کەمال کەرکوکی: گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان خراپسازیە نەک چاکسازی

(سبه‌ی):
كه‌مال كه‌ركوكى، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌ خراپسازی ده‌زانێت و پێیوایه‌ گەڕانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا بڕیاری ژماره‌ (2) ده‌رچو كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كاتەوە بۆ په‌رله‌مان.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی، كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: پڕۆژە یاسای دەستور حەوت ساڵی خایاند تاوەکو ئامادەکرا و ئەوکەسانە کە دانرابون بەوردی کاریان لەسەری کرد، بۆ ئەوەی لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستان بێت و پێنج ھەزار تێبینی خەڵکی کوردستان و ئەکادیمی و خەڵکی رۆشنبیری بۆ ھات و سودی لێوەرگیرا و (36) لایەنی سیاسی ئاینی و نەتەوەی ناو ھەرێمی کوردستان لەسەری کۆک بون و چەپڵەیان بۆلێدا و (96) ئەندامی پەرلەمان لەکۆی (97) ئەندام دەنگیان پێدا، گەرانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە و پێچەوانەی پرۆسەی دیموکراسیە و دژی بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە بۆیە ناکرێ بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان.
كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ دەکرێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو لایەنانەی تێبینیان لەسەری ھەیە دابنیشن و کۆکبن لەسەر ئەو بابەتانەی دەیانەوێت ھەموار بکرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی ریفراندۆمی لەبارەوە دەکرێت و دەبێتە دەستور دواتر دەکرێت ھەموار بکرێتەوە بەو ئالیەتەی لەناو دەستور ھەیە.
به‌وته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی :"گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، بەڵکو خراپ سازیە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆژەیە مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بکرێت و خەڵکی کوردستان پێویستە ببێتە خاوەن دەستوری خۆی و یاساکانی ئێمە لەدەستور سەرچاوە بگرێت".
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی (17/3/2011) ی‌ په‌رله‌مانی کوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت بو به‌ به‌رده‌وامبون له‌ سه‌ر خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت، كه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (17)  له‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ (2011)، (بڕیاره‌17 خاڵیه‌كه‌) پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون و گوێگرتن له‌ داخوازیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ ده‌نگی‌ (104) په‌رله‌مانتار بڕیاری‌ ژماره‌ (2) په‌سه‌ندكراو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌"بڕیاری‌ ژماره‌ (2)" ناساندی‌، به‌ڵام له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌ر یاسا و بڕیارێكی‌ دیكه‌ ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ و هاوپێچه‌كانی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوبكرێته‌وه‌‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌رزو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رنگوم كرا.


 بڕیاری‌ ژماره‌ (2) ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان..

یه‌كه‌م: لیژنه‌ی‌ كاتی‌ كه‌ به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ (1) له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ كاره‌كانی‌ و داخوازی‌ خۆپیشانده‌رانیان گه‌یاندوته‌ په‌رله‌مان و راپۆرتیان ئاماده‌كردوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌كیان وه‌ك لیژنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌ (17) خاڵیكه‌ له‌ ئه‌ستۆ نیه‌ و ئه‌رك و كاریان كۆتایی‌ پێهاتوه‌.
دوه‌م: لیژنه‌ی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ به‌شداری‌ فراكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت له‌ ماوه‌ی‌ (3) رۆژدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان و پسپۆران، وه‌ك میكانیزمێك بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و به‌دواداچونی‌ و جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست رۆژدا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌ ته‌وافقی‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌مو ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌هه‌ندی‌ نیشتیمانیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت خاڵه‌كانی‌ (16،11،8،5،4،2،1) له‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان:
1- چاو پیاخشاندنه‌وه‌ به‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا به‌ مه‌به‌ستی‌ داڕشتنی‌ ده‌ستورێكی‌ هاوچه‌رخی‌ دیموكرات كه‌ تێیدا گشت مافه‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌ و یاسایه‌كانی‌ هاونیشتیمانیان به‌ره‌سمی‌ ناسرابن و ده‌سه‌ته‌ڵاته‌كان به‌ ئاشكرا جیاكرابنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ میكانیزمی‌ شیاو بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ لاقه‌كردنێكی‌ ده‌سه‌ڵات. هه‌مواری‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێ‌.
