سه‌عات11ی رۆژی 16/3/1988، هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن فاشیزمی به‌عسییه‌وه كیمیاباران كرا‌و هه‌ڵه‌بجه بووه ناسنامه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی میلله‌تی كورد له نێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا.
بیست ساڵ دوای كاره‌ساته‌كه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بوونه‌ته دوو به‌ش له‌سه‌ر یادكردنه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساته‌كه، هه‌ندێكیان پێیانوایه بووه‌ته شتێكی باو‌و حكومه‌ت به‌پێویستی ده‌زانێت. به‌شێكیشیان كه زۆرینه‌یان توێژی لاوانن پێیانوایه یادكردنه‌وه پێویست نییه. تووڕه‌شن له‌وه‌ی كه سبه‌ی كۆنفرانسی شاره‌وانییه‌كانی جیهان كه تایبه‌ته به مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌هۆی نه‌بوونی ئوتێل‌و هۆڵی حه‌وانه‌وه له‌شاره‌كه‌دا.
به‌ڕای ئێوه:
1-دوای بیست ساڵ پێویسته چی بۆ هه‌ڵه‌بجه بكرێت؟
2-قوربانییه‌كان بوونه‌ته دووبه‌ش، ئه‌ی چۆن زامه‌كه ساڕ‌ێژ ده‌كرێت؟
3-دوای بیست ساڵ چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ببێته هۆڵۆكۆستی كوردان؟
تكایه راو‌و سه‌رنجتان