2
||||| ته‌موزی 2003
13 ی 7 ی 03 یه‌كشه‌م:
كۆبونه‌وه ده‌ستیپێكرد. یه‌كه‌مین رۆژی كاری م‌ح (مه‌جلیسی حوكم) بو. له بینایه‌كدا كه هی وه‌زاره‌تی (التصنیع العسكری) و باره‌گای حسێن کامیل بوه. هێزی ئه‌مه‌ریكی پارێزگاری ده‌رو ناوی بیناكه ئه‌كا. بۆ هه‌ر ئه‌ندامێ 1 كارت بۆ خۆی و چه‌ند كارتێ بۆ یاریده‌ده‌رو 3 كارتی چونه ژوره‌وه بۆ ئۆتۆمۆبیله‌كانی ئاماده‌كراوه. كارته‌كان ساده‌ن هه‌مویان به ناوی ئه‌ندامه‌كه‌وه‌ن. وێنه‌یان به سه‌ره‌وه نیيه.
هه‌ر 25 ئه‌ندام به‌شدار بون. ئه‌ندامه‌كان:
شیعه‌ی عه‌ره‌ب 13 ئه‌ندام: د ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی: ئه‌بو هاشم له (المؤتمر الوطنی العراقی)، د ئه‌یاد عه‌لاوی: ئه‌بو سارا له (حركه الوفاق الوطنی)، د- ئیبراهیم جه‌عفه‌ری. ناوی راسه‌قینه‌ی ئیبراهیم ئه‌لئشێقره: ئه‌بو ئه‌حمه‌د له (حزب الدعوه الاسلامیه)، سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم: ئه‌بو عه‌ممار له (المجلس الاعلی للثوره الاسلامیه)، حه‌مید مه‌جید مو‌سا: ئه‌بو داود له (الحزب الشیوعی العراقی)، د محه‌مه‌د به‌حره‌لعلوم: ئه‌بو ئیبراهیم (سه‌ربه‌خۆ)، عیزه‌دین سه‌لیم. ناوی راسته‌قینه‌ی عه‌بدولزه‌هره عوسمانه: ئه‌بو یاسین، له (حركه الدعوه الاسلامیه)، قازی وائیل عه‌بدولله‌تیف، پارێزگاری به‌سرایه (سه‌ربه‌خۆ)، عه‌بدولكه‌ریم ماهود ئه‌لمحه‌مه‌داوی: ئه‌بو حاته‌م له (حزب الله)، د. ره‌جاء ئه‌ل خوزاعی (سه‌ربه‌خۆ)،د. عه‌قیله ئه‌لهاشمی (سه‌ربه‌خۆ)، د. موه‌فه‌ق ئه‌لروبه‌یعی: ئه‌بو عه‌لی (سه‌ربه‌خۆ)، ئه‌حمه‌د شه‌یاع ئه‌لبه‌راك (سه‌ربه‌خۆ).
سونه‌ی عه‌ره‌ب 5 ئه‌ندام: د. عه‌دنان پاچه‌چی له (تجمع الدیمقراطیین المستقلین)، د. موحسین عه‌بدولحه‌مید له (الحزب الاسلامی العراقی)، نه‌صیر چادرچی له (الحزب الوطنی الدیمقراطی)، غازی عه‌جیل ئه‌لیاوه‌ر له (شێخه‌كانی عه‌شایه‌ری شه‌مه‌ر)، سه‌میر شاكیر ئه‌لصومه‌یده‌عی (سه‌ربه‌خۆ).
كورد 5 ئه‌ندام: جه‌لال تاڵه‌بانی: ئه‌بو بافل له (یه‌كێتی)، مه‌سعود بارزانی: ئه‌بو مه‌سرور له (پارتی)، سه‌لاحه‌دین به‌هادین له( یه‌كگرتوی ئیسلامی)، د مه‌حمود عوسمان (سه‌ربه‌خۆ)، قازی دارا نوره‌دین (سه‌ربه‌خۆ).
توركومان 1 ئه‌ندام: سونگول چابوك (سه‌ربه‌خۆ).
مه‌سیحی 1 ئه‌ندام: یۆنادم كه‌نا له (حیزبی ئاشوری).
له ناو ئه‌مانه‌دا هه‌ندێكیان له ده‌ره‌وه هاتونه‌ته‌وه، هه‌ندێكیان له ناو عیراقدا بون. بیروڕاكانیان و ته‌جروبه‌ی سیاسی و پشتیوانی جه‌ماوه‌رييان جیاوازه. هه‌ندێكیان نوێنه‌ری حیزب و جوڵانه‌وه‌ی سیاسی فراوانن و هه‌ندێكیان، جگه له خۆیان، نوێنه‌رایه‌تی كه‌س ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كانی خۆیشیاندا نه‌ناسراو و نه‌بیستراون. ئه‌م هه‌مو هێز و بیر و كه‌سه ناكۆكانه مه‌گه‌ر هه‌ر به ئه‌مه‌ریكا له ژێر یه‌ك بنمیچدا كۆ بكرێنه‌وه. ئه‌مه نواندنه‌وه‌ی ره‌نگاوره‌نگیی پێکهاته‌ی دانیشتوانی عیراقه.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی پێشنیاری كرد به‌حره‌لعلوم، به هۆی گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كان بكا تا سه‌رۆكی م‌ح هه‌ڵئه‌بژێردرێ. كه‌س ئیعتیرازی پیشان نه‌دا. به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی كرد.
باس له جۆری كاری م‌ح و كاتی كۆبونه‌وه‌كانی و جۆری سه‌رۆكایه‌تی كرا.
به‌یانێك ئاماده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بخوێنرێته‌وه. به‌یانه‌كه له دوا بڕگه‌يدا ئه‌ڵێ: "...من اجل اعاده بنا‌ء عراق جدید یتمتع شعبه بكامل حقوقه فی ظل نظام دیمقراطی فیدرالی موحد...".
×
له به‌رئه‌وه‌ی جه‌ژنه‌كانی ته‌موز له‌وانه: جه‌ژنه‌كانی ئینقیلابی به‌عس وه‌كو 17 و 30 ته‌موز نزیك بوبونه‌وه، باس كرا ئه‌و دو جه‌ژنه له‌غو بكرێ و (د. مه‌حمود) پێشنیاری كرد هه‌مو ساڵێ رۆژی 9 ی 4 بكرێ به جه‌ژنی نیشتمانيی. ئه‌مه كرا به بڕیار.
