5
||||| ئه‌یلولی 2003
د- ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی ده‌وریی ئه‌م مانگه ئه‌بێ.
ئه‌حمه‌د کوڕی عه‌بدولهادی چه‌له‌بی 1944 له به‌غداد له خێزانێکی ئاریستۆکراتی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایک بوه. ساڵی 1958 دوای روخانی رژیمی پاشایه‌تی و دامه‌زرانی جمهوری له گه‌ڵ باوک و براکانی عیراقیان به جێهێشتوه. 1969 دکتۆرای له ماتماتیکدا له زانکۆی شیکاگۆ وه‌رگرتوه‌و له لوبنان کاریکردوه‌و کچی سیاسی ناوداری لوبنانی عادل عوسه‌یرانی هێناوه. 1977 بانکی به‌ترای له ئوردون دامه‌زران. له‌م بانکه‌دا توشی کێشه بو هه‌ڵات. دادگایه‌کی ئوردونی له پاشمله به تۆمه‌تی دزینی 300 ملیۆن دۆلار به 22 ساڵ زیندانی حوکمی دا. ساڵی 1992 "المؤتمر الوطنی العراقی" ی دامه‌زراند. له‌نده‌نی کرده ناوه‌ندی چالاکیه‌کانی. به‌شی زۆری موعاره‌زه‌ی عیراقی تێدا کۆ کرده‌وه‌و خۆی بو به ده‌سه‌ڵاتداری یه‌که‌می. به هه‌وڵی چه‌له‌بی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی "قانونی رزگاری عیراق" ی ده‌رکردو 97 ملیۆن دۆلاری بۆ یارمه‌تیدانی موعاره‌زه‌ی عیراقی ته‌رخانکرد. چه‌له‌بی رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بو له ئیقناعکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکیدا بۆ له‌شکرکێشی بۆ "ئازاديی عیراق". له به‌غداد رۆژنامه‌یه‌کی رۆژانه به ناوی (المؤتمر) ده‌ر ئه‌کات.
1 ی 9 ی 03 دوشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كرد.
باسی ناشتنی ته‌رمی سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم كرا كه له كازمیه‌وه ده‌سپێئه‌كاو سێشه‌مه ئه‌برێته نه‌جه‌ف. چه‌له‌بی پێی باش بو راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت دوابخرێ بۆ چوارشه‌مه‌ی دوای ته‌واوبونی مه‌راسیمی ناشتن. هه‌ندێكی تر لایان وابو كه راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌یه، له سه‌رو هه‌مویانه‌وه جه‌عفه‌ری خاوه‌نی ئه‌م رایه بو. بڕیار درا مه‌راسیمی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت دوا نه‌خرێ.
بریمه‌ر رۆژی پێش‌و له ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هات بۆ كۆبونه‌وه‌ی م‌ح. پرسه‌ی سه‌رۆك و گه‌لی ئه‌مه‌ریكی به خێزانی شه‌هیدو حه‌وزه راگه‌یاندو به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ئه‌ندامانى م‌ح كۆبوه‌وه.
چه‌ند حه‌فته‌یه بڕیار دراوه دادگای تایبه‌تی دابمه‌زرێنرێ بۆ دادگاییكردنی تاوانكارانی عیراق به‌ڵام هێشتا نیشانه‌یه‌كی دیار نین. دارا نوره‌دین هه‌ندێ لایه‌نی رون كرده‌وه. داوا له لوجنه‌ی قانونی كرا م‌ح له ئه‌نجامی كاره‌كانی ئاگادار بكا.
4 ی 9 ی 03 پێنجشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
رامسفێلد، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشته به‌غداد. له گه‌ڵ م‌ح كۆبوه‌وه. سپاسی سه‌رۆك بوش و ده‌وری وه‌زیری به‌رگری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی كرا. یه‌كێ له‌و شتانه‌ی زۆر له ئه‌ندامانی م‌ح داوایان لێ‌كرد، نه‌هێنانی هێزی تورك و هێزی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بو.
