|
پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به‌رامبه‌ر ئۆرۆگوای و شیلی
|
|
|
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌که‌ی ئاشكراكرد كه له 18 یاریزانی پیشه‌گه‌ر پێكهاتبوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ئه‌لفیۆ باسیلی به بانگهێشتکردنی 6 یاریزانی خولی ئه‌رژه‌نتینی پێکهاته‌ی ته‌واوه‌تی هه‌ڵبژارده‌که‌ی ئاشکراکرد بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌کانی ئۆرگوای و شیلی که بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو بکرێت له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مه‌ریکای باشور بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ مۆندیالی 2010ی باشوری ئه‌فه‌ریقا.
جێی ئاماژه‌یه یاریزانه بانگهێشتکراوه‌کان بریتین له چوار یاریزانی یانه‌ی سان لۆرینزۆی یه‌که‌می ریزبه‌ندی یانه‌کانی ئه‌رژه‌نتین، له‌گه‌ڵ یاری دروستکه‌ری یانه‌ی فیلیز سارسفێڵدی ئه‌رژه‌نتینی لینادرۆ سوموزا، هه‌روه‌ها یاریزانی پێشکه‌وتووی یانه‌ی بۆکاجۆنیۆر خوان رۆمان ریکێلمی بانگهیچشتكراوه.
له هه‌مانکاتدا راهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتین هیچ یاریزانێکی بۆ شوێنی یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ماکسی رۆدریگێز بانگهێشت نه‌کردووه که شه‌ممه‌ی رابردوو له یاری یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه تووشی پێکان هات.
شایانی باسه شه‌ممه 11 / 10 / 2008 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای ده‌کات، دواتر‌و پاش چوار رۆژ له‌و یارییه ئه‌رژه‌نتین له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی شیلی یاری ده‌کات.
یاریزانه بانگهێشتکراوه‌کانیش پێکهاتوون له:
گۆڵچی: خوان پابلۆ كاریزۆ (لازیۆی ئیتاڵی )، سیرجیۆ رۆمێرۆ (که‌مار هۆڵه‌ندی)، ئاگۆستین ئۆریۆن(سان لۆرینزۆ).
هێڵی به‌رگری : لوچانۆ مۆنزۆن (ریاڵ بیتیس ئیسپانی)، خافێر زانێتی (ئه‌نته‌رمیلان ئیتاڵی)، مارتن دیمكلیس (بایرن میونیخ ئه‌ڵمانی)، دانێل دیاز (خیتافی ئیسپانی)، گابرێل هاینزه (ریاڵ مه‌درید ئیسپانی)، فابریسیۆ کۆلۆچینی (نیوكاسڵ ئینگلیزی)، نیکۆلاس بۆردیسۆ (ئه‌نته‌ر میلان ئیتاڵی)، پابلۆ زابالێتا(مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی)
هێڵی ناوه‌ڕاست : ماكسی رۆدریگێز (ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ئیسپانی) ماسکێرانۆ (لیڤه‌رپوڵ ئینگلیزی) كامبیاسۆ (ئه‌نته‌رمیلان ئیتاڵی )، دی ماریا (به‌نفیکا پورتوگالی)، كریستیان لیدیسما و پابلۆ بارینتۆس(سان لۆرینزۆ)، ریکێلمی(بۆکا جۆنیۆر)، لینادرۆ سوموزا(فیلیز سارسفێڵد).
هێڵی هێرشبردن : میسی (به‌رشه‌لۆنه ئیسپانی)، ئه‌گوێرۆ(ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ئیسپانی)، كارلۆس تیفێز (مانچسته‌ر یونایتد ئینگلیزی)، دیگۆ میلیتۆ (جه‌نه‌وا ئیتاڵی)، گۆنزالۆ (سان لۆرینزۆ).
Monday, October 06, 2008
|
|
|
|