گۆڕانه‌كان كه‌من، گۆڕانخوازانیش بێژماره‌ن

هیوا جه‌مال


ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ ئومێد بێت سه‌باره‌ت به‌ داڕشتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان وه‌ك حیزبێكی‌ سیاسی‌ له‌ روی‌ رێكخستنه‌وه‌، ئه‌وه‌بێت كه‌ به‌گوێره‌ی‌ په‌یڕه‌و ‌و پرۆگرامه‌كه‌ی‌ نایه‌وێت ئه‌زمونی‌ هه‌مان ئه‌و حیزبانه‌ دوباره‌ بكاته‌وه‌، كه‌ له‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوه‌وه‌ به‌ره‌و نه‌مان چون، به‌ڵام ئێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌رماون...

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ره‌شنوسی‌ ده‌ستوره‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئه‌م پێكهاته‌ سیاسییه‌، وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك به‌رمه‌بنای‌ هه‌یكه‌لی‌ دابه‌شبونی‌ ده‌نگده‌ران له‌ عێراق ‌و كوردستاندا كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یه‌وێت حیزبی‌ به‌رنامه‌ بێت نه‌ك ئایدۆلۆژیا...

ئه‌وه‌ دو خاڵی‌ سه‌ره‌كییه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ رێكخستی‌ ئه‌ندامانێتی‌ له‌به‌ر رۆشنایی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان، ئه‌وه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی‌ تازه‌یه‌، ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ی‌ كه‌ ئه‌م حیزبه‌، نایه‌وێت ئه‌ندام له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ خزم ‌و دۆست ‌و ناوچه‌‌ و گه‌ڕه‌ك كۆبكاته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان كار بكات، واتا خه‌ڵك ناونوس ناكات...

ئه‌وه‌ش كه ‌زیاتر جێگه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دوایین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ توده‌یس زه‌مانی‌ توركی‌ وتی‌: بزوتنه‌وه‌كه‌یان هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كه‌ی‌ دیاریكراوی‌ نییه‌. ره‌نگه‌ ئه‌م لێدوانه‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ بكرێت كه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌بێت پێمان بڵێت لیبراڵه‌ یان پارێزگار، ئیسلامییه‌ یان عه‌لمانی‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ كه‌ جێگه‌ی‌ ئومێده‌ له‌م قسه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیدی‌ باوی‌ ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ كه‌ حیزب به‌هۆی‌ ئایدۆلۆژیاوه‌ ئه‌ندام كۆبكاته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌هۆی‌ به‌رنامه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌وادار‌ و ده‌نگده‌ر بۆخۆی‌ مسۆگه‌ر بكات...

ئه‌گه‌ر تێبینی‌ بكه‌ن حیزبی‌ به‌رنامه‌دار ناتوانێت ئه‌ندامانێكی‌ زۆر ناونوس بكات، چونكه‌ ئایدۆلۆژیایه‌كه‌ی‌ دیاریكراوی‌ نییه‌ تا مێشكی‌ خه‌ڵكی‌ پێ‌ بشواته‌وه ‌‌و بیانكاته‌ ئه‌ندامی‌ گوێله‌مست، به‌ڵكو به‌هۆی‌ بانگه‌شه‌وه‌ هه‌وادار‌و ده‌نگده‌ر كۆده‌كاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئیداره‌دانی‌ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش پێویستی‌ به‌ ئه‌ندام‌ و كارمه‌ندی‌ زۆر نییه‌، هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ وایكردوه‌، بۆ نمونه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ رابردودا خاوه‌نی‌ نیو ملیۆن ده‌نگ بوه‌، به‌ڵام ئێستا كه‌متر له‌ 100 موچه‌خۆری‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌دا هه‌یه...

كه‌واته‌ ئێستا ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گۆڕانن به‌ ژماره‌ كه‌من ‌و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گۆڕانخوازن به‌ ژماره‌ زۆرن. ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌ ده‌بێت گۆڕانه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ بكرێن كه‌ چیدی‌ ئه‌و ته‌قلیده‌ی‌ حیزبه‌كانی‌ دیكه‌ دوباره‌ نه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌رچی‌ هه‌وڵیان هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ناونوسكردنی‌ كه‌سانێك وه‌ك ئه‌ندامی‌ حیزب،  چۆن ئێستا حیزبه‌كانی‌ دیكه‌، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ كه‌سێك له‌ لیستی‌ حیزبه‌كه‌یدا بنوسن ده‌یان رێگا به‌كارده‌هێنن، هه‌ر له‌ موچه‌وه‌ تا ده‌گات به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن...

ده‌بێت گۆڕانه‌كان هه‌وڵبده‌ن سنوره‌كانی‌ گۆڕانخوازان به‌رفراوان بكه‌ن، ده‌بێت بیانو بدۆزنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك وه‌ك گۆڕانخواز له‌قه‌ڵه‌م بدرێن، نه‌ك تۆمه‌ت ببه‌خشنه‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ تۆ گۆڕانیت یان گۆڕان نیت...

گۆڕانخوازان، ئه‌وانه‌ كه‌ له‌ماڵه‌كانی‌ خۆیان دانیشتون‌ و ده‌نگ به‌ به‌رنامه‌ی‌ گۆڕان ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌شن كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كاندا كارده‌كه‌ن ‌و رێگه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی ‌‌و به‌هه‌ده‌ردان ده‌گرن.

 هه‌ركه‌سێك به‌ته‌نیا ئه‌ركه‌كانی‌ سه‌رشانی‌ وه‌ك خۆی‌ راپه‌ڕاند بێكه‌موكوڕیی‌ ئه‌وه‌ گۆڕانخوازه‌.

 گۆڕانخوازان، ئه‌وانه‌شن كه‌ له‌ حیزبه‌كانی‌ دیكه‌دا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی‌ ئه‌نجام ناده‌ن، یان به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌گرن، جا ئه‌وانه‌ له‌ به‌رپرسیارێتیدا بن، یاخود له‌ ژورێكی‌ بچوكدا كار بكه‌ن...

گۆڕانخوازان، هه‌مو ئه‌و كاسبكار ‌و بازرگانانه‌ ده‌گرنه‌وه‌ كه‌ به‌ ویژدانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا ده‌كه‌ن‌ و ره‌وشتی‌ بازاڕكردن ده‌پارێزن...

ده‌كرێت گۆڕانخوازان، ئه‌و به‌رپرسه‌ حكومیانه‌ش بن كه‌ به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن ‌و نایه‌ڵن گه‌نده‌ڵی‌ له‌به‌رده‌ستیاندا روبدات...

گۆڕانخوازان، زۆرن‌ و زۆر زیاترن له‌ گۆڕانه‌كان، بۆیه‌ گۆڕان گه‌وره‌تره‌ له‌ چوارچێوه‌كانی‌ حیزبێك، به‌ڵام پێوستی‌ به‌ چه‌ندان كه‌سی‌ له‌خۆبوردوش هه‌یه‌ كه‌ ئیداره‌ی‌ گۆڕانخوازان بكات...
07/02/2013 بینین: 1722
بیروڕاکان
چرۆ
حزبی بەعس بە زۆرەملێ و تەفرەدان ئەیویست حزبە فاشستەکەی زۆرترین ئەندامی هەبێت لە عیراقدا ئەوەبوو بە چاوی خۆمان بینیمان چۆن کۆتایی بە حزبەکەی هات، پاش ڕاپەڕینیش یەکیتی و پارتی دەستیان کرد بە بەخشینەوە بەسەر خەڵکداو هەر یەکەیان هەوڵی ئەوە ئەدەن کە ئەندامی زۆرتریان هەبێت، بەڵام حزبە پێشکەوتوەکانی وڵاتەکانی دنیا گوێ بە ئەندام نادەن بەڵکو هەوڵ ئەدەن کە کاری چاك بکەن و لە دەنگداندا خەڵك هەڵیان بژێرێت، بۆیە کارێکی چاکە ئەگەر گۆڕانیش گوێ بە ژمارەی ئەندام نەدات بەڵکو گوێ بدات بە بەرنامەو خواستی جەماوەر بەوەش ئەندامی زۆرو بۆری ناوێت بەڵکو لانەنگری زیاد ئەکات
Hama Ata
Dasit xosh kak Hewa.mnish la sar aw raeyam ka goran ba bi aedolozya bminitawa na 3almani biu na eslame chon ka nataway kurdo melate kurd hich xirike lam do rawta nabene agar wabrwat har wak 50 ba 50 lidit .piwesta kurd law dabash bona rzgare bit ka tiekawtowa ch lasar aste aedolozyau chlasar aste 7izbou ch lasar aste wlatanish.
بةختيار شارةزورى
دةستت خوش
ameen gaff
دەسخۆش کاک هیوا..راستە بەس من ئەڵیم هەرە کەس لەم دەسەڵاتە نارازیبێت.....گۆڕانەو گۆڕانخوازە.. هەر کەس بییەوە ئەم دەسەڵاتە بگوریی گۆڕاننەە....بەڵام ئەوانەی کەو وەک رێکخستن گۆڕانن ١% دەنگدارن نیننننن>>>>
omed issa
ئیمامی عەلی د.خ ئەڵێت: گەورەترین خۆشگوزەرانی کارە . ئەوە سۆسیالدیموکراتی سویدی و نەرویجی زۆربەی سۆسیالدیموکراتەکانی ڕۆژئاوا بڕوایان وایە بە ھەمان شێوە لیبراڵەکانیشیان و کۆنسەرڤاتیکەکانیشیان ،پارێزگار، من لێرە دوبارەی ئەکەمەوە ھێشتا گۆڕان دوو ھەنگاو دوو ھەنگاوی لیبرالانەی سۆسیالدیموکراتانە ،چەپانە، ژینگە پارێزانە ،مەبەستم چەپ و ژینگە پارێزی ڕۆژئاوایە ،نەی ھاوێشتوە ،ھێشتا کڕوزانەوەک لە لیستی پەرلەمەنتاراکانی گۆڕان ھەیە لە ناو پەرلەمان دوعاو نزا دەکا دەسەڵات ئەو خاڵەو ئەو خاڵی بۆ جێبەجێ بکەن نمونەک دەھێنمەوە موچە بڕینەوە بۆ خانمانی ماڵ لەگەڵ بۆچونەکەی ئیمامی عەلی یەک ناگریتەوە ،ئەگەریش موچەت بڕیەوە بۆ خانمانی ماڵ لە کوێ ئەو پارەیە دەھێنی ،ئەگەر یاسایەکی وەک سوید و ڕۆژئاوا ھەبێ وەک نمونە ماک دۆڵانس ،کە چێشتخانەکی ئەمریکیە بھێنیە کوردستانی عیراق بە ھەمان یاساو ڕێسای سوید سەدان خانمانی ماڵ کە یەک تۆز خوێندەواریان ھەبێت دەتوانن لەو شوێنە کار بکەن و سەدانی تریش لە باجی ئەو چێشتخانە موچەی خانمانی ماڵی بۆ دابین بکەی وە بۆ ھەر خواردنەک کە %١٢ باجی لەسەرە یەکسەر دەچێتە خەزێنەی دەوڵەت وە خاوەن کار و کرێکاریش باج ئەدەن ،من و تۆ کە نان و کەباێک لە کوردستانی عیراق دەخۆین کە نرخەکەی بۆ نەفەرێک لەگەڵ سوید ،کەبابخانەی کوردی لەسوید ،١٠ دۆلارە بۆ نەفەرێک لە کوردستانیش ١٢٠٠٠ وەک یەکە ئەوەی سوید %١٢ باجەکە ئەدات کۆی باجی خاوەن کار و کرێکار بۆ ھوتێل و مۆتێلیش بە ھەمان شێوەیە باجی تایبەت ھەیە بۆ مۆڵ و سوپەر مارکێتەکانیش کە خواردن دەفرۆشن %١٢ باقجەکە ئەدەن وە باجی خاوەن کار و کرێکار ئەوە کۆ بکەنەوە مۆڵەکان و سوپەرمارکێتی سویدی کە چەند سود بەخشن بۆ خەزێنەی سوید ئەوەی کوردستانی عیراق سودەکەی چەندە ،من باسی بانقەکانی سوید ناکەم کە لەو پرۆسەیە چەند قازانج دەکەن و چەندیش سود بەخشن بۆ خەزێنەی دەوڵەت ،موچەی ھەموو سویدیەک لە ڕێگای بانق ئەدرێت لیبرالیزم و سۆسیالدیموکرات و کۆنسەرڤاتیزم ،ڕۆژئاوایی بە بێ فەلسەفە ئابوریەکەی زۆر ھەژار و نەدارە یان وەک یەکێتی و پارتی کە خۆیان بە سۆسیالدیموکرات و لیبرال دەزانن کە لە زڕن نەزۆکن
بیرورای خۆت بنێره‌
ناو :  
پۆستی ئه‌لیکترۆنی :    
کۆمێنت :
 
 
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
گڵۆپی‌ سه‌وزی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێم...
ئه‌گه‌ر له ‌په‌رله‌مان نه‌بونایه‌ چیتان پێ‌ ده‌كرا؟...
بارزانی‌ ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌؟...
له‌باره‌ی‌ دۆست‌ و دوژمنه‌وه‌...
100 رۆژ بۆ نێچیرڤان بارزانی‌ یان 50؟...
سه‌رزه‌مینی‌ قه‌یرانه‌كان..كورد له‌م خاكی‌ عێراقه‌دا چی‌ بكات؟...
چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردانی‌ رۆژهه‌ڵات بكه‌ین؟...
ئوتۆمبێلی‌ پۆز...
مالیكی‌ شه‌ڕی‌ دادگایی نه‌كردنی‌ ده‌كات...
پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت ئه‌نجام بدرێت...
دیموكراسی‌ ناچاریی‌...
به‌شداریی‌ له‌ حكومه‌ت...
بێبه‌رییم له‌ سه‌ندیكاكه‌تان...
كۆبونەوەی حیزبی لە پەرلەمان...
رۆشتن بەرەو شەختەبەند...
چیرۆکی رفاندن ‌و ئەشکەنجەدانم...
ده‌سه‌ڵات‌ و ئۆپۆزسیۆن، له‌نێوان شه‌فافییه‌ت ‌و گه‌ره‌نتی‌ دا...
گۆڕان هه‌ڵه‌ی‌ كرد...
هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ هه‌رێم...
پێویسته‌ مامۆستایان مانگرتن ‌و خۆپیشاندانی‌ سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن...
منیش ده‌ڵێم؛ بارزانی‌ ئاگادار نه‌بوه‌...
ویكیلیكسی‌ وه‌زیره‌ كورده‌كانی‌ به‌غدا...
بادینانیش هه‌رێمی‌ كوردستانه‌...
ده‌رفه‌ته‌ له‌كیسچوه‌كانی‌ گۆڕان...
دانوستاندن له‌ ماڵی خانه‌خوێ‌...
سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ‌و دامه‌زراوه‌كه‌ی‌...
خیانه‌ت ‌و نیشتمانپه‌روه‌ریی‌...
له‌باره‌ی‌ كه‌مینه‌و زۆرینه‌وه‌
چۆن ده‌نگ له‌سه‌ر ده‌زگا نیشتمانییه‌كان بدرێت؟...
كۆیله‌ی‌ سیاسی‌...
خولی‌ نوێ‌‌و فراكسیۆنی‌ گۆڕان...
زلـله‌ی‌ بێگانه‌......
كه‌س ئاگای‌ له‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت نییه‌...
مه‌سعود بارزانی‌، ده‌چێته‌ توركیا...
پاشاگه‌ردانیی‌
په‌رله‌مان خه‌ڵوه‌تگایه‌... حكومه‌ت له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌... ...
كێ‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنێت، ئه‌مریكا، ئێران، یان عێراقیه‌كان؟...
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ كه‌ركوك...
(100) رۆژه‌كه‌ ته‌واو، (100) پرسیار بۆ د.به‌رهه‌م...
بێده‌نگبون له‌ بێده‌نگی......
گۆڕان سلێمانی‌ ته‌سلیم به‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات...
له‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بۆ به‌زه‌یی‌
حكومه‌تی‌ هاوسۆزه‌كان...
(100) رۆژ بۆ د. به‌رهه‌م...
با باجدان به‌سبێت...
دێن بۆن به‌ده‌مته‌وه‌ ده‌كه‌ن، نه‌با رۆژێك وتبێتت گۆڕان*...
رژێمی‌ بوكه‌ شوشه‌...
ئۆپۆزسیۆن...
سلبی‌‌و ئیجابی‌... به‌هێز‌و لاواز... كارا‌و ناكارا...
ستراتیژی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی‌...
ئاگر خۆشكردن ...
په‌ڵه‌ ره‌شه‌كانی‌ په‌رله‌مان...
ئاماژه‌كانی‌ قبوڵكردنی‌ ده‌ستوور...
یه‌كێتی‌ هه‌زاران گه‌نج‌و منداڵ‌ بێئومێد ده‌كات...
پارله‌مان دیموكراسیی ده‌هاڕێت...
له‌ خه‌ونه‌وه‌ بۆ راستی‌
ده‌وڵه‌ت بۆ قودس‌و فیدراڵی‌ بۆ هه‌ولێر...
دیموكراسی‌ له‌كوێی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوشتینی‌...
با وه‌زاره‌ته‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كنه‌گرنه‌وه‌...
جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت...
كورد بۆ دژایه‌تی‌ هه‌مواركردنی‌ ده‌ستور ده‌كات؟...
بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ "ڕه‌گ" له‌ ئینجانه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ ‌و كوردستاندا ...
سه‌ره‌تاكانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 24 ده‌ستیپێكردووه‌...
بڕیاره‌ خێرا‌و سه‌رپێییه‌كانی‌ حكومه‌ت
"وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ به‌ نموونه‌"...
كورد له‌ به‌غدا، كه‌ركوك‌و هه‌رێمی‌ كوردستان...
پێكهێنانی‌ چوار هه‌رێمی‌ كوردیی‌ له‌ عێراقدا...
شه‌ری‌ گۆڕینی‌ به‌رپرسان...
شرۆڤه‌یه‌كی‌ كارنامه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت دوای‌ساڵێك له‌ ده‌ست به‌كاربوون ...
ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌...
پێویسته‌ شانازی بكه‌یت به‌وه‌ی‌ كه‌مترین گه‌نده‌ڵیت ئه‌نجامداوه‌...
ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان،
كه‌ركوك به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟...
نوێترین هه‌واڵ...
كه‌مال محه‌مه‌د: با ده‌نگتان ویژدانتان بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاره‌كان...
ته‌نها له‌ چوارمانگی‌ رابردودا له‌ هه‌رێم؛ (٧٢) پێشێلكاری دژی‌ رۆژنامه‌نوسان كرا...
عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح: ناكرێت داهات و خه‌رجیه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان ...
دەرچوە دانەمەزراوەکانی هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامەکانیان سوتاند ...
له‌ دوا راپۆرتی‌ سامانه‌ سروشیته‌كاندا هێشتا داهات و خه‌رجییەکانی نەوت ناڕون و ن...
گۆڕان له‌ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی: ستراتیجمان دروستبونی دوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە...
ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان: به‌رپرسیاری پاراستنی کارتە ماوەکانی دەنگدەران له‌ ئه‌ستۆ...
نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامێك‌ ئاراسته‌ی‌ فه‌رمانده‌كانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و وه‌زار...
رانیه‌؛ گردبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا...
كۆمسیۆن: (85%)ی‌ كارتی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ له‌ عێراق دابه‌شكراوه‌...
راستییەکان لەزاری خۆیانەوە، بزانە جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە چی دە...
بەریتانیا؛ لە کۆڕێکدا بەرنامەی لیستەکانی گۆڕان خرایەڕو...
بەرپرسێکی یەکێتی: یەكێتی بەم سەركردایەتییەی ئێستایەوە ناتوانێت ببێتە ئۆپۆزسیۆن ...
شکستێکی تری حکومەت .. ساڵانە (30) ملیار مەتر سێجا ئاو لەهەرێم بەفیڕۆ دەچێت...
سه‌رۆكی‌ قه‌والی‌ ئیزیدییه‌كان كۆچی‌ دوایكرد...
جەمیل بایک: هه‌ندێ پارت له‌ چوارچێوه‌ى پیلانى ده‌وڵه‌تان، رێگرییان لە کۆنگره‌ى ن...
نه‌وت له‌ خزمه‌تی‌ حیزبدا.. (50) گوند له‌ خورماتو رێگاكانیشیان نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ت...
گۆڕان: به‌مشێوه‌یه‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵ په‌ره‌پێده‌ده‌ین...
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی: وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌ بژارده‌...
ته‌واوی‌ دیبه‌یته‌ سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی‌ د.هه‌ڤاڵ له‌گه‌ڵ ركه‌به‌ره‌كانی...
نوێنه‌رێكی تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كادیری‌ تری‌ یه‌كێتی حیزبه‌كه‌یان جێ...
پۆستی جێگری‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت ململانێكانی‌ ناو یه‌كێتی توندكردوه‌ته‌وه‌...
راسته‌وخۆ؛ جۆش و خرۆشی‌ بانگه‌شه‌كارانی‌ بێشومار له‌به‌رده‌م مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی گۆ...
گۆڕان هاته‌ دونیاوه‌...
به‌ڵگه‌ی‌ یاریكردن به‌ پاره‌ و داهاتی‌ گشتی‌ بۆ گیرفانی‌ حیزب ... بزانه‌ بۆ ده‌ی...