بڕیاری ژماره 1: ی م‌ح هه‌مو ئه‌و جه‌ژن و پشوه ره‌سمييانه‌ی پێوه‌ندييان به نیزامی دیكتاتۆری و حیزبی به‌عسه‌وه هه‌بو هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و رۆژی 9 ی نیسان، رۆژی روخانی ریژیمی، كرد به جه‌ژنی نیشتمانی عیراق و به وچانی ره‌سمی.
پاشان ئه‌مه قسه و باسی زۆری له ناو خه‌ڵكدا دروستكرد، كه م‌ح رۆژی ئیحتیلالی عیراقی كردوه به جه‌ژن.
×
هه‌مان رۆژ كۆنفره‌نسی رۆژنامه‌وانيی به ئاماده‌بونی هه‌مو ئه‌ندامانی مه‌جلیس به‌سترا. ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و جیهانی هاتبون. ئه‌و به‌یانه‌ی ئاماده‌كرا بو ده‌رباره‌ی پێكهێنانی م‌ح له لایه‌ن به‌حره‌لعلومه‌وه خوێنرایه‌وه‌و هه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی م‌ح، به پێ‌ی بۆچونی خۆی، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانه‌كانی دایه‌وه. سه‌یر ئه‌وه بو كه تاڵه‌بانی وتی: "م‌ح ده‌سه‌ڵاتی زۆره، ئه‌توانێ وه‌زیر دابنێ و وه‌زیر لاببا ..." د. مه‌حمود، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، وتی: "م‌ح ده‌سه‌ڵاتی نیيه...."
14 ی 7 ی 3. دوشه‌م:
به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
بڕیار درا 3 لوجنه پێك بهێنرێ بۆ: 1- ئاماده كردنی نیزامی داخلی 2- ئاماده کردنی به‌رنامه‌ی م‌ح 3- نوسینی به‌یانی سیاسی.
بڕیار درا وه‌فدێك له كۆتایی هه‌فته‌دا بنێردرێ بۆ نیویۆرك بۆ دیده‌نی سكرتێری گشتی (رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان. لێره به دواوه بۆ کورت کردنه‌وه ئه‌نوسم: ر ن ی) و ئه‌ندامانی دائیمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. وه‌فده‌كه پێك بێ له: د. عه‌دنان پاچه‌چی، د. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، د. عه‌قیله هاشمی.
15 ی 7 ی 03 سێشه‌م:
بڕیار درا دادگای تایبه‌تی دابمه‌زرێ بۆ دادگاییكردنی هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه تاوانیان به‌رامبه‌ر گه‌لی عیراق و مرۆڤایه‌تی كردوه.
16 ی 7 ی 03 چوارشه‌م:
فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عیراق ریكاردۆ سانچێز و سه‌رپه‌رشتیكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بیرنارد كێرك هاتن بۆ كۆبونه‌وه بۆ رونكردنه‌وه‌ی دانانی رێوشوێنی دابینكردنی ئاسایش له عیراقدا.
×
ئاسایش: ئه‌بێ... نابێ؟
كاتێ كه هێزی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ناو شاری به‌غداد، هیچ كام له داووده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عیراق نه‌ما بو، هیچ كام له كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی عیراق به ده‌ره‌وه نه‌بو:
صه‌دام حسێن، سه‌ركۆمار و سه‌ركرده‌ی گشتيی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكی م ق س و، ئه‌مینی عامی ق ق – ح ب ع إ و سه‌روه‌زیرانی عیراق، هه‌ڵات بو.
ئه‌ندامانی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره، قیاده‌ی عامی قواتی موسه‌له‌حه، قیاده‌ی قوتری حیزبی به‌عس، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌ڵات بون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكانی: مودیریه‌تی ئه‌منی عام، جیهازی موخابه‌رات، مودیریه‌تی ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری... كه به‌رپرسی راگرتنی ئاسایش و راسته‌خۆ به‌سترا بون به صه‌دامه‌وه، هه‌مو هه‌ڵات بون و له ترسی رق و تۆڵه‌ی خه‌ڵك خۆیان شاردبوه‌وه.
ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داووده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی پۆلیس بڵاوه‌یان لێ‌كرد بو.
ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی دیفاع، جه‌نه‌راله‌كانی جه‌یش، ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌كانی جه‌یشی نیزامی، حه‌ره‌سی جمهوری، حه‌ره‌سی جمهوری خاص... بڵاوه‌یان لێ‌كرد بو.
هه‌مو وه‌زاره‌ت و دائیره‌كان چۆڵ و پاسه‌وانه‌كانیشیان له شوێنی خۆیاندا نه‌ما بون.
ده‌وڵه‌تی عیراق و حكومه‌ته‌كه‌ی و هه‌مو ده‌زگا و دائیره‌كانی داته‌پی بون.
به‌راوردی هه‌لومه‌رجی عیراق دوای داگیر كردنی له گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌ڵمانیا و ژاپۆنی دوای داگیركردنیان له دوه‌مین جه‌نگی جیهانييدا، ده‌ری ئه‌خه‌ن كه صه‌دام و جه‌نه‌راله‌كانی و كاربه‌ده‌ستانی عیراق چه‌نده نامه‌سئول و بێ په‌روا بون به‌رامبه‌ر چاره‌نوسی گه‌لی عیراق و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانی و چه‌نده بێبه‌ش بون له ره‌وشتی جوامێری و ئازایه‌تی.
له ئه‌ڵمانیا، هیتله‌ر خۆی كوشت، به‌ڵام جه‌نه‌راله‌كانی سپا مانه‌وه، گفتوگۆیان له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هێزی هاوپه‌یمانه‌كان كرد، به‌ڵگه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان له‌گه‌ڵ ئیمزا كردن و چونه زیندان چاوه‌ڕوانی دادگا بون. ئه‌شیان زانی چاره‌نوسیان ره‌ش ئه‌بێ.
