|
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جارێکی تر هه‌وڵی هێنانی به‌نزیمه ده‌دات
|
|
|
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاوینه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا نه‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێت، جارێکی تر‌و له هه‌وڵێکی نوێ‌دا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێ که‌ریم به‌نزیمه‌ی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی و یانه‌ی لیۆن بهێنێته ریزی یانه‌که.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "مارکا"ی ئیسپانی له ژماره‌ی پێنجشه‌ممه‌یدا ئه‌وه‌ی ئاشکراکردووه که یانه‌ی ریاڵ له هه‌وڵێکی نوێ‌دا ده‌یه‌وێ بۆ ساڵی داهاتوو به‌نزیمه بهێنته یانه‌که‌وه.
له‌هه‌مانکاتدا رۆژنامه‌که له درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌یدا رایگه‌یاندووه: "به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ی یانه‌ی مه‌له‌کی بیدیا میاتۆڤیچی سڕبی په‌یوه‌ندی کردووه به یاریزانی ناوبراوه‌وه، هه‌روه‌ها به‌نزیمه له‌سه‌روی لیستی ئه‌و یاریزانانه‌یه که سه‌رۆکی یانه‌ی ریاڵ ئاره‌زوو ده‌کات بیهێنێته یانه‌که‌وه".
جێی ئاماژه‌یه به‌نزیمه‌ی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌لایه‌ن چه‌ندین یانه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌کراوه‌و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ش به‌رشه‌لۆنه، میلان ، ئینته‌ر و مانچسته‌ر یونایتد، پێشتریش سه‌رۆکی یانه‌ی لیۆن ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو که نرخی به‌نزیمه 100 ملیۆن یۆریه.
Thursday, October 09, 2008
|
|
|
|