ئاماده‌كردنی: ده‌شتی سالار
خولی بیست و سێهه‌می ئۆڵۆمپی لۆس ئه‌نجلۆس– ئه‌مه‌ریکا 1984:
لۆگۆ‌و مه‌دالیای ئۆڵۆمپی ئه‌مه‌ریکا

کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م پاڵه‌وانێتییه:
له‌م خوله‌دا ژماره‌ی به‌شداریکردنی ده‌وڵه‌ته‌کان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمارکرد که تیایدا 140 ده‌وڵه‌ت به‌شدارییان تێدا کرد، هه‌روه‌ها یه‌کێتی سۆڤییه‌ت به هۆکاری سیاسی به‌شداری ئه‌م خله‌ی نه‌کرد، ئه‌م خوله رازاندنه‌وه‌یه‌کی بێوێنه و جوانی بۆ کرابوو، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی یارییه‌کان رۆناڵد ریگان سه‌رۆکی ئه‌وکاتی ئه‌مه‌ریکا کردییه‌وه، کۆمپانیایه‌کی ئه‌مه‌ریکی به بڕی 225 ملیۆن دۆلار مافی پیشاندانی یارییه‌کانی کڕیه‌وه تاکو له رێگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه یارییه‌کان په‌خش بکرێت.
ژماره‌ی وڵاته به‌شداربووه‌کان: 140 ده‌وڵه‌ت
ژماره‌ی وه‌رزشکاره‌کان: 6797 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری ئافره‌ت: 1567 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری پیاوان : 5230 وه‌رزشکار
ژماره‌ی یارییه وه‌رزشییه‌کان: 23 یاری
ژماره‌ی پێشبڕکێکان: 221 پێشبڕکێ
وڵاتی پاڵه‌وان: ئه‌مه‌ریکا
ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یه‌که‌می به‌شداربوو له به‌ده‌ستهێنانی مه‌دالیا:

خولی بیست و چواره‌می ئۆڵۆمپی سیئۆل– کۆریای باشور 1988:
لۆگۆ‌و مه‌دالیای ئۆڵۆمپی کۆریای باشور

کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م پاڵه‌وانێتییه:
بۆ دووه‌مین جار میوانداریکردنی یارییه‌کانی ئۆڵۆمپیات له کیشوه‌ری ئاسیا ئه‌نجامدرا پاش ئه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیات 1964 له تۆکیۆی پایته‌ختی یابان به‌ڕێوه‌چوو، له‌م خوله‌دا سێ رووداوی گرنگ روویاندا ئه‌وانیش: یه‌که‌میان کردنه ده‌ره‌وه‌ی وه‌رزشکاری ماراسۆنی ئه‌مه‌ریکی که‌مه‌دی جۆنسۆن به‌هۆی به‌کارهێنانی ماده‌ی وزه به‌خش، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی سۆڤییه‌ت پاش ئه‌وه‌ی له دوو خولی رابردوو له‌هه‌ر خوله‌و یه‌کێکیان به‌شداری نه‌ده‌کرد، سێیه‌میش به‌رده‌وام بوونی له‌به‌رچاوگرتنی رووداوی سیاسی له یارییه‌کانی ئۆڵۆمپیاتدا که کۆریای باکور به‌شداری تێدا نه‌کرد.
ژماره‌ی وڵاته به‌شداربووه‌کان : 159 ده‌وڵه‌ت
ژماره‌ی وه‌رزشکاره‌کان: 8465 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری ئافره‌ت: 2186 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری پیاوان: 6279 وه‌رزشکار
ژماره‌ی یارییه وه‌رزشییه‌کان: 25 یاری
ژماره‌ی پێشبڕکێکان: 237 پێشبڕکێ
وڵاتی پاڵه‌وان: یه‌کێتی سۆڤییه‌ت
ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یه‌که‌می به‌شداربوو له به‌ده‌ستهێنانی مه‌دالیا:

خولی بیست و پێنجه‌می ئۆڵۆمپی به‌رشه‌لۆنه – ئیسپانیا 1992:
لۆگۆ‌و مه‌دالیای ئۆڵۆمپی ئیسپانیا

کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م پاڵه‌وانێتییه:
ژماره‌یه‌کی زۆر له ده‌وڵه‌ته‌کان به‌شداری ئه‌م خوله‌یان کرد که 169 ده‌وڵه‌ت بوو، دوای ئه‌وه‌ی جیهان له رووی سیاسییه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبوو له‌وانه رووخانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و دابه‌شبوونی بۆ 15 وڵات هه‌روه‌ها یه‌کگرتنی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات، کۆتایی هێنان به ناکۆکی ره‌گه‌زپه‌رستی له باشوری ئه‌فه‌ریقا که چه‌ند ساڵێک بێبه‌شکرابوون له یارییه‌کان ئۆڵۆمپیات.
هه‌روه‌ها پاش 20 ساڵ به‌شداریکردنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ده‌وڵه‌ته‌کان بۆ یه‌که‌مین جار، پاشان 15 ی ته‌مموزی 1992 مه‌لیک خوان کارلۆسی یه‌که‌م ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی یارییه‌کانی ئۆڵۆمپیاتی 1992 ی کرده‌وه‌و 7 ی ئابی هه‌مان ساڵ کۆتایی به یارییه‌کانی ئۆڵۆمپیات هات.
ژماره‌ی وڵاته به‌شداربووه‌کان: 169 ده‌وڵه‌ت
ژماره‌ی وه‌رزشکاره‌کان: 9367 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری ئافره‌ت: 2708 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری پیاوان: 6659 وه‌رزشکار
ژماره‌ی یارییه وه‌رزشییه‌کان: 28 یاری
ژماره‌ی پێشبڕکێکان: 257 پێشبڕکێ
وڵاتی پاڵه‌وان: روسیا
ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یه‌که‌می به‌شداربوو له به‌ده‌ستهێنانی مه‌دالیا:

خولی بیست و شه‌شه‌می ئۆڵۆمپی: ئه‌تلانتا– ئه‌مه‌ریکا 1996
لۆگۆ‌و مه‌دالیای ئۆڵۆمپی ئه‌مه‌ریکا

کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م پاڵه‌وانێتییه:
ئه‌مه‌ریکا بۆ چواره‌مین جار میوانداری یارییه‌کانی ئۆڵۆمپیاتی کرد ئه‌ویش پاش سان لویس 1904، لۆس ئه‌نجلۆس 1932 ، 1984 ، پاشان ئه‌تلانتا 1996، هه‌روه‌ها له‌م خوله‌دا یادی 100 ساڵه‌ی دروستبوونی ئۆڵۆمپیات کرایه‌وه(ئۆڵۆمپی نوێ)، هه‌روه‌ها له پێش ده‌ستپێکردنی ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیات چه‌ند رووداوێکی تیرۆریستی روویاندا له‌وانه کوژرانی چه‌ند که‌سێک و برینداربوونی 110 که‌س، به‌ڵام یارییه‌کان به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ئه‌نجامدراو بیڵ کلینتۆن ئاهه‌نگی خوله‌که‌ی کرده‌وه.
ژماره‌ی وڵاته به‌شداربووه‌کان: 197 ده‌وڵه‌ت
ژماره‌ی وه‌رزشکاره‌کان: 10320 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری ئافره‌ت : 3523 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری پیاوان: 6797 وه‌رزشکار
ژماره‌ی یارییه وه‌رزشییه‌کان: 26 یاری
ژماره‌ی پێشبڕکێکان: 271 پێشبڕکێ
وڵاتی پاڵه‌وان: ئه‌مه‌ریکا
ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یه‌که‌می به‌شداربوو له به‌ده‌ستهێنانی مه‌دالیا:

خولی بیست و حه‌وته‌می ئۆڵۆمپی: سیدنی– ئوستورالیا 2000
لۆگۆ‌و مه‌دالیای ئۆڵۆمپی ئوستورالیا

کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م پاڵه‌وانێتییه:
ئوستورالیا بۆ دووه‌مین جار میوانداری یارییه‌کانی ئۆڵۆمپیاتی کرد پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1956 له ملبۆرن میوانداری یارییه‌کانی کرد، ئه‌م خوله‌ی ئۆڵۆمپی له 15 ی ئه‌یلول تاکو 1 / 10 / 2000 ی خایاند، ئه‌م خوله‌ی ئۆڵۆمپیات به گه‌وره‌ترین و باشترین خوله‌کانی ئۆڵۆمپی دێت له رووی رێکخستن و ئاماده‌کارییه‌وه که 2500 که‌سی ره‌سمی وه‌ک ئاماده‌کار و 50 هه‌زار که‌سیش وه‌ک خۆبه‌خش کاریان ده‌کرد بۆ رێکخستنی ئۆڵۆمۆپیاتی ئه‌م خوله، هه‌روه‌ها له سه‌جه‌م بواره‌کانی دیکه‌شدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو به نایاب پێناسه ده‌کرێت.
ژماره‌ی وڵاته به‌شداربووه‌کان: 199 ده‌وڵه‌ت
ژماره‌ی وه‌رزشکاره‌کان: 10651 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری ئافره‌ت: 4069 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری پیاوان: 6582 وه‌رزشکار
ژماره‌ی یارییه وه‌رزشییه‌کان :28 یاری
ژماره‌ی پێشبڕکێکان : 300 پێشبڕکێ
وڵاتی پاڵه‌وان: ئه‌مه‌ریکا
ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یه‌که‌می به‌شداربوو له به‌ده‌ستهێنانی مه‌دالیا:

خولی بیست و حه‌وته‌می ئۆڵۆمپی ئه‌سینا– یۆنان 2004 :
لۆگۆ‌و مه‌دالیای ئۆڵۆمپی یۆنان

کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م پاڵه‌وانێتییه:
بۆ جاری دووه‌م له مێژووی ئۆڵۆمپیاتی نوێ‌دا، ئۆڵۆمپیات گه‌ڕایه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی که له ساڵی 1896 سه‌ریهه‌ڵدا که یۆنانه، چه‌ند رووداوێکی تیرۆریستی له ساڵی 2001 له ئه‌مه‌ریکا و روودانی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک مه‌درید له ئازاری 2004 ، روودانی چه‌ند کارێکی تیرۆریستی له یۆنان پێش ده‌ستپێکردنی یارییه‌کانی ئۆڵۆمپیات به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بووه هۆی ترسی وه‌رزشکاره‌کان له به‌شداریکردن له یارییه‌کانی ئۆڵۆمپیات، به‌م هۆیانه‌وه نزیکه‌ی یه‌ک ملیار دۆلار ته‌رخانکرا بۆ پاراستنی وه‌رزشکاره‌کان و شوێنه‌کان له کاری تیرۆریستی، هه‌روه‌ها بڵاوکردنه‌وه‌ی 100هه‌زار پۆلیس له ئه‌سینا، دانانی 1000 کامێرای چاودێری، له‌گه‌ڵ چاودێرکردن له رێگه‌ی فرۆکه‌وه به پشتیوانی هاوپه‌یمانی باکوری ئه‌تڵه‌س، به‌م شێوه‌یه جگه له برینداربوونی وه‌رزشکارێکی به‌ڕازیلی دواتریش تاوانباره‌که‌یان ده‌ستگیر کرد، هیچ رووداوێکی تیرۆریستی رووینه‌دا له ماوه‌ی 15 رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌کاندا.
ژماره‌ی وڵاته به‌شداربووه‌کان: 200 ده‌وڵه‌ت
ژماره‌ی وه‌رزشکاره‌کان: 10625 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری ئافره‌ت: 4329 وه‌رزشکار
وه‌رزشکاری پیاوان: 6296 وه‌رزشکار
ژماره‌ی یارییه وه‌رزشییه‌کان: 28 یاری
ژماره‌ی پێشبڕکێکان: 301 پێشبڕکێ
وڵاتی پاڵه‌وان: ئه‌مه‌ریکا
ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یه‌که‌می به‌شداربوو له به‌ده‌ستهێنانی مه‌دالیا:
