کەمال کەرکوکی: گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان خراپسازیە نەک چاکسازی

(سبه‌ی):
كه‌مال كه‌ركوكى، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌ خراپسازی ده‌زانێت و پێیوایه‌ گەڕانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا بڕیاری ژماره‌ (2) ده‌رچو كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كاتەوە بۆ په‌رله‌مان.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی، كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: پڕۆژە یاسای دەستور حەوت ساڵی خایاند تاوەکو ئامادەکرا و ئەوکەسانە کە دانرابون بەوردی کاریان لەسەری کرد، بۆ ئەوەی لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستان بێت و پێنج ھەزار تێبینی خەڵکی کوردستان و ئەکادیمی و خەڵکی رۆشنبیری بۆ ھات و سودی لێوەرگیرا و (36) لایەنی سیاسی ئاینی و نەتەوەی ناو ھەرێمی کوردستان لەسەری کۆک بون و چەپڵەیان بۆلێدا و (96) ئەندامی پەرلەمان لەکۆی (97) ئەندام دەنگیان پێدا، گەرانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە و پێچەوانەی پرۆسەی دیموکراسیە و دژی بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە بۆیە ناکرێ بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان.
كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ دەکرێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو لایەنانەی تێبینیان لەسەری ھەیە دابنیشن و کۆکبن لەسەر ئەو بابەتانەی دەیانەوێت ھەموار بکرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی ریفراندۆمی لەبارەوە دەکرێت و دەبێتە دەستور دواتر دەکرێت ھەموار بکرێتەوە بەو ئالیەتەی لەناو دەستور ھەیە.
به‌وته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی :"گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، بەڵکو خراپ سازیە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆژەیە مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بکرێت و خەڵکی کوردستان پێویستە ببێتە خاوەن دەستوری خۆی و یاساکانی ئێمە لەدەستور سەرچاوە بگرێت".
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی (17/3/2011) ی‌ په‌رله‌مانی کوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت بو به‌ به‌رده‌وامبون له‌ سه‌ر خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت، كه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (17)  له‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ (2011)، (بڕیاره‌17 خاڵیه‌كه‌) پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون و گوێگرتن له‌ داخوازیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ ده‌نگی‌ (104) په‌رله‌مانتار بڕیاری‌ ژماره‌ (2) په‌سه‌ندكراو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌"بڕیاری‌ ژماره‌ (2)" ناساندی‌، به‌ڵام له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌ر یاسا و بڕیارێكی‌ دیكه‌ ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ و هاوپێچه‌كانی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوبكرێته‌وه‌‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌رزو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رنگوم كرا.


 بڕیاری‌ ژماره‌ (2) ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان..

یه‌كه‌م: لیژنه‌ی‌ كاتی‌ كه‌ به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ (1) له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ كاره‌كانی‌ و داخوازی‌ خۆپیشانده‌رانیان گه‌یاندوته‌ په‌رله‌مان و راپۆرتیان ئاماده‌كردوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌كیان وه‌ك لیژنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌ (17) خاڵیكه‌ له‌ ئه‌ستۆ نیه‌ و ئه‌رك و كاریان كۆتایی‌ پێهاتوه‌.
دوه‌م: لیژنه‌ی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ به‌شداری‌ فراكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت له‌ ماوه‌ی‌ (3) رۆژدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان و پسپۆران، وه‌ك میكانیزمێك بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و به‌دواداچونی‌ و جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست رۆژدا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌ ته‌وافقی‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌مو ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌هه‌ندی‌ نیشتیمانیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت خاڵه‌كانی‌ (16،11،8،5،4،2،1) له‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان:
1- چاو پیاخشاندنه‌وه‌ به‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا به‌ مه‌به‌ستی‌ داڕشتنی‌ ده‌ستورێكی‌ هاوچه‌رخی‌ دیموكرات كه‌ تێیدا گشت مافه‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌ و یاسایه‌كانی‌ هاونیشتیمانیان به‌ره‌سمی‌ ناسرابن و ده‌سه‌ته‌ڵاته‌كان به‌ ئاشكرا جیاكرابنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ میكانیزمی‌ شیاو بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ لاقه‌كردنێكی‌ ده‌سه‌ڵات. هه‌مواری‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێ‌.
2- داڕشتنی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌ بۆ دابینكردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دادوری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا.
3- جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت به‌ جۆرێك كه‌ ئیدی‌ حكومه‌ت نه‌بێته‌ ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبی‌ سیایه‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار بێت له‌ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانی‌ ئه‌م وڵاته‌.
4- هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حیزب وه‌ رێگرتن له‌وه‌ی‌ حیزب خاوه‌نی‌ هێزی‌ چه‌كدار و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ و سیخۆری‌ بێت و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی‌ دام و ده‌زگاو باره‌گای‌ حزبی‌ نه‌مێنێ‌ و ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ماڵی‌ ئاسایی‌ هاوڵاتیان سه‌لامه‌تیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆوه‌ بپاریزرێ‌.
5- سپاردنی‌ وه‌زراتی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ئاسایش و پۆلیس به‌ كه‌سانی‌ پسپۆر و بێلایه‌ن و به‌ كرده‌وه‌ حیزبایه‌تی‌ له‌و ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
6- كۆتایی‌ هێنان به‌م  مۆدێله‌ له‌ حیزب كه‌ تێیدا كۆی‌ كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و به‌ ناوی‌ هه‌موانه‌وه‌ بڕیارده‌دات وه‌ گۆڕینی‌ بۆ حیزبی‌ ده‌نگده‌ر كه‌ پشت به‌ خستنه‌ڕوی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ به‌رده‌م هاونیشتیمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان وه‌رنادات.
7- تێنه‌په‌ڕاندنی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر هاونیشتیمانیان له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر نه‌كردبێت و سه‌رنجه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8- گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه‌ گشتی و تایبه‌تیانه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ سه‌ردا گیرابێت یاخود به‌ نرخی‌ ره‌مزی‌ فرۆشرابن به‌ كه‌س و لایه‌نی‌ دی‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای‌ فرۆشتن و به‌ كرێدانی‌ موڵك و ماڵی‌ ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ساڵی‌ 1986.
9- به‌ كارهێنانی‌ سامان و بودجه‌ی‌ كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ راسته‌قینه‌.
10- لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ حیزبه‌كان و لێپرسراوانی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ نا یاسایی‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، وه‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ ئه‌مه‌ت له‌ كوێوه‌ هێناوه‌ (من این لك هژا).
11- خستنه‌ڕوی‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كانی‌ كوردستان بۆ رای‌ گشتی‌ به‌ داهاته‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌وت و غاز، وه‌ ئاشكراكردنی‌ حسابه‌ حكومیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ناوه‌و ده‌روه‌ی‌ وڵات.
12- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ خانه‌نیشینكردنی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ كه‌ به‌ پله‌كانی‌ خزمه‌ت و ساڵی‌ كاركردندا تێنه‌په‌ڕیون، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی‌ (50%).
13- دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاسا وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان، وه‌ سپاردنی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌ كه‌سانی‌ بێلایه‌ن كه‌ دیاری‌ كرابن له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ لێهاتویی‌.
14- رێزگرتن له‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، داراییه‌كان، زانكۆكان، پاراستنیان له‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌.
15- بڕینی‌ هه‌ر مینحه‌یه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی‌ گشتی‌ بێت بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبی‌ و نا ره‌سمیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانیان.
16- هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ خۆپیشاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ده‌رچواندنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ربێت بۆ داخوازیه‌كانی‌ رای‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
17- باشكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ رچاوكردنی‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ شایسته‌ به‌ مرۆڤ.
18- ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بیسه‌رو شوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانی‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، وه‌ قه‌ربوكردنه‌وه‌یان له‌ داهاتی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ دیار نه‌مانیان.
19- كار كردن به‌ راپۆره‌ته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و ئاشكرا كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنیان، ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سزادانی‌ گه‌نده‌ڵكاران.
20- دابینكردنی‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و بێكاری‌ بۆ هه‌موان.
21- ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ جیاكاری‌ جه‌نده‌ری‌ و بۆ بنه‌بڕكردنی‌ هه‌ر توندو تیژیه‌ك دژ به‌ ئافره‌تان.
سێیه‌م: وه‌ڵام دانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان.
A. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (1) له‌ ته‌وه‌ری‌ دوه‌م (دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌) بڕیاری‌ له‌ سه‌ر دراوه‌.
B. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ (10،9،8،7،6،4،2) له‌ دواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران:
أ. ده‌ستبه‌جێ‌ بارودۆخی‌ شارو شارۆچكه‌كان له‌ هه‌مو لاوه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ نه‌مێنێت. (لیژنه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان به‌رپرسه‌ له‌ به‌دوداچونی‌ ئه‌م خاڵه‌).
ب. پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ (23/2/2011). واته‌ (بڕیاره‌ 17 خاڵیه‌كه‌).
ج. بانگهێشتكردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ روداوه‌كانی‌ (17/2) و دواتر پێش هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ بۆ لیژنه‌ی‌ ناوخۆو لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕوبه‌ڕو كردنه‌وه‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانیان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خۆپێشاندانه‌كان ڕویداوه‌.
د. راسته‌وخۆ پاش ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن بۆ پابه‌ندكردنیان به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و رونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌.
ه. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (9) حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ‌ كه‌ له‌ (10) رۆژ زیاتر نه‌بێ‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باره‌گا حیزبیه‌كان.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان:
1- دان پێدانان به‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵك و به‌شدارپێكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ پرۆسه‌ی‌ بریاردان له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2- رێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی‌ باری‌ نا ئاسایی‌ به‌ سه‌ر هه‌ر  شارو شارۆچكه‌یه‌كدا له‌ وانه‌ بۆ نمونه‌ دابڕاندن و ئابلوقه‌دانی‌ شارێك یان به‌ سه‌ر بازگه‌ كردنی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان.
3- راگه‌یاندنی‌ ره‌سمی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی‌ گشت دواكاریه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنیان.
4- دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و  بۆ كۆبه‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی‌ دیاركردنی‌ میكانیزمی‌ گونجاو وه‌ دیاركردنی‌ واده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كان.
5- ئازادكردنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌شداربوان و رێكخه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران.
6- دادگایی‌ كردنی‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ شه‌هیدكردن و برینداركردنی‌ خۆپیشانده‌ران و خستنه‌ڕوی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆلێنه‌وه‌كانی‌ دادگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا.
7- گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ بۆمه‌به‌ستی‌ گوشار خستنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران یاخود ترساندنیان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شاره‌كان جوڵێندراون.
8- ده‌ست به‌جێ‌ بانگهێشت كردنی‌ وه‌زیرانی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ لیپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان له‌ باره‌ی‌ پێشێلكردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌ك له‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌ره‌و شاره‌كان جوڵاندوه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.
9- لابردنی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كان له‌ ناوه‌ندی‌ شارو شارۆچكه‌كاندا گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان.
11- دڵنیایی‌ كردنی‌ هاونیشتیمانیان له‌وه‌ی‌ كه‌ چیدی‌ وه‌ هه‌میشه‌ هیچ هێزێكی‌ نیشتیمانی‌ و حكومی‌ كوردی‌ سوپا و هێزی‌ چه‌كدار نابه‌نه‌ سه‌ر هیچ شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان و سه‌ر هیچ هێزێكی‌ ركابه‌رو نه‌یاری‌ هێزه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی‌ كوردستان.
12- به‌ڕه‌سمی‌ پۆزش هێنانه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و راگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكیان به‌ "ئاژاوه‌ گێڕ" ناو بردوه‌، به‌ ئۆپۆزسۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، وه‌ به‌ ره‌سمی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌ت: په‌رله‌مان له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواداچونی‌ حكومه‌ت ده‌ست پێ‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران.
پێنجه‌م: دانانی‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ گه‌ڵ یاسا و دیموكراتیه‌ت و كاری‌ دامه‌زراوه‌ییدا گونجاون.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان داوا بكات له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دادگاكانی‌ هه‌رێم بكات و پێداویستی شاره‌كان بۆ داده‌وه‌ر پڕبكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ (17/2/2011) و رۆژانی‌ دواتر.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ باڵا كه‌ به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكهێنراوه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ گه‌ڵ ته‌واو بونیاندا بڵاوبكاته‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌.
هه‌شته‌م: ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ خۆپیشانده‌رانن به‌ تایبه‌ت: پرۆژه‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ راژه‌، بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌، گرنگی‌ دان به‌ گه‌نجان، بودجه‌ی‌ پارته‌ سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزان، رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كان، خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، داواكاری‌ گشتی‌، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ حیزبی‌ له‌ ناو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ....تد، بخرێته‌ ئه‌و له‌ویه‌تی‌ كارنامه‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
نۆیه‌م: له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ په‌سه‌ندكردنیه‌وه‌ (17/3/2011) و له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


05/03/2013 بینین: 918
 
زیاتر
به‌غدا كۆسپ له‌به‌رده‌م پڕچه‌ككردنی‌ پێشمه‌رگه‌ دروستده‌كات
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، ئێستا هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ بارودۆخێكی‌ هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ناو هه‌رێم‌و سنوری‌ به‌ر له‌ ساڵی‌ (2003)ی‌ تێنه‌په‌ڕاندوه‌، به‌ڵام گه‌یشتوه‌ته‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان‌...
له‌ په‌نای‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریمدا؛ فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیای‌ شیعه‌ هه‌ڕه‌شه له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
فه‌رمانده‌ی‌ رێكخراوی‌ به‌در، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ میلیشیاكانی شیعه‌، ئه‌مڕۆ له‌ شاری‌ كه‌ركوك و له‌ ته‌نیشت پارێزگاری‌...
دژی‌ گرانی‌ به‌نزین له‌ كه‌ركوك خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا
سه‌عات 9:00ی‌ ئه‌مشه‌و زیاتر له ‌200 شۆفیری‌ شاری‌ كه‌ركوك له‌ گه‌ڕه‌كی‌ په‌نجا عه‌لی‌ خۆپیشاندانیان دژی‌ به‌ گرانی به‌نزین ئه‌نجامدا....
دژی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ به‌نزین؛ له‌ چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و ته‌كیه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا
(سبه‌ی‌): بۆ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایی دژی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ به‌نزین، شۆفێران له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌ركوك- سلێمانی-یان داخست....
ئاشتی‌ هه‌ورامی: قوباد تاڵه‌بانی به‌ په‌رله‌مانتارانی وت هه‌رزانكردنی‌ به‌نزین له‌ مێشكتاندا لابه‌ن
(سبه‌ی‌): ئاشتی‌ هه‌ورامی، وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێم ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ گرانكردنی نرخی به‌نزین له‌ ده‌ستی ئه‌ودا نیه‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای‌ نه‌وت و غاز ئه‌و بڕیاره‌یان داوه‌....
ئه‌نجامده‌رانی‌ ته‌قینه‌وه‌ خوێناویه‌كانی‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر كران
ئه‌نجامده‌رانی‌ ته‌قینه‌وه‌ خوێناویه‌كانی‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر كران...
لیژنه‌ی‌ ئه‌منی‌ سلێمانی‌: خۆپیشاندان مافی‌ هاوڵاتیانه‌، به‌ڵام رێگری‌ له‌ هاتوچۆ خزمه‌ت به‌ هیچ لایه‌ك ناكات
لیژنه‌ی‌ ئه‌منی‌ سلێمانی‌: خۆپیشاندان مافی‌ هاوڵاتیانه‌، به‌ڵام رێگری‌ له‌ هاتوچۆ خزمه‌ت به‌ هیچ لایه‌ك ناكات...
كه‌لار؛ خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه‌ رێگای کەلار- سلێمانیان داخرا
كه‌لار؛ خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه‌ رێگای کەلار- سلێمانیان داخرا...
كۆیه‌؛ گردبونه‌وه‌ و خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی‌ دژی‌ گران كردنی‌ نرخی‌ به‌نزین به‌ڕێوه‌چو
كۆیه‌؛ گردبونه‌وه‌ و خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی‌ دژی‌ گران كردنی‌ نرخی‌ به‌نزین به‌ڕێوه‌چو...
خۆپیشانده‌رانی سلێمانی؛ داوا ده‌كه‌ن متمانه‌ له‌ ئاشتی هه‌ورامی وه‌ربگیرێته‌وه‌ ... به‌وێنه‌
خۆپیشانده‌رانی سلێمانی؛ داوا ده‌كه‌ن متمانه‌ له‌ ئاشتی هه‌ورامی وه‌ریگیرێته‌وه‌ ... به‌وێنه‌...
داعش چه‌كداره‌ كوژراوه‌كانی‌ له‌ گۆڕی‌ به‌كۆمه‌ڵدا ده‌نێژێت
داعش چه‌كداره‌ كوژراوه‌كانی‌ له‌ گۆڕی‌ به‌كۆمه‌ڵدا له‌ حه‌ویجه‌ ده‌نێژێت...
شاره‌زور؛ ئۆتۆمۆبێلێكی جامڕه‌ش دو خۆپیشانده‌ر بریندار ده‌كات
شاره‌زور؛ ئۆتۆمۆبێلێكی جامڕه‌ش دو خۆپیشانده‌ر بریندار ده‌كات...
رانیه‌؛ بۆ رۆژی دوەم گردبونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایی‌ دژی گرانكردنی به‌نزین ده‌ستی‌ پێكردەوە
رانیه‌؛ بۆ رۆژی دوەم گردبونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایی‌ دژی گرانكردنی به‌نزین ده‌ستی‌ پێكردەوە...
دژی گرانبونی نرخی به‌نزین خۆپیشانده‌ران رێگای سه‌ره‌كی چۆمان- حاجی ئۆمه‌ران داده‌خه‌ن
دژی گرانبونی نرخی به‌نزین خۆپیشانده‌ران رێگای سه‌ره‌كی چۆمان- جاجی ئۆمه‌ران داده‌خه‌ن...
به‌وێنه‌؛ له‌ هه‌ولێر دژی گرانكردنی به‌نزین خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چو
به‌وێنه‌؛ له‌ هه‌ولێر دژی گرانكردنی به‌نزین خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چو...
به‌وێنه‌؛ خۆپیشانده‌ران دژی گرانكردنی نرخی به‌نزین رێگای‌ پێنجوێن – سه‌ید سادقیان داخست
به‌وێنه‌؛ خۆپیشانده‌ران دژی گرانكردنی نرخی به‌نزین رێگای‌ پێنجوێن – سه‌ید سادقیان داخست ...
به‌وێنه‌؛باڵه‌خانه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبون له‌ سلێمانی‌ گڕ ده‌گرێت ... (نوێكراوه‌ته‌وه‌)
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌لارێك له‌ گه‌ڕه‌كی‌ رزگاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ گڕی‌ گرت، په‌یامنێری‌ (سبه‌ی‌) له‌ شوێنی‌ روداوه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند: ته‌لاره‌كه‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبونه‌ و هێشتا ئاگره‌كه‌ به‌ ته‌واوی‌ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ و تیمه‌كانی‌ به‌رگری‌ شار...
له‌ كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و دوكان كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان دروست ده‌كرێت
له‌ كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و دوكان كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان دروست ده‌كرێت...
کوردانی سنە، (220) ته‌ن هاوكاری ده‌گه‌يه‌ننه‌ ئاواره‌ ئێزدیه‌كانی سلێمانی
کوردانی سنە، (220) ته‌ن هاوكاری ده‌گه‌ننه‌ ئاواره‌ ئێزدیه‌كیانی سلێمانی...
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی: پەرلەمانتاران دژی گرانکردنی نرخی بەنزینن
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی: پەرلەمانتاران دژی گرانکردنی نرخی بەنزینن...
وه‌زیری ئه‌وقاف؛ یه‌كه‌م هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ چاكسازی ده‌ستپێكرد
وه‌زیری ئه‌وقاف؛ یه‌كه‌م هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ چاكسازی له‌ خوێندنی ئیسلامی ده‌ستپێكرد...
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
به‌غدا كۆسپ له‌به‌رده‌م پڕچه‌ككردنی‌ پێشمه‌رگه‌ دروستده‌كات
ئۆباما (350) سه‌ربازی‌ تر ره‌وانه‌ی‌ به‌غدا ده‌كات
له‌ په‌نای‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریمدا؛ فه‌رمانده‌یه‌كی میلیشیای‌ شیعه‌ هه‌ڕه‌شه له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
دژی‌ گرانی‌ به‌نزین له‌ كه‌ركوك خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا
دژی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ نرخی‌ به‌نزین؛ له‌ چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و ته‌كیه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا
به‌ تۆمه‌تی لایه‌نگری‌ بۆ داعش و به‌ره‌ی‌ نه‌سره‌، سعودیه‌ 88 كه‌سی ده‌ستگیركرد
نوری‌ مالیكی هاوكاره‌كانی له‌ پۆسته‌ گرنگه‌كاندا دامه‌زراند
ئاشتی‌ هه‌ورامی: قوباد تاڵه‌بانی به‌ په‌رله‌مانتارانی وت هه‌رزانكردنی‌ به‌نزین له‌ مێشكتاندا لابه‌ن
داعش دوه‌م رۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی‌ سه‌ربڕی‌
له‌ ئامه‌د فڕۆكه‌یه‌كی (f16)ی توركی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌
ئه‌نجامده‌رانی‌ ته‌قینه‌وه‌ خوێناویه‌كانی‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر كران
لیژنه‌ی‌ ئه‌منی‌ سلێمانی‌: خۆپیشاندان مافی‌ هاوڵاتیانه‌، به‌ڵام رێگری‌ له‌ هاتوچۆ خزمه‌ت به‌ هیچ لایه‌ك ناكات
كه‌لار؛ خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه‌ رێگای کەلار- سلێمانیان داخرا
كۆیه‌؛ گردبونه‌وه‌ و خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی‌ دژی‌ گران كردنی‌ نرخی‌ به‌نزین به‌ڕێوه‌چو
خۆپیشانده‌رانی سلێمانی؛ داوا ده‌كه‌ن متمانه‌ له‌ ئاشتی هه‌ورامی وه‌ربگیرێته‌وه‌ ... به‌وێنه‌
داعش چه‌كداره‌ كوژراوه‌كانی‌ له‌ گۆڕی‌ به‌كۆمه‌ڵدا ده‌نێژێت
شاره‌زور؛ ئۆتۆمۆبێلێكی جامڕه‌ش دو خۆپیشانده‌ر بریندار ده‌كات
كۆبونه‌وه‌ی‌ سبه‌ێنێی‌ په‌رله‌مان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ماف و لێپێچینه‌وه‌یه‌ له‌ دۆسیه‌ی سپایكه‌ر
رانیه‌؛ بۆ رۆژی دوەم گردبونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایی‌ دژی گرانكردنی به‌نزین ده‌ستی‌ پێكردەوە
دژی گرانبونی نرخی به‌نزین خۆپیشانده‌ران رێگای سه‌ره‌كی چۆمان- حاجی ئۆمه‌ران داده‌خه‌ن
به‌وێنه‌؛ له‌ هه‌ولێر دژی گرانكردنی به‌نزین خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چو
به‌وێنه‌؛ خۆپیشانده‌ران دژی گرانكردنی نرخی به‌نزین رێگای‌ پێنجوێن – سه‌ید سادقیان داخست
به‌وێنه‌؛باڵه‌خانه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبون له‌ سلێمانی‌ گڕ ده‌گرێت ... (نوێكراوه‌ته‌وه‌)
وه‌زیری گواستنه‌وه‌: رێگای نێوان کەرکوک- بەغدا به‌ ته‌واوه‌تی پاككراوه‌ته‌وه‌ به‌ڕوی هاتوچۆدا كراوه‌یه‌
له‌ كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و دوكان كه‌مپ بۆ ئاواره‌كان دروست ده‌كرێت
فراکسیۆنی‌ گۆڕان لەبه‌غدا : ناکرێت و نابێت قەیرانی‌ دارایی‌ لەسەر حسابی‌ گیرفانی‌ هاوڵاتیان چارەسەربکرێت
کوردانی سنە، (220) ته‌ن هاوكاری ده‌گه‌يه‌ننه‌ ئاواره‌ ئێزدیه‌كانی سلێمانی
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی: پەرلەمانتاران دژی گرانکردنی نرخی بەنزینن
وه‌زیری ئه‌وقاف؛ یه‌كه‌م هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ چاكسازی ده‌ستپێكرد
تۆمەتباری تیرۆری کاوە گەرمیانی: لەژێر فشاری دو بەرپرسدا ئیعترافم کرد
نێچیرڤان بارزانی (253) كه‌س به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و حەوت ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش به‌ وه‌زیر خانه‌نشین ده‌كات
بەفەرمانێکی نهێنی پارتی (126) کەس خانەنشین دەکات
لەبەردەم پەرلەمانی کوردستانیش خۆپیشاندان ئەنجامدرا
ئەنجومەنی وەزیران: دابینكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ئه‌ركی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانه‌ نه‌ك وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌
شارەزور؛ خۆپیشاندان لەبەرامبەر بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بەردەوامی هەیە
داعش لە داقوق پاشەکشە دەکات
له‌ گه‌رمیان خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردەوە
بارزانی یاساى بودجه‌ى حیزبه‌كان و كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسیى په‌سه‌ندكرد
فەرمانبەرانی کۆیە مانگرتنیان راگەیاند
دژی زیادکردنی نرخی بەنزین، هاوڵاتیەک ئۆتۆمبێلەکەی سوتاند
ژمارەیەک هاوڵاتی هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی عێراق
بەوێنە؛ تەنکترین مۆبایل لە جیهاندا
بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی‌ (داعش)، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان نێردراوی‌ خۆی‌ ده‌نێرێته‌ عێراق
خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکردەوە
به‌وێنه‌.. بۆندی‌ ''دواین ساته‌كان''