(سبه‌ی):
هه‌ردوو یانه‌ی میلان و ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆیان ناو یاریزانه بانگهێشتکراوه‌کانیان ئاشکراکرد بۆ یاریی دێربی میلانۆدا که بڕیاره ئه‌مشه‌و سه‌عات 09:30 به کاتی کوردستان سازبدرێت.
راهێنه‌ری میلان کارلۆ ئه‌نشیلۆتی 19 یاریزانی بانگهێشت کردووه، تیایدا رۆناڵدینهۆ، کاکا و پاتۆ بانگهێشتکراون، له به‌رامبه‌ردا راهێنه‌ری ئینته‌رمیلان 21 یاریزانی بانگکردووه‌و مانسینی، ئیبراهیمۆڤیچ، کروز و ئه‌دریانۆ له گرنگترین یاریزانه بانگهێشتکراوه‌کانن.
له لایه‌کی دیکه‌وه رۆژنامه‌ی "لاگازێتا دیلۆ سپۆرت" پێکهاته‌ی چاوه‌ڕوانکراوی هه‌ردوو یانه‌ی میلان و ئینته‌ری له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاشکراکردووه.
پێکهاته‌ی چاوه‌ڕوانکراوی میلان : ( 4 – 3 – 1 – 2)
ئه‌بیاتی
زامبرۆتا ماڵدینی کالادزه یانکلۆڤسکی
فلامینی گاتوسۆ ئه‌مبرۆسینی
سیدۆرف
كاكا پاتۆ
پێکهاته‌ی چاوه‌ڕوانکراوی ئینته‌ر: ( 4 – 4 – 2 )
خولیۆ سیزار
مایكۆن كۆردۆبا ماتیرزای کیڤۆ
زانێتی ڤێیرا کامبیاسۆ مانسینی
ئیبراهیمۆڤیچ كروز