئه‌م دو قۆناخه، کاریگه‌ریی (سلبی) یان ده‌بێت له‌سه‌ر قه‌باره و هیزی سه‌رمایه‌ی سه‌رجه‌می بانکه‌کان و ده‌زگا داراییه‌کان.
چونکه حاڵه‌ته‌که خۆی، بازنه‌یه‌کی ئاڵۆزی ته‌شه‌نه‌کردنی سستبون و بێ هێزبون له‌ناو بانکه بێهێزه به‌ره‌و ئیفلاسبونهکانهوه، ده‌گوازێته‌وه بۆ بانکه‌کانی ئاستی سه‌روتر و سه‌رجه‌می که‌رته ئابورییه‌کانی تر.
لێره‌وه، داکهسانی ئابوری له سنوری ده‌وڵه‌تانی پیشه‌سازییه‌وه، ده‌رده‌چن و سه‌ره‌تای کاریگه‌ری خراپ، له پێشا له‌سه‌ر نرخی کاڵا ستراتیجیه‌کانی (وه‌ک پترۆل) و له دوا جاریشدا له‌سه‌ر نرخی که‌لوپه‌لی ئاسایی به‌جێده‌هێڵن. له نێوانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا، زۆربه‌ی وڵاتانی دواکه‌وتو، زیاتر و زوتر توشی مه‌ترسییه‌کانی داکهسانی ئابوری ده‌بن.
هه‌وڵێکی تر ئه‌وه‌یه که، له وڵاتانی رۆژئاوادا، بانکه‌کانی ئاستی ناوه‌ڕاستی بازاڕی دارایی، ده‌بێ ده‌ست بکه‌ن به نزمکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوی بانک، ئه‌مه‌ش کارێک نییه ده‌موده‌ست جێبه‌جێ بکرێت، چونکه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه نزیکه‌ی 6 بۆ 7 مانگی ده‌ویت بۆ ئه‌وه‌ی به واقیعی جێبه‌جێ بکرێت؛ ئه‌مه‌ش به داخه‌وه له کاتێکدا ده‌بیت که که‌رته ئابورییه‌کانی به گشتی له ناو داکهسانی ئابوری‌دا ده‌تلێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر من سه‌رۆکوه‌زیر بومایه ( مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له جێی گۆردن براون بوایه-سه‌ربه‌ست )، ئه‌وه‌نده کاتم به قسه‌و بۆچونی (ئیفتراچ) ی به فیڕۆ نه‌ده‌دا، چونکه له راستیدا چاره‌سه‌رییه‌کی ئه‌وتۆم له ده‌ست نییه / نه ده‌بو تا بیکه‌م. به‌داخه‌وه من به‌رامبه‌ر به‌م حاڵه‌ته گه‌شبین نیم.
بانکه ناوه‌ندییه‌کان، له ساڵی 2007 له پێش سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی دابه‌زینی نرخی (سه‌رمایه و پاره‌ی هه‌بو- ئه‌سێته کانیان )و له پێش دروستبونی ئه‌و بڵقه گه‌ورانه‌ی قه‌رزی رێکخه‌رانی بانکه‌کانه‌وه، شتێکی ئه‌وتۆیان نه‌کرد بۆ چاره‌سه‌رکردن. پێشم وا نییه که ئه‌شیا شتێکی ئه‌وتۆیان له ده‌ست بهاتایه، چگه له ته‌ماشاکردنی ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی که بانکه گه‌وره‌کان دروستیان کردبو. (مه‌به‌ست له بڵقه گه‌وره‌کان، ئه‌وانه‌یه که له ناو بانک و ده‌زگا گه‌وره‌کانی بازاڕی عه‌قاره‌وه، به‌بێ هێچ چاودێرێکی دارایی و ئابوری و حیسابداری، به‌ره‌و حه‌لحه‌له‌ی ئاسمان، خه‌ریکی به‌رزکردنه‌وه‌ی بینای بێبناخهی دارایی خۆیان بون –سه‌ربه‌ست).
له وڵاتانی سه‌رمایه‌داریدا، بانکه ناوه‌ندییه‌کانی حکومه‌ت ( بانکی مه‌رکه‌زی)، دو ئه‌رک و ئامانجی زۆر سه‌ره‌کییان هه‌یه:
1 – سه‌قامگیرکردنی نرخ و به‌های دراو
2 – سه‌قامگیرکردن و راگرتنی سیسته‌می دارای
(های مینسکی) ئابوریناسی کلاسیکی ده‌ڵێت:
((هه‌رچه‌نده بانکه ناوه‌ندییه‌کان سه‌رکه‌وتو بن له سه‌قامگیرکردنی نرخ و به‌های بازاڕی دراو، به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌هێزو سه‌رکه‌وتو ده‌بن له جێبه‌جێکردنی ئامانجی دوه‌میان؛ که سه‌قامگیرکردن و راگرتنی گشتیی سیسته‌می داراییه، چونکه، هه‌رچه‌ندێ له ریکۆردی خاڵی یه‌که‌مدا سه‌رکه‌وتو بن، مه‌ترسییه گه‌وره‌کانی سیسته‌می دارایی که‌متر ده‌که‌نه‌وه و کۆنترۆڵیان به‌سه‌ریدا زیاتر ده‌شکێ.
ژماره‌ی ئامرازه‌کانی به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی ( ئه‌سێت – هه‌بو – موجودات)ه‌کان زۆرتر و فراوانتر ده‌بن. واته بانکه مه‌رکه‌زییه‌کان به‌مه ئامانجی دومیشیان ده‌پێکن)).
به‌ڵام مه‌رج نییه له‌هه‌مو کاتێکا، بازنه‌که به‌م شێوه ئاسانه وه‌ده‌ست بێت و قه‌یران و ته‌نگه‌ژه دروست نه‌بێت. ئه‌وه‌ی (مینسکی) گوتویه‌تی، به‌شێکه له تیئۆر و راستییه‌کانی کاروباری سیسته‌می بازاڕی دارایی. به تایبه‌تی بۆ ئه‌م بازاره عه‌جیبه‌ی که بیست ساڵه به‌رۆکی سیسته‌می که‌پیتالیستی، وه به تایبه‌تیتر که به‌رۆکی بازاڕه داراییه‌که‌ی، گرتوه.
