گۆڕانه‌كان كه‌من، گۆڕانخوازانیش بێژماره‌ن

هیوا جه‌مال


ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ ئومێد بێت سه‌باره‌ت به‌ داڕشتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ك حیزبێكی‌ سیاسی‌ له‌ روی‌ رێكخستنه‌وه‌، ئه‌وه‌بێت كه‌ به‌گوێره‌ی‌ په‌یڕه‌و ‌و پرۆگرامه‌كه‌ی‌ نایه‌وێت ئه‌زمونی‌ هه‌مان ئه‌و حیزبانه‌ دوباره‌ بكاته‌وه‌، كه‌ له‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوه‌وه‌ به‌ره‌و نه‌مان چون، به‌ڵام ئێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌رماون...

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ره‌شنوسی‌ ده‌ستوره‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئه‌م پێكهاته‌ سیاسییه‌، وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك به‌رمه‌بنای‌ هه‌یكه‌لی‌ دابه‌شبونی‌ ده‌نگده‌ران له‌ عێراق ‌و كوردستاندا كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یه‌وێت حیزبی‌ به‌رنامه‌ بێت نه‌ك ئایدۆلۆژیا...

ئه‌وه‌ دو خاڵی‌ سه‌ره‌كییه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ رێكخستی‌ ئه‌ندامانێتی‌ له‌به‌ر رۆشنایی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان، ئه‌وه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی‌ تازه‌یه‌، ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ی‌ كه‌ ئه‌م حیزبه‌، نایه‌وێت ئه‌ندام له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ خزم ‌و دۆست ‌و ناوچه‌‌ و گه‌ڕه‌ك كۆبكاته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان كار بكات، واتا خه‌ڵك ناونوس ناكات...

ئه‌وه‌ش كه ‌زیاتر جێگه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دوایین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ توده‌یس زه‌مانی‌ توركی‌ وتی‌: بزوتنه‌وه‌كه‌یان هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كه‌ی‌ دیاریكراوی‌ نییه‌. ره‌نگه‌ ئه‌م لێدوانه‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ بكرێت كه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌بێت پێمان بڵێت لیبراڵه‌ یان پارێزگار، ئیسلامییه‌ یان عه‌لمانی‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كه‌ جێگه‌ی‌ ئومێده‌ له‌م قسه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیدی‌ باوی‌ ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ كه‌ حیزب به‌هۆی‌ ئایدۆلۆژیاوه‌ ئه‌ندام كۆبكاته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌هۆی‌ به‌رنامه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌وادار‌ و ده‌نگده‌ر بۆخۆی‌ مسۆگه‌ر بكات...

ئه‌گه‌ر تێبینی‌ بكه‌ن حیزبی‌ به‌رنامه‌دار ناتوانێت ئه‌ندامانێكی‌ زۆر ناونوس بكات، چونكه‌ ئایدۆلۆژیایه‌كه‌ی‌ دیاریكراوی‌ نییه‌ تا مێشكی‌ خه‌ڵكی‌ پێ‌ بشواته‌وه ‌‌و بیانكاته‌ ئه‌ندامی‌ گوێله‌مست، به‌ڵكو به‌هۆی‌ بانگه‌شه‌وه‌ هه‌وادار‌و ده‌نگده‌ر كۆده‌كاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئیداره‌دانی‌ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش پێویستی‌ به‌ ئه‌ندام‌ و كارمه‌ندی‌ زۆر نییه‌، هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ وایكردوه‌، بۆ نمونه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رابردودا خاوه‌نی‌ نیو ملیۆن ده‌نگ بوه‌، به‌ڵام ئێستا كه‌متر له‌ 100 موچه‌خۆری‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌دا هه‌یه...

كه‌واته‌ ئێستا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گۆڕانن به‌ ژماره‌ كه‌من ‌و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گۆڕانخوازن به‌ ژماره‌ زۆرن. ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌ ده‌بێت گۆڕانه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ بكرێن كه‌ چیدی‌ ئه‌و ته‌قلیده‌ی‌ حیزبه‌كانی‌ دیكه‌ دوباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌رچی‌ هه‌وڵیان هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ناونوسكردنی‌ كه‌سانێك وه‌ك ئه‌ندامی‌ حیزب،  چۆن ئێستا حیزبه‌كانی‌ دیكه‌، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ كه‌سێك له‌ لیستی‌ حیزبه‌كه‌یدا بنوسن ده‌یان رێگا به‌كارده‌هێنن، هه‌ر له‌ موچه‌وه‌ تا ده‌گات به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن...

ده‌بێت گۆڕانه‌كان هه‌وڵبده‌ن سنوره‌كانی‌ گۆڕانخوازان به‌رفراوان بكه‌ن، ده‌بێت بیانو بدۆزنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك وه‌ك گۆڕانخواز له‌قه‌ڵه‌م بدرێن، نه‌ك تۆمه‌ت ببه‌خشنه‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ تۆ گۆڕانیت یان گۆڕان نیت...

گۆڕانخوازان، ئه‌وانه‌ كه‌ له‌ماڵه‌كانی‌ خۆیان دانیشتون‌ و ده‌نگ به‌ به‌رنامه‌ی‌ گۆڕان ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌شن كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا كارده‌كه‌ن ‌و رێگه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی ‌‌و به‌هه‌ده‌ردان ده‌گرن.

 هه‌ركه‌سێك به‌ته‌نیا ئه‌ركه‌كانی‌ سه‌رشانی‌ وه‌ك خۆی‌ راپه‌ڕاند بێكه‌موكوڕیی‌ ئه‌وه‌ گۆڕانخوازه‌.

 گۆڕانخوازان، ئه‌وانه‌شن كه‌ له‌ حیزبه‌كانی‌ دیكه‌دا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی‌ ئه‌نجام ناده‌ن، یان به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌گرن، جا ئه‌وانه‌ له‌ به‌رپرسیارێتیدا بن، یاخود له‌ ژورێكی‌ بچوكدا كار بكه‌ن...

گۆڕانخوازان، هه‌مو ئه‌و كاسبكار ‌و بازرگانانه‌ ده‌گرنه‌وه‌ كه‌ به‌ ویژدانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا ده‌كه‌ن‌ و ره‌وشتی‌ بازاڕكردن ده‌پارێزن...

ده‌كرێت گۆڕانخوازان، ئه‌و به‌رپرسه‌ حكومیانه‌ش بن كه‌ به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن ‌و نایه‌ڵن گه‌نده‌ڵی‌ له‌به‌رده‌ستیاندا روبدات...

گۆڕانخوازان، زۆرن‌ و زۆر زیاترن له‌ گۆڕانه‌كان، بۆیه‌ گۆڕان گه‌وره‌تره‌ له‌ چوارچێوه‌كانی‌ حیزبێك، به‌ڵام پێوستی‌ به‌ چه‌ندان كه‌سی‌ له‌خۆبوردوش هه‌یه‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ گۆڕانخوازان بكات...
07/02/2013 بینین: 2030
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
گڵۆپی‌ سه‌وزی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم...
ئه‌گه‌ر له ‌په‌رله‌مان نه‌بونایه‌ چیتان پێ‌ ده‌كرا؟...
بارزانی‌ ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌؟...
له‌باره‌ی‌ دۆست‌ و دوژمنه‌وه‌...
100 رۆژ بۆ نێچیرڤان بارزانی‌ یان 50؟...
سه‌رزه‌مینی‌ قه‌یرانه‌كان..كورد له‌م خاكی‌ عێراقه‌دا چی‌ بكات؟...
چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردانی‌ رۆژهه‌ڵات بكه‌ین؟...
ئوتۆمبێلی‌ پۆز...
مالیكی‌ شه‌ڕی‌ دادگایی نه‌كردنی‌ ده‌كات...
پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت...
دیموكراسی‌ ناچاریی‌...
به‌شداریی‌ له‌ حكومه‌ت...
بێبه‌رییم له‌ سه‌ندیكاكه‌تان...
كۆبونەوەی حیزبی لە پەرلەمان...
رۆشتن بەرەو شەختەبەند...
چیرۆکی رفاندن ‌و ئەشکەنجەدانم...
ده‌سه‌ڵات‌ و ئۆپۆزسیۆن، له‌نێوان شه‌فافییه‌ت ‌و گه‌ره‌نتی‌ دا...
گۆڕان هه‌ڵه‌ی‌ كرد...
هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ هه‌رێم...
پێویسته‌ مامۆستایان مانگرتن ‌و خۆپیشاندانی‌ سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن...
منیش ده‌ڵێم؛ بارزانی‌ ئاگادار نه‌بوه‌...
ویكیلیكسی‌ وه‌زیره‌ كورده‌كانی‌ به‌غدا...
بادینانیش هه‌رێمی‌ كوردستانه‌...
ده‌رفه‌ته‌ له‌كیسچوه‌كانی‌ گۆڕان...
دانوستاندن له‌ ماڵی خانه‌خوێ‌...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ‌و دامه‌زراوه‌كه‌ی‌...
خیانه‌ت ‌و نیشتمانپه‌روه‌ریی‌...
له‌باره‌ی‌ كه‌مینه‌و زۆرینه‌وه‌
چۆن ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌زگا نیشتمانییه‌كان بدرێت؟...
كۆیله‌ی‌ سیاسی‌...
خولی‌ نوێ‌‌و فراكسیۆنی‌ گۆڕان...
زلـله‌ی‌ بێگانه‌......
كه‌س ئاگای‌ له‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت نییه‌...
مه‌سعود بارزانی‌، ده‌چێته‌ توركیا...
پاشاگه‌ردانیی‌
په‌رله‌مان خه‌ڵوه‌تگایه‌... حكومه‌ت له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌... ...
كێ‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت، ئه‌مریكا، ئێران، یان عێراقیه‌كان؟...
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ كه‌ركوك...
(100) رۆژه‌كه‌ ته‌واو، (100) پرسیار بۆ د.به‌رهه‌م...
بێده‌نگبون له‌ بێده‌نگی......
گۆڕان سلێمانی‌ ته‌سلیم به‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات...
له‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بۆ به‌زه‌یی‌
حكومه‌تی‌ هاوسۆزه‌كان...
(100) رۆژ بۆ د. به‌رهه‌م...
با باجدان به‌سبێت...
دێن بۆن به‌ده‌مته‌وه‌ ده‌كه‌ن، نه‌با رۆژێك وتبێتت گۆڕان*...
رژێمی‌ بوكه‌ شوشه‌...
ئۆپۆزسیۆن...
سلبی‌‌و ئیجابی‌... به‌هێز‌و لاواز... كارا‌و ناكارا...
ستراتیژی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌...
ئاگر خۆشكردن ...
په‌ڵه‌ ره‌شه‌كانی‌ په‌رله‌مان...
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور...
یه‌كێتی‌ هه‌زاران گه‌نج‌و منداڵ‌ بێئومێد ده‌كات...
پارله‌مان دیموكراسیی ده‌هاڕێت...
له‌ خه‌ونه‌وه‌ بۆ راستی‌
ده‌وڵه‌ت بۆ قودس‌و فیدراڵی‌ بۆ هه‌ولێر...
دیموكراسی‌ له‌كوێی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوشتینی‌...
با وه‌زاره‌ته‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كنه‌گرنه‌وه‌...
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت...
كورد بۆ دژایه‌تی‌ هه‌مواركردنی‌ ده‌ستور ده‌كات؟...
بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ "ڕه‌گ" له‌ ئینجانه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ ‌و كوردستاندا ...
سه‌ره‌تاكانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 24 ده‌ستیپێكردووه‌...
بڕیاره‌ خێرا‌و سه‌رپێییه‌كانی‌ حكومه‌ت
"وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ به‌ نموونه‌"...
كورد له‌ به‌غدا، كه‌ركوك‌و هه‌رێمی‌ كوردستان...
پێكهێنانی‌ چوار هه‌رێمی‌ كوردیی‌ له‌ عێراقدا...
شه‌ری‌ گۆڕینی‌ به‌رپرسان...
شرۆڤه‌یه‌كی‌ كارنامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت دوای‌ساڵێك له‌ ده‌ست به‌كاربوون ...
ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌...
پێویسته‌ شانازی بكه‌یت به‌وه‌ی‌ كه‌مترین گه‌نده‌ڵیت ئه‌نجامداوه‌...
ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان،
كه‌ركوك به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟...
نوێترین هه‌واڵ...
ورده‌كاری‌ گه‌رده‌لوله‌كه‌ی‌ سعودیه‌ بۆ سه‌ر حوسیه‌كان...
عه‌لی‌ باپیر هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح به‌ (ناشەرعی و ناشارستانی) ناود...
دو پەرلەمانتار داوا لە چاودێرى دارایى و دەستپاکى دەکەن لە رێکخراوی کوڕەکەی سەرۆک...
بەوێنە؛ جوانترین دیمە وەرزشییەکانی ئەم هەفتەیە...
بۆچى عێراق داواى لە هاوپەیمانان کرد هێرشى ئاسمانى بکەنە سەر تکریت!؟ ...
داعش چواریەکى ئەو خاکەى لەدەستداوە کە لە عێراق کۆنتڕۆڵى کردبو...
وەزیری بەرگری عێراق خۆی بەفڕۆکە هێرش دەکاتە سەر مۆڵگەکانی داعش .. بەڤیدیۆ...
بەڤیدیۆ؛ هێرشەکانی ئەمڕۆی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش لە تکریت...
رانیە؛ هێرشکردنەکەى ناو پەرلەمان ئیدانە دەکات...
جێگری پارێزگاری دیالە کوژرا...
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دو تۆمەتباری عەرەب دەستگیر دەکەن.. بەمادەی تیرۆر داواکر...
بەفر و سەرما، بەروبومى باڵەکایەتى لەناو دەبات ...
تا کۆنترۆڵکردنەوەی تکریت، رێگای بەغدا- کەرکوک ناکرێتەوە...
پێشمەرگە بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکان ژمارەیەک هێرشی داعش تێکدەشکێنێت...
فەڕەنسا یەکەم گورزی لە تکریت وەشاند...
تورکیا پشتگیری هێرشی سەر حوسیەکان دەکات...
د.دەرباز محەمەد: هه‌فته‌ی‌ داهاتو حكومه‌تی‌ عێراق پاره‌ی‌ مانگی‌ سێی هەرێم ده‌نێ...
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح نامەیەک ئاراستەى بارزانی دەکات... دەقەکەى بببنە ...
لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر پەلاماردانی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان پێکهێنرا...
به‌وێنه‌؛ نه‌ته‌وه‌كانی‌ كه‌ركوك پاڵپشتی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن...
هاوپه‌یمانان گرتوخانه‌ی‌ بادۆش بۆردومان ده‌كه‌ن.. (15) چەکداری داعش کوژراون...
ڤیدیۆ؛ بزانه‌ دەنگیان خۆشه‌.. ئالڤێس و پینتۆ گۆرانی‌ دەڵێن ...
رێگە خۆشکردن بۆ پەیەدە مەترسی لەسەر تورکیا دروست دەکات...
سەرۆکی پەرلەمان بۆ UN : بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری، هاوکاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەک...
هاوپەیمانان (1678) هێرشیان کردوەتە سەر داعش لە عێراق...