3
||||| ئابی 2003
د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی نۆره‌یی ئه‌م مانگه ئه‌بێ.
جه‌عفه‌ری ساڵی 1947 له که‌ربه‌لا له دایک بوه. 1974 کۆلێجی پزیشکی زانکۆی موسڵی ته‌واو کردوه. له سه‌ره‌تای حه‌فتاکانه‌وه چۆته حیزبی ده‌عوه. 1980 له ده‌س به‌عس هه‌ڵاتوه بۆ ئێران. بۆته ئه‌ندامی "المجلس الاعلی للثوره الاسلامیه". ناسناوی بنه‌ماڵه‌که‌ی (الاشیقر) ه بۆ خۆگۆڕین له به‌عس ناسناوی جه‌عفه‌ری هه‌ڵبژاردوه. خۆی به سه‌ید و نه‌وه‌ی پێغه‌مه‌ر دائه‌نێ. 1989 له گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی چۆته له‌نده‌ن. هاوسه‌ره‌که‌شی پزیشکه. به ناوی حیزبی ده‌عوه چالاک بوه. له جیاتی کاری پزیشکی له له‌نده‌ن ده‌زگایه‌کی حه‌جی به‌ڕێوه بردوه. دوای روخانی به‌عس له رێگای کوردستانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه عیراق. حیزبی ده‌عوه ئیستا بۆته چه‌ند رێکخستنێکی جیاواز. جه‌عفه‌ری سه‌رکردایه‌تی یه‌کێکیان ئه‌کات.
2 ی 8 ی 03 شه‌مه:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌عات 10 كۆبونه‌وه‌ی هر (هيئة رئاسية) بو.
سه‌عات 11 كۆبونه‌وه‌ی م‌ح (مه‌جلیسی حوكم) ده‌ستی پێكرد.
باسی دانانی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كرا.
باسی لوجنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور كرا. باس كرا 15 كه‌س بێت. هه‌ر كه‌سه چه‌ند ناوێكی پێشنیار كرد. نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن باسه‌كه دوا خرا.
×
له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌ریكاو زۆر له هێزو كه‌سایه‌تی سیاسی عیراق ئه‌یانویست به زویی ده‌ستورێ بۆ عیراق بنوسرێ. له زۆر وڵات و له عیراقیشدا ئه‌مه پێشینه‌ی مێژویی هه‌بو. له عیراق یه‌كه‌مین ده‌ستور "القانون الاساسی" له لایه‌ن پسپۆڕێكی ئینگلیزيية‌وه نوسرا بو، پاشان ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ر "المجلس التأسیسی" په‌سندی كرد. دوای شۆڕشی 14 ی ته‌موزی 1958 حسێن جه‌میل، كه شاره‌زایه‌كی قانونی بو، به هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی كه، ده‌ستوری كاتی "الدستور المؤقت" ی نوسی بو. ته‌نانه‌ت ده‌ستوری به ناوبانگی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێش چه‌ند سه‌ده جیفه‌رسۆن و چه‌ند كه‌سێكی كه، نوسیویانه.
ئه‌كرا ئه‌مجاره‌ش كۆمیته‌یه‌ك پێكبهێنرایه له چه‌ند شاره‌زایه‌كی قانونی ده‌ستوری و كه‌سایه‌تی سیاسی، به راوێژ له گه‌ڵ چه‌ند پسپۆڕيكى بێگانه، ده‌ستوریان بنوسیایه و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بڵاو بكرایه‌ته‌وه بۆ لێدوان و لێكۆڵینه‌وه، ئینجا دوا بڕیاری لێبدرایه و ئه‌وسا بخرایه‌ته به‌رده‌م گه‌ل بۆ ده‌نگدان له سه‌ری به په‌سندكردن یا به ره‌تكردنه‌وه‌ی. به‌ڵام زۆر زو به‌ندوباوێ بڵاوبوه‌وه كه گۆیا سام (سلطة الأتلاف المؤقتة) گه‌نجێكی جویان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ عیراق بنوسێ. هه‌ندێ لایه‌نی ئیسلاميى بنچینه‌وان: اصولی (fundamentalist) مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه، سه‌ید عه‌لی سیستانييان هان دا "فتوا" یه‌ك ده‌رباره‌ی نوسینی ده‌ستور ده‌ربكا. سیستانی فتوای ده‌ركرد كه: بێگانه بۆیان نیيه ده‌ستور بۆ عیراق بنوسن و ئه‌بێ هه‌ڵبژاردنی گشتی له عیراقدا بكرێ بۆ ئه‌نجومه‌نێكی نیشتمانی، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌ستور بنوسێ و بیخاته به‌رده‌م گه‌لی عیراق بۆ ده‌نگدان له سه‌ری.
سیستانی كه به درێژایی زه‌مانی صه‌دام، بێئه‌وه‌ی ده‌س وه‌ربداته هیچ كارێكی سیاسی و ناسیاسی عیراقیيه‌وه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سه‌ری كز كردبو، گۆشه‌گیر و بێده‌نگ دانیشت بو، كتوپڕ به‌م فتوایه هاته سه‌ر شانۆی سیاسی. رێكخراوه سیاسیيه‌كانی شیعه به تایبه‌تی "المجلس الاعلی للثورة الاسلامیة فی العراق" به سه‌ركردایه‌تی سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم و "حزب الدعوه الاسلامیه" به سه‌ركردایه‌تی د ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، پشتیوانیيان له‌م داوایه كرد‌و سه‌یر ئه‌وه بو سه‌فیر پۆل بریمه‌ر، حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكی له عیراق و سه‌فیر ساوه‌رز یاریده‌ده‌ری بریتانی حاكمی مه‌ده‌نی و دواتر سه‌فیر گرینستۆك فتواكه‌ی سیستانیيان به لاوه ئه‌وه‌نده گرنگ بو، ئامۆژگاری ئه‌ندامانی "مجلس الحكم" یان كرد كه فتواكه‌ی سیستانی له به‌رچاو بگرن.
ئه‌م فتوایه‌ی سیستانی بو به كۆسپێكی گه‌وره له به‌رده‌م م‌ح و سام دا، به تایبه‌تی لایه‌نه دینييه‌كانی شیعه پێیان له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گشتی دائه‌گرت، ئه‌یانویست ته‌جروبه‌ی ئیمام خومه‌ینی و دانانی "قانونی ئه‌ساسی ئێران" دوباره بكه‌نه‌وه. چونكه پێیان وابو زۆرایه‌تی خه‌ڵك له گه‌ڵ ئه‌وانه‌و ده‌نگ بۆ ئه‌وان ئه‌دا.