له ژاپۆن، ئیمپراتۆر مایه‌وه، جه‌نه‌راله‌كانی سپا مانه‌وه، گفتوگۆیان له گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هێزی هاوپه‌یمانه‌كان كرد، به‌ڵگه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان له گه‌ڵ ئیمزا كردن و چونه زیندان چاوه‌ڕوانی دادگا بون. ئه‌شیان زانی چاره‌نوسیان ره‌ش ئه‌بێ.
جه‌نه‌راله‌كانی جه‌یشی عیراق، كه له دڕندایه‌تيدا به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆیان نمونه‌یان نه‌بو، جوامێری و ئازایه‌تی و شه‌ره‌فی سپایی جه‌نه‌راله‌كانی ئه‌لمانیا و ژاپۆنیان تێ‌دا نه‌بو، قوتاركردنی گیانی خۆیان و ئه‌و سامانه‌ی پێكیانه‌وه نابو، به لایانه‌وه له پاشه‌رۆژی عیراق و چاره‌نوسی گه‌لی عیراق گرنگتر بو. هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه هاتنه به‌غداده‌وه كه‌سێ نه‌بو نوێنه‌رایه‌تی عیراق بكا ره‌فتاری له گه‌ڵ بكه‌ن. هه‌مو كاربه‌ده‌ستانی جه‌نگی، حیزبی، حكومه‌تی، ئیداری... هه‌ڵات بون و خۆیان شاردبوه‌وه. له به‌رئه‌وه عیراق بۆشایی‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێ‌دا دروست بوبو: بۆشایی ده‌سه‌ڵات، بۆشایی ئاسایش، بۆشایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، بۆشایی خزمه‌تگوزاری، بۆشایی سیاسی...
ئه‌وانه‌ی گله‌یی له ئه‌مه‌ریكیه‌كان، به تایبه‌تی گله‌یی له بریمه‌ر، ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جه‌یشی عیراقی، گله‌ییه‌كه‌یان بێ جێ‌یه، چونكه كه بریمه‌ر گه‌یشته عیراق، جه‌یشی عیراقی خۆی بڵاوه‌ی لێ‌كرد بو، دامه‌زراوێك نه‌ما بو ناوی جه‌یش بێ. مه‌گه‌ر بریمه‌ر به رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن داوای لێبكردنایه جارێكی تر له سه‌ربازگه‌كانیان دا كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیش نه‌ما بو، سه‌ربازگه‌كانیشیان هه‌موی خه‌ڵك وێران و تاڵانی كرد بون.
به‌غداد، شارێكی به‌ره‌ڵا و بێ خاوه‌ن، بێ كاره‌با، جاده‌كانی تاریك و نوته‌ك، بێ ته‌له‌فۆن، بێ ئاو، بێ پۆلیس، بێ شاره‌وانی، تاڵان كردنی دائیره و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و سوتاندنی بیناكانی به‌رده‌وام بو ... هیچ كه‌س له سه‌ر و سامانی خۆی دڵنیا نه‌بو، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی یه‌كه‌می دانیشتوانی به‌غداد ئاسایش و خواستی یه‌كه‌میان ئاسایش بو.
كه م‌ح دروست بو، بۆشاییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئاسایش، خزمه‌تگوزاری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی... گه‌یشتبونة ئه‌وپه‌ڕی. خۆشی و شادمانی روخانی به‌عس گۆڕا بو بۆ ترس و په‌ژاره و ناڕه‌زایی. بۆیه ئه‌میش ئاسایش و كاره‌با و موچه و كاری له ریزی پێشه‌وه‌ی بایه‌خی خۆي‌دا دانا بو.
چه‌ند جار و له چه‌ند كۆبونه‌وه‌دا باسی ئاسایش ئه‌خرایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
بۆ زانینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سام (سلطة الأتلاف المؤقتة) بۆ دابینكردنی ئاسایش هاویشتویه‌تی بریمه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری سام، بێرنارد كێرك، سه‌رپه‌رشتیكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی بانگ كرد بۆ كۆبونه‌وه‌ی م‌ح بۆ ئه‌وه‌ی پلانی خۆی بۆ دابینكردنی ئاسایش رون بكاته‌وه.
بێرنارد كێرك، له كاتی روداوه‌كانی 11 ی سه‌پته‌مبه‌ردا فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نیویۆرك بوه، دانراوه به گه‌وره راوێژكاری ئۆرها و دواتر هی سام بۆ كاروباری ئاسایش، سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئه‌كات. ئه‌ركی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگای پۆلیسی عیراقی به‌و سپێردراوه.
كێرك له میانه‌ی قسه‌كانيدا وتی: "له هه‌لومه‌رجی ئاسایی‌دا بۆ راگرتنی ئاسایش له وڵات‌دا بۆ هه‌ر 600 كه‌س 1 پۆلیس پێویسته، له هه‌لومه‌رجی ئیستای عیراقدا كه ئاسایشی شێواوه، به ته‌ماین بۆ هه‌ر 350 كه‌س 1 پۆلیسی بۆ دابنێین." به‌و پێ‌یه عیراق به لایه‌نی كه‌مه‌وه، به پێ‌ی بۆچونی ئه‌و، پێویستی به 75 هه‌زار پۆلیس ئه‌بێ. هه‌روه‌ها وتی: "پۆلیسی ده‌زگاكانی پێشوی عیراق زۆریان به‌رتیلخۆر و گه‌نده‌ڵن، فێری ترساندنی خه‌ڵك بون، بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگای نوێ‌ی پۆلیس به كه‌ڵك نایه‌ن". بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌زگای پۆلیس و مه‌شق پێكردنیان پلانێكی داناوه ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌خایه‌نێ. له كاتێكدا ئه‌كرێ سه‌ربازه‌كانی جه‌یشی عیراق، به تایبه‌تی گه‌نجه خوێنده‌واره‌كانی كه (مجند) بون، بانگ بكرێن بۆ كاركردن له ده‌زگای پۆلیسدا. هه‌مویان مه‌شقی سه‌ربازييان كردوه، دیسیپلینی سه‌ربازی ئه‌زانن، زۆریان هیچ جۆره پێوه‌ندييه‌كیان له گه‌ڵ حیزبی به‌عس نه‌بوه، ئیستا بێكارن و موحتاجن، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌می مه‌شق و راهێنان و تێگه‌یاندن ئه‌توانن ببن به پۆلیسی باش.
خه‌ڵكی به‌غداد په‌له‌یانه ئاسایش به زویی دابینبكرێ، پێئه‌چێ كێرك په‌له‌ی نه‌بێ، له به‌ر ئه‌وه به‌و نزیكانه، وه‌كو خه‌ڵك به ئاواتی ئه‌خوازن، ئاسایش ناگه‌ڕێته‌وه.
×
فه‌رمانه‌كانی بریمه‌ر
له پێش پێكهێنانی م‌ح دا بریمه‌ر زنجیره‌یه‌ك فه‌رمان (أمر:Order) ی ده‌ركردوه كه گرنگييه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یان له ژیانی خه‌ڵكی عیراق و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عس دا هه‌یه، ئه‌مانه هه‌ندێكیانن:
فه‌رمانی ژماره 1 له 16 ی 5 ی 03 دا: بۆ ریشه‌كێشی به‌عس له كۆمه‌ڵی عیراقیيدا
(الامر رقم 1 صادر عن المدیر الاداری للسلطه الائتلافیه المؤقته: تطهیر المجتمع العراقی من حزب البعث 16/ ایار 2003).
وشه‌ی (دی - به‌عسی فیكه‌یشن:De-Baathification) به عه‌ره‌بی و به كوردی به یه‌ك وشه ته‌رجومه ناكرێ. سام خۆی به (تطهیر المجتمع العراقی من البعث) و دوایی م‌ح به (إجتثاث البعث) و هه‌ندێكی تر به (إستئصال البعث) ته‌رجومه‌يان كردوه. به كوردی ئه‌بێته ده‌رهێنانی ره‌گوریشه‌ی به‌عس.
(CPA/ORD/16 May 2003/01: De-Baathification of Iraqi Society)
×
فه‌رمانی ژماره 2 له 23 ی 5 ی 03 دا: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داووده‌زگای عیراقی. (الامر رقم 2 حل الكیانات العراقیه).
(CPA/ORD/ 23 May 2003/02: Dissolution of Entities)
×
فه‌رمانی ژماره 3: ده‌رباره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك. له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌توانرا جێبه‌جێ بكرێ فه‌رامۆش كرا.
×
فه‌رمانی ژماره 4 له مایسی 03 دا: به‌ڕێوه‌بردنی مومته‌له‌كات و ئه‌موالی حیزبی به‌عس.
(الامر رقم 4 إداره ممتلكات و أموال حزب البعث).
(CPA/ORD/May 2003/04: Management of Property and Assets of the Iraqi Baath Party)
×
فه‌رمانی ژماره 5 له 25 ی 5 ی 03 دا: پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی عیراقی بۆ ریشه‌كێشی به‌عس له كۆمه‌ڵی عیراقیيدا.
(الامر رقم 5 فی 25 ایار 03 الصادر عن المدیر الاداری للسلطه الائتلافیه المؤقته: تأسیس المجلس العراقی لتطهیر المجتمع العراقی من حزب البعث).
(CPA/ORD/25 May 2003/05: Establishment of the Iraqi De-Baathificatio Council)
×
ئه‌م فه‌رمانانه‌ی بریمه‌ر له مانگی مایسدا، دوای هاتنی به ماوه‌یه‌كی كورت، ده‌ریكردون یه‌كجار گرنگ و ژیانیین، پێوه‌ندييان به هه‌ڵته‌كاندنی یه‌كجاره‌كی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه هه‌یه. هه‌مان كارة كه ئه‌مه‌ریكا دوای داگیركردنی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر نازييه‌كان كردویه‌تی.
×
به پێ‌ی فه‌رمانی ژ 1:
حیزبی به‌عس هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌و هه‌مو ئه‌ندامانی حیزبی به‌عس ئه‌وانه‌ی له پله‌ی: ئه‌ندامی شوعبه، فیرقه، فه‌رع، قیاده‌ی قوتری دا بون، له كاری گشتی و وه‌زیفه‌كانی حكومه‌ت، ده‌رئه‌هاوێژرێن.
پێش ئه‌م فه‌رمانه هه‌مو كاربه‌ده‌ستانی گه‌وره‌و پچوكی حیزبی به‌عس له ترسی رقی خه‌ڵك، بنكه‌و باره‌گا، زۆریان ماڵه‌كانیشیان چۆڵ كردبو، هه‌ڵات بون و خۆیان شاردبوه‌وه. هه‌مو باره‌گاكانی حیزبی به‌عس و داووده‌زگاكانی تری كه به ناوی رێكخراوی دیمۆكراتی و شه‌عبی و میهه‌نی كاریان ئه‌كرد، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داگیر و تاڵان كرابون. له سه‌رانسه‌ری عیراقدا یه‌ك تاكه باره‌گا به ناوی حیزبی به‌عسه‌وه نه‌ما بو.
فه‌رمانه‌كه‌ی بریمه‌ر به‌رگێكی قانونی كرد به به‌ردا.
×
به پێ‌ی فه‌رمانی ژ 2:
هه‌مو ئه‌و وه‌زاره‌ت و داووده‌زگا جه‌نگيی و ئه‌منيی و ئیعلامييانه‌ی بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لی عیراق ته‌رخان كرابون، هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، له‌وانه:
- وه‌زاره‌تی دیفاع، وه‌زاره‌تی ئیعلام، وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ شئونی عه‌سكه‌ری، جیهازی موخابه‌رات، مه‌كته‌بی ئه‌منی قه‌ومی، مودیریه‌تی ئه‌منی عام، جیهازی ئه‌منی خاص.
- داووده‌زگای پارستنی شه‌خسی صه‌دام.
- ریكخراوه جه‌نگیه‌كانی: جه‌یش (هێزی ئاسمانی، ده‌ریایی)، حه‌ره‌سی جمهوری، حه‌ره‌سی جمهوری خاص، مودیریه‌تی ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری، جه‌یشی قودس، قواتی ته‌واری.
- هێزی نیمچه سپایی: فیدائی صه‌دام، میلیشیاكانی به‌عس، ئه‌صدیقای صه‌دام، ئه‌شبالی صه‌دام.
- رێكخراوی تر: دیوانی ریئاسه، سكرتاریه‌تی ریئاسه، مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره، مه‌جلیسی وه‌ته‌نی، رێكخراوی فتوه، لوجنةى نیشتمانيى یاری ئۆلۆمپی، مه‌حكه‌مه‌كانی سه‌وره و مه‌حكه‌مه خاصه‌كان و مه‌حكه‌مه‌كانی ئه‌منی وه‌ته‌نی.
پێش فه‌رمانه‌كه‌ی بریمه‌ر هه‌مو كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و دامه‌زراو و ده‌زگا جه‌نگی و سپایی و ئه‌منييانه له ترسی رقی خه‌ڵك بنكه و باره‌گا، زۆریان ماڵه‌كانیشیان چۆڵ كرد بو. هه‌مویان هه‌ڵات بون و خۆیان شارد بوه‌وه. له سه‌رانسه‌ری عیراقدا، یه‌ك دانه بنكه‌ی سه‌ربازی جه‌یش نه‌مابو. هه‌مو بنكه و باره‌گا و سه‌ربازگه‌كان تاڵان و وێران كرابون.
فه‌رمانه‌كه‌ی بریمه‌ر به‌رگێكی قانونی كرد به به‌ردا.
×
به پێ‌ی فه‌رمانی ژ 4:
هه‌مو سامان و كه‌لوپه‌لی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی حیزبی به‌عس و داووده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی و كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت.
×
به پێ‌ی فه‌رمانی ژ 5:
ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی دائه‌مه‌زرێ بۆ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی ریشه‌كێشی به‌عس.
×
بێگومان ئه‌مانه كێشه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، قانونی... زۆر به دوای خۆيان‌دا ئه‌هێنن، به‌ڵام پاككردنه‌وه‌ی داووده‌زگاكانی عیراق له ئه‌ندامه‌كانی به‌عس و پاككردنه‌وه‌ی قانون و پرۆگرامی خوێندن و راگه‌یاندن و رۆشنبیری و بازرگانی و بواره‌كانی تری ژیان ... له بیروباوه‌ڕی به‌عس، هه‌مو جۆره قوربانييه‌ك ئه‌ژی.
22 ی 7 ی 03 سێشه‌م:
به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
ئه‌مڕۆ دوای مشت‌ومڕ م‌ح (البیان السیاسی) ی ده‌ركرد كه وه‌كو به‌رنامه‌ی كاری داهاتویه‌تی. له نوقته‌ی سێهه‌مدا ئه‌ڵێ: (وضع الاسس لنظام دیمقراطی فدرالی تعددی یكفل الحریات العامه وحریه الرأی والتعبیر وإحترام حقوق الانسان...)
×
دانیشتنی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ باسی هه‌لومه‌رجی عیراق ده‌ستی پێكرد. له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا كوفی ئه‌نان راپۆرتی خۆی خوێنده‌وه. راپۆرتی سیرجیۆ دۆمیلۆ نێردراوی تایبه‌تی ن ی بۆ عیراق. نوێنه‌ری م‌ح د. عه‌دنان پاچه‌چی وتاری عیراقی خوێنده‌وه.
×
ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كوشتنی كوڕه‌كانی صه‌دام: قوسه‌ی و عوده‌ی، له موصل راگه‌یه‌نرا. ته‌قه‌ی خۆشی له سه‌رانسه‌ری به‌غدادا ده‌نگی ئه‌دایه‌وه.
27 ی 7 ی 03 یه‌كشه‌م:
پاش نیوه‌ڕۆ له سلێمانیيه‌وه به‌ره‌و به‌غداد به قافڵه‌یه‌كی درێژ به رێ كه‌وتین. تاڵه‌بانی، د. مه‌حمود عوسمان، د. فوئاد مه‌عسوم، د. ئه‌رسه‌لان بایز، له قافڵه‌كه‌دا بون. سه‌عات 7 گه‌یشتینه به‌غداد. من و د. مه‌حمود هاتینه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆمان.
هه‌واڵ بڵاوبۆته‌وه سه‌رۆكی پێشوی جامیعه‌ی به‌غداد، كه به‌عسی بوه، عه‌بدوڵا راوی كوژراوه. دوای روخانی صه‌دام خه‌ڵك به ته‌ما بون دادگا دروست ببێ بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سته تاوانكاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس. له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئیستا هه‌نگاوێكی دیار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌نراوه، هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن كه‌وتونه‌ته هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه به ده‌ستی خۆیان. ناو به ناو ئه‌بیستین هه‌ندێ كه‌س له‌وانه‌ی له‌سه‌ر رژیمی به‌عس حسابن ئه‌كوژرێن.
28 ی 7 ی 03 دوشه‌م:
به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
باس له ره‌فتاری خراپی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرا، د. موحسین و نه‌صیر چادرچی و چه‌ند كه‌سی كه باسی ده‌سدرێژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان كرد بۆ سه‌ر ماڵی هاووڵاتييان و باره‌گای حیزب و جوڵانه‌وه سیاسی و دینييه‌كان. بڕیار درا له‌و باره‌یه‌وه قسه له‌گه‌ڵ بریمه‌ر بكرێ.
ره‌فتاری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناو شاری به‌غدادا له گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی ره‌فتاری هێزێكی داگیركه‌ری مه‌غروری بێ به‌های مرۆڤایه‌تييه. گوێ ناداته نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی عیراق و پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤی عیراقيی. پێئه‌چێ ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی ئه‌وه‌بێ كه زۆر به ئاسانی عیراقیان داگیركرد و هاتنه ناو شاری به‌غداده‌وه، هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق له هیچ جێگایه‌ك به‌رگرييه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌كرد. پێ‌یان وایه عیراقی كه‌سێكی سوك و ترسنۆك و بێ كه‌رامه‌ته.
په‌لاماری بنكه‌و باره‌گای حیزبه‌كان ئه‌ده‌ن، له كاتێكا ئه‌م حیزبانه دۆستی ئه‌وان و هه‌ندێكیان ئه‌ندامن له م‌ح دا. به شێوه‌یه‌كی ناشیرین ئه‌یانپشكنن و به ئه‌نقه‌ست ده‌رگاكان ئه‌شكێنن و كه‌لوپه‌لی ناو ژوره‌كان ئه‌ده‌ن به سه‌ر یه‌كدا، پاسه‌وان و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ئه‌گرن، پاره و دارایی و چه‌كه‌كانیان ئه‌به‌ن...
