سەرۆکی هەڵبژێردراوی فەنزەوێلا به‌خۆپیشاندان وه‌ڵامی‌ خۆپیشاندان ده‌داته‌وه‌

(سبەی):
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ فه‌نزه‌وێلا داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد له‌و رۆژه‌دا كه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌نیازه‌ له‌دژی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌که‌ خۆپیشاندان سازبكات ئه‌وانیش له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌وته‌یه‌كدا كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ره‌سمی‌ فه‌نزه‌وێلاوه‌ پێشكه‌شیكرد، مادۆرۆ وتی‌ "هێشتا داوای‌ ئاشتی‌ ده‌كه‌م، داوا له‌گه‌ل ده‌كه‌م خه‌باتی‌ ئاشتیانه‌ بكه‌ن". داواشی‌ له‌ لایه‌نگرانی‌ كرد له‌ رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌‌و چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن
سه‌رباری‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و داواكاری‌ بۆ دوباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ سۆسیالیستی‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌سه‌ندكرد كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌فه‌نزه‌وێلا به‌ڕێوه‌چو.
تیبیسای‌ لۆچینا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ فه‌نزه‌وێلا كه‌ ژنێكه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رایگه‌یاند "ئه‌و سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوه‌" ئه‌نجامی‌ رەسمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ راده‌ستی‌ مادۆرۆ كرد، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی‌ هه‌واڵی‌ راده‌ستكردنی‌ ئه‌نجومه‌كانیش له‌شاری‌ كاراكاسی‌ پایته‌خت پێكدادادان له‌نێوان لایه‌نگرانی‌ (گابریلیس) ی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس رویدا، له‌ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گازی‌ فرمێسكڕێژیان له‌دژی‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار به‌كارهێنا كه‌ دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڕه‌كێكیشدا له‌پایته‌خت لایه‌نگرانی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ له‌ باڵه‌كۆنی‌ ئاپارتمانه‌كانیانه‌وه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌‌و به‌پێداكێشانی‌ قاپ‌و قاچاخ گوزارشتیان كرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆیان.
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ دیكه‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌دا گرت كه‌ چاودێرانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تێدایه‌‌و به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، خوێندكاره‌كان داوایان له‌چاودێره‌كان كرد رونی‌بكه‌نه‌وه‌ چۆن ده‌توانن رایبگه‌یه‌نن كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ رون‌و خاوێن بوه‌.

ناشه‌رعی‌
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن (گابریلیس) كه‌ به‌جیاوازییه‌كی‌ كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی‌ فه‌نزه‌وێلای‌ به‌ مادۆرۆی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆچكردو هۆگۆ چافێز دۆڕاند، داوایكرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و باسیله‌وه‌ش‌وكرد له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا ساخته‌كاری‌‌و فروفێل هه‌بوه‌.
گابرلیلیس ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌شی‌ كه‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ هۆگۆی‌ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت به‌ده‌ستیهێنا به‌ "سه‌ركه‌وتنێكی‌ ناشه‌رعی‌" ناوبرد‌و داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا 3200 روداو رویداوه‌ كه‌ ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت‌و دۆخی‌ ئێستا وڵاتیشی‌ به‌ "قه‌یران" ناوبرد.
به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ دیاریكردنی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت له‌ مردنی‌ هۆگۆ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ پێشو به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌وه‌، نیكۆلاس مادۆرۆی‌ جێگری‌ چافێز رێژه‌ی‌ 50.7% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌‌و ركابه‌ره‌كه‌ی‌ گابریلیسی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن 49.1% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
ڤیلادیمیر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا‌و رائول كاسترۆی‌ سه‌رۆكی‌ كۆبا وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س‌و سه‌رۆكی‌ وڵاتان پیرۆزیاییان كرد له‌ بردنه‌وه‌كه‌ی‌ مادۆرۆ، به‌لام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا داوای‌ كرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و ئه‌وه‌شی‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگ ناوبرد له‌ پته‌وكردنی‌ متمانه‌ی‌ هاولاَتیانی‌ فه‌نزه‌وێلا به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.


16/04/2013 بینین: 786
 
زیاتر
یۆنان‌ و وڵاتانی‌ قه‌رزده‌ر له‌ رێککەوتن نزیك ده‌بنه‌وه‌
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ یۆنان رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاته‌ قه‌رزده‌ره‌كان‌ و سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی، نزیك بوه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت: گه‌شبینه‌ به‌وه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ قه‌یرانه‌ ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات....
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی په‌لاماردانی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی په‌لاماردانی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان و داواده‌كات، سه‌رجه‌م ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ ئازاد بكرێن كه‌ زیندانین یاخود رفێندراون....
سعودییە؛ رێژەی لە سێدارەدان بەرز دەبێتەوە
بڕیارده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ له‌سێداره‌دان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌ڵێت: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی له‌سێداره‌دان له‌سعودییه‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بۆچونی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌....
وەزیری دەرەوەی سوریا: فه‌ره‌نسا چوار ساڵه‌ پشتگیری تیرۆر ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ره‌خنه‌ له‌ توركیا ده‌گرێت و فه‌ره‌نساش به‌ پشتگیریكردنی تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كات، داواش ده‌كات هه‌ماهه‌نگی فراوان هه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش....
هندستان؛ زیاتر لە هەزار کەس دەبنە قوربانیی گەرما
شه‌پۆلی‌ گه‌رما له‌ هندستان به‌رده‌وامه‌ و ژماره‌ی‌ قوربانییه‌كان (1100) کەسی تێپه‌ڕاند و ناوه‌نده‌كانی‌ كه‌شناسیش هۆشداری‌ ...
یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا (6500) دۆلار له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كۆچبه‌رێكدا ده‌دات
یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا داوا له‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ ده‌كات ئه‌و (40)هه‌زار كۆچبه‌ره‌ سوری‌ و ئه‌ریتریه‌ی‌ کە خۆیان گه‌یاندوه‌ته‌ یۆنان و...
ئێران داوای‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ گفتوگۆی ئەتۆمی ده‌كات
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی‌ گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كان، ئێران ده‌ڵێت له‌ واده‌ی‌ دیاریكراودا گفتوگۆكان كۆتایی‌ نایه‌ن و ئەمەریکاش...
به‌ریتانیا؛ سورە لەسەر جیابونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا
به‌ریتانیا؛ سورە لەسەر جیابونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا...
دادگا: كۆشكەكەی ئەردۆغان بە نایاسایی دروستكراوە
دادگا: كۆشكەكەی ئەردۆغان بە نایاسایی دروستكراوە ...
ئەمساڵیش مێرکڵ پێشەنگە... لیستی بەهێزترین (10) ژنی جیهان
ئەمساڵیش مێرکڵ باشترینە ... لیستی بەهێزترین (10) ژنی جیهان ...
ئۆباما داوای پشتیوانی بۆ عێراق دەكات لە شەڕی داعشدا
ئۆباما داوای پشتیوانی بۆ عێراق دەكات لە شەڕی داعشدا...
سەرۆكی وەزیرانی لیبیا لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری دەبێ
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی لیبیا لە هەوڵێكی كوشتن رزگاری بو لەكاتی چونەدەرەوەیدا لە شاری توبروق....
وەزیری دەرەوەی فه‌ره‌نسا: عێراق له‌به‌رده‌م دابه‌شبوندایه‌
وەزیری دەرەوەی فه‌ره‌نسا: عێراق له‌به‌رده‌م دابه‌شبوندایه‌...
رۆژنامەی تایمز؛ هەدەپە دەبێتە ئەندازیاری شكستی ئاكەپە
رۆژنامەی تایمز؛ هەدەپە دەبێتە ئەندازیاری شكستی ئاكەپە...
قوربانیانی گەرما لە هندستان گەیشتنە (800) کەس
قوربانیانی گەرما لە هندستان گەیشتنە (800) کەس...
قاسم سوله‌یمانی‌: ته‌نها ئێران ده‌توانێت شه‌ڕی‌ داعش بكات
وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی‌ داعش بگه‌نه‌ (40) كیلۆمه‌تری‌ سنوره‌كانی‌ ئێران، روبەڕویان ده‌بنه‌وه‌....
پۆڵەندا.. كاندیدی ئۆپۆزسیۆن هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بردەوە
كاندیدی ئۆپۆزسیۆن هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پۆڵەندای بردەوە، سەرۆكی پێشوی وڵاتیش دانی بە شكستەكەیدا نا....
هەشت مانگ زیندانی بۆ سەرۆك وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل
دادگای ناوەندیی ئیسرائیل ماوەی 8 مانگ زیندانی بەسەر ئێهود ئۆلمێرت سەرۆك وەزیرانی پێشوی وڵاتدا سەپاند....
بەریتانیا؛ لە یەكێتی ئەوروپا جیا دەبێتەوە؟
بەریتانیا؛ لە یەكێتی ئەوروپا جیا دەبێتەوە؟...
نوێترین راپرسی: ئاکپاتی زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدەدات
نوێترین راپرسی: ئاکپاتی زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدەدات...
لە هیندستان (430) كەس بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە گیان لەدەستدەدەن
لە هیندستان (430) كەس بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستەدەن ...
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور لەسەر په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ و سەرۆکایەتی لیژنەکە رێکەوتن
پەرلەمان متمانەی لە ئەسیل نوجێفی وەرگرتەوە ... نوێکراوەتەوە
وەرگرتنەوەی متمانە لە نوجێفی پشێوی دەخاتەوە ناو هۆڵی پەرلەمان
بەوێنە؛ بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان لەسەر پشکی گۆڕان دەستبەکاربو
مافی مرۆڤ و وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوە لە لەدایکبونی منداڵە ئاوارەکەی رۆژئاوا دەکەن
دواین ئامار: پێشمەرگە (1205) شەهید و شەش هەزار برینداری بەخشیوە
سایلۆی‌ سه‌یدسادقیش کرایەوە ... توانای‌ هه‌ڵگرتنی‌ (40) هه‌زار ته‌ن دانه‌وێڵه‌ی‌ هه‌یه‌
هه‌ولێر؛ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستور دوه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی ئه‌نجام ده‌دات
پاش (14) جار كۆبونه‌وه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان لە هەڵەبجە رێکنەکەوتون
یۆنان‌ و وڵاتانی‌ قه‌رزده‌ر له‌ رێککەوتن نزیك ده‌بنه‌وه‌
شیعه‌كان رێگرن له‌په‌سه‌ندكردنی چه‌ند یاسایه‌ك
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی په‌لاماردانی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات
ده‌میرتاش: ئاكپارتی‌ ئیسلام و مرۆڤیان شه‌رمه‌زاركردوه‌
سعودییە؛ رێژەی لە سێدارەدان بەرز دەبێتەوە
عێراق ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ زیاتر له‌ (3) ملیۆن به‌رمیل به‌رزده‌كاته‌وه‌
وەزیری دەرەوەی سوریا: فه‌ره‌نسا چوار ساڵه‌ پشتگیری تیرۆر ده‌كات
رۆژی جیهانی ته‌ندروستی ژنان‌.. ساڵانه‌ زیاتر لەهەزار ژن گیان لەدەست دەدەن
هندستان؛ زیاتر لە هەزار کەس دەبنە قوربانیی گەرما
سیڤیلیه‌ بۆ جاری‌ چواره‌م بوه‌ پاڵه‌وانی‌ یۆرۆ لیگ
ئۆپه‌راسیۆنه‌‌كانی ئه‌نبار: ده‌یان كیلۆمه‌تر له‌ داعش پاككراوه‌ته‌وه‌
یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا (6500) دۆلار له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كۆچبه‌رێكدا ده‌دات
ئێران داوای‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ واده‌ی‌ گفتوگۆی ئەتۆمی ده‌كات
پەیمانگای واشنتۆن: كورد چارەنوسی ئەردۆغان دیاری دەكات
پەكەكە‌و دیموكرات رێككەوتن
پێنج ملیار دۆلار چاوەڕوانی بڕیاری پەرلەمان دەكات
لەبەردەم مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان ماندەگرن
وه‌زیری‌ كشتوكاڵ: لێپرسینه‌وه‌ له‌ زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌به‌رپرسانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌
به‌ریتانیا؛ سورە لەسەر جیابونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا
والییەکەی داعش لە موسڵ كوژرا
چوار هەزار هاوڵاتی جەلەولا داوای قەرەبوی شەڕی داعش دەکەن
یه‌په‌گه‌: لە دو هەفتەدا (221) گوند ئازادکراون و (532) تیرۆرستیش کوژراون
وەفدێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکەن
نەخۆشخانەی سەیدسادق دەیکاتە دەرەوە .... ژنێكی ئاواره‌ی‌ رۆژئاوا له‌سه‌ر شه‌قام منداڵی‌ ده‌بێت
یاسای نوێی پاسپۆرت تەواوکرا ... چەندین کارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم تێدایە
ئارام شێخ محەمەد: پەیامێکی رونمان گەیاندوەتە عەبادی
پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان پەیکەرە و دەسەڵاتی ئەنجومەنەکان تاوتوێ دەکەن
''كه‌مو كوڕیی'' و ''گەندەڵییەکانی'' ته‌ندروستی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دەگەیەنرێتە داواکاری گشتی
''بازرگانەکە خۆی نمونەی بەنزینەکە دەبات بۆ تاقیگە ئیتر چۆن ساختەی ناکات''
د. یوسف محەمەد: لە شەنگالەوە بۆ جەلەولا کورد بە یەکگرتویی شەڕی تیرۆرستان دەکات
سامبا؛ پێش پاڵەوانێتیەکە، ئەم دو یاریە دەکات
تاوتوێى یاسای پاسەوانی نیشتمانی دەکرێت .. کورد ئەم تێبینیانەى لەسەرى هەیە
پاسەوانەکانی جەعفەری لە کوەیت دەستبەسەر کران؟!
شارۆچكەی مەبروكا-ى رۆژئاوا، لە داعش پاككرایەوە
وەزیری نەوت: نامانەوێت وەک کڕیار و فرۆشیار مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکەین
دادگا: كۆشكەكەی ئەردۆغان بە نایاسایی دروستكراوە