×
بارزانی باسی كرد كه دوێنێ له گه‌ڵ تاڵه‌بانی چون بۆ موسل بۆ بینینی جۆن ئه‌بی زه‌ید له سه‌ر داوای ئه‌و. باسی دابینكردنی ئاسایشی له گه‌ڵ كردون. لوجنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆری دابینكردنی ئاسایش، منیش ئه‌شێ یه‌كێكیان بم، به‌ڵام هیچ ئومێدێكم پێی نیيه.
بارزانی، بۆ پارێزگاری باره‌گای م‌ح ئاماده‌یی ده‌ربڕی هێز له كوردستانه‌وه بهێنێ. ئاماده‌یی ده‌ربڕی هه‌ر ئه‌ندامێ پێویستی به حیمایه هه‌بێ، یان حیمایه‌كانی پێویستیان به ته‌دریب و چه‌ك هه‌بێ، بۆیان دابین بكا. به ناوی هه‌ردو لایه‌نی كوردیيه‌وه قسه‌ی ئه‌كرد. كه‌س هاوده‌نگی پیشان نه‌دا. پێئه‌چێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیيان پێ باشتر بێ له پۆلیسی كورد.
×
تاڵه‌بانی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی م‌ح نه‌بو. چوه بۆ نه‌جه‌ف بۆ سه‌ردانی سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم، سه‌رۆكی مه‌جلیسی ئه‌علای سه‌وره‌ی ئیسلامی. له به‌غداوه عادل عه‌بدولمه‌هدی و چه‌ند كادرێكی تری سه‌ركردایه‌تی مه‌جلیس له گه‌ڵی چون و له ده‌روازه‌ی نه‌جه‌فیشدا چه‌ند كادری مه‌جلیس و كاربه‌ده‌ستی حكومه‌تيی هاتون بۆ پێشوازی. تاڵه‌بانی له گه‌ڵ خۆی: د. فوئاد مه‌عسوم، عادل موراد، حه‌مه تۆفیق، د. خه‌سره‌و گوڵمحه‌مه‌د، كوردۆ قاسم، سه‌عدون فه‌یلی، برد بو. سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ی نه‌جه‌فی به سه‌ردانی سه‌ید عه‌لی سیستانی ده‌سپێكردوه. سیستانی وتبوی: "من 40 ساڵه ئاگاداری مه‌ینه‌تیيه‌كان و كاره‌ساته‌كانتانم." له قسه‌كانييدا پێی داگرتبو له سه‌ر "چه‌سپاندنی ناسنامه‌ی ئیسلامیی عیراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئازاد بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌یئه‌تی نوسینی ده‌ستور".
3 ی 8 ی 03 یه‌كشه‌م:
بریمه‌ر به نامه‌یه‌كی ره‌سمی داوای له م‌ح كرد كه حه‌فته‌ی جارێك له گه‌ڵ م‌ح كۆ ببێته‌وه، پێشنیاری سه‌عات 10 ی رۆژانی چوارشه‌مه‌ی كرد. م‌ح موافیق بو. هه‌مو سێشه‌مه‌یه‌ك پێشه‌كی (جدول اعمال: ئه‌جندا) ی ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ باسی بكا به عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ئه‌نێرێ.
×
گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی وه‌زاره‌ت ئه‌ركی سه‌ره‌كیيه. داوا له سام كراوه زانیاری ته‌واو له سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان بنێرێ بۆ م‌ح بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ وه‌زاره‌ته‌كان چین و چه‌ندن و چۆنن و چۆن به‌ڕێوه ئه‌برێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌و پێیه كار بكا. جارێ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامن.
4 ی 8 ی 03 دوشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
باس له دانانی وه‌زاره‌ته‌كان كرا.
سه‌عات 11 بریمه‌ر هات له گه‌ڵ خۆی ده‌یڤید ئۆلیڤه‌ر، به‌رپرسی سام بۆ كاروباری دارایی و بودجه‌ی، هێنا بو بۆ باسی بودجه‌ی عیراق و وه‌زاره‌ته‌كان. بریمه‌ر، وه‌كو به نامه‌ش نوسی بوی، داوای كرد هه‌مو چوارشه‌موانێ كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و و م‌ح بكرێ. م‌ح موافیق بو.
ئۆلیڤه‌ر وتی: "وێنه‌یه‌كی ته‌رجومه‌كراوی عه‌ره‌بيی بودجه‌ی عیراقی ناردوه بۆ م‌ح." باسی داهات و خه‌رج و كێشه‌كانی كرد.
بڕیار درا لوجنه‌یه‌ك بۆ كاروباری دارایی و ئابوری پێك بێ له: 1. د- چه‌له‌بی (منسق اللجنه)، 2. حه‌مید مو‌سا، 3. د- روبه‌یعی، 4. صومه‌یده‌عی، 5. د موحسین، 6. حه‌كیم، 7. د- به‌حره‌لعلوم، 8. د- عه‌لاوی، 9. د- جه‌عفه‌ری، 10. د- رۆژ (نوێنه‌ری بارزانی) 11. د- خوزاعی.
×
ئێران به ره‌سمی م‌ح ئه‌ناسێ
سه‌عات 15 حسێن صادقی، سه‌رۆكی دائیره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌لیڕه‌زا حه‌قیقیان، سه‌فیری ئێران له عیراق، له گه‌ڵ وه‌فدێكی ئێرانی هاتن. پیرۆزبایی‌یان له م‌ح كرد‌و دانپیانانی ره‌سمی ئێرانیان راگه‌یاندو وه‌فدی م‌ح یان ده‌عوه‌ت كرد بۆ ئێران. له ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه من پێشتر (سه‌ردار مه‌سجیدی و هاشمی)م ئه‌ناسی. ئێران یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ته به ئاشكرا دان به م‌ح دا بنێ و وه‌فد بۆ پیرۆزبایی بنێرێ و ده‌عوه‌تی بكا بۆ سه‌ردانی ئێران.