2- داڕشتنی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌ بۆ دابینكردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دادوری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا.
3- جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت به‌ جۆرێك كه‌ ئیدی‌ حكومه‌ت نه‌بێته‌ ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبی‌ سیایه‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار بێت له‌ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانی‌ ئه‌م وڵاته‌.
4- هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حیزب وه‌ رێگرتن له‌وه‌ی‌ حیزب خاوه‌نی‌ هێزی‌ چه‌كدار و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ و سیخۆری‌ بێت و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی‌ دام و ده‌زگاو باره‌گای‌ حزبی‌ نه‌مێنێ‌ و ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ماڵی‌ ئاسایی‌ هاوڵاتیان سه‌لامه‌تیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆوه‌ بپاریزرێ‌.
5- سپاردنی‌ وه‌زراتی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ئاسایش و پۆلیس به‌ كه‌سانی‌ پسپۆر و بێلایه‌ن و به‌ كرده‌وه‌ حیزبایه‌تی‌ له‌و ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
6- كۆتایی‌ هێنان به‌م  مۆدێله‌ له‌ حیزب كه‌ تێیدا كۆی‌ كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و به‌ ناوی‌ هه‌موانه‌وه‌ بڕیارده‌دات وه‌ گۆڕینی‌ بۆ حیزبی‌ ده‌نگده‌ر كه‌ پشت به‌ خستنه‌ڕوی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ به‌رده‌م هاونیشتیمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان وه‌رنادات.
7- تێنه‌په‌ڕاندنی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر هاونیشتیمانیان له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر نه‌كردبێت و سه‌رنجه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8- گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه‌ گشتی و تایبه‌تیانه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ سه‌ردا گیرابێت یاخود به‌ نرخی‌ ره‌مزی‌ فرۆشرابن به‌ كه‌س و لایه‌نی‌ دی‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای‌ فرۆشتن و به‌ كرێدانی‌ موڵك و ماڵی‌ ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ساڵی‌ 1986.
9- به‌ كارهێنانی‌ سامان و بودجه‌ی‌ كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ راسته‌قینه‌.
10- لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ حیزبه‌كان و لێپرسراوانی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ نا یاسایی‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، وه‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ ئه‌مه‌ت له‌ كوێوه‌ هێناوه‌ (من این لك هژا).
11- خستنه‌ڕوی‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كانی‌ كوردستان بۆ رای‌ گشتی‌ به‌ داهاته‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌وت و غاز، وه‌ ئاشكراكردنی‌ حسابه‌ حكومیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ناوه‌و ده‌روه‌ی‌ وڵات.
12- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ خانه‌نیشینكردنی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ كه‌ به‌ پله‌كانی‌ خزمه‌ت و ساڵی‌ كاركردندا تێنه‌په‌ڕیون، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی‌ (50%).
13- دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاسا وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان، وه‌ سپاردنی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌ كه‌سانی‌ بێلایه‌ن كه‌ دیاری‌ كرابن له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ لێهاتویی‌.
14- رێزگرتن له‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، داراییه‌كان، زانكۆكان، پاراستنیان له‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌.
15- بڕینی‌ هه‌ر مینحه‌یه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی‌ گشتی‌ بێت بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبی‌ و نا ره‌سمیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانیان.
16- هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ خۆپیشاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ده‌رچواندنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ربێت بۆ داخوازیه‌كانی‌ رای‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
17- باشكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ رچاوكردنی‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ شایسته‌ به‌ مرۆڤ.
18- ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بیسه‌رو شوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانی‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، وه‌ قه‌ربوكردنه‌وه‌یان له‌ داهاتی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ دیار نه‌مانیان.
19- كار كردن به‌ راپۆره‌ته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و ئاشكرا كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنیان، ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سزادانی‌ گه‌نده‌ڵكاران.
20- دابینكردنی‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و بێكاری‌ بۆ هه‌موان.
21- ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ جیاكاری‌ جه‌نده‌ری‌ و بۆ بنه‌بڕكردنی‌ هه‌ر توندو تیژیه‌ك دژ به‌ ئافره‌تان.
سێیه‌م: وه‌ڵام دانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان.
A. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (1) له‌ ته‌وه‌ری‌ دوه‌م (دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌) بڕیاری‌ له‌ سه‌ر دراوه‌.
B. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ (10،9،8،7،6،4،2) له‌ دواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران:
أ. ده‌ستبه‌جێ‌ بارودۆخی‌ شارو شارۆچكه‌كان له‌ هه‌مو لاوه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ نه‌مێنێت. (لیژنه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان به‌رپرسه‌ له‌ به‌دوداچونی‌ ئه‌م خاڵه‌).
ب. پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ (23/2/2011). واته‌ (بڕیاره‌ 17 خاڵیه‌كه‌).
ج. بانگهێشتكردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ روداوه‌كانی‌ (17/2) و دواتر پێش هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ بۆ لیژنه‌ی‌ ناوخۆو لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕوبه‌ڕو كردنه‌وه‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانیان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خۆپێشاندانه‌كان ڕویداوه‌.
د. راسته‌وخۆ پاش ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن بۆ پابه‌ندكردنیان به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و رونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌.
ه. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (9) حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ‌ كه‌ له‌ (10) رۆژ زیاتر نه‌بێ‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باره‌گا حیزبیه‌كان.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان:
1- دان پێدانان به‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵك و به‌شدارپێكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ پرۆسه‌ی‌ بریاردان له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2- رێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی‌ باری‌ نا ئاسایی‌ به‌ سه‌ر هه‌ر  شارو شارۆچكه‌یه‌كدا له‌ وانه‌ بۆ نمونه‌ دابڕاندن و ئابلوقه‌دانی‌ شارێك یان به‌ سه‌ر بازگه‌ كردنی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان.
3- راگه‌یاندنی‌ ره‌سمی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی‌ گشت دواكاریه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنیان.
4- دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و  بۆ كۆبه‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی‌ دیاركردنی‌ میكانیزمی‌ گونجاو وه‌ دیاركردنی‌ واده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كان.
5- ئازادكردنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌شداربوان و رێكخه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران.
6- دادگایی‌ كردنی‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ شه‌هیدكردن و برینداركردنی‌ خۆپیشانده‌ران و خستنه‌ڕوی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆلێنه‌وه‌كانی‌ دادگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا.
7- گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ بۆمه‌به‌ستی‌ گوشار خستنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران یاخود ترساندنیان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شاره‌كان جوڵێندراون.
8- ده‌ست به‌جێ‌ بانگهێشت كردنی‌ وه‌زیرانی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ لیپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان له‌ باره‌ی‌ پێشێلكردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌ك له‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌ره‌و شاره‌كان جوڵاندوه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.
9- لابردنی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كان له‌ ناوه‌ندی‌ شارو شارۆچكه‌كاندا گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان.
11- دڵنیایی‌ كردنی‌ هاونیشتیمانیان له‌وه‌ی‌ كه‌ چیدی‌ وه‌ هه‌میشه‌ هیچ هێزێكی‌ نیشتیمانی‌ و حكومی‌ كوردی‌ سوپا و هێزی‌ چه‌كدار نابه‌نه‌ سه‌ر هیچ شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان و سه‌ر هیچ هێزێكی‌ ركابه‌رو نه‌یاری‌ هێزه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی‌ كوردستان.
12- به‌ڕه‌سمی‌ پۆزش هێنانه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و راگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكیان به‌ "ئاژاوه‌ گێڕ" ناو بردوه‌، به‌ ئۆپۆزسۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، وه‌ به‌ ره‌سمی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌ت: په‌رله‌مان له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواداچونی‌ حكومه‌ت ده‌ست پێ‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران.
پێنجه‌م: دانانی‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ گه‌ڵ یاسا و دیموكراتیه‌ت و كاری‌ دامه‌زراوه‌ییدا گونجاون.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان داوا بكات له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دادگاكانی‌ هه‌رێم بكات و پێداویستی شاره‌كان بۆ داده‌وه‌ر پڕبكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ (17/2/2011) و رۆژانی‌ دواتر.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ باڵا كه‌ به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكهێنراوه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ گه‌ڵ ته‌واو بونیاندا بڵاوبكاته‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌.
هه‌شته‌م: ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ خۆپیشانده‌رانن به‌ تایبه‌ت: پرۆژه‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ راژه‌، بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌، گرنگی‌ دان به‌ گه‌نجان، بودجه‌ی‌ پارته‌ سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزان، رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كان، خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، داواكاری‌ گشتی‌، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ حیزبی‌ له‌ ناو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ....تد، بخرێته‌ ئه‌و له‌ویه‌تی‌ كارنامه‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
نۆیه‌م: له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ په‌سه‌ندكردنیه‌وه‌ (17/3/2011) و له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


05/03/2013 بینین: 1008
 
زیاتر
كه‌مپەینێك له‌پێناو به‌خشینی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌پێشینه‌كان راگەیەندرا
ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ هەینی لە سلێمانی، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكوانه‌وه‌، كه‌مپەینێك له‌پێناو به‌خشینی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشینه‌ی‌...
به‌ڵێنده‌رێك: دەیان ملیار دینار له‌پرۆژه‌ی بینای پارێزگای کەرکوک بەهەدەر دراوە
به‌ڵێنده‌رێك ئاشكرای‌ ده‌كات، لە پرۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ بینای‌ پارێزگاو ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكدا، زیاتر له‌ (30) ملیار دینار زیاده‌ سه‌رفكراوه‌و داواش ده‌كات، ...
خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ پشتیوانی کۆبانی دەکرێت
بڕیارە رۆژی (1)ی تشرینی دوەم، کە بە رۆژی کۆبانی ناسراوە لەهەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە ...
رانیە؛ کەموکوڕی چەند قوتابخانەیەک ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە .. قوتابیان لەسەر زەوی دادەنشین
کەموکوڕی و گرفتە پەروەردەییەکان لە سنوری قەزای رانیە، نیگەرانی لێ دەکەوێتەوەو لە یەکێک لە قوتابخانەکانیش، کەسوکاری خوێندکاران...
داوا دەکرێت رزگاربوانی ئەنفال بەشداری شەڕیان پێنەکرێت
له‌ یاداشتێكدا تاقانه‌كانی‌ ئه‌نفال داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن، به‌ بڕیارێك رێگری‌ بكه‌ن له‌ به‌شداری‌ هه‌ر تاقانه‌یه‌كی‌ ئه‌نفال ...
تورکیا: قۆناغی چارەسەری بەردەوام دەبێت
لە کۆبونەوەی لیژنەی ئاسایشتی نه‌ته‌وه‌یی توركیادا کە بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامدرا...
ئێران دژایه‌تی خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناو كۆبانی ده‌ربڕی
ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ نه‌یاری‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ چونی پێشمه‌رگه‌ بۆناو كۆبانی ده‌رده‌بڕێت....
له‌یلان؛ ته‌رمی‌ سێ كه‌س دۆزرایه‌وه‌
له‌ نزیك ناحیه‌ی‌ له‌یلایه‌نی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ ناحیه‌كه‌وه‌ ته‌رمی‌ سێ كه‌س به‌ كوژراوی‌ دۆزرانه‌وه‌. له‌وباره‌یه‌وه‌ كاوه‌ مه‌لا په‌روێز، به‌ڕێوبه‌ری‌ ئاسایشی‌ ناحیه‌ی‌ له‌یلان به‌ (سبه‌ی‌) وت: به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ نزیك...
هه‌ڵوێستی‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌باره‌ی‌ چونی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوریا ئیدانه‌ی‌ چونی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات بۆ شاری‌ كۆبانی....
وه‌زیری‌ به‌رگری‌ كۆبانێ‌ بۆ (سبەی): شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه‌ پێكه‌وه‌ كۆبانێ رزگار ده‌كه‌ن
وه‌زیری‌ به‌رگری‌ كۆبانێ‌ بۆ (سبەی): شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه‌ پێكه‌وه‌ كۆبانێ رزگار ده‌كه‌ن...
كچێكی ئێزدی: هیچم نییه‌ بۆ ئه‌و پیاوه‌ی رفاندمی ته‌نها ده‌یكوژم ... به‌ڤیدیۆ
كچێكی ئێزدی: هیچم نییه‌ بۆ ئه‌و پیاوه‌ی رفاندمی ته‌نها ده‌یكوژم ... به‌ڤیدیۆ...
وه‌فدێكی ژاپۆن سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات
وه‌فدێكی ژاپۆن سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات...
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ؛ ئه‌مه‌ریكاش هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر داعش چڕده‌كاته‌وه‌
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ؛ ئه‌مه‌ریكاش هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر داعش چڕده‌كاته‌وه‌...
له‌ رۆژی جیهانی كۆبانێدا له‌ هۆڵه‌ندا خۆپیشاندانه‌
له‌ رۆژی جیهانی كۆبانێدا له‌ هۆڵه‌ندا خۆپیشاندانه‌...
تیمێكی سه‌ربازی‌ ئه‌ڵمانیا بۆ راهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر
تیمێكی سه‌ربازی‌ ئه‌ڵمانیا بۆ راهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر ...
فراكسیۆنی گۆڕان؛ داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غازی هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن
فراكسیۆنی گۆڕان؛ داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی نه‌وتی غازی هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن...
هەژمارکردنی دوساڵی خزمەت بۆ فەرمانبەران دەکرێتە پرۆژە بڕیار
دوای ئەوەی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان پێشنیارێکی کرد کە خزمەتی ئەمساڵی فەرمانبەران بە دو ساڵ هەژمار بکرێت، لەئێستادا ئەو پێشنیارە کراوەتە پرۆژە بڕیار و رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە....
ژمارەیەک پێشمه‌رگه‌ چونە ناو كۆبانی‌
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد،‌ یه‌كه‌م كاروانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان چونه‌ته‌ ناو‌ شاری كۆبانی....
ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌سه‌ند كرد
له‌چوارمین كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆیدا ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر لیژنه‌یه‌كی‌ پێكهێنا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و دواتر ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ به‌تێكڕای‌ ده‌نگ په‌سه‌ند كرا....
لەم وڵاتانە خۆپیشاندان بۆ کۆبانی دەکرێت
بڕیارە رۆژی شەممە لە هەریەکە لە وڵاتانی (سوید و ئەمەریکای باشور و ئوستورالیا و پاکستان و هیندستان) خۆپیشاندانێک بۆ خۆڕاگری شاری کۆبانی بەڕێوەبچێت....
بارزانی: ئەگەر پێویستی کرد، هێزی زیاتر رەوانەی کۆبانی دەکەین
مەسعود بارزانی باس لە ناردنی هێزی پێشمەرگە دەکات بۆ کۆبانی و دەڵێت: بە پەیەدە مان وت ئامادەین هێزێكی زۆری پێشمەرگە بۆ كۆبانێ بنێرین بەڵام وتیان پێویستیمان بە هێزی شەڕكەری پێشمەرگە نییە، بەڵكو پێویستیمان بە هێزێكی پشتیوانییە....
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
كه‌مپەینێك له‌پێناو به‌خشینی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌پێشینه‌كان راگەیەندرا
به‌ڵێنده‌رێك: دەیان ملیار دینار له‌پرۆژه‌ی بینای پارێزگای کەرکوک بەهەدەر دراوە
خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ پشتیوانی کۆبانی دەکرێت
وەزیری بەرگری عێراق: لەماوەی مانگێکدا ئەنبار ئازاد دەکرێت
نەرویج سەرباز رەوانەی عێراق دەکات
رانیە؛ کەموکوڕی چەند قوتابخانەیەک ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە .. قوتابیان لەسەر زەوی دادەنشین
داوا دەکرێت رزگاربوانی ئەنفال بەشداری شەڕیان پێنەکرێت
تورکیا: قۆناغی چارەسەری بەردەوام دەبێت
ئەمەریکا: ئەسەد سودمەندە لە هێرشەکانی سەر داعش
ئێران دژایه‌تی خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناو كۆبانی ده‌ربڕی
له‌یلان؛ ته‌رمی‌ سێ كه‌س دۆزرایه‌وه‌
هه‌ڵوێستی‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌باره‌ی‌ چونی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ
پاش هێرش بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان، كه‌نه‌دیه‌كان چۆن له‌ مسوڵمان ده‌ڕوانن (ڤیدیۆ)
وه‌زیری‌ به‌رگری‌ كۆبانێ‌ بۆ (سبەی): شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه‌ پێكه‌وه‌ كۆبانێ رزگار ده‌كه‌ن
كچێكی ئێزدی: هیچم نییه‌ بۆ ئه‌و پیاوه‌ی رفاندمی ته‌نها ده‌یكوژم ... به‌ڤیدیۆ
ته‌رمی‌ (250) كه‌سی‌ عه‌شیره‌تێكی سونی ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ داعش گوله‌بارانی‌ كردون
رائول په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌یه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌ كرد
پلانی ژێر ئاوخستنی به‌غدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ شكستپێده‌هێنرێت
وه‌فدێكی ژاپۆن سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ؛ ئه‌مه‌ریكاش هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر داعش چڕده‌كاته‌وه‌
ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگری‌ له‌ قاچاخچێتی نه‌وت له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات
له‌ رۆژی جیهانی كۆبانێدا له‌ هۆڵه‌ندا خۆپیشاندانه‌
لە دانیشتنی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا باسی کاتی ناردن و بەشە بودجەی هەرێم نەکراوە
تیمێكی سه‌ربازی‌ ئه‌ڵمانیا بۆ راهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر
فراكسیۆنی گۆڕان؛ داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غازی هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن
هەژمارکردنی دوساڵی خزمەت بۆ فەرمانبەران دەکرێتە پرۆژە بڕیار
ژمارەیەک پێشمه‌رگه‌ چونە ناو كۆبانی‌
ئاژانسەکانی ئێران: قاسم سولێمانی فەرماندەی راستەقینەی سوپای عێراقە
ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌سه‌ند كرد
لەم وڵاتانە خۆپیشاندان بۆ کۆبانی دەکرێت
بارزانی: ئەگەر پێویستی کرد، هێزی زیاتر رەوانەی کۆبانی دەکەین
شاناز ئیبراهیم: هه‌ندێك به‌رپرسی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌ په‌یج له‌ فه‌یسبوك ده‌كه‌نه‌وه‌و هێرش دەکەنە سەرم
ئێران: داعش له‌ عێراق دژایه‌تی‌ و له‌ سوریا پشتگیری‌ ده‌كرێت
خورماتو؛ تەقینەوەیەک (4) هاوڵاتی دەکاتە قوربانی
جەلەولا؛ لە سێ قۆڵەوە داعش تێکدەشکێنرێت
کاوە محەمەد: لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان باسی بودجەی هەرێم دەکرێت
بەڤیدیۆ؛ ئای پادی مینی (3) بەم جۆرە سزا دەدرێت
میرینگی بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی
ئه‌نجامه‌ فه‌رمیه‌كانی‌ تونس.. نیداء (85) کورسی و نه‌هزه‌ (69) کورسی به‌ده‌ستهێناوه‌
ژماره‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ی‌ سوپای‌ ئازاد چونه‌ته‌ كۆبانی-یه‌وه‌
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای‌ ئازاد: ئێمه‌ش گه‌شتوینه‌ته‌ كۆبانی
چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانی، رۆحی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی‌ یه‌كخستوه‌
داعش (45) پیاوی‌ خێڵێك گوله‌باران ده‌كات ... سوپا و هاوپه‌یمانانیش ده‌ڵێت ده‌یانمان لێكوشتون
په‌رله‌مانی كوردستان یاسای زمانە فەرمییەکانی پەسەند کرد ... نوێكراوه‌ته‌وه‌
لە رێگەی کەپسولێکی بچوکەوە گۆگڵ خانە شێرپەنجەییەکان ئاشکرادەکات