کەمال کەرکوکی: گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان خراپسازیە نەک چاکسازی

(سبه‌ی):
كه‌مال كه‌ركوكى، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌ خراپسازی ده‌زانێت و پێیوایه‌ گەڕانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا بڕیاری ژماره‌ (2) ده‌رچو كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كاتەوە بۆ په‌رله‌مان.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی، كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: پڕۆژە یاسای دەستور حەوت ساڵی خایاند تاوەکو ئامادەکرا و ئەوکەسانە کە دانرابون بەوردی کاریان لەسەری کرد، بۆ ئەوەی لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستان بێت و پێنج ھەزار تێبینی خەڵکی کوردستان و ئەکادیمی و خەڵکی رۆشنبیری بۆ ھات و سودی لێوەرگیرا و (36) لایەنی سیاسی ئاینی و نەتەوەی ناو ھەرێمی کوردستان لەسەری کۆک بون و چەپڵەیان بۆلێدا و (96) ئەندامی پەرلەمان لەکۆی (97) ئەندام دەنگیان پێدا، گەرانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە و پێچەوانەی پرۆسەی دیموکراسیە و دژی بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە بۆیە ناکرێ بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان.
كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ دەکرێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو لایەنانەی تێبینیان لەسەری ھەیە دابنیشن و کۆکبن لەسەر ئەو بابەتانەی دەیانەوێت ھەموار بکرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی ریفراندۆمی لەبارەوە دەکرێت و دەبێتە دەستور دواتر دەکرێت ھەموار بکرێتەوە بەو ئالیەتەی لەناو دەستور ھەیە.
به‌وته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی :"گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، بەڵکو خراپ سازیە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆژەیە مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بکرێت و خەڵکی کوردستان پێویستە ببێتە خاوەن دەستوری خۆی و یاساکانی ئێمە لەدەستور سەرچاوە بگرێت".
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی (17/3/2011) ی‌ په‌رله‌مانی کوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت بو به‌ به‌رده‌وامبون له‌ سه‌ر خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت، كه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (17)  له‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ (2011)، (بڕیاره‌17 خاڵیه‌كه‌) پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون و گوێگرتن له‌ داخوازیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ ده‌نگی‌ (104) په‌رله‌مانتار بڕیاری‌ ژماره‌ (2) په‌سه‌ندكراو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌"بڕیاری‌ ژماره‌ (2)" ناساندی‌، به‌ڵام له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌ر یاسا و بڕیارێكی‌ دیكه‌ ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ و هاوپێچه‌كانی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوبكرێته‌وه‌‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌رزو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رنگوم كرا.


 بڕیاری‌ ژماره‌ (2) ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان..

یه‌كه‌م: لیژنه‌ی‌ كاتی‌ كه‌ به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ (1) له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ كاره‌كانی‌ و داخوازی‌ خۆپیشانده‌رانیان گه‌یاندوته‌ په‌رله‌مان و راپۆرتیان ئاماده‌كردوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌كیان وه‌ك لیژنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌ (17) خاڵیكه‌ له‌ ئه‌ستۆ نیه‌ و ئه‌رك و كاریان كۆتایی‌ پێهاتوه‌.
دوه‌م: لیژنه‌ی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ به‌شداری‌ فراكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت له‌ ماوه‌ی‌ (3) رۆژدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان و پسپۆران، وه‌ك میكانیزمێك بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و به‌دواداچونی‌ و جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست رۆژدا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌ ته‌وافقی‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌مو ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌هه‌ندی‌ نیشتیمانیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت خاڵه‌كانی‌ (16،11،8،5،4،2،1) له‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان:
1- چاو پیاخشاندنه‌وه‌ به‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا به‌ مه‌به‌ستی‌ داڕشتنی‌ ده‌ستورێكی‌ هاوچه‌رخی‌ دیموكرات كه‌ تێیدا گشت مافه‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌ و یاسایه‌كانی‌ هاونیشتیمانیان به‌ره‌سمی‌ ناسرابن و ده‌سه‌ته‌ڵاته‌كان به‌ ئاشكرا جیاكرابنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ میكانیزمی‌ شیاو بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ لاقه‌كردنێكی‌ ده‌سه‌ڵات. هه‌مواری‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێ‌.
2- داڕشتنی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌ بۆ دابینكردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دادوری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا.
3- جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت به‌ جۆرێك كه‌ ئیدی‌ حكومه‌ت نه‌بێته‌ ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبی‌ سیایه‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار بێت له‌ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانی‌ ئه‌م وڵاته‌.
4- هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حیزب وه‌ رێگرتن له‌وه‌ی‌ حیزب خاوه‌نی‌ هێزی‌ چه‌كدار و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ و سیخۆری‌ بێت و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی‌ دام و ده‌زگاو باره‌گای‌ حزبی‌ نه‌مێنێ‌ و ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ماڵی‌ ئاسایی‌ هاوڵاتیان سه‌لامه‌تیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆوه‌ بپاریزرێ‌.
5- سپاردنی‌ وه‌زراتی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ئاسایش و پۆلیس به‌ كه‌سانی‌ پسپۆر و بێلایه‌ن و به‌ كرده‌وه‌ حیزبایه‌تی‌ له‌و ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
6- كۆتایی‌ هێنان به‌م  مۆدێله‌ له‌ حیزب كه‌ تێیدا كۆی‌ كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و به‌ ناوی‌ هه‌موانه‌وه‌ بڕیارده‌دات وه‌ گۆڕینی‌ بۆ حیزبی‌ ده‌نگده‌ر كه‌ پشت به‌ خستنه‌ڕوی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ به‌رده‌م هاونیشتیمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان وه‌رنادات.
7- تێنه‌په‌ڕاندنی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر هاونیشتیمانیان له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر نه‌كردبێت و سه‌رنجه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8- گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه‌ گشتی و تایبه‌تیانه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ سه‌ردا گیرابێت یاخود به‌ نرخی‌ ره‌مزی‌ فرۆشرابن به‌ كه‌س و لایه‌نی‌ دی‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای‌ فرۆشتن و به‌ كرێدانی‌ موڵك و ماڵی‌ ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ساڵی‌ 1986.
9- به‌ كارهێنانی‌ سامان و بودجه‌ی‌ كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ راسته‌قینه‌.
10- لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ حیزبه‌كان و لێپرسراوانی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ نا یاسایی‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، وه‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ ئه‌مه‌ت له‌ كوێوه‌ هێناوه‌ (من این لك هژا).
11- خستنه‌ڕوی‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كانی‌ كوردستان بۆ رای‌ گشتی‌ به‌ داهاته‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌وت و غاز، وه‌ ئاشكراكردنی‌ حسابه‌ حكومیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ناوه‌و ده‌روه‌ی‌ وڵات.
12- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ خانه‌نیشینكردنی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ كه‌ به‌ پله‌كانی‌ خزمه‌ت و ساڵی‌ كاركردندا تێنه‌په‌ڕیون، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی‌ (50%).
13- دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاسا وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان، وه‌ سپاردنی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌ كه‌سانی‌ بێلایه‌ن كه‌ دیاری‌ كرابن له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ لێهاتویی‌.
14- رێزگرتن له‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، داراییه‌كان، زانكۆكان، پاراستنیان له‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌.
15- بڕینی‌ هه‌ر مینحه‌یه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی‌ گشتی‌ بێت بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبی‌ و نا ره‌سمیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانیان.
16- هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ خۆپیشاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ده‌رچواندنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ربێت بۆ داخوازیه‌كانی‌ رای‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
17- باشكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ رچاوكردنی‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ شایسته‌ به‌ مرۆڤ.
18- ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بیسه‌رو شوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانی‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، وه‌ قه‌ربوكردنه‌وه‌یان له‌ داهاتی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ دیار نه‌مانیان.
19- كار كردن به‌ راپۆره‌ته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و ئاشكرا كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنیان، ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سزادانی‌ گه‌نده‌ڵكاران.
20- دابینكردنی‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و بێكاری‌ بۆ هه‌موان.
21- ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ جیاكاری‌ جه‌نده‌ری‌ و بۆ بنه‌بڕكردنی‌ هه‌ر توندو تیژیه‌ك دژ به‌ ئافره‌تان.
سێیه‌م: وه‌ڵام دانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان.
A. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (1) له‌ ته‌وه‌ری‌ دوه‌م (دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌) بڕیاری‌ له‌ سه‌ر دراوه‌.
B. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ (10،9،8،7،6،4،2) له‌ دواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران:
أ. ده‌ستبه‌جێ‌ بارودۆخی‌ شارو شارۆچكه‌كان له‌ هه‌مو لاوه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ نه‌مێنێت. (لیژنه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان به‌رپرسه‌ له‌ به‌دوداچونی‌ ئه‌م خاڵه‌).
ب. پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ (23/2/2011). واته‌ (بڕیاره‌ 17 خاڵیه‌كه‌).
ج. بانگهێشتكردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ روداوه‌كانی‌ (17/2) و دواتر پێش هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ بۆ لیژنه‌ی‌ ناوخۆو لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕوبه‌ڕو كردنه‌وه‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانیان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خۆپێشاندانه‌كان ڕویداوه‌.
د. راسته‌وخۆ پاش ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن بۆ پابه‌ندكردنیان به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و رونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌.
ه. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (9) حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ‌ كه‌ له‌ (10) رۆژ زیاتر نه‌بێ‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باره‌گا حیزبیه‌كان.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان:
1- دان پێدانان به‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵك و به‌شدارپێكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ پرۆسه‌ی‌ بریاردان له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2- رێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی‌ باری‌ نا ئاسایی‌ به‌ سه‌ر هه‌ر  شارو شارۆچكه‌یه‌كدا له‌ وانه‌ بۆ نمونه‌ دابڕاندن و ئابلوقه‌دانی‌ شارێك یان به‌ سه‌ر بازگه‌ كردنی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان.
3- راگه‌یاندنی‌ ره‌سمی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی‌ گشت دواكاریه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنیان.
4- دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و  بۆ كۆبه‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی‌ دیاركردنی‌ میكانیزمی‌ گونجاو وه‌ دیاركردنی‌ واده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كان.
5- ئازادكردنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌شداربوان و رێكخه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران.
6- دادگایی‌ كردنی‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ شه‌هیدكردن و برینداركردنی‌ خۆپیشانده‌ران و خستنه‌ڕوی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆلێنه‌وه‌كانی‌ دادگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا.
7- گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ بۆمه‌به‌ستی‌ گوشار خستنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران یاخود ترساندنیان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شاره‌كان جوڵێندراون.
8- ده‌ست به‌جێ‌ بانگهێشت كردنی‌ وه‌زیرانی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ لیپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان له‌ باره‌ی‌ پێشێلكردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌ك له‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌ره‌و شاره‌كان جوڵاندوه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.
9- لابردنی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كان له‌ ناوه‌ندی‌ شارو شارۆچكه‌كاندا گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان.
11- دڵنیایی‌ كردنی‌ هاونیشتیمانیان له‌وه‌ی‌ كه‌ چیدی‌ وه‌ هه‌میشه‌ هیچ هێزێكی‌ نیشتیمانی‌ و حكومی‌ كوردی‌ سوپا و هێزی‌ چه‌كدار نابه‌نه‌ سه‌ر هیچ شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان و سه‌ر هیچ هێزێكی‌ ركابه‌رو نه‌یاری‌ هێزه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی‌ كوردستان.
12- به‌ڕه‌سمی‌ پۆزش هێنانه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و راگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكیان به‌ "ئاژاوه‌ گێڕ" ناو بردوه‌، به‌ ئۆپۆزسۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، وه‌ به‌ ره‌سمی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌ت: په‌رله‌مان له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواداچونی‌ حكومه‌ت ده‌ست پێ‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران.
پێنجه‌م: دانانی‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ گه‌ڵ یاسا و دیموكراتیه‌ت و كاری‌ دامه‌زراوه‌ییدا گونجاون.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان داوا بكات له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دادگاكانی‌ هه‌رێم بكات و پێداویستی شاره‌كان بۆ داده‌وه‌ر پڕبكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ (17/2/2011) و رۆژانی‌ دواتر.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ باڵا كه‌ به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكهێنراوه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ گه‌ڵ ته‌واو بونیاندا بڵاوبكاته‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌.
هه‌شته‌م: ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ خۆپیشانده‌رانن به‌ تایبه‌ت: پرۆژه‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ راژه‌، بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌، گرنگی‌ دان به‌ گه‌نجان، بودجه‌ی‌ پارته‌ سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزان، رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كان، خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، داواكاری‌ گشتی‌، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ حیزبی‌ له‌ ناو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ....تد، بخرێته‌ ئه‌و له‌ویه‌تی‌ كارنامه‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
نۆیه‌م: له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ په‌سه‌ندكردنیه‌وه‌ (17/3/2011) و له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


05/03/2013 بینین: 886
 
زیاتر
چه‌نده‌ها به‌رپرسی یه‌كێتی به‌ ساخته‌ خۆیان كردوه‌ به‌ ئاواره‌ی‌ ئێران بۆ قه‌ره‌بو
به‌پێی‌ چه‌ند به‌لگه‌نامه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت كه‌ ده‌ست KNN كه‌وتوه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ یه‌كێتی‌ له‌ قه‌ره‌بوی‌ ئاواره‌كانی‌ ئێراندا فێڵی‌ له‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ژاری‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كردوه‌و ناوی‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ حیزبی‌ پێش ناوی‌ 50 هاوڵاتی‌ هه‌ژار خستوه‌...
بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ به‌رده‌م مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی گۆڕان (به‌ وێنه‌)
...
پارتی: یه‌كێتی دێنه‌ ناو حكومه‌ت
پارتی‌ دیموكراتی كوردستان ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی به‌شداری‌ له‌ حكومه‌تدا ده‌كات و هۆشداریشی ده‌داتێ به‌شداریكردنی نه‌خاته‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌....
قەڵادزێ؛ له‌ یادی بۆردومانی شاره‌كه‌، سبه‌ینێ‌ گۆڕان بانگه‌شه‌ راده‌گرێت
بڕیارە سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ وەک رێزگرتنێک لە بۆردومانەکەی ساڵی ١٩٧٤، پشوی فەرمی بێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی قەزاکەو له‌لای خ...
كردنه‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ بانگه‌شه‌ بۆ لیستی‌ 234 له‌ گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌
به‌مه‌به‌ستی‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ لیستی‌ (234)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌شاری‌ كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی‌ شۆڕیجه‌ بنكه‌ی‌ بانگه‌شه‌ ل...
بۆ كوردانی‌ فینلاند؛ له‌ هێلسینكی ده‌نگ نادرێت
دوێنێ‌ كۆمسیۆن به‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ عێراقی راگه‌یاندبو كه‌ له‌ شاری‌ هێلسینكی و له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی‌ عێراق، سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان ده‌توان...
كه‌ركوك؛ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ بۆ لیستی‌ 234ی‌ گۆڕان (به‌ وێنه‌)
به‌ مه‌به‌ستی‌ بانگه‌شه‌كردن و به‌ده‌ستهێنانی‌ پاڵپشتی‌ هاوڵاتیانی‌ كه‌ركوك بۆ لیستی‌ (234)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ ئ...
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان: ئاڵوگۆڕكردنی‌ ناوی‌ كارمه‌ندانی‌ كۆمسیۆن له‌كه‌ركوك نایاساییه‌ و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین
ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ كۆمسیۆن كه‌ ناویان بۆ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ شاری‌ كه‌ركوك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناوه‌كانیان لابراوه‌، گردبونه‌وه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا، به‌رپرسی‌ ژوری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش له‌وشاره‌ رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌ستكا...
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵای یه‌كێتی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ گۆڕان ‌و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵای یەکێتی‌ له‌ باڵه‌ جیاوازه‌كان داوای‌ لێبوردن له‌ دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، سه‌رۆكی‌ لیستی‌ گۆڕان ده‌كه‌ن و پیرۆزباییشی‌ لێده‌كه‌ن وه‌ك پارێزگاری‌ داهاتوی‌ سلێمانی‌ ....
به‌وێنه‌؛ كردنه‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ لیسته‌كانی (78) و (234)ی گۆڕان له‌ كانی‌ پانكه‌ی شاره‌زور
...
گۆڕانخوازانی فینله‌ندا كه‌رنه‌ڤاڵێكیان بۆ پشتیوانی لیسته‌كانی (78) و (234)ی گۆڕان ساز کرد
بۆ پشتیوانیکردن له‌ لیستی ژماره‌ (234) بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و لیستی ژماره‌ (78)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم، رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ شاری هێلسینکی پایته‌خت گۆڕانخوازانی فینله‌ندا كه‌رنه‌ڤاڵێكی‌ جه‌ماوه‌ریا...
بانگەوازێك بۆ رەوه‌ندی کوردی لە هانۆڤەر و دەوروبەری
بازنه‌ی هانۆڤه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگاداری ره‌وه‌ندی كوردی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق پاسیان دابینكردوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بۆ به‌رلین....
كه‌ركوك؛ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ی نێوان جوتحیزبه‌كه‌ قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ تائێستا (21) كه‌س بریندار بون
له‌ گه‌ڕه‌كی‌ شۆراوی‌ كه‌ركوك شه‌ڕ ده‌كه‌وێته‌ نێوان لایه‌نگرانی‌ (یه‌كێتی‌ وپارتی‌)ه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ منداڵێك بریندار ده‌بێت و ته‌نها له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌شدا له‌ كه‌ركوك (21) كه‌س برینداربون....
به‌وێنه‌؛ بانگه‌شه‌ی لیستی (234)ی گۆڕان له‌ پردێ
به‌ئاماده‌بونی‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ڵسوڕاون و گۆڕانخوازنی‌ سنوری‌ شارۆچكه‌ی‌ پردێی‌ سه‌ر به‌ كه‌ركوك بنكه‌ی‌ بانگه‌شه‌ بۆ لیستی‌ (234)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرایه‌وه‌و گۆڕانخوازانی‌ سنوره‌كه‌ش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بنكه‌یه‌ گڕو...
یەکێتی خوی پێوەگرتوە و پێی تەرک ناکرێت.. پیشمه‌رگه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردن دەباتە قەرەهەنجیر
پێشێلکارییەکانی یەکێتی بەردەوامی هەیە و لە قەزای خورماتو، پێشمەرگەکانی سەر بە هێزەکانی (٧٠) ناچاردەکات بە ئۆتۆمۆبێلی خۆیان و بە لۆگۆی ئەو حیزبەوە بۆ بەشداری لە ئاهەنگی هەڵبژاردن بچنە ناحیه‌ی قەرەهەنجیر....
به‌وێنه‌؛ سێیه‌م ساڵیادی دوا شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كانی (١٧)ی شوبات كرایه‌وه‌
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گۆڕستانی شەکرەکە لەسلێمانی سێهەمین ساڵڕۆژی شەهیدكردنی هەردی فاروق دوا شەهیدی خۆپیشاندانەکانی (١٧) شوبات و رۆژانی دوایی بەڕێوەچو، باوکی شەهید بیلالیش رایدەگەیەنێت: بەدەنگتان تۆڵەیان لێبکەنەوە....