×
ئێران كه توشی شه‌ڕێكی 8 ساڵه‌ی خوێناوی بو له گه‌ڵ عیراق، به‌عسی به دوژمنێكی گه‌وره دائه‌نا، هه‌مو هه‌وڵێكی دا بۆ روخاندنی. هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و جیهانی یارمه‌تی ئێرانیان نه‌دا، جه‌نگ بباته‌وه. زۆر به‌سه‌ر راگرتنی جه‌نگی خه‌لیجی یه‌كه‌مدا تێنه‌په‌ڕی بو، صه‌دام په‌لاماری كوه‌یتی دا. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه، كه ناو نراوه جه‌نگی خه‌لیجی دوه‌م، بڕبڕه‌ی پشتی صه‌دامی شكاند، صه‌دام، له روی جه‌نگیيه‌وه لاواز‌و له روی سیاسیيه‌وه دابڕاو و له روی ئابوریيه‌وه نابوت بو، ئیتر مه‌ترسیيه‌كی بۆ سه‌ر ئێران دروست نه‌ئه‌كرد، به‌ڵكو ئێران ئه‌یتوانی لاوازیيه‌كانی عیراق به كار بهێنێ و مه‌رجه‌كانی خۆی به سه‌ردا بسه‌پێنێ.
مه‌ترسی راسته‌قینه ئیتر له عیراقه‌وه نه‌ئه‌هات، به‌ڵكو له ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌هات، كه خومه‌ینی ناوی نا بو شه‌یتانی بزورگ. چوارده‌وری ئێران به ده‌وڵه‌تانی سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا گیراوه. له لای سه‌رویه‌وه جمهوریه‌ته‌كانی یه‌كێتی سۆڤیتی جاران، له رۆژهه‌لاتیه‌وه پاكستان و ئه‌فغانستان (دوای روخانی تالیبان)، له خواریه‌وه ئه‌ماره‌ته‌كانی خه‌لیج و له رۆژئاوایه‌وه توركیا. ته‌نیا په‌نجه‌ره له هه‌مو سنوره‌كانی ئێران‌دا كه نفوزی ئه‌مه‌ریكای تیا نه‌بو هه‌ر عیراق بو. ئێران نه‌یئه‌ویست ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌شی لێ بگیرێ. عیراقی لاوازی صه‌دام دراوسێی ئێران بێ باشتره له عیراقی به‌هێزی سه‌ر به ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌ریكا وتویه‌تی، هه‌رگیز گۆڕینی رژیمی ئێرانی له به‌رنامه‌يدا نه‌بوه، به‌ڵكو گۆڕینی ره‌فتاری ئێران سه‌باره‌ت به پشتیوانی تێرۆر، به تایبه‌تی ده‌سوه‌ردانی له كاروباری فه‌له‌ستین و لوبنان، هه‌وڵدان بۆ به ده‌سهێنانی چه‌كی كۆكوژ... به‌ڵام له‌وانه گرنگتر كه ئێرانی ترساندوه: دو تاقم حوكمی ئێران ئه‌كه‌ن. تاقمێكیان، هه‌ڵبژێردراون، تاقمێكیان هه‌ڵنه‌بژێردراون. ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له ئێران‌دا به ده‌س ئه‌وانه‌وه‌یه كه هه‌ڵنه‌بژێردراون. ئه‌مه‌ریكا ئه‌یه‌وێ ئه‌وانه حوكمی ئێران بكه‌ن كه هه‌ڵبژێردراون و ئه‌وانه له حوكم دور بكه‌ونه‌وه كه هه‌ڵنه‌بژێردراون.
ئێران له عیراقی ئیستادا سیاسه‌تێكی دوسه‌ری هه‌یه:
سه‌رێكیان، ره‌فتاره له گه‌ڵ م‌ح، وه‌كو حكومه‌تی عیراق، كه هه‌ندێ له ئه‌ندامه‌كانی ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌رده‌می رژیمی به‌عسدا بنكه‌كانیان له ئێران بوه‌و دۆستی ئێران بون.
سه‌رێكیشیان، ره‌فتاره له گه‌ڵ هه‌بونی ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌یه‌وێ له زه‌لكاوی عیراقدا به جۆرێ گیر بخوا، گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ری لێبكه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زوتره به جێی بهێڵێ و هه‌ڵێ.
5 ی 8 ی 03 سێشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
باس له دانانی وه‌زیره‌كان كرا بیروڕای جیاواز هه‌یه.
ره‌ئيه‌ك ئه‌ڵێ: به پێی سه‌ره‌تاكانی لێوه‌شاوه‌یی و پاكی، بێ گوێ دانه دین و تایه‌فه‌و نه‌ته‌وه هه‌ندێ پێوانه دابنرێ. بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێ چه‌ند كه‌سێ پێشنیار بكرێ. به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كێ هه‌ڵبژێرن. به زۆری هه‌ندێ له‌وانه‌ی سونه‌ن پێ له سه‌ر ئه‌مه دائه‌گرن.
ره‌ئية‌كی تر ئه‌ڵێ: له به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی خه‌ڵكی عیراق جۆراوجۆره وه‌زیره‌كانیش ئه‌بێ به پێی سه‌ره‌تای سازین له‌و پێكهاته تێكه‌ڵاوه دابنرێن، به‌و مه‌رجه‌ی پێڕه‌وی پێوانه‌ی سیاسی و ته‌كنۆكراتی بكرێ.
به زۆرایه‌تی 15 ده‌نگ بڕیار درا دانانی میكانیزم و پێوانه‌كانی به هر بسپێردرێ.
ئاخۆ سه‌رۆكی وه‌زیران هه‌بێ یانه؟ به زۆرایه‌تی 19 ده‌نگ بڕیار درا دانه‌نرێ، سه‌رۆكی م‌ح له‌و مانگه‌دا سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیره‌كان بكا.
وه‌زاره‌ته‌كان بریتین له: 1- الزراعه. 2- الثقافه (سام وه‌زاره‌تی الاعلامی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه. باس كرا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بمێنێ یا نه؟ به زۆرایه‌تی 20 ده‌نگ مانه‌وه‌ی بڕیار درا). 3- التربیه. 4- المالیه. 5- الخارجیه. 6- الصحه. 7- التعلیم العالی. 8- الاسكان والتعمیر. 9- الصناعه والمعادن. 10- الداخلیه. 11- الری تغیر الاسم الی الموارد المائیه. 12- العدل. 13- العمل والشؤون الاجتماعیه. 14- النفط. 15- التخطیط (مانه‌وه‌ی به زۆرایه‌تی 18 ده‌نگ بڕیار درا). 16- الحكم المحلی. 17- الاشغال العامه. 18- الاوقاف والشؤون الدینیه (له كۆبونه‌وه‌ی هر دا بڕیار درا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و بكرێ به دواوین الوقف). 19- التجاره. 20- النقل والمواصلات. 21- الشباب والریاضه.
بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان زیاد بكرێ بۆ 25 پاش چه‌ندین مشت‌ومڕ و گفتوگۆ بڕیار درا:
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی النقل و المواصلات بكرێ به دوان: 1- النقل. 2- الاتصالات.
دوه‌م: 4 وه‌زاره‌تی نوێ دروستبكرێن بۆ : 1- البیئه. 2- حقوق الانسان. 3- الهجره والمهجرین. 4- الكهرباء.
سێیه‌م: سام خۆیشی بڕیاری داب‌و وه‌زاره‌تی (التصنیع العسکری) بگۆڕێ بۆ وه‌زاره‌تی العلوم والتكنولوجیا.
زیادکردنی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌کان هیچ پێوه‌ندیه‌کی به پێویستیه‌کانی ئیستای عیراقه‌وه نیيه به‌ڵکو بۆ رازیکردنی ئه‌ندامانی مه‌جلیسه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێ وه‌زیرێ دابنێ.
سیاسیه‌کانی عیراق به پێی گرنگيی وه‌زاره‌ته‌کان پۆلێن ئه‌که‌ن بۆ:
پۆلی یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی سه‌روه‌ری، بریتیيه له وه‌زاره‌ته‌كانی دیفاع، ناوخۆ، ده‌ره‌وه، دارایی، نه‌وت
پۆلی دوه‌م: وه‌زاره‌تی به‌رهه‌مهێن، وه‌كو پیشه‌سازی و گواستنه‌وه...
پۆلی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری، وه‌كو په‌روه‌رده و ته‌ندروستی...
×
تاڵه‌بانی گه‌یشتۆته په‌كین له چین.
6 ی 8 ی 03 چوارشه‌م:
چه‌له‌بی به وه‌كاله‌ت سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
بریمه‌ر بۆ كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه هات. باس له گیروگرفتی بێكاری و كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له كۆنسولگه‌كانی عیراق له ده‌ره‌وه كرا. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له لایه‌ن راوێژكاری ئه‌مه‌ریكاییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرێ. بڕیاریان داوه 5 كۆنسولگه‌ی عیراقی له: ئه‌بوزه‌بی، مه‌نامه، قاهیره، عه‌مان، بێروت، بخه‌نه‌وه كار. له‌م باره‌یه‌وه گفتوگۆ کرا. هه‌ندێ له‌م وڵاتانه بۆ (جالیه)ی عیراقی بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان نیيه، به تایبه‌تی ئةوانةى كه ژماره‌یه‌كی كه‌می عیراقييان لێ دانیشتوه، له كاتێكدا چه‌ندین پایته‌ختی گرنگی ده‌وڵه‌تانی تر هه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆر عیراقييان لێیه، كه‌چی كۆنسولگه‌كانی لێ نه‌خراوه‌ته‌وه كار.
7 ی 8 ی 03 پێنجشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌عات 10 له گه‌ڵ بریمه‌ر، جه‌نه‌رال جۆن ئه‌بی زه‌ید سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ند، جه‌نه‌رال ریكاردۆ سانچێز سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی عیراق، كۆبونه‌وه.
فه‌یله‌قی دیفاعی مه‌ده‌نی
ئه‌بی زه‌ید باسی پێكهێنانی هێزی (دفاع مدنی) كرد‌و سانچێز زۆرتر له‌م هێزه دوا و، وتی: "جارێ ته‌ركیز ئه‌كرێته سه‌ر ناوه‌ڕاستی وڵات. له ماوه‌ی 45 رۆژدا 8 فه‌وج دائه‌مه‌زرێ". هه‌ندێ لایه‌نی تری رونكرده‌وه. به پێی وه‌ره‌قه‌یه‌ك كه بۆ م‌ح نێردراوه، خۆیان ناویان له‌م دامه‌زراوه نوێیه ناوه:
(فیالق الدفاع المدنی العراقی: Iraqi Civil Defense Corps)
(فه‌یله‌ق) له زمانی جه‌نگيی عیراقدا هێزێكی گه‌وره‌یه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 فیرقه ئه‌بێ، ئه‌مان به مه‌عنای (فه‌وج: به‌تالیۆن) به كاریان هێناوه.
ئه‌م دامه‌زراوه نوێیه، كه له كۆتایی ته‌موزه‌وه ده‌ستیان كردوه به پێكهێنانی، وه‌كو نوسراوه له پاڵ جه‌یشی نوێی عیراق و پۆلیس و پاسه‌وانی سنور دا، بۆ ئه‌وه‌یه عیراقيی ده‌ورێكی كاریگه‌رتری هه‌بێ له جێگیركردنی ئاسایش‌دا.
له هه‌ر پارێزگایه‌ك دا 1 فه‌وج دائه‌مه‌زرێ و هه‌ر فه‌وجێك 850 كه‌س ئه‌بێ. به پێی ژماره‌ی پارێزگاكانی عیراق ئه‌بێته 18 فه‌وج و ژماره‌ی هه‌مویان 15000 كه‌س ئه‌بێ.
له 25 ی ته‌موزه‌وه ده‌ستیان كردوه به ناونوسین و له 31 ی ته‌موزةوة ده‌ستیان كردوه به مه‌شق. به پێی ئه‌و پلانه‌ی دایان ناوه به ته‌مان: له ماوه‌ی 45 رۆژی داهاتودا 8 فه‌وج دابمه‌زرێ و له 1 ی ئه‌یلول دا 5 فه‌وجی تر‌و له كانونی دوه‌مدا 5 فه‌وجه‌كه‌ی تر ته‌واو ببێ.
پێكهێنانی، هه‌ر فه‌وجه له خه‌ڵكی ناوچه‌ی خۆی دروست ئه‌كرێ و نابرێن بۆ شوێنانی تر.
راهێنانی، ئه‌فسه‌رانی هاوپه‌یمانان خۆیان مه‌شقێكی سه‌ره‌تاییان پێئه‌كه‌ن، دوایی له ماوه‌ی كاركردن دا درێژه ئه‌ده‌ن به راهێنانیان بۆ كاروباری ئاسایش و به كارهێنانی چه‌ك و ئه‌ركه‌كانی تر.
سه‌ركردایه‌تی، هێزی هاوپه‌یمانان خۆیان راسته‌خۆ سه‌ركردایه‌ت‌ييان ئه‌كه‌ن و فه‌رمان له‌وان وه‌رئه‌گرن.
ئه‌ركه‌كانی: له گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانه‌كاندا كار ئه‌كه‌ن، یارمه‌تی ئه‌وان ئه‌ده‌ن بۆ پێوه‌ندی له نێوان ئه‌وان و خه‌ڵكی عیراقدا، ده‌وری‌یه‌ی هاوبه‌ش ده‌ر ئه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ره‌تله‌كانیاندا ده‌رئه‌چن، هه‌ندێ له شوێنه پێویسته‌كان ئه‌پارێزن و خاڵی پشكنین دائه‌نێن و ئاگاداری و زانیاری كۆ ئه‌كه‌نه‌وه.
چه‌ك و تفاق، جگه له چه‌كی سوك بۆیان نیه چه‌كی تر هه‌ڵبگرن.
جلوبه‌رگ، ئه‌ندامه‌كانی پۆلیس نین هه‌روه‌ها سه‌ربازیش نین، بۆ ئه‌وه‌ی له پۆلیس و سه‌رباز جیابكرێنه‌وه جلوبه‌رگی ئه‌مان جیاواز ئه‌بێ له هی ئه‌وان.
موچه، موچه‌ی مانگانه‌یان وه‌كو موچه‌ی سه‌رباز ئه‌بێ. ئه‌مه گیروگرفتێكی راسته‌قینه‌یه. موچه‌ی سه‌رباز 60 دۆلاره. پاره‌یه‌كی زۆر كه‌مه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیستا بێكاری زۆر بڵاوه‌و خه‌ڵك ده‌ستیان زۆر كورته، ره‌نگه هه‌ندێ كه‌س به ناچاری بێنه ریزه‌كانی ئه‌م فه‌وجانه‌وه، به‌ڵام كه بازاڕی كار ببوژێته‌وه‌و كرێی رۆژانه‌ی كرێكار به‌رز ببێته‌وه، ئه‌وه‌ی توانای كاری هه‌بێ ریزه‌كانی ئه‌م فه‌وجانه به جێئه‌هێڵێ و ئه‌چێ كارێكی تر به موچه‌یه‌كی به‌رزتر ئه‌كا. یان فێری پاره وه‌رگرتن و دزی و به‌رتیلخۆری ئه‌بن و، گه‌نده‌ڵی ریزه‌كانیان دائه‌ڕزێنێ و ناویان له ناو خه‌ڵك دا ئه‌زڕێ و ئه‌بێته دامه‌زراوێكی به‌دناو.
×
دانانی لوجنه‌ی ده‌ستوری دواخرا بۆ كۆبونه‌وه‌ی 11 ی مانگ. فتواكه‌ی سیستانی كۆسپێكی گه‌وره‌ی رێگه‌ی نوسینی ده‌ستوره.
×
ده‌وامی م‌ح: بڕیار درا لێره به دواوه حه‌فته‌ی 3 رۆژ ده‌وام هه‌بێ: دوشه‌مه‌و سێشه‌مه‌و چوار شه‌مه، له سه‌عات 10 ی به‌یانی تا 4 ی ئێواره. سه‌عات 13 – 14 ته‌رخان بكرێ بۆ فراوین.
8 ی 8 ی 03 هه‌ینی:
جه‌عفه‌ری له گفتوگۆیه‌كدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الزمان) ده‌رباره‌ی فیدرالی دواوه.
صحیفه (المستقبل) اللبنانیه فی 8/ 8/ 2003.
اكد رئیس مجلس الحكم الانتقالی فی العراق ابراهیم الجعفری أمس إن المجلس أقر كمبدأ عام أن یكون نظام الحكم الجدید فی العراق نظاما فیدرالیا
ونقلت صحیفه (الزمان) الیومیه المستقله عن الجعفری قوله ان "مجلس الحكم اقر بان یكون النظام فی العراق الجدید نظاما فیدرالیا كمبدأ عام" وقال انه " لم یتم خلال المناقشات التی عقدها مجلس الحكم الاقرار النهائی بطبیعه وشكل الفیدرالیه التی سیكون علیها العراق الجدید."واوضح الجعفری انه "لایمكن الاقرار بنوع الفیدرالیه مالم یتم وضع الدستور وحینذاك سیتم اختیار نوع الفیدرالیه التی ستمثل العراق" وتابع ان "عالم الیوم یشهد العدید من الدول الكبری التی تتمتع بنظام فیدرالی كامریكا والمانیا فضلا عن وجود انواع متعدده من الفیدرالیه فی بلدان اخری ولكل فیدرالیه خصوصیتها التی تتمیز بها ومنها فیدرالیات ذات طابع جغرافی واخری سیاسی ومنها عرقی وبعضها مذهبی او دینی واحیانا تنطلق الفیدرالیه من الانسان ذاته"
وحول نوع الفیدرالیه التی یتطلع الیها العراق، قال "نحن نؤمن ان تحقق فی جانب معین حاله من اللامركزیه ومن الجانب الاخر ان تحقق حاله مركزیه مع ضمان المحافظه علی وحده العراق وسیادته مع إحترام إراده شعبه وضمان حقوقه."
11 ی 8 ی 03 دوشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌عات 10 بریمه‌رو سه‌فیری بریتانی هاتن له گه‌ڵ هر كۆبونه‌وه.
كورته‌ی قسه‌كانی بریمه‌ر بریتی بو له:
- دانانی وه‌فد بۆ ئه‌وه‌ی به ناوی عیراقه‌وه به‌شدار بێ له كۆبونه‌وه‌ی رێكخراوه ناوده‌وڵه‌تیيه‌كاندا. وه‌كو كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، به‌ڵام له روی قانونییه‌وه ئه‌بێ عیراق وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌بێ.
ئامۆژگاری: وه‌فده‌كان كه ئه‌نێرن بۆ ده‌ره‌وه با به ژماره كه‌م بن.
- وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ له م‌ح دا شتێكی باش نیيه، ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ لایه‌نه‌كانی تر به‌شدار بكه‌ن ئه‌توانن له لوجنه فه‌رعی‌یه‌كاندا دایان بنێن.
- بۆ به‌لادا خستنی گێڕانه‌وه‌ی موڵكیه‌ت و كێشه‌ی زه‌ویوزار له نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا له گه‌ڵ رێكخراوی جیهانيى كۆچ (IOM) رێك كه‌وتون له 5 شوێن ئۆفیس ئه‌كه‌نه‌وه، له‌وانه: موسل، هه‌ولێر... بۆ به‌دواچون و به‌لادا خستنی ئه‌و ناكۆكييانه.
- بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا روبه‌ڕوبونه‌وه رونه‌دا، ئێمه هیچ بڕیارێكی سه‌ره‌كی ناده‌ین پێش ئه‌وه‌ی پرس به ئێوه بكه‌ین، مه‌فروزه ئێوه‌ش هیچ بڕیارێكی سه‌ره‌كی نه‌ده‌ن بێ پرسی پێشه‌كی ئێمه، بۆ نمونه بڕیاری دروستكردنی وه‌زاره‌تی تازه. كه بیر له دروستكردنی وه‌زاره‌تی نوێ ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌بێ بیر له بودجه، بینا، فه‌رمانبه‌ر بكه‌نه‌وه، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری وا بده‌ن ئه‌بێ پرس به ئێمه بكه‌ن.
قسه‌كانی بریمه‌ر (ته‌بلیغ) بون نه‌ك ئاڵوگۆڕی بیروڕا.
له كاتێكدا ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه ئه‌كرا ئه‌ندامانی تری م‌ح له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوان بون ته‌واو ببێ بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌س پێ‌بكا. ئه‌وه‌یان به پشتگوێ خستنی خۆیان داناوه.
×
چادرچی له‌وه‌تی خۆی له هر ده‌رهاوێژراوه ئه‌وه‌ی لێبۆته گرێ و ئه‌ندامانی تری م‌ح لة دژی هان ئه‌دا، ئه‌مڕۆش دیسان خۆی و 13 كه‌سی تری ساز داب‌و، به ناوی ئه‌وانه‌وه ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و وتی نابێ ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی له ناو م‌ح دا دروست بكرێ و ئه‌ندامه‌كانی تر بخرێنه په‌راوێزه‌وه‌و داوای كرد ئه‌و جۆره كارانه دوباره نه‌بنة‌وه.
×
بڕیاری ژ 32 ی م‌ح ده‌رباره‌ی پێكهێنانی لوجنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نوسینی ده‌ستور به هه‌ڵبژاردن یا هه‌ڵئاواردنی ئه‌ندامانی كۆڕی ده‌ستوری. ئه‌م لوجنه‌یه ده‌ستور نانوسێ به‌ڵكو رێگه‌ی نوسینی ده‌ستور دیاری ئه‌كا. هه‌ر ئه‌ندامێكی م‌ح یه‌ك كه‌س ناودێر ئه‌كا به‌وه لوجنه‌كه به قه‌د ئه‌ندامانی م‌ح ئه‌بێ به 25 كه‌س و ئه‌شێ تا 15 ی 9 كاره‌كانی ته‌واو بكا‌و ته‌قریری خۆی بدا به م‌ح.
گروپی كورد ئه‌م كه‌سانه‌یان ناودێر كرد: یه‌كێتی د- فوئاد مه‌عسوم، پارتی سامی ئه‌وره‌حمان، یه‌كگرتو دیندار نه‌جمان، لة لايةن دارا نورةدينةوة فرسه‌ت ئه‌حمه‌د ناوديَر كرا‌و لة لايةن دكتؤر مةحموديشةوة د- محه‌مه‌د عومه‌ر مه‌ولود ناوديركرا.
لةلايةن د- موحسینةوة، د- مسته‌فا زه‌ڵمی ناودێر كرا. به‌وه ژماره‌ی كورد له لوجنه‌كه‌دا بو به 6 ئه‌ندام.
×
سیستانی و ده‌ستوری عیراق
كۆسپی گه‌وره‌ی رێگه‌ی نوسینی ده‌ستور سیستانی و فتواكه‌یه‌تی. ئه‌گینا له باتی دانانی لوجنه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی نوسینی ده‌ستور ئه‌كرا لوجنه‌یه‌ك دابنێن مسوه‌ده‌ی ده‌ستور بنوسێ و له رۆژنامه‌كان و ده‌زگاكانی تری راگه‌یاندندا بڵاو بكرایه‌ته‌وه بۆ لێدوان و گفتوگۆ، م‌ح دوابڕیاری لێ بدایه و بخرایه‌ته به‌رده‌م گه‌ل بۆ راپرسی گشتی.
ئیستا له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا چه‌ند مه‌رجه‌عێكی لێیه، له‌وانه: عه‌لی سیستانی (ئێرانی)، به‌شیر نه‌جه‌فی (پاكستانی)، ئیسحاق فه‌یاز (ئه‌فغانی)، محه‌مه‌د سه‌عید به‌هبه‌هانی حه‌كیم (نیوه ئێرانی و نیوه عیراقی). له ناو ئه‌وانه‌دا له هه‌مویان به نفوزتر ئایه‌توڵا سه‌ید عه‌لی سیستانیيه.
ئه‌بولقاسمی خوئی، گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی ته‌قلیدی شیعه له حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له ململانێی نێوان شای ئێران و خومه‌ینیيدا، بێده‌نگ بو، به‌ڵكو له گه‌رمه‌ی ناكۆكیيه‌كه‌دا كه شا ته‌نگاو بو هاوسه‌ره‌كه‌ی نارد بۆ دیده‌نی خوئی بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدا له ئارامكردنه‌وه‌ی گه‌لی راپه‌ڕیوی ئێران‌دا، خوئی پێشوازی لێكرد‌و دوعای خێری بۆ شا كرد.
به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی خومه‌ینی جه‌نگی له دژی شا راگه‌یاند بو، خه‌ڵكی ئێرانی هان ئه‌دا بۆ شۆڕش، خوئی یارمه‌تیيه‌كی خومه‌ینی نه‌دا. خومه‌ینی ئه‌وه‌ی له بیر بو، كه سه‌ركه‌وت نه‌یئه‌توانی خوئی به ده‌ردی شه‌ریعه‌تمه‌داری ببا، ریشی بتاشێ و خه‌لعی لیباسی بكا، به‌ڵام فه‌رامۆشی كرد‌و هه‌وڵيدا له باتی نه‌جه‌ف، حه‌وزه‌ی عیلمی قوم ببێته ناوه‌ندی شیعه و مه‌رجه‌عی تر بێنه پێشه‌وه.
خومه‌ینی كه له ئێران كاروباری گرته ده‌س كه‌وته جێبه‌جێكردنی تیۆری (ولایه‌تی فه‌قیه) خوئی له‌وه‌شدا پشتیوانی لێنه‌كردو تیۆریيه‌كه‌ی نه‌په‌سه‌ند.
خوئی لوتی نه‌ئه‌ژه‌نده كاروباری سیاسیيه‌وه به تایبه‌تی له سه‌رده‌می زه‌برو زه‌نگی به‌عس و صه‌دام حسێندا، به‌ڵكو ئه‌یویست خۆی و حه‌وزه دور له تێكه‌ڵاوی سیاسی رابگرێ، به‌ڵام ئه‌وه دادی نه‌دا، صه‌دام له رۆژانی شكانی راپه‌ڕیندا خوئی، ئه‌گه‌رچی زۆر پیر بو، برده به‌غدا و ناچاری كرد قسه له دژی راپه‌ڕین بكا.
سیستانی له نزیكه‌كانی خوئی بو، كه مرد، ئه‌م جێگه‌ی گرته‌وه. ئه‌ویش له‌وانه بو تیۆری ولایه‌تی فه‌قیهی خومه‌ینی نه‌په‌سه‌ندوه. سیستانی به هه‌مان رێبازی خوئیيدا ئه‌ڕۆیشت. ئه‌ویش له‌وانه بو ئه‌یویست حه‌وزه دور رابگرێ له تێكه‌ڵاوی سیاسی و ئه‌یویست له گه‌ڵ رژیمی به‌عس به ئاشتی بژی، به درێژایی سه‌رده‌می صه‌دام بێده‌نگ و گۆشه‌گیر كونجی ژوره‌كه‌ی خۆی گرت بو، له ماڵ ده‌رنه‌ئه‌چو.
خومه‌ینی ئاخوندێكی شۆڕگێڕ، ده‌یان ساڵ به‌ره‌نگاریی شای ئێرانی كردبو، گه‌وره‌ترین هانده‌ری شۆڕشی ئێران و گه‌وره‌ترین و به ده‌سه‌ڵاتترینی رابه‌ره‌كانی بو، به‌ر له روخانی شا و دوای روخانیشی تا ماوه‌یه‌ك، هه‌مو هێزه سیاسیيه‌كانی ئێران به چه‌پ و راسته‌وه، رابه‌رایه‌تی ئه‌ویان قبوڵ بو، سه‌ركردایه‌تی شۆڕشێكی كرد رژیمی شاهنشاهی روخان و له جێگه‌ی ئه‌و رژیمی جمهوری ئیسلامی دامه‌زراند. بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری دنیادا بوژانده‌وه تا ئیستاش كاریگه‌ری هه‌ر ماوه.
سیستانی كێیه‌و ده‌وری چی بوه له روخاندنی رژیمی به‌عس دا؟ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ لاسایی خومه‌ینی بكاته‌وه‌و وا بزانێ وه‌كو ئه‌وی پێئه‌كرێ، ئه‌وا بێگومان به هه‌ڵه‌دا چوه. خومه‌ینی و سیستانی دو كه‌سایه‌تی جیاوازن، له دو سه‌رده‌می جیاوازدا ژیاون.
فتواكه‌ی سیستانی
بسم الله الرحمن الرحيم
سماحة سيدنا ومرجعنا المفدى آية الله العظمى السيد علي الحسيني السيستاني (دام ظله) .
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته وبعد :
أعلنت سلطات الاحتلال في العراق أنها قررت تشكيل مجلس لكتابة الدستور العراقي القادم، وأنها ستعين أعضاء هذا المجلس بالمشاورة مع الجهات السياسية والاجتماعية في البلد، ثم تطرح الدستور الذي يقرّه المجلس للتصويت عليه في استفتاء شعبي عام .
نرجو التفضل ببيان الموقف الشرعي من هذا المشروع وما يجب على المؤمنين ان يقوموا به في قضية اعداد الدستور العراقي .
جمع من المؤمنين 20/ ربيع الآخر /1424هـ
بسمه تعالى
ان تلك السلطات لا تتمتع بأية صلاحية في تعيين أعضاء مجلس كتابة الدستور، كما لا ضمان ان يضع هذا المجلس دستوراً يطابق المصالح العليا للشعب العراقي ويعبر عن هويته الوطنية التي من ركائزها الأساس الدين الإسلامي الحنيف والقيم الاجتماعية النبيلة، فالمشروع المذكور غير مقبول من أساسه، ولابدّ أولاً من إجراء انتخابات عامة لكي يختار كل عراقي مؤهل للانتخاب من يمثله في مجلس تأسيسي لكتابة الدستور، ثم يجرى التصويت العام على الدستور الذي يقرّه هذا المجلس، وعلى المؤمنين كافة المطالبة بتحقيق هذا الأمر المهم والمساهمة في إنجازه على أحسن وجه، أخذ الله تبارك وتعالى بأيدي الجميع إلى ما فيه الخير والصلاح والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته.
25/ ع2 /1424
علي الحسيني السيستاني
فیقهی شیعه له هی سوننه جیاوازه. ئه‌و جۆره هێرارشييه‌ی له دامه‌زراوی دینيى شیعه‌دا هه‌یه له سوننه‌دا نیيه. له‌وه‌تی ئه‌و فتوایه‌ی سیستانی ده‌رچوه، كه‌سایه‌تییه شیعه‌كانی ناو م‌ح، له‌وانه: به‌حره لعلوم، حه‌كیم و یاریده‌ده‌ره‌كانی، جه‌عفه‌ری و یاریده‌ده‌ره‌كانی، روبه‌یعی... بێ پێچ و په‌نا پشتیوانی لێئه‌كه‌ن.
یه‌كێ له سه‌ركرده دیاره‌كانی حیزبی ده‌عوه، رۆژێ هاتبو بۆ به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی م‌ح دا. ئه‌وه یه‌كه‌م جار بو من بیبینم. پاش یه‌كتر ناسین كه‌وتینه باسی مه‌سه‌له گه‌رمه‌كان له‌وانه هه‌ڵبژاردنی گشتی. وتی: "ئێمه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ناتوانین به پێچه‌وانه‌ی فتوای سیستانی كار بكه‌ین." له میانه‌ی قسه‌كانيدا شتێكی بۆ رون كردمه‌وه تا ئه‌و كاته نه‌مئه‌زانی.
