کەمال کەرکوکی: گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان خراپسازیە نەک چاکسازی

(سبه‌ی):
كه‌مال كه‌ركوكى، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌ خراپسازی ده‌زانێت و پێیوایه‌ گەڕانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا بڕیاری ژماره‌ (2) ده‌رچو كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كاتەوە بۆ په‌رله‌مان.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی، كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: پڕۆژە یاسای دەستور حەوت ساڵی خایاند تاوەکو ئامادەکرا و ئەوکەسانە کە دانرابون بەوردی کاریان لەسەری کرد، بۆ ئەوەی لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستان بێت و پێنج ھەزار تێبینی خەڵکی کوردستان و ئەکادیمی و خەڵکی رۆشنبیری بۆ ھات و سودی لێوەرگیرا و (36) لایەنی سیاسی ئاینی و نەتەوەی ناو ھەرێمی کوردستان لەسەری کۆک بون و چەپڵەیان بۆلێدا و (96) ئەندامی پەرلەمان لەکۆی (97) ئەندام دەنگیان پێدا، گەرانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە و پێچەوانەی پرۆسەی دیموکراسیە و دژی بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە بۆیە ناکرێ بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان.
كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ دەکرێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو لایەنانەی تێبینیان لەسەری ھەیە دابنیشن و کۆکبن لەسەر ئەو بابەتانەی دەیانەوێت ھەموار بکرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی ریفراندۆمی لەبارەوە دەکرێت و دەبێتە دەستور دواتر دەکرێت ھەموار بکرێتەوە بەو ئالیەتەی لەناو دەستور ھەیە.
به‌وته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی :"گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، بەڵکو خراپ سازیە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆژەیە مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بکرێت و خەڵکی کوردستان پێویستە ببێتە خاوەن دەستوری خۆی و یاساکانی ئێمە لەدەستور سەرچاوە بگرێت".
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی (17/3/2011) ی‌ په‌رله‌مانی کوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت بو به‌ به‌رده‌وامبون له‌ سه‌ر خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت، كه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (17)  له‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ (2011)، (بڕیاره‌17 خاڵیه‌كه‌) پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون و گوێگرتن له‌ داخوازیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ ده‌نگی‌ (104) په‌رله‌مانتار بڕیاری‌ ژماره‌ (2) په‌سه‌ندكراو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌"بڕیاری‌ ژماره‌ (2)" ناساندی‌، به‌ڵام له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌ر یاسا و بڕیارێكی‌ دیكه‌ ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ و هاوپێچه‌كانی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوبكرێته‌وه‌‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌رزو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رنگوم كرا.


 بڕیاری‌ ژماره‌ (2) ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان..

یه‌كه‌م: لیژنه‌ی‌ كاتی‌ كه‌ به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ (1) له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ كاره‌كانی‌ و داخوازی‌ خۆپیشانده‌رانیان گه‌یاندوته‌ په‌رله‌مان و راپۆرتیان ئاماده‌كردوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌كیان وه‌ك لیژنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌ (17) خاڵیكه‌ له‌ ئه‌ستۆ نیه‌ و ئه‌رك و كاریان كۆتایی‌ پێهاتوه‌.
دوه‌م: لیژنه‌ی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ به‌شداری‌ فراكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت له‌ ماوه‌ی‌ (3) رۆژدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان و پسپۆران، وه‌ك میكانیزمێك بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و به‌دواداچونی‌ و جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست رۆژدا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌ ته‌وافقی‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌مو ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌هه‌ندی‌ نیشتیمانیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت خاڵه‌كانی‌ (16،11،8،5،4،2،1) له‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان:
1- چاو پیاخشاندنه‌وه‌ به‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا به‌ مه‌به‌ستی‌ داڕشتنی‌ ده‌ستورێكی‌ هاوچه‌رخی‌ دیموكرات كه‌ تێیدا گشت مافه‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌ و یاسایه‌كانی‌ هاونیشتیمانیان به‌ره‌سمی‌ ناسرابن و ده‌سه‌ته‌ڵاته‌كان به‌ ئاشكرا جیاكرابنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ میكانیزمی‌ شیاو بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ لاقه‌كردنێكی‌ ده‌سه‌ڵات. هه‌مواری‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێ‌.
