(سبه‌ی):
دوای هه‌ڵبژاردنی 25-7-2009 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی سیاسی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وت، هه‌رچه‌ند بزوتنه‌وه‌كه به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر و تۆكمه‌ی راگه‌یاند بو و جه‌ماوه‌رێكی زۆریش پشتیوانی خۆیان بۆ ده‌ربڕی بو، به‌ڵام نه‌یارانی بزوتنه‌وه‌كه به كه‌فوكوڵ و هه‌ڵچونی كاتی ناویان ده‌برد، دواتر له هه‌ڵبژاردنی 7-3-2010دا گۆڕان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو بوه هێزێكی سیاسی كه ناتوانرێت له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا نكۆڵی له بون و كاریگه‌ری بكرێت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی خۆیدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه توشی كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست و په‌رچه‌كرداری نایاسایی بوه‌وه، هه‌ر له سزای سیاسی و دژایه‌تیكردن و تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانی و نانبڕین و ده‌ركردن و گواستنه‌وه‌ی شوێنی كاری لایه‌نگرانییه‌وه هه‌تا ته‌قه‌لێكردن و رفاندن و بریندار كردن و كوشت، به‌ڵام گۆڕان تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوانه ئه‌و قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاند، ئێستا به هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی دژه گه‌نده‌ڵی ناسراوه.
له‌ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی 25 كورسی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و 8 كورسی له په‌رله‌مانی عێراقه، هاوكات ئه‌و كورسیانه‌ش ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه و هیچ ده‌نگێكی ته‌زویر و گزی تێدانییه، له‌لایه‌كی تره‌وه گۆڕان تائێستا بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه و هیچ جۆره رێكخستن و ئۆرگانێكی دیاریكراوی نی‌یه، به‌ڵام به‌بڕوای زۆرێك له چاودێرانی سیاسی ده‌بێت گۆڕان به‌جۆرێك له جۆره‌كان خۆی رێكبخات.
به‌ڕای تۆ:
1- گۆڕان چۆن خۆی رێكبخات، بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، حیزب،...؟
2- له خۆ راگه‌یاندنییه‌وه تائێستا هه‌ڵه و كه‌موكوڕیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چی بوه؟
3- له ئاینده‌دا كاركردنی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له چی بوارێكدا بێت و چ شتێك بكاته ئامانجی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه؟
4- ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر گۆڕان و گۆڕانخوازان په‌یڕه‌وی ده‌كات به‌رده‌وام بو، گۆڕان چ جۆره سیاسه‌تێك بگرێته‌به‌ر؟
5- چۆنیه‌تی كاركردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له بواره‌كانی، سیاسی، راگه‌یاندن، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئۆپۆزسیۆن بون، په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان...؟
6- هه‌ر پێشنیار و بۆچونێك كه هه‌ت بۆ به‌ره‌پێشچونی بزوتنه‌وه‌كه...؟
تكایه راو سه‌رنجتان...