بۆیه بانکه ناوه‌ندییه‌کان، ده‌بێ هه‌رده‌م گرنگی زیاتر به مسۆگه‌رکردنی ئه‌رک و ئامانجی دوه‌میان بده‌ن، که ئه‌ویش وه‌کو گوتمان؛ پاراستنی (سه‌قامگیریی و راگرتنی سیسته‌می داراییه).
ئه‌وه‌ی ئێستا بانکه ناوه‌ندییه‌کان ده‌یکه‌ن، ته‌نیا هه‌وڵی سه‌قامگیرکردنی نرخ و به‌های دراوه، به‌داخه‌وه، ته‌نیا به‌مه ناشێ سه‌قامگیریی سیسته‌میی دارایی وه‌ده‌ست بهێنرێت)).
2 – بیروبۆچونه‌کانی پرۆفیسۆر جۆزێف ستیگلتز:
ستیگلتز، پرۆفیسۆری بابه‌تی ئابورییه له زانستگه‌ی کۆڵۆمبیای ئه‌مریکی، هه‌ڵگری خه‌ڵاتی (نۆبل) ی سالی 2001 ه و یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین ئابورییناسانی ئه‌م چاغهمان.
ستیگلتز، خاوه‌ندی کۆمه‌ڵێ کتێبی ئه‌کادیمی بابه‌تی ئابوری، نه‌شونمای ئابورییه. ئه‌م کتێبانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌کن له به‌رهه‌مه‌کانی:
1 – خوێندنه‌وه له تیئۆری نه‌شونمای ئابوری؛ به 512 لاپه‌ره له ساڵی 1969دا چاپکراوه Joseph Stieglitz: Reading in the Theory of Economic Growth.
2 – رۆڵی ئابوری ده‌وڵه‌ت؛ له ساڵی 1986 به 178 لاپه‌ڕه بڵاوکراوه‌ته‌وهThe Economic Role of the State.
3 – به‌ره‌کانی په‌ره‌پێدانی ئابوری؛ به هاوکاری له‌گه‌ل (کارڵ ماریێ)، ساڵی 2001 چاپکراوه Frontiers of Development Economics.
4 – ئابوری که‌رتی گشتی؛ ساڵی 2006 به 407 لاپه‌ڕه چاپکراوهEconomics of the Public Sector.
کورته‌ی بۆچونه‌کانی پرۆفیسۆر ستیگلتز، سه‌باره‌ت به‌م ته‌نگه‌ژه‌یه، له‌م چه‌ند دێڕه‌دا کورت ده‌که‌مه‌وه:
((هه‌مو کاتێ، سه‌باره‌ت به‌م مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌و سیستماتیکی دروستبونی، پرسیاری مه‌زن دێنه ئاراوه؛ وه‌ک، ئایا داکه‌وتن و ئیفلاسبون (قرغنبون) ی ته‌نیا یه‌ک ده‌زگای دارایی گه‌وره، سه‌رجه‌می سیسته‌می دارایی وڵاتێک ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه؟
مێژو ده‌یسه‌لمێنێ، که { وهڵستریت} هه‌میشه له پێشکه‌شکردنی چاره‌سه‌ری و گرتنه به‌ری مه‌ترسییه سیستماتێیهکاندا، حازر به‌ده‌ست بوه. بۆ نمونه ساڵی 1994 له چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی دارایی مه‌کسیک رۆڵی مه‌زنی هه‌بوه.
به‌ڵام ئه‌م ساڵ، له پاش ئیفلاسبونی بانکی (لایمان) بۆ ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی ئێستا نه {وهڵستریت} و نه وه‌زیری خه‌زینه‌ی ئه‌مریکی، چاره‌سه‌رییه‌کی سیستماتیکییان پێ نه‌بو.
ئه‌م قه‌یرانه، له کاره‌ساتی سوان و نه‌مانی ( بڕواکردن) ه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا. بانکه‌کان له مه‌سه‌له‌ی قه‌رز و سه‌رمایه‌کانیان، که‌ڵه‌که‌ی پشتیوانییه‌کی بێ بناخه‌یان بۆ یه‌کتری ههڵبهستبو. به شارراوه‌یی گواستنه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی پاره‌ی (نه‌زه‌ری) یان له نێوان خۆیاندا تۆمارکردبو. ئه‌م کاره شارراوانهش له کاتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا بونه هۆی دروستکردنی کاره‌ساتی بێ کۆتایی دابه‌زینی نرخی قه‌رز و (پاره‌ی دانراو – ودائع ) هه‌بوی بانکه‌کان.
له‌م یارییه سه‌یره‌دا، له‌لاێکه‌وه دۆڕای شکستهێنه‌ر و له‌لایه‌کی تره‌وه سودمه‌ندی قه‌به‌ش هه‌بون. یارییه‌که، ئه‌وه نه‌بو که دوایین کۆی سفر بێت و ته‌واو کۆتایی بێت. نه‌خێر، ئه‌و گه‌مه‌یه بو که کۆی زه‌ره‌ره‌کانی زۆر له ژێر سفره‌وه داچه‌قان.
به‌داخه‌وه، له ئاکامی ئه‌م به‌زمه، هه‌مو هاوڵاتیه‌کی ساده‌ی ئه‌م وڵاته به‌بێ (عیلم و خه‌به‌ر و ئاگاداری) خۆی له ناو چه‌قی دۆڕاوه‌کاندا بینیه‌وه‌و ده‌بێنێ.
سیسته‌می دارایی ئه‌مریکا، له ئاکامی ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌دا، که‌وتۆته به‌رده‌م دو به‌رپرسیارێتی، زۆر ترسناکه‌وه :
1 – به‌رپرسیارێتی ئاراسته‌کردنی مه‌ترسییه‌کان.
2 – ته‌رخانکردنی سه‌رمایه.
به گشتی پیشه‌سازی دارایی، ئه‌و دو کاره‌ی نه‌کردوه، که له بنه‌ڕه‌تدا، ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیی بوه. له ئاکامدا، هه‌مو ئه‌و ئه‌مریکیانه‌ی که هه‌میشه له ژیانی ئاساییاندا خۆیان به سه‌رکه‌وتویی بینیوه، به‌داخه‌وه، ئێستا له سێبه‌ری دۆڕاندندا خۆیان ده‌بیننه‌وه. ئه‌وانه‌ش هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ن خاوه‌ن خانون، کرێکارن، باجدهرانن.....، ئه‌مانه ئێستا به پاه‌ری خۆیان قه‌ره‌بوی ئه‌و بانک و ده‌زگا داراییانه ده‌که‌ن ...!