2- داڕشتنی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌ بۆ دابینكردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دادوری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا.
3- جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت به‌ جۆرێك كه‌ ئیدی‌ حكومه‌ت نه‌بێته‌ ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبی‌ سیایه‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار بێت له‌ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانی‌ ئه‌م وڵاته‌.
4- هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حیزب وه‌ رێگرتن له‌وه‌ی‌ حیزب خاوه‌نی‌ هێزی‌ چه‌كدار و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ و سیخۆری‌ بێت و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی‌ دام و ده‌زگاو باره‌گای‌ حزبی‌ نه‌مێنێ‌ و ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ماڵی‌ ئاسایی‌ هاوڵاتیان سه‌لامه‌تیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆوه‌ بپاریزرێ‌.
5- سپاردنی‌ وه‌زراتی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ئاسایش و پۆلیس به‌ كه‌سانی‌ پسپۆر و بێلایه‌ن و به‌ كرده‌وه‌ حیزبایه‌تی‌ له‌و ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
6- كۆتایی‌ هێنان به‌م  مۆدێله‌ له‌ حیزب كه‌ تێیدا كۆی‌ كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و به‌ ناوی‌ هه‌موانه‌وه‌ بڕیارده‌دات وه‌ گۆڕینی‌ بۆ حیزبی‌ ده‌نگده‌ر كه‌ پشت به‌ خستنه‌ڕوی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ به‌رده‌م هاونیشتیمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان وه‌رنادات.
7- تێنه‌په‌ڕاندنی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر هاونیشتیمانیان له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر نه‌كردبێت و سه‌رنجه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8- گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه‌ گشتی و تایبه‌تیانه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ سه‌ردا گیرابێت یاخود به‌ نرخی‌ ره‌مزی‌ فرۆشرابن به‌ كه‌س و لایه‌نی‌ دی‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای‌ فرۆشتن و به‌ كرێدانی‌ موڵك و ماڵی‌ ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ساڵی‌ 1986.
9- به‌ كارهێنانی‌ سامان و بودجه‌ی‌ كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ راسته‌قینه‌.
10- لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ حیزبه‌كان و لێپرسراوانی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ نا یاسایی‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، وه‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ ئه‌مه‌ت له‌ كوێوه‌ هێناوه‌ (من این لك هژا).
11- خستنه‌ڕوی‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كانی‌ كوردستان بۆ رای‌ گشتی‌ به‌ داهاته‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌وت و غاز، وه‌ ئاشكراكردنی‌ حسابه‌ حكومیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ناوه‌و ده‌روه‌ی‌ وڵات.
12- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ خانه‌نیشینكردنی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ كه‌ به‌ پله‌كانی‌ خزمه‌ت و ساڵی‌ كاركردندا تێنه‌په‌ڕیون، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی‌ (50%).
13- دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاسا وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان، وه‌ سپاردنی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌ كه‌سانی‌ بێلایه‌ن كه‌ دیاری‌ كرابن له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ لێهاتویی‌.
14- رێزگرتن له‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، داراییه‌كان، زانكۆكان، پاراستنیان له‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌.
15- بڕینی‌ هه‌ر مینحه‌یه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی‌ گشتی‌ بێت بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبی‌ و نا ره‌سمیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانیان.
16- هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ خۆپیشاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ده‌رچواندنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ربێت بۆ داخوازیه‌كانی‌ رای‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
17- باشكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ رچاوكردنی‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ شایسته‌ به‌ مرۆڤ.
18- ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بیسه‌رو شوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانی‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، وه‌ قه‌ربوكردنه‌وه‌یان له‌ داهاتی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ دیار نه‌مانیان.
19- كار كردن به‌ راپۆره‌ته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و ئاشكرا كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنیان، ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سزادانی‌ گه‌نده‌ڵكاران.
20- دابینكردنی‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و بێكاری‌ بۆ هه‌موان.
21- ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ جیاكاری‌ جه‌نده‌ری‌ و بۆ بنه‌بڕكردنی‌ هه‌ر توندو تیژیه‌ك دژ به‌ ئافره‌تان.
سێیه‌م: وه‌ڵام دانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان.
A. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (1) له‌ ته‌وه‌ری‌ دوه‌م (دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌) بڕیاری‌ له‌ سه‌ر دراوه‌.
B. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ (10،9،8،7،6،4،2) له‌ دواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران:
أ. ده‌ستبه‌جێ‌ بارودۆخی‌ شارو شارۆچكه‌كان له‌ هه‌مو لاوه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ نه‌مێنێت. (لیژنه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان به‌رپرسه‌ له‌ به‌دوداچونی‌ ئه‌م خاڵه‌).
ب. پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ (23/2/2011). واته‌ (بڕیاره‌ 17 خاڵیه‌كه‌).
ج. بانگهێشتكردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ روداوه‌كانی‌ (17/2) و دواتر پێش هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ بۆ لیژنه‌ی‌ ناوخۆو لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕوبه‌ڕو كردنه‌وه‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانیان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خۆپێشاندانه‌كان ڕویداوه‌.
د. راسته‌وخۆ پاش ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن بۆ پابه‌ندكردنیان به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و رونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌.
ه. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (9) حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ‌ كه‌ له‌ (10) رۆژ زیاتر نه‌بێ‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باره‌گا حیزبیه‌كان.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان:
1- دان پێدانان به‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵك و به‌شدارپێكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ پرۆسه‌ی‌ بریاردان له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2- رێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی‌ باری‌ نا ئاسایی‌ به‌ سه‌ر هه‌ر  شارو شارۆچكه‌یه‌كدا له‌ وانه‌ بۆ نمونه‌ دابڕاندن و ئابلوقه‌دانی‌ شارێك یان به‌ سه‌ر بازگه‌ كردنی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان.
3- راگه‌یاندنی‌ ره‌سمی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی‌ گشت دواكاریه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنیان.
4- دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و  بۆ كۆبه‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی‌ دیاركردنی‌ میكانیزمی‌ گونجاو وه‌ دیاركردنی‌ واده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كان.
5- ئازادكردنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌شداربوان و رێكخه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران.
6- دادگایی‌ كردنی‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ شه‌هیدكردن و برینداركردنی‌ خۆپیشانده‌ران و خستنه‌ڕوی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆلێنه‌وه‌كانی‌ دادگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا.
7- گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ بۆمه‌به‌ستی‌ گوشار خستنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران یاخود ترساندنیان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شاره‌كان جوڵێندراون.
8- ده‌ست به‌جێ‌ بانگهێشت كردنی‌ وه‌زیرانی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ لیپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان له‌ باره‌ی‌ پێشێلكردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌ك له‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌ره‌و شاره‌كان جوڵاندوه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.
9- لابردنی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كان له‌ ناوه‌ندی‌ شارو شارۆچكه‌كاندا گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان.
11- دڵنیایی‌ كردنی‌ هاونیشتیمانیان له‌وه‌ی‌ كه‌ چیدی‌ وه‌ هه‌میشه‌ هیچ هێزێكی‌ نیشتیمانی‌ و حكومی‌ كوردی‌ سوپا و هێزی‌ چه‌كدار نابه‌نه‌ سه‌ر هیچ شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان و سه‌ر هیچ هێزێكی‌ ركابه‌رو نه‌یاری‌ هێزه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی‌ كوردستان.
