سەرۆکی هەڵبژێردراوی فەنزەوێلا به‌خۆپیشاندان وه‌ڵامی‌ خۆپیشاندان ده‌داته‌وه‌

(سبەی):
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ فه‌نزه‌وێلا داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد له‌و رۆژه‌دا كه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌نیازه‌ له‌دژی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌که‌ خۆپیشاندان سازبكات ئه‌وانیش له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌وته‌یه‌كدا كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ره‌سمی‌ فه‌نزه‌وێلاوه‌ پێشكه‌شیكرد، مادۆرۆ وتی‌ "هێشتا داوای‌ ئاشتی‌ ده‌كه‌م، داوا له‌گه‌ل ده‌كه‌م خه‌باتی‌ ئاشتیانه‌ بكه‌ن". داواشی‌ له‌ لایه‌نگرانی‌ كرد له‌ رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌‌و چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن
سه‌رباری‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و داواكاری‌ بۆ دوباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ سۆسیالیستی‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌سه‌ندكرد كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌فه‌نزه‌وێلا به‌ڕێوه‌چو.
تیبیسای‌ لۆچینا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ فه‌نزه‌وێلا كه‌ ژنێكه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رایگه‌یاند "ئه‌و سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوه‌" ئه‌نجامی‌ رەسمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ راده‌ستی‌ مادۆرۆ كرد، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی‌ هه‌واڵی‌ راده‌ستكردنی‌ ئه‌نجومه‌كانیش له‌شاری‌ كاراكاسی‌ پایته‌خت پێكدادادان له‌نێوان لایه‌نگرانی‌ (گابریلیس) ی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس رویدا، له‌ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گازی‌ فرمێسكڕێژیان له‌دژی‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار به‌كارهێنا كه‌ دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڕه‌كێكیشدا له‌پایته‌خت لایه‌نگرانی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ له‌ باڵه‌كۆنی‌ ئاپارتمانه‌كانیانه‌وه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌‌و به‌پێداكێشانی‌ قاپ‌و قاچاخ گوزارشتیان كرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆیان.
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ دیكه‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌دا گرت كه‌ چاودێرانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تێدایه‌‌و به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، خوێندكاره‌كان داوایان له‌چاودێره‌كان كرد رونی‌بكه‌نه‌وه‌ چۆن ده‌توانن رایبگه‌یه‌نن كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ رون‌و خاوێن بوه‌.

ناشه‌رعی‌
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن (گابریلیس) كه‌ به‌جیاوازییه‌كی‌ كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی‌ فه‌نزه‌وێلای‌ به‌ مادۆرۆی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆچكردو هۆگۆ چافێز دۆڕاند، داوایكرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و باسیله‌وه‌ش‌وكرد له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا ساخته‌كاری‌‌و فروفێل هه‌بوه‌.
گابرلیلیس ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌شی‌ كه‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ هۆگۆی‌ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت به‌ده‌ستیهێنا به‌ "سه‌ركه‌وتنێكی‌ ناشه‌رعی‌" ناوبرد‌و داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا 3200 روداو رویداوه‌ كه‌ ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت‌و دۆخی‌ ئێستا وڵاتیشی‌ به‌ "قه‌یران" ناوبرد.
به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ دیاریكردنی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت له‌ مردنی‌ هۆگۆ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ پێشو به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌وه‌، نیكۆلاس مادۆرۆی‌ جێگری‌ چافێز رێژه‌ی‌ 50.7% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌‌و ركابه‌ره‌كه‌ی‌ گابریلیسی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن 49.1% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
ڤیلادیمیر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا‌و رائول كاسترۆی‌ سه‌رۆكی‌ كۆبا وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س‌و سه‌رۆكی‌ وڵاتان پیرۆزیاییان كرد له‌ بردنه‌وه‌كه‌ی‌ مادۆرۆ، به‌لام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا داوای‌ كرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و ئه‌وه‌شی‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگ ناوبرد له‌ پته‌وكردنی‌ متمانه‌ی‌ هاولاَتیانی‌ فه‌نزه‌وێلا به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.


16/04/2013 بینین: 782
 
زیاتر
خێزانە بەریتانیەکە ونبون، یان لە ریزى داعشدان؟
خێزانە بەریتانیەکە ونبون، یان لە ریزى داعشدان؟...
به‌هیوای‌ چاكسازی‌ ئابوریی، فنلەندییەکان دەنگ دەدەن
به‌هیوای‌ چاكسازی‌ ئابورییه‌وه‌ فنلەندییەکان دەنگ دەدەن...
داعش (28) هاوڵاتی مەسیحی دیکە سەردەبڕێت
داعش (12) هاوڵاتی مەسیحی دیکە سەردەبڕێت...
بەلەمێک بە (700) کۆچبەری نایاساییەوە نقوم دەبێت
بەلەمێک بە (700) کۆچبەری نایاساییەوە نقوم دەبێت...