به‌داخه‌وه، له به‌ریتانیا و ئه‌مریکا، نزیکه‌ی 40% ی سه‌رجه‌م قازانجه‌کان، ده‌چنه ناو که‌رتی پیشه‌سازی دارایی. ئایا چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌و پیشه‌سازییه چین که هه‌قی ئه‌وه‌یان پێ ببه‌خشێ که ئه‌و هه‌مو ده‌ستبڵاوی و قازانجه‌یان پێ ره‌وا ببینێت؟
پیشه‌سازی دارایی، له هه‌ر وڵاتێک‌دا بۆ ئه‌وه ده‌بێ هه‌بێت که به‌ری چه‌له‌مه داراییه‌کان بگرێت، مه‌ترسییه‌کانی بازاره‌که کۆنترۆڵ و ئاراسته بکات و سه‌رمایه شیاوهکانیش له شوێنی پێویست و له کاتی پێداویستیدا ئاماده بکات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی رون و ئاشکرایه، ئه‌وان ئه‌و دو ئه‌رکه‌یان به باشی ئه‌نجام نه‌داوه.
له ساڵانێکی زوه‌وه، من بێگومان بوم له‌و قه‌یرانه‌ی که ئێستا رو ده‌دات، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌رم سوڕنامێنێ له‌وه‌ی ده‌یبینم. وه شێوازی چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان، به ئامرازی ( به‌یل ئاوت) کردنی ده‌زگاکانی وه‌ک؛ (بێر ستێرنس)و (فاننیا ما) و ( فریدی ماک) به نا لۆجیک و نا (مه‌نتیق) ده‌زانم .
تۆ ده‌بێت، شتێک بۆ مه‌یسه‌رکردنی هاتوچونی (سیوله) ی دراو بکه‌یت، به‌ڵام ناشێ به شێوه‌یک بکرێت که مه‌ترسی بڕوا نه‌کردن، گه‌وره‌و فراوانتر بکات. ئه‌و (به‌یل ئاوتان) ه، به گشتی به‌خششێ بون بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستیان هه‌بوه له دروستکردنی ئه‌م قه‌یرانه. خاوه‌ند (سههم)ه‌کانی (بیر ستێرنس)به یه‌ک بلیۆن دۆلار ده‌ستکه‌وت له کێشه‌که ده‌رچون، بۆ کێشه‌کانی تری وه‌ک (فاننیا ما) و ( فریدی ماک)، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ که‌س رون بکریته‌وه که خاوه‌ند (سههم) ه‌کان و هه‌ڵگرانی (سه‌نه‌د)ه‌کان، چه‌ندێ زه‌ره‌ر ده‌ژمێرن و تا چه‌ندێ به‌رپرسیاری ته‌نگه‌ژه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان، له باجده‌رانی ئه‌مریکا داوای چه‌کی کراوه‌ی ئیمزاکراو ده‌کرێت!
له لایه‌کی تره‌وه، بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌ی که بانکه‌کان، ده‌بێ خۆیان ره‌ها و ئازاد بن له به‌ڕێوه‌بردن و پشت به‌ستن به شیوازی ئاراسته‌کردنی کیشه‌کانی خۆیان و چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تی (رێژه‌ی سو) ی خۆیان، له راستیدا، بیرۆکه‌یه‌کی به‌تاڵ و بێ بناخه‌ی ئابورییه.
ئێمه ئه‌و راستییه‌مان پشتگوێ خستوه که له ئه‌ساسدا رێنماییه‌کان بۆچی و که‌ی پێویستن، لێره‌دا چه‌ڵه‌مه‌ی گه‌وره هه‌ر پشتگوێ خستن نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که له ناو بانکه‌کاندا رێنماییکه‌ر، هه‌ر خۆی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، رێنماییه‌کان داده‌نێت و رێکی ده‌خات و ئاڕاسته‌یان ده‌کات. بۆیه ئه‌م قه‌یرانه وه‌کو به‌رده‌وامیی ئاهه‌نگێکی تێکچڕژاو وایه که که‌سێک خۆی ناکاته کاپتن و به‌رێوه‌به‌ری.
3 – بیروبۆچونه‌کانی مارڤن کینگ:
مارڤن کینگ، پاش (سێر ئه‌دوارد جۆرج) له نیوه‌ی دوه‌می ساڵی 2003 ه‌وه، حاکمی بانکی ناوه‌ندی ئینگلستانه. له ساڵی 1969 دا له کۆلێژی (سانت جۆنس) ی سه‌ر به زانستگه‌ی (کامبریج) بکالۆریۆسی زانستی ئابوری به ده‌ستهێناوه. پاشان له زانستگه‌ی (هارڤه‌رد) ی ئه‌مریکی خوێندنی باڵای ته‌واوکردوه. له هه‌ردو زانستگه‌ی کامبریج و بێرمنگهام مامۆستایی کردوه. له (هارڤه‌رد) پرۆفیسۆری مێوان بوه و له کۆتایی 1984 ه‌وه له زانستگه‌ی له‌نده‌ن ( کۆلێژی ئابوری) پرۆفیسۆر بوه.
له ساڵی 1991 ه‌وه، وه‌کو به‌رێوه‌به‌ری گشتی کاروباری ئابوری چوه‌ته ناو بانکی ناوه‌ندی ئینگلستان. له ساڵی 1997 دا بوه جێگری حاکمی گشتی بانکی ناوه‌ندی ئینگلستان.
(کینگ)، یه‌کێکه له‌و ده‌سه‌ڵاتداره ئابوریانه‌ی، که هه‌میشه هه‌وڵی بۆ ئه‌وه بوه که ئاوسانی دراو له به‌ریتانیادا، له 2% به‌رزتر نه‌بێت.
شایانی باسه، ئه‌م ساڵ له‌به‌ر سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی، کینگ، زیاده‌ی ساڵانه‌ی مه‌عاشه‌که‌ی که ده‌کاته 120 هه‌زار پاوه‌ند، قبوڵ نه‌کردوه.
هه‌ندێ له بۆچونه‌کانی پرۆفیسۆر مارڤن کینگ، وه‌کو ده‌سه‌ڵاتدارێکی سه‌ره‌کی کاروباری دارایی له به‌ریتانیا، سه‌باره‌ت به‌م ته‌نگه‌ژه‌یه:
((له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له چاوه‌ڕوانی ئێمه، ده‌بینین که ده‌زگا سه‌ره‌کییه داراییه‌کانمان، فراوانتر و ترسناکتر له سه‌ره‌تای بۆچونه‌کانمان، به‌ره‌و ناخ ده‌چن.
له چه‌ند مانگێکی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا، کاتێ که هه‌ستمان کرد به کێشه‌ی (سیوله)، به پێی پێوانه زانستییه‌کان، له‌و باوه‌ره‌دا بوین، که سه‌باره‌ت به (ودائع) و (هه‌بوی) بانکه‌کان، ده‌شێت و ده‌کرێت ئێمه کارێ بکه‌ین و چاره‌سه‌رییه‌کانمان به باشی بڕوات.
پێم وانییه که ئێستا، (سیوله) کێشه‌یه‌کی گه‌وره بیت، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه به گوێره‌ی بانکه‌کانی ئاستی خواره‌وه کێشه و چه‌ڵه‌مه‌ی گه‌وره بن.
ئێستا، مه‌سه‌له‌که زیاتر له‌وه‌دایه که خه‌ڵکه‌که به قوڵتر سه‌رنجی کێشه‌که ده‌ده‌ن. خه‌ڵک لای وایه، ئه‌و بازارانه ( بانک و ده‌زگاکانی مۆرگچ – قه‌رزی عه‌قار)ی له‌ناو قه‌یرانه داراییهکهدان و ده‌شێ جارێکی تر نه‌توانن بێنه‌وه سه‌رکار، ژماره‌یان له هه‌مو چاوه‌ڕوانییه‌کان و خه‌مڵاندنه‌کان زیاتر و زۆرتر بن.
کێشه‌ی ناو بازاڕی قه‌رزی عه‌قار به‌راده‌یه‌کی زۆر ترسناکه، به تایبه‌تی شێوازی فرۆشتنی ئه‌و قه‌رزانه. ئه‌مانه ده‌بێ چاکسازییان تێدا بکرێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نمونه‌ی هانده‌ری چاک پیشانی خه‌ڵک بدرێت. به مه‌به‌ستی راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و گێروگهواڵییهی له Balance Sheet پێنج ساڵی رابردو له (هاوکێشه‌ی گشتی)- بانک و ده‌زگاکانی قه‌رزی عه‌قاردا دروست کراون.
هه‌ڵبه‌ته ئێمه، به گشتیی گرنگی ده‌ده‌ین به توانای سیسته‌می بانکه‌کان، به تایبه‌تی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی، مامڵه‌ی باش، شاره‌زایی له مه‌سه‌له داراییه‌کان و ئاڕاسته‌کردنی راسته‌قینه‌ی (وه‌به‌رهێنان). ئه‌مانه‌ش به کۆمه‌ڵ، نه‌ک هه‌ر گرنگی داده‌نێن له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجه‌کانی بابه‌تی (وه‌به‌رهێنان) ی بازاڕی دارایی، به‌ڵکو کاریگه‌ری زیاتریشیان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاکامه باشه‌کانی نه‌شونماو فراوانبونی پانتایی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رجه‌می که‌رته ئابورییه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ین، به پێچه‌وانه‌وه، خه‌رجه‌کانی (وه‌به‌رهێنان) زۆر‌و زه‌به‌لاح ده‌بن. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له ئاکامه خراپه‌کانی ئه‌م بێ بڕوایه‌ی که‌وتۆته ئاراوه.
به گشتی کێشه‌که گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌دا، زه‌حمه‌ته به ژماره‌ی ورد، ده‌ست نیشانی زه‌ره‌ر و ئاکامه‌کان بکه‌ین)) .
4 – بیروبۆچونه‌کانی جۆرج ماگنه‌س:
جۆرج ماگنه‌س، یه‌کێکه له گه‌وره ئابوریناسانی جیهان و ئێستا به‌رپرسی دائیره‌ی راوێژکاریی ئابورییه له بانکی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریکیدا.
ئه‌م ناوانه له کتێبه هه‌ره ناسراوه‌کانی ناوبراون:
End of Cult of Finance - کتێبی "کۆتایی تافمی دارایی"
- کتێبی " چاغی پیربون : چۆن دیمۆگرافیک ئابوری جیهانیی و دنیا، ده‌گۆڕێت "
The Age of Aging : how demographics are changing the Global Economy & the World.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه، هه‌ندێ له بۆچونه‌کانی (ماگنه‌س)ن، سه‌باره‌ت به‌م ته‌نگه‌ژه‌یه:
(کریدت کره‌نچ) هیمای ته‌قینی به‌هێزترین دومه‌ڵ و خه‌ڵکانی بڵقکردوی بازاری دارایی دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانیه.
پێم وایه، کارێکی نا مه‌سولانه بوه که بوارێکی ره‌ها دراوه به‌و به‌رپرسه رێکخهرانهی بانک و ده‌زگا ئابورییه‌کان، که به‌م شێوه غه‌ریبه گه‌وره ببن و بئاوسێن. له مانگی سێیMinsky Moment پار، من رونکردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌م به ناویه‌وه بڵاوکرده‌وه (جۆرج ماگنه‌س؛ ئه‌م بۆچونه‌ی خۆی به ناوی گه‌وره ئابوریناسی ئه‌مریکی " هایمان منسکی " بڵاوکرده‌وه : منسکی؛ خاوه‌ندی چه‌ندین کتێبی ئابورییه، که تێیاندا تیئۆرێکی دارایی تایبه‌ت به خۆی بڵاوکردۆته‌وه، له سالی 1996 کۆچی دوایی کردوه - سه‌ربه‌ست که‌رکوکی).
له‌به‌ر هاوپه‌یوه‌ندی ئه‌م قه‌یرانه به؛
- ئاستی هه‌ره باڵای خه‌ڵکانی ده‌ستڕۆیشتوی ئه‌و ده‌زگایانه‌و ...
- په‌یوه‌ندی ئه‌وانه به نرخی دراو. هه‌روه‌ها به به‌های (ئه‌سێت) و (پاره هاتوه‌کان)ه‌وه، مرۆڤ ده‌توانێت، خه‌مڵاندنی بۆ دو بۆچون هه‌بێت:
1 – ماوه‌یه‌کی زۆری ده‌وێت، که ئاکامه‌کان به ئاشکرا ده‌رکه‌ون؛ وه ئێمه تا 2010 توشی نه‌شونمایه‌کی کێسهڵی پڕ کێچه‌ڵ ده‌بین.
2 – بمانه‌ویت و نه‌مانه‌وێت، له کاروباری داراییدا، ده‌ستێوه‌ردان و رۆڵێکی گه‌وره‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراوی حکومه‌ت ده‌بینین. بۆ نمونه؛ وه‌کو به گشتیکردنی خاوه‌ندێتی کۆمپانیا و ده‌زگاکانی بازاڕی قه‌رزی عه‌قار.
له مه‌سه‌له‌ی گه‌وره‌بونی ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت، ده‌بێ زیاتر پشتیوانی بکه‌ین له پێشنیاره‌کانی (باراک ئۆباما) که سه‌باره‌ت به چاودێری و رێنماییکردنهکانی حکومه‌ته، نه‌ک پشتیوانیکردن له پێشنیاری که‌مکردنه‌وه‌ی (باج) له‌لایه‌ن (بۆش) ه‌وه، که ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی پاشه‌که‌وت، نه‌ک به هێزکردنی خه‌رج!
ئێمه نابێ بوار بده‌ین که ئه‌و (ئیفلاسبون)هی به هۆی نرخی خانوبه‌ره‌وه به‌رۆکی گرتوین، به‌رۆکی سه‌رجه‌می که‌رته‌کانی تری ئابوریمان بگرێت. بۆیه هه‌مو زانا ئابورییه‌کانی بانکی فیدراڵی ئه‌مریکی، بانکی ئینگلستان و بانکه ناوه‌ندییه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپی، هه‌قیانه که هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن که نه‌که‌وینه ناو (هه‌ڵئاوسانی دراو)ه‌وه، ئه‌م هه‌وڵه‌شیان وه‌کو دوا شه‌ڕ و دوا جه‌نگ وایه.
چونکه، بانکه ناوه‌ندییه‌کان و حاکمی ئه‌و بانکانه، گله‌یی زۆریان له‌سه‌ره له‌وه‌ی ساڵانێکه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بێ ده‌سه‌ڵات نواندوه. بۆیه ده‌بێ به رونی و به ئاشکرا بڵێین که بازاڕی که‌رتی دارایی له ئابوری جیهانیدا، له‌مه‌ودوا ده‌بێ رێنمایی و سنوردارییه تازه‌کانی حکومه‌ت قبوڵ بکات)).
5 - بیروبۆچونه‌کانی پرۆفیسۆر (نۆریهل رۆبینی):
رۆبینی، له‌دایکبوی ئهستهنبوله، خوێندنی زانستگای له زانستگه‌ی (ههبرۆ) ی قودس و (بۆججۆنی) ئیتالیا ته‌واوکردوه. له نێوان ساڵانی 1983 تا 1988 له زانستگه‌کانی (کامبریج) و ( (هارفه‌رد) بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دۆکتۆرای وه‌رگرتوه. یه‌کێکه له شاره‌زایانی دو بابه‌تی (ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی) و ( ماکرۆ – ئابوری).
: Macro-Economics
( وه‌کو هه‌ر زانستێکی تر، ئابوریش؛ کۆمه‌ڵێ لق و چڵی هه‌یه، یه‌کێ له‌وانه‌ش، ماکرۆ-ئابورییه؛ ئه‌م جۆره به گشتی له سه‌رجه‌م و ئاماره گشتییه‌کانی داهات، به‌کارهێنان، وه‌به‌رخستن، وه‌به‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر وڵاتێك ده‌دوێت- سه‌ربه‌ست)).
پرۆفیسۆر رۆبینی؛
- له ساڵی 1993 ه‌وه، پرۆفیسۆری یارمه‌تیده‌ر بوه له زانستگه‌ی (یه‌ل)،
- له ساڵی 1995 ه‌وه، پرۆفیسۆری یارمه‌تیده‌ر بوه له کۆلێژی کارگیڕی، زانستگه‌ی (نیویۆرک)، له ساڵی ئه‌کادیمی 1997/1998 له زانستگه‌ی نیویۆرکدا، خه‌ڵاتی یه‌که‌م پرۆفیسۆری ئه‌و ساڵای پیشکه‌ش کراوه.
رۆبینی؛ خاوه‌ندی زیاتر له 20 کتێب و سه‌دان لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابورییه، که ئه‌مه‌ی خواره‌وه نمونه‌یه‌که:
Nourial Robini : Bail - outs or Bail – ins ; responding to Financial Crises in Emerging Economics, Year 2004, Washington , Institute of International Economics.
پرۆفیسۆر نۆریهل رۆبینی، سه‌باره‌ت به‌م روداوانه‌و قه‌یرانه داراییه‌كه، ئه‌م بۆچونه‌ی هه‌یه:
((له یه‌که‌م سی مانگی ئه‌م ساڵه‌وه، ئابوری ئه‌مریکی که‌وتۆته ناو (که‌ساد)ه‌وه، وه ئه‌و چاکسازییه‌ی که له پاش چاره‌کی دوه‌می ئه‌م ساڵدا، بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، له راستیدا چارهسازییهکی درۆ‌و کارتۆنی و نا هه‌قیقییه.
ئه‌و به گشتیی دانه‌وه‌ی (باج)هی که راگهێنراون؛ وه به شێوازێکی ده‌ستکرد، راگیراون، گه‌رده‌لولی (نه‌گه‌تیڤ)ی به جۆرێک له‌سه‌ر ( ئیستهلاک)دا هه‌یه که، به‌هێزتره له خۆدی دانه‌وه‌ی (باج)ه‌کان، چونکه شێوازی چاره‌سه‌رییه‌که به ده‌ستکاریکردنی (باچ)، کاریگه‌ریی کاتیی تا مانگی هه‌شتی ئه‌م ساڵ هه‌یه و پاشان کاریگه‌رییه‌که‌ی نامێنێ و نقوم ده‌بێت.
ئه‌م گه‌رده‌لوله‌ی من مه‌به‌ستمه؛ پێک هاتوه له نزمبونه‌وه‌ی نرخی خانوبه‌ره، نزمبونه‌وه‌ی نرخی (سهم) له بازاڕه‌کانی دراودا. نزمبونه‌وه‌ی نرخی خانوبه‌ره به تایبه‌تی ده‌بێته هۆی نزمبونه‌وه‌ی رێژه‌ی سوی پاره‌ی قه‌رزی عهقارو پاشانیش نزمبونه‌وه‌ی رێژه‌ی سوی پاره به شێوه‌یه‌کی گشتی.
له لایه‌کی تریشه‌وه به‌رزبونه‌وه‌ی (هه‌ڵئاوسان) ی دراو، ده‌بێته هۆی پوچهڵبونی داهاتی راسته‌قینه‌ی دهستمزو مه‌عاش و داکشانی داهات به گشتی. ئه‌مه‌ش متمانه‌یی توانای خه‌رجکردن بێهێز ده‌کات.
ئێستا رێژه‌ی کارکردن که‌مبۆته‌وه‌و بێ‌کاری دهستهباڵایه. به گشتی هه‌ستێکی وروژاوی نا ئۆقره‌گر، به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌می که‌رته ئابورییه‌کان دروست بوه. ئه‌مه دروست (داکهسان) ی ئابورییه.
ئه‌م (که‌ساد – داکهسان)ه، درێژ خایه‌ن و ناحه‌ز و ئازارده‌ر ده‌بێت. وه ده‌بێته هۆی به زایهچونی ئه‌و قه‌رزانه (که مایه و چه‌قی داکهسانهکهن ) که خۆیان ده‌ده‌ن له دو تریلیۆن دۆڵار !! ئه‌مه‌ش ته‌ڵخترین و دژوارترین وێنه‌ی قه‌یرانی دارایی و سیسته‌می بانکیمانه له پاش داکهسانی گه‌وره‌ی ساڵی 1929/1930.
ده‌زگا داراییه‌کان، زۆر راستگۆ ده‌بن ئه‌گه‌ر ئاماده‌بن، رایگهێنن که ئێستا نرخی (ئه‌سێت – پاره‌ی هه‌بو) یان، له سفر زیاتر نییه. وه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م راستییه تاڵه له (هاوکێشه گشتی) یه‌کانیاندا به‌یان بکه‌ن. نه‌ک هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن که خه‌ڵکی خوا و ئابوری وڵاته‌که‌یش به پێچه‌وانه‌وه تێبگه‌ێنن.
ره‌نگ و روی راسته‌قینه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و ده‌زگا گه‌ورانه‌ی سیسته‌می دارایی وڵاته‌که، ئێستا له سه‌ر سه‌نگی مه‌حه‌کدایه، ئه‌وه‌تا زۆربه‌یان به‌ره‌و نغرۆبون و داچون و ئیفلاسبونی فه‌رمی ده‌چن......))
خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی بۆچونه‌کانی ئه‌و پێنچ ئیکۆنۆمیسته:
له لێکدانه‌وه‌ی بۆچونه‌کانی ئه‌م پێنچ ناوداره‌ی بابه‌تی ئابوری، مرۆڤ ئه‌وه به‌دی ده‌کات، که هه‌ر هه‌مویان، به شیوه‌یه‌کی جیاوازی ده‌ربڕین.
هۆیه‌کانی قه‌یرانه‌که ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ؛
1- ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی به‌رپرسی ناو بانک و ده‌زگا داراییه‌کان، هه‌میشه خه‌ریکی بیرکردنه‌وه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بون و تا راده‌یه‌کی زۆریش به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست گوێیان نه‌داوه به ئاکامه کاره‌ساتاوییه‌کانی بێ سنوریی ته‌ماح و که‌مته‌رخه‌میه‌کانیان.
2- ده‌سه‌ڵاتدارانی دارایی حکومه‌ته‌کان ( بانکه ناوه‌ندییه‌کان و وه‌زیره‌کانی دارایی و خه‌زنه)، ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به راگرتنی سیسته‌می دارایی وڵاته‌کانیان فرامۆش کردوه. وه تا راده‌یه‌کی بێ سنوری ره‌هایی، ده‌سه‌ڵات و ئاڕاسته‌کردنی سیسته‌می دارایی و ئابوری وڵاته‌کانیان، له ماوه‌ی 20 بۆ 25 ساڵی رابردو، دابوه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی بانکه‌کان و ده‌زگا داراییه زه‌به‌لاحه‌کان.
3 – بێ بڕوایی خه‌ڵکه‌که، به سیسته‌می دارایی به گشتی، هۆیه‌کی تری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قه‌یرانه بو. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له ئابوریناسی تر ئه‌م خاڵه به ئاکامێکی نه‌گه‌تیڤی قه‌یرانه‌که ده‌زانن، نه‌ک به هۆی سه‌رهه‌ڵدان.
هه‌رچه‌نده هه‌ر هه‌مویان، له بۆچونی لایه‌نگریی سیسته‌می دارایی سه‌رمایه‌دارییه‌وه، ده‌ڕواننه ئه‌م دیارده‌ی قه‌یرانه، به‌ڵام هه‌ر که‌سه‌و له کۆشهنیگای تایبه‌ت و جیاوازه‌وه، ته‌ماشای ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان کردوه؛ بۆ نمونه، {گودهاڕت} و {مارڤن کینگ} چونکه خۆیان ده‌سه‌ڵاتی دارایی وڵاته‌که‌ی خۆیان به ده‌سته / یا به دهستبوه، بۆیه له کۆشهنیگای ده‌سه‌ڵاتی داراییه‌وه باس له هۆیه‌کانی قه‌یرانه‌که ده‌که‌ن. هه‌ردوکیان، لێکدانه‌وه و ده‌ستنیشانکردنی لایه‌نه به‌رپرسه‌کان، وه‌کو گله و گازانده پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
زیاتریش هه‌وڵده‌ده‌ن، به تایبه‌تی مارڤن کینگ؛ هه‌وڵده‌دات، مه‌سه‌له‌ی باوه‌ڕنه‌کردنی خه‌ڵکه‌که گه‌وره‌تر بکاته‌وه و بیکاته هۆی سه‌ره‌کی قه‌یرانه‌که !
ههدوکیانیش- واته گودهاڕت و مارڤن کینگ – به پێی بۆچونه‌کانیان بێت، له‌وه ناچێت پێش سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌که، پێشبینی ئه‌وه‌یان کردبیت، که ئه‌م ئاڵۆزکانی سیسته‌می داراییه له‌و دو وڵاته‌دا، ده‌بنه هۆی قه‌یرانی دارایی و پاشانیش ده‌بنه هۆی داکهسانی ئابوری له هه‌مو دنیادا.
نابێ ئه‌وه فرامۆش بکه‌ین که {گودهاڕت}، چونکه ئێستا خۆی له به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵاتی دارایی وڵاته‌که‌یدا نییه، بۆیه زیاتر له (مارڤن کینگ) باسی هه‌ڵه‌ی به‌رپرسیارێتی و نا پوخته‌یی کاری بانکه ناوه‌ندییه‌کان کردوه. به‌ڵام له‌مه‌دا وه‌کو سێ ئابوریناسه‌کانی تر، راکشاوانهو به جورئه‌ت ده‌ست نیشانی هه‌وێنی هۆیه‌کان ناکات؛ باسی ئه‌وه ناکات که سیسته‌می نوێی دارایی سه‌رمایه‌داری که، له زه‌مانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی (رۆڵاند ریگان) و (مارگرێت تاتشه‌ر) ه‌وه بناخه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌سترا، هۆی سه‌ره‌کی بێ ده‌سه‌ڵاتکردنی بانکه ناوه‌ندییه‌کان بوه. بۆیه تا چه‌ند مانگیک لهمهوپێش بانکه ناوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپی، بۆیان نه‌بو / بوارییان پێ نه‌ده‌درا، که سه‌رپه‌شتی، چاودێری، رێنمایی، سه‌رجه‌می سیسته‌می دارایی وڵاته‌کانیان بکه‌ن.
جۆرچ ماگنه‌س، به راشکاوی سه‌باره‌ت به‌م خاڵه ده‌ڵێت: Magnes
له مانگی سێی پاره‌وه، به ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسیارانی کاروباری دارایی ئه‌مریکام راگه‌یاندوه که، بانک و ده‌زگا داراییه‌کانی وڵاته‌که بێ‌شک به‌ره‌و (ئیفلاسبون) ده‌چن و ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی دروستبونی داکهسانی ئابوری جیهان. ده‌توانم بڵێم خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌رم، جۆره گرنگیه‌کیان به بۆچون و پرینسیپهکانم ده‌دا، به‌ڵام وا بزانم نه‌یانده‌ویست بڕوام پێ بکه‌ن.
زیاتر لهوهدابون،که به‌ڵێ کێشه‌ی راسته‌قینه له سیسته‌می بازاڕی قه‌رزی عه‌قاردا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر له سنوری ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا دهیانبینیهوهو ئه‌و بۆچونه‌یان نه‌بو که کاریگه‌رییه خراپه‌کانی ته‌شه‌نه بکات بۆ هه‌مو که‌رته‌کانی تر.
به گشتی ده‌توانم بڵێم که ئێستا، کۆتایی ئه‌و قۆناغی ئه‌و جۆره سه‌رمایه‌دارییه‌یه که زیاتر له بیست ساڵه ئێمه ئاشناین. ئه‌و رێچکه‌یه‌ی که (رۆناڵد رێگان) ی سه‌رۆکی هه‌ره پێشوی ئه‌مریکا هێڵکاری کرد. ئه‌م سیاسه‌ته داراییه‌ی رێگان، له‌وه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، که گوتی :(حکومه‌ت چاره‌سه‌ر نییه بۆ کێشه ئابورییه‌کانی ئێمه، حکومه‌ت خۆی کێشه‌که‌یه).
ماگنه‌س، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردوه، که خۆدی قه‌یرانه‌که و هه‌نگاوه‌کانی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی سه‌لماندیان بۆچونه‌کانی (رۆناڵد رێگان) – واته ئه‌و جۆره سه‌رمایه‌دارییه بهڕهڵڵایه - له بره‌و که‌وتن و حکومه‌تیش نه‌ک به‌شێک له کێشه‌که نییه، به‌ڵکو به ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌توانێت پراکتیکی چاره‌سه‌رکردن ئاڕاسته بکات.
سه‌باره‌ت به ئاکامه‌کانی قه‌یرانه‌که، له بۆچونی هه‌ر هه‌مویاندا گه‌شبینی به‌دی ناکرێت، هه‌ر هه‌مویان ئاکامه نه‌گه‌تیڤه‌کان، به شێوازێکی بازنه‌یی سستبون و بێهێزی و ئیفلاسکردنی به‌رده‌وامدا ده‌بیننه‌وه. ته‌نیا له بۆچونی (مارڤن کینگ) دا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌ر پێشبینی ئه‌وه ده‌کات که له دوا ئاکامه‌دا زه‌ره‌ر و زیانه‌کان گه‌وره‌تر و فراوانتر بن. (ماگهنس) پێی وایه حاڵه‌تی داکهسانی ئابوری جیهانیی تا 2010 به‌رده‌وام ده‌بێت.
گودهاڕت، پێی وایه ئاکامه ترسناکه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه، له داکهسانی ئابوری سنوری ده‌وڵه‌تانی پیشه‌سازییه‌وه، ده‌رده‌چن و سه‌ره‌تای کاریگه‌ری خراپیان له پێشا له‌سه‌ر نرخی کاڵا ستراتیجیه‌کانی (وه‌ک پترۆل) و له دوا جاریشدا له‌سه‌ر نرخی که‌لوپه‌لی ئاسایی به‌جێده‌هێڵن. وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا زۆربه‌ی وڵاتانی دواکه‌وتو، زوتر توشی داکهسانی ئابوری ده‌بن و کێشه‌کانیان مه‌ترسیدارتر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ته‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردن؛
بۆچونه‌کانیان تا راده‌یه‌کی زۆر جیاوازن، (مارڤن کینگ) وه‌کو ئابوریناس و حاکمی بانکی (مه‌رکه‌زی) ئینگلستان، پێی وایه، به گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بانکه ناوه‌ندی (مه‌رکه‌زی)یه‌کان و په‌یڕه‌وکردنی هه‌ندێ سیسته‌می باش و مامڵه‌ی باش (مه‌عمیل)ه‌کان، ده‌شێ به‌ری قه‌یرانه‌که بگیرێت؛ هه‌رچه‌نده وه‌کو وته‌ی تیئۆری ئه‌م قسانه‌ی (کینگ) راستن، به‌ڵام ئه‌و له بۆچونه‌کانیدا، ئه‌وه‌ی رون نه‌کردوه که مه‌به‌ستی له وشه‌ی (باش) چییه!
