کەمال کەرکوکی: گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان خراپسازیە نەک چاکسازی

(سبه‌ی):
كه‌مال كه‌ركوكى، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌ خراپسازی ده‌زانێت و پێیوایه‌ گەڕانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا بڕیاری ژماره‌ (2) ده‌رچو كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كاتەوە بۆ په‌رله‌مان.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی، كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: پڕۆژە یاسای دەستور حەوت ساڵی خایاند تاوەکو ئامادەکرا و ئەوکەسانە کە دانرابون بەوردی کاریان لەسەری کرد، بۆ ئەوەی لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستان بێت و پێنج ھەزار تێبینی خەڵکی کوردستان و ئەکادیمی و خەڵکی رۆشنبیری بۆ ھات و سودی لێوەرگیرا و (36) لایەنی سیاسی ئاینی و نەتەوەی ناو ھەرێمی کوردستان لەسەری کۆک بون و چەپڵەیان بۆلێدا و (96) ئەندامی پەرلەمان لەکۆی (97) ئەندام دەنگیان پێدا، گەرانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە و پێچەوانەی پرۆسەی دیموکراسیە و دژی بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە بۆیە ناکرێ بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان.
كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ دەکرێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو لایەنانەی تێبینیان لەسەری ھەیە دابنیشن و کۆکبن لەسەر ئەو بابەتانەی دەیانەوێت ھەموار بکرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی ریفراندۆمی لەبارەوە دەکرێت و دەبێتە دەستور دواتر دەکرێت ھەموار بکرێتەوە بەو ئالیەتەی لەناو دەستور ھەیە.
به‌وته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی :"گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، بەڵکو خراپ سازیە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆژەیە مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بکرێت و خەڵکی کوردستان پێویستە ببێتە خاوەن دەستوری خۆی و یاساکانی ئێمە لەدەستور سەرچاوە بگرێت".
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی (17/3/2011) ی‌ په‌رله‌مانی کوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت بو به‌ به‌رده‌وامبون له‌ سه‌ر خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت، كه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (17)  له‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ (2011)، (بڕیاره‌17 خاڵیه‌كه‌) پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون و گوێگرتن له‌ داخوازیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ ده‌نگی‌ (104) په‌رله‌مانتار بڕیاری‌ ژماره‌ (2) په‌سه‌ندكراو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌"بڕیاری‌ ژماره‌ (2)" ناساندی‌، به‌ڵام له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌ر یاسا و بڕیارێكی‌ دیكه‌ ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ و هاوپێچه‌كانی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوبكرێته‌وه‌‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌رزو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رنگوم كرا.


 بڕیاری‌ ژماره‌ (2) ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان..

یه‌كه‌م: لیژنه‌ی‌ كاتی‌ كه‌ به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ (1) له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ كاره‌كانی‌ و داخوازی‌ خۆپیشانده‌رانیان گه‌یاندوته‌ په‌رله‌مان و راپۆرتیان ئاماده‌كردوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌كیان وه‌ك لیژنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌ (17) خاڵیكه‌ له‌ ئه‌ستۆ نیه‌ و ئه‌رك و كاریان كۆتایی‌ پێهاتوه‌.
دوه‌م: لیژنه‌ی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ به‌شداری‌ فراكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت له‌ ماوه‌ی‌ (3) رۆژدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان و پسپۆران، وه‌ك میكانیزمێك بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و به‌دواداچونی‌ و جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست رۆژدا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌ ته‌وافقی‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌مو ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌هه‌ندی‌ نیشتیمانیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت خاڵه‌كانی‌ (16،11،8،5،4،2،1) له‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان:
1- چاو پیاخشاندنه‌وه‌ به‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا به‌ مه‌به‌ستی‌ داڕشتنی‌ ده‌ستورێكی‌ هاوچه‌رخی‌ دیموكرات كه‌ تێیدا گشت مافه‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌ و یاسایه‌كانی‌ هاونیشتیمانیان به‌ره‌سمی‌ ناسرابن و ده‌سه‌ته‌ڵاته‌كان به‌ ئاشكرا جیاكرابنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ میكانیزمی‌ شیاو بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ لاقه‌كردنێكی‌ ده‌سه‌ڵات. هه‌مواری‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێ‌.
2- داڕشتنی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌ بۆ دابینكردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دادوری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا.
3- جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت به‌ جۆرێك كه‌ ئیدی‌ حكومه‌ت نه‌بێته‌ ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبی‌ سیایه‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار بێت له‌ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانی‌ ئه‌م وڵاته‌.
4- هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حیزب وه‌ رێگرتن له‌وه‌ی‌ حیزب خاوه‌نی‌ هێزی‌ چه‌كدار و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ و سیخۆری‌ بێت و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی‌ دام و ده‌زگاو باره‌گای‌ حزبی‌ نه‌مێنێ‌ و ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ماڵی‌ ئاسایی‌ هاوڵاتیان سه‌لامه‌تیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆوه‌ بپاریزرێ‌.
5- سپاردنی‌ وه‌زراتی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ئاسایش و پۆلیس به‌ كه‌سانی‌ پسپۆر و بێلایه‌ن و به‌ كرده‌وه‌ حیزبایه‌تی‌ له‌و ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
6- كۆتایی‌ هێنان به‌م  مۆدێله‌ له‌ حیزب كه‌ تێیدا كۆی‌ كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و به‌ ناوی‌ هه‌موانه‌وه‌ بڕیارده‌دات وه‌ گۆڕینی‌ بۆ حیزبی‌ ده‌نگده‌ر كه‌ پشت به‌ خستنه‌ڕوی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ به‌رده‌م هاونیشتیمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان وه‌رنادات.
7- تێنه‌په‌ڕاندنی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر هاونیشتیمانیان له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر نه‌كردبێت و سه‌رنجه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8- گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه‌ گشتی و تایبه‌تیانه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ سه‌ردا گیرابێت یاخود به‌ نرخی‌ ره‌مزی‌ فرۆشرابن به‌ كه‌س و لایه‌نی‌ دی‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای‌ فرۆشتن و به‌ كرێدانی‌ موڵك و ماڵی‌ ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ساڵی‌ 1986.
9- به‌ كارهێنانی‌ سامان و بودجه‌ی‌ كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ راسته‌قینه‌.
10- لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ حیزبه‌كان و لێپرسراوانی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ نا یاسایی‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، وه‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ ئه‌مه‌ت له‌ كوێوه‌ هێناوه‌ (من این لك هژا).
11- خستنه‌ڕوی‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كانی‌ كوردستان بۆ رای‌ گشتی‌ به‌ داهاته‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌وت و غاز، وه‌ ئاشكراكردنی‌ حسابه‌ حكومیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ناوه‌و ده‌روه‌ی‌ وڵات.
12- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ خانه‌نیشینكردنی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ كه‌ به‌ پله‌كانی‌ خزمه‌ت و ساڵی‌ كاركردندا تێنه‌په‌ڕیون، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی‌ (50%).
13- دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاسا وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان، وه‌ سپاردنی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌ كه‌سانی‌ بێلایه‌ن كه‌ دیاری‌ كرابن له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ لێهاتویی‌.
14- رێزگرتن له‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، داراییه‌كان، زانكۆكان، پاراستنیان له‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌.
15- بڕینی‌ هه‌ر مینحه‌یه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی‌ گشتی‌ بێت بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبی‌ و نا ره‌سمیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانیان.
16- هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ خۆپیشاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ده‌رچواندنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ربێت بۆ داخوازیه‌كانی‌ رای‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
17- باشكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ رچاوكردنی‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ شایسته‌ به‌ مرۆڤ.
18- ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بیسه‌رو شوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانی‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، وه‌ قه‌ربوكردنه‌وه‌یان له‌ داهاتی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ دیار نه‌مانیان.
19- كار كردن به‌ راپۆره‌ته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و ئاشكرا كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنیان، ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سزادانی‌ گه‌نده‌ڵكاران.
20- دابینكردنی‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و بێكاری‌ بۆ هه‌موان.
21- ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ جیاكاری‌ جه‌نده‌ری‌ و بۆ بنه‌بڕكردنی‌ هه‌ر توندو تیژیه‌ك دژ به‌ ئافره‌تان.
سێیه‌م: وه‌ڵام دانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان.
A. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (1) له‌ ته‌وه‌ری‌ دوه‌م (دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌) بڕیاری‌ له‌ سه‌ر دراوه‌.
B. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ (10،9،8،7،6،4،2) له‌ دواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران:
أ. ده‌ستبه‌جێ‌ بارودۆخی‌ شارو شارۆچكه‌كان له‌ هه‌مو لاوه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ نه‌مێنێت. (لیژنه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان به‌رپرسه‌ له‌ به‌دوداچونی‌ ئه‌م خاڵه‌).
ب. پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ (23/2/2011). واته‌ (بڕیاره‌ 17 خاڵیه‌كه‌).
ج. بانگهێشتكردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ روداوه‌كانی‌ (17/2) و دواتر پێش هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ بۆ لیژنه‌ی‌ ناوخۆو لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕوبه‌ڕو كردنه‌وه‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانیان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خۆپێشاندانه‌كان ڕویداوه‌.
د. راسته‌وخۆ پاش ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن بۆ پابه‌ندكردنیان به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و رونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌.
ه. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (9) حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ‌ كه‌ له‌ (10) رۆژ زیاتر نه‌بێ‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باره‌گا حیزبیه‌كان.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان:
1- دان پێدانان به‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵك و به‌شدارپێكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ پرۆسه‌ی‌ بریاردان له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2- رێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی‌ باری‌ نا ئاسایی‌ به‌ سه‌ر هه‌ر  شارو شارۆچكه‌یه‌كدا له‌ وانه‌ بۆ نمونه‌ دابڕاندن و ئابلوقه‌دانی‌ شارێك یان به‌ سه‌ر بازگه‌ كردنی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان.
3- راگه‌یاندنی‌ ره‌سمی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی‌ گشت دواكاریه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنیان.
4- دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و  بۆ كۆبه‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی‌ دیاركردنی‌ میكانیزمی‌ گونجاو وه‌ دیاركردنی‌ واده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كان.
5- ئازادكردنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌شداربوان و رێكخه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران.
6- دادگایی‌ كردنی‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ شه‌هیدكردن و برینداركردنی‌ خۆپیشانده‌ران و خستنه‌ڕوی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆلێنه‌وه‌كانی‌ دادگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا.
7- گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ بۆمه‌به‌ستی‌ گوشار خستنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران یاخود ترساندنیان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شاره‌كان جوڵێندراون.
8- ده‌ست به‌جێ‌ بانگهێشت كردنی‌ وه‌زیرانی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ لیپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان له‌ باره‌ی‌ پێشێلكردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌ك له‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌ره‌و شاره‌كان جوڵاندوه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.
9- لابردنی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كان له‌ ناوه‌ندی‌ شارو شارۆچكه‌كاندا گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان.
11- دڵنیایی‌ كردنی‌ هاونیشتیمانیان له‌وه‌ی‌ كه‌ چیدی‌ وه‌ هه‌میشه‌ هیچ هێزێكی‌ نیشتیمانی‌ و حكومی‌ كوردی‌ سوپا و هێزی‌ چه‌كدار نابه‌نه‌ سه‌ر هیچ شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان و سه‌ر هیچ هێزێكی‌ ركابه‌رو نه‌یاری‌ هێزه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی‌ كوردستان.
12- به‌ڕه‌سمی‌ پۆزش هێنانه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و راگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكیان به‌ "ئاژاوه‌ گێڕ" ناو بردوه‌، به‌ ئۆپۆزسۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، وه‌ به‌ ره‌سمی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌ت: په‌رله‌مان له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواداچونی‌ حكومه‌ت ده‌ست پێ‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران.
پێنجه‌م: دانانی‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ گه‌ڵ یاسا و دیموكراتیه‌ت و كاری‌ دامه‌زراوه‌ییدا گونجاون.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان داوا بكات له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دادگاكانی‌ هه‌رێم بكات و پێداویستی شاره‌كان بۆ داده‌وه‌ر پڕبكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ (17/2/2011) و رۆژانی‌ دواتر.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ باڵا كه‌ به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكهێنراوه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ گه‌ڵ ته‌واو بونیاندا بڵاوبكاته‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌.
هه‌شته‌م: ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ خۆپیشانده‌رانن به‌ تایبه‌ت: پرۆژه‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ راژه‌، بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌، گرنگی‌ دان به‌ گه‌نجان، بودجه‌ی‌ پارته‌ سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزان، رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كان، خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، داواكاری‌ گشتی‌، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ حیزبی‌ له‌ ناو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ....تد، بخرێته‌ ئه‌و له‌ویه‌تی‌ كارنامه‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
نۆیه‌م: له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ په‌سه‌ندكردنیه‌وه‌ (17/3/2011) و له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


05/03/2013 بینین: 1002
 
زیاتر
په‌رله‌مانی كوردستان به‌ كۆی ده‌نگ ناردنی پێشمه‌رگه‌ی بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد
په‌رله‌مانی كوردستان به‌ كۆی ده‌نگ ناردنی پێشمه‌رگه‌ی بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد...
ئه‌ردۆغان: چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانی پێشنیاری من بوه‌ بۆ ئۆباما
ئه‌ردۆغان: چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانی پێشنیاری من بوه‌ بۆ ئۆباما...
(200) پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ ده‌چنه‌ كۆبانی
(200) پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ ده‌چنه‌ كۆبانی...
رانیه‌؛ خەڵاتكردنی ژماره‌یه‌ك مامۆستا ناڕه‌زایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌
رانیه‌؛ خەڵاتكردنی ژماره‌یه‌ك مامۆستا ناڕه‌زایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ...
داعش كاریگه‌ری‌ نه‌ماوه‌ و ئێستا زه‌یدی‌ رێگری‌ ده‌كات
داعش كاریگه‌ری‌ نه‌ماوه‌ و ئێستا زه‌یدی‌ رێگری‌ ده‌كات...
لایه‌نه‌كانی‌ رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر (3) خاڵ رێككه‌وتن
دوای‌ نۆ رۆژ كۆبونه‌وه‌، لایه‌نه‌كانی‌ رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر (3)‌ خاڵی‌ هاوبه‌ش رێککەوتن....
ته‌ق ته‌ق؛ پرۆژه‌یه‌كی‌ (700) ملیۆن دیناری‌ شكست دەهێنێت
دوای‌ تێپەڕبونی‌ چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر ته‌واوبونی‌ یاریگای‌ تازه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ته‌ق ته‌ق، به‌شێكی‌ زۆری‌ كاره‌كانی‌ یاریگاكه‌ شكستیهێناوه‌و به‌ڕێوه‌ری‌ ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت "پڕۆژه‌كه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌"....
سلێمانی؛ چەند تیمێک بۆ روبەڕوبونەوەی روداوە سروشتیەکان پێکدەهێنرێت
چەند تیمێک بۆ روبەڕوبونەوەی روداوە سروشتیەکان لە وەرزی زستاندا لە شاری سلێمانی پێکدەهێنرێت و لێپرسراوی‌ به‌شی‌ خزمه‌تگوزاری‌ شاره‌وانی‌ سلێمانیش دەڵێت" بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیانە"....
جارێکی دیکە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا
جارێکی دیکە كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی دواخرایەوەو ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش رایدەگەیەنیت: کۆبونەوەی پێنج لایەنەکە پۆستەکانی ئەنجومەنەکە یەکلای دەکەنەوە....
کوردانی ئەڵمانیا بۆ کۆبانی گردبونەوە ئەنجامدەدەن
بەمەبەستی پشتگیریکردنی شەڕڤانان و خەڵکی کۆبانی لە بەرامبەر هێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر کانتۆنەکەیان، بڕیارە رۆژی شەممە کوردانی ئەڵمانیا گردبونەوەیەک ئەنجامبدەن....
په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ناردنی پێشمه‌رگه‌ ده‌دات بۆ كۆبانی
بۆ دەربڕینی رەزامەندی سەبارەت بە رەوانەکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانی، پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبونی ...
هاوکاریەکانی کەرکوک گەیشتە کۆبانی
گروپی کەرکوک بۆ پرسە نەتەوەییەکان هاوکارییەکانی بۆ کوردانی رۆژئاوا کۆکردەوە رادەستی نوێنەری (پەیەدە) کرا لە سلێمانی....
هاوڵاتیانی‌ قه‌ره‌ته‌په‌ گەڕانەوە
ئه‌و خێزانانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردودا به‌هۆی‌ هێرشی‌ چه‌كدارانی‌ داعش بۆ سه‌ر قه‌ره‌ته‌په‌ ناحیه‌كه‌یان جێهێشتبو، له‌ئێستادا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی‌ خۆیان....
پەرلەمانتارێک: بەوردی چاودێری پرۆسەی دامه‌زراندنی‌ شه‌ش هه‌زار مامۆستاکە دەکەین
پرسی‌ دامه‌زراندنی‌ شه‌ش هه‌زار مامۆستا به‌ گرێبه‌ست ترسی لای‌ ده‌رچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دروست کردوە كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ حیزبی‌ بكرێت و په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆڕانیش دەڵێت: چاودێری‌ وردی پرۆسەکە دەکەین بۆ ئەوەی ئەزمونی خراپی ساڵانی رابردو دوبارە نەبێتە...
به‌وێنه‌؛ ده‌ستپێكردنی‌ ساڵی نوێی خوێندنی‌ كوردی‌ له‌كه‌ركوك
ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم زەنگی دەستپێکی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک لێدراو بەڕێوەبەری بەشی کوردی لە پەرەوەردەی کەرکوک داوادەکات: به‌شێك له‌خوێندكاره‌ كورده‌كانی‌ كه‌ركوك له‌زانكۆكانی‌ هه‌رێم وه‌ربگیرێت....
میلیشیاكه‌ی‌ شیعه‌ و پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانیان گۆڕیه‌وه‌
پاش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ میلیشیای‌ به‌در و هێزێكی پێشمه‌رگه‌ هاته‌ ئاراوه‌و دو چه‌كداری ئه‌و میلیشیایه‌ كوژرا، 6 پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌وه‌ به‌دیل گیران و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئازادكران....
هه‌زار هاوڵاتی ئێزیدی‌ له‌ چیای‌ شه‌نگال داوای‌ به‌ ده‌مه‌وه‌چون ده‌كه‌ن
فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی شاخی شه‌نگال داوا حكومه‌تی عێراقی و هاوپه‌یمانان ده‌كات 1000 هاوڵاتی مه‌ده‌نی ئێزیدی له‌ چیای‌ شه‌نگاله‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان....
به‌ره‌ی‌ دهۆك و موسڵ؛ ورده‌كاری‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی پێشمه‌رگه‌و داعش له‌ ماوه‌ی‌ دو رۆژدا
ماوه‌ی دو رۆژه‌ پێكدادانی قورس له‌ نێوان چه‌كدارانی داعش و پێشمه‌رگه‌ له‌ خازرو به‌عشیقه‌و به‌نداوی موسڵ و ناحیه‌ی ره‌بیعه‌و زومار و شه‌نگال به‌رده‌وامی ه...
به‌نداوی‌ موسڵ؛ پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه‌ بۆردومان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ گوندی شیحیا (رۆژهه‌ڵاتی به‌نداوی‌ موسڵ) ده‌ستیپێكردوه‌....
پێشمه‌رگه‌ داڕێژه‌ری پیلانی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر قه‌ره‌ته‌په‌ دەکوژێت .. به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیرییه‌
پێشمه‌رگه‌ داڕێژه‌ری پیلانی هێرشه‌كه‌ی داعشی بۆ سه‌ر قه‌ره‌ته‌په‌ كوشت .. به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیرییه‌...
کۆبانێ؛ له‌ (24) سەعاتی رابردودا (73) چەکداری داعش کوژراون
کۆبانێ؛ له‌ (24) سەعاتی رابردودا (73) چەکداری داعش کوژراوە...
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
په‌رله‌مانی كوردستان به‌ كۆی ده‌نگ ناردنی پێشمه‌رگه‌ی بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد
ئه‌ردۆغان: چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانی پێشنیاری من بوه‌ بۆ ئۆباما
له‌ (2015)دا به‌ ئامێرێك مێشكت هێور ده‌كه‌یته‌وه‌
(200) پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ ده‌چنه‌ كۆبانی
سوپای عێراق ده‌یان چه‌كداری داعش ده‌كوژێت و (100) كه‌سیان به‌دیل ده‌گرێت
رانیه‌؛ خەڵاتكردنی ژماره‌یه‌ك مامۆستا ناڕه‌زایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌
داعش كاریگه‌ری‌ نه‌ماوه‌ و ئێستا زه‌یدی‌ رێگری‌ ده‌كات
لایه‌نه‌كانی‌ رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر (3) خاڵ رێككه‌وتن
ته‌ق ته‌ق؛ پرۆژه‌یه‌كی‌ (700) ملیۆن دیناری‌ شكست دەهێنێت
سلێمانی؛ چەند تیمێک بۆ روبەڕوبونەوەی روداوە سروشتیەکان پێکدەهێنرێت
جارێکی دیکە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا
کوردانی ئەڵمانیا بۆ کۆبانی گردبونەوە ئەنجامدەدەن
په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ناردنی پێشمه‌رگه‌ ده‌دات بۆ كۆبانی
هاوکاریەکانی کەرکوک گەیشتە کۆبانی
هێنانی‌ كرێكار بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان گۆڕانی بەسەردا دێت
هاوڵاتیانی‌ قه‌ره‌ته‌په‌ گەڕانەوە
پەرلەمانتارێک: بەوردی چاودێری پرۆسەی دامه‌زراندنی‌ شه‌ش هه‌زار مامۆستاکە دەکەین
به‌وێنه‌؛ ده‌ستپێكردنی‌ ساڵی نوێی خوێندنی‌ كوردی‌ له‌كه‌ركوك
ڤیدیۆ؛ كۆبانی‌ لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا
هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک ناوچەی رومادی کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە
خامنه‌ئی‌: خزمه‌ته‌كانی‌ مالكیمان بۆ ئێران و عێراق له‌بیرناچێت
پێنتاگۆن: تێچوی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش (424) ملیۆن دۆلاری‌ تێپەڕاندوه‌
بەڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە بۆ کلاسیکۆ ئامادەیە
میلیشیاكه‌ی‌ شیعه‌ و پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانیان گۆڕیه‌وه‌
هه‌زار هاوڵاتی ئێزیدی‌ له‌ چیای‌ شه‌نگال داوای‌ به‌ ده‌مه‌وه‌چون ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێرانی كۆچی دواییكرد
ئه‌ردۆگان ئیره‌یی ده‌بات به‌ نیگه‌رانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ دۆخی كۆبانی
به‌ره‌ی‌ دهۆك و موسڵ؛ ورده‌كاری‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی پێشمه‌رگه‌و داعش له‌ ماوه‌ی‌ دو رۆژدا
به‌نداوی‌ موسڵ؛ پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
پێشمه‌رگه‌ داڕێژه‌ری پیلانی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر قه‌ره‌ته‌په‌ دەکوژێت .. به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیرییه‌
کۆبانێ؛ له‌ (24) سەعاتی رابردودا (73) چەکداری داعش کوژراون
له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ پێكدادانی قورس له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و داعش له‌ به‌ره‌ی ناوه‌ران به‌رده‌وامه‌
بە وێنە؛ كەمپەکەی په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ ئاوا‌ره‌كانی‌ كۆبانێ کرایەوە
یه‌نگیجه‌، جارێكی دیكه‌ پێشمەرگە و میلیشیای بەدر روبه‌ڕوی یه‌كده‌بنه‌وه‌.. كوژراو هه‌یه‌
په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی په‌روه‌رده‌ ده‌كات
خۆپیشاندەرانی سەیدسادق: با تورکیا واز لە هاوکاریکردنی داعش بهێنێت
قه‌ره‌ته‌په‌ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه‌
بانکی ناوەندى: لابردنی سفری سەر دراوی عێراق پێنج ساڵی پێدەچێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: بڕینی‌ بودجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئه‌نجامی‌ نابێت
هەڵگورد حیکمەت: لەسەر داوای یه‌په‌گه‌ پێشمەرگە بۆ کۆبانێ دەنێردرێت
فڕۆكه‌ و ئاپاچی به‌ر به‌ هێرشی (100) ئۆتۆمۆبێلی داعش ده‌گرن له‌ نزیك به‌نداوی موسڵ
سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێدەکات، پێویستیان به‌ (10) هەزار قوتابخانە هەیە
یه‌په‌گه‌ ئه‌مڕۆ گورزی كاریگه‌ری له‌ چه‌كدارانی داعش وه‌شاندوه‌
به‌ریتانیاش هێرشی ئاسمانی ده‌كاته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا
خۆپیشانده‌رانی بازیان: بەرخودانی کۆبانی، بەرخودانی نەتەوەییمانە