7 ی 9 ی 03 یه‌كشه‌م:
صحیفه النهار اللبنانیه 7/ 9/ 2003.
بغداد، مقابله مصطفی كامل مع الدكتور عدنان الباجه‌جی
السؤال: هناك اتجاه قوی نحو الفیدرالیه من اطراف اساسیین فی مجلس الحكم وفی الساحه السیاسیه العراقیه. ماهی الاسس التی سیتم اعتمادها فی هذا المجال، اعنی هل سیكون التقسیم جغرافیا ام طائفیا ام قومیا؟
الجواب: الفیدرالیه نظام مطبق فی عدد من الدول ولا یخالف الدیموقراطیه. بالطبع فإن اكثر الدول التی تعمل وفق هذا النظام الفیدرالی تعتمد الاساس الجغرافی او الاساس الثقافی، اما فی الشأن العراقی فإن تفاصیل هذا الموضوع فستعالج فی المؤتمر الدستوری الذی سیمثل الجمیع وسیناقش كل التفاصیل المتعلقه بنظام الحكم فی العراق.
السؤال: الا تعتقدون ان الفیدرالیه اذا اعتمدت فی العراق یمكن ان تفتح الباب لتقسیمه وتجزئته؟
الجواب: لا اعتقد ان ذلك سیحدث فی العراق، اعتقد ان الفیدرالیه ستعزز من الوحده الوطنیه بین العراقیین انفسهم، لانها ستفسح فی المجال امام العراقیین لان یدیروا شؤونهم بانفسهم فی مناطقهم، واعتقد ان هذا سیزید من تمسكهم بعراقیتهم، فی تقدیری فإن نظام الحكم المركزی فی العراق لم یكن ناجحا جدا.
9 ی 9 ی 03 سێشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
كاری لوجنه‌ی ده‌ستوری ئه‌بو 15 ی مانگ ته‌واو ببێ له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئیستا نه‌یانتوانیوه ته‌واوی بكه‌ن بۆیه ماوه‌كه‌یان دێژ كرایه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی له‌م مانگه تێنه‌په‌ڕێ.
پێشنیار كرا محافه‌زه‌كان ببه‌سترێنه‌وه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان ئه‌شغاله‌وه. بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه لوجنه‌یه‌ك دانرا.
دارا نوره‌دین كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی قانونی دادگای تایبه‌تی باس كرد.
10 ی 9 ی 03 چوارشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
ئیقبال ره‌زا یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هات و نامه‌یه‌كی زاره‌كی له كوفی ئه‌نانه‌وه هێنابو. ئه‌نان وتویه‌تی (ن ی) هه‌وڵئه‌دا له هه‌مو بڕیاره‌كاندا به قازانجی گه‌لی عیراق كار بكات.
بریمه‌رو ریچمۆندو ماكفرسن راویژكاری دارایی سام(سلطة الاتلاف مؤقتة)، ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه بون.
بریمه‌ر وتی: "سه‌رۆك داوا له كۆنگرێس ئه‌كا 20 ملیار دۆلار ته‌رخان بكرێ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین چه‌رده پاره‌یه دوای مارشال پلان بۆ كارێكی له‌و بابه‌ته ته‌رخان كرابێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆك له كۆنگرێسدا سه‌ر بگرێ ئه‌بێ م‌ح و وه‌زیره‌كان پشتیوانی له سیسته‌می ئابوری ئازاد بكه‌ن كه بنچینه‌كه‌ی كه‌رتی تایبه‌تییه. بێئه‌وه دژواره كۆنگرێس موافه‌قه‌ت بكا. له 17 – 21 ی 9 ی 03 كۆبونه‌وه‌ی بانكی ده‌ولی و سنوقی نه‌قدی ده‌ولی له دوبه‌ی ئه‌كرێ، وه‌زیری خه‌زانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ئاماده ئه‌بێ، ئه‌شێ باسی سیاسه‌تی نوێی ئابوری عیراقی بۆ بكه‌ن".