12- به‌ڕه‌سمی‌ پۆزش هێنانه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و راگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكیان به‌ "ئاژاوه‌ گێڕ" ناو بردوه‌، به‌ ئۆپۆزسۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، وه‌ به‌ ره‌سمی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌ت: په‌رله‌مان له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواداچونی‌ حكومه‌ت ده‌ست پێ‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران.
پێنجه‌م: دانانی‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ گه‌ڵ یاسا و دیموكراتیه‌ت و كاری‌ دامه‌زراوه‌ییدا گونجاون.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان داوا بكات له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دادگاكانی‌ هه‌رێم بكات و پێداویستی شاره‌كان بۆ داده‌وه‌ر پڕبكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ (17/2/2011) و رۆژانی‌ دواتر.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ باڵا كه‌ به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكهێنراوه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ گه‌ڵ ته‌واو بونیاندا بڵاوبكاته‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌.
هه‌شته‌م: ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ خۆپیشانده‌رانن به‌ تایبه‌ت: پرۆژه‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ راژه‌، بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌، گرنگی‌ دان به‌ گه‌نجان، بودجه‌ی‌ پارته‌ سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزان، رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كان، خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، داواكاری‌ گشتی‌، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ حیزبی‌ له‌ ناو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ....تد، بخرێته‌ ئه‌و له‌ویه‌تی‌ كارنامه‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
نۆیه‌م: له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ په‌سه‌ندكردنیه‌وه‌ (17/3/2011) و له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


05/03/2013 بینین: 1132
 
زیاتر
150 سەربازی عێراقی كوژران
150 سەربازی عێراقی كە لەنێویاندا ئەفسەری پلە بەرز هەیە لەناوچەی "نازم سەرسار" لە پارێزگای ئەنبار كوژران....
مانگی ئایار هەرێم رێككەوتنەكەی لەگەڵ بەغدا جێبەجێ دەكات
"بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئایاری ئایندەوە هەرێمی كوردستان هەناردەی نەوت لە رۆژێكدا بۆ 550 هەزار بەرمیل زیاد بكات" ئەمە بەپێی زانیارییەك كە دەست (تۆڕی میدیای گۆڕان) كەوتوە....
ئارام شێخ محەمەد: عێراق لەبەردەم هەردو بژاردەى دیموكراتی و دابەشبوندایە
ئارام شێخ محەمەد: عێراق لەبەردەم هەردو بژاردەى دیموكراتی و دابەشبوندایە ...
لە دهۆك؛ نرخی کلینیکى پزیشکى كەمكرایەوە
لە دهۆك؛ نرخی کلینیکى پزیشکى كەمكرایەوە...
حیزب دەیەوێت موچەخۆرە بندیوارەکانی بگوازێتەوە بۆ دەزگا ئەمنییەکان
هەوڵێک چەندین فەرمانبەری رێکخراوەکان بخرێنەوە سەر دەزگا ئەمنییەکان و کاری حیزبیان پێبکرێت...
پێشمه‌رگه‌ لە شه‌نگال زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ داعش ده‌گه‌یه‌نێت
پێشمه‌رگه‌ لە شه‌نگال زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ داعش ده‌گه‌یه‌نێت...
تەلەعفەر؛ چوار داعش لەکاتی دانانی بۆمب بۆ پێشمەرگە کوژران
چەکدارانی داعش لەکاتی دانانی بۆمب بۆ هێزی پێشمەرگە لە تەلەعفەر، بەخۆیاندا دەتەقێتەوەو چوار چەکدار...
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌...
BPC: دەبێت ئەمەریكا بنكەی سەربازیی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە
ناوەندێكی لێكولێنەوەی ئەمەریكی داوا لە ئیدارەی كۆشكی سپی دەكات بنكەی سەربازی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوەو پەیوەندییەكانی لەگەڵ (پەكەكە)و (پەیەدە) توندوتۆڵ بكات....
