سەرۆکی هەڵبژێردراوی فەنزەوێلا به‌خۆپیشاندان وه‌ڵامی‌ خۆپیشاندان ده‌داته‌وه‌

(سبەی):
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ فه‌نزه‌وێلا داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد له‌و رۆژه‌دا كه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌نیازه‌ له‌دژی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌که‌ خۆپیشاندان سازبكات ئه‌وانیش له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌وته‌یه‌كدا كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ره‌سمی‌ فه‌نزه‌وێلاوه‌ پێشكه‌شیكرد، مادۆرۆ وتی‌ "هێشتا داوای‌ ئاشتی‌ ده‌كه‌م، داوا له‌گه‌ل ده‌كه‌م خه‌باتی‌ ئاشتیانه‌ بكه‌ن". داواشی‌ له‌ لایه‌نگرانی‌ كرد له‌ رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌‌و چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن
سه‌رباری‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و داواكاری‌ بۆ دوباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ سۆسیالیستی‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌سه‌ندكرد كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌فه‌نزه‌وێلا به‌ڕێوه‌چو.
تیبیسای‌ لۆچینا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ فه‌نزه‌وێلا كه‌ ژنێكه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رایگه‌یاند "ئه‌و سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوه‌" ئه‌نجامی‌ رەسمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ راده‌ستی‌ مادۆرۆ كرد، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی‌ هه‌واڵی‌ راده‌ستكردنی‌ ئه‌نجومه‌كانیش له‌شاری‌ كاراكاسی‌ پایته‌خت پێكدادادان له‌نێوان لایه‌نگرانی‌ (گابریلیس) ی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس رویدا، له‌ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گازی‌ فرمێسكڕێژیان له‌دژی‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار به‌كارهێنا كه‌ دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڕه‌كێكیشدا له‌پایته‌خت لایه‌نگرانی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ له‌ باڵه‌كۆنی‌ ئاپارتمانه‌كانیانه‌وه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌‌و به‌پێداكێشانی‌ قاپ‌و قاچاخ گوزارشتیان كرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆیان.
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ دیكه‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌دا گرت كه‌ چاودێرانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تێدایه‌‌و به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، خوێندكاره‌كان داوایان له‌چاودێره‌كان كرد رونی‌بكه‌نه‌وه‌ چۆن ده‌توانن رایبگه‌یه‌نن كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ رون‌و خاوێن بوه‌.

ناشه‌رعی‌
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن (گابریلیس) كه‌ به‌جیاوازییه‌كی‌ كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی‌ فه‌نزه‌وێلای‌ به‌ مادۆرۆی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆچكردو هۆگۆ چافێز دۆڕاند، داوایكرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و باسیله‌وه‌ش‌وكرد له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا ساخته‌كاری‌‌و فروفێل هه‌بوه‌.
گابرلیلیس ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌شی‌ كه‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ هۆگۆی‌ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت به‌ده‌ستیهێنا به‌ "سه‌ركه‌وتنێكی‌ ناشه‌رعی‌" ناوبرد‌و داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا 3200 روداو رویداوه‌ كه‌ ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت‌و دۆخی‌ ئێستا وڵاتیشی‌ به‌ "قه‌یران" ناوبرد.
به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ دیاریكردنی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت له‌ مردنی‌ هۆگۆ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ پێشو به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌وه‌، نیكۆلاس مادۆرۆی‌ جێگری‌ چافێز رێژه‌ی‌ 50.7% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌‌و ركابه‌ره‌كه‌ی‌ گابریلیسی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن 49.1% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
ڤیلادیمیر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا‌و رائول كاسترۆی‌ سه‌رۆكی‌ كۆبا وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س‌و سه‌رۆكی‌ وڵاتان پیرۆزیاییان كرد له‌ بردنه‌وه‌كه‌ی‌ مادۆرۆ، به‌لام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا داوای‌ كرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و ئه‌وه‌شی‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگ ناوبرد له‌ پته‌وكردنی‌ متمانه‌ی‌ هاولاَتیانی‌ فه‌نزه‌وێلا به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.


16/04/2013 بینین: 774
 
زیاتر
قه‌سابه‌كه‌ی‌ داعش له‌ 2010دا بیری‌ له‌ چی كردوه‌ته‌وه‌
رۆژنامه‌ی‌ (مایل ئۆن سه‌ندای‌) به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌د موازی‌، سه‌ربڕی‌ بارمته‌ بیانیه‌كان، له‌ ساڵی 2010دا بیری‌ له‌ خۆكوشتن كردوه‌ته‌وه‌....
سعودیه‌: مه‌نسور هادی‌ سه‌رۆكی‌ شه‌رعی‌ یه‌مه‌نه‌
سعودیە پشتگیری‌ و پاڵپشتی‌ خۆی‌ بۆ عه‌بدول ره‌به‌ مه‌نسور هادی‌، وه‌ك سه‌رۆكی‌ شه‌رعی‌ و ده‌ستوری‌ یه‌مه‌ن دەردەبڕێت....
ئه‌ردۆغان پێشوازی‌ له‌پێشنیاره‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لان ده‌كات
سه‌رۆك کۆماری‌ توركیا پێشوازی‌ له‌ پێشنیاره‌كه‌ی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان دەکات لەبارەی چەک دانانی پەکەکە و لەوبارەیەوە دەڵێت: پرۆسەکە لەرێگەی چاکسازییەوە دەستیپێکرد....
جگه‌ له‌ سوریاو عێراق؛ ئه‌و 10 وڵاتەی زۆرترین چه‌كداریان له‌ ناو داعشدایه‌
به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی (سه‌نته‌ری‌ نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ په‌ڕگیری‌ و توندوتیژی سیاسی)، (گروپی سۆڤان)، (سه‌نته‌ری‌...
دادگای میسر بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینیش دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
...
دەیان کۆچبەری عێراقی و سوری لە کەناراوەکانی رۆمانیا لە خنکان رزگاردەکرێن
دەیان کۆچبەری عێراقی و سوری لە کەناراوەکانی رۆمانیا لە خنکان رزگاردەکرێن...
داواکارى گشتى ئەمەریکا بۆ سەربڕەکەى داعش: دەتدۆزینەوە و دەتگرین
داواکارى گشتى ئەمەریکا بۆ سەربڕەکەى داعش: دەتدۆزینەوە و دەتگرین ...
سزای زیندانی هەتاهەتایی و لە سێدارەدان بەسەر ژمارەیەک سەرکردەی ئیخواندا سەپێنرا
سزای زیندانی هەتاهەتایی و لە سێدارەدان بەسەر ژمارەیەک سەرکردەی ئیخواندا سەپێنرا...
ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ پادشای‌ سعودییە کۆدەبێتەوە
وابڕیارە رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتو كۆبونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ له‌ نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا و مه‌لیك سه‌لمان كوڕی‌ عه‌بدولعه‌زیز، پادشای‌ سعودیه‌ له‌ ریاز ئه‌نجامبدرێت....
مەشقی هێزی تایبەتی ئەمەریکا بە پەڕەشوت.. (بەوێنە)
1- سەربازانی ئەمەریکی، سواری فڕۆکە سەربازییەکە دەبن کە لە جۆری (هیرکلیز سی – 130)ەو بەڕێدەکەون بۆ مەشق لە ئەڵمانیا....
سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ روسیا کوژرا
درەنگانێکی شه‌وی‌ رابردودا، بۆریس نیمتسۆف كه‌ به‌كه‌سێكی‌ نه‌یاری‌ حكومه‌تی‌ روسیا دادەنرا، له‌ مۆسكۆی‌ پایته‌ختی‌ روسیا به‌ فیشه‌ك كوژرا....
نوێترین وێنەی سەربڕەکەی داعش بڵاودەبێتەوە
سایتی دەیلی مەیلی بەریتانی نوێترین وێنەی، محەمەد مەوازی بڵاوکردوەتەوە، کە ناوبراو لە گرتە ڤیدیۆییەکانی داعشدا سەری بارمتە گیراوەکان دەبڕێت....
هەواڵگری ئەمەریکا: چەکدارانی داعش لە خاکی تورکیاوە دێن
جەیمس کلابەر، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا جەخت دەکاتەوە، روبەڕوبونەوەی داعش نەبوەتە ئەولەویەت و کاری لەپێشینەی تورکیاو ...
دژ به‌ ته‌حه‌ڕوش، كچێك جلوبه‌رگی ئاسنی‌ پۆشی (وێنه‌)
ئه‌مڕۆ كچێكی ئه‌فغانی به‌ناوی‌ كوبرا خادمی، دژ به‌ ته‌حه‌ڕوشی‌ پیاوانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ ئافره‌تان، جلێكی ئاسنینی له‌به‌ركردوه‌و به‌ شه‌قامه‌كانی‌ كابوڵدا سوڕاوه‌ته‌وه‌....
کێ بیانیەکان سەر دەبڕێت، جەللادەکەى داعش دۆزرایەوە؟!
کێ بیانیەکان سەر دەبڕێت، جەللادەکەى داعش دۆزرایەوە؟!...
قەتەر: پێویستە هاوپەیمانان خراپتر لە داعش هێرش بکەنە سەر بەشار ئەسەد
قەتەر: پێوستە هاوپەیمانان خراپتر لە داعش هێرش بکەنە سەر بەشار ئەسەد...
جۆن كیری‌: ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌شیان هه‌یه‌
وه‌زیری‌ ده‌وره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا دەڵێت: ئەگەر ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌ماهه‌نگی‌ سه‌ربازیان نه‌بێت ئه‌وا "به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌ش"-یان هه‌یه‌ له‌ روبەڕوبونەوەی چەکدارانی داعش....
سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ یه‌مه‌ن خاوه‌نی‌ (60) ملیار دۆلاره‌
رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكرایده‌كات، عه‌لی‌ عەبدوڵا ساڵح، سه‌رۆك پێشوی‌ یه‌مه‌ن له‌ماوه‌ی‌ (33) ساڵی‌ ده‌سه‌ڵاتیدا به‌ گه‌نده‌ڵی‌ (32 بۆ 60) ملیار دۆلاری‌ كۆكردوه‌ته‌وه‌....
ئەفغانستان؛ هەرەسهێنانی بەفر زیاتر لە (100) کەس دەکاتە قوربانی
ئەفغانستان؛ هەرەسهێنانی بەفر زیاتر لە (100) کەس دەکاتە قوربانی...
بکوژی ''قەناسەکەی ئەمەریکا'' زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندرا
دادگای تەکساسی ئەمەریکا سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر ئیدی رای رۆس-دا سەپاند، ئەوەش دوای ساغبونەوەی تۆمەتی کوشتنی کریس کایل، ئەفسەری هێزی دەریایی ئەمەریکا کە لەماوەی رابردودا ژیاننامەکەی لەژێر ناوی "قەناسەکەی ئەمەریکا" کرا بە فیلم....
ئەمەریکا دوای‌ (24) ساڵ باڵیۆزی‌ خۆی‌ له‌م وڵاتە دیاریكرد
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌دوای‌ (24) ساڵ باڵیۆزخانه‌ی‌ خۆی‌ له‌وڵاتی‌ سۆماڵ كرده‌وه‌ و باڵیۆزێكی‌ نوێی‌ بۆ ده‌ستنیشانكرد....
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
قه‌سابه‌كه‌ی‌ داعش له‌ 2010دا بیری‌ له‌ چی كردوه‌ته‌وه‌
رێگای‌ كه‌ركوك- به‌غدا داده‌خرێت
خورماتو؛ میلیشیا شیعه‌كان له‌نێوان خۆیاندا بو به‌ شه‌ڕیان و كوژراو و بریندار هه‌یه‌
زانكۆی‌ سلێمانی؛ رێزگرتن له‌ پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان
عەبدولمەهدی: لەسایەی بۆرییەکەی هەرێمەوە بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک گەڕاوەتەوە
ئـەمـشـەو نـوێـنەرانـی کـورد لـە بـەغـدا چـ بـە عـەبادی دەڵێن؟ لە (سبەی)ەوە بیزانە
یەپەگە بەردەوامی بەسەرکەوتنەکانی کۆبانی دەدات و داعش تا سەر زێی فورات راودەنێ
رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و سەرۆک کۆمار کۆدەبنەوە
سورپۆشەکان خوێیان کرد بە برینى مان سیتی-دا
عێراق؛ مانگی رابردو سێ ملیار و (500) ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت دەستکەوتوە
ئەم ئێوارەیە نێچیرڤان بارزانى و شاندێکی حکومەت دەچنە ئیتاڵیا
فوئاد مەعسوم داوای بەستنی کۆنگرەیەکی ئینتیقالی بۆ یەکێتی دەکات
حکومەت و پەرلەمان لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتن
ژن و منداڵیشیان تێدایە، لە دە گۆڕی بەکۆمەڵی شەنگال-دا (٧٧) روفات دەردەهێنرێنەوە
بەوێنە؛ بابلیەکان رەخنە لە هاوکاریەکانى تورکیا دەگرن .. ''پۆشاکەکان جلى نەشیاو و کۆنن''
ئارام شێخ محەمەد: ده‌بێت حکومەتى عێراق ده‌ست له ‌سیاسه‌تی‌ سزادانی‌ به‌كۆمه‌ڵى خەڵکى هەرێم هه‌ڵبگرێت
هەرێم بۆرییەکی دیکە بۆ هەناردەکردنی نەوت دەخاتەکار
سوتانی خانویەک چوار خاوەن پێداویستی تایبەت بێ لانە دەکات
هه‌ولێر؛ تۆمەتبارێکی دزییەکەی نەخۆشخانەی رزگاری دەستگیرکرا
سەرۆکی پەرلەمان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی یەشار کەمال دەکات
لە مانگی شوباتدا (3383) هاوڵاتی عێراقی بونەتە قوربانی
(BBC) شوێنیان بۆ ئەم یاریزانە نەهێشتوەتەوە
وەزیری ئەوقاف دەسەڵاتی راگرتنی مامۆستایانی ئاینی دەداتە بەڕێوەبەرە گشتییەکان
حکومەت و پەرلەمان لە کۆبونەوەدان
سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری‌ كۆمسیۆن دەستنیشانکران
''سلێمانی.. شانشینی نەوت و غازی کوردستان''
ئاماده‌كاری‌ كۆتایی‌ بۆ گرتنه‌وه‌ی‌ تکریت کراوە
بەڤیدیۆ؛ زۆرخەوتن مەترسی جەڵتەی لێ دەکرێت
عێراق و لیبیا نرخی نەوت بەرزدەکەنەوە
عەبادی رێککەوتنە سیاسییەکە دەباتەوە پەرلەمان
سعودیه‌: مه‌نسور هادی‌ سه‌رۆكی‌ شه‌رعی‌ یه‌مه‌نه‌
ئه‌ردۆغان پێشوازی‌ له‌پێشنیاره‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لان ده‌كات
''سێ لە هێرشبەرانی سەر مۆزەخانەی موسڵ دەناسینەوە''
كه‌ركوك؛ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان گورزێكی كوشنده‌یان له‌ داعش وه‌شاند
جگه‌ له‌ سوریاو عێراق؛ ئه‌و 10 وڵاتەی زۆرترین چه‌كداریان له‌ ناو داعشدایه‌
سێ سیمینار له‌ هۆڵی زه‌رگه‌ته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن
هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی هێنراونه‌ته‌ سنوری‌ قه‌زایه‌كی كوردستان
تاڵه‌بانی: به‌دیلمان وه‌ك شیعه‌ نیه‌ بۆ هاوپه‌یمانی‌
بەڤیدیۆ؛ بەرشە، بە سێ گۆڵ لە ریاڵ نزیکبوەوە
شەڕڤانان رێگاى نێوان حەسەکە و قامیشلۆ و چەند ناوچەیەکى دیکە کۆنتڕۆل دەکەنەوە
بەوێنە؛ چلەی ماتەمینی یەکەم شەهیدی پێشمەرگە لە کۆبانی بەڕێوەچو
دو تەقینەوە (19) کەسیان کوشت و (25)یشیان بریندار کرد
بەڤیدیۆ؛ بزانە لە داهاتودا تەکنەلۆجیا بەرەو کوێمان دەبات
بەڤیدیۆ؛ ببینە چۆن باڵەخانەکان بەسەر سەرانی داعشدا دەڕوخێنرێن
دادگای میسر بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینیش دەخاتە لیستی تیرۆرەوە