سەرۆکی هەڵبژێردراوی فەنزەوێلا به‌خۆپیشاندان وه‌ڵامی‌ خۆپیشاندان ده‌داته‌وه‌

(سبەی):
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ فه‌نزه‌وێلا داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد له‌و رۆژه‌دا كه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌نیازه‌ له‌دژی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌که‌ خۆپیشاندان سازبكات ئه‌وانیش له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌وته‌یه‌كدا كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ره‌سمی‌ فه‌نزه‌وێلاوه‌ پێشكه‌شیكرد، مادۆرۆ وتی‌ "هێشتا داوای‌ ئاشتی‌ ده‌كه‌م، داوا له‌گه‌ل ده‌كه‌م خه‌باتی‌ ئاشتیانه‌ بكه‌ن". داواشی‌ له‌ لایه‌نگرانی‌ كرد له‌ رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌‌و چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن
سه‌رباری‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و داواكاری‌ بۆ دوباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ سۆسیالیستی‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌سه‌ندكرد كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌فه‌نزه‌وێلا به‌ڕێوه‌چو.
تیبیسای‌ لۆچینا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ فه‌نزه‌وێلا كه‌ ژنێكه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رایگه‌یاند "ئه‌و سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوه‌" ئه‌نجامی‌ رەسمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ راده‌ستی‌ مادۆرۆ كرد، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی‌ هه‌واڵی‌ راده‌ستكردنی‌ ئه‌نجومه‌كانیش له‌شاری‌ كاراكاسی‌ پایته‌خت پێكدادادان له‌نێوان لایه‌نگرانی‌ (گابریلیس) ی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس رویدا، له‌ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گازی‌ فرمێسكڕێژیان له‌دژی‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار به‌كارهێنا كه‌ دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڕه‌كێكیشدا له‌پایته‌خت لایه‌نگرانی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ له‌ باڵه‌كۆنی‌ ئاپارتمانه‌كانیانه‌وه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌‌و به‌پێداكێشانی‌ قاپ‌و قاچاخ گوزارشتیان كرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆیان.
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ دیكه‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌دا گرت كه‌ چاودێرانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تێدایه‌‌و به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، خوێندكاره‌كان داوایان له‌چاودێره‌كان كرد رونی‌بكه‌نه‌وه‌ چۆن ده‌توانن رایبگه‌یه‌نن كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ رون‌و خاوێن بوه‌.

ناشه‌رعی‌
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن (گابریلیس) كه‌ به‌جیاوازییه‌كی‌ كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی‌ فه‌نزه‌وێلای‌ به‌ مادۆرۆی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆچكردو هۆگۆ چافێز دۆڕاند، داوایكرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و باسیله‌وه‌ش‌وكرد له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا ساخته‌كاری‌‌و فروفێل هه‌بوه‌.
گابرلیلیس ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌شی‌ كه‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ هۆگۆی‌ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت به‌ده‌ستیهێنا به‌ "سه‌ركه‌وتنێكی‌ ناشه‌رعی‌" ناوبرد‌و داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا 3200 روداو رویداوه‌ كه‌ ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت‌و دۆخی‌ ئێستا وڵاتیشی‌ به‌ "قه‌یران" ناوبرد.
به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ دیاریكردنی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت له‌ مردنی‌ هۆگۆ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ پێشو به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌وه‌، نیكۆلاس مادۆرۆی‌ جێگری‌ چافێز رێژه‌ی‌ 50.7% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌‌و ركابه‌ره‌كه‌ی‌ گابریلیسی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن 49.1% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
ڤیلادیمیر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا‌و رائول كاسترۆی‌ سه‌رۆكی‌ كۆبا وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س‌و سه‌رۆكی‌ وڵاتان پیرۆزیاییان كرد له‌ بردنه‌وه‌كه‌ی‌ مادۆرۆ، به‌لام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا داوای‌ كرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و ئه‌وه‌شی‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگ ناوبرد له‌ پته‌وكردنی‌ متمانه‌ی‌ هاولاَتیانی‌ فه‌نزه‌وێلا به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.


16/04/2013 بینین: 724
 
زیاتر
له‌سه‌ر به‌رگریكردن له‌ خۆی؛ ئێران كچێك له‌سێداره‌ ده‌دات
له‌سه‌ر به‌رگریكردن له‌ خۆی؛ ئێران كچێك له‌سێداره‌ ده‌دات...
ئەفسەرێکی سعودی لەشەڕی کۆبانیدا دەکوژرێت
لە کاتی روبەڕوبونەوەی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، ئەفسەرێکی سعودی لە ریزەکانی داعشدا کوژراو ئاژانسەکانی هەواڵیش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو کەسە پێشتر لە وەزارەتی ناوخۆی سعودیە کاریکردوە....
لە چوار وڵات هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت
له‌ رێكه‌وتی‌ 26/10/2014 هه‌ڵبژاردن له‌چوار وڵاتی‌ جیاواز ئه‌نجام ئه‌درێت له‌ (تونس، به‌رازیل، ئۆكرانیا، ئۆرۆگوای‌)...
(84%)ی‌ فه‌ره‌نسیه‌كان نایانه‌وێت هۆلاند خۆی‌ كاندید بكاته‌وه‌
به‌ پێی‌ راپرسیه‌ك له‌ هەر (10) هاوڵاتییەک، (8)یان دژی‌ خۆ كاندید كردنه‌وه‌ی‌ فرانسۆ هۆڵاندی سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كەی‌ ساڵی‌ (2017)....
له‌دوای‌ داعش ''دامس''یش سه‌ری‌ هه‌ڵدا
سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ بڵاویانکردەوە، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی‌ داعش له‌ هه‌وڵی‌ دروستكردنی‌ رێكخراوێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ داعشن له‌ وڵاتانی‌ رۆژئاوای‌ نیشتیمانی‌ عه‌ره‌ب به‌ناوی‌ "دامس"....
میسر؛ 28 سه‌رباز كوژران
ئه‌مڕۆ ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو خاڵێكی ئه‌منی‌ سوپای‌ میسری‌ له‌ باكوری‌ ناوچه‌ی‌ سینا كردوه‌ته‌ ئامانج و ده‌یه‌ها سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی‌ كوشتوه‌و برینداركردوه‌....
یه‌مه‌ن بۆ دو هه‌رێمی‌ سونه‌و شیعه‌ دابه‌ش ده‌بێت؟
لەژێر ناونیشانی‌ "پیلانێكی‌ هه‌رێمی‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ یه‌مه‌ن به‌ سه‌ر سونه‌و شیعه‌دا له‌ ئارادایه‌" سایتی‌ حه‌یاتی‌ له‌نده‌نی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ "پێشهاته‌ ئه‌منی‌ و سه‌ربازیه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پیلانێكی‌ ناوخۆی‌ و هه‌رێمی‌ هه‌...
ڤیدیۆ؛ به‌ ئۆتۆمۆبێل (7) ئیسرائیلی‌ دەشێلێت
حكومه‌تی‌ ئیسرائیل رایگەیاند: گه‌نجێكی‌ فەڵه‌ستینی‌ كه‌سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس بوه‌ به‌ ئۆتۆمۆمبێل له‌ (7) هاوڵاتی‌ ئیسرائیلی‌ ده‌دات وله‌ ئه‌نجامدا (6) كه‌سیان بریندار ده‌كات و منداڵێكیش ده‌كوژێت....
ئێران؛ دژی‌ ''سوتانی‌ ژن'' خۆپیشاندانێك ئه‌نجامدرا
زیاتر له‌ (1000) كه‌س له‌ پارێزگای‌ ئه‌سفه‌هان، له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئێران دژی‌ سوتاندنی‌ ژنان به‌ (ترشی‌ ئه‌سید) خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامداو داوایان كرد رێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ زیاتر بگیرێته‌ به‌ر....
دو فڕۆكه‌ی‌ داعش تێكشێنران
وه‌زیری‌ راگه‌یاندنی سوریا خستنه‌ خواره‌وه‌ی‌ دو فڕۆكه‌ی‌ چه‌كدارانی داعش-ی‌ راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ عیمران زه‌عبی، وه‌زیری‌ راگه‌یاندنی سوریا له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی عه‌ره‌بی وڵاته‌كه‌ی‌ وتویه‌ت...
ڤیدیۆ؛ كۆبانی‌ لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ رێگه‌ی‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی‌ شاری كۆبانی‌ رۆژئاوای کوردستانی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ کە ده‌ریده‌خات ئه‌و شاره‌ كوردیه‌ زۆربه‌ی‌ خانوه‌كانی‌ روخاون....
پێنتاگۆن: تێچوی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش (424) ملیۆن دۆلاری‌ تێپەڕاندوه‌
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا دەڵێت "تێچوی‌ شه‌ڕی‌ دژ بە‌ داعش رۆژانه‌ (7) ملیۆن و (600) هه‌زار دۆلاره‌و له‌سه‌ره‌تای‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیشه‌وه‌ كه‌ له‌مانگی‌ ئابه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، تێچوی‌ ئه‌و شەڕه‌ (424) ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندوە....
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێرانی كۆچی دواییكرد
ئه‌مڕۆ ئایه‌توڵا محه‌مه‌د ره‌زا مه‌هده‌وی‌ كنی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێرانی كۆچی دواییكرد....
ئه‌ردۆگان ئیره‌یی ده‌بات به‌ نیگه‌رانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ دۆخی كۆبانی
سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ئیره‌یی ده‌كات له‌ نیگه‌رانی و هاوخه‌می و به‌ده‌مه‌چونی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دۆخی كۆبانی و باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و شاره‌ بۆ ئه‌وان ستراتیژیه‌تی خۆی هه‌یه‌ نه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا له‌...
به‌ریتانیاش هێرشی ئاسمانی ده‌كاته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا
به‌ریتانیاش هێرشی ئاسمانی ده‌كاته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا...
جه‌نه‌راڵێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌: كورده‌كان رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی‌ ئامانجی‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر داعش له‌ نزیك كۆبانی‌
جه‌نه‌راڵێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ باس له‌ كاریگه‌ری‌ هێرشه‌ گورزه‌ ئاسمانیه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت؛ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان رۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌بوه‌ و سه‌ركه‌وتو بون، به‌وپێیه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ كه‌ له‌ كورده‌كان پێكهاتون چاودێری‌ دۆخه‌كه‌ و جموجۆڵی‌ چه‌ك...
له‌دوای‌ ئێران، عه‌لی‌ عه‌بدوڵا ساڵه‌ح پشتگیری‌ حوسیه‌كان ده‌كات
رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ هێزه‌كانی‌ پاسه‌وانی‌ كۆماری‌ یه‌مه‌ن كه‌ له‌ ئێستاشدا پشتگیری‌ عه‌لی‌ عه‌بدوڵاساڵه‌ح، سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن جلی‌ حوسیه‌كانیان له‌به‌ر كردوه‌ و دژی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی...
ئه‌مه‌ریكا به‌ به‌های‌ (600) ملیۆن دۆلار پێداویستی‌ سه‌ربازی‌ به‌ عێراق ده‌فرۆشێت
حكومه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ جێنه‌رال داینامیكس كورب به‌ به‌های‌ (600) ملیۆن دۆلار پێداویستی‌ تانك به‌ عێراق بفرۆشێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ و به‌هێزكردنی‌ توانی‌ به‌رگری‌ وشكانی‌....
راكردنی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ (داعش) كوژانی‌ (1000) چەکدار به‌دوای‌ خۆیدا ده‌هێنێت
راكردنی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ رێكخراوی‌ داعش له‌ كۆبانی‌، ده‌بێته‌ هۆی‌ كوژرانی‌ زیاتر له‌ (1000) چەکدار و سه‌رۆكی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یش تێكرای‌ پیلانه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت....
سەرۆکی کۆمپانیای ''تۆتاڵ'' گیانی لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی تایبەت بە بواری نەوت لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆدا فڕۆکەکەی گڕی گرت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا....
جۆن كیری‌: هاوكارینه‌كردنی‌ كوردانی‌ كۆبانێ هه‌ڵوێستێكی‌ نا به‌رپرسانه‌یه‌
جۆن كیری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: كوردانی‌ كۆبانی‌ قاره‌مانانه‌ شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن، بۆیه‌ ناتوانین چاومان له‌ ئاستیاندا دابخه‌ین و هاوكارینه‌كردنیان هه‌ڵوێستێكی‌ نا به‌رپرسانه‌یه‌....
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
به‌ وێنه‌؛ سێ برا پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كه‌ له‌ ئامێزی نیشتماندا
گه‌ریلا؛ سێ سه‌ربازی توركیای‌ كوشت
هێرشێكی خۆكوژی‌ گه‌وره‌ی‌ داعش پوچه‌ڵكرایه‌وه‌
دوزخوماتو؛ میلیشیا شیعه‌كان دو گه‌نجی‌ خێزانێكیان رفاند
ریاڵ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ برده‌وه‌
عه‌لی‌ سیستانی، فوئاد مه‌عسوم ده‌نێرێت بۆ سعودیه‌
په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌دواداچون بۆ كه‌یسی منداڵه‌ 8 ساڵانه‌كه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌كات
میلیشیا شیعه‌كان و پۆلیسی ئاماده‌ له‌ناو بازاڕی‌ خورماتودا به‌یه‌كیاندادا
له‌سه‌ر به‌رگریكردن له‌ خۆی؛ ئێران كچێك له‌سێداره‌ ده‌دات
لە (٢٤) سەعاتدا فڕۆکەکانی هاوپەیمانان (٢٢) گورزیان لە داعش وەشاندوە و (٥٠) چەکداریان کوشتوە
هاوپه‌یمانان له‌ نزیك به‌غدا چه‌كدارانی‌ داعش بۆمباران ده‌كه‌ن
هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیانراگه‌یاندین هه‌رچیان پێبكرێت بۆ به‌رخۆدانی كۆبانی ده‌یكه‌ن
خوێندكاره‌ ئاواره‌كانی عێراق له‌ كوردستان ده‌ست به‌ خوێندن ده‌كه‌ن
پێشمه‌رگه‌ له‌ ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ دو ئۆتۆمۆبێلی پڕ چەکداری داعشی سوتاند
یه‌كه‌م سه‌ربازی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعشدا گیانی‌ له‌ده‌ستدا
سێ برا له‌ ئازاد كردنی‌ زومماردا شه‌هید بون
هێزی پێشمه‌رگه‌ ناحیه‌ی زومماری كونترۆڵكرده‌وه‌
هەڵوێستی (PKK) لەسەر چونی پێشمەرگە بۆ کۆبانی
توشبوانی‌ ڤایرۆسی‌ ئیبۆلا (10) هه‌زار كه‌سی‌ تێپه‌ڕاند
ئەفسەرێکی سعودی لەشەڕی کۆبانیدا دەکوژرێت
ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانەی هه‌ڵگری‌ تابلۆی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمن، سزاکانیان رەوانەی خاڵە سنورییەکان دەکرێت
گەرمیان؛ لە (24) سەعاتدا (14) هاوڵاتی دەبنە قوربانی روداوەکانی هاتوچۆ
لە چوار وڵات هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت
بەڤیدیۆ؛ ئەشکەنجەدانی منداڵێك له‌لایه‌ن باوك و باوه‌ ژنه‌كه‌یه‌وه‌
تەق تەق؛ كرێكارانی‌ كۆمپانیای‌ ''پاپه‌ گروپ'' مانگرتنیان راگەیاند
دوای‌ (10) رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی‌ دۆزرایه‌وه‌
(84%)ی‌ فه‌ره‌نسیه‌كان نایانه‌وێت هۆلاند خۆی‌ كاندید بكاته‌وه‌
جەنگی ئەستێرەکان لە کلاسیکۆدا.. مێژوی رکابەرییەکە
پێشمەرگە بەشێکی زۆری ناحیەی زوممار کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە
له‌دوای‌ داعش ''دامس''یش سه‌ری‌ هه‌ڵدا
ناودارەکان هاندەری کامیانن؟
خۆرئاواییه‌كان دو بڕیاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌رزده‌نرخێنن
میسر؛ 28 سه‌رباز كوژران
له‌به‌رامبه‌ر رێگه‌دان به‌ چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانی، ئه‌ردۆگان چی ده‌وێت
داعش لە کۆنتڕۆڵکردنی رێگای‌ (به‌غدا- كه‌ركوك) شکستیهێنا
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زای‌ خانه‌قین: توانای‌ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كانمان نیه‌
پاڵپشتییەکانی داعش ئاشکرادەکات.. ساڵح موسلم: سەرکەوتنی کۆبانی نزیکە
''هێزه‌كانی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ دیجله‌ پاره‌ له‌ شۆفێر و بازرگانان وه‌رده‌گرن''
نەجمەدین غولامی: واز له‌موزایه‌ده‌ی‌ سیاسی‌ بهێنن
بۆ یه‌كه‌مجار هاوپه‌یمانان ناوه‌ندی‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن
ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی‌ كۆبانێ-وه‌ هۆشداری‌ ده‌دات
خورماتو؛ لە شوێنی کۆبونەوەی کرێکاران تەقینەوەیەک رویدا
نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە سوریا: کورد لەبری دونیا شەڕی تیرۆر دەکات
به‌یاننامه‌ی‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ كۆچی-یه‌وه‌
یه‌كینه‌كان: رژێمی‌ سوریا هیچ كۆمه‌كیه‌كی كۆبانێی‌ نه‌كردوه‌