(سبه‌ی):
له میانی یارییه‌کانی جه‌وله‌ی سێهه‌می پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌کانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2010، هه‌ڵبژارده‌کانی ئوسترالیا، ئێران و کۆریای باشور بردنه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنن و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی یابان و ئۆزبه‌گستان به گۆڵێک یه‌کسان بوون.
له یارییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی ئوسرالیا له شاری بریسبان میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری کرد‌و یارییه‌که‌ی به ئه‌نجامێکی گه‌وره‌و به چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر لێبرده‌وه‌و هه‌ر یه‌که له یاریزانان تیم کاهیل، بریت ئیمه‌رتۆن(2گۆڵ) و بلاک که‌نه‌دی گۆڵه‌کانیان تۆمارکرد.
له یارییه‌کی دیکه‌و له هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن و ئۆزبه‌گستان به گۆڵێک یه‌کسان بوون، ماکسیم له ده‌قیقه‌ی 27دا گۆڵه‌که‌ی ئۆزبه‌گستانی تۆمارکرد، هه‌روه‌ها کیجی تامادا له ده‌قیقه‌ی41ی گێمی یه‌که‌می یارییه‌که‌دا گۆڵه‌که‌ی ژاپۆنی کرد.
هه‌روه‌ها بڕیاره چوارشه‌ممه 19 / 11 / 2008 یارییه‌کانی جه‌وله‌ی چواره‌م بکرێت.
ئه‌نجامی یارییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م:
کۆریای باشور 4 – 1 ئیمارات
ئێران 2 – 1 کۆریای باکور
ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م
|
هه‌ڵبژارده‌کان
|
ژ.یاری
|
خاڵ
|
|
ئوسترالیا
|
2
|
6
|
|
ژاپۆن
|
2
|
4
|
|
قه‌ته‌ر
|
3
|
4
|
|
به‌حره‌ین
|
2
|
1
|
|
ئۆزبه‌گستان
|
3
|
1
|
ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
|
هه‌ڵبژارده‌کان
|
ژ.یاری
|
خاڵ
|
|
کۆریای باشور
|
2
|
4
|
|
ئێران
|
2
|
4
|
|
سعودیه
|
2
|
4
|
|
کۆریای باکور
|
3
|
4
|
|
ئیمارات
|
3
|
0
|