فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

کۆبونەوەی‌ (4+1) بێ ئەنجام بو .. میکانیزمی‌ هەڵبژاردنی‌ سەرۆکی‌ هەرێم خرایەڕو

سەرۆکی‌ دیوانی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەگەڵ ئەوەی‌ جەخت لە پێویستی‌ ئەوە دەکاتەوە کە پێنج لایەنەکە لەسەر پرسی‌ سەرۆکایەتی‌ بگەنە بڕیار و دۆخەکە بەو شێوەیە نەمێنێتەوە، رایدەگەیەنیت؛ چەند بژاردەیەک بۆ میکانیزمی‌ دیاریکردنی‌ سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان خرانەڕو، بۆئەوەی‌ نوێنەری‌ لایەنەکان لەگەڵ حیزبەکانیان تا یەکشەممەی‌ داهاتو تاوتوێی‌ بکەن.

موچەی مانگانە دەدرێتە توشبوانی ئایدز

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران موچە بۆ (20) توشبوی نەخۆشی ئایدز لە هەرێم دەبڕدرێتەوە و مانگانە (500) هەزار دیناریان پێدەدرێت.