|
له هه‌وڵێکی نوێ‌دا ریاڵ مه‌درید داوای رۆناڵدۆ ده‌کات
|
|
|
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو شکستی هێنا له به‌ده‌ستهێنانی، جارێکی تر‌و له هه‌وڵێکی نوێ‌دا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێ له وه‌رزی زستانه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا رۆناڵدۆی پورتوگالی و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی بهێنێته یانه‌یه‌که‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ری یانه‌ی مه‌له‌کی بێردن شوسته‌ری ئه‌ڵمانی جه‌ختی کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستاش به هیواین رۆناڵدۆ بێته یانه‌که‌مانه‌وه.
له وته‌یه‌کیدا بۆ رۆژنامه‌ی "مارکا"ی ئیسپانی شوسته‌ر رایگه‌یاند: "هاتنی رۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی مه‌له‌کی تا راده‌یه‌ک بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر قورس و ئاڵۆزه‌و وه‌رزی رابردوو توانیان پارێزگاری لێبکه‌ن به مانه‌وه‌ی له یانه‌که‌دا، به‌ڵام هیوادارین وه‌رزی داهاتوو ببێته یه‌کێک له یاریزانه‌کانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید".
له لایه‌کی دیکه‌وه رۆژنامه ئیسپانییه‌کان له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیاندا ئه‌وه‌یان ئاشکارکردووه که یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یه له وه‌رزی زستانه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا بڕی 85 بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ بداته یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له پێناو هێنانی رۆناڵدۆی پورتوگالی.
جێی ئاماژه‌یه پێشتر راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد سێر ئه‌لێکس فیرگسۆن ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو : "له وه‌رزی زستانه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا جارێکی تر یانه‌ی مه‌له‌کی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی رۆناڵدۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی وه‌ک وه‌رزی رابردوو ده‌بێت و ره‌تیده‌که‌ینه‌وه، چونکه بۆندی رۆناڵدۆ ماوه‌ی چوار ساڵی دیکه کۆتایی دێت له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ماندا".
Sunday, October 12, 2008
|
|
|
|