باس له‌وه كرا كه ئه‌مه‌ریكا به ته‌مایه هێزی بێگانه بهێنێ بۆ پاراستنی ئاسایش له عیراقدا، هه‌ندێ له ئه‌ندامان وتیان پێمان باش نیه هیچ هێزێ له وڵاتانی دراوسێوه بهێنرێ. بریمه‌ر له وه‌ڵامدا وتی: "به پێی یاسای ناوده‌وڵه‌تان هێزی هاوپه‌یمان به‌رپرسی دابینكردنی ئاسایشی عیراقه، بۆیه له‌و باره‌یه‌وه چی به باش بزانێ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاری خۆی".
د- سنان شبیبی كرا به محافیزی بانكی مه‌ركه‌زی.
عادل عه‌بدولمه‌هدی (نوێنه‌ری حه‌کیم) سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی عیراق ئه‌كا بۆ كۆبونه‌وه‌ی دوبه‌ی.
11 ی 9 ی 03 پێنجشه‌م:
پۆل بریمه‌رو ده‌یڤید ریچمۆند به فڕۆكه له به‌كره‌جۆ دابه‌زین. له لایه‌ن تاڵه‌بانی و هه‌ڤاڵانی تره‌وه پێشوازی كران و برانه سلێمانی پالاس. كۆبونه‌وه‌ی له گه‌ڵ تاڵه‌بانی و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م س كرد بو. بریمه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتبوی كه لوجنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی نوسینی ده‌ستور (كه سه‌رۆكه‌كه‌ی د- فوئاد مه‌عسوم بو) بڕیاریان داوه، هه‌ڵبژاردنی گشتيی بكرێ، واته فتواكه‌ی سیستانی‌یان قبوڵ كردوه. من له‌وه بێ ئاگا بوم و د- فوئاد به منی نه‌وتبو. ئه‌و بڕیاره له گه‌ڵ هه‌ڵوێستی یه‌كێتیدا نه‌ئه‌گونجا، له به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕم نه‌ئه‌كرد وا به ئاسانی تێبپه‌ڕێ، كه‌چی د- فوئادیش ده‌نگی بۆ داب‌و. تاڵه‌بانی له سلێمانییه‌وه به ته‌له‌فۆن له منی پرسی، من ئینكارم كرد، وتی بریمه‌ر وا ئه‌ڵێ، من هه‌ر ئینكارم كرد. به‌ڵام ئه‌بو بزانم كه هه‌واڵی راست له‌لای بریمه‌ره!
بریمه‌ر و ریچمۆند شه‌ویان له سلێمانی به سه‌ر بردبو.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نه‌بو بریمه‌ر بچێ بۆ كوردستان، پێشتر چه‌ند جاری تر چو بو، به تایبه‌تی بۆ سلێمانی. جاری یه‌كه‌م له 28 ی 5 ی 03 دا له گه‌ڵ راین كرۆكه‌ر له فرۆكه‌خانه‌ی به‌كره‌جۆوه، جارێكی تر له 28 ی 6 ی 03 دا دیسان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌كره‌جۆوه. هه‌مو جار كۆمه‌ڵێ مناڵی مه‌كته‌بیان ئه‌برد گوڵبارانیان بكه‌ن.
14 ی 9 ی 03 یه‌كشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی كرد.
كۆلن پاول ، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له به‌غدایه. هات بۆ كۆبونه‌وه له گه‌ڵ م‌ح(مجلس الحكم). ئه‌ندامانی م‌ح له هۆڵی میوانی باره‌گای م‌ح چاوه‌ڕێی كۆلن پاولیان كرد. پاول هاته ژوره‌وه. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له سه‌ره‌وه به ریز ئه‌ندامه‌كانی پێشكه‌ش كرد. پاشان چوینه هۆڵی كۆبونه‌وه. چه‌له‌بی به ناوی م‌ح ه‌وه به خێرهاتنی كرد‌و سپاسی گه‌لی عیراقی بۆ سه‌رۆك بوش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی پێراگه‌یاند. زۆر له ئه‌ندامان به خێرهاتنیان كرد و دژی هێنانی هێزی تورك و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ دوان.
15 ی 9 ی 03 دوشه‌م:
بۆ هاوده‌ردی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم و حه‌وزه كۆبونه‌وه‌ی م‌ح برایه نه‌جه‌ف.
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی كردبو.
من نه‌چوم بۆ كۆبونه‌وه. باسی ئاسایشی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاو پیرۆزگاكان و مه‌راجیع كرا بو.
بڕیار درا بو وه‌فدی عیراق بۆ كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی چه‌له‌بی، سه‌رۆكی ده‌وریی ئیستای م‌ح، پێكبێ له: پاچه‌چی، عه‌قیله هاشمی، هوشیار زیباری.
×
كۆلن پاول، ریچارد باوچه‌ر، وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، پۆل بریمه‌ر، چون بۆ هه‌ڵه‌بجه. جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانی پێشوازییان لێ‌كردن. ئه‌مه سه‌ردانێكی مێژویی‌یه مه‌عنای سیاسی و مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه.
16 ی 9 ی 03 سێشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
باقر صولاغ جه‌بر وه‌زیری ئیعمارو عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری تیجاره له به‌رده‌م م‌ح دا سوێندیان خوارد.
×
تاڵه‌بانی پێشنیارێكی نوسیوه بۆ پاراستنی پیرۆزگاكان و مه‌راجیع. م‌ح موافه‌قه‌تی له‌سه‌ر كرد. جێبه‌جێكردنی موافه‌قه‌تی سام و به دواداچونی ئه‌وێ. پێم وانیه جێبه‌جێ بكرێ.
×
باس له كاروباری ئابوری: سه‌رمایه گوزاری بێگانه، بانك، باجی ده‌رامه‌ت و ره‌سمی گومرگ كرا. ده‌سكاری پرۆژه‌كانی سام كرا و هه‌ندێ پێشنیاری نوێ دانران. كه‌رته‌كانی نه‌وت، ئاو، كاره‌با، رێگای ئاسنین، خانوبه‌ره، زه‌وی و زاری كشتوكاڵ.. له سه‌رمایه‌گوزاری ده‌رهێنرا.
×
م‌ح ماده‌و بڕگه‌كانی قانونی تازه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی یه‌ك به یه‌ك تاووتوێ كرد، پاش هه‌ندێ ده‌سكاری كه‌م به گشتی ده‌نگ په‌سندی كرد. ئیتر كه‌وتۆته سه‌ر بریمه‌ر كه‌ی ئیمزای ئه‌كات و له (الوقائع العراقیه) دا بڵاو ئه‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته مه‌یدانی كار پێكردنه‌وه.
17 ی 9 ی 03 چوارشه‌م:
چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌عات 10 بریمه‌رو سێر جێرمی گرینستۆك، نێردراوی تایبه‌تی تۆنی بلێر بۆ عیراق، ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه بون.
بریمه‌ر به ستایشه‌وه بڕیاره ئابورییه‌كانی: سه‌رمایه‌گوزاری بێگانه، سیسته‌می بانكی، باجی ده‌رامه‌ت و گومرگی هه‌ڵسه‌نگاندو وتی: بڕیارێكی سه‌ختتان داوه، ئه‌وه ده‌رگای هاتنی سه‌رمایه‌ی بێگانه‌تان بۆ ئه‌كاته‌وه‌و له كۆنگره‌ی بانكی ده‌ولی و سنوقی نه‌قدی ده‌ولی له دوبه‌ی به چاكی ده‌نگ ئه‌داته‌وه.
باسی ده‌ركردنی به‌عسییه‌كانی كرد له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئه‌ندامانی م‌ح رابكێشێ، وتی: "هیوام وابو بڕیاره‌كانی م‌ح پێشئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌دا بڵاو ببێته‌وه بینێرن بۆ من بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ راوێژكاره‌كانمدا تاووتوێیان بكه‌ین و بڕیاری لێبده‌م، پێویسته بیزانن هه‌رچی من ئیمزای نه‌كه‌م نابێ به قانون و جێبه‌جێ ناكرێ".
ئه‌حمه‌د به‌ڕاك باسی ئه‌وه‌ی كرد كه موحافه‌زه‌كان بخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی م‌ح.
چه‌ند جارێ هه‌ندێ له ئه‌ندامه‌كانی م‌ح باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه محافه‌زه‌كان ببه‌سترێنه‌وه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، یان ئه‌شغال عامه. بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كۆمیته‌یه‌ك پێكهاتوه له كورد، د- رۆژی تیایه. زۆر له مانه ئه‌یانه‌وێ سه‌رله‌نوێ عیراقێكی مه‌ركه‌زی دروست ببێته‌وه.
19 ی 9 ی 03 هه‌ینی:
سولتان هاشم ئه‌حمه‌د، وه‌زیری دیفاعی حكومه‌ته‌كه‌ی صه‌دام، ته‌سلیمی ئه‌مه‌ریكا بو. بۆ جه‌نه‌رال سوڵتان سه‌ربه‌رزانه‌تر ئه‌بو ئه‌گه‌ر رۆژی گیرانی به‌غداد له وه‌زاره‌تی دیفاعی عیراقی، یان له هه‌ر بنكه‌یه‌كی سپایی عیراقدا، گفتوگۆی به‌ده‌سته‌وه‌دانی خۆی و جه‌یشی عیراقی بكردایه. له‌وانه بو چاره‌نوسی خۆی و هه‌لومه‌رجی عیراق جۆرێكی تر بوایه.
20 ی 9 ی 03 شه‌مه:
به‌یانی ئه‌مڕۆ د- عه‌قیله هاشمی كه له ماڵ هاتۆته ده‌رێ به سواری ئۆتۆمۆبیل بچێ بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی له به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌یاندا دراوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله. چه‌ند گولله‌یه‌ك پێكاوێتی به سه‌ختی بریندار بوه. براوه‌ته نه‌خۆشخانه.
22 ی 9 ی 03 دوشه‌م:
عه‌لاوی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
چه‌له‌بی و وه‌فدی عیراق بۆ به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌فه‌ریان كردوه، د -عه‌قیله هاشمی كه ئه‌بو ئه‌ندامی وه‌فده‌كه بێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی به بێهۆشی له نه‌خۆشخانه كه‌وتوه، وه‌فده‌كه بێ ئه‌و رۆیشتون.
فه‌ریق ئه‌حمه‌د كازم، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بانگ كرابو بۆ رونكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی كوشتنی د- عه‌قیله هاشمی. روداوه‌كه‌ی به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی گێڕایه‌وه. پێناچێ ئاگایان له هیچ بێ.
ئه‌ندامانی م‌ح دیسان هاتنه‌وه سه‌ر باسی بێهوده‌ی ئاسایش.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ناته‌كانی الجزیره‌و العربیه له هه‌واڵ و راپۆرت و به‌رنامه‌كانیاندا، پشتیوانی له كاری تێرۆریستی ئةكةن و هانی فیتنه‌ی تائیفی و ره‌گه‌زی ئه‌ده‌ن و شریتی ڤیدیۆی كه‌سانی ده‌مامككراوی نه‌ناسراو بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه كه به ئاشكرا داوای كوشتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و هاوكارانییان ئه‌كه‌ن، لةلايةن ئه‌ندامانی م‌ح ةوة، به زۆرایه‌تی ده‌نگ بڕیار درا مه‌کته‌به‌كانی الجزیره‌و العربیه دابخرێن.
قه‌ناته عه‌ره‌بییه‌كان، به تایبه‌تی الجزیره، العربیه، ئه‌بو زه‌بی، سنوری كاری پیشه‌یی و (ئیثیك)ی رۆژنامه‌وانییان شكاندوه، له گێڕانه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی عیراقدا بێلایه‌ن نین، شایانی ده‌ركردنن. به‌ڵام شه‌ڕی راگه‌یاندن هه‌ر به راگه‌یاندن ئه‌كرێ. ئه‌وه چه‌ند مانگه ئه‌مه‌ریكا عیراقی داگیر كردوه تا ئیستا نه‌یویستوه یا نه‌یتوانیوه ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی كاریگه‌ر: رادیۆ، ته‌له‌فزیۆنی نیشتمانی و ئاسمانی، دابمه‌زرێنێ. (شبكه الاعلام العراقی) دامه‌زراندوه. ده‌زگایه‌كی بێكاره‌و كز‌و لاوازه به هیچ جۆرێ به‌ربه‌ره‌كانی قه‌ناته عه‌ره‌بییه‌كانی پێناكرێ. رێگه‌ش ناده‌ن به م‌ح ده‌زگای راگه‌یاندنی تایبه‌ت به خۆی دابمه‌زرێنێ. به‌ڕێوه‌به‌ری (شبكه الاعلام العراقی) كه ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڵ هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر عیراق له گه‌ڵ خۆی هێنا بوی، كابرایه‌كی عیراقی بو، وازی له كاره‌كه‌ی هێناو گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌ره‌وه، چونكه پێی وابو ئه‌مه‌ریكا جه‌نگی راگه‌یاندنی دۆڕاندوه.
×
باس له دوباره‌بونه‌وه‌ی خۆپیشاندان كرا له به‌رده‌م ده‌رگای باره‌گای م‌ح دا به جۆرێ كه رێ له هاتوچۆی ئه‌ندامانی م‌ح ئه‌گرێ. گفتوگۆ كرا بۆ دانانی هه‌ندێ رێوشوێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م مافی خۆپیشاندان پارێزراو بێ و هه‌م رێ له كاری ئاسایی و هاتوچۆ نه‌گرێ.
23 ی 9 ی 03 سێشه‌م:
عه‌لاوی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
سكۆت كارپێنته‌ر (بریتانی) و كاری تاچه‌ر (ئه‌مه‌ریكی) له سام هاتن بۆ باسی داخستنی قه‌ناته‌كان و بڕیاره‌كه‌یان پێهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه. گۆیا ئه‌و بڕیاره سام (ئیحراج) ئه‌كا، كردیان به‌وه‌ی ماوه‌ی دو هه‌فته رێ به الجزیره نه‌ده‌ن ئاماده‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی م‌ح ببێ. چه‌ند كه‌س به‌رپه‌رچی بیانوه‌كانی سام یان دایه‌وه بێ سود بو. ئه‌مه نمونه‌یه‌كی بچوكی ده‌سه‌ڵاتی م‌ح ه. هه‌ندێ جار به ئه‌نقه‌ست هه‌ندێ كار ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی خه‌ڵكی بده‌ن كه ئه‌وان خاوه‌نی دوا بڕیارن و م‌ح بێ موافه‌قه‌تی پێشه‌كی ئه‌وان ناتوانێ هیچ بڕیارێ بدا.
ئان كلۆید سه‌ردانی م‌ح ی كرد.
24 ی 9 ی 03 چوار شه‌م:
عه‌لاوی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
ته‌ندروستی عه‌قیله به‌ره‌و خراپی چوه پزیشكه‌كان چاوه‌ڕوانی ژیانی لێناكه‌ن. له به‌ر ئه‌وه دانیشتنی ئه‌مڕۆ كورت ئه‌بێ و ته‌رخان ئه‌كرێ بۆ باسی ئاسایش.
سه‌فیر سێر گرینستۆك و سه‌فیر ماكمانوی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه بون. بریمه‌ر له ئه‌مه‌ریكایه.
هه‌مو گفتوگۆكانی‌گرینستۆك و ئه‌ندامانی م‌ح باسی ئاسایشی گشتی و سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌ندامانی م‌ح بو.
26 ی 9 ی 03 هه‌ینی:
رۆژی پێنجشه‌م عه‌قیله له نه‌خۆشخانه مردوه. ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی به خاك سپاردنی ته‌رمه‌كه‌ی رێكئه‌خرێ. ته‌رمه‌كه‌یان هێنا بۆ باره‌گای م‌ح. گرینستۆك و ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی سام و هه‌ندێ دیپلۆمات و هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م‌ح و جێگره‌كانیان ئاماده بون. من و د- فوئاد مه‌عسوم چوین. پاش ئه‌وه‌ی سه‌فیر غه‌سان موحسین چه‌ند ئایه‌تێكی له سه‌ر خوێند، ئه‌یاد عه‌لاوی وتاری م‌ح و سه‌فیر گرینستۆك وتاری سامی خوێنده‌وه. ته‌رمه‌كه‌ی به رێ كرا به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی خۆی له حی الجیهادو له وێوه بۆ كازمیه، ئینجا بۆ نه‌جه‌ف، له‌وێ به خاكی ئه‌سپێرن.
د- عه‌قیله عه‌لی حسێن هاشمی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نه‌جه‌فییه. ئه‌ندامی حیزبی به‌عس بوه. به‌كالۆریۆسی له قانون له جامیعه‌ی به‌غداد وه‌رگرتوه. له جامیعه‌ی به‌غداد زمانی خوێندوه‌و له سه‌ر حسابی حكومه‌تی عیراق چۆته پاریس، دكتۆرای له ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسيي‌دا وه‌رگرتوه. له جامیعه بۆته مامۆستا. له به‌ر لێوه‌شاوه‌یی تاریق عه‌زیز بردویه‌تییه ستافه‌كه‌ی خۆی. له 1991 ه‌وه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌رپرسی فایلی رێكخراوه ناو ده‌وڵه‌تییه‌كان بوه. تاریق عه‌زیز چه‌ند جارێ له گه‌ڵ خۆی بردویه‌تی بۆ ده‌ره‌وه. دوای روخانی صه‌دام، به ناوی عیراقه‌وه ئه‌م چو بۆ كۆبونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی دۆنه‌رو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان. سام خۆیان هه‌ڵیان بژاردبو بۆ ئه‌ندامه‌تی م‌ح. ته‌مه‌نی 52 ساڵ و شوی نه‌كرد بو. برایه‌کی ئاخونده‌و زاوای سیستانیيه. كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌نگین و رۆشنبیر‌و لێوه‌شاوه بو.
29 ی 9 ی 03 دوشه‌م:
د- موحسین عه‌بدولحه‌مید به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌ره‌تا ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ خوێندنی فاتیحه بۆ گیانی د- عه‌قیله هاشمی. به‌و بۆنه‌یه‌وه باسی ئاسایش كرایه‌وه. به ده‌گمه‌ن كۆبونه‌وه‌یه‌كی م‌ح ئه‌كرێ و باسی ئاسایشی تێدا نه‌كرێ. تا ئیستا هیچ سودێكی نه‌بوه.
م‌ح ئه‌مڕۆ دو بڕیاری دا:
بڕیاری ژماره 49: ی م‌ح بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و قانون و قه‌رارانه‌ی مه‌نعی عیراقی ئه‌كا له كڕینی عه‌قار.
جگه له عه‌ره‌ب، عیراقی تر بۆیان نه‌بو له هه‌ندێ له محافه‌زه‌كانی عیراقدا وه‌كو كه‌ركوك و موسل و دیاله... خان‌و و زه‌وی بكڕن.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری 157 ی 12 ی 6 ی 1994 ی (م ق س) ده‌رباره‌ی مه‌نعی نه‌قلی موڵكیه‌ت له سنوری (التصمیم الاساسی) شاری به‌غدادو قه‌زا و ناحیه‌كانی.
جگه له‌وانه‌ی له سه‌رژمێری 1957 دا له به‌غداد نوسراون، عیراقی تر بۆیان نه‌بو خان‌و و زه‌وی له به‌غدادو قه‌زاو ناحیه‌كانی بكڕن. تكریتییه‌كان به تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی صه‌دام و نزیكه‌كانی له‌م بڕیاره بوێردرا بون.
بڕیاری ژماره 50: ی م‌ح بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و قانون و قه‌رار و نیزام و ته‌وجیهات و ته‌علیمات و ئه‌وامیره‌ی له (م ق س) و ده‌زگا ره‌سمییه‌كانی تری عیراقه‌وه بۆ گۆڕینی واقیعی سكانی و سیاسی ده‌رچون.
دو بڕیاری گرنگن، هه‌ردوكیان به ده‌نگی گشتی ئه‌ندامانی م‌ح ده‌رچون، به‌ڵام پێویستیان به موافه‌قه‌تی بریمه‌ر هه‌یه، ئاخۆ ئاماده‌یه ئیمزای بكا..؟ گومانم هه‌یه.
30 ی 9 ی 03 سێشه‌م:
د- موحسین عه‌بدولحه‌مید به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد، چونكه عه‌لاوی-ش چوه بۆ گه‌شتی دیپلۆماسی بۆ سوریا و.... ئه‌ندامانی م‌ح بیانو ئه‌دۆزنه‌وه بۆ سه‌فه‌ر، ئاسایشی به‌غداد ئه‌وه‌نده نائه‌مینه ئه‌یانه‌وێ دور بكه‌ونه‌وه.
×
د- موحسین باسی كرد كه هه‌ندێ له حیزبه‌كان باره‌گایان له وه‌زاره‌ته‌كانیاندا داناوه. بڕیار درا ئه‌و دیارده ناشیرینه قه‌ده‌غه بكرێ.
×
هه‌رچه‌ند باسی ئه‌نجامدانی (أحصاء) ئه‌كرێ، وه‌كو كارێكی له كردن نه‌هاتو باسی ئه‌كه‌ن. ئه‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه دو ساڵی ئه‌وێ. شیعه‌كان هه‌مو جار بیانو ئه‌هێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له بیر بچێته‌وه. پێئه‌چێ سه‌رژمێر به قازانجی شیعه‌و توركومان نه‌بێ. من ئه‌مڕۆ پێشنیارم كرد له عیراقدا سه‌رژمێر بكرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (احصاء) وه‌كو ئه‌ڵێن ماوه‌یه‌كی درێژی ئه‌وێ ئه‌كرێ له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا (تعداد) بكرێ و وه‌ره‌قه‌یه‌كی ساده‌م خسته به‌رده‌میان و وتم: هه‌ر نه‌ته‌وه‌و دین و تایه‌فه‌یه‌ك موباله‌غه ئه‌كه‌ن له ژماره‌ی خۆیاندا، مه‌سه‌له‌ن ئێمه‌ی كورد له عیراق دا ئه‌ڵێین 10 ملیۆنین، كێ ئه‌وه‌ی پێ راست نیيه با پێچه‌وانه‌كه‌ی ئیسپات بكا. له به‌ر ئه‌وه (تعداد) كارێكی پێویسته.
بڕیاری ژماره 57: ی م‌ح بۆ پێكهێنانی لوجنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و ئاماده‌كردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی (التعداد السكانی العام فی العراق) له: د- ره‌جا خوزاعی، وائیل عه‌بدولله‌تیف، عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌داوی، عادل عه‌بدولمه‌هدی (نوێنه‌ری حه‌کیم)، رۆژ شاوه‌یس (نوێنه‌ری بارزانی)، محه‌مه‌د فازیل سامه‌رائی (نوێنه‌ری موحسین عه‌بدولحه‌مید)، به‌نده‌ی به‌سزمان (نوێنه‌ری تاڵه‌بانی)، ئه‌بێ تا 15 ی 10 راپۆرته‌كه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن.