کەمال کەرکوکی: گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان خراپسازیە نەک چاکسازی

(سبه‌ی):
كه‌مال كه‌ركوكى، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌ خراپسازی ده‌زانێت و پێیوایه‌ گەڕانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا بڕیاری ژماره‌ (2) ده‌رچو كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كاتەوە بۆ په‌رله‌مان.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی، كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: پڕۆژە یاسای دەستور حەوت ساڵی خایاند تاوەکو ئامادەکرا و ئەوکەسانە کە دانرابون بەوردی کاریان لەسەری کرد، بۆ ئەوەی لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستان بێت و پێنج ھەزار تێبینی خەڵکی کوردستان و ئەکادیمی و خەڵکی رۆشنبیری بۆ ھات و سودی لێوەرگیرا و (36) لایەنی سیاسی ئاینی و نەتەوەی ناو ھەرێمی کوردستان لەسەری کۆک بون و چەپڵەیان بۆلێدا و (96) ئەندامی پەرلەمان لەکۆی (97) ئەندام دەنگیان پێدا، گەرانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە و پێچەوانەی پرۆسەی دیموکراسیە و دژی بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە بۆیە ناکرێ بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان.
كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ دەکرێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو لایەنانەی تێبینیان لەسەری ھەیە دابنیشن و کۆکبن لەسەر ئەو بابەتانەی دەیانەوێت ھەموار بکرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی ریفراندۆمی لەبارەوە دەکرێت و دەبێتە دەستور دواتر دەکرێت ھەموار بکرێتەوە بەو ئالیەتەی لەناو دەستور ھەیە.
به‌وته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی :"گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، بەڵکو خراپ سازیە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆژەیە مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بکرێت و خەڵکی کوردستان پێویستە ببێتە خاوەن دەستوری خۆی و یاساکانی ئێمە لەدەستور سەرچاوە بگرێت".
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی (17/3/2011) ی‌ په‌رله‌مانی کوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت بو به‌ به‌رده‌وامبون له‌ سه‌ر خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت، كه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (17)  له‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ (2011)، (بڕیاره‌17 خاڵیه‌كه‌) پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون و گوێگرتن له‌ داخوازیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ ده‌نگی‌ (104) په‌رله‌مانتار بڕیاری‌ ژماره‌ (2) په‌سه‌ندكراو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌"بڕیاری‌ ژماره‌ (2)" ناساندی‌، به‌ڵام له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌ر یاسا و بڕیارێكی‌ دیكه‌ ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ و هاوپێچه‌كانی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوبكرێته‌وه‌‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌رزو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رنگوم كرا.


 بڕیاری‌ ژماره‌ (2) ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان..

یه‌كه‌م: لیژنه‌ی‌ كاتی‌ كه‌ به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ (1) له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ كاره‌كانی‌ و داخوازی‌ خۆپیشانده‌رانیان گه‌یاندوته‌ په‌رله‌مان و راپۆرتیان ئاماده‌كردوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌كیان وه‌ك لیژنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌ (17) خاڵیكه‌ له‌ ئه‌ستۆ نیه‌ و ئه‌رك و كاریان كۆتایی‌ پێهاتوه‌.
دوه‌م: لیژنه‌ی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ به‌شداری‌ فراكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت له‌ ماوه‌ی‌ (3) رۆژدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان و پسپۆران، وه‌ك میكانیزمێك بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و به‌دواداچونی‌ و جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست رۆژدا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌ ته‌وافقی‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌مو ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌هه‌ندی‌ نیشتیمانیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت خاڵه‌كانی‌ (16،11،8،5،4،2،1) له‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان:
1- چاو پیاخشاندنه‌وه‌ به‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا به‌ مه‌به‌ستی‌ داڕشتنی‌ ده‌ستورێكی‌ هاوچه‌رخی‌ دیموكرات كه‌ تێیدا گشت مافه‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌ و یاسایه‌كانی‌ هاونیشتیمانیان به‌ره‌سمی‌ ناسرابن و ده‌سه‌ته‌ڵاته‌كان به‌ ئاشكرا جیاكرابنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ میكانیزمی‌ شیاو بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ لاقه‌كردنێكی‌ ده‌سه‌ڵات. هه‌مواری‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێ‌.
2- داڕشتنی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌ بۆ دابینكردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دادوری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا.
3- جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت به‌ جۆرێك كه‌ ئیدی‌ حكومه‌ت نه‌بێته‌ ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبی‌ سیایه‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار بێت له‌ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانی‌ ئه‌م وڵاته‌.
4- هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حیزب وه‌ رێگرتن له‌وه‌ی‌ حیزب خاوه‌نی‌ هێزی‌ چه‌كدار و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ و سیخۆری‌ بێت و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی‌ دام و ده‌زگاو باره‌گای‌ حزبی‌ نه‌مێنێ‌ و ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ماڵی‌ ئاسایی‌ هاوڵاتیان سه‌لامه‌تیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆوه‌ بپاریزرێ‌.
5- سپاردنی‌ وه‌زراتی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ئاسایش و پۆلیس به‌ كه‌سانی‌ پسپۆر و بێلایه‌ن و به‌ كرده‌وه‌ حیزبایه‌تی‌ له‌و ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
6- كۆتایی‌ هێنان به‌م  مۆدێله‌ له‌ حیزب كه‌ تێیدا كۆی‌ كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و به‌ ناوی‌ هه‌موانه‌وه‌ بڕیارده‌دات وه‌ گۆڕینی‌ بۆ حیزبی‌ ده‌نگده‌ر كه‌ پشت به‌ خستنه‌ڕوی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ به‌رده‌م هاونیشتیمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان وه‌رنادات.
7- تێنه‌په‌ڕاندنی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر هاونیشتیمانیان له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر نه‌كردبێت و سه‌رنجه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8- گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه‌ گشتی و تایبه‌تیانه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ سه‌ردا گیرابێت یاخود به‌ نرخی‌ ره‌مزی‌ فرۆشرابن به‌ كه‌س و لایه‌نی‌ دی‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای‌ فرۆشتن و به‌ كرێدانی‌ موڵك و ماڵی‌ ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ساڵی‌ 1986.
9- به‌ كارهێنانی‌ سامان و بودجه‌ی‌ كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ راسته‌قینه‌.
10- لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ حیزبه‌كان و لێپرسراوانی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ نا یاسایی‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، وه‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ ئه‌مه‌ت له‌ كوێوه‌ هێناوه‌ (من این لك هژا).
11- خستنه‌ڕوی‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كانی‌ كوردستان بۆ رای‌ گشتی‌ به‌ داهاته‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌وت و غاز، وه‌ ئاشكراكردنی‌ حسابه‌ حكومیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ناوه‌و ده‌روه‌ی‌ وڵات.
12- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ خانه‌نیشینكردنی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ كه‌ به‌ پله‌كانی‌ خزمه‌ت و ساڵی‌ كاركردندا تێنه‌په‌ڕیون، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی‌ (50%).
13- دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاسا وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان، وه‌ سپاردنی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌ كه‌سانی‌ بێلایه‌ن كه‌ دیاری‌ كرابن له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ لێهاتویی‌.
14- رێزگرتن له‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، داراییه‌كان، زانكۆكان، پاراستنیان له‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌.
15- بڕینی‌ هه‌ر مینحه‌یه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی‌ گشتی‌ بێت بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبی‌ و نا ره‌سمیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانیان.
16- هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ خۆپیشاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ده‌رچواندنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ربێت بۆ داخوازیه‌كانی‌ رای‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
17- باشكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ رچاوكردنی‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ شایسته‌ به‌ مرۆڤ.
18- ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بیسه‌رو شوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانی‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، وه‌ قه‌ربوكردنه‌وه‌یان له‌ داهاتی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ دیار نه‌مانیان.
19- كار كردن به‌ راپۆره‌ته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و ئاشكرا كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنیان، ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سزادانی‌ گه‌نده‌ڵكاران.
20- دابینكردنی‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و بێكاری‌ بۆ هه‌موان.
21- ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ جیاكاری‌ جه‌نده‌ری‌ و بۆ بنه‌بڕكردنی‌ هه‌ر توندو تیژیه‌ك دژ به‌ ئافره‌تان.
سێیه‌م: وه‌ڵام دانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان.
A. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (1) له‌ ته‌وه‌ری‌ دوه‌م (دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌) بڕیاری‌ له‌ سه‌ر دراوه‌.
B. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ (10،9،8،7،6،4،2) له‌ دواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران:
أ. ده‌ستبه‌جێ‌ بارودۆخی‌ شارو شارۆچكه‌كان له‌ هه‌مو لاوه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ نه‌مێنێت. (لیژنه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان به‌رپرسه‌ له‌ به‌دوداچونی‌ ئه‌م خاڵه‌).
ب. پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ (23/2/2011). واته‌ (بڕیاره‌ 17 خاڵیه‌كه‌).
ج. بانگهێشتكردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ روداوه‌كانی‌ (17/2) و دواتر پێش هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ بۆ لیژنه‌ی‌ ناوخۆو لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕوبه‌ڕو كردنه‌وه‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانیان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خۆپێشاندانه‌كان ڕویداوه‌.
د. راسته‌وخۆ پاش ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن بۆ پابه‌ندكردنیان به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و رونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌.
ه. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (9) حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ‌ كه‌ له‌ (10) رۆژ زیاتر نه‌بێ‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باره‌گا حیزبیه‌كان.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان:
1- دان پێدانان به‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵك و به‌شدارپێكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ پرۆسه‌ی‌ بریاردان له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2- رێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی‌ باری‌ نا ئاسایی‌ به‌ سه‌ر هه‌ر  شارو شارۆچكه‌یه‌كدا له‌ وانه‌ بۆ نمونه‌ دابڕاندن و ئابلوقه‌دانی‌ شارێك یان به‌ سه‌ر بازگه‌ كردنی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان.
3- راگه‌یاندنی‌ ره‌سمی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی‌ گشت دواكاریه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنیان.
4- دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و  بۆ كۆبه‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی‌ دیاركردنی‌ میكانیزمی‌ گونجاو وه‌ دیاركردنی‌ واده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كان.
5- ئازادكردنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌شداربوان و رێكخه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران.
6- دادگایی‌ كردنی‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ شه‌هیدكردن و برینداركردنی‌ خۆپیشانده‌ران و خستنه‌ڕوی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆلێنه‌وه‌كانی‌ دادگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا.
7- گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ بۆمه‌به‌ستی‌ گوشار خستنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران یاخود ترساندنیان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شاره‌كان جوڵێندراون.
8- ده‌ست به‌جێ‌ بانگهێشت كردنی‌ وه‌زیرانی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ لیپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان له‌ باره‌ی‌ پێشێلكردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌ك له‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌ره‌و شاره‌كان جوڵاندوه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.
9- لابردنی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كان له‌ ناوه‌ندی‌ شارو شارۆچكه‌كاندا گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان.
11- دڵنیایی‌ كردنی‌ هاونیشتیمانیان له‌وه‌ی‌ كه‌ چیدی‌ وه‌ هه‌میشه‌ هیچ هێزێكی‌ نیشتیمانی‌ و حكومی‌ كوردی‌ سوپا و هێزی‌ چه‌كدار نابه‌نه‌ سه‌ر هیچ شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان و سه‌ر هیچ هێزێكی‌ ركابه‌رو نه‌یاری‌ هێزه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی‌ كوردستان.
12- به‌ڕه‌سمی‌ پۆزش هێنانه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و راگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكیان به‌ "ئاژاوه‌ گێڕ" ناو بردوه‌، به‌ ئۆپۆزسۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، وه‌ به‌ ره‌سمی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌ت: په‌رله‌مان له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواداچونی‌ حكومه‌ت ده‌ست پێ‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران.
پێنجه‌م: دانانی‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ گه‌ڵ یاسا و دیموكراتیه‌ت و كاری‌ دامه‌زراوه‌ییدا گونجاون.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان داوا بكات له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دادگاكانی‌ هه‌رێم بكات و پێداویستی شاره‌كان بۆ داده‌وه‌ر پڕبكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ (17/2/2011) و رۆژانی‌ دواتر.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ باڵا كه‌ به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكهێنراوه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ گه‌ڵ ته‌واو بونیاندا بڵاوبكاته‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌.
هه‌شته‌م: ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ خۆپیشانده‌رانن به‌ تایبه‌ت: پرۆژه‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ راژه‌، بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌، گرنگی‌ دان به‌ گه‌نجان، بودجه‌ی‌ پارته‌ سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزان، رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كان، خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، داواكاری‌ گشتی‌، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ حیزبی‌ له‌ ناو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ....تد، بخرێته‌ ئه‌و له‌ویه‌تی‌ كارنامه‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
نۆیه‌م: له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ په‌سه‌ندكردنیه‌وه‌ (17/3/2011) و له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


05/03/2013 بینین: 1004
 
زیاتر
خۆرئاواییه‌كان دو بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌رزده‌نرخێنن
رۆژنامه‌نوسانی‌ خۆرئاوای‌ كوردستان، بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ ناردنی‌ هێز بۆ كوبانێ‌ به‌رزده‌نرخێنن و رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و بڕیاره‌ یه‌كگرتویی‌ كورد ده‌رده‌خات....
له‌به‌رامبه‌ر رێگه‌دان به‌ چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانی، ئه‌ردۆگان چی ده‌وێت
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا رایگه‌یاندوه‌، كه‌ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده‌) ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر چونی 1300 چه‌كداری‌ سوپای‌ ئازادی سوریا بۆ شاری‌ كۆبانێ. دوابه‌دوای‌ ئه‌و لێدوانه‌، یه‌په‌گه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ بابه‌تی ب...
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین: توانای‌ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كانمان نیه‌
ئاواره‌كانی‌ خانه‌قین له‌ دۆخێكی‌ خراپدان و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ خانه‌قینیش رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پێداویستییه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ بۆ هاوكاریكردنی‌ ...
پاڵپشتییەکانی داعش ئاشکرادەکات.. ساڵح موسلم: سەرکەوتنی کۆبانی نزیکە
ساڵح موسلم، هاوسه‌رۆکى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى (PYD) ئاماژە بە هۆکاری بەردەوامی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی دەکات و...
نەجمەدین غولامی: واز له‌موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ بهێنن
هونەرمەندی کورد نەجمەدین غولامی، سرودێک بۆ ئازایەتی کچانی کۆبانی دەڵێت و داواش دەکات، هەموان لەپێناو بەرژەوەندی ...
بۆ یه‌كه‌مجار هاوپه‌یمانان ناوه‌ندی‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن
بۆ یه‌كه‌مجار فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌مەریكاو هاوپه‌یمانان، بۆردومانی‌ ناوه‌ندی‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ی‌ سه‌ر پارێزگای‌...
ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی‌ كۆبانێ-وه‌ هۆشداری‌ ده‌دات
ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌باره‌ی‌ كه‌وتنی شاری‌ كۆبانێ هۆشداری‌ ده‌ده‌ن، هاوكات خۆڕاگری‌ شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌ له‌ شاره‌كه‌ به‌رز ده‌نرخێنن....
خورماتو؛ لە شوێنی کۆبونەوەی کرێکاران تەقینەوەیەک رویدا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە قەزای خورماتو، سێ کەس کوژران و بریندار بون....
نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە سوریا: کورد لەبری دونیا شەڕی تیرۆر دەکات
نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە سوریا، ستایشی بڕیارەکەی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانی و دەشڵێت: ئەمڕۆ کورد لەبری...
به‌یاننامه‌ی‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ كۆچی-یه‌وه‌
به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ كۆچی-یه‌وه‌، وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئایینی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و هیواخوازه‌ "ساڵی نوێی كۆچی ساڵی سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌سه‌ر تیرۆرستان و هه...
یه‌كینه‌كان: رژێمی‌ سوریا هیچ كۆمه‌كیه‌كی كۆبانێی‌ نه‌كردوه‌
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ هاوكاری رژێمی سوریایان به‌ ده‌ست گه‌یشتبێ....
نوسراو و به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك داموده‌زگای‌ قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ناوچون
ئه‌و دامو ده‌زگایانه‌ی‌ به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوی‌ قه‌ره‌ته‌په‌وه‌ بیناكانیان روخان، نوسراو و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان فه‌وتاون، سه‌رۆ...
ئه‌مانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ كۆبانێ بۆ شه‌ڕی‌ داعش
چه‌ند باڵێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه‌ له‌ ژێر لیوای‌ "سوپای‌ ئازاد" كارده‌كه‌ن، ناردنی هێز بۆ كۆمه‌كی شه‌ڕڤانانی كۆبانی ئاشكراده‌كه‌ن....
دوزخوماتو؛ میلشیاكانی شیعه‌ به‌ یه‌كیاندادا
سه‌عات (8:00)ی‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ناو بازاڕی‌ گشتی دوزخوماتو، میلیشیاكانی شیعه‌ به‌ یه‌كیاندادا و دو چه‌كداریان له‌ خۆیان برینداركرد....
وەزیری ناوخۆی عێراق؛ بریکارەکەی بە سەرۆکی گەندەڵکاران ناوده‌بات و داوای دادگاییكردنی ده‌كات
وەزیری ناوخۆی عێراق؛ بریکارەکەی بە سەرۆکی گەندەڵکاران ناوده‌بات و داوای دادگاییكردنی ده‌كات...
له‌ (48) سه‌عاتدا (15) گورز له‌ داعش وه‌شێنراوه‌... ... ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كانی‌ بۆ نزیك كۆبانی‌ چڕ كردوه‌ته‌وه‌
له‌ (48) سه‌عاتدا (15) گورز له‌ داعش وه‌شێنراوه‌... ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كانی‌ بۆ نزیك كۆبانی‌ چڕ كردوه‌ته‌وه‌...
ئه‌ردۆغان: (200) پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێی توركیاوه‌ ده‌چنه‌ كۆبانی‌
ئه‌ردۆغان: (200) پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێی توركیاوه‌ ده‌چنه‌ كۆبانی‌ ...
هێشتا دەرچوانی خولی پێشوتر دانەمەزراون؛ ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک به‌ڕێوه‌چو
هێشتا دەرچوانی خولی پێشوتر دانەمەزراون؛ ئاهەنگی دەرچونی خوێندکاری زانکۆی کەرکوک ...
یه‌په‌گه‌: بڕێکی‌ زۆر جبه‌خانه‌ی‌ چه‌کی‌ قورس و پێداویستی‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌ربازی‌ گه‌یشتوەته‌ ده‌ست هێزه‌کانمان
یه‌په‌گه‌: بڕێکی‌ زۆر جبه‌خانه‌ی‌ چه‌کی‌ قورس و پێداویستی‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌ربازی‌ گه‌یشتۆته‌ ده‌ستی‌ هێزه‌کانمان...
سەرۆکی پەرلەمان بۆ یانه‌ی هه‌ولێر: چۆن شانازی بە پێشمەرگەوە دەکەین، ئاوا شانازی بە وەرزشکارانەوە دەکەین
د.یوسف بۆ یانه‌ی هه‌ولێر: چۆن شانازی بە پێشمەرگەوە دەکەین، ئاوا شانازی بە وەرزشکارانەوە دەکەین...
کەرکوک: شەش هاوڵاتی عەرەب بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیر دەکرێن
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە له‌باشوری‌ شاری كه‌ركوك‌ شه‌ش هاوڵاتی‌ عه‌ره‌ب ده‌ستگیركران و به‌ڕێوبه‌ری‌ پۆلیسی قەزاو ناحیەکانیش دەڵێت "ناسنامه‌ی‌ ساخته‌یان هه‌ڵگرتوه‌و گومانده‌كرێت بۆ كاری‌ تیرۆریستی‌ ئه‌م ناسنامانەیان هەڵگرتبێت"....
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
خۆرئاواییه‌كان دو بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌رزده‌نرخێنن
میسر؛ 28 سه‌رباز كوژران
له‌به‌رامبه‌ر رێگه‌دان به‌ چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانی، ئه‌ردۆگان چی ده‌وێت
داعش لە کۆنتڕۆڵکردنی رێگای‌ (به‌غدا- كه‌ركوك) شکستیهێنا
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین: توانای‌ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كانمان نیه‌
پاڵپشتییەکانی داعش ئاشکرادەکات.. ساڵح موسلم: سەرکەوتنی کۆبانی نزیکە
''هێزه‌كانی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ دیجله‌ پاره‌ له‌ شۆفێر و بازرگانان وه‌رده‌گرن''
نەجمەدین غولامی: واز له‌موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ بهێنن
بۆ یه‌كه‌مجار هاوپه‌یمانان ناوه‌ندی‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن
ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی‌ كۆبانێ-وه‌ هۆشداری‌ ده‌دات
خورماتو؛ لە شوێنی کۆبونەوەی کرێکاران تەقینەوەیەک رویدا
نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە سوریا: کورد لەبری دونیا شەڕی تیرۆر دەکات
به‌یاننامه‌ی‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ كۆچی-یه‌وه‌
یه‌كینه‌كان: رژێمی‌ سوریا هیچ كۆمه‌كیه‌كی كۆبانێی‌ نه‌كردوه‌
نوسراو و به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك داموده‌زگای‌ قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ناوچون
ئه‌مانه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ كۆبانێ بۆ شه‌ڕی‌ داعش
دوزخوماتو؛ میلشیاكانی شیعه‌ به‌ یه‌كیاندادا
رۆناڵدۆ و ئینێستا له‌باره‌ی‌ كلاسیكۆوه‌ چیان وت ... پێڵاوه‌ نوێیه‌كی‌ دۆن ببینه‌
سیستمێكی‌ نوێ بۆ ئاشكراكردنی‌ ته‌قه‌مه‌نی له‌ بازگه‌كاندا داده‌نرێن
ڤیدیۆ؛ ئه‌م پارچه‌ زێڕه‌ به‌هاكه‌ی‌ (500) هه‌زار دۆلاره‌
وەزیری ناوخۆی عێراق؛ بریکارەکەی بە سەرۆکی گەندەڵکاران ناوده‌بات و داوای دادگاییكردنی ده‌كات
له‌ (48) سه‌عاتدا (15) گورز له‌ داعش وه‌شێنراوه‌... ... ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كانی‌ بۆ نزیك كۆبانی‌ چڕ كردوه‌ته‌وه‌
هەرێمی کوردستان (103) بەندکراوی هه‌ڵاتوی بادوش رادەستی بەغدا دەکاتەوە
ئه‌ردۆغان: (200) پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێی توركیاوه‌ ده‌چنه‌ كۆبانی‌
له‌ دو ساڵدا (158) پیاوی‌ عێراقی‌ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بون
هێشتا دەرچوانی خولی پێشوتر دانەمەزراون؛ ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک به‌ڕێوه‌چو
یه‌په‌گه‌: بڕێکی‌ زۆر جبه‌خانه‌ی‌ چه‌کی‌ قورس و پێداویستی‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌ربازی‌ گه‌یشتوەته‌ ده‌ست هێزه‌کانمان
سەرۆکی پەرلەمان بۆ یانه‌ی هه‌ولێر: چۆن شانازی بە پێشمەرگەوە دەکەین، ئاوا شانازی بە وەرزشکارانەوە دەکەین
کەرکوک: شەش هاوڵاتی عەرەب بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیر دەکرێن
رانیه‌؛ ده‌ستبه‌سه‌ر (54) كارتۆن ماده‌ی‌ هۆشبه‌ردا ده‌گیرێت
داعش ته‌ل شه‌عیری‌ گرته‌وه‌
سەرۆکی پەرلەمان بۆ رۆژنامەنوسان: لە روداوەکانی رۆژئاوادا بە دیدێکی کوردانە روماڵ بکەن
تائێستا یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری نەچوەتە بواری جێبەجێکردنەوە
یه‌مه‌ن بۆ دو هه‌رێمی‌ سونه‌و شیعه‌ دابه‌ش ده‌بێت؟
رۆژنامەی هەولێر: هاوسەری شاناز ئیبراهیم پێشنیاری بڕینی موچەی هەرێمی کردوە
رێژەی توشبوانی شێرپەنجە (70%) زیاد دەکات
بۆ ئەوەی کۆبانی نەکەوێت.. پەیەدە (چوار) داواکاری هەیە
ڤیدیۆ؛ به‌ ئۆتۆمۆبێل (7) ئیسرائیلی‌ دەشێلێت
ئێران؛ دژی‌ ''سوتانی‌ ژن'' خۆپیشاندانێك ئه‌نجامدرا
فیفا هاندەرانی ریاڵ توشی شۆک دەکات
ئه‌مساڵ (12) هه‌زار خوێندكار له‌ له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان بێبەش ده‌بن
به‌غدا؛ دو ته‌قینه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كوژراو و برینداریان لێكه‌وته‌وه‌
دو فڕۆكه‌ی‌ داعش تێكشێنران
لێدوانی‌ وه‌زیری‌ ئه‌وقاف له‌باره‌ی‌ ناونوسین بۆ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج
رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی خۆرئاوای‌ كوردستان به‌ره‌سمی واژۆكرا