ئاماده‌کردنی: ده‌شتی سالار
تۆپی پێی جیهانی له وه‌رزی 20008 – 2009 سه‌رسوڕهێنه‌رترین وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی به خۆوه بینی، که له سه‌ره‌تادا به هێمنی ده‌ستپێکرد و که‌مترین بۆندی تیادا ئیمزا کرا، به‌ڵام کۆتاییه‌کی توندی هه‌بوو که چاوه‌ڕواننه‌کراو بوو، به شێوه‌یه‌ک تیایدا گرێبه‌سته گرنگه‌کان له کۆتاییداو پێش داخستنی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئیمزا کران.
هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له سه‌ره‌تادا خرۆشان و هه‌رایه‌کی زۆری به خۆوه بینی به تایبه‌ت لێدوانی یاریزانان و یانه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م هه‌را راگه‌یاندنه نه‌بووه هۆی یه‌کلایبوونه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌کان و بگره زۆربه‌شیان پێچه‌وانه ده‌رچوون و ته‌نها شه‌ڕێکی راگه‌یاندنی نێوان یانه‌کان بوو.
به‌هێزترین نموونه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ک هه‌موان ده‌زانین لێدوانه زۆره‌کانی هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئیسپانی و مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی بوو به تایبه‌تیش له نێوان راهێنه‌ری یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌کان سێر ئه‌لێکس فیرگسۆن و به‌رپرسانی یانه‌ی مه‌له‌کی، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که یانه‌ی ریاڵ ده‌یه‌وێ بۆندێک له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری پورتوگالی و یانه‌ی مانچسته‌ر کریستیانۆ رۆناڵدۆدا ببه‌ستێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا جارێک سه‌رۆکی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رایمۆن کالدێرۆن ده‌یوت "یانه‌ی ریاڵ نزیکه له به‌ده‌ستهێنانی رۆناڵدۆ"، جارێکی دیکه‌ش فیرگسۆن به‌رپه‌رچی ئه‌م قسانه‌ی یانه‌ی ریاڵی ده‌دایه‌وه‌و ئه‌وه‌ی ئاشکراده‌کرد که بۆندی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر درێژخایه‌نه.
هه‌روه‌ها ئه‌م جه‌نگه راگه‌یاندنه بێبه‌ش نه‌بوو له نێوان ریاڵ مه‌دریدو رۆبینهۆدا که هێرشبه‌ره به‌ڕازیلییه‌که جه‌ختی ده‌کرده‌وه که ئاره‌زوو ده‌کات یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جێبهێڵێت، له کاتێکدا رۆبینهۆ هه‌ستی به‌وه‌کردبوو که گرنگی پێ‌نادرێت له یانه‌که‌یدا به تازه‌کردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئیداره‌ی یانه‌که دڵنیابوون له هێنانی رۆناڵدۆ یان کاکا بۆ ریزی یانه‌که، که کۆتاییه‌که‌ی رۆشتنی رۆبینهۆی لێکه‌وته‌وه‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش نه‌یتوانی هیچ کام له‌و دوو ئه‌ستێره‌یه بهێنێته یانه‌که‌وه.
لێدوانه‌کانی پلاته‌ر

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ دوور بوو له گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ریاڵ، جۆزیف پلاته‌ری سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی فیفا لێدوانی سه‌یریدا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه و رایگه‌یاند: "پێویسته یانه‌ی مانچسته‌ر رێگه به رۆناڵدۆ بده‌ن هه‌ر یانه‌که‌ی جێبهێڵێت و یانه‌یه‌کی تر هه‌ڵبژێرێ" ، ئه‌مه‌ش بووه داخورپانێکی نامۆ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی یانه‌ی مانچسته‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌مین جاره سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی فیفا ده‌ست ده‌خاته کاروباری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، به تایبه‌تیش داوا له یانه‌یه‌ک ده‌کات ده‌ستبه‌ردای یاریزانێکی بێت.
هۆکارێکی دیکه‌ش زۆربه‌ی یانه‌کان رازی نابن یاریزانێکی لێهاتوویان له ده‌ستبچێت، پاشان رۆژنامه ئینگلزییه‌کان ره‌تی وته‌کانی لاته‌ریان دایه‌وه‌و داوایان کرد که ده‌ست نه‌خاته کار'وباری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
سه‌ره‌تایه‌کی هێمن

له‌گه‌ڵ زۆری هه‌واڵ و گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌رن ئه‌وه‌ی یانه‌کان ئاره‌زوو ده‌که‌ن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ باشترین یاریزانانی تۆپی پێدا ببه‌ستن وه‌ک ئاره‌زووی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان له هێنانی فرانک لامپاردو خۆشحاڵ بوونی یانه‌ی میلان له هێنانی درۆگباو پرسینی به‌ردوامی یانه‌ی ریاڵ له هێنانی کاکا یان ئاڵوگۆڕکردنی به رۆبینهۆ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به درێژایی ئه‌م وه‌رزه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هیچ کام له‌م بۆندانه یه‌کلایینه‌بوونه‌وه، بێجگه له گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ بۆ میلان و دیکۆ بۆ چیڵسی، که ئه‌م دوو یاریزانه بابه‌تێکی سه‌ره‌کی و له سه‌روی گواستنه‌وه‌کانی یانه‌ی که‌ته‌لۆنییه‌وه بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌ک ئاشکرایه له سه‌ره‌تادا راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جۆسیپ گواردیۆلا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو که هێرشبه‌ری کامیرۆنی ساموێل ئیتۆ له ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌کانی یانه‌که‌ی ده‌بێت بۆ وه‌رزی داهاتوو، هه‌روه‌ها وه‌رزی داهاتوو به پۆشکای به‌رشه‌لۆنه‌وه یاری ناکات، به‌ڵام پاش چیرۆکێکی دورو درێژ ئه‌مه رووی نه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا جارێک یانه‌ی کۆرۆڤیزکی ئۆزبه‌گستانی رایگه‌یاند که که‌گه‌ڵ ئیتۆ گه‌یشتوونه‌ته رێکه‌وتنێک، بۆ راستی ئه‌مه‌ش ئیتۆ سه‌ردانێکی (قه‌شقه‌ند)ی پایته‌ختی کرد‌و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ییه‌کانی یانه‌که کۆبوونه‌وه‌ی کرد، جارێکی دیکه‌ش هه‌واڵێکی خێرا بڵاوبویه‌وه له‌سه‌ر کۆبڤوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی یانه‌ی چیڵسی له‌نده‌نی و ساموێل ئیتۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه له‌نده‌نییه‌که، له کۆتاییشدا پێچه‌وانه‌ی هه‌موو هه‌واڵ و بۆچوونه‌کان ئیتۆ له سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێ‌دا به به‌رگی نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه یاریکردو له یارییه دۆستانه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ش بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ وه‌رزی نوێ به‌رشه‌لۆنه به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی یاری پێده‌کرو گواردیۆلاش مانه‌وه‌ی ئیتۆی له یانه‌که‌دا راگه‌یاند.
ئه‌رسناڵ گه‌وره‌ترین دۆڕاو

یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی به گه‌وره‌ترین دۆڕاوی ئه‌م وه‌رزه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌ژمێرێت، به‌وه‌ی به‌شێكی زۆری یاریزانه لێهاتووه‌کانی یانه‌که‌یان به جێهێشت.
وه‌ک جیلبرتۆ سیلڤای یاریزانی ناوه‌ڕاستی به‌رگریکاری یانه‌ی ئه‌رسناڵ یانه‌که‌ی به‌ره‌و یانه‌ی پاناسیناکۆسی یۆنانی جێهێشت که مێژوویه‌کی دورودرێژی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رسناڵ هه‌بوو، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی گۆڵچی دیاری یانه‌که یانز لیمان به‌ره‌و یانه‌ی شتوتگارتی ئه‌ڵمانی.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌وه‌ی یانه‌که‌ی تووشی شۆکێکی راسته‌قینه کرد گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی سه‌ره‌کی و باوه‌ڕپێکراوی یانه‌که بوو، ئه‌وانیش ماتیۆ فلامینی که چووه یانه‌ی میلانی ئیتاڵی و ئه‌لێکسه‌نده‌ر هلێب به‌ره‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
هه‌روه‌ها داخورپانی یانه‌که به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا یاریزانێکی لێهاتووی دیکه‌ی یانه‌که‌ی له‌ده‌ستدا ئه‌ویش سیندرۆس بوو که به شێوه‌ی خواستن چووه یانه‌ی میلان.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌رسناڵ توانی پارێزگاری له هێشربه‌رو گۆڵكه‌ری یانه‌که‌ی ئه‌دیبایۆر بکات، که چه‌ندین یانه داوایان پێکشکه‌ش به یانه‌ی ئه‌رسناڵ کردبوو بۆ به‌ستنی بۆند له‌گه‌ڵیدا، له‌وانه‌ش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه که رایگه‌یاندبوو ئاماده‌ن له پێناو ئه‌دیبایۆردا ده‌ستبه‌رداری ئیتۆ بن و له‌گه‌ڵ پێدانی 10 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی ئه‌رسناڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا فابریگاس دوور نه‌بوو له ئاره‌زووی یانه ئه‌وروپییه‌کان بۆ هێنانی بۆ ریزی یانه‌کانیان.
کێشه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌رسناڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشت به کڕینی یاریزان نابه‌ستێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانێ یاریزانی لاو په‌روه‌رده بکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رچه‌نده یانه‌که چه‌ند یاریزانێکی دیار‌و لێهاتوی لێ رۆی له وه‌رزی رابردوودا وه‌ک هینری که چووه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و لیونبێرگ یانه‌که‌ی به‌ره‌و وێستهام به جێهێشت و پاشان ئه‌نتۆنیۆ رییه‌س گه‌رایه‌وه بۆ خولی ئیسپانی، به‌ڵام یانه‌ی ئه‌رسناڵ توانی له پله‌ی سێهه‌می خولی ئینگلزیدا توند بکات و به کۆکردنه‌وه‌ی 83 خاڵ پێش لیڤورپوڵ بکه‌وێت.
به‌رشه‌لۆنه‌و تۆتنهام زۆرترین خه‌رجییان هه‌بووه

له نێوان هه‌موو یانه ئه‌وروپییه‌کاندا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و تۆتنهامی ئینگلیزی زۆرترین پاڵپشتیان بۆ یانه‌که‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌و زۆرترین یاریزانیان هێناوه‌ته ریزه‌کانیانه‌وه بۆ ئه‌م وه‌رزه.
یانه‌ی که‌ته‌لۆنی هه‌ستا به به‌ستنی بۆند له‌گه‌ڵ گۆڵچی یانه‌ی سیلتافیگۆ خۆسیه مانوێل پینتۆ، له‌گه‌ڵ هێنانی یاریزانان دانێل ئه‌لڤێس و سیدۆ کیتا له ینه‌ی سیڤیلییه و پیکێ له یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، هه‌روه‌ها هێنانی مارتن کاسیرێس له یانه‌ی ڤیاڕیاڵ و گه‌یشتن به تواناکانی هلێب له یانه‌ی ئه‌رسناڵ، ئه‌ویش پاش رکابه‌رییه‌کی زۆر له نێوان هه‌ردوو یانه‌و که له کۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی به‌رشه کۆتایی هات.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌که له هه‌وڵی هێنانی چه‌ند یاریزانێکی نادیاردا بوو، به‌ڵام له کۆتاییدا یانه‌ی به‌ری‌شه‌لۆنه بڕی 90 ملیۆن یۆرۆی له پێناو هێنانی یاریزانی نوێ‌دا خه‌رج کرد.
له پاڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی له‌م وه‌رزه‌دا زۆرترین یاریزانی هێناوه‌ته ریزه‌کانییه‌وه.
له یاریزانه‌کانه گرنگه‌کانیش که یانه‌که هێناویه‌ته ریزه‌کانی خۆیه‌وه هێنانی یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی کرواتی "لۆکا مۆدریچ'ه که به کرۆیفی بچوک ناسراوه، که له یانه‌ی داینامۆ زگربی کرواتییه‌وه هاته ریزی یانه‌ی تۆتنهام، هه‌روه‌ها هێنانی ( ده‌ڤید بینتلی) له یانه‌ی بلاکبێرن رۆفه‌رزی ئینگلیزی، له‌گه‌ڵ هێنانی گۆڵچی یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی که چوار ساڵی له یانه هۆڵه‌ندییه‌که به‌سه‌ر برد.
وه له گرگترین یاریزانیش که یانه‌که شانازی پێوه‌ده‌کات هێنانی یاریزانی تازه ده‌رکه‌وتووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی جیۆڤانی دۆس سانتۆسی مه‌کسیکییه، که به پێی زۆربه‌ی پێوه‌ره‌کان یانه ئینگلزییه‌که سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له هێنانی ئه‌م یاریزانه، له کاتێکدا هه‌ندێ چاودێران سه‌رسام بون به پێکانه‌کانی ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌که خاوه‌نی میدالی زیوه له مۆندیالی لاوانی ساڵی 2005 .
ئه‌وه‌ی بۆته جێگای سه‌رنجی چاودێران سه‌باره‌ت به‌م یاریزانه ئه‌وه‌یه که دۆس سانتۆس له 28 یاری یانه‌که‌یدا له وه‌رزی رابردوودا 2007 / 2008 ته‌نها سێ گۆڵی تۆمارکردووه که له زۆربه‌ی یارییه‌کاندا به شێوه‌ه‌یه‌کی سه‌ره‌کی یاری کردووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌رپرسانی یانه‌ی تۆتنهام به چه‌ند شێوه‌یه‌ک له ده‌رگای به‌ده‌ستهێنانی تواناکانی یاریزانی تازه ده‌رکه‌وتووی روسی ئه‌رشافین – یاندا و پاش گفتوگۆیه‌کی سه‌خت یانه ئینگلزیییه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.
به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و بۆندانه‌ی که یانه‌ی تۆتنهام له‌گه‌ڵ یاریزاناندا به‌ستوویه‌تی نزیکه‌ی 63 ملیۆن یۆرۆ تێچووی هه‌بووه‌و ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه‌دا رکابه‌ری بکات له‌سه‌ر نازناوی خولی ئینگلیزی، یان له پله‌یه‌کدا بێت که بتوانێت وه‌رزی داهاتوو به‌شداری یارییه‌کانی خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بکات.
کاته‌کانی کۆتایی

ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تا، کۆتایی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌هێزو وروژێنه‌ر بوو که له چاو وه‌رزه‌کانی رابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه‌و به گه‌رموگوڕی کۆتایی پێهات، هه‌روه‌ها له کۆتاییداو پێش ته‌واو بوونی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و پاش رکابه‌ری و چیرۆکێکی دورودرێژ سه‌باره‌ت به هاتن و نه‌هاتنی بیرباتۆڤ له یانه‌ی تۆتنهامه‌وه چووه ریزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.
له‌هه‌مانکاتدا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له کۆتاییه‌کانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانداو به شێوه‌یه‌کی چڕ‌و پڕ ده‌بینرا له هێنانی یاریزاناندا، ئه‌وه‌بووو به شێوه‌یه‌کی سه‌یرو چاوه‌ڕواننه‌کراو دوو یرایزانی گرنگی ههێنایه ریزه‌کانییه‌وه، ئه‌وانیش شۆن رایت فلێپس له یانه‌ی چیڵسی و دواتریش هێنانی رۆبینهۆی به‌ڕازیلی به بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ که بووه چواره‌م به‌رزترین و گرانترین نرخی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.
ناکرێت قسه‌کانمان کۆتایی پێبهێنین گه‌ر باسی ئه‌وه نه‌که‌ین که له رۆژه‌کانی کۆتاییدا میلان سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له گه‌ڕانه‌وه‌ی شیفچینکۆ، هه‌روه‌ها یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلانیش توانی له دواساته‌کاندا کوارێزما و مۆنتاری بهێنێته ریزه‌کانی خۆیه‌وه.
گرانترین گرێبه‌سته‌کان
به گه‌ڕانه‌وه بۆ گرانترین گرێبه‌سته‌کان له‌م وه‌رزه‌دا له خولی ئیسپانیدا بۆندی دانێل ئه‌لڤێس که چووه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به به‌رزترین بۆندی خولی ئیسپانی داده‌نرێت که بڕه‌که‌ی 29.5 ملیۆن دۆلار بوو.
له خولی ئیتاڵیشدا گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه بۆ یانه‌ی میلان بووه گرانترین یاریزانی گواستراوه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵی، که بڕه‌که‌ی 21 ملیۆن یۆرۆ بوو، له هه‌مانکاتدا گوستنه‌وه‌ی ئه‌ماوری له پالێرمۆوه بۆ یانه‌ی یوڤی به بڕی 15.3 ملیۆن یۆرۆ به پله‌ی دووه‌م دێت.
له خولی ئینگیلیشدا چوونی رۆبینهۆ بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بووه گه‌وره‌ترین و به‌رزترین نرخی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌م وه‌رزه‌و به درێژایی مێژووی خولی ئینگلیزی و چواره‌م گرانترین یاریزانی جیهانیش که بڕه‌که‌ی 42 ملیۆن یۆرۆ بوو، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی رۆبی کین له تۆتنهامه‌وه بۆ لیڤه‌رپووڵ به بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ به پله‌ی دووه‌م دێت، به پله‌ی سێهه‌میش گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری لاوی به‌ڕازیلی "جۆ ئه‌لڤێس" بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی دێت.
گرنگترین گرێبه‌سته‌کانی خولی ئیسپانی
|
یاریزان
|
یاریکردن
|
له یانه‌ی
|
بۆ یانه‌ی
|
بڕی بۆند
|
|
دانێل ئه‌لڤێس
|
به‌رگریکار
|
سیڤیلییه
|
به‌رشه‌لۆنه
|
29.5 ملیۆن یۆرۆ
|
|
مارتن کاسیرێس
|
به‌رگریکار
|
ڤیاڕیاڵ
|
به‌رشه‌لۆنه
|
16.5 ملیۆن یۆرۆ
|
|
هلێب
|
ناوه‌ڕاست
|
ئه‌رسناڵ
|
به‌رشه‌لۆنه
|
15 ملیۆن یۆرۆ
|
|
ڤان دێر ڤارت
|
ناوه‌ڕاست
|
هامبۆرگ
|
ریاڵ مه‌درید
|
13 ملیۆن یۆرۆ
|
|
سیدۆ کیتا
|
ناوه‌ڕاست
|
سیڤیلییه
|
به‌رشه‌لۆنه
|
10 ملیۆن یۆرۆ
|
گرنگترین گرێبه‌سته‌کانی خولی ئیتاڵی
|
یاریزان
|
یاریکردن
|
له یانه‌ی
|
بۆ یانه‌ی
|
بڕی بۆند
|
|
رۆناڵدینهۆ
|
ناوه‌راست
|
به‌رشه‌لۆنه
|
میلان
|
21ملیۆن یۆرۆ
|
|
ئه‌ماوری
|
هێرشبه‌ر
|
پالێرمۆ
|
یوڤی
|
15.3 ملیۆن یۆرۆ
|
|
مۆنتاری
|
ناوه‌ڕاست
|
پۆرتسمۆس
|
ئه‌نته‌رمیلان
|
14 ملیۆن یۆرۆ
|
|
جێلاردینۆ
|
هێرشبه‌ر
|
هامبۆرگ
|
فیورنتینا
|
15 ملیۆن یۆرۆ
|
|
مانسینی
|
هێرشبه‌ر
|
سیڤیلییه
|
ئه‌نته‌رمیلان
|
19 ملیۆن یۆرۆ
|
گرنگترین گرێبه‌سته‌کانی خولی ئینگلیزی
|
یاریزان
|
یاریکردن
|
له یانه‌ی
|
بۆ یانه‌ی
|
بڕی بۆند
|
|
رۆبینهۆ
|
هێرشبه‌ر
|
ریاڵ مه‌درید
|
مانچسته‌ر سیتی
|
42 ملیۆن یۆرۆ
|
|
رۆبی کین
|
هێرشبه‌ر
|
تۆتنهام
|
لیڤه‌رپوڵ
|
25 ملیۆن یۆرۆ
|
|
جۆ
|
ناوه‌ڕاست
|
سیسکا مۆسکۆ
|
مانچسته‌ر سیتی
|
24 ملیۆن یۆرۆ
|
|
مۆدریچ
|
ناوه‌ڕاست
|
دینامۆ زگرب
|
تۆتنهام
|
21 ملیۆن یۆرۆ
|
|
بۆسینگوا
|
به‌رگری
|
پۆرتۆ
|
چیڵسی
|
20 ملیۆن یۆرۆ
|