کەمال کەرکوکی: گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان خراپسازیە نەک چاکسازی

(سبه‌ی):
كه‌مال كه‌ركوكى، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌ خراپسازی ده‌زانێت و پێیوایه‌ گەڕانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا بڕیاری ژماره‌ (2) ده‌رچو كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كاتەوە بۆ په‌رله‌مان.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی، كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: پڕۆژە یاسای دەستور حەوت ساڵی خایاند تاوەکو ئامادەکرا و ئەوکەسانە کە دانرابون بەوردی کاریان لەسەری کرد، بۆ ئەوەی لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستان بێت و پێنج ھەزار تێبینی خەڵکی کوردستان و ئەکادیمی و خەڵکی رۆشنبیری بۆ ھات و سودی لێوەرگیرا و (36) لایەنی سیاسی ئاینی و نەتەوەی ناو ھەرێمی کوردستان لەسەری کۆک بون و چەپڵەیان بۆلێدا و (96) ئەندامی پەرلەمان لەکۆی (97) ئەندام دەنگیان پێدا، گەرانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە و پێچەوانەی پرۆسەی دیموکراسیە و دژی بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە بۆیە ناکرێ بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان.
كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ دەکرێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو لایەنانەی تێبینیان لەسەری ھەیە دابنیشن و کۆکبن لەسەر ئەو بابەتانەی دەیانەوێت ھەموار بکرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی ریفراندۆمی لەبارەوە دەکرێت و دەبێتە دەستور دواتر دەکرێت ھەموار بکرێتەوە بەو ئالیەتەی لەناو دەستور ھەیە.
به‌وته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی :"گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، بەڵکو خراپ سازیە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆژەیە مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بکرێت و خەڵکی کوردستان پێویستە ببێتە خاوەن دەستوری خۆی و یاساکانی ئێمە لەدەستور سەرچاوە بگرێت".
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی (17/3/2011) ی‌ په‌رله‌مانی کوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت بو به‌ به‌رده‌وامبون له‌ سه‌ر خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت، كه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (17)  له‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ (2011)، (بڕیاره‌17 خاڵیه‌كه‌) پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون و گوێگرتن له‌ داخوازیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ ده‌نگی‌ (104) په‌رله‌مانتار بڕیاری‌ ژماره‌ (2) په‌سه‌ندكراو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌"بڕیاری‌ ژماره‌ (2)" ناساندی‌، به‌ڵام له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌ر یاسا و بڕیارێكی‌ دیكه‌ ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ و هاوپێچه‌كانی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوبكرێته‌وه‌‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌رزو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رنگوم كرا.


 بڕیاری‌ ژماره‌ (2) ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان..

یه‌كه‌م: لیژنه‌ی‌ كاتی‌ كه‌ به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ (1) له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ كاره‌كانی‌ و داخوازی‌ خۆپیشانده‌رانیان گه‌یاندوته‌ په‌رله‌مان و راپۆرتیان ئاماده‌كردوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌كیان وه‌ك لیژنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌ (17) خاڵیكه‌ له‌ ئه‌ستۆ نیه‌ و ئه‌رك و كاریان كۆتایی‌ پێهاتوه‌.
دوه‌م: لیژنه‌ی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ به‌شداری‌ فراكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت له‌ ماوه‌ی‌ (3) رۆژدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان و پسپۆران، وه‌ك میكانیزمێك بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و به‌دواداچونی‌ و جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست رۆژدا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌ ته‌وافقی‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌مو ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌هه‌ندی‌ نیشتیمانیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت خاڵه‌كانی‌ (16،11،8،5،4،2،1) له‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان:
1- چاو پیاخشاندنه‌وه‌ به‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا به‌ مه‌به‌ستی‌ داڕشتنی‌ ده‌ستورێكی‌ هاوچه‌رخی‌ دیموكرات كه‌ تێیدا گشت مافه‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌ و یاسایه‌كانی‌ هاونیشتیمانیان به‌ره‌سمی‌ ناسرابن و ده‌سه‌ته‌ڵاته‌كان به‌ ئاشكرا جیاكرابنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ میكانیزمی‌ شیاو بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ لاقه‌كردنێكی‌ ده‌سه‌ڵات. هه‌مواری‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێ‌.
2- داڕشتنی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌ بۆ دابینكردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دادوری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا.
3- جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت به‌ جۆرێك كه‌ ئیدی‌ حكومه‌ت نه‌بێته‌ ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبی‌ سیایه‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار بێت له‌ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانی‌ ئه‌م وڵاته‌.
4- هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حیزب وه‌ رێگرتن له‌وه‌ی‌ حیزب خاوه‌نی‌ هێزی‌ چه‌كدار و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ و سیخۆری‌ بێت و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی‌ دام و ده‌زگاو باره‌گای‌ حزبی‌ نه‌مێنێ‌ و ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ماڵی‌ ئاسایی‌ هاوڵاتیان سه‌لامه‌تیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆوه‌ بپاریزرێ‌.
5- سپاردنی‌ وه‌زراتی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ئاسایش و پۆلیس به‌ كه‌سانی‌ پسپۆر و بێلایه‌ن و به‌ كرده‌وه‌ حیزبایه‌تی‌ له‌و ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
6- كۆتایی‌ هێنان به‌م  مۆدێله‌ له‌ حیزب كه‌ تێیدا كۆی‌ كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و به‌ ناوی‌ هه‌موانه‌وه‌ بڕیارده‌دات وه‌ گۆڕینی‌ بۆ حیزبی‌ ده‌نگده‌ر كه‌ پشت به‌ خستنه‌ڕوی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ به‌رده‌م هاونیشتیمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان وه‌رنادات.
7- تێنه‌په‌ڕاندنی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر هاونیشتیمانیان له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر نه‌كردبێت و سه‌رنجه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8- گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه‌ گشتی و تایبه‌تیانه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ سه‌ردا گیرابێت یاخود به‌ نرخی‌ ره‌مزی‌ فرۆشرابن به‌ كه‌س و لایه‌نی‌ دی‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای‌ فرۆشتن و به‌ كرێدانی‌ موڵك و ماڵی‌ ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ساڵی‌ 1986.
9- به‌ كارهێنانی‌ سامان و بودجه‌ی‌ كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ راسته‌قینه‌.
10- لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ حیزبه‌كان و لێپرسراوانی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ نا یاسایی‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، وه‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ ئه‌مه‌ت له‌ كوێوه‌ هێناوه‌ (من این لك هژا).
11- خستنه‌ڕوی‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كانی‌ كوردستان بۆ رای‌ گشتی‌ به‌ داهاته‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌وت و غاز، وه‌ ئاشكراكردنی‌ حسابه‌ حكومیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ناوه‌و ده‌روه‌ی‌ وڵات.
12- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ خانه‌نیشینكردنی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ كه‌ به‌ پله‌كانی‌ خزمه‌ت و ساڵی‌ كاركردندا تێنه‌په‌ڕیون، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی‌ (50%).
13- دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاسا وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان، وه‌ سپاردنی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌ كه‌سانی‌ بێلایه‌ن كه‌ دیاری‌ كرابن له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ لێهاتویی‌.
14- رێزگرتن له‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، داراییه‌كان، زانكۆكان، پاراستنیان له‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌.
15- بڕینی‌ هه‌ر مینحه‌یه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی‌ گشتی‌ بێت بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبی‌ و نا ره‌سمیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانیان.
16- هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ خۆپیشاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ده‌رچواندنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ربێت بۆ داخوازیه‌كانی‌ رای‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
17- باشكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ رچاوكردنی‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ شایسته‌ به‌ مرۆڤ.
18- ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بیسه‌رو شوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانی‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، وه‌ قه‌ربوكردنه‌وه‌یان له‌ داهاتی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ دیار نه‌مانیان.
19- كار كردن به‌ راپۆره‌ته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و ئاشكرا كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنیان، ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سزادانی‌ گه‌نده‌ڵكاران.
20- دابینكردنی‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و بێكاری‌ بۆ هه‌موان.
21- ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ جیاكاری‌ جه‌نده‌ری‌ و بۆ بنه‌بڕكردنی‌ هه‌ر توندو تیژیه‌ك دژ به‌ ئافره‌تان.
سێیه‌م: وه‌ڵام دانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان.
A. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (1) له‌ ته‌وه‌ری‌ دوه‌م (دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌) بڕیاری‌ له‌ سه‌ر دراوه‌.
B. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ (10،9،8،7،6،4،2) له‌ دواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران:
أ. ده‌ستبه‌جێ‌ بارودۆخی‌ شارو شارۆچكه‌كان له‌ هه‌مو لاوه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ نه‌مێنێت. (لیژنه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان به‌رپرسه‌ له‌ به‌دوداچونی‌ ئه‌م خاڵه‌).
ب. پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ (23/2/2011). واته‌ (بڕیاره‌ 17 خاڵیه‌كه‌).
ج. بانگهێشتكردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ روداوه‌كانی‌ (17/2) و دواتر پێش هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ بۆ لیژنه‌ی‌ ناوخۆو لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕوبه‌ڕو كردنه‌وه‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانیان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خۆپێشاندانه‌كان ڕویداوه‌.
د. راسته‌وخۆ پاش ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن بۆ پابه‌ندكردنیان به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و رونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌.
ه. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (9) حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ‌ كه‌ له‌ (10) رۆژ زیاتر نه‌بێ‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باره‌گا حیزبیه‌كان.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان:
1- دان پێدانان به‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵك و به‌شدارپێكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ پرۆسه‌ی‌ بریاردان له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2- رێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی‌ باری‌ نا ئاسایی‌ به‌ سه‌ر هه‌ر  شارو شارۆچكه‌یه‌كدا له‌ وانه‌ بۆ نمونه‌ دابڕاندن و ئابلوقه‌دانی‌ شارێك یان به‌ سه‌ر بازگه‌ كردنی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان.
3- راگه‌یاندنی‌ ره‌سمی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی‌ گشت دواكاریه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنیان.
4- دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و  بۆ كۆبه‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی‌ دیاركردنی‌ میكانیزمی‌ گونجاو وه‌ دیاركردنی‌ واده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كان.
5- ئازادكردنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌شداربوان و رێكخه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران.
6- دادگایی‌ كردنی‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ شه‌هیدكردن و برینداركردنی‌ خۆپیشانده‌ران و خستنه‌ڕوی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆلێنه‌وه‌كانی‌ دادگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا.
7- گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ بۆمه‌به‌ستی‌ گوشار خستنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران یاخود ترساندنیان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شاره‌كان جوڵێندراون.
8- ده‌ست به‌جێ‌ بانگهێشت كردنی‌ وه‌زیرانی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ لیپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان له‌ باره‌ی‌ پێشێلكردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌ك له‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌ره‌و شاره‌كان جوڵاندوه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.
9- لابردنی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كان له‌ ناوه‌ندی‌ شارو شارۆچكه‌كاندا گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان.
11- دڵنیایی‌ كردنی‌ هاونیشتیمانیان له‌وه‌ی‌ كه‌ چیدی‌ وه‌ هه‌میشه‌ هیچ هێزێكی‌ نیشتیمانی‌ و حكومی‌ كوردی‌ سوپا و هێزی‌ چه‌كدار نابه‌نه‌ سه‌ر هیچ شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان و سه‌ر هیچ هێزێكی‌ ركابه‌رو نه‌یاری‌ هێزه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی‌ كوردستان.
12- به‌ڕه‌سمی‌ پۆزش هێنانه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و راگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكیان به‌ "ئاژاوه‌ گێڕ" ناو بردوه‌، به‌ ئۆپۆزسۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، وه‌ به‌ ره‌سمی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌ت: په‌رله‌مان له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواداچونی‌ حكومه‌ت ده‌ست پێ‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران.
پێنجه‌م: دانانی‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ گه‌ڵ یاسا و دیموكراتیه‌ت و كاری‌ دامه‌زراوه‌ییدا گونجاون.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان داوا بكات له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دادگاكانی‌ هه‌رێم بكات و پێداویستی شاره‌كان بۆ داده‌وه‌ر پڕبكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ (17/2/2011) و رۆژانی‌ دواتر.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ باڵا كه‌ به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكهێنراوه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ گه‌ڵ ته‌واو بونیاندا بڵاوبكاته‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌.
هه‌شته‌م: ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ خۆپیشانده‌رانن به‌ تایبه‌ت: پرۆژه‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ راژه‌، بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌، گرنگی‌ دان به‌ گه‌نجان، بودجه‌ی‌ پارته‌ سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزان، رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كان، خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، داواكاری‌ گشتی‌، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ حیزبی‌ له‌ ناو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ....تد، بخرێته‌ ئه‌و له‌ویه‌تی‌ كارنامه‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
نۆیه‌م: له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ په‌سه‌ندكردنیه‌وه‌ (17/3/2011) و له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


05/03/2013 بینین: 1088
 
زیاتر
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: ئاواتە خوازبوم کورد بومایە
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان و کەسایەتی عەرەبی دیاری شیعە لەو وڵاتە ستایشی رۆڵی کورد دەکات لە جەنگی دژ بە داعش و دەڵێت: ئاواتە خوازبوم کورد بومایە و شانازیشم پێوە دەکرد....
سەرۆکی پەرلەمان: له‌م خوله‌دا كار له‌سه‌ر ده‌ستوری‌ هه‌رێم ده‌كه‌ین
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی کوردستان رایدەگەیەنێت: لەم خولەی‌ پەرلەمانی کوردستاندا كار له‌سه‌ر پڕۆژەی دەستوری هەرێم و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و یاساکانی تایبەت بە دامەزراوەکانی هەرێم، بە تایبەت پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و پرۆژە یاساکانی تایبەت بە دامەزراویک...
داعش لەناو خۆیاندا دەبێتە شەڕیان.. چەکی قورسی تێدا بەکارهاتوە
چەکدارانی داعش لە سەربازگەی کەسک، لەناو خۆیاندا دەبێتە شەڕیان و چەکی قورسیشی تێدا بەکارهاتوەو ژمارەیەک کوژراو ...
نێچیرڤان بارزانی لە ئیتاڵیا: لەئێستادا هێرشی تیرۆریستانمان راگرتوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سایەی یارمەتیەکانی ئەمەریکا و دەوڵەتانی هاوپەیمانانەوە سەرکەوتنی باشمان دژ بە داعش بەدەستهێناوە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی "پێشمەرگە جدییە بۆ لە ناوبردنی داعش"....
بۆ دەستنیشانکردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان، پەرلەمان کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان یەکەمین دانیشتی خۆی لە وەرزی نوێدا دەستپێدەکات و سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانیش دەڵێت" دانیشتنەکە بۆ دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای دانانی قائیمقامی هەڵەبجە و سندوقی داهاتە نەوتیەکان"....
ئەمەریکا پێشوازی لە داواکارییەکەی ئۆجەلان دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پێشوازی و پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئوجەلان بۆ دانانی چەك راگەیاند....
دو رۆژنامه‌ی‌ به‌ریتانی دڕه‌نده‌ترین كرده‌وه‌ی‌ داعش به‌رامبه‌ر دایكێكى كورد بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌
خۆبه‌خشێكی كورد چیرۆكی دایكێكی بۆ دو رۆژنامه‌ی‌ به‌ریتانی گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ دڕه‌نده‌یی چه‌كدارانی داعشی‌...
نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان: پێشمەرگە رۆڵى گرنگ و کاریگەرى هەبوە لە شەڕى دژى داعشدا
نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان: پێشمەرگە رۆڵى گرنگ و کاریگەرى هەبوە لە شەڕى دژى داعشدا...
لەماوەی دو هەفتەدا ئاوارەکانی جەلەولا دەگەڕێنرێنەوە شوێنی خۆیان
لەماوەی دو هەفتەدا ئاوارەکانی جەلەولا دەگەڕێنرێنەوە شوێنی خۆیان...
ئەمساڵ سلێمانی فێستیڤاڵی نەورۆزی بەرگری ئەنجام دەدات
ئەمساڵ سلێمانی فێستیڤاڵی نەورۆزی بەرگری ئەنجام دەدات...
بەوێنە؛ کۆبونەوەى شاندى هەرێم و پاپاى ڤاتیکان
بەوێنە؛ کۆبونەوەى شاندى هەرێم و پاپاى ڤاتیکان...
بارزانى هەرێمی كوردستان ئامادەیە یارمەتیی حكومەتی عێراق بدات
بارزانى هەرێمی كوردستان ئامادەیە یارمەتیی حكومەتی عێراق بدات...
بەوێنە؛ خێزانێكی‌ کەسوکاری ئه‌نفال له‌سه‌ر شه‌قامەکانی کەلار‌ دەمێننەوە
بەوێنە؛ خێزانێكی‌ کەسوکاری ئه‌نفال له‌سه‌ر شه‌قامەکانی کەلار‌ دەمێننەوە...
تورکیا: لە قەندیل بەدوای نەوتدا دەگەڕێین
تورکیا: لە قەندیل بەدوای نەوتدا دەگەڕێین...
د.فوئاد مەعسوم: داواکاریەکانی هەڵەبجە دەگەیەنمە حکومەتی عێراق
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە و لە وتەیەکیشدا بۆ دانیشتوانی ئەو پارێزگایە رایگەیاند: داواکاریەکانی ئێوە دەگەیەنمە حکومەتی عێراق....
هه‌ولێر؛ بەتۆمەتی ساختەکردنی تابلۆی‌ ئۆتۆمۆبێل خۆشنوسێك ده‌ستگیر ده‌كرێت
پۆلیسی‌ هەولێر كه‌سێك بەتۆمەتی ساختەکردنی تابلۆی‌ ئۆتۆمۆبێل ده‌ستگیرده‌كات و وته‌بێژی‌ پۆلیسیش دەڵێت: لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا زیاتر لە (30) تابلۆی ساختەی پێبوە....
سلێمانی؛ بارەگای جڤاتی‌ گشتی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرایه‌وه
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، بارەگای جڤاتی‌ گشتی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان لە شاری سلێمانی کرایەوەو سه‌رۆكی‌ كاتی‌ جڤاته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: جڤاتی‌...
وەزیری ئەوقاف گۆڕانكاری نوێ لەوەزارەت و فەرمانگەكانیدا دەکات
وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک گۆڕانکاری نوێی لە وەزارەتەکەیدا ئەنجامدا، لە ئێستاشدا بەڕێوەبەری ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەو بەڕێوەبەری پشكنینی وەزارەتی دورخستوەتەوە....
سەرۆکی پەرلەمان: ئیتاڵییەکان وتیان شەرمەزارین
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی گەشتەکەی بۆ وڵاتی ئیتاڵیا دەکات و دەڵێت "ئیتاڵیەکان وتیان، هەست بە شەرمەزاری گەورە دەکەین کە وڵاتەکەمان نەیتوانیوە هاوکاری کوردستان بکات و بۆ لەمەودواش قەرەبوی بێدەنگی رابردو بەرامبەر کورد دەکەینەوە"....
پێشمەرگە گورزی کوشندە لە داعش دەوەشێنێت
بەرپرسی راگەیاندنی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت: لە شەوی رابردوەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕی پێشمەرگە و داعش لە قەزای شەنگال دەستیپێکردوە و دەشڵێت "(25) چەکداری داعش کوژراون"....
رێگای‌ كه‌ركوك- به‌غدا داده‌خرێت
بڕیاره‌ سبه‌ینێ رێگای‌ كه‌ركوك- به‌غدا تا كاتێكی نادیار دابخرێت....
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان: ئاواتە خوازبوم کورد بومایە
سەرۆکی پەرلەمان: له‌م خوله‌دا كار له‌سه‌ر ده‌ستوری‌ هه‌رێم ده‌كه‌ین
داعش لەناو خۆیاندا دەبێتە شەڕیان.. چەکی قورسی تێدا بەکارهاتوە
نێچیرڤان بارزانی لە ئیتاڵیا: لەئێستادا هێرشی تیرۆریستانمان راگرتوە
بۆ دەستنیشانکردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان، پەرلەمان کۆدەبێتەوە
ئوسترالیا (300) راهێنەری دیکە رەوانەی عێراق دەکات
ئەمەریکا پێشوازی لە داواکارییەکەی ئۆجەلان دەکات
به‌رشه‌لۆنه‌ پێدرۆ به‌م نرخه‌ ده‌فرۆشێت
بەکارهێنەرانی فەیسبوک لە ئێران لەژێر چاودێریدان
پنتاگۆن: بەشداری شەڕەکەی تکریتمان نەکرد
هێرشەکانی هاوپەیمانان کەمیکردوە
ئۆباما داوای راگرتنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران بۆ ماوەی (10) ساڵ دەکات
دو رۆژنامه‌ی‌ به‌ریتانی دڕه‌نده‌ترین كرده‌وه‌ی‌ داعش به‌رامبه‌ر دایكێكى كورد بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌
ئه‌گه‌رى به‌شداریكردنی سوپای‌ توركیا له‌ شه‌ڕی‌ موسڵ-دا هه‌یه‌
نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان: پێشمەرگە رۆڵى گرنگ و کاریگەرى هەبوە لە شەڕى دژى داعشدا
بۆیەکەمجار، سزاى لە سێدارەدان بۆ چەکدارانى داعش دەردەکرێت
لەماوەی دو هەفتەدا ئاوارەکانی جەلەولا دەگەڕێنرێنەوە شوێنی خۆیان
دوای تکریت؛ ئامادەکارى بۆ رزگارکردنەوەى ئەنباریش دەستیپێکرد
بەڤیدیۆ؛ بە چوار چرکە سەرنجی زیاتر لە دو ملیۆن کەسی راکێشا
ئەمساڵ سلێمانی فێستیڤاڵی نەورۆزی بەرگری ئەنجام دەدات
بەوێنە؛ کۆبونەوەى شاندى هەرێم و پاپاى ڤاتیکان
بارزانى هەرێمی كوردستان ئامادەیە یارمەتیی حكومەتی عێراق بدات
کورد و عوبێدی باسی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و هەماهەنگی سوپا و پێشمەرگە دەکەن
عەبادی لەبەردەم پەرلەمان: بارودۆخی ئابوری باشبون بەخۆوە دەبینێت
بەوێنە؛ خێزانێكی‌ کەسوکاری ئه‌نفال له‌سه‌ر شه‌قامەکانی کەلار‌ دەمێننەوە
تورکیا: لە قەندیل بەدوای نەوتدا دەگەڕێین
د.فوئاد مەعسوم: داواکاریەکانی هەڵەبجە دەگەیەنمە حکومەتی عێراق
هه‌ولێر؛ بەتۆمەتی ساختەکردنی تابلۆی‌ ئۆتۆمۆبێل خۆشنوسێك ده‌ستگیر ده‌كرێت
(%50)ی‌ تكریت ئازاد كرا
سلێمانی؛ بارەگای جڤاتی‌ گشتی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرایه‌وه
سامسۆنگ (گالاکسی ئێس6)ی ئاشکراکرد
شوێنگره‌وه‌ی‌ هه‌ژارترین سه‌رۆكی‌ جیهان سوێندی‌ یاسایی‌ خوارد
وەزیری ئەوقاف گۆڕانكاری نوێ لەوەزارەت و فەرمانگەكانیدا دەکات
پرۆسەی ئازادکردنی سەڵاحەدین.. چەند ناوچەیەک ئازادکراو ئاڵای عێراق بەرزکرایەوە
سەرۆکی پەرلەمان: ئیتاڵییەکان وتیان شەرمەزارین
ڤیاڕیاڵ ململانێکانی لالیگا گەرمتر دەکات
عه‌بادی‌ بۆ نوێنه‌رانی‌ كورد: پێویسته‌ پابه‌ندبین به‌رێكکه‌وتنەکەی نێوانمان
پێشمەرگە گورزی کوشندە لە داعش دەوەشێنێت
پرۆسه‌ی‌ ئازادكردنی‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستیپێكرد
قه‌سابه‌كه‌ی‌ داعش له‌ 2010دا بیری‌ له‌ چی كردوه‌ته‌وه‌
رێگای‌ كه‌ركوك- به‌غدا داده‌خرێت
خورماتو؛ میلیشیا شیعه‌كان له‌نێوان خۆیاندا بو به‌ شه‌ڕیان و كوژراو و بریندار هه‌یه‌
زانكۆی‌ سلێمانی؛ رێزگرتن له‌ پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان
عەبدولمەهدی: لەسایەی بۆرییەکەی هەرێمەوە بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک گەڕاوەتەوە
ئـەمـشـەو نـوێـنەرانـی کـورد لـە بـەغـدا چـی بـە عـەبادی دەڵێن؟ لە (سبەی)ەوە بیزانە