مه‌رجه‌ع، ره‌ئی و فتوا و حوكمی هه‌یه.
ره‌ئی: ئه‌شێ پێڕه‌وی بكرێ و ئه‌شێ پێڕه‌وی نه‌كرێ،
فتوا: ئه‌وانه‌ی موقه‌لیدی ئه‌ون ئه‌بێ پێڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی موقه‌لیدی ئه‌و نین ئه‌شێ پێڕه‌وی بكه‌ن و ئه‌شێ پێڕه‌وی نه‌كه‌ن، به‌ڵام
حوكم: ئه‌بێ هه‌مو شیعه پێڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر موقه‌لیدی ئه‌و، یا هی هه‌ر مه‌رجه‌عێكی تر بن.
فتواكه‌ی سیستانی (حوكم) ه، بۆیه ئه‌بێ هه‌مویان پێڕه‌وی بكه‌ن.
فتواكه‌ی سیستانی، فتوا بێ یان حوكم، راست بێ یان درۆ، كێشه‌ی (ئیحراج) ی بۆ رێكخراو و كه‌سایه‌تییه دینییه‌كانی ناو م‌ح دروستكردوه، ئه‌وانیش به چاكترین شێوه به كاری ئه‌هێنن بۆ (ئیبتیزاز) ی ئه‌ندامه‌كانی م‌ح به شیعه‌و سونه‌وه.
هه‌رچه‌نده ده‌عوه‌و مه‌جلیس و به‌حره‌لعلوم و روبه‌یعی... به رواڵه‌ت پشتیوانی له داواكه‌ی سیستانی ئه‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی، به‌ڵام پێم وایه هیچ لایه‌كیان و هیچ كه‌سێكیان به راستیان نیيه و ئه‌گه‌ر بڕیار بدرێ هه‌ڵبژاردنی گشتی بكرێ هه‌زارویه‌ك بیانو دائه‌تاشن بۆ دواخستنی و هه‌زارویه‌ك كۆسپ ئه‌هێننه رێگه‌ی بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی، چونكه هیچیان دڵنیا نین له ئه‌نجامی هه‌لبژاردن و ناتوانن پێشبینی بكه‌ن كێ ده‌رئه‌چێ و كێ ده‌رناچێ، كێ زۆرایه‌تی ئه‌هێنێ و كێ كه‌مایه‌تی ئه‌بێ.
12 ی 8 ی 03 سێشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
محێدین خه‌تیب به 18 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا به سكرتێری م‌ح.
دارا نوره‌دین وه‌ره‌قه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی گێڕانه‌وه‌ی موڵك و ماڵی زه‌وتكراوی كورده‌كانی كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر ئاماده كردبو. پاش لێدوان لوجنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی دروست كرا. وه‌ره‌قه‌كه ناته‌واو بو.
پاش نیوه‌ڕۆ، كۆبونه‌وه‌ی هر بو بۆ باسی وه‌زاره‌ته‌كان.
13 ی 8 ی 03 چوارشه‌م:
جه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
سه‌عات 10 بریمه‌رو سه‌فیری بریتانی هاتن بۆ كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتانه.
بریمه‌ر ده‌رباره‌ی پێویستی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای عیراق بۆ سه‌رمایه‌گوزاری بێگانه دوا. پاشه‌رۆژی ئابوری عیراق به‌نده به سازدان و به گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌گوزاری بێگانه له كه‌رتی تایبه‌تیدا كه هه‌لی كار ئه‌ڕه‌خسێنێ و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت كز ئه‌كا.
هه‌ندێ له ئه‌ندامانی م‌ح به دوربینی و شاره‌زاییه‌وه گفتوگۆیان له گه‌ڵ كرد. وتیان: "ئێمه وه‌كو سه‌ره‌تا له گه‌ڵ بازاڕی ئازادین به‌ڵام ئه‌بێ هه‌لومه‌رجی ناوخۆی ئیستای عیراق له به‌رچاو بگیرێ و به شێنه‌یی به‌ره‌و بازاڕی ئازاد بچین به تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیستا چینی ناونجی له كۆمه‌ڵی عیراقدا نه‌ماوه‌و داهاتی كه‌سی عیراقی نزمه. په‌له‌كردن به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌بێته هۆی دروستبونی ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره له نێوان تاقمیكی پچوكی ده‌وڵه‌مه‌ن و زۆرایه‌تی‌یه‌كی هه‌ژار و نه‌داردا. سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌گه‌ر له قۆناغی ئیستادا له بواری توریستی و گوێزانه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆجیا و شتی له‌و بابه‌ته‌دابێ باشه، به‌ڵام نابێ بچێته بواری كڕینی خان‌و و زه‌ویوزاری كشتوكاڵیيه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی م‌ح ده‌زگایه‌كی هه‌ڵبژێردراو نیيه، ئه‌بێ ئه‌و بڕیاره گرنگه هه‌ڵبگیرێ بۆ سه‌رده‌می پارله‌مان و حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو."
×
پارادۆكس: له نه‌جه‌ف ژنێك ته‌عین كرابو به قازی. به‌حره‌لعلوم ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و داوای لابردنی كرد. بریمه‌ر به‌ڵێنی دایه بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. 3 ئافره‌ت، كه له م‌ح دا ئه‌ندامن، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بون كه‌سیان به ده‌نگ نه‌هاتن. كه‌چی هه‌مان رۆژ د ره‌جا خوزاعی پێشنیاری كرد 20 ی جیمادی سانی، رۆژی له دایكبونی فاتیمه‌ی زه‌هرا، هه‌مو ساڵێ له عیراقدا بكرێ به رۆژی ژن. 19 كه‌س ده‌نگی بۆ دا.
14 ی 8 ی 03 پێنجشه‌م:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری 1500 ی 2003 ی ده‌رباره‌ی عیراق ده‌ركرد. بڕیاره‌كه پێشوازی له دامه‌زراندنی م‌ح ئه‌كاو برگه‌ی 1 ی ئه‌ڵێ: "یرحب باقامه مجلس للحكم فی العراق فی 13 تموز یتمتع بصفه تمثیلیه كبیره تشكل مرحله مهمه علی طریق تشكیل الشعب العراقی حكومه تمثیلیه معترفا بها دولیا تمارس مهام سیاده العراق". له 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ته‌نیا سوریا ده‌نگی بۆ نه‌داوه.