رێكخراوی‌ سه‌رده‌شت عوسمان: پارتی‌ به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی‌ رۆژنامه‌نوس كامه‌ران محه‌مه‌د له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئاسایشه‌كه‌
رێكخراوی‌ سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داكۆكی‌ له‌ ئازادی‌، به‌رپرسیارێتی‌ سه‌لامه‌تی‌ گیانی‌ ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ پارتی‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشێكه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكراوه‌....
گۆڕان: لەهەمو دامەزراوەكانی حكومەتدا پشكمان دەبێت و بە (CV) پۆسته‌کان پڕده‌کەینه‌وه‌
رێکخەری ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، لە هەمو دامەزراوەكانی حكومەتدا بەپێی ئیستیحقاقی خۆیان پشكیان دەبێت و بە (CV)ش پۆسته‌کانیان لەحکومەتدا پڕدەکەنەوە. دەشڵێت: توانیمان رێز بۆ دەنگی هاوڵاتیان بگێڕینەوەو بیكەینە پێوەر بۆ دروستكرد...
له‌رۆژی ده‌نگداندا چۆن ده‌نگ به‌ لیستی (78)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ده‌یت لە سلێمانی
رۆژی (30)ی نیسان له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت....
واده‌ی‌ ده‌نگدانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات له‌ حه‌وتی‌ به‌یانی‌ بۆ حه‌وتی‌ ئێواره‌ ده‌بێت
كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات دیاری‌ كرد و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌و شوێنانه‌ی‌ په‌نابه‌ری‌ عێراقی‌ لێیه‌ له‌ رۆژی‌ ده‌نگداندا له‌ بۆ ماوه‌ی‌ (12) سه‌عات ده‌بێت له‌ حه‌وتی‌ به‌یانیه‌وه‌ بۆ حه...
چۆمان؛ مین هاوڵاتیه‌كی دیکە دەکاتە قوربانی
له‌كاتی چونی دابینكردنی ژیانی له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی کنگره‌وه‌، هاوڵاتیه‌كی ناحیه‌ی (بیجیلی) له‌ کوێستانەکانی باڵەکایەتی، مین پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه‌ و به‌ قورسی بریندار ده‌بێت....
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
چه‌نده‌ها به‌رپرسی یه‌كێتی به‌ ساخته‌ خۆیان كردوه‌ به‌ ئاواره‌ی‌ ئێران بۆ قه‌ره‌بو
بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ به‌رده‌م مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی گۆڕان (به‌ وێنه‌)
پارتی: یه‌كێتی دێنه‌ ناو حكومه‌ت
قەڵادزێ؛ له‌ یادی بۆردومانی شاره‌كه‌، سبه‌ینێ‌ گۆڕان بانگه‌شه‌ راده‌گرێت
كردنه‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ بانگه‌شه‌ بۆ لیستی‌ 234 له‌ گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌
بۆ كوردانی‌ فینلاند؛ له‌ هێلسینكی ده‌نگ نادرێت
كه‌ركوك؛ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ بۆ لیستی‌ 234ی‌ گۆڕان (به‌ وێنه‌)
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان: ئاڵوگۆڕكردنی‌ ناوی‌ كارمه‌ندانی‌ كۆمسیۆن له‌كه‌ركوك نایاساییه‌ و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ باڵای یه‌كێتی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ گۆڕان ‌و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌كه‌ن
به‌وێنه‌؛ كردنه‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ لیسته‌كانی (78) و (234)ی گۆڕان له‌ كانی‌ پانكه‌ی شاره‌زور
گۆڕانخوازانی فینله‌ندا كه‌رنه‌ڤاڵێكیان بۆ پشتیوانی لیسته‌كانی (78) و (234)ی گۆڕان ساز کرد
بانگەوازێك بۆ رەوه‌ندی کوردی لە هانۆڤەر و دەوروبەری
كه‌ركوك؛ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ی نێوان جوتحیزبه‌كه‌ قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ تائێستا (21) كه‌س بریندار بون
به‌وێنه‌؛ بانگه‌شه‌ی لیستی (234)ی گۆڕان له‌ پردێ
یەکێتی خوی پێوەگرتوە و پێی تەرک ناکرێت.. پیشمه‌رگه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردن دەباتە قەرەهەنجیر
به‌وێنه‌؛ سێیه‌م ساڵیادی دوا شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كانی (١٧)ی شوبات كرایه‌وه‌
رێكخراوی‌ سه‌رده‌شت عوسمان: پارتی‌ به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی‌ رۆژنامه‌نوس كامه‌ران محه‌مه‌د له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئاسایشه‌كه‌
گۆڕان: لەهەمو دامەزراوەكانی حكومەتدا پشكمان دەبێت و بە (CV) پۆسته‌کان پڕده‌کەینه‌وه‌
له‌رۆژی ده‌نگداندا چۆن ده‌نگ به‌ لیستی (78)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ده‌یت لە سلێمانی
واده‌ی‌ ده‌نگدانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات له‌ حه‌وتی‌ به‌یانی‌ بۆ حه‌وتی‌ ئێواره‌ ده‌بێت
چۆمان؛ مین هاوڵاتیه‌كی دیکە دەکاتە قوربانی
دەنگەکانی پارتی و یەکێتی لە پایتەخت رو لە داکشانە ... ... ... لە هەشت ساڵدا (31%) كه‌میكردوه‌
سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت
دو مانگه‌ موچەیان وەرنەگرتوە و یەکێتی داوای‌ ده‌نگیان لێده‌كات
دهۆک؛ بانگەشەکارێکی دیکەی گۆڕان گیانی لەدەستدا
لە ئەمەریکاش دەسەڵات دەیەوێت فێڵ و تەزویر بکات
رووداو: هێرۆ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ كۆبوه‌وه‌
ئاگاداریەک بۆ گۆڕانخوازانی یۆتۆبەری
هه‌ولێر؛ كه‌شتیه‌كەی‌ (مام جه‌بار) لە بانگەشە بەردەوامە...(وێنە)
گۆڕان ئاوا كێشه‌ی‌ بێكاری‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات
نەرویژ؛ بۆ پشتیوانی لیستی (234) ی گۆڕان ئاهەنگێکی خێزانی سازدەکرێت
بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر.. گۆشه‌یه‌كی تری تاریك له‌ خه‌رجكردنی پاره‌ی گشتی
بەوێنە.. کردنەوەی بنکەی بانگەشەی ناحیەی سمێلان لە قەزای چۆمان
پارتی‌: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ رێککەوتوین
چاوه‌ڕوانی‌ ئاپاچی‌ ده‌كات .. عێراق 14 ملیۆن موشه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت
تورکیا خەریکە توانای عەمبارکردنی نەوتی هەرێمی نامێنێت
سلێمان به‌گ؛ له‌ هێرشێكی‌ چه‌كداریدا (7) پۆلیس ده‌بنه‌ قوربانی‌
گۆڕان له‌ هه‌ولێر به‌مشێوه‌یه‌ روبه‌ڕوی‌ گه‌نده‌ڵی‌ دەبێتەوە
پێشێلكاری‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ناو هێزێكی پێشمه‌رگه‌دا (به‌وێنه‌)
بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ گۆڕانخوازانی پێنجوێن بۆ لیسته‌كانی‌ 234 و 78ی‌ گۆڕان
به‌ وێنه‌؛ جۆش و خرۆشی گۆڕانخوازان له‌ به‌رده‌م مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی گۆڕان
بزانه‌ داهاتی‌ ئه‌م مه‌رزانه‌ چه‌نده‌و به‌رپرسانی هه‌رێم-يش چه‌ندی‌ ده‌به‌ن
مژده‌ بۆ گۆڕانخوازانی فینلاندا
بۆ كوردستانیانی شاری‌ ئۆربیرۆی‌ سوید
كه‌ركوك؛ یه‌كێتی‌ نزیكه‌ی‌ 80 كه‌س له‌ وێستگه‌كانی‌ كۆمسیۆن دورده‌خاته‌وه‌