ماگهنس،هاوبیره له‌گه‌ڵ پلانه‌کانی حکومه‌تی (لێیبه‌ر)ی به‌ریتانی، له وه‌گه‌رخستنی (ئابوری کینسیهن) و زیادکردن و فراوانکردنه‌وه‌ی قه‌رزدان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رۆڵی کاریگه‌ر ببینت له کزکردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی (که‌ساد) ی ئابوری. به‌ڵام له‌گه‌ڵ پلانی که‌مکردنه‌وه‌ی (باج) نییه، که حکومه‌تی بۆش، پێی چاکه، چونکه بۆ چاره‌سه‌رکردنی (که‌ساد) که‌مکردنه‌وه‌ی باج هیچ کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی نابێت.
Keynesian Economics
"ئه‌م سیاسه‌ته ئابورییه زۆر به کورتی مانای ئه‌وه‌یه که له حاڵه‌تی داکهسانی ئابوری‌دا، داواکردنی هاکه‌زای گشتی و فراوان بۆ کاڵا و شتومه‌ک، کارێکی ژیرانه نییه. چونکه ده‌بێته هۆی زیادبونی بێکاریی و کاریگه‌ری چاوه‌ڕواننه‌کراو. به‌ڵکو ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ت و رێنماییه‌کانی له به شێنه‌یی ئاڕاسته‌کردنی که‌رته ئابورییه‌کان، ده‌بنه هۆی هێدی هێدی چالاکردنه‌وه‌ی هه‌ر گۆشه‌یه‌کی که‌رته ئابورییه‌کانی هه‌ر وڵاتێکی توشبوی قه‌یران. ئه‌م سیاسه‌ته کلاسیکهش له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی 1920 به‌ریتانیا و 1929/1930 ئه‌مریکا کاریگه‌ریی و چاکسازیی خۆی کرد".
له‌وه‌ش زیاتر، ماگنه‌س، له کتێبی (چاغی پیربون) ه‌که‌ی خۆیدا، پێشبینی ئه‌وه‌ی کردوه، که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، ده‌شێ به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی خه‌ڵکانی دنیا، ببێته هۆی سه‌ره‌کی قه‌یرانێکی تری دارایی و ئابوری جیهان. داواشی له حکومه‌ته گه‌وره‌کان کردوه، که هه‌ر له ئێستاوه، ئاماده‌باشییان هه‌بێت بۆ ئه‌و مه‌ترسییه. ئه‌مه‌شی ناوناوه: Demographic Time bomb
{گودهاڕت) به هیچ شیوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵ و بۆچونانه‌ی حکومه‌ته‌کان نییه، وه به‌تایبه‌تی به هیچ کڵۆجێ پێی وانییه که که‌مکردنه‌وه‌ی (رێژه‌ی سو) بتوانێت له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا کاریگه‌ری چاکی هه‌بێت و ئامرازی چاره‌سه‌رییه‌کی به‌رده‌وام بێت.
{ستیگلتز} به راشکاوی، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری (به‌یل ئاوت) به چاره‌سه‌ری نا (مه‌نتیق) ی ده‌زانیت و به تاوان و گوناحێکی گه‌وره‌شی ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی باجده‌ر.
ئه‌و ده‌پرسێ، که‌رتی دارایی که له 40% قازانجی وڵاته‌که، بۆ خۆی بردوه و له‌م ئان و ساتانه‌شدا هه‌ڵه‌کانی ئه‌و که‌رته بوه‌ته هۆی ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه، ئایا حکومه‌ته‌کان، به تایبه‌تی حکومه‌تی ئه‌مریکا، بۆ هه‌ر پاره‌ی باجی خه‌ڵکه‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که به‌کار ده‌هێنێت، بۆ له خاوه‌ند بانکه‌کان، ده‌زگا داراییه‌کان، خاوه‌ند (سه‌نه‌د و سههم)ه‌کان هاوبه‌شی زه‌ره‌ر و زیان ژماردن داوا ناکات؟
پرۆفیسۆر رۆبینی، سه‌باره‌ت به‌م هه‌وڵانه، قوڵتر ده‌ڕوانێت و له‌و بڕوایه‌دایه که سیسته‌می ئه‌مریکی بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندی دارایی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، بوه‌ته سیسته‌مێکی سۆشیالیستی. وه ده‌ڵێ له پاش به‌گشتیکردنی ده‌زگاکانی (فانییا) و (فریدی)، وه‌زیری خه‌زنه‌ی ئه‌مریکا (مسته‌ر پۆڵسن) ده‌ستی کردوه به گۆڕینی (ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا) بۆ ( کۆماری ولایه‌ته یه‌کگرتوه سۆشیالیسته‌کانی ئه‌مریکا)!
ئه‌م پێی وایه که چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌که به شێوازی (به‌یل ئاوت) به مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی عه‌قار، به‌کارهێنانی دارایی ده‌وڵه‌ته له شوێنی ناشیاودا.
له پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌مریکی 700 بلیۆن دۆلاری (به‌یل ئاوت) ی بانک و ده‌زگا داراییه‌کان کرد، ئه‌مه گه‌وره‌ترین ده‌ستێوه‌ردانی سۆشیالیستانه‌ی حکومه‌تییه له کاروباری ئابوری وڵاتێک‌دا، ئه‌م شێوه‌یه نه له ده‌وڵه‌تی کۆنی (شوره‌وی) و نه له ده‌وڵه‌تی (چین) دا کراون. وه ده‌شێ ئه‌مه به گه‌وره‌ترین ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌تی حیساب بکرێت له سه‌رجه‌می مێژوی شارستانیه‌تدا.
پێشی وایه، (( که ئه‌مانه ته‌نیا له پێناوی پاراستنی خه‌ڵکانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که هاوکارو نزیکی ده‌سه‌ڵاتدارانن. بۆیه هاوڕییان (بوش) و (پۆڵسن) و....، ده‌بێ یه‌کسه‌ره ناویان له کتێبه مێژوییه‌کاندا وه‌کو ئه‌سپی پێش عه‌ره‌بانه‌ی (بۆلشه‌ڤیک)، بنوسرێت)).