کەمال کەرکوکی: گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان خراپسازیە نەک چاکسازی

(سبه‌ی):
كه‌مال كه‌ركوكى، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌ خراپسازی ده‌زانێت و پێیوایه‌ گەڕانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا بڕیاری ژماره‌ (2) ده‌رچو كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كاتەوە بۆ په‌رله‌مان.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی، كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: پڕۆژە یاسای دەستور حەوت ساڵی خایاند تاوەکو ئامادەکرا و ئەوکەسانە کە دانرابون بەوردی کاریان لەسەری کرد، بۆ ئەوەی لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستان بێت و پێنج ھەزار تێبینی خەڵکی کوردستان و ئەکادیمی و خەڵکی رۆشنبیری بۆ ھات و سودی لێوەرگیرا و (36) لایەنی سیاسی ئاینی و نەتەوەی ناو ھەرێمی کوردستان لەسەری کۆک بون و چەپڵەیان بۆلێدا و (96) ئەندامی پەرلەمان لەکۆی (97) ئەندام دەنگیان پێدا، گەرانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە و پێچەوانەی پرۆسەی دیموکراسیە و دژی بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە بۆیە ناکرێ بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان.
كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ دەکرێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو لایەنانەی تێبینیان لەسەری ھەیە دابنیشن و کۆکبن لەسەر ئەو بابەتانەی دەیانەوێت ھەموار بکرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی ریفراندۆمی لەبارەوە دەکرێت و دەبێتە دەستور دواتر دەکرێت ھەموار بکرێتەوە بەو ئالیەتەی لەناو دەستور ھەیە.
به‌وته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی :"گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، بەڵکو خراپ سازیە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆژەیە مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بکرێت و خەڵکی کوردستان پێویستە ببێتە خاوەن دەستوری خۆی و یاساکانی ئێمە لەدەستور سەرچاوە بگرێت".
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی (17/3/2011) ی‌ په‌رله‌مانی کوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت بو به‌ به‌رده‌وامبون له‌ سه‌ر خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت، كه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (17)  له‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ (2011)، (بڕیاره‌17 خاڵیه‌كه‌) پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون و گوێگرتن له‌ داخوازیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ ده‌نگی‌ (104) په‌رله‌مانتار بڕیاری‌ ژماره‌ (2) په‌سه‌ندكراو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌"بڕیاری‌ ژماره‌ (2)" ناساندی‌، به‌ڵام له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌ر یاسا و بڕیارێكی‌ دیكه‌ ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ و هاوپێچه‌كانی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوبكرێته‌وه‌‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌رزو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رنگوم كرا.


 بڕیاری‌ ژماره‌ (2) ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان..

یه‌كه‌م: لیژنه‌ی‌ كاتی‌ كه‌ به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ (1) له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ كاره‌كانی‌ و داخوازی‌ خۆپیشانده‌رانیان گه‌یاندوته‌ په‌رله‌مان و راپۆرتیان ئاماده‌كردوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌كیان وه‌ك لیژنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌ (17) خاڵیكه‌ له‌ ئه‌ستۆ نیه‌ و ئه‌رك و كاریان كۆتایی‌ پێهاتوه‌.
دوه‌م: لیژنه‌ی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ به‌شداری‌ فراكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت له‌ ماوه‌ی‌ (3) رۆژدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان و پسپۆران، وه‌ك میكانیزمێك بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و به‌دواداچونی‌ و جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست رۆژدا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌ ته‌وافقی‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌مو ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌هه‌ندی‌ نیشتیمانیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت خاڵه‌كانی‌ (16،11،8،5،4،2،1) له‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان:
1- چاو پیاخشاندنه‌وه‌ به‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا به‌ مه‌به‌ستی‌ داڕشتنی‌ ده‌ستورێكی‌ هاوچه‌رخی‌ دیموكرات كه‌ تێیدا گشت مافه‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌ و یاسایه‌كانی‌ هاونیشتیمانیان به‌ره‌سمی‌ ناسرابن و ده‌سه‌ته‌ڵاته‌كان به‌ ئاشكرا جیاكرابنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ میكانیزمی‌ شیاو بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ لاقه‌كردنێكی‌ ده‌سه‌ڵات. هه‌مواری‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێ‌.
2- داڕشتنی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌ بۆ دابینكردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دادوری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا.
3- جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت به‌ جۆرێك كه‌ ئیدی‌ حكومه‌ت نه‌بێته‌ ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبی‌ سیایه‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار بێت له‌ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانی‌ ئه‌م وڵاته‌.
4- هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حیزب وه‌ رێگرتن له‌وه‌ی‌ حیزب خاوه‌نی‌ هێزی‌ چه‌كدار و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ و سیخۆری‌ بێت و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی‌ دام و ده‌زگاو باره‌گای‌ حزبی‌ نه‌مێنێ‌ و ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ماڵی‌ ئاسایی‌ هاوڵاتیان سه‌لامه‌تیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆوه‌ بپاریزرێ‌.
5- سپاردنی‌ وه‌زراتی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ئاسایش و پۆلیس به‌ كه‌سانی‌ پسپۆر و بێلایه‌ن و به‌ كرده‌وه‌ حیزبایه‌تی‌ له‌و ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
6- كۆتایی‌ هێنان به‌م  مۆدێله‌ له‌ حیزب كه‌ تێیدا كۆی‌ كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و به‌ ناوی‌ هه‌موانه‌وه‌ بڕیارده‌دات وه‌ گۆڕینی‌ بۆ حیزبی‌ ده‌نگده‌ر كه‌ پشت به‌ خستنه‌ڕوی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ به‌رده‌م هاونیشتیمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان وه‌رنادات.
7- تێنه‌په‌ڕاندنی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر هاونیشتیمانیان له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر نه‌كردبێت و سه‌رنجه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8- گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه‌ گشتی و تایبه‌تیانه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ سه‌ردا گیرابێت یاخود به‌ نرخی‌ ره‌مزی‌ فرۆشرابن به‌ كه‌س و لایه‌نی‌ دی‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای‌ فرۆشتن و به‌ كرێدانی‌ موڵك و ماڵی‌ ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ساڵی‌ 1986.
9- به‌ كارهێنانی‌ سامان و بودجه‌ی‌ كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ راسته‌قینه‌.
10- لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ حیزبه‌كان و لێپرسراوانی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ نا یاسایی‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، وه‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ ئه‌مه‌ت له‌ كوێوه‌ هێناوه‌ (من این لك هژا).
11- خستنه‌ڕوی‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كانی‌ كوردستان بۆ رای‌ گشتی‌ به‌ داهاته‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌وت و غاز، وه‌ ئاشكراكردنی‌ حسابه‌ حكومیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ناوه‌و ده‌روه‌ی‌ وڵات.
12- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ خانه‌نیشینكردنی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ كه‌ به‌ پله‌كانی‌ خزمه‌ت و ساڵی‌ كاركردندا تێنه‌په‌ڕیون، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی‌ (50%).
13- دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاسا وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان، وه‌ سپاردنی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌ كه‌سانی‌ بێلایه‌ن كه‌ دیاری‌ كرابن له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ لێهاتویی‌.
14- رێزگرتن له‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، داراییه‌كان، زانكۆكان، پاراستنیان له‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌.
15- بڕینی‌ هه‌ر مینحه‌یه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی‌ گشتی‌ بێت بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبی‌ و نا ره‌سمیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانیان.
16- هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ خۆپیشاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ده‌رچواندنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ربێت بۆ داخوازیه‌كانی‌ رای‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
17- باشكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ رچاوكردنی‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ شایسته‌ به‌ مرۆڤ.
18- ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بیسه‌رو شوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانی‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، وه‌ قه‌ربوكردنه‌وه‌یان له‌ داهاتی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ دیار نه‌مانیان.
19- كار كردن به‌ راپۆره‌ته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و ئاشكرا كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنیان، ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سزادانی‌ گه‌نده‌ڵكاران.
20- دابینكردنی‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و بێكاری‌ بۆ هه‌موان.
21- ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ جیاكاری‌ جه‌نده‌ری‌ و بۆ بنه‌بڕكردنی‌ هه‌ر توندو تیژیه‌ك دژ به‌ ئافره‌تان.
سێیه‌م: وه‌ڵام دانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان.
A. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (1) له‌ ته‌وه‌ری‌ دوه‌م (دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌) بڕیاری‌ له‌ سه‌ر دراوه‌.
B. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ (10،9،8،7،6،4،2) له‌ دواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران:
أ. ده‌ستبه‌جێ‌ بارودۆخی‌ شارو شارۆچكه‌كان له‌ هه‌مو لاوه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ نه‌مێنێت. (لیژنه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان به‌رپرسه‌ له‌ به‌دوداچونی‌ ئه‌م خاڵه‌).
ب. پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ (23/2/2011). واته‌ (بڕیاره‌ 17 خاڵیه‌كه‌).
ج. بانگهێشتكردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ روداوه‌كانی‌ (17/2) و دواتر پێش هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ بۆ لیژنه‌ی‌ ناوخۆو لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕوبه‌ڕو كردنه‌وه‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانیان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خۆپێشاندانه‌كان ڕویداوه‌.
د. راسته‌وخۆ پاش ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن بۆ پابه‌ندكردنیان به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و رونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌.
ه. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (9) حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ‌ كه‌ له‌ (10) رۆژ زیاتر نه‌بێ‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باره‌گا حیزبیه‌كان.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان:
1- دان پێدانان به‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵك و به‌شدارپێكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ پرۆسه‌ی‌ بریاردان له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2- رێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی‌ باری‌ نا ئاسایی‌ به‌ سه‌ر هه‌ر  شارو شارۆچكه‌یه‌كدا له‌ وانه‌ بۆ نمونه‌ دابڕاندن و ئابلوقه‌دانی‌ شارێك یان به‌ سه‌ر بازگه‌ كردنی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان.
3- راگه‌یاندنی‌ ره‌سمی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی‌ گشت دواكاریه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنیان.
4- دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و  بۆ كۆبه‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی‌ دیاركردنی‌ میكانیزمی‌ گونجاو وه‌ دیاركردنی‌ واده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كان.
5- ئازادكردنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌شداربوان و رێكخه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران.
6- دادگایی‌ كردنی‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ شه‌هیدكردن و برینداركردنی‌ خۆپیشانده‌ران و خستنه‌ڕوی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆلێنه‌وه‌كانی‌ دادگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا.
7- گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ بۆمه‌به‌ستی‌ گوشار خستنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران یاخود ترساندنیان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شاره‌كان جوڵێندراون.
8- ده‌ست به‌جێ‌ بانگهێشت كردنی‌ وه‌زیرانی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ لیپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان له‌ باره‌ی‌ پێشێلكردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌ك له‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌ره‌و شاره‌كان جوڵاندوه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.
9- لابردنی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كان له‌ ناوه‌ندی‌ شارو شارۆچكه‌كاندا گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان.
11- دڵنیایی‌ كردنی‌ هاونیشتیمانیان له‌وه‌ی‌ كه‌ چیدی‌ وه‌ هه‌میشه‌ هیچ هێزێكی‌ نیشتیمانی‌ و حكومی‌ كوردی‌ سوپا و هێزی‌ چه‌كدار نابه‌نه‌ سه‌ر هیچ شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان و سه‌ر هیچ هێزێكی‌ ركابه‌رو نه‌یاری‌ هێزه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی‌ كوردستان.
12- به‌ڕه‌سمی‌ پۆزش هێنانه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و راگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكیان به‌ "ئاژاوه‌ گێڕ" ناو بردوه‌، به‌ ئۆپۆزسۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، وه‌ به‌ ره‌سمی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌ت: په‌رله‌مان له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواداچونی‌ حكومه‌ت ده‌ست پێ‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران.
پێنجه‌م: دانانی‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ گه‌ڵ یاسا و دیموكراتیه‌ت و كاری‌ دامه‌زراوه‌ییدا گونجاون.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان داوا بكات له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دادگاكانی‌ هه‌رێم بكات و پێداویستی شاره‌كان بۆ داده‌وه‌ر پڕبكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ (17/2/2011) و رۆژانی‌ دواتر.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ باڵا كه‌ به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكهێنراوه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ گه‌ڵ ته‌واو بونیاندا بڵاوبكاته‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌.
هه‌شته‌م: ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ خۆپیشانده‌رانن به‌ تایبه‌ت: پرۆژه‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ راژه‌، بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌، گرنگی‌ دان به‌ گه‌نجان، بودجه‌ی‌ پارته‌ سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزان، رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كان، خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، داواكاری‌ گشتی‌، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ حیزبی‌ له‌ ناو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ....تد، بخرێته‌ ئه‌و له‌ویه‌تی‌ كارنامه‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
نۆیه‌م: له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ په‌سه‌ندكردنیه‌وه‌ (17/3/2011) و له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


05/03/2013 بینین: 912
 
زیاتر
هێزی ئاڵتونی بەنداوی موسڵی رادەستی پێشمەرگە کرد و گەڕایەوە بەغدا
ئەمڕۆ هەینی بەشێوەکەی فەرمی هێزی ئاڵوتنی سوپای عێراق بەنداوی موسڵی رادەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و گەڕایەوە شاری بەغدا....
هێزی بەدر و سوپای عێراق هێرش دەکەنە سەر داعش..(سبەی) وردەکاریەکەی بڵاودەکاتەوە
ماوەی زیاتر لە (15) رۆژە هێزێکی رێکخراوی بەدر کە پێکهاتون لە (1000) چەکدار، لە باشووری قەزاری خورماتو جێگیرکراون و بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق هێرشە دەکەنە سەر چەکدارانی داعش....
وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد‌و شیعه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌
وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ (هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی -‌شیعه‌كان) کۆببێتەوە و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بودجه‌ی‌ بڕاوی‌ هه‌رێم باس ده‌كرێت....
(سبەی) دواین زانیاری لەبارەی پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە
له‌به‌ره‌به‌یانی‌ ئەمڕۆ هەینییەوە شەڕو پێکدادان له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌‌ی کوردستان و چه‌كدارانی‌ داعش بەردەوامی هەیە و پێشمه‌رگه‌ش له‌پێشڕه‌ویدایه‌....
خورماتو؛ پێنج هاوەن ئاڕاستەی گەڕەکە کوردییەکان کرا..قوربانی هەیە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شوێنێکی نادیارەوە پێنج گولـلە هاوەن ئاڕاستەی گەڕەکە کوردییەکانی قەزای خورماتو کرا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربون....
لە جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ ده‌ستیپێكرد و هێزی پێشمه‌رگه‌ خاڵی پشكنینی كوباشی له‌ نزیك ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ و خاڵی پشكنینی ده‌روازه‌ی جه‌له‌ولا، كۆنترۆڵ ده‌كات....
لێدوانی وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كۆمه‌كیكردنی پێشمه‌رگه‌
وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكید له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتگیریه‌ سه‌ربازیه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات كه‌ چه‌كی قورسیان بۆ پێشمه‌رگه‌ ناردوه‌....
ژماره‌ی‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ داعش ئه‌مڕۆ به‌ ده‌ستی یه‌په‌گه‌و خۆبه‌خشانی ئێزیدی‌ كوژراون
(سبه‌ی‌): ئه‌مڕۆ له‌ نزیك ناحیه‌ی‌ شه‌مال-ی‌ نزیك قه‌زای‌ شه‌نگال، شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌و داعش رویداوه‌و 8 چه‌كداری‌ داعش كوژراون....
دو كورد به‌شداربون له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ گۆڕی‌ پێغه‌مبه‌ر یونس
(سبه‌ی‌): ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ گۆڕی‌ پێغه‌مبه‌ر یونس-یان له‌ شاری‌ موسڵ ته‌قانده‌وه‌، له‌ شاری‌ بابل ده‌ستگیركراون و دوانیشیان كوردن....
چوارقوڕنە؛ دوای چوار رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن (٨٤) ساڵ دۆزرایەوە
چوارقوڕنە؛ دوای چوار رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن (٨٤) ساڵ دۆزرایەوە...
بارزانی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌رپشك ده‌كات بۆ دورخستنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ حیزب و یه‌كخستنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌
بارزانی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌رپشك ده‌كات بۆ دورخستنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ حیزب و یه‌كخستنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌...
یه‌په‌گه‌: سێ رۆژه‌ هه‌وڵی داعش بۆ گه‌مارۆدانی شنگال تێكده‌شكێنرێت و (140) چه‌كداریان كوژراون
...
په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی شنگال ئه‌نجامده‌دات
په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی شه‌نگال ئه‌نجامده‌دات...
به‌ریتانیا (13) ملیۆن پاوه‌ن بۆ ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌رخان ده‌كات
به‌ریتانیا (13) ملیۆن پاوه‌ن بۆ ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌رخان ده‌كات...
ئەو ناحیەیەی (70) رۆژە گەمارۆدراوە.. مەترسی رودانی کارەساتێکی مرۆیی لەئارادایە
جێگری سەرۆکی شارەوانی خورماتو ئاشکرای دەکات، ماوەی (70) رۆژە ناحیەی ئامرلی لەلایەن داعشەوە گەمارۆدراوەو...
شەڕ دەستیپێکردەوە.. پێشمەرگە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری بەنداوی موسڵ کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ژمارەیەک گوندی دەوروبەری بەنداوی موسڵ کۆنتڕۆڵ دەکەنەوەو لە ئێستاشدا شەڕ دەستی ...
سلێمانی؛ سێ کافتیریاو رێستورانت داخران
به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ مه‌رجی‌ ته‌ندروستی‌ و جێبه‌جێنه‌كردنی‌ رێنماییه‌كانه‌وە، سێ رێستورانت و کافتیریا له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌...
بێتواتە؛ گەنجێک کوژراو بکوژەکەشی دەستگیر کرا
لە کۆمەڵگەی شکارتەی ناحیەی بێتواتە، هاوڵاتیەکەی تەمەن (25) ساڵ کوژراو پۆلیسیش دەڵێت: بکوژەکە...
داوای دواخستنی دەوامی خوێندن دەکرێت
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا ‌تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ خولی‌ دوه‌م بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك دوابخرێت، لە ئێستاشدا داوای دواخستنی دەوامی ...
هاوڵاتیەکی بەریتانی لە هەولێر کوژرا
هاوڵاتییەکی بەرەگەز بەریتانی، لە گوندی ئینگلیزی شاری هەولێر کوژراو پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی...
جەلەولا؛ پێشمەرگەو فڕۆکە جەنگییەکان، بارەگاکانی داعشیان کردە ئامانج
تۆپخانەکانی پێشمەرگەو فڕۆکە جەنگییەکان بەچڕی بنکەو بارەگاکانی داعشیان لە ناحیەی جەلەولا بۆردومان کردو دەیان چەکدار ...
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
هێزی ئاڵتونی بەنداوی موسڵی رادەستی پێشمەرگە کرد و گەڕایەوە بەغدا
نەتەوە یەکگرتوەکان: زیاتر لە (190) هەزار کەس لە سوریا کوژراون
پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاری دێربی مەدرید
وەزیرێکی سەردەمی رژێمەکەی سەدام ئازاد دەکرێت
هێزی بەدر و سوپای عێراق هێرش دەکەنە سەر داعش..(سبەی) وردەکاریەکەی بڵاودەکاتەوە
وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ كورد‌و شیعه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌
(سبەی) دواین زانیاری لەبارەی پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە
حەماس (21) ''سیخوڕ'' لەسێدارە دەدات
''لەترسی هێرشەکانی ئەمەریکاو پێشمەرگە، داعش چەکە قورسەکانی بەرەو سوریا دەگوازێتەوە''
خواردنی گەرم زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت
داعش داوای پارەی لە ئەمەریکا کردبو..بزانە بۆچی؟
خورماتو؛ پێنج هاوەن ئاڕاستەی گەڕەکە کوردییەکان کرا..قوربانی هەیە
ئەمەریکا: (12) هەزار چەکداری بیانی لە (50) وڵاتەوە لە سوریا دەجەنگن
مەسیحییەکانی عێراق: چارەنوسمان، هاوشێوەی چارەنوسی جولەکەکان دەبێت
لە جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە
لێدوانی وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كۆمه‌كیكردنی پێشمه‌رگه‌
ژماره‌ی‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ داعش ئه‌مڕۆ به‌ ده‌ستی یه‌په‌گه‌و خۆبه‌خشانی ئێزیدی‌ كوژراون
مالیكی ده‌ستبه‌رداری‌ پۆستی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان نابێت
دو كورد به‌شداربون له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ گۆڕی‌ پێغه‌مبه‌ر یونس
دی‌ ماریا و خزه‌یره‌ داوایان كردوه‌ بۆنده‌كه‌یان نوێ نه‌كرێته‌وه‌
ئه‌مه‌ریكا: تائێستا له‌ به‌نداوی موسڵ (90) گورزی ئاسمانی له‌ داعش وه‌شێنراوه‌
ئه‌ردۆغان؛ داود ئۆغڵوی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئاكپارتی ده‌ستنیشانكرد
چوارقوڕنە؛ دوای چوار رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن (٨٤) ساڵ دۆزرایەوە
به‌ڤیدیۆ؛ پرۆسه‌یه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوی ئه‌مه‌ریكا بۆ رزگاركردنی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی پێش سه‌ربڕینی
بارزانی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌رپشك ده‌كات بۆ دورخستنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ حیزب و یه‌كخستنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌
یه‌په‌گه‌: سێ رۆژه‌ هه‌وڵی داعش بۆ گه‌مارۆدانی شنگال تێكده‌شكێنرێت و (140) چه‌كداریان كوژراون
په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی شنگال ئه‌نجامده‌دات
عه‌بادی: حكومه‌تی نوێ پێش واده‌ی ده‌ستوری پێكده‌هێنرێت
''توركیا رێخۆشكه‌ره‌‌ بۆ داعش و نه‌وته‌كه‌شی لێده‌كڕێت''
چوارقوڕنە؛ به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌چه‌كی‌ بانكیدا جوتیاران پاره‌ی‌ گه‌نمه‌كانیان پێنادرێت
به‌ریتانیا (13) ملیۆن پاوه‌ن بۆ ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌رخان ده‌كات
ئیسرائیل سێ سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی حه‌ماس ده‌كوژێت
ئەو ناحیەیەی (70) رۆژە گەمارۆدراوە.. مەترسی رودانی کارەساتێکی مرۆیی لەئارادایە
شەڕ دەستیپێکردەوە.. پێشمەرگە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری بەنداوی موسڵ کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە
سلێمانی؛ سێ کافتیریاو رێستورانت داخران
بێتواتە؛ گەنجێک کوژراو بکوژەکەشی دەستگیر کرا
داوای دواخستنی دەوامی خوێندن دەکرێت
هاوڵاتیەکی بەریتانی لە هەولێر کوژرا
وەزیرێکی ئەڵمانیا: قەتەر هاوکاری داعش دەکات
جەلەولا؛ پێشمەرگەو فڕۆکە جەنگییەکان، بارەگاکانی داعشیان کردە ئامانج
فه‌رمانده‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ دەکرێتە سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ تایله‌ند
''ئه‌و كه‌سه‌ی‌ رۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی‌ سه‌ربڕی‌ به‌ریتانیە''
پەرلەمان ده‌نگ له‌سه‌ر لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان‌ دەدات
بانگەوازێک بۆ رەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا
جۆن مه‌كین: دەبێت داعش تێكبشكێنرێت نه‌ك بوه‌ستێنرێت