یەمەن.. دەنگۆی هەڵاتنی عەلی عەبدوڵا ساڵەح
عەلی عەبدوڵا ساڵەح.. ئەو پیاوەی بەردەوام وەك تارمایی لەپشتی روداو ‌و پشێوییەكانی یەمەنەوە ئامادەیە‌و هەر ڕۆژەو لەگەڵ لایەنێكدا هاوپەیمانی دەبەستێت بۆ خۆشكردنی ئاگریی دوبەرەكی نێوان هێزو لایەنە سیاسیەكان....
كلینتۆن: هەوڵ بۆ یارمەتیدانی ئێزدییە رزگاركراوەكان دەدەین
هیلاری كلینتۆن رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی یارمەتی كوردانی ئێزیدی رزگاركراوی ژێردەستی ...
ئارام شێخ محەمەد: لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق به‌ڵێنیانداوە مه‌رزی كێلێ به‌ ره‌سمی بكرێته‌وه‌
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەخت دەکاتەوە، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌یانداوه‌ مه‌رزی كێلێ له‌ سنوری‌ پشده‌ر به‌ ره‌سمی...
پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆبانێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بروسكه‌ی ناردوه‌ به‌ مه‌به‌ستی...
یادی‌ 41 ساڵه‌ی‌ بۆردومان و راگواستنی‌ قەڵادزێ كرایه‌وه‌
له‌ژێر دروشمی‌ قه‌ڵادزێ‌، قه‌ڵای‌ شۆڕش و راپه‌ڕین، یادی‌ 41 ساڵه‌ی‌ بۆردومان و راپه‌ڕینی‌ قه‌ڵادزێ‌ ...
سەرۆکی پەرلەمان: بە هەمو توانایەکەوە کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی داواکانی خەڵکی قەڵادزێ
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە هەمو توانایەکەوە کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی داوا ره‌واکانی خەڵکی دەڤەری ...
لیژنەی دەستور دابەشدەكرێت
بەپێی سیستەمی "سانت لیگۆ"و قەبارەی لایەنە سیاسییەكان، پەرلەمانی كوردستان ئەندامانی لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان بۆ راپرسی دابەشدەكات‌و تائێستا میكانیزمی دابەشكردنی دەستەی سەرۆكایەتی لیژنەكە دەستنیشان نەكراوە....
تەنها لە پیرەمەگرون زیادەڕەوى کراوەتە سەر (1500) دۆنم زەوى کشتوکاڵى
تەنها لە پیرەمەگرون زیادەڕەوى کراوەتە سەر (1500) دۆنم زەوى کشتوکاڵى ...
لە كۆبانی و جزیرە؛ (16) چەکدارى داعش كوژران
لە كۆبانی و جزیرە؛ (16) چەکدارى داعش كوژران...
رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی كۆلێرا بڵاودەکرێتەوە
رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی كۆلێرا بڵاودەکرێتەوە...
فراكسیۆنی گۆڕان: ئیجرائاتەکەی دادگای بەرایی هەولێر هیچ مانایەك بۆ حەسانەی پەرلەمانی ناهێڵێتەوە
فراكسیۆنی گۆڕان: ئیجرائاتەکەی دادگای بەرایی هەولێر هیچ مانایەك بۆ حەسانەی پەرلەمانی ناهێڵێتەوە ...
سەرۆکی پەرلەمان: زمان ناسنامەی نەتەوەیە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک و ئەندامانی بنکەی ژین بۆ بوژاندنەوەی کەلەپوری بەڵگەنامەیی و رۆژنامەوانیی کوردی...
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
كوردێك لە نیپاڵ: زیاتر لە دو هەزار كەس بەهۆی بومەلەرزەوە مردون
150 سەربازی عێراقی كوژران
مانگی ئایار هەرێم رێككەوتنەكەی لەگەڵ بەغدا جێبەجێ دەكات
ئارام شێخ محەمەد: عێراق لەبەردەم هەردو بژاردەى دیموكراتی و دابەشبوندایە
بەڤیدیۆ؛ بەرشە بەربەستێکى دیکەشى بڕى
زەمینلەرزەکەى نیپاڵ زیاتر لە (700) كەسى کوشتوە
عامری: لە هەر شوێنێک بمانەوێت بەشدارى شەڕ دەکەین
ئێران: کەشتیە جەنگیەکان ناکشێنینەوە
لە دهۆك؛ نرخی کلینیکى پزیشکى كەمكرایەوە
سویسرییەكان بەختەوەرترین گەلانی جیهانن، عێراقیەکانیش لە پلەى (112)هەمیندان
داعش كەناڵێكی تەلەفزیۆنی لە موسڵ دەکاتەوە
بانكی ناوەندیی عێراق، بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێنێتەوە
سێ تەقینەوەى دەروازە سنوریەکەى نێوان عێراق و ئوردن (14) پاسەوانى کوشت
عەبادی شێخی ئەزهەر داوەت دەكات
تەنها لەیەک وەزارەتدا هەشت هەزار کەس دو موچە وەردەگرن
بەرەی نوسرە شاری‌ (جسر شغور)ی‌ كۆنتڕۆڵكرد
حیزب دەیەوێت موچەخۆرە بندیوارەکانی بگوازێتەوە بۆ دەزگا ئەمنییەکان
عه‌بادی: داعش له‌ كۆتایی نزیك بوه‌ته‌وه‌
زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز پایته‌ختی‌ نیپاڵی‌ هه‌ژاند
دەربازی کردن و ئەوانیش نایانەوێت
کێوی بخۆ و لە جەڵتە بەدور بە
وەزارەتی تەندروستی: ئەنجامی پشکنینی تەرمەکەی عیزەت دوری رادەگەیەنین
پێشمه‌رگه‌ لە شه‌نگال زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ داعش ده‌گه‌یه‌نێت
تەلەعفەر؛ چوار داعش لەکاتی دانانی بۆمب بۆ پێشمەرگە کوژران
سامانی (60) کەس لەسەرانی رژێمی بەعس بلۆک دەکرێت
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌
داعش خه‌لیفه‌یه‌كی‌ نوێ‌ بۆ جێگرەوەی بەغدادی دادەنێت
فەرماندەی فیرقەیەکی سوپای عێراق دەکوژرێت
ئەمەریکا کەشتییە جەنگییەکانی لە کەناراوەکانی یەمەن دەکشێنێتەوە
فەرید زەکەریا: یەمەن روخاوە.. رێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ئێران گرنگترە
ئەرمەنەكان دوای 100 ساڵ لە كۆمەڵكوژی
BPC: دەبێت ئەمەریكا بنكەی سەربازیی لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە
پارتی كرێكاران كامیرۆن بە لاوازكردنی وڵات تۆمەتباردەكات
یەمەن.. دەنگۆی هەڵاتنی عەلی عەبدوڵا ساڵەح
ئەپڵ وۆچ كەوتەبازاڕ
كلینتۆن: هەوڵ بۆ یارمەتیدانی ئێزدییە رزگاركراوەكان دەدەین
هاتنی گه‌شتیاری ئێرانی بۆ هه‌رێم له‌ ریزبه‌ندی دوه‌مدایه‌
ئارام شێخ محەمەد: لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق به‌ڵێنیانداوە مه‌رزی كێلێ به‌ ره‌سمی بكرێته‌وه‌
بەرشەلۆنە روبەڕوی بایرن میونخ دەبێتەوە
پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆبانێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا بودجه‌ی‌ رزگاركردنی‌ كۆچبه‌ران زیاد ده‌كات
ئه‌ڵمانیا: كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان جینۆسایده‌
یادی‌ 41 ساڵه‌ی‌ بۆردومان و راگواستنی‌ قەڵادزێ كرایه‌وه‌
سەرۆکی پەرلەمان: بە هەمو توانایەکەوە کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی داواکانی خەڵکی قەڵادزێ
''هه‌ڵوێستی عه‌بادی به‌رامبه‌ر ئێران یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌''