گۆڕانه‌كان كه‌من، گۆڕانخوازانیش بێژماره‌ن

هیوا جه‌مال


ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ ئومێد بێت سه‌باره‌ت به‌ داڕشتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ك حیزبێكی‌ سیاسی‌ له‌ روی‌ رێكخستنه‌وه‌، ئه‌وه‌بێت كه‌ به‌گوێره‌ی‌ په‌یڕه‌و ‌و پرۆگرامه‌كه‌ی‌ نایه‌وێت ئه‌زمونی‌ هه‌مان ئه‌و حیزبانه‌ دوباره‌ بكاته‌وه‌، كه‌ له‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوه‌وه‌ به‌ره‌و نه‌مان چون، به‌ڵام ئێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌رماون...

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ره‌شنوسی‌ ده‌ستوره‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئه‌م پێكهاته‌ سیاسییه‌، وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك به‌رمه‌بنای‌ هه‌یكه‌لی‌ دابه‌شبونی‌ ده‌نگده‌ران له‌ عێراق ‌و كوردستاندا كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یه‌وێت حیزبی‌ به‌رنامه‌ بێت نه‌ك ئایدۆلۆژیا...

ئه‌وه‌ دو خاڵی‌ سه‌ره‌كییه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ رێكخستی‌ ئه‌ندامانێتی‌ له‌به‌ر رۆشنایی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان، ئه‌وه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی‌ تازه‌یه‌، ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ی‌ كه‌ ئه‌م حیزبه‌، نایه‌وێت ئه‌ندام له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ خزم ‌و دۆست ‌و ناوچه‌‌ و گه‌ڕه‌ك كۆبكاته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان كار بكات، واتا خه‌ڵك ناونوس ناكات...

ئه‌وه‌ش كه ‌زیاتر جێگه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دوایین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ توده‌یس زه‌مانی‌ توركی‌ وتی‌: بزوتنه‌وه‌كه‌یان هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كه‌ی‌ دیاریكراوی‌ نییه‌. ره‌نگه‌ ئه‌م لێدوانه‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ بكرێت كه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌بێت پێمان بڵێت لیبراڵه‌ یان پارێزگار، ئیسلامییه‌ یان عه‌لمانی‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كه‌ جێگه‌ی‌ ئومێده‌ له‌م قسه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیدی‌ باوی‌ ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ كه‌ حیزب به‌هۆی‌ ئایدۆلۆژیاوه‌ ئه‌ندام كۆبكاته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌هۆی‌ به‌رنامه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌وادار‌ و ده‌نگده‌ر بۆخۆی‌ مسۆگه‌ر بكات...

ئه‌گه‌ر تێبینی‌ بكه‌ن حیزبی‌ به‌رنامه‌دار ناتوانێت ئه‌ندامانێكی‌ زۆر ناونوس بكات، چونكه‌ ئایدۆلۆژیایه‌كه‌ی‌ دیاریكراوی‌ نییه‌ تا مێشكی‌ خه‌ڵكی‌ پێ‌ بشواته‌وه ‌‌و بیانكاته‌ ئه‌ندامی‌ گوێله‌مست، به‌ڵكو به‌هۆی‌ بانگه‌شه‌وه‌ هه‌وادار‌و ده‌نگده‌ر كۆده‌كاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئیداره‌دانی‌ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش پێویستی‌ به‌ ئه‌ندام‌ و كارمه‌ندی‌ زۆر نییه‌، هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ وایكردوه‌، بۆ نمونه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رابردودا خاوه‌نی‌ نیو ملیۆن ده‌نگ بوه‌، به‌ڵام ئێستا كه‌متر له‌ 100 موچه‌خۆری‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌دا هه‌یه...

كه‌واته‌ ئێستا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گۆڕانن به‌ ژماره‌ كه‌من ‌و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گۆڕانخوازن به‌ ژماره‌ زۆرن. ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌ ده‌بێت گۆڕانه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ بكرێن كه‌ چیدی‌ ئه‌و ته‌قلیده‌ی‌ حیزبه‌كانی‌ دیكه‌ دوباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌رچی‌ هه‌وڵیان هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ناونوسكردنی‌ كه‌سانێك وه‌ك ئه‌ندامی‌ حیزب،  چۆن ئێستا حیزبه‌كانی‌ دیكه‌، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ كه‌سێك له‌ لیستی‌ حیزبه‌كه‌یدا بنوسن ده‌یان رێگا به‌كارده‌هێنن، هه‌ر له‌ موچه‌وه‌ تا ده‌گات به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن...

ده‌بێت گۆڕانه‌كان هه‌وڵبده‌ن سنوره‌كانی‌ گۆڕانخوازان به‌رفراوان بكه‌ن، ده‌بێت بیانو بدۆزنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك وه‌ك گۆڕانخواز له‌قه‌ڵه‌م بدرێن، نه‌ك تۆمه‌ت ببه‌خشنه‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ تۆ گۆڕانیت یان گۆڕان نیت...

گۆڕانخوازان، ئه‌وانه‌ كه‌ له‌ماڵه‌كانی‌ خۆیان دانیشتون‌ و ده‌نگ به‌ به‌رنامه‌ی‌ گۆڕان ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌شن كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا كارده‌كه‌ن ‌و رێگه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی ‌‌و به‌هه‌ده‌ردان ده‌گرن.

 هه‌ركه‌سێك به‌ته‌نیا ئه‌ركه‌كانی‌ سه‌رشانی‌ وه‌ك خۆی‌ راپه‌ڕاند بێكه‌موكوڕیی‌ ئه‌وه‌ گۆڕانخوازه‌.

 گۆڕانخوازان، ئه‌وانه‌شن كه‌ له‌ حیزبه‌كانی‌ دیكه‌دا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی‌ ئه‌نجام ناده‌ن، یان به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌گرن، جا ئه‌وانه‌ له‌ به‌رپرسیارێتیدا بن، یاخود له‌ ژورێكی‌ بچوكدا كار بكه‌ن...

گۆڕانخوازان، هه‌مو ئه‌و كاسبكار ‌و بازرگانانه‌ ده‌گرنه‌وه‌ كه‌ به‌ ویژدانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا ده‌كه‌ن‌ و ره‌وشتی‌ بازاڕكردن ده‌پارێزن...

ده‌كرێت گۆڕانخوازان، ئه‌و به‌رپرسه‌ حكومیانه‌ش بن كه‌ به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن ‌و نایه‌ڵن گه‌نده‌ڵی‌ له‌به‌رده‌ستیاندا روبدات...

گۆڕانخوازان، زۆرن‌ و زۆر زیاترن له‌ گۆڕانه‌كان، بۆیه‌ گۆڕان گه‌وره‌تره‌ له‌ چوارچێوه‌كانی‌ حیزبێك، به‌ڵام پێوستی‌ به‌ چه‌ندان كه‌سی‌ له‌خۆبوردوش هه‌یه‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ گۆڕانخوازان بكات...
07/02/2013 بینین: 2027
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
گڵۆپی‌ سه‌وزی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم...
ئه‌گه‌ر له ‌په‌رله‌مان نه‌بونایه‌ چیتان پێ‌ ده‌كرا؟...
بارزانی‌ ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌؟...
له‌باره‌ی‌ دۆست‌ و دوژمنه‌وه‌...
100 رۆژ بۆ نێچیرڤان بارزانی‌ یان 50؟...
سه‌رزه‌مینی‌ قه‌یرانه‌كان..كورد له‌م خاكی‌ عێراقه‌دا چی‌ بكات؟...
چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردانی‌ رۆژهه‌ڵات بكه‌ین؟...
ئوتۆمبێلی‌ پۆز...
مالیكی‌ شه‌ڕی‌ دادگایی نه‌كردنی‌ ده‌كات...
پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت...
دیموكراسی‌ ناچاریی‌...
به‌شداریی‌ له‌ حكومه‌ت...
بێبه‌رییم له‌ سه‌ندیكاكه‌تان...
كۆبونەوەی حیزبی لە پەرلەمان...
رۆشتن بەرەو شەختەبەند...
چیرۆکی رفاندن ‌و ئەشکەنجەدانم...
ده‌سه‌ڵات‌ و ئۆپۆزسیۆن، له‌نێوان شه‌فافییه‌ت ‌و گه‌ره‌نتی‌ دا...
گۆڕان هه‌ڵه‌ی‌ كرد...
هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ هه‌رێم...
پێویسته‌ مامۆستایان مانگرتن ‌و خۆپیشاندانی‌ سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن...
منیش ده‌ڵێم؛ بارزانی‌ ئاگادار نه‌بوه‌...
ویكیلیكسی‌ وه‌زیره‌ كورده‌كانی‌ به‌غدا...
بادینانیش هه‌رێمی‌ كوردستانه‌...
ده‌رفه‌ته‌ له‌كیسچوه‌كانی‌ گۆڕان...
دانوستاندن له‌ ماڵی خانه‌خوێ‌...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ‌و دامه‌زراوه‌كه‌ی‌...
خیانه‌ت ‌و نیشتمانپه‌روه‌ریی‌...
له‌باره‌ی‌ كه‌مینه‌و زۆرینه‌وه‌
چۆن ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌زگا نیشتمانییه‌كان بدرێت؟...
كۆیله‌ی‌ سیاسی‌...
خولی‌ نوێ‌‌و فراكسیۆنی‌ گۆڕان...
زلـله‌ی‌ بێگانه‌......
كه‌س ئاگای‌ له‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت نییه‌...
مه‌سعود بارزانی‌، ده‌چێته‌ توركیا...
پاشاگه‌ردانیی‌
په‌رله‌مان خه‌ڵوه‌تگایه‌... حكومه‌ت له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌... ...
كێ‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت، ئه‌مریكا، ئێران، یان عێراقیه‌كان؟...
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ كه‌ركوك...
(100) رۆژه‌كه‌ ته‌واو، (100) پرسیار بۆ د.به‌رهه‌م...
بێده‌نگبون له‌ بێده‌نگی......
گۆڕان سلێمانی‌ ته‌سلیم به‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات...
له‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بۆ به‌زه‌یی‌
حكومه‌تی‌ هاوسۆزه‌كان...
(100) رۆژ بۆ د. به‌رهه‌م...
با باجدان به‌سبێت...
دێن بۆن به‌ده‌مته‌وه‌ ده‌كه‌ن، نه‌با رۆژێك وتبێتت گۆڕان*...
رژێمی‌ بوكه‌ شوشه‌...
ئۆپۆزسیۆن...
سلبی‌‌و ئیجابی‌... به‌هێز‌و لاواز... كارا‌و ناكارا...
ستراتیژی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌...
ئاگر خۆشكردن ...
په‌ڵه‌ ره‌شه‌كانی‌ په‌رله‌مان...
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور...
یه‌كێتی‌ هه‌زاران گه‌نج‌و منداڵ‌ بێئومێد ده‌كات...
پارله‌مان دیموكراسیی ده‌هاڕێت...
له‌ خه‌ونه‌وه‌ بۆ راستی‌
ده‌وڵه‌ت بۆ قودس‌و فیدراڵی‌ بۆ هه‌ولێر...
دیموكراسی‌ له‌كوێی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوشتینی‌...
با وه‌زاره‌ته‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كنه‌گرنه‌وه‌...
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت...
كورد بۆ دژایه‌تی‌ هه‌مواركردنی‌ ده‌ستور ده‌كات؟...
بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ "ڕه‌گ" له‌ ئینجانه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ ‌و كوردستاندا ...
سه‌ره‌تاكانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 24 ده‌ستیپێكردووه‌...
بڕیاره‌ خێرا‌و سه‌رپێییه‌كانی‌ حكومه‌ت
"وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ به‌ نموونه‌"...
كورد له‌ به‌غدا، كه‌ركوك‌و هه‌رێمی‌ كوردستان...
پێكهێنانی‌ چوار هه‌رێمی‌ كوردیی‌ له‌ عێراقدا...
شه‌ری‌ گۆڕینی‌ به‌رپرسان...
شرۆڤه‌یه‌كی‌ كارنامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت دوای‌ساڵێك له‌ ده‌ست به‌كاربوون ...
ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌...
پێویسته‌ شانازی بكه‌یت به‌وه‌ی‌ كه‌مترین گه‌نده‌ڵیت ئه‌نجامداوه‌...
ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان،
كه‌ركوك به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟...
نوێترین هه‌واڵ...
55 كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی‌ گه‌رمیان له‌ كاره‌كانیان دورخرانه‌وه‌...
رۆیته‌رز: ئه‌و كه‌شتیه‌ی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستانی پێبو، له‌ ئیسرائیل باره...
هۆزێكی‌ عه‌ره‌ب بۆ چاوبه‌ستكردن له‌ پێشمه‌رگه‌، سه‌رقاڵی ساخته‌كارییه‌...
شەڕڤانان شارۆچکەی تەل حەمیس کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە...
داعش دەگەڕێتەوە بەغدادی و دەیان خێزانی گەمارۆ داوە...
خانوی‌ پارێزگاره‌كان داگیرکراوه‌.. خانوش بۆ پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و قایمقام به‌كرێ...
فیفا سازدانی پاڵەوانێتی جامی کیشوەرەکانی لە قەتەر هەڵوەشاندەوە...
هەواڵگری ئەمەریکا: چەکدارانی داعش لە خاکی تورکیاوە دێن...
نێچیرڤان بارزانی: هەموان خەمبار بوین...
یونیسکۆ داوای کۆبونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات...
مەلا كرێكار ده‌ستگیركرایه‌وه‌...
ژماره‌یه‌ك له‌و ئافره‌ته‌ ئێزیدیانه‌ی‌ ده‌ستدرێژیانه‌ كرایه‌ سه‌ر، ره‌وانه‌ی‌ ژن...
دژ به‌ ته‌حه‌ڕوش، كچێك جلوبه‌رگی ئاسنی‌ پۆشی (وێنه‌)...
خورماتو؛ بۆمبێك ته‌قیه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌...
ریبێرى دەبێتە ئەڵمانى...
فەرمانى گرتن بۆ چوار پاسەوانەکەى قائیمقامى چەمچەماڵ دەرچو...
خێزانی بەرپرسە ئاوارەکان لە ئوتێلە گرانبەهاکاندا نیشتەجێ دەکرێن...
لە یەکشەممەوە بەنزین دەبێتە (700) دینار...
خەواڵوەکان زیاتر توشی جەڵتەی مێشک دەبن...
پلە نزمەکانی بەعس دەگەڕێنرێنەوە سەرکارەکانیان...
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی پێنج لایەنە سیاسییەکەی هەرێم...
ئاگاداریەک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی تائێستا موچەیان وەرنەگرتوە...
کێ بیانیەکان سەر دەبڕێت، جەللادەکەى داعش دۆزرایەوە؟!...
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی‌ پاسه‌وانه‌كانی‌ قائیمقامی‌ چه‌مچه‌ماڵ هێرشیانكرده‌ سه‌ر‌ دا...
بەڤیدیۆ؛ داعش مۆزەخانەی موسڵ وێران دەکات...