کەمال کەرکوکی: گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان خراپسازیە نەک چاکسازی

(سبه‌ی):
كه‌مال كه‌ركوكى، سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به‌ خراپسازی ده‌زانێت و پێیوایه‌ گەڕانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا بڕیاری ژماره‌ (2) ده‌رچو كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌كاتەوە بۆ په‌رله‌مان.
له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی، كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: پڕۆژە یاسای دەستور حەوت ساڵی خایاند تاوەکو ئامادەکرا و ئەوکەسانە کە دانرابون بەوردی کاریان لەسەری کرد، بۆ ئەوەی لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستان بێت و پێنج ھەزار تێبینی خەڵکی کوردستان و ئەکادیمی و خەڵکی رۆشنبیری بۆ ھات و سودی لێوەرگیرا و (36) لایەنی سیاسی ئاینی و نەتەوەی ناو ھەرێمی کوردستان لەسەری کۆک بون و چەپڵەیان بۆلێدا و (96) ئەندامی پەرلەمان لەکۆی (97) ئەندام دەنگیان پێدا، گەرانەوەی بۆ ناو پەرلەمان پێچەوانەی بنەمای یاسا دانانە و پێچەوانەی پرۆسەی دیموکراسیە و دژی بەرژوەندی خەڵکی کوردستانە بۆیە ناکرێ بگەرێتەوە بۆ ناو پەرلەمان.
كه‌ركوكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ دەکرێت لە دەرەوەی پەرلەمان ئەو لایەنانەی تێبینیان لەسەری ھەیە دابنیشن و کۆکبن لەسەر ئەو بابەتانەی دەیانەوێت ھەموار بکرێتەوە ئەمەش دوای ئەوەی ریفراندۆمی لەبارەوە دەکرێت و دەبێتە دەستور دواتر دەکرێت ھەموار بکرێتەوە بەو ئالیەتەی لەناو دەستور ھەیە.
به‌وته‌ی كه‌مال كه‌ركوكی :"گەڕانەوەی دەستور بۆ پەرلەمان بەھیچ شێوەیەک چاکسازی نییە، بەڵکو خراپ سازیە، بۆیە پێویستە ئەو پڕۆژەیە مامەڵەیەکی یاسایی لەگەڵ بکرێت و خەڵکی کوردستان پێویستە ببێتە خاوەن دەستوری خۆی و یاساکانی ئێمە لەدەستور سەرچاوە بگرێت".
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی (17/3/2011) ی‌ په‌رله‌مانی کوردستان، كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌چو، تایبه‌ت بو به‌ به‌رده‌وامبون له‌ سه‌ر خستنه‌ڕو و گفتوگۆكردنی‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت، كه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ (17)  له‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1) ی‌ ساڵی‌ (2011)، (بڕیاره‌17 خاڵیه‌كه‌) پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون و گوێگرتن له‌ داخوازیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران، به‌ ده‌نگی‌ (104) په‌رله‌مانتار بڕیاری‌ ژماره‌ (2) په‌سه‌ندكراو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌"بڕیاری‌ ژماره‌ (2)" ناساندی‌، به‌ڵام له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك هه‌ر یاسا و بڕیارێكی‌ دیكه‌ ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ و هاوپێچه‌كانی‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمیدا بڵاوبكرێته‌وه‌‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌رزو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رنگوم كرا.


 بڕیاری‌ ژماره‌ (2) ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان..

یه‌كه‌م: لیژنه‌ی‌ كاتی‌ كه‌ به‌ پێی‌ فه‌رمانی‌ ژماره‌ (1) له‌ هه‌مو فراكسیۆنه‌كان پێكهێنراوه‌، هه‌ستاوه‌ به‌ كاره‌كانی‌ و داخوازی‌ خۆپیشانده‌رانیان گه‌یاندوته‌ په‌رله‌مان و راپۆرتیان ئاماده‌كردوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌كیان وه‌ك لیژنه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌ (17) خاڵیكه‌ له‌ ئه‌ستۆ نیه‌ و ئه‌رك و كاریان كۆتایی‌ پێهاتوه‌.
دوه‌م: لیژنه‌ی‌ دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ به‌شداری‌ فراكسیۆنه‌كان پێك ده‌هێنرێت له‌ ماوه‌ی‌ (3) رۆژدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران و مامۆستایان و پسپۆران، وه‌ك میكانیزمێك بۆ گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران و به‌دواداچونی‌ و جێبه‌جێكردنیان، ئه‌م لیژنه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ بیست رۆژدا كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات به‌ ته‌وافقی‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌مو ئه‌و پرس و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌هه‌ندی‌ نیشتیمانیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت خاڵه‌كانی‌ (16،11،8،5،4،2،1) له‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كان:
1- چاو پیاخشاندنه‌وه‌ به‌ ره‌شنوسی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمدا به‌ مه‌به‌ستی‌ داڕشتنی‌ ده‌ستورێكی‌ هاوچه‌رخی‌ دیموكرات كه‌ تێیدا گشت مافه‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌ و یاسایه‌كانی‌ هاونیشتیمانیان به‌ره‌سمی‌ ناسرابن و ده‌سه‌ته‌ڵاته‌كان به‌ ئاشكرا جیاكرابنه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی‌ میكانیزمی‌ شیاو بۆ رێگاگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ لاقه‌كردنێكی‌ ده‌سه‌ڵات. هه‌مواری‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێ‌.
2- داڕشتنی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌ بۆ دابینكردنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دادوری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاسا.
3- جیاكردنه‌وه‌ی‌ حیزب له‌ حكومه‌ت به‌ جۆرێك كه‌ ئیدی‌ حكومه‌ت نه‌بێته‌ ئامرازێك به‌ده‌ست حیزبی‌ سیایه‌وه‌، به‌ڵكو حكومه‌ت پێویسته‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌رگریكار بێت له‌ سه‌رجه‌م هاونیشتیمانیانی‌ ئه‌م وڵاته‌.
4- هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی‌ میلیشیاكانی‌ حیزب وه‌ رێگرتن له‌وه‌ی‌ حیزب خاوه‌نی‌ هێزی‌ چه‌كدار و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ و سیخۆری‌ بێت و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی‌ دام و ده‌زگاو باره‌گای‌ حزبی‌ نه‌مێنێ‌ و ئه‌مانیش هه‌روه‌ك ماڵی‌ ئاسایی‌ هاوڵاتیان سه‌لامه‌تیان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆوه‌ بپاریزرێ‌.
5- سپاردنی‌ وه‌زراتی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ ئاسایش و پۆلیس به‌ كه‌سانی‌ پسپۆر و بێلایه‌ن و به‌ كرده‌وه‌ حیزبایه‌تی‌ له‌و ده‌زگایانه‌دا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
6- كۆتایی‌ هێنان به‌م  مۆدێله‌ له‌ حیزب كه‌ تێیدا كۆی‌ كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كات و به‌ ناوی‌ هه‌موانه‌وه‌ بڕیارده‌دات وه‌ گۆڕینی‌ بۆ حیزبی‌ ده‌نگده‌ر كه‌ پشت به‌ خستنه‌ڕوی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسی‌ بۆ به‌رده‌م هاونیشتیمانیان ده‌به‌ستێت و ده‌ست له‌ كاروباری‌ حكومه‌ت و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌ پیشه‌یه‌كان وه‌رنادات.
7- تێنه‌په‌ڕاندنی‌ هیچ پرۆژه‌یه‌ یاسایه‌ك له‌ په‌رله‌مان به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێشتر هاونیشتیمانیان له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌ سه‌ر نه‌كردبێت و سه‌رنجه‌كانیان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گیرابێت.
8- گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و موڵك و ماڵه‌ گشتی و تایبه‌تیانه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ سه‌ردا گیرابێت یاخود به‌ نرخی‌ ره‌مزی‌ فرۆشرابن به‌ كه‌س و لایه‌نی‌ دی‌ به‌ده‌ر له‌ یاسای‌ فرۆشتن و به‌ كرێدانی‌ موڵك و ماڵی‌ ده‌وڵه‌ت ژماره‌ (32) ساڵی‌ 1986.
9- به‌ كارهێنانی‌ سامان و بودجه‌ی‌ كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌ شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ راسته‌قینه‌.
10- لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ حیزبه‌كان و لێپرسراوانی‌ حیزبی‌ و حكومی‌ و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ نا یاسایی‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌، وه‌ چه‌سپاندنی‌ بنه‌مای‌ ئه‌مه‌ت له‌ كوێوه‌ هێناوه‌ (من این لك هژا).
11- خستنه‌ڕوی‌ سه‌رجه‌م داهاته‌كانی‌ كوردستان بۆ رای‌ گشتی‌ به‌ داهاته‌ سروشتیه‌كانی‌ وه‌ك نه‌وت و غاز، وه‌ ئاشكراكردنی‌ حسابه‌ حكومیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ناوه‌و ده‌روه‌ی‌ وڵات.
12- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ سیستمی‌ خانه‌نیشینكردنی‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانی‌ كه‌ به‌ پله‌كانی‌ خزمه‌ت و ساڵی‌ كاركردندا تێنه‌په‌ڕیون، وه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان به‌ ڕێژه‌ی‌ (50%).
13- دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاسا وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن و په‌رله‌مان، وه‌ سپاردنی‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م ده‌زگایه‌ به‌ كه‌سانی‌ بێلایه‌ن كه‌ دیاری‌ كرابن له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ لێهاتویی‌.
14- رێزگرتن له‌ سه‌ربه‌خۆی‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، داراییه‌كان، زانكۆكان، پاراستنیان له‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حیزبی‌.
15- بڕینی‌ هه‌ر مینحه‌یه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی‌ گشتی‌ بێت بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حیزبی‌ و نا ره‌سمیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانیان.
16- هه‌ڵپه‌ساردنی‌ كاركردن به‌ یاسای‌ خۆپیشاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تا ده‌رچواندنی‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ربێت بۆ داخوازیه‌كانی‌ رای‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
17- باشكردنی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك كرێكاران و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی‌ دیكه‌ به‌ رچاوكردنی‌ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ شایسته‌ به‌ مرۆڤ.
18- ئاشكراكردنی‌ چاره‌نوسی‌ بیسه‌رو شوێنه‌كانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ و بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانی‌ دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، وه‌ قه‌ربوكردنه‌وه‌یان له‌ داهاتی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ دیار نه‌مانیان.
19- كار كردن به‌ راپۆره‌ته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌ و ئاشكرا كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران و دادگایكردنیان، ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و سزادانی‌ گه‌نده‌ڵكاران.
20- دابینكردنی‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و بێكاری‌ بۆ هه‌موان.
21- ده‌ركردنی‌ یاسایه‌ك بۆ كۆتایهێنان به‌ جیاكاری‌ جه‌نده‌ری‌ و بۆ بنه‌بڕكردنی‌ هه‌ر توندو تیژیه‌ك دژ به‌ ئافره‌تان.
سێیه‌م: وه‌ڵام دانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان.
A. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (1) له‌ ته‌وه‌ری‌ دوه‌م (دیالۆگی‌ نیشتیمانی‌) بڕیاری‌ له‌ سه‌ر دراوه‌.
B. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ (10،9،8،7،6،4،2) له‌ دواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران:
أ. ده‌ستبه‌جێ‌ بارودۆخی‌ شارو شارۆچكه‌كان له‌ هه‌مو لاوه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی‌ چه‌كداری‌