سەرۆکی هەڵبژێردراوی فەنزەوێلا به‌خۆپیشاندان وه‌ڵامی‌ خۆپیشاندان ده‌داته‌وه‌

(سبەی):
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ فه‌نزه‌وێلا داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد له‌و رۆژه‌دا كه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌نیازه‌ له‌دژی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌که‌ خۆپیشاندان سازبكات ئه‌وانیش له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌وته‌یه‌كدا كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ره‌سمی‌ فه‌نزه‌وێلاوه‌ پێشكه‌شیكرد، مادۆرۆ وتی‌ "هێشتا داوای‌ ئاشتی‌ ده‌كه‌م، داوا له‌گه‌ل ده‌كه‌م خه‌باتی‌ ئاشتیانه‌ بكه‌ن". داواشی‌ له‌ لایه‌نگرانی‌ كرد له‌ رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌‌و چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن
سه‌رباری‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و داواكاری‌ بۆ دوباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ سۆسیالیستی‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌سه‌ندكرد كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌فه‌نزه‌وێلا به‌ڕێوه‌چو.
تیبیسای‌ لۆچینا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ فه‌نزه‌وێلا كه‌ ژنێكه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رایگه‌یاند "ئه‌و سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوه‌" ئه‌نجامی‌ رەسمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ راده‌ستی‌ مادۆرۆ كرد، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی‌ هه‌واڵی‌ راده‌ستكردنی‌ ئه‌نجومه‌كانیش له‌شاری‌ كاراكاسی‌ پایته‌خت پێكدادادان له‌نێوان لایه‌نگرانی‌ (گابریلیس) ی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس رویدا، له‌ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گازی‌ فرمێسكڕێژیان له‌دژی‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار به‌كارهێنا كه‌ دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڕه‌كێكیشدا له‌پایته‌خت لایه‌نگرانی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ له‌ باڵه‌كۆنی‌ ئاپارتمانه‌كانیانه‌وه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌‌و به‌پێداكێشانی‌ قاپ‌و قاچاخ گوزارشتیان كرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆیان.
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ دیكه‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌دا گرت كه‌ چاودێرانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تێدایه‌‌و به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، خوێندكاره‌كان داوایان له‌چاودێره‌كان كرد رونی‌بكه‌نه‌وه‌ چۆن ده‌توانن رایبگه‌یه‌نن كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ رون‌و خاوێن بوه‌.

ناشه‌رعی‌
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن (گابریلیس) كه‌ به‌جیاوازییه‌كی‌ كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی‌ فه‌نزه‌وێلای‌ به‌ مادۆرۆی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆچكردو هۆگۆ چافێز دۆڕاند، داوایكرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و باسیله‌وه‌ش‌وكرد له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا ساخته‌كاری‌‌و فروفێل هه‌بوه‌.
گابرلیلیس ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌شی‌ كه‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ هۆگۆی‌ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت به‌ده‌ستیهێنا به‌ "سه‌ركه‌وتنێكی‌ ناشه‌رعی‌" ناوبرد‌و داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا 3200 روداو رویداوه‌ كه‌ ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت‌و دۆخی‌ ئێستا وڵاتیشی‌ به‌ "قه‌یران" ناوبرد.
به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ دیاریكردنی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت له‌ مردنی‌ هۆگۆ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ پێشو به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌وه‌، نیكۆلاس مادۆرۆی‌ جێگری‌ چافێز رێژه‌ی‌ 50.7% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌‌و ركابه‌ره‌كه‌ی‌ گابریلیسی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن 49.1% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
ڤیلادیمیر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا‌و رائول كاسترۆی‌ سه‌رۆكی‌ كۆبا وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س‌و سه‌رۆكی‌ وڵاتان پیرۆزیاییان كرد له‌ بردنه‌وه‌كه‌ی‌ مادۆرۆ، به‌لام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا داوای‌ كرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و ئه‌وه‌شی‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگ ناوبرد له‌ پته‌وكردنی‌ متمانه‌ی‌ هاولاَتیانی‌ فه‌نزه‌وێلا به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.


16/04/2013 بینین: 720
 
زیاتر
ڤیدیۆ؛ كۆبانی‌ لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ رێگه‌ی‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی‌ شاری كۆبانی‌ رۆژئاوای کوردستانی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ کە ده‌ریده‌خات ئه‌و شاره‌ كوردیه‌ زۆربه‌ی‌ خانوه‌كانی‌ روخاون....
پێنتاگۆن: تێچوی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش (424) ملیۆن دۆلاری‌ تێپەڕاندوه‌
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا دەڵێت "تێچوی‌ شه‌ڕی‌ دژ بە‌ داعش رۆژانه‌ (7) ملیۆن و (600) هه‌زار دۆلاره‌و له‌سه‌ره‌تای‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانیشه‌وه‌ كه‌ له‌مانگی‌ ئابه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، تێچوی‌ ئه‌و شەڕه‌ (424) ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندوە....
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێرانی كۆچی دواییكرد
ئه‌مڕۆ ئایه‌توڵا محه‌مه‌د ره‌زا مه‌هده‌وی‌ كنی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێرانی كۆچی دواییكرد....
ئه‌ردۆگان ئیره‌یی ده‌بات به‌ نیگه‌رانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ دۆخی كۆبانی
سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ئیره‌یی ده‌كات له‌ نیگه‌رانی و هاوخه‌می و به‌ده‌مه‌چونی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دۆخی كۆبانی و باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و شاره‌ بۆ ئه‌وان ستراتیژیه‌تی خۆی هه‌یه‌ نه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا له‌...
به‌ریتانیاش هێرشی ئاسمانی ده‌كاته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا
به‌ریتانیاش هێرشی ئاسمانی ده‌كاته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا...
جه‌نه‌راڵێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌: كورده‌كان رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی‌ ئامانجی‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر داعش له‌ نزیك كۆبانی‌
جه‌نه‌راڵێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ باس له‌ كاریگه‌ری‌ هێرشه‌ گورزه‌ ئاسمانیه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت؛ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان رۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌بوه‌ و سه‌ركه‌وتو بون، به‌وپێیه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ كه‌ له‌ كورده‌كان پێكهاتون چاودێری‌ دۆخه‌كه‌ و جموجۆڵی‌ چه‌ك...
له‌دوای‌ ئێران، عه‌لی‌ عه‌بدوڵا ساڵه‌ح پشتگیری‌ حوسیه‌كان ده‌كات
رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ هێزه‌كانی‌ پاسه‌وانی‌ كۆماری‌ یه‌مه‌ن كه‌ له‌ ئێستاشدا پشتگیری‌ عه‌لی‌ عه‌بدوڵاساڵه‌ح، سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن جلی‌ حوسیه‌كانیان له‌به‌ر كردوه‌ و دژی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی...
ئه‌مه‌ریكا به‌ به‌های‌ (600) ملیۆن دۆلار پێداویستی‌ سه‌ربازی‌ به‌ عێراق ده‌فرۆشێت
حكومه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ جێنه‌رال داینامیكس كورب به‌ به‌های‌ (600) ملیۆن دۆلار پێداویستی‌ تانك به‌ عێراق بفرۆشێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ و به‌هێزكردنی‌ توانی‌ به‌رگری‌ وشكانی‌....
راكردنی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ (داعش) كوژانی‌ (1000) چەکدار به‌دوای‌ خۆیدا ده‌هێنێت
راكردنی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ رێكخراوی‌ داعش له‌ كۆبانی‌، ده‌بێته‌ هۆی‌ كوژرانی‌ زیاتر له‌ (1000) چەکدار و سه‌رۆكی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یش تێكرای‌ پیلانه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت....
سەرۆکی کۆمپانیای ''تۆتاڵ'' گیانی لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی تایبەت بە بواری نەوت لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆدا فڕۆکەکەی گڕی گرت و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا....
جۆن كیری‌: هاوكارینه‌كردنی‌ كوردانی‌ كۆبانێ هه‌ڵوێستێكی‌ نا به‌رپرسانه‌یه‌
جۆن كیری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: كوردانی‌ كۆبانی‌ قاره‌مانانه‌ شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن، بۆیه‌ ناتوانین چاومان له‌ ئاستیاندا دابخه‌ین و هاوكارینه‌كردنیان هه‌ڵوێستێكی‌ نا به‌رپرسانه‌یه‌....
بۆ سه‌ربه‌خۆیی، كه‌ته‌لۆنیه‌كان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان
ئه‌مڕۆ هه‌زاره‌ها كه‌ته‌لۆنی له‌ ناوه‌ڕاستی شاری‌ به‌رشه‌لۆنه‌، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌یی پێشوه‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا....
به‌وێنه‌؛ هێرشی‌ نوێی‌ هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر داعش له‌ كۆبانێ
فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گا و مۆڵگه‌كانی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ سنوری‌ شاری‌ كۆبانی‌ و به‌پێی‌ راگه‌یه‌نراوه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی‌ شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌، ئه‌و گورزه‌ ئاسمانیانه‌ رۆڵی‌ كاریگه‌ری‌ ه...
كاندیدێكی هەڵبژاردنەكانی میسر لە عێراق خۆی تەقانده‌وە
رێكخراوی داعش لە ژمارەیەک لاپەڕەکانی تایبه‌ت به‌خۆی‌ له‌ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانه‌وه‌ وێنەی خۆكوژێكی میسری بڵاوكردەوە، كە لە عێراق خۆی تەقاندوەتەوە....
حوسیه‌كان؛ دراوسێ نوێیه‌كه‌ی‌ سعودیه‌
له‌دوای‌ كوشتنی‌ حسێن به‌دره‌دین حوسی‌، رابەری رۆحی‌ حوسیه‌كان له‌ ساڵی‌ (2004)دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ عه‌لی‌ عه‌بدوڵا ساڵح، هیچ كام له‌لایه‌نگران و دۆستانیان له‌و بڕوایه‌دا نه‌بون كه‌ له‌ داهاتودا حوسیه‌كان زۆرینه‌ی‌ شاره‌كانی‌ یه‌مه‌ن به‌ سه‌نعای‌ ...
ئەردۆغان: پەیەدە هاوشێوەی پەکەکە تیرۆریستە و کاتی ئەوەشمان نیە ڤێلا بۆ ئۆجەلان بکڕین
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت: چوار داواکاریمان ئاڕاستەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵتی کردوە کە ئەمەریکا سەرۆکایەتی دەکات و تاوەکو ئەو داواکارییانە جێبەجێ نەکرێت، بەشداری هیچ چالاکییەک ناکەین....
جۆن ماکین: پێشمه‌رگه‌ چه‌كی‌ روسی‌ كۆن به‌كار ده‌هێنێت و داعشیش چه‌كی‌ ئێمه‌ی‌ پێیه‌
جۆن ماكین، کەسایەتی سیاسی دیاری ئەمەریکا و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پیران‌ دەڵێت: داعش سنوری‌ نێوان سوریاو عێراقی‌ نه‌هێشتوه‌و پێویستیشه‌ له‌وه‌ تێبگه‌ین كه‌ تا داعش به‌هێز بێت، مه‌ترسی‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا زیاتر ده‌بێت....
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، كوردانی خۆپیشانده‌ر به‌ (تیرۆریست و هه‌رچی و په‌رچی و رێگر) ناوده‌بات
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، داوای‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی گه‌لانی دیموكراتی ده‌كات و كوردانی خۆپیشانده‌ریش له‌ باكوری‌ كوردستان به‌ "تیرۆریست و هه‌رچی و په‌رچی و رێگر" ناوده‌بات. به‌هۆی‌ پشتیوانی ت...
ئه‌مه‌ریكا: (15) گورزی ئاسمانی له‌ داعش وه‌شێنراوه‌ .. دوان له‌ كۆبانی و ئه‌وانی تر بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كان
ئه‌مه‌ریگا: (15) گورزی ئاسمانی له‌ داعش وه‌شێنراوه‌ .. دوان له‌ كۆبانی و ئه‌وانی تر بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كانی داعش...
حیزبوڵا: جه‌نگی‌ سوریا (3) ساڵی‌ تر ده‌خایه‌نێت
حەسەن نەسڕوڵا باس لە "پیلانگێڕییەک" دەکات دژی پارتەکەی و دەشڵێت: جەنگی سوریا سێ ساڵی تر ...
نه‌یجیریاو بۆكۆ حه‌رام ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند
سوپای‌ نه‌یجیریاو كۆمه‌ڵه‌ی‌ بۆكۆ حه‌رام به‌ پێی‌ رێككه‌وتنێك ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندو یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش ئازادكردنی‌ كچه‌...
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
لایه‌نه‌كانی‌ رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر (3) خاڵ رێككه‌وتن
ته‌ق ته‌ق؛ پرۆژه‌یه‌كی‌ (700) ملیۆن دیناری‌ شكست دەهێنێت
سلێمانی؛ چەند تیمێک بۆ روبەڕوبونەوەی روداوە سروشتیەکان پێکدەهێنرێت
جارێکی دیکە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا
کوردانی ئەڵمانیا بۆ کۆبانی گردبونەوە ئەنجامدەدەن
وەزیری پێشمەرگە گەیشتە پەرلەمانی کوردستان
هاوکاریەکانی کەرکوک گەیشتە کۆبانی
هێنانی‌ كرێكار بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان گۆڕانی بەسەردا دێت
هاوڵاتیانی‌ قه‌ره‌ته‌په‌ گەڕانەوە
پەرلەمانتارێک: بەوردی چاودێری پرۆسەی دامه‌زراندنی‌ شه‌ش هه‌زار مامۆستاکە دەکەین
به‌وێنه‌؛ ده‌ستپێكردنی‌ ساڵی نوێی خوێندنی‌ كوردی‌ له‌كه‌ركوك
ڤیدیۆ؛ كۆبانی‌ لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا
هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک ناوچەی رومادی کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە
خامنه‌ئی‌: خزمه‌ته‌كانی‌ مالكیمان بۆ ئێران و عێراق له‌بیرناچێت
پێنتاگۆن: تێچوی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش (424) ملیۆن دۆلاری‌ تێپەڕاندوه‌
بەڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە بۆ کلاسیکۆ ئامادەیە
میلیشیاكه‌ی‌ شیعه‌ و پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانیان گۆڕیه‌وه‌
هه‌زار هاوڵاتی ئێزیدی‌ له‌ چیای‌ شه‌نگال داوای‌ به‌ ده‌مه‌وه‌چون ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێرانی كۆچی دواییكرد
ئه‌ردۆگان ئیره‌یی ده‌بات به‌ نیگه‌رانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ دۆخی كۆبانی
به‌ره‌ی‌ دهۆك و موسڵ؛ ورده‌كاری‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی پێشمه‌رگه‌و داعش له‌ ماوه‌ی‌ دو رۆژدا
به‌نداوی‌ موسڵ؛ پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
پێشمه‌رگه‌ داڕێژه‌ری پیلانی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر قه‌ره‌ته‌په‌ دەکوژێت .. به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیرییه‌
کۆبانێ؛ له‌ (24) سەعاتی رابردودا (73) چەکداری داعش کوژراون
له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ پێكدادانی قورس له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و داعش له‌ به‌ره‌ی ناوه‌ران به‌رده‌وامه‌
بە وێنە؛ كەمپەکەی په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ ئاوا‌ره‌كانی‌ كۆبانێ کرایەوە
یه‌نگیجه‌، جارێكی دیكه‌ پێشمەرگە و میلیشیای بەدر روبه‌ڕوی یه‌كده‌بنه‌وه‌.. كوژراو هه‌یه‌
په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی په‌روه‌رده‌ ده‌كات
خۆپیشاندەرانی سەیدسادق: با تورکیا واز لە هاوکاریکردنی داعش بهێنێت
قه‌ره‌ته‌په‌ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دایه‌
بانکی ناوەندى: لابردنی سفری سەر دراوی عێراق پێنج ساڵی پێدەچێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: بڕینی‌ بودجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئه‌نجامی‌ نابێت
هەڵگورد حیکمەت: لەسەر داوای یه‌په‌گه‌ پێشمەرگە بۆ کۆبانێ دەنێردرێت
فڕۆكه‌ و ئاپاچی به‌ر به‌ هێرشی (100) ئۆتۆمۆبێلی داعش ده‌گرن له‌ نزیك به‌نداوی موسڵ
سبەینێ ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستپێدەکات، پێویستیان به‌ (10) هەزار قوتابخانە هەیە
یه‌په‌گه‌ ئه‌مڕۆ گورزی كاریگه‌ری له‌ چه‌كدارانی داعش وه‌شاندوه‌
به‌ریتانیاش هێرشی ئاسمانی ده‌كاته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا
خۆپیشانده‌رانی بازیان: بەرخودانی کۆبانی، بەرخودانی نەتەوەییمانە
کۆسرەت رەسوڵ بۆ بارزانی: بایه‌خ بە به‌یاننامه‌و هه‌ڵای‌ راگه‌یاندن مەدە
به‌وێنه‌؛ لافاو خانوی‌ دو گوند ده‌ڕوخێنێت و زیان به‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت
ساڵح موسلیم: هەڵوێستی پەرلەمان کوردانەو نەتەوەییانە بو
كه‌لار؛ خاوه‌ن ته‌كسییه‌كان گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا
جه‌نه‌راڵێكی‌ ئه‌مه‌ریكی‌: كورده‌كان رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی‌ ئامانجی‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر داعش له‌ نزیك كۆبانی‌
سەرکردە ''مەزنەکە''ی کۆریا دەیویست (100) ساڵ بژی
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد