سەرۆکی هەڵبژێردراوی فەنزەوێلا به‌خۆپیشاندان وه‌ڵامی‌ خۆپیشاندان ده‌داته‌وه‌

(سبەی):
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ فه‌نزه‌وێلا داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد له‌و رۆژه‌دا كه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌نیازه‌ له‌دژی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌که‌ خۆپیشاندان سازبكات ئه‌وانیش له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌وته‌یه‌كدا كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ره‌سمی‌ فه‌نزه‌وێلاوه‌ پێشكه‌شیكرد، مادۆرۆ وتی‌ "هێشتا داوای‌ ئاشتی‌ ده‌كه‌م، داوا له‌گه‌ل ده‌كه‌م خه‌باتی‌ ئاشتیانه‌ بكه‌ن". داواشی‌ له‌ لایه‌نگرانی‌ كرد له‌ رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌‌و چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن
سه‌رباری‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و داواكاری‌ بۆ دوباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ سۆسیالیستی‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌سه‌ندكرد كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌فه‌نزه‌وێلا به‌ڕێوه‌چو.
تیبیسای‌ لۆچینا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ فه‌نزه‌وێلا كه‌ ژنێكه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رایگه‌یاند "ئه‌و سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوه‌" ئه‌نجامی‌ رەسمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ راده‌ستی‌ مادۆرۆ كرد، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی‌ هه‌واڵی‌ راده‌ستكردنی‌ ئه‌نجومه‌كانیش له‌شاری‌ كاراكاسی‌ پایته‌خت پێكدادادان له‌نێوان لایه‌نگرانی‌ (گابریلیس) ی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس رویدا، له‌ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گازی‌ فرمێسكڕێژیان له‌دژی‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار به‌كارهێنا كه‌ دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڕه‌كێكیشدا له‌پایته‌خت لایه‌نگرانی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ له‌ باڵه‌كۆنی‌ ئاپارتمانه‌كانیانه‌وه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌‌و به‌پێداكێشانی‌ قاپ‌و قاچاخ گوزارشتیان كرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆیان.
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ دیكه‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌دا گرت كه‌ چاودێرانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تێدایه‌‌و به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، خوێندكاره‌كان داوایان له‌چاودێره‌كان كرد رونی‌بكه‌نه‌وه‌ چۆن ده‌توانن رایبگه‌یه‌نن كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ رون‌و خاوێن بوه‌.

ناشه‌رعی‌
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن (گابریلیس) كه‌ به‌جیاوازییه‌كی‌ كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی‌ فه‌نزه‌وێلای‌ به‌ مادۆرۆی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆچكردو هۆگۆ چافێز دۆڕاند، داوایكرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و باسیله‌وه‌ش‌وكرد له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا ساخته‌كاری‌‌و فروفێل هه‌بوه‌.
گابرلیلیس ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌شی‌ كه‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ هۆگۆی‌ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت به‌ده‌ستیهێنا به‌ "سه‌ركه‌وتنێكی‌ ناشه‌رعی‌" ناوبرد‌و داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا 3200 روداو رویداوه‌ كه‌ ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت‌و دۆخی‌ ئێستا وڵاتیشی‌ به‌ "قه‌یران" ناوبرد.
به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ دیاریكردنی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت له‌ مردنی‌ هۆگۆ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ پێشو به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌وه‌، نیكۆلاس مادۆرۆی‌ جێگری‌ چافێز رێژه‌ی‌ 50.7% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌‌و ركابه‌ره‌كه‌ی‌ گابریلیسی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن 49.1% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
ڤیلادیمیر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا‌و رائول كاسترۆی‌ سه‌رۆكی‌ كۆبا وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س‌و سه‌رۆكی‌ وڵاتان پیرۆزیاییان كرد له‌ بردنه‌وه‌كه‌ی‌ مادۆرۆ، به‌لام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا داوای‌ كرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و ئه‌وه‌شی‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگ ناوبرد له‌ پته‌وكردنی‌ متمانه‌ی‌ هاولاَتیانی‌ فه‌نزه‌وێلا به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.


16/04/2013 بینین: 722
 
زیاتر
یه‌مه‌ن بۆ دو هه‌رێمی‌ سونه‌و شیعه‌ دابه‌ش ده‌بێت؟
لەژێر ناونیشانی‌ "پیلانێكی‌ هه‌رێمی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ یه‌مه‌ن به‌ سه‌ر سونه‌و شیعه‌دا له‌ ئارادایه‌" سایتی‌ حه‌یاتی‌ له‌نده‌نی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ "پێشهاته‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازیه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پیلانێكی‌ ناوخۆی‌ و هه‌رێمی‌ هه‌...
ڤیدیۆ؛ به‌ ئۆتۆمۆبێل (7) ئیسرائیلی‌ دەشێلێت
حكومه‌تی‌ ئیسرائیل رایگەیاند: گه‌نجێكی‌ فەڵه‌ستینی‌ كه‌سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس بوه‌ به‌ ئۆتۆمۆمبێل له‌ (7) هاوڵاتی‌ ئیسرائیلی‌ ده‌دات وله‌ ئه‌نجامدا (6) كه‌سیان بریندار ده‌كات و منداڵێكیش ده‌كوژێت....
ئێران؛ دژی‌ ''سوتانی‌ ژن'' خۆپیشاندانێك ئه‌نجامدرا
زیاتر له‌ (1000) كه‌س له‌ پارێزگای‌ ئه‌سفه‌هان، له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئێران دژی‌ سوتاندنی‌ ژنان به‌ (ترشی‌ ئه‌سید) خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامداو داوایان كرد رێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ زیاتر بگیرێته‌ به‌ر....
دو فڕۆكه‌ی‌ داعش تێكشێنران
وه‌زیری‌ راگه‌یاندنی سوریا خستنه‌ خواره‌وه‌ی‌ دو فڕۆكه‌ی‌ چه‌كدارانی داعش-ی‌ راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ عیمران زه‌عبی، وه‌زیری‌ راگه‌یاندنی سوریا له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی عه‌ره‌بی وڵاته‌كه‌ی‌ وتویه‌ت...
ڤیدیۆ؛ كۆبانی‌ لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ رێگه‌ی‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی‌ شاری كۆبانی‌ رۆژئاوای کوردستانی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ کە ده‌ریده‌خات ئه‌و شاره‌ كوردیه‌ زۆربه‌ی‌ خانوه‌كانی‌ روخاون....
پێنتاگۆن: تێچوی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش (424) ملیۆن دۆلاری‌ تێپەڕاندوه‌
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا دەڵێت "تێچوی‌ شه‌ڕی‌ دژ بە‌ داعش رۆژانه‌ (7) ملیۆن و (600) هه‌زار دۆلاره‌و له‌سه‌ره‌تای‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیشه‌وه‌ كه‌ له‌مانگی‌ ئابه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، تێچوی‌ ئه‌و شەڕه‌ (424) ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندوە....
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێرانی كۆچی دواییكرد
ئه‌مڕۆ ئایه‌توڵا محه‌مه‌د ره‌زا مه‌هده‌وی‌ كنی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێرانی كۆچی دواییكرد....
ئه‌ردۆگان ئیره‌یی ده‌بات به‌ نیگه‌رانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ دۆخی كۆبانی
سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ئیره‌یی ده‌كات له‌ نیگه‌رانی و هاوخه‌می و به‌ده‌مه‌چونی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دۆخی كۆبانی و باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و شاره‌ بۆ ئه‌وان ستراتیژیه‌تی خۆی هه‌یه‌ نه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا له‌...
به‌ریتانیاش هێرشی ئاسمانی ده‌كاته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا
به‌ریتانیاش هێرشی ئاسمانی ده‌كاته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا...
جه‌نه‌راڵێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌: كورده‌كان رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی‌ ئامانجی‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر داعش له‌ نزیك كۆبانی‌
جه‌نه‌راڵێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ باس له‌ كاریگه‌ری‌ هێرشه‌ گورزه‌ ئاسمانیه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت؛ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان رۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌بوه‌ و سه‌ركه‌وتو بون، به‌وپێیه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ كه‌ له‌ كورده‌كان پێكهاتون چاودێری‌ دۆخه‌كه‌ و جموجۆڵی‌ چه‌ك...
له‌دوای‌ ئێران، عه‌لی‌ عه‌بدوڵا ساڵه‌ح پشتگیری‌ حوسیه‌كان ده‌كات
رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ هێزه‌كانی‌ پاسه‌وانی‌ كۆماری‌ یه‌مه‌ن كه‌ له‌ ئێستاشدا پشتگیری‌ عه‌لی‌ عه‌بدوڵاساڵه‌ح، سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن جلی‌ حوسیه‌كانیان له‌به‌ر كردوه‌ و دژی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی...
ئه‌مه‌ریكا به‌ به‌های‌ (600) ملیۆن دۆلار پێداویستی‌ سه‌ربازی‌ به‌ عێراق ده‌فرۆشێت
حكومه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ جێنه‌رال داینامیكس كورب به‌ به‌های‌ (600) ملیۆن دۆلار پێداویستی‌ تانك به‌ عێراق بفرۆشێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ و به‌هێزكردنی‌ توانی‌ به‌رگری‌ وشكانی‌....
راكردنی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ (داعش) كوژانی‌ (1000) چەکدار به‌دوای‌ خۆیدا ده‌هێنێت
راكردنی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ رێكخراوی‌ داعش له‌ كۆبانی‌، ده‌بێته‌ هۆی‌ كوژرانی‌ زیاتر له‌ (1000) چەکدار و سه‌رۆكی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یش تێكرای‌ پیلانه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت....
سەرۆکی کۆمپانیای ''تۆتاڵ'' گیانی لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی تایبەت بە بواری نەوت لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆدا فڕۆکەکەی گڕی گرت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا....
جۆن كیری‌: هاوكارینه‌كردنی‌ كوردانی‌ كۆبانێ هه‌ڵوێستێكی‌ نا به‌رپرسانه‌یه‌
جۆن كیری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: كوردانی‌ كۆبانی‌ قاره‌مانانه‌ شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن، بۆیه‌ ناتوانین چاومان له‌ ئاستیاندا دابخه‌ین و هاوكارینه‌كردنیان هه‌ڵوێستێكی‌ نا به‌رپرسانه‌یه‌....
بۆ سه‌ربه‌خۆیی، كه‌ته‌لۆنیه‌كان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان
ئه‌مڕۆ هه‌زاره‌ها كه‌ته‌لۆنی له‌ ناوه‌ڕاستی شاری‌ به‌رشه‌لۆنه‌، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌یی پێشوه‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا....
به‌وێنه‌؛ هێرشی‌ نوێی‌ هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر داعش له‌ كۆبانێ
فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گا و مۆڵگه‌كانی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ سنوری‌ شاری‌ كۆبانی‌ و به‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی‌ شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌، ئه‌و گورزه‌ ئاسمانیانه‌ رۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ ه...
كاندیدێكی هەڵبژاردنەكانی میسر لە عێراق خۆی تەقانده‌وە
رێكخراوی داعش لە ژمارەیەک لاپەڕەکانی تایبه‌ت به‌خۆی‌ له‌ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانه‌وه‌ وێنەی خۆكوژێكی میسری بڵاوكردەوە، كە لە عێراق خۆی تەقاندوەتەوە....
حوسیه‌كان؛ دراوسێ نوێیه‌كه‌ی‌ سعودیه‌
له‌دوای‌ كوشتنی‌ حسێن به‌دره‌دین حوسی‌، رابەری رۆحی‌ حوسیه‌كان له‌ ساڵی‌ (2004)دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ عه‌لی‌ عه‌بدوڵا ساڵح، هیچ كام له‌لایه‌نگران و دۆستانیان له‌و بڕوایه‌دا نه‌بون كه‌ له‌ داهاتودا حوسیه‌كان زۆرینه‌ی‌ شاره‌كانی‌ یه‌مه‌ن به‌ سه‌نعای‌ ...
ئەردۆغان: پەیەدە هاوشێوەی پەکەکە تیرۆریستە و کاتی ئەوەشمان نیە ڤێلا بۆ ئۆجەلان بکڕین
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت: چوار داواکاریمان ئاڕاستەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵتی کردوە کە ئەمەریکا سەرۆکایەتی دەکات و تاوەکو ئەو داواکارییانە جێبەجێ نەکرێت، بەشداری هیچ چالاکییەک ناکەین....
جۆن ماکین: پێشمه‌رگه‌ چه‌كی‌ روسی‌ كۆن به‌كار ده‌هێنێت و داعشیش چه‌كی‌ ئێمه‌ی‌ پێیه‌
جۆن ماكین، کەسایەتی سیاسی دیاری ئەمەریکا و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران‌ دەڵێت: داعش سنوری‌ نێوان سوریاو عێراقی‌ نه‌هێشتوه‌و پێویستیشه‌ له‌وه‌ تێبگه‌ین كه‌ تا داعش به‌هێز بێت، مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا زیاتر ده‌بێت....
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
نوسراو و به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك داموده‌زگای‌ قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ناوچون
ئه‌مانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ كۆبانێ بۆ شه‌ڕی‌ داعش
دوزخوماتو؛ میلشیاكانی شیعه‌ به‌ یه‌كیاندادا
رۆناڵدۆ و ئینێستا له‌باره‌ی‌ كلاسیكۆوه‌ چیان وت ... پێڵاوه‌ نوێیه‌كی‌ دۆن ببینه‌
سیستمێكی‌ نوێ بۆ ئاشكراكردنی‌ ته‌قه‌مه‌نی له‌ بازگه‌كاندا داده‌نرێن
ڤیدیۆ؛ ئه‌م پارچه‌ زێڕه‌ به‌هاكه‌ی‌ (500) هه‌زار دۆلاره‌
وەزیری ناوخۆی عێراق؛ بریکارەکەی بە سەرۆکی گەندەڵکاران ناوده‌بات و داوای دادگاییكردنی ده‌كات
له‌ (48) سه‌عاتدا (15) گورز له‌ داعش وه‌شێنراوه‌... ... ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كانی‌ بۆ نزیك كۆبانی‌ چڕ كردوه‌ته‌وه‌
هەرێمی کوردستان (103) بەندکراوی هه‌ڵاتوی بادوش رادەستی بەغدا دەکاتەوە
ئه‌ردۆغان: (200) پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێی توركیاوه‌ ده‌چنه‌ كۆبانی‌
له‌ دو ساڵدا (158) پیاوی‌ عێراقی‌ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بون
هێشتا دەرچوانی خولی پێشوتر دانەمەزراون؛ ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک به‌ڕێوه‌چو
یه‌په‌گه‌: بڕێکی‌ زۆر جبه‌خانه‌ی‌ چه‌کی‌ قورس و پێداویستی‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌ربازی‌ گه‌یشتوەته‌ ده‌ست هێزه‌کانمان
سەرۆکی پەرلەمان بۆ یانه‌ی هه‌ولێر: چۆن شانازی بە پێشمەرگەوە دەکەین، ئاوا شانازی بە وەرزشکارانەوە دەکەین
کەرکوک: شەش هاوڵاتی عەرەب بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیر دەکرێن
رانیه‌؛ ده‌ستبه‌سه‌ر (54) كارتۆن ماده‌ی‌ هۆشبه‌ردا ده‌گیرێت
داعش ته‌ل شه‌عیری‌ گرته‌وه‌
سەرۆکی پەرلەمان بۆ رۆژنامەنوسان: لە روداوەکانی رۆژئاوادا بە دیدێکی کوردانە روماڵ بکەن
تائێستا یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە
یه‌مه‌ن بۆ دو هه‌رێمی‌ سونه‌و شیعه‌ دابه‌ش ده‌بێت؟
رۆژنامەی هەولێر: هاوسەری شاناز ئیبراهیم پێشنیاری بڕینی موچەی هەرێمی کردوە
رێژەی توشبوانی شێرپەنجە (70%) زیاد دەکات
بۆ ئەوەی کۆبانی نەکەوێت.. پەیەدە (چوار) داواکاری هەیە
ڤیدیۆ؛ به‌ ئۆتۆمۆبێل (7) ئیسرائیلی‌ دەشێلێت
ئێران؛ دژی‌ ''سوتانی‌ ژن'' خۆپیشاندانێك ئه‌نجامدرا
فیفا هاندەرانی ریاڵ توشی شۆک دەکات
ئه‌مساڵ (12) هه‌زار خوێندكار له‌ له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان بێبەش ده‌بن
به‌غدا؛ دو ته‌قینه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كوژراو و برینداریان لێكه‌وته‌وه‌
دو فڕۆكه‌ی‌ داعش تێكشێنران
لێدوانی‌ وه‌زیری‌ ئه‌وقاف له‌باره‌ی‌ ناونوسین بۆ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج
رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی خۆرئاوای‌ كوردستان به‌ره‌سمی واژۆكرا
له‌ بناری‌ قه‌ندیل؛ ته‌رمی‌ گه‌نجێك به‌هه‌ڵواسراوی‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌
هەفتەی داهاتو دابەشدەکرێت ... پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە بانکەکانی هەرێم
به‌كری حاجی سه‌فه‌ر كۆچی دوایی كرد .. نوێكراوه‌ته‌وه‌
نه‌وشیروان مسته‌فا پێشوازی له‌ شاندێكی‌ ره‌وتی‌ سه‌در ده‌كات
بزانە پێشمەرگە لە سێ رۆژدا چەند داعشیان کوشتوە
(20) شاره‌زای‌ سه‌ربازی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه‌ عێراق
وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان: چه‌ند پێشمه‌رگه‌ و چ چه‌كێك پێویست بكات ده‌ینێرین بۆ كۆبانی‌
په‌رله‌مانی كوردستان به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاری ناردنی پێشمه‌رگه‌ی بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد ... نوێكراوه‌ته‌وه‌
ئه‌ردۆغان: چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانی پێشنیاری من بوه‌ بۆ ئۆباما
له‌ (2015)دا به‌ ئامێرێك مێشكت هێور ده‌كه‌یته‌وه‌
(200) پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ ده‌چنه‌ كۆبانی
سوپای عێراق ده‌یان چه‌كداری داعش ده‌كوژێت و (100) كه‌سیان به‌دیل ده‌گرێت
رانیه‌؛ خەڵاتكردنی ژماره‌یه‌ك مامۆستا ناڕه‌زایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌
داعش كاریگه‌ری‌ نه‌ماوه‌ و ئێستا زه‌یدی‌ رێگری‌ ده‌كات