حوسییه‌كان به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ سعودیه‌ ده‌كشێن.. سعویەش‌ هێز كۆده‌كاته‌وه‌
چه‌كدارانی‌ حوسی‌، به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ سعودیه‌، ده‌كشێن‌و حكومه‌تی‌ ریازیش هێزێكی‌ زۆر ره‌وانه‌ی‌ سنوره‌كانی‌ ...
كه‌شتیی ئایرمیۆن لافاییتی فه‌ره‌نسی مێژو ده‌گێڕێته‌وه‌
ئه‌و كه‌شتییه‌ی به‌لای هه‌ردو سه‌رۆكی فه‌رنسا و ئه‌مه‌ریكاوه‌ وه‌ك هێمای (200) ساڵ هاوڕێیه‌تی نێوان ئه‌و دو وڵاته‌ نیشان ...
دو هەزار هێرش کراوەتە سەر حوسییەکان.. حكومه‌تی‌ یه‌مه‌نیش پرۆژه‌كه‌ی‌ ئێرانی‌ ره‌تكرده‌وه‌
له‌ سه‌ره‌تای‌ پرۆسه‌ی‌ گه‌رده‌لولی‌ حه‌زمه‌وه‌ هێرشی‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان بە سەرکردایەتی سعودیە بۆ سەر حوسییەکان گه‌یشتوه‌ته‌...
پوتین پەیامێك بۆ خەڵكی ئەمەریكا دەنێرێت
سەرۆكی روسیا رایدەگەیەنێت، كار لەگەڵ سەرۆكێكی ئەمەریكا دەكەن كە لەلایەن خەڵكەوە ھەڵبژێردرابێت....
ئۆباما: وڵاتانی كه‌نداو ئاگری شه‌ڕی لیبیا خۆشده‌كه‌ن
ئۆباما: وڵاتانی كه‌نداو ئاگری شه‌ڕی لیبیا خۆشده‌كه‌ن...
تونس؛ رێگری له‌ (12) هه‌زار كه‌س دەکات بچنه‌ ناو داعشەوە
تونس؛ رێگری له‌ (12) هه‌زار كه‌س دەکات بچنه‌ ناو داعشەوە...
ئەفغانستان؛ دەستپێکی رۆژی نوێی بە دو تەقینەوە و (130) قوربانی کردەوە
ئەفغانستان؛ دەستپێکی رۆژی نوێی بە دو تەقینەوە و (130) قوربانی کردەوە...
نەسروڵا: داعش دەیەوێت كەعبە وێران بكات
حەسەن نەسروڵا رێیەری حیزبوڵای لوبنان هێرشی توندی كردەسەر عەرەبستانی سعودیە‌و وتی"سعودیە وەها بانگەشە بۆ جەنگەكەی لە یەمەن دەكات گوایە جەنگە لە دژی شیعە، بەڵام ئەمە وانییە"....
سودان؛ دو له‌سه‌ر سێی ده‌نگده‌ران بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كرد
چاودێرانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی سودان ئاشکرای دەکەن، کە رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌كه‌ی سودان له‌ئاستێكی ...
عەلی قەرەداغی: سوریا كارەساتی سەدەیە
ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان نیگەرانی بەرامبەر بێدەنگی و بێهەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ...
ئه‌سه‌د: چه‌ند وڵاتێک‌ هه‌وڵی‌ داگیركردن و وێرانكردنی‌ سوریا ده‌ده‌ن
به‌شار ئه‌سه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ وڵاته‌كه‌یدا شه‌ڕی‌ ناوخۆیی‌ نییه‌، به‌ڵكو ده‌ستێوه‌ردانی‌ وڵاتی‌ جیهان و ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، ده‌شڵێت: وڵاتانی‌...
دەوڵەتێکی نوێی راگەیاند
هاوڵاتییەکی چیکی، لە ناوچەیەکی نێوان کرواتیاو سڕبیا، دەوڵەتێکی تایبەت بە خۆی راگەیاندو بیرۆکەی دەوڵەتەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ...
چه‌كدارانی قاعیده‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك لە یەمەن كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن
شه‌ڕی نێوان چه‌كداره‌ حوسییه‌كان و لایه‌نگرانی مه‌نسور هادی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن درێژەی هه‌یه‌و به‌وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیش...
شایه‌تحاڵه‌كانی سوریا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیان خستە گریان
گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی به‌كارهێنانی غازی كلۆر له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه‌، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته‌ گریان و...
بە چوار هەزار سەربازەوە پشتیكردە سەرۆكی پێشو .. ئەمەریكا پشتگیری خۆی بۆ سعودیە راگەیاند
بە چوار هەزار سەربازەوە پشتیكردە سەرۆكی پێشو .. ئەمەریكا پشتگیری خۆی بۆ سعودیە راگەیاند...
داعشی كۆسۆڤی-ش هەیە
داعشی كۆسۆڤی-ش هەیە...
وه‌زیری به‌رگری ئێران: چاره‌نوسی سعودیه‌ وەک سه‌دام حسێنە
وه‌زیری به‌رگری ئێران: چاره‌نوسی سعودیه‌ وەک سه‌دام حسێنە...
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
میدالیای باڵیۆزی ئاشتی بە پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەدرێت
كەمێك پێش ئێستا: رێگەی سلێمانی-كەركوك داخرا
هەڵەبجە: بەركەوتویەكی تری چەكی كیمیاوی گیانی لەدەستدا
لە هەولێرو سلێمانی خوێندكاران خۆپیشاندان دەكەن
سبەینێ ئەم وەزارەتانە موچە وەردەگرن
داعش دو یاریزان لە قەرەتەپە شەهید دەکات
بەڤیدیۆ؛ خەونی‌ سورپۆشەکانیان لەگۆڕنا
خێزانە بەریتانیەکە ونبون، یان لە ریزى داعشدان؟
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په: بەکودەتا دەتوانن لەژێر بەربەستی هەڵبژاردندا بمانهێڵنەوە
لە رۆژئاوا-ش تێکدەشکێنرێن .. لە یەک ئۆتۆمبێلدا (14) چەکداری داعش دەکوژرێن
دو شەهیدی تەقینەوەکەی هەولێر لە ماردین به‌خاك سپێردران
زانیاری نوێ‌ لەبارەی گواستنەوەى دادوەرەكەی كفریەوە
بە راهێنانی دایکانی دوگیان، مردنى منداڵان کەمدەکرێتەوە
بارزانی: پێشمەرگە سەلماندی تیرۆر ئەو هێزە نیە نەشکێت
ژنان سكاڵا دەکەن ... یاساکەى چوارساڵ لەمەوبەر هەموار دەکرێتەوە
حه‌شدی شه‌عبی: لە بەشیر بە تەنیا شەڕ دەکەین
به‌هیوای‌ چاكسازی‌ ئابوریی، فنلەندییەکان دەنگ دەدەن
داعش (28) هاوڵاتی مەسیحی دیکە سەردەبڕێت
چین؛ (119) بیرەنەوت لە عێراق هەڵدەکەنێت
بەلەمێک بە (700) کۆچبەری نایاساییەوە نقوم دەبێت
ئارام شێخ محەمەد: چه‌سپاندنی‌ فیدراڵی‌ گرنگە بۆ به‌شداریكردنی هه‌موان له‌ده‌سه‌ڵات و كاڵكردنه‌وه‌ی مه‌ركه‌زییه‌ت
چاره‌سه‌رێكی نوێ دژی ئایدز ده‌دۆزرێته‌وه‌
سەرۆکی پەرلەمان: دەبێت بە هەمومانەوە دژ بە هزری توندوتیژی بوەستینەوە
وەزیری پێشوی بەرگری عێراق چی بە لیژنەی لێکۆڵینەوە لەکەوتنی موسڵ وت؟
به‌هۆی‌ گواردیۆلاوه‌ پزیشكه‌كه‌ی‌ میونخ وازی‌ هێنا
تائێستا حكومه‌تی‌ به‌غدا بودجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ نه‌ناردوه‌
بارزانی‌‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌
حوسییه‌كان به‌ره‌و سنوره‌كانی‌ سعودیه‌ ده‌كشێن.. سعویەش‌ هێز كۆده‌كاته‌وه‌
كه‌شتیی ئایرمیۆن لافاییتی فه‌ره‌نسی مێژو ده‌گێڕێته‌وه‌
ساڵانه‌ 150 هه‌زار هاوڵاتی‌ به‌هۆی‌ بێكاریه‌وه‌ ئێران به‌جێده‌هێڵن
مۆڵه‌تی‌ بێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت به‌ پێنج ساڵ
دو هەزار هێرش کراوەتە سەر حوسییەکان.. حكومه‌تی‌ یه‌مه‌نیش پرۆژه‌كه‌ی‌ ئێرانی‌ ره‌تكرده‌وه‌
دانیشتوانی‌ رومادی‌ شاره‌كه‌یان چۆڵده‌كه‌ن
پەیامی سەرۆكی پەرلەمان بۆ بنەماڵەی كەریم ئاغای هەمەوەند
پوتین پەیامێك بۆ خەڵكی ئەمەریكا دەنێرێت
DNA چارەنوسی عیزەت دوری دیاری دەكات
دوكەڵی جگەرە هۆكارە بۆ بیرچونەوە
تائیستا چەند ئێزدیى لەدەستى داعش رزگارکراون؟
بەرشە بە دو گۆڵى میسى و سوارێز شەمشەمەکوێرەکانى تێپەڕاند
هەریر؛ لە شەڕێکدا لەسەر زەوی و زار سێ کەس کوژران
دوا زانیارى لەسەر ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمڕۆى پێشمەرگە و شەڕى گوندى بەشیر
شەڕى ئازادکردنەوەى پاڵاوگەى بێجى بەردەوامە .. تەنها ئەمڕۆ چەند داعش کوژراون
UN: عێراق، ئەمەریكا و ئێرانى لەیەک نزیککردوەتەوە
تەقینەوەیەك لە بەردەم بارەگایەكی داعش رویدا .. هەشت چەکدار و ئەمیرێکیان کوژراوە
بەغدا بارى نائاسایى راگەیاند .. (100) منداڵ لە لێوارى مەرگدان