په‌لاماری ماڵان ئه‌ده‌ن. ده‌رگاكانیان ئه‌شكێنن. ماڵه‌كه ئه‌پشكنن: پاره، زێڕ، بۆن، مه‌شروبات.. هه‌رچی شتێكی به نرخیان به‌رده‌س بكه‌وێ ئه‌یبه‌ن. كه‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌كه ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر یه‌كدا. زۆر جار كانتۆر و دۆڵاب و كورسی و مێزه‌كان ئه‌شكێنن.
به تانك و زرێپۆش جاده گشتييه‌كان ئه‌گرن. ئه‌كه‌ونه پشكنینی سه‌یاره و رێبوار، زۆر جار گیرفانیان ئه‌بڕن، هه‌رچی پاره‌یه‌كیان پێبێ لێیان ئه‌سێنن. قسه بكه‌ن ئه‌یانگرن. به شێوه‌یه‌كی ناشیرین كه ئه‌وپه‌ڕی سوكایه‌تييه به كه‌رامه‌تی مرۆڤ باڵیان له پشته‌وه ئه‌به‌ستن، له‌سه‌ر ده‌م و له‌سه‌ر ئه‌رز پاڵیان ئه‌خه‌ن، پێ ئه‌نێنه سه‌ر بۆقه‌ته‌ی ملیان، ده‌میان له ئه‌رزه‌كه ئه‌چه‌قێنن.
تۆ بڵێی عیراقی شایسته‌ی ئه‌م جۆره ره‌فتارانة بێ؟
له‌وه‌پێش خه‌ڵك وایان ئه‌زانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی (سوپه‌رمان)ن، نه‌ك هه‌ر له ته‌كنۆلۆجیادا، به‌ڵكو له هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری رۆژانه‌شدا، ئیستا ئه‌زانن ئه‌وانیش سوپه‌رمان نین مرۆڤی ئاسایین!
×
پاچه‌چی باسی سه‌فه‌ری خۆی بۆ نیویۆرك و له‌نده‌ن و رۆما و كۆبونه‌وه‌ی له گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی دائیمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كوفی ئه‌نان... كرد.
تاڵه‌بانی باسی سه‌فه‌ری خۆی بۆ رۆما و بینینی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا و روسیا كرد.
×
باسی پرۆژه‌ی نیزامی داخلی كرا. هه‌ندێ له به‌نده‌كانی رێكخرا.
كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی م‌ح ماوه، بۆ سبه‌ینێ دواخرا.
×
له باسی ئاماده‌كردنی كۆمیته‌ی دیاریكردنی چۆنیه‌تی نوسینی ده‌ستوردا حه‌كیم به بیانوی پرس کردن به مه‌رجه‌عی دینی، پێشنیاری كرد بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی سه‌لاحه‌دین و ناسریه هه‌ڵبگیرێن. بارزانی وه‌ڵامی دایه‌وه پێ‌ی باش نه‌بو. داوای كرد وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه چونكه فیدرالی بۆ كورد سه‌لماندوه.
تاڵه‌بانی بۆی سه‌نده‌وه وتی: "ئه‌وه چه‌ندین ساڵه موعاره‌زه‌ی عیراقی مه‌لامیحی جۆری حوكمڕانی له عیراقدا دیاری كردوه به نیزامێكی دیمۆكراتی ته‌عه‌دودی پارله‌مانی فیدرالی.
"سه‌ره‌ڕای رێزی زۆری ئێمه بۆ مه‌راجیع، ئه‌وه‌ی سیستانی داوای كردوه دوباره‌كردنه‌وه‌ی ته‌جروبه‌ی ئێرانه بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی خوبره‌گان، كه به كه‌ڵكی عیراق نایه‌ت. ئه‌و رۆژه‌ی حكومه‌تێكی دینی له عیراقدا زاڵ ببێ ئێمه ره‌فزی ئه‌كه‌ین و خواحافیزیيتان لێئه‌كه‌ین".
وائیل عه‌بدولله‌تیف وتی: "ئه‌و مه‌سه‌لانه به‌جێ بهێڵین بۆ لوجنه‌كه چۆنیان بڕیار دا وائه‌كه‌ین."
تاڵه‌بانی وتی: "به‌جێی ناهێڵین بۆ لوجنه چونكه ئیمه ده‌یان ساڵ خه‌باتمان كردوه‌و ده‌یان هه‌زار قوربانييمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لامیحی نیزامی داهاتوی عیراق دیاری بكه‌ین له به‌ر ئه‌وه به‌جێی ناهێڵین بۆ كه‌سانێ كه نازانین چی بڕیار ئه‌ده‌ن."
محه‌مه‌داوی وتی: "خه‌ڵكی عیراق نازانن بڕیاره‌كانی سه‌لاحه‌دین و ناسریه چی بون."
تاڵه‌بانی وتی: "خه‌ڵكی عیراق ئه‌زانن بڕیاره‌كانی له‌نده‌ن و سه‌لاحه‌دین چی بون. نوێنه‌ری چه‌ندین حیزب و لایه‌نی تێ‌دا بوه. كوردستان عه‌ماره نیيه. عه‌ماره به‌شێكه له نیشتمانی عه‌ره‌ب به‌ڵام كوردستان نیشتمانی كورده. كورد مافی ئازادی بڕیاردانی چاره‌نوسی هه‌یه به‌ڵام ئه‌یه‌وێ له چوارچێوه‌ی عیراقدا بمێنێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی فیدرالی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ ئێمه ده‌رئه‌چین و خواحافیزييتان لێئه‌كه‌ین".
د. موحسین ده‌قێكی لاستیكی نوسی باسی فیدرالی و ناسنامه‌ی ئیسلامی زۆرایه‌تی خه‌ڵكی عیراقی تێ‌دا بو.
پێئه‌چێ هه‌ندێ له شیعه‌كان له به‌ڵێنه كۆنه‌كانی خۆیان په‌شیمان بوبنه‌وه. ئه‌مه‌یش له كاری سیاسیيدا شتێك نیيه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بێ. هاوپه‌یمانێتی تاكتیكی و هاوپه‌یمانێتی ستراتیجی، هه‌ریه‌كه‌یان ده‌رهاویشته‌ی قۆناغێكی مێژوییه. ئه‌گونجیَ به پێ‌ی جیاوازی قۆناغه‌كان ئه‌م دو جۆره هاوپه‌یمانێتیيه جێگۆڕكێ بكه‌ن و ئه‌گونجێ دۆستی دوێنێ ببێته دوژمنی ئه‌مڕۆ.
قۆناغی دوای صه‌دام جیاوازه له قۆناغی سه‌رده‌می صه‌دام.
به‌رنامه‌ی سیاسی، شێوه‌ی كاركردن، ریزبه‌ستنی هاوپه‌یمانی ئه‌م قۆناغه مه‌رج نیيه هه‌مان به‌رنامه و شێوه و ریزبه‌ستنی قۆناغی پێش‌و بێ، بگره له‌وانه‌یه به ته‌واوی جیاواز بێ.
هه‌لومه‌رجی ناوخۆی عیراق و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و جیهان، دوای روخانی صه‌دام گۆڕاوه. ریزبه‌ستنێكی عیراقی، عه‌ره‌بی، ئیسلامی، جیهانیی... نوێ‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه. بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به پێ‌ی قۆناغی نوێ، ئه‌بێ به ستراتیجی خۆي‌دا بچێته‌وه. یه‌كێ له كاره سه‌ره‌كييه‌كانی له ناو عیراقدا، ئه‌بێ گه‌ڕان بێ به دوای دۆست و هاوپه‌یمانی نوێ‌دا، چونكه هه‌ندێ له‌وانه‌ی قۆناغی سه‌رده‌می صه‌دام، ئامانجی ناوكۆیی گرنگیان له‌گه‌ڵ كورد نه‌ماوه.
29 ی 7 ی 03 سێشه‌م:
به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
چه‌ند رۆژه باس له سه‌رۆكایه‌تی م‌ح ئه‌كرێ، بیروراكان جیاوازن:
ره‌ئیه‌ك ئه‌ڵێ: 1 سه‌رۆك هه‌بێ به هه‌ڵبژاردن یان به قورعه (جه‌عفه‌ری پێشنیاری قورعه‌ی كرد و بیانویه‌كی فیقهيي بۆ هێنایه‌وه).
ره‌ئیه‌كی تر ئه‌ڵێ: 1 سه‌رۆك و 2 یاریده‌ده‌ری هه‌بێ، بێئه‌وه‌ی به ئاشكرا بیڵێن مه‌به‌ست له‌وه‌یه سه‌رۆك شیعه و یاریده‌ده‌رێكی سونی عه‌ره‌ب و یاریده‌ده‌رێكی كورد. شیعه ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن چونكه كورد سونیيه، ئه‌وسا ئه‌بێ به 1 شیعه و 2 سونه.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نۆره‌یی (هیئه رئاسیه دوریه: rotating presidency)، له‌وه‌یشدا بیروراكان جیاوازن:
ره‌ئیه‌ك ئه‌ڵێ ده‌سته‌یه‌كی 5 كه‌سی بێ: 2 عه‌ره‌بی شیعه، 2 عه‌ره‌بی سونه، 1 كورد. شیعه قبوڵ ناكه‌ن چونكه ئه‌بێته 2 شیعه و 3 سونه.
ره‌ئیه‌كی تر ئه‌ڵێ ده‌سته‌یه‌كی 7 كه‌سی بێ: 3 عه‌ره‌بی شیعه، 2 عه‌ره‌بی سونه، 2 كورد. شیعه قبوڵ ناكه‌ن چونكه ئه‌بێته 3 شیعه به‌رامبه‌ر 4 سونه.
ره‌ئیه‌كی تر ئه‌ڵێ ده‌سته‌یه‌كی 9 كه‌سی بێ: 5 عه‌ره‌بی شیعه، 2 عه‌ره‌بی سونه، 2 كورد.
بۆ به‌لاداخستنی ئه‌م كێشه‌یه جگه له كۆبونه‌وه‌ی لاوه‌كی ئه‌ندامانی م‌ح گروپی 7 جارێك له باره‌گای عه‌لاوی و جارێك له باره‌گای بارزانی كۆبونه‌وه بێئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ بڕیارێك. بارزانی پێشنیاری كرد به هه‌ڵبژاردنی نهێنی سه‌رۆك هه‌ڵبژێرن.
ئه‌مڕۆ هه‌مو كاتی كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخان كرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن. له م‌ح باس له چه‌ند پێشنیارێ كرا به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی زۆر له ئه‌ندامه‌كان رونیان كرده‌وه كه له‌م قۆناغه‌دا مه‌حاڵه له سه‌ر یه‌ك كه‌سایه‌تی رێكبكه‌ون. وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیشی بۆ بكرێ، دوایی گوێی لێناگرن بۆیه باشترین رێگه پێڕه‌وی سه‌ره‌تای سازان (مبدأ التوافق) ه، له نێوان هێزه سه‌ره‌كیيه‌كاندا. هێزه سه‌ره‌كیيه‌كان له چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كيي‌دا پێكهاتن له سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی (هیئه رئاسیه. لێره به دواوه بۆ کورت کردنه‌وه ئه‌نوسم: هر (هيئة رئاسية) ) له 9 كه‌س: 7 له سه‌ركرده‌كانی گروپی 7 و 2 كه‌سی تر. وا رێككه‌وتین هه‌ر یه‌كه‌یان 1 مانگ سه‌رۆكایه‌تی بكا‌و به پێ‌ی ئه‌لف بێ ده‌سپێ بكات. د- موحسین عه‌بدولحه‌میدی تێ‌دا نه‌بو. كردی به هه‌را و هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی كرد له م‌ح. لابه‌لا نه‌صیر چادرچی رازی كرا جێگه‌ی خۆی بۆ ئه‌و چۆڵ بكا. به گشتی ئه‌ندامانی م‌ح له سه‌ر هه‌ر 9 ناوه‌كه وه‌كو یه‌ك لیسته ده‌نگیان دا.
به‌وجۆره هر پێكهات له: 1. د- ئیبراهیم جه‌عفه‌ری (الاشیقر) له حیزبی ده‌عوه. 2: د- ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له موئته‌مه‌ر 3: د- ئه‌یاد عه‌لاوی له ویفاق 4: جه‌لال تاڵه‌بانی له یه‌كێتی 5: عه‌زیز حه‌كیم له مه‌جلیسی ئه‌علا 6: د- عه‌دنان پاچه‌چی له دیمۆكراتی سه‌ربه‌خۆ 7: د- محه‌مه‌د به‌حرولعلوم 8: د- موحسین عه‌بدولحه‌مید له حیزبی ئیسلامی 9: مه‌سعود بارزانی له پارتی.
له دو دامه‌زراوی گرنگی جیهانی دا سه‌رۆكایه‌تی نۆره‌ییه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و یه‌كێتی ئه‌وروپا. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بتوانین ئه‌م نه‌ریته: (سه‌رۆكایه‌تی نۆره‌یی) له حوكمڕانيی عیراقدا بچه‌سپێنین، ده‌وری كورد له پاشه‌ڕۆژی سیاسی عیراقدا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دابین ئه‌كه‌ین.
بڕیار درا به‌حره‌لعلوم تا كۆتایی مانگ به‌رده‌وام بێ.
30 ی 7 ی 2003 چوارشه‌م:
به‌حره‌لعلوم سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كرد.
9 كه‌سه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ناوه‌كانیان راگه‌یه‌نرا. به پێ‌ی حه‌رفی ئه‌بجه‌د هه‌ر یه‌كه‌یان ماوه‌ی 1 مانگ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كه‌ن. به‌م پێ‌یه د- ئیبراهیم جه‌عفه‌ری قسه‌كه‌ری حیزبی ده‌عوه له 1 ی 8 ی 03 ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی م‌ح ئه‌كا.
×
ئه‌مڕۆ به دوای یه‌كدا 3 كه‌س هاتن بۆ دووان:
بریمه‌ر دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا تازه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌غداد. سه‌ر له به‌یانی بریمه‌ر هات، له گه‌ڵ خۆی نوێنه‌ری نوێ‌ی بریتانی سه‌فیر ده‌یڤید ریچمۆندی هێنا بو، كه له جێگه‌ی سه‌فیری پێشوی بریتانی ساوه‌رز هاتوه.
بریمه‌ر وتی: "حه‌فته‌ی رابوردو 3 سه‌ركه‌وتن به ده‌س هاتوه: 1. چونی وه‌فدی عیراق بۆ نیویۆرك بۆ رونكردنه‌وه‌ی باری سه‌رنجی م‌ح بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان. 2: كوژرانی كوڕه‌كانی صه‌دام. 3: پشتیوانی ته‌واوی سه‌رۆك بوش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكی له م‌ح بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌تان سه‌ركه‌وتو بێ. ده‌ستوری عیراق ئه‌بێ عیراقی و بۆ عیراقیی بنوسرێ".
×
جه‌یمس ویلفینسه‌ن سه‌رۆكی بانكی جیهانيی هات.
باسی كرد كه عیراق 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێ بوه له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی بانك و یه‌كێكه له خاوه‌نه‌كانی. وتی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتيی له بودجه‌ی ساڵی داهاتوی عیراقدا نابێ پشت به یارمه‌تی كۆمه‌ڵی ناوده‌وڵه‌تی ببه‌ستن، به‌ڵكو ئه‌بێ خۆتان هه‌لومه‌رجێ بخوڵقێنن سه‌رمایه‌گوزاريی بێگانه هان بدا. عیراق ئیستا 12 بؤ 13 ملیار دۆلار پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوی له داهاتی نه‌وت هه‌یه. زۆری وت، زۆرتر وتاری سیاسی و حه‌ماسی بو تا باسی ئابوری
×
سێرجیۆ دۆمێلۆ نوێنه‌ری كوفی ئه‌نان هات. ئه‌یه‌وێ م‌ح وا لێبكات داوای ده‌وری زۆرتر بكات بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
×
به‌حره‌لعلوم له سكرتاریه‌تی پرسی: "ئاخۆ گفتوگۆكانی ناو م‌ح به ریكۆرده‌ر تۆمار ئه‌كرێن؟" ئه‌وانه‌ی سكرتاریه‌ت وتیان: "نه‌خێر له به‌ر ئه‌وه‌ی ریكۆرده‌رمان نیيه و پاره‌شمان نیه بیكڕین". به‌حره‌لعلوم داوای لێ‌كردن هه‌رچۆنێ بێ ئه‌بێ ریكۆرده‌ر په‌یدا بكه‌ن.
قسه‌كانی ناو كۆبونه‌وه‌كان له لایه‌ن سكرتاریه‌ته‌وه به نوسین تۆمار ئه‌كرێن و هه‌مو جار له كۆبونه‌وه‌ی داهاتودا به چاپكراوی به ناوی (محضر اجتماع مجلس الحكم لیوم ....) به سه‌ر ئه‌نداماندا دابه‌شی ئه‌كه‌ن. مه‌حزه‌ره‌كان ناته‌واو و نارێكوپێك و زۆر جار قسه گرنگه‌كانيان تێ‌دا نیيه، به گشتی بۆ ئه‌وه ناشێن بكرێن به (مرجع) بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌مو گفتوگۆ راسته‌قینه‌كانی ناو م‌ح.
×
ئێواره‌كه‌ی تاڵه‌بانی، سه‌فیر راین كرۆكه‌ر و هه‌ندێ له ستافی سام-ی ده‌عوه‌ت كرد. كرۆكه‌ر چه‌ند مانگێ بو كاروباری عیراقی پێ سپێردرا بو، كرابو به یاریده‌ده‌ری جای گارنه‌ر و دوای ئه‌ویش به یاریده‌ده‌ری بریمه‌ر. به‌ر له جه‌نگ چه‌ند جارێ هاتبو بۆ كوردستان. ماوه‌یه‌ك له ئه‌فغانستان و ئێران و سعودیه كاری كردبو. فارسی و عه‌ره‌بی ئه‌زانی و شاره‌زای كاروباری ناوچه‌كه بو. له کاتی ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌فاره‌تی ئه‌مریکی له لوبنان له 1982 ئه‌م له بێروت بو. ناسرواه به‌وه‌ی "ئه‌ره‌بیست" ه. ده‌عوه‌ته‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ رێزلێنان و خواحافیزی بو چونكه كاری له عیراق ته‌واو بوبو، ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
×