(سبه‌ی):
شه‌وی رابردوو به ئه‌نجامدانی هه‌شت یاری کۆتایی به یارییه‌کانی جه‌وله‌ی سێهه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا هات، که تیایدا یانه‌کانی به‌رشه‌لۆنه، چیڵسی، ئینته‌رمیلان، بۆردۆ، سپۆرتینگ لشبونه و ئایندهۆڤن براوه بوون، هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدیش به گۆڵێک یه‌کسان بوون.
چیڵسی 1 – 0 رۆما
له گرنگترین یارییه‌کانی شه‌وی رابردوو له یارییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م، تیایدا یانه‌ی چیڵسی له نێو یاریگای خۆیدا به گۆڵێكی جۆن تێری کاپتنی یانه‌که له ده‌قیقه‌ی 77ی گێمی دووه‌مدا له یانه‌ی رۆمای ئیتالی برده‌وه‌و سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ه‌ستهێنها و تۆڵه‌ی یه‌کسان بوونه‌که‌ی جه‌وله‌ی دووه‌می کرده‌وه به‌رامبه‌ر یانه‌ی کلۆجی رۆمانی.
جێی ئاماژه‌یه له‌م یارییه‌دا یانه‌ی چیڵسی کۆنتڕۆڵی ته‌واوی یاریگای کردبوو، ده‌یتوانی گۆڵی زیاتریش تۆماربکات، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێسوود بوون و به‌رگریکارانی یانه‌ی رۆما ئاستێکی باشیان نیشاندا به تایبه‌ت گۆڵچی یانه‌که دۆنی.
هه‌ر له هه‌مان کۆمه‌ڵه‌ش یانه‌ی بۆردۆی فه‌ره‌نسی به گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی کلۆجی رۆمانی برده‌وه.
گۆڵه‌که‌ش یاریزانێکی یانه‌ی کلۆجی به هه‌ڵه له ده‌قیقه‌ی 54دا له خۆیانی کرد.
پاش ئه‌م یارییه‌ش یانه‌ی چیڵسی به کۆکردنه‌وه‌ی 7 خاڵ پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی گرتووه، هه‌روه‌ها یانه‌ی کلۆج به 4 خاڵ له پله‌ی دووه‌م و هه‌ردوو یانه‌ی رۆماو بۆردۆ به 3 خاڵ به پله‌کانی سێهه‌م و چواره‌مدان.
ئینته‌رمیلان1 – 0 ئانۆرسۆیس
له یارییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش، یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی به ته‌نها گۆڵێک له‌یانه‌ی ئانۆرسۆیسی قوبرسی برده‌وه، که یاریزانی کورد هاوار مه‌لا محمد له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئانۆرسۆیس به‌شداری کرد.
له‌م یارییه‌دا یانه‌ی ئینته‌ر له سه‌ره‌تای یارییه‌که‌وه تا کۆتایی به شێوه‌یه‌کی باشتر ده‌بینرا، به‌ڵام جگه له‌و گۆڵه‌ی ئه‌دریانۆ له ده‌قیقه‌ی 44ی گێمی یه‌که‌می یارییه‌کدا تۆماریکرد، سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دیکه بێ ئه‌نجام بوو.
شایانی باسه ئه‌دریانۆ کۆی گۆڵه‌کانی له خوله ئه‌وروپییه‌کاندا گه‌یانده 18 گۆڵ که ژماره‌ی پێوانه‌ییه بۆ یانه‌که‌ی.
له یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان کۆمه‌ڵه‌شدا هه‌ردوو یانه‌ی پاناسیناکۆسی یۆنانی و ڤێرده‌ربریمه‌نی ئه‌ڵمانی به دوو گۆڵ یه‌کسان بوون.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ئینته‌ر به 7 خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه، به‌رامبه‌ر 4 خاڵ بۆ یانه‌ی ئانۆرسۆیس له پله‌ی دووه‌م، ڤێرده‌ربریمه‌ن به سێ خاڵ له پله‌ی سێهه‌م و پاناسیناکۆس به خاڵێک له پله‌ی چواره‌مدان.
ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 1 – 1 لیڤه‌رپوڵ
له یاری گرنگی دیکه‌ی جه‌وله‌ی سێهه‌مدا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدئیسپانی و لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی به گۆڵێک یه‌کسان بوون و هه‌ر یانه‌یه‌و خاڵێکی وه‌رگرت، هه‌روه‌ها هه‌ردوو به کۆکردنه‌وه‌ی 7 خاڵ له پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مدان.
رۆبی کین له ده‌قیقه‌ی 14دا گۆڵه‌که‌ی لیڤه‌رپوڵ و سابرۆسا سیما‌و له ده‌قیقه‌ی 83 دا گۆڵه‌که‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی تۆمارکرد.
هه‌روه‌ها له هه‌مان کۆمه‌ڵه‌ش یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی مارسیلییای فه‌ره‌نسی برده‌وه.
ئایندهۆڤن به سێ خاڵ له پله‌ی سێهه‌م و مارسیلیاش که هیچ خاڵێكی نییه له پله‌ی چواره‌مدان.
بازل 0 – 5 به‌رشه‌لۆنه
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، باسلی سویسرا ده‌هه‌ژێنێت، دوای ئه‌وه‌ی به پێنج گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی باسلی برده‌وه، له میانی یارییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م.
میسی له‌ده‌قیقه‌ی4، سێرجیۆ بوسکوێ15، بۆیان 22 و 46، چاڤی له ده‌قیقه‌ی 48دا گۆڵه‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌یان تۆمارکرد.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له دوو یارییه‌که‌ی رابردووش‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه به‌رامبه‌ر یانه‌کانی سپۆرتینگ لشبونه و شاختارك خاوه‌نی 9 خاڵه‌و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه، یانه‌ی باسل هیچ خاڵێكی نییه‌و له پله‌ی کۆتایی کۆمه‌ڵه‌که‌دایه.
هه‌ر له کۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م یانه‌ی سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی پورتوگالی به گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی شاختاری ئۆکرانی برده‌وه.
سپۆرتنیگ لشبونه به 6 خاڵ و شاختار به 3 خاڵ به پله‌کانی دووه‌م و سێهه‌می ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م دێن.