سەرۆکی هەڵبژێردراوی فەنزەوێلا به‌خۆپیشاندان وه‌ڵامی‌ خۆپیشاندان ده‌داته‌وه‌

(سبەی):
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ فه‌نزه‌وێلا داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد له‌و رۆژه‌دا كه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌نیازه‌ له‌دژی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌که‌ خۆپیشاندان سازبكات ئه‌وانیش له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌وته‌یه‌كدا كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ره‌سمی‌ فه‌نزه‌وێلاوه‌ پێشكه‌شیكرد، مادۆرۆ وتی‌ "هێشتا داوای‌ ئاشتی‌ ده‌كه‌م، داوا له‌گه‌ل ده‌كه‌م خه‌باتی‌ ئاشتیانه‌ بكه‌ن". داواشی‌ له‌ لایه‌نگرانی‌ كرد له‌ رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌‌و چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن
سه‌رباری‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و داواكاری‌ بۆ دوباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ سۆسیالیستی‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌سه‌ندكرد كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌فه‌نزه‌وێلا به‌ڕێوه‌چو.
تیبیسای‌ لۆچینا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ فه‌نزه‌وێلا كه‌ ژنێكه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رایگه‌یاند "ئه‌و سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوه‌" ئه‌نجامی‌ رەسمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ راده‌ستی‌ مادۆرۆ كرد، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی‌ هه‌واڵی‌ راده‌ستكردنی‌ ئه‌نجومه‌كانیش له‌شاری‌ كاراكاسی‌ پایته‌خت پێكدادادان له‌نێوان لایه‌نگرانی‌ (گابریلیس) ی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس رویدا، له‌ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گازی‌ فرمێسكڕێژیان له‌دژی‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار به‌كارهێنا كه‌ دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڕه‌كێكیشدا له‌پایته‌خت لایه‌نگرانی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ له‌ باڵه‌كۆنی‌ ئاپارتمانه‌كانیانه‌وه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌‌و به‌پێداكێشانی‌ قاپ‌و قاچاخ گوزارشتیان كرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆیان.
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ دیكه‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌دا گرت كه‌ چاودێرانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تێدایه‌‌و به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، خوێندكاره‌كان داوایان له‌چاودێره‌كان كرد رونی‌بكه‌نه‌وه‌ چۆن ده‌توانن رایبگه‌یه‌نن كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ رون‌و خاوێن بوه‌.

ناشه‌رعی‌
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن (گابریلیس) كه‌ به‌جیاوازییه‌كی‌ كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی‌ فه‌نزه‌وێلای‌ به‌ مادۆرۆی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆچكردو هۆگۆ چافێز دۆڕاند، داوایكرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و باسیله‌وه‌ش‌وكرد له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا ساخته‌كاری‌‌و فروفێل هه‌بوه‌.
گابرلیلیس ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌شی‌ كه‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ هۆگۆی‌ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت به‌ده‌ستیهێنا به‌ "سه‌ركه‌وتنێكی‌ ناشه‌رعی‌" ناوبرد‌و داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا 3200 روداو رویداوه‌ كه‌ ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت‌و دۆخی‌ ئێستا وڵاتیشی‌ به‌ "قه‌یران" ناوبرد.
به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ دیاریكردنی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت له‌ مردنی‌ هۆگۆ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ پێشو به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌وه‌، نیكۆلاس مادۆرۆی‌ جێگری‌ چافێز رێژه‌ی‌ 50.7% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌‌و ركابه‌ره‌كه‌ی‌ گابریلیسی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن 49.1% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
ڤیلادیمیر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا‌و رائول كاسترۆی‌ سه‌رۆكی‌ كۆبا وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س‌و سه‌رۆكی‌ وڵاتان پیرۆزیاییان كرد له‌ بردنه‌وه‌كه‌ی‌ مادۆرۆ، به‌لام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا داوای‌ كرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و ئه‌وه‌شی‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگ ناوبرد له‌ پته‌وكردنی‌ متمانه‌ی‌ هاولاَتیانی‌ فه‌نزه‌وێلا به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.


16/04/2013 بینین: 728
 
زیاتر
دوای خۆپیشاندانەکان؛ ئه‌سحه‌ق زه‌یدا بو بە‌ سه‌رۆكی‌ بۆركینا فاسۆ
له‌به‌یاننامه‌یەكدا كه‌ له‌رادیۆی‌ ناوخۆی‌ بۆركینا فاسۆ بڵاویکردەوە‌، موقه‌ده‌م ئه‌سحه‌ق زه‌یدا ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ گرتە دەست و داوای‌ له‌ تێكڕای‌ لایه‌نه‌كانیش كرد‌ پابه‌ندی بڕیاره‌كانی بن‌. ...
حوسیه‌كان (10) رۆژ مۆڵه‌ت به‌ سه‌‌رۆكی‌ یه‌مه‌ن ده‌ده‌ن
حوسییه‌كان (10) رۆژ مۆڵه‌تیان دایه‌ هادی‌ عه‌بدول ره‌به‌، سه‌رۆكی‌ یه‌مه‌ن‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ نوێ‌ جگە لەوەش داوای پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نێكی‌ حوكم دەکەن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵات....
''کامیرۆن داوای لە میری قەتەر کردوە واز لە هاوکاری دارایی داعش بهێنێت''
تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە هەوڵدایە بۆ لێکۆڵینەوە لە هەندێک کۆمپانیای بەریتانی کە لە قەتەر و لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ جامی جیهانی (2022) کاری وەبەرهێنان دەکەن، چونکە پێیانوایە ئەو کۆم...
جۆن كیری‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ لاده‌برێت
رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمزی‌ ئه‌مه‌ریكی له‌ هه‌واڵێكدا ئاشكرایكردوه‌، كه‌ باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێده‌چێت جۆن كیری‌، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌و چاك هاگڵ، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ له‌ پۆسته‌كانیان لاببات....
ئیره‌یی به‌ كۆمه‌كیه‌كان بۆ كۆبانێ، ئه‌ردۆگانی‌ شپرز كردوه‌
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش هه‌وڵه‌كانیان بۆ یارمه‌تیدانی شه‌ڕڤانان له‌ كۆبانی چڕكردوه‌ته‌وه‌....
ژماره‌ی‌ چه‌كداره‌ بێگانه‌كانی داعش چه‌ندن
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرایكردوه‌، كه‌ به‌هۆی‌ پاشه‌كشه‌ی‌ قاعیده‌، 15 هه‌زار چه‌كداری‌ بێگانه‌ له‌ 80 وڵاته‌وه‌ له‌ ریزه‌كانی داعش له‌ عێراق و سوریا ده‌جه‌نگێن. هاوكات نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هۆشداری‌ داوه‌ له‌باره‌ی‌ هۆكاره‌كانی ...
ئەمەریکا: ئەسەد سودمەندە لە هێرشەکانی سەر داعش
وەزیری بەرگری ئەمەریکا دان دەنێت بەوەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر داعش لە سوریا، سودی بۆ رژێمەکەی بەشار ئەسەد دەبێت و...
پاش هێرش بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان، كه‌نه‌دیه‌كان چۆن له‌ مسوڵمان ده‌ڕوانن (ڤیدیۆ)
پاش هێرشه‌ چه‌كداریه‌كه‌ بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی‌ كه‌نه‌دا، كۆمه‌ڵگای‌ كه‌نه‌دی به‌ زۆرینه‌ هاوڕان له‌وه‌دا كه‌ خۆیان دوربگرن له‌ هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌ژادپه‌رستانه‌ به‌رامبه‌ر به‌و موسڵمانانه‌ی‌ له‌و وڵاته‌ ده‌ژین....
ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگری‌ له‌ قاچاخچێتی نه‌وت له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگری‌ له‌ به‌قاچاخچێتی نه‌وت له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات...
ئێران: داعش له‌ عێراق دژایه‌تی‌ و له‌ سوریا پشتگیری‌ ده‌كرێت
وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران دەڵێت: ئه‌مه‌ریكاو رۆژئاوا له‌ سوریا پشتگیری‌ داعش ده‌كه‌ن و له‌ عێراقیش شەڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌ دەکەن....
ئه‌نجامه‌ فه‌رمیه‌كانی‌ تونس.. نیداء (85) کورسی و نه‌هزه‌ (69) کورسی به‌ده‌ستهێناوه‌
به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌تونس ئه‌نجامی‌ فه‌رمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئەو وڵاتەی بڵاوكرده‌و تێیدا پارتی‌ (نیداء)ی‌ عه‌لمانی‌ توانی (85) كورسی‌ له‌کۆی (217) كورسی‌ په‌رله‌مان و پارتی‌ نه‌هزه‌ی‌ ئیسل...
وه‌زیری‌ به‌رگری‌ به‌ریتانیا: هاوكاری‌ سه‌ربازی‌ ده‌ده‌ینه‌ پێشمه‌رگه‌ و راهێنانیان پێده‌كه‌ین
وه‌زیری‌ به‌رگری‌ به‌ریتانیا: هاوكاری‌ سه‌ربازی‌ ده‌ده‌ینه‌ پێشمه‌رگه‌ و راهێنانیان پێده‌كه‌ین...
سوپا لە لەندەن بڵاوەی پێدەکرێت و ئەمەریکاش رێوشوێنی توند دەگرێتەبەر
بۆ روبەڕوبونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و کردەوەی تیرۆرستی، سوپای بەریتانیا لەناو لەندەن بڵاوەی پێدەکرێت و لە ئەمەریکاش رێوشوێنی توند لەنزیک بارەگا حکومییەکان دەگیرێتەبەر....
هۆكاری‌ دیارنه‌مانی‌ دیكتاتۆره‌ بچوكه‌كه‌ ئاشكرابو
دوای‌ ئه‌و هه‌را گه‌وره‌یه‌ی‌ كه‌ سه‌رۆكی كۆریای‌ باكور به‌ دیارنه‌مانی‌ نایه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك تا سه‌رله‌نوێ ده‌ركه‌وته‌وه‌، ئاژانسی یونهاب-ی‌ كۆریای‌ باشور ئاشكرایده‌كات، كه‌ دیارنه‌مانی‌ كیم جۆنگ ئۆن، به‌هۆی‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه‌ بوه...
پێش لەسێدارەدانی نامەیەک بۆ دایکی دەنوسێت.. (سبەی) دەقی نامەکەی رێحانە بڵاودەکاتەوە
ئەمەی دەیبینن دەقی نامەی ریحانە جەبارییە بۆ "شوعلە"ی دایکی، دوای ئەوەی زانی کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و رۆژی شەممەی رابردو (25)ی تشرینی یەکەم لە بەتۆمەتی کوشتنی کارمەندێکی دەزگای هەواڵگری ئێران لە سێدارەدرا، کە بەوتەی ریحانە ئەو کەسە ل...
ئاوارەکانی سوریا لە ئوردن و تورکیا و لوبنان لە سنوری ئه‌قڵ تێپەڕیوە
ئاوارەکانی سوریا لە ئوردن و تورکیا و لوبنان لە سنوری ئه‌قڵ تێپەڕیوە ...
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: ئه‌گه‌ر بوش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوایه‌ یه‌ك بۆكسی ده‌كێشا به‌ لوتی پۆتندا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا: ئه‌گه‌ر بوش بوایه‌ یه‌ك بۆكسی ده‌كێشا به‌ لوتی پۆتندا...
پشتیوانی ''ئیخوانەکان'' لە باکوری ئەفەریقا لە کەمبونەوەدایە
بەشێک لە چاودێرانی تونس و دەرەوەی تونس پێیانوایە شکشتی بزوتنەوەی نەهزە لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و هاتنە پێشەوەی حیزبی نیداء، سزایەکە بەسەر حوکمی ئیسلامییەکان، نەوەک پشتگیرکردنی رکابەرەکەی....
هاوپه‌یمانان له‌ (ئینته‌رنێت)یشه‌وه‌ شه‌ڕی داعش دەکەن
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا داوا‌ له‌هاوپه‌یمانانی‌ ده‌كات شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش فراوانتر بكه‌ن، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێتیشدا...
تێچوی‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر داعش زیاد ده‌كات
وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای‌ ده‌كات ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ رێكخراوی‌ داعشدا ئه‌نجامی‌ ده‌دات له‌ عێراق...
بزوتنه‌وی نه‌هزه‌ی‌ ئیسلامی دان به‌ شكسته‌كه‌یدا ده‌نێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی تونسدا
بزوتنه‌وی نه‌هزه‌ی‌ ئیسلامی دان به‌ شكسته‌كه‌یدا ده‌نێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی تونسدا...
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ
عێراق؛ مانگی رابردو زیاتر له‌ (76) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه
كۆیە؛ بۆ‌ پشتیوانی‌ كۆبانی‌ گردبونه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ری‌ به‌ڕێوه‌چو
لە ئەرژەنتین و سویسراوە پاڵپشتی لە کۆبانی و شەنگال دەکرێت
بە خۆپیشاندان رێگای (تاسڵوجە - سلێمانی) دادەخرێت
پێشمەرگە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شەنگال دەدات
پەرلەمانی عێراق تاوتوێی بارودۆخی موسڵ دەکات
دوای خۆپیشاندانەکان؛ ئه‌سحه‌ق زه‌یدا بو بە‌ سه‌رۆكی‌ بۆركینا فاسۆ
سۆران؛ رێژەی گەشتیاران دابەزیوە
حوسیه‌كان (10) رۆژ مۆڵه‌ت به‌ سه‌‌رۆكی‌ یه‌مه‌ن ده‌ده‌ن
''کامیرۆن داوای لە میری قەتەر کردوە واز لە هاوکاری دارایی داعش بهێنێت''
هێزه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ په‌ڕینه‌وه‌ ناو كۆبانێ
كۆمه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆبانێ، خواسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌وروژێنیت
داعش 50 كه‌سی تری‌ عه‌شیره‌تی ئه‌لبونه‌مری‌ گولـله‌بارانكرد
جۆن كیری‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ لاده‌برێت
ئیره‌یی به‌ كۆمه‌كیه‌كان بۆ كۆبانێ، ئه‌ردۆگانی‌ شپرز كردوه‌
ژماره‌ی‌ چه‌كداره‌ بێگانه‌كانی داعش چه‌ندن
سوید؛ سبه‌ینێ‌ له‌ سێ شار خۆپیشاندانه‌ بۆ كۆبانێ‌
كه‌مپەینێك له‌پێناو به‌خشینی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌پێشینه‌كان راگەیەندرا
به‌ڵێنده‌رێك: دەیان ملیار دینار له‌پرۆژه‌ی بینای پارێزگای کەرکوک بەهەدەر دراوە
خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ پشتیوانی کۆبانی دەکرێت
وەزیری بەرگری عێراق: لەماوەی مانگێکدا ئەنبار ئازاد دەکرێت
نەرویج سەرباز رەوانەی عێراق دەکات
رانیە؛ کەموکوڕی چەند قوتابخانەیەک ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە .. قوتابیان لەسەر زەوی دادەنشین
داوا دەکرێت رزگاربوانی ئەنفال بەشداری شەڕیان پێنەکرێت
تورکیا: قۆناغی چارەسەری بەردەوام دەبێت
ئەمەریکا: ئەسەد سودمەندە لە هێرشەکانی سەر داعش
ئێران دژایه‌تی خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ چونی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناو كۆبانی ده‌ربڕی
له‌یلان؛ ته‌رمی‌ سێ كه‌س دۆزرایه‌وه‌
هه‌ڵوێستی‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌باره‌ی‌ چونی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ
پاش هێرش بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان، كه‌نه‌دیه‌كان چۆن له‌ مسوڵمان ده‌ڕوانن (ڤیدیۆ)
وه‌زیری‌ به‌رگری‌ كۆبانێ‌ بۆ (سبەی): شه‌ڕڤانان و پێشمه‌رگه‌ پێكه‌وه‌ كۆبانێ رزگار ده‌كه‌ن
كچێكی ئێزدی: هیچم نییه‌ بۆ ئه‌و پیاوه‌ی رفاندمی ته‌نها ده‌یكوژم ... به‌ڤیدیۆ
ته‌رمی‌ (250) كه‌سی‌ عه‌شیره‌تێكی سونی ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ داعش گوله‌بارانی‌ كردون
رائول په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌یه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌ كرد
پلانی ژێر ئاوخستنی به‌غدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ شكستپێده‌هێنرێت
وه‌فدێكی ژاپۆن سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پێشمه‌رگه‌ بۆ كۆبانێ؛ ئه‌مه‌ریكاش هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر داعش چڕده‌كاته‌وه‌
ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگری‌ له‌ قاچاخچێتی نه‌وت له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات
له‌ رۆژی جیهانی كۆبانێدا له‌ هۆڵه‌ندا خۆپیشاندانه‌
لە دانیشتنی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا باسی کاتی ناردن و بەشە بودجەی هەرێم نەکراوە
تیمێكی سه‌ربازی‌ ئه‌ڵمانیا بۆ راهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر
فراكسیۆنی گۆڕان؛ داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غازی هه‌رێم بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن
هەژمارکردنی دوساڵی خزمەت بۆ فەرمانبەران دەکرێتە پرۆژە بڕیار
ژمارەیەک پێشمه‌رگه‌ چونە ناو كۆبانی‌