کەمال کەرکوکی: گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان خراپسازیە نەک چاکسازی

(سبه‌ی):
كه‌مال كه‌ركوكى، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌ خراپسازی ده‌زانێت و پێیوایه‌ گەڕانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا بڕیاری ژماره‌ (2) ده‌رچو كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كاتەوە بۆ په‌رله‌مان.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی، كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: پڕۆژە یاسای دەستور حەوت ساڵی خایاند تاوەکو ئامادەکرا و ئەوکەسانە کە دانرابون بەوردی کاریان لەسەری کرد، بۆ ئەوەی لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستان بێت و پێنج ھەزار تێبینی خەڵکی کوردستان و ئەکادیمی و خەڵکی رۆشنبیری بۆ ھات و سودی لێوەرگیرا و (36) لایەنی سیاسی ئاینی و نەتەوەی ناو ھەرێمی کوردستان لەسەری کۆک بون و چەپڵەیان بۆلێدا و (96) ئەندامی پەرلەمان لەکۆی (97) ئەندام دەنگیان پێدا، گەرانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە و پێچەوانەی پرۆسەی دیموکراسیە و دژی بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە بۆیە ناکرێ بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان.
كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ دەکرێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو لایەنانەی تێبینیان لەسەری ھەیە دابنیشن و کۆکبن لەسەر ئەو بابەتانەی دەیانەوێت ھەموار بکرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی ریفراندۆمی لەبارەوە دەکرێت و دەبێتە دەستور دواتر دەکرێت ھەموار بکرێتەوە بەو ئالیەتەی لەناو دەستور ھەیە.
به‌وته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی :"گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، بەڵکو خراپ سازیە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆژەیە مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بکرێت و خەڵکی کوردستان پێویستە ببێتە خاوەن دەستوری خۆی و یاساکانی ئێمە لەدەستور سەرچاوە بگرێت".
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی (17/3/2011) ی‌ په‌رله‌مانی کوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت بو به‌ به‌رده‌وامبون له‌ سه‌ر خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت، كه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (17)  له‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ (2011)، (بڕیاره‌17 خاڵیه‌كه‌) پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون و گوێگرتن له‌ داخوازیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ ده‌نگی‌ (104) په‌رله‌مانتار بڕیاری‌ ژماره‌ (2) په‌سه‌ندكراو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌"بڕیاری‌ ژماره‌ (2)" ناساندی‌، به‌ڵام له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌ر یاسا و بڕیارێكی‌ دیكه‌ ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ و هاوپێچه‌كانی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوبكرێته‌وه‌‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌رزو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رنگوم كرا.


 بڕیاری‌ ژماره‌ (2) ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان..

یه‌كه‌م: لیژنه‌ی‌ كاتی‌ كه‌ به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ (1) له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ كاره‌كانی‌ و داخوازی‌ خۆپیشانده‌رانیان گه‌یاندوته‌ په‌رله‌مان و راپۆرتیان ئاماده‌كردوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌كیان وه‌ك لیژنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌ (17) خاڵیكه‌ له‌ ئه‌ستۆ نیه‌ و ئه‌رك و كاریان كۆتایی‌ پێهاتوه‌.
دوه‌م: لیژنه‌ی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ به‌شداری‌ فراكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت له‌ ماوه‌ی‌ (3) رۆژدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان و پسپۆران، وه‌ك میكانیزمێك بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و به‌دواداچونی‌ و جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست رۆژدا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌ ته‌وافقی‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌مو ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌هه‌ندی‌ نیشتیمانیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت خاڵه‌كانی‌ (16،11،8،5،4،2،1) له‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان:
1- چاو پیاخشاندنه‌وه‌ به‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا به‌ مه‌به‌ستی‌ داڕشتنی‌ ده‌ستورێكی‌ هاوچه‌رخی‌ دیموكرات كه‌ تێیدا گشت مافه‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌ و یاسایه‌كانی‌ هاونیشتیمانیان به‌ره‌سمی‌ ناسرابن و ده‌سه‌ته‌ڵاته‌كان به‌ ئاشكرا جیاكرابنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ میكانیزمی‌ شیاو بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ لاقه‌كردنێكی‌ ده‌سه‌ڵات. هه‌مواری‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێ‌.
2- داڕشتنی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌ بۆ دابینكردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دادوری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا.
3- جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت به‌ جۆرێك كه‌ ئیدی‌ حكومه‌ت نه‌بێته‌ ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبی‌ سیایه‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار بێت له‌ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانی‌ ئه‌م وڵاته‌.
4- هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حیزب وه‌ رێگرتن له‌وه‌ی‌ حیزب خاوه‌نی‌ هێزی‌ چه‌كدار و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ و سیخۆری‌ بێت و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی‌ دام و ده‌زگاو باره‌گای‌ حزبی‌ نه‌مێنێ‌ و ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ماڵی‌ ئاسایی‌ هاوڵاتیان سه‌لامه‌تیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆوه‌ بپاریزرێ‌.
5- سپاردنی‌ وه‌زراتی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ئاسایش و پۆلیس به‌ كه‌سانی‌ پسپۆر و بێلایه‌ن و به‌ كرده‌وه‌ حیزبایه‌تی‌ له‌و ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
6- كۆتایی‌ هێنان به‌م  مۆدێله‌ له‌ حیزب كه‌ تێیدا كۆی‌ كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و به‌ ناوی‌ هه‌موانه‌وه‌ بڕیارده‌دات وه‌ گۆڕینی‌ بۆ حیزبی‌ ده‌نگده‌ر كه‌ پشت به‌ خستنه‌ڕوی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ به‌رده‌م هاونیشتیمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان وه‌رنادات.
7- تێنه‌په‌ڕاندنی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر هاونیشتیمانیان له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر نه‌كردبێت و سه‌رنجه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8- گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه‌ گشتی و تایبه‌تیانه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ سه‌ردا گیرابێت یاخود به‌ نرخی‌ ره‌مزی‌ فرۆشرابن به‌ كه‌س و لایه‌نی‌ دی‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای‌ فرۆشتن و به‌ كرێدانی‌ موڵك و ماڵی‌ ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ساڵی‌ 1986.
9- به‌ كارهێنانی‌ سامان و بودجه‌ی‌ كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ راسته‌قینه‌.
10- لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ حیزبه‌كان و لێپرسراوانی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ نا یاسایی‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، وه‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ ئه‌مه‌ت له‌ كوێوه‌ هێناوه‌ (من این لك هژا).
11- خستنه‌ڕوی‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كانی‌ كوردستان بۆ رای‌ گشتی‌ به‌ داهاته‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌وت و غاز، وه‌ ئاشكراكردنی‌ حسابه‌ حكومیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ناوه‌و ده‌روه‌ی‌ وڵات.
12- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ خانه‌نیشینكردنی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ كه‌ به‌ پله‌كانی‌ خزمه‌ت و ساڵی‌ كاركردندا تێنه‌په‌ڕیون، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی‌ (50%).
13- دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاسا وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان، وه‌ سپاردنی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌ كه‌سانی‌ بێلایه‌ن كه‌ دیاری‌ كرابن له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ لێهاتویی‌.
14- رێزگرتن له‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، داراییه‌كان، زانكۆكان، پاراستنیان له‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌.
15- بڕینی‌ هه‌ر مینحه‌یه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی‌ گشتی‌ بێت بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبی‌ و نا ره‌سمیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانیان.
16- هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ خۆپیشاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ده‌رچواندنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ربێت بۆ داخوازیه‌كانی‌ رای‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
17- باشكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ رچاوكردنی‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ شایسته‌ به‌ مرۆڤ.
18- ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بیسه‌رو شوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانی‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، وه‌ قه‌ربوكردنه‌وه‌یان له‌ داهاتی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ دیار نه‌مانیان.
19- كار كردن به‌ راپۆره‌ته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و ئاشكرا كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنیان، ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سزادانی‌ گه‌نده‌ڵكاران.
20- دابینكردنی‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و بێكاری‌ بۆ هه‌موان.
21- ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ جیاكاری‌ جه‌نده‌ری‌ و بۆ بنه‌بڕكردنی‌ هه‌ر توندو تیژیه‌ك دژ به‌ ئافره‌تان.
سێیه‌م: وه‌ڵام دانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان.
A. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (1) له‌ ته‌وه‌ری‌ دوه‌م (دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌) بڕیاری‌ له‌ سه‌ر دراوه‌.
B. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ (10،9،8،7،6،4،2) له‌ دواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران:
أ. ده‌ستبه‌جێ‌ بارودۆخی‌ شارو شارۆچكه‌كان له‌ هه‌مو لاوه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ نه‌مێنێت. (لیژنه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان به‌رپرسه‌ له‌ به‌دوداچونی‌ ئه‌م خاڵه‌).
ب. پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ (23/2/2011). واته‌ (بڕیاره‌ 17 خاڵیه‌كه‌).
ج. بانگهێشتكردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ روداوه‌كانی‌ (17/2) و دواتر پێش هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ بۆ لیژنه‌ی‌ ناوخۆو لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕوبه‌ڕو كردنه‌وه‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانیان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خۆپێشاندانه‌كان ڕویداوه‌.
د. راسته‌وخۆ پاش ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن بۆ پابه‌ندكردنیان به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و رونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌.
ه. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (9) حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ‌ كه‌ له‌ (10) رۆژ زیاتر نه‌بێ‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باره‌گا حیزبیه‌كان.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان:
1- دان پێدانان به‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵك و به‌شدارپێكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ پرۆسه‌ی‌ بریاردان له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2- رێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی‌ باری‌ نا ئاسایی‌ به‌ سه‌ر هه‌ر  شارو شارۆچكه‌یه‌كدا له‌ وانه‌ بۆ نمونه‌ دابڕاندن و ئابلوقه‌دانی‌ شارێك یان به‌ سه‌ر بازگه‌ كردنی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان.
3- راگه‌یاندنی‌ ره‌سمی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی‌ گشت دواكاریه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنیان.
4- دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و  بۆ كۆبه‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی‌ دیاركردنی‌ میكانیزمی‌ گونجاو وه‌ دیاركردنی‌ واده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كان.
5- ئازادكردنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌شداربوان و رێكخه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران.
6- دادگایی‌ كردنی‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ شه‌هیدكردن و برینداركردنی‌ خۆپیشانده‌ران و خستنه‌ڕوی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆلێنه‌وه‌كانی‌ دادگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا.
7- گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ بۆمه‌به‌ستی‌ گوشار خستنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران یاخود ترساندنیان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شاره‌كان جوڵێندراون.
8- ده‌ست به‌جێ‌ بانگهێشت كردنی‌ وه‌زیرانی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ لیپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان له‌ باره‌ی‌ پێشێلكردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌ك له‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌ره‌و شاره‌كان جوڵاندوه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.
9- لابردنی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كان له‌ ناوه‌ندی‌ شارو شارۆچكه‌كاندا گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان.
11- دڵنیایی‌ كردنی‌ هاونیشتیمانیان له‌وه‌ی‌ كه‌ چیدی‌ وه‌ هه‌میشه‌ هیچ هێزێكی‌ نیشتیمانی‌ و حكومی‌ كوردی‌ سوپا و هێزی‌ چه‌كدار نابه‌نه‌ سه‌ر هیچ شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان و سه‌ر هیچ هێزێكی‌ ركابه‌رو نه‌یاری‌ هێزه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی‌ كوردستان.
12- به‌ڕه‌سمی‌ پۆزش هێنانه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و راگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكیان به‌ "ئاژاوه‌ گێڕ" ناو بردوه‌، به‌ ئۆپۆزسۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، وه‌ به‌ ره‌سمی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌ت: په‌رله‌مان له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواداچونی‌ حكومه‌ت ده‌ست پێ‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران.
پێنجه‌م: دانانی‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ گه‌ڵ یاسا و دیموكراتیه‌ت و كاری‌ دامه‌زراوه‌ییدا گونجاون.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان داوا بكات له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دادگاكانی‌ هه‌رێم بكات و پێداویستی شاره‌كان بۆ داده‌وه‌ر پڕبكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ (17/2/2011) و رۆژانی‌ دواتر.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ باڵا كه‌ به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكهێنراوه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ گه‌ڵ ته‌واو بونیاندا بڵاوبكاته‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌.
هه‌شته‌م: ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ خۆپیشانده‌رانن به‌ تایبه‌ت: پرۆژه‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ راژه‌، بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌، گرنگی‌ دان به‌ گه‌نجان، بودجه‌ی‌ پارته‌ سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزان، رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كان، خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، داواكاری‌ گشتی‌، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ حیزبی‌ له‌ ناو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ....تد، بخرێته‌ ئه‌و له‌ویه‌تی‌ كارنامه‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
نۆیه‌م: له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ په‌سه‌ندكردنیه‌وه‌ (17/3/2011) و له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


05/03/2013 بینین: 884
 
زیاتر
پارتی‌: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ رێککەوتوین
پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئاشكرایده‌كات، کە له‌سه‌ر پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدان زۆر له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكن و له‌سه‌ر...
سلێمان به‌گ؛ له‌ هێرشێكی‌ چه‌كداریدا (7) پۆلیس ده‌بنه‌ قوربانی‌
له‌ هێرشێكی‌ چه‌كداریدا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ پۆلیس له‌ ناحیه‌ی‌ سلێمان به‌گی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ خورماتو، (7) پۆلیس...
گۆڕان له‌ هه‌ولێر به‌مشێوه‌یه‌ روبه‌ڕوی‌ گه‌نده‌ڵی‌ دەبێتەوە
"گه‌نده‌ڵی‌" ئه‌و ئافاته‌یه‌ كه‌ به‌رۆكی‌ سیستمی‌ كارگێڕی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رنادات، چه‌ندین جۆری‌ هه‌یه‌ (گه‌نده‌ڵی‌ دارایی‌و كارگێڕی‌‌و ..) زۆری‌ له‌سه‌ر وتراوه‌ ...
پێشێلكاری‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ناو هێزێكی پێشمه‌رگه‌دا (به‌وێنه‌)
به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌ وه‌ك پیشه‌ی‌ هه‌میشه‌ییان، به‌رده‌وامن له‌ چونه‌ ناو دامه‌زراوه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ هه‌رێم بۆ بانگه‌شه‌ی‌ حیزبی و فشارخس...
بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ گۆڕانخوازانی پێنجوێن بۆ لیسته‌كانی‌ 234 و 78ی‌ گۆڕان
...
به‌ وێنه‌؛ جۆش و خرۆشی گۆڕانخوازان له‌ به‌رده‌م مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی گۆڕان (به‌ وێنه‌)
...
مژده‌ بۆ گۆڕانخوازانی فینلاندا
ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ وڵاتی فینله‌ندا ئاگاداری سه‌رجه‌م ره‌وه‌ندی کوردی و گۆڕانخوازان ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌پێی نوسراو وبڕیاری فه‌رمی...
بۆ كوردستانیانی شاری‌ ئۆربیرۆی‌ سوید
بازنه‌ی‌ گۆڕانی‌ شاری‌ ئۆریبرۆی‌ گۆڕان، كوردستانیانی شاره‌كه‌و ده‌وروبه‌ری‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ سه‌رخستنی‌ لیسته‌ك...
كه‌ركوك؛ یه‌كێتی‌ نزیكه‌ی‌ 80 كه‌س له‌ وێستگه‌كانی‌ كۆمسیۆن دورده‌خاته‌وه‌
له‌سه‌ر داوای‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی‌ له‌ كه‌ركوك، نزیكه‌ی‌ 80 كه‌س كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ كۆمسیۆن ده‌رچون و بڕیاربوه‌ له‌ وێستگه‌كانی‌ ده‌نگدان ده‌وام بكه‌ن، ناوه‌كانیان لابراون و ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌ له‌ شوێنیان دانراون. نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و 80 كه‌...
راسته‌وخۆ؛ بانگه‌شه‌ی‌ بێشوماری‌ خۆڕسكانه‌ بۆ لیسته‌كانی‌ 78 و 234ی‌ گۆڕان
...
سێهەمین ساڵیادی شەهیدکردنی هەردی فاروق بەڕێوە دەچێت
ئێوارەی سبەی چوارشەممە لە گۆڕستانی شەکرەکە لە سلێمانی سێهەمین ساڵیادی شەهیدبونی دوا شه‌هیدی خۆپیشاندانه‌كانی (17)ی شوبات به‌ڕێوه‌دەچێت....
هاوسه‌ره‌كه‌ی‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ كاوه‌، ئازادانه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌
هاوسه‌ری‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی كاوه‌ گه‌رمیانی‌، به‌ ئازادانه‌ ده‌سوڕێن...
به‌وێنه‌؛ له‌ یادی رۆژنامه‌گه‌ریدا چه‌پكه‌ گوڵ پێشكه‌شی‌ ماڵی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ كرا
به‌وێنه‌؛ له‌ یادی رۆژنامه‌گه‌ریدا چه‌پكه‌ گوڵ پێشكه‌شی‌ ماڵی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ كرا...
ده‌ستڕۆشتوه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ چیان له‌ (500) ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی نه‌وت كردوه‌؟
تائێستا چاره‌نوسی‌ ئه‌و (500) ملیۆن دۆلاره‌ی‌ شیرینی‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان دیار نیه‌ كه‌ به‌شێك له‌ به‌رپرسه‌ ده‌ستڕۆشتوه‌ به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ وه‌ك غه‌نیمه‌ ته‌ماشایان كردوه‌ و بۆخۆیان بردوه‌....
پارتی به‌ زۆر فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی هه‌ولێر ده‌بات بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
پارتی له‌ڕێی لق و ناوچه‌كانیه‌وه‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌بات بۆ كۆبونه‌وه‌ی حیزبی تایبه‌ت به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێده‌كات ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌بن له‌ فه‌رمانگه‌كه‌یان "غیابیان بدات"....
یه‌كێتی پێشێلكاری پێ ته‌رك نادرێت .. كۆبونه‌وه‌ی حیزبی به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات .. پێشمه‌رگه‌ش دەنگی پێنادات
یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشێلكارییه‌ یاساییه‌كان و له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان، به‌زۆر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌باته‌ كۆبونه‌وه‌ی حیزبی و بانگه‌شه‌ بۆ كاندیده‌كه‌یانی حیزبه‌كه‌ی به‌و هێزانه‌ ده‌كات....
کەلار؛ دوای دوساڵ له‌ ده‌رچونی بڕیاره‌كه‌ی هێشتا به‌ڵێنی دروستکردنی (150) شوقە ده‌ده‌ن
دو ساڵ دەبێت بڕیاری دروستکردنی (150) شوقە لە قەزای کەلار دەرچوە و دوای دوساڵ لە دەرچونی بڕیارەکە جێگری سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیانیش بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌ دەڵێت :"بەڵێن بێت ئەو پڕۆژەیە جێبەجێبکەین"....
یه‌كێتی مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دینی كردوه‌ته‌ رێی كانی
دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و وه‌فدێكی حیزبه‌كه‌ی سه‌ردانی مه‌سعود بارزانیان كرد، بڕیاره‌ هێرۆ ئیبراهیم، هاوسه‌ری تاڵه‌بانی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌ش سه‌ردانی بارزانی بكاته‌وه‌ بۆ بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت....
بزانە عیماد ئەحمەد چۆن باسی ئه‌و نه‌وته‌ ده‌كات كه‌ تێیدا''شه‌ریكه‌''
عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و جێگری سەرۆكی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان، دان بەوەدا دەنێت کە لە سەدا سەد لە دەرکردنی بڕیارەکانی مەسەلەی نەوتدا شەریکە و دەشڵێت: "پارتی مەسئولانە مامەڵەی لەگەڵ یەكێتی كردوەو ئینسان بەویژدانەوە بڵێت...
رانیه‌، یادی (116) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردی‌ كرایه‌وه‌
له‌ ژێر دروشمی (له‌ پایته‌ختی‌ ئازادیه‌وه‌ بۆ ماندوبونی‌ به‌درخانیه‌كان) زانكۆی‌ راپه‌ڕین، به‌هاوكاری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ رانیه‌ كه‌رنه‌ڤاڵی‌ رێزگرتن و چالاكی‌ له‌ساڵیادی‌ رۆژنامه‌كه‌ری‌ كوردی‌ ئه‌نجامدا و خه‌ڵاتی‌ رێزلێنانی‌ به‌سه‌ر رۆژنامه...
له‌ روداوێكی‌ ته‌مومژاویدا به‌رپرسێك له‌ كه‌ركوك گیانله‌ده‌ستده‌دات
هاوڵاتیه‌كی‌ (51) ساڵی‌ كوردی‌ دانیشتوی‌ كه‌ركوك له‌ روداوێكی‌ نادیاردا گیانله‌ده‌ستده‌دات و سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ پۆلیسیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان روداوه‌كه‌ خۆكوژیه‌....
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
پارتی‌: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ رێککەوتوین
چاوه‌ڕوانی‌ ئاپاچی‌ ده‌كات .. عێراق 14 ملیۆن موشه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت
تورکیا خەریکە توانای عەمبارکردنی نەوتی هەرێمی نامێنێت
سلێمان به‌گ؛ له‌ هێرشێكی‌ چه‌كداریدا (7) پۆلیس ده‌بنه‌ قوربانی‌
گۆڕان له‌ هه‌ولێر به‌مشێوه‌یه‌ روبه‌ڕوی‌ گه‌نده‌ڵی‌ دەبێتەوە
پێشێلكاری‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ناو هێزێكی پێشمه‌رگه‌دا (به‌وێنه‌)
بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ گۆڕانخوازانی پێنجوێن بۆ لیسته‌كانی‌ 234 و 78ی‌ گۆڕان
به‌ وێنه‌؛ جۆش و خرۆشی گۆڕانخوازان له‌ به‌رده‌م مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی گۆڕان (به‌ وێنه‌)
بزانه‌ داهاتی‌ ئه‌م مه‌رزانه‌ چه‌نده‌و به‌رپرسانی هه‌رێم-يش چه‌ندی‌ ده‌به‌ن
مژده‌ بۆ گۆڕانخوازانی فینلاندا
بۆ كوردستانیانی شاری‌ ئۆربیرۆی‌ سوید
كه‌ركوك؛ یه‌كێتی‌ نزیكه‌ی‌ 80 كه‌س له‌ وێستگه‌كانی‌ كۆمسیۆن دورده‌خاته‌وه‌
راسته‌وخۆ؛ بانگه‌شه‌ی‌ بێشوماری‌ خۆڕسكانه‌ بۆ لیسته‌كانی‌ 78 و 234ی‌ گۆڕان
سێهەمین ساڵیادی شەهیدکردنی هەردی فاروق بەڕێوە دەچێت
هاوسه‌ره‌كه‌ی‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنیان هه‌یه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ كاوه‌، ئازادانه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌
به‌وێنه‌؛ له‌ یادی رۆژنامه‌گه‌ریدا چه‌پكه‌ گوڵ پێشكه‌شی‌ ماڵی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ كرا
ده‌ستڕۆشتوه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ چیان له‌ (500) ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی نه‌وت كردوه‌؟
پارتی به‌ زۆر فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی هه‌ولێر ده‌بات بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
یه‌كێتی پێشێلكاری پێ ته‌رك نادرێت .. كۆبونه‌وه‌ی حیزبی به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات .. پێشمه‌رگه‌ش دەنگی پێنادات
کەلار؛ دوای دوساڵ له‌ ده‌رچونی بڕیاره‌كه‌ی هێشتا به‌ڵێنی دروستکردنی (150) شوقە ده‌ده‌ن
یه‌كێتی مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دینی كردوه‌ته‌ رێی كانی
بزانە عیماد ئەحمەد چۆن باسی ئه‌و نه‌وته‌ ده‌كات كه‌ تێیدا''شه‌ریكه‌''
رانیه‌، یادی (116) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردی‌ كرایه‌وه‌
له‌ روداوێكی‌ ته‌مومژاویدا به‌رپرسێك له‌ كه‌ركوك گیانله‌ده‌ستده‌دات
نه‌وشیروان مسته‌فا: دهۆك لای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بایه‌خی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌
ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان: ده‌نگدان نهێنییه‌ و ده‌نگده‌ر ته‌نها خۆی و خوای خۆی ده‌زانێت ده‌نگی به‌ كێ داوه‌
دەربەندیخان؛ لەیادی رۆژنامەگەری کوردیدا رۆژنامەنوسێک پەلکێشی دادگا دەکرێت
ئەو گوندەی بانگەشەیان قەدەغەکردبو، خۆی بۆ گۆڕان یەکلایی کردەوە
بەبەڵگەوە؛ یەکێتی ''ناوی مام و شوێنی مام و پۆستەکەی مام'' قەدەغە دەکات
پارەی بەڵێندەرانیش وەک بانگەشەی حیزبی بەکاردێت
كوردتێل پێشێلكاری‌ ده‌كات‌و سزاش ده‌درێت
ناونیشانی بنکەکانی دەنگدان لە کەنەدا
کەلار؛ تا بكوژانی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ ئاشكرا نه‌كرێن هیچ چالاكیه‌ك له‌ ساڵیادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردی‌ سازناكرێت
گۆڕانخوازانی بەلژیکا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکەن
له‌ده‌ستگیركردن و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوساندا هه‌رێم ریكۆرد ده‌شكێنێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: كۆتایی به‌ نانبڕین و سزای‌ سیاسی‌ دەهێنین
کێ بەعسیی بو ؟! له‌به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تی به‌عسیبون، باشتره‌ سه‌رتان شۆڕبكه‌ن
گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر چی دەکات؟
مانگرتن له‌ گرتوخانه‌ی‌ كه‌لار ده‌ستیپێكرد
فینله‌ندا؛ ره‌وه‌ندی‌ كورد ده‌یگۆڕێت
لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا، گۆڕان داوای یەکلاکردنەوەی کەیسی تیرۆری رۆژنامەنوسان دەکات
ئاژانسی ئەنادۆڵ: نۆ ئەندامی پەکەکە لەلایەن پارتیەوە رادەستی تورکیا کرا
سێ کاندیدی یەکێتی دەچنە ناو پارتییەوە
گۆڕان: به‌مشێوه‌یه‌ كێشه‌ی‌ نیشته‌جێبون چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
داقوق؛ هێرشێکی چەکداری بۆسەر بنکەیەکی دەنگدان، (17) قوربانی لێدەکەوێتەوە