(سبه‌ی):
یاریگای سان سیرۆ ده‌بێته شانۆی یاری دێربی میلانۆ له نێوان هه‌ردوو یانه رکابه‌ره دێرینه‌که‌ی ئیتاڵیا میلان و ئه‌نته‌ر میلان سه‌عات 9:30 ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه به کاتی کودستان له چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی ئیتاڵیدا.
ئه‌م یارییه به به‌هێزترین و گرنگترین یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئیتاڵیا‌و ئه‌وروپا و جیهان داده‌نرێت، به تایبه‌ت بۆ میلان گرنگه‌و هه‌ڵه‌کردن قه‌ده‌غه‌یه دوای ئه‌وه‌ی له دوو یاری یه‌که‌می خولی ئیتاڵیدا دۆڕاندی و له دوو یاری دواتریشدا بردییه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی ئه‌م یارییه بۆ میلان جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌ر ده‌بێته ته‌نها خاڵێک.
یانه‌ی ئه‌نته‌ر سه‌روی ریزبه‌ندی خولی ئیتاڵی گرتووه به کۆکردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له سێ بردنه‌وه‌و یه‌کسان بوونێک، له به‌رامبه‌ردا میلان خاوه‌نی 6 خاڵه له دوو دۆڕاندن و دوو بردنه‌وه‌و له پله‌ی نۆیه‌مدایه.
سه‌باره‌ت به‌م یارییه کلارن سیدۆرف رایگه‌یاند: "یاری دێربی زۆر گرنگه بۆ ئێمه‌و به بردنه‌وه‌مان هانده‌رانمان ئاشت ده‌که‌ینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاکاندا له دوو یاریدا دۆڕاندمان، به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی ئه‌م یارییه‌ش ده‌مانخاته سه‌ر سکه‌ی بردنه‌وه له یارییه‌کانی داهاتووماندا".
له به‌رامبه‌ردا کاپتنی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان خافێر زانێتی به ره‌گه‌ز ئه‌رژه‌نتینی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند: "پێویسته رێز له یانه‌ی میلان بگرین و رابردووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، هه‌روه‌ها یارییه‌کی تا راده‌یه‌ک قورس ده‌بێت و به‌ڵام هیوای زۆرمان به بردنه‌وه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌و یاریزانانه‌ی هه‌ردوو یانه له‌م یارییه‌دا یاری ناکه‌ن، یانه‌ی میلان له تواناکانی مارکۆ بۆیلۆ بێبه‌ش ده‌بێت به‌هۆی پێکانه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له یاریگاکان دوورده‌که‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها پێده‌چێت به‌رگریکاری میلان زامبرۆتا به‌هۆی وه‌رگرتنی دوو کارتی زه‌رده‌وه له یارییه‌کانی پێشوتردا به‌شداری ئه‌م یارییه‌نه‌کات، هه‌ر به هه‌مان مه‌به‌ستیش پێده‌چێت مۆتاری هێرشبه‌ری ئه‌نته‌ر میلان له‌م یارییه‌دا به‌شداری نه‌کات.
شایانی باسه هه‌ردوو یانه 268 یارییان له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه ناوخۆیی و ئه‌وروپییه‌کاندا ئه‌نجامداوه، تیایدا میلان 105 یاری براوه بووه، 72 یاریش به یه‌کسان بوون کۆتایی هاتووه‌و ئه‌نبته‌ریش 91 یاری بردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌نته‌ر 396 گۆڵی تۆمارکردووه‌و میلانیش خاوه‌نی 430 گۆڵه.
یارییه‌کانی دیکه‌ش:
كاتانیا × کیڤۆ ڤیرۆنا
رۆما × ئه‌تله‌نتا
تۆرینۆ × لازیۆ
پۆڵۆنیا × ناپۆلی
لیتچی × كالیاری
پالێرمۆ × ریجینا
ئۆده‌نێزی × سیینا
فیورنتینا × جه‌نه‌وا
سامپادۆریا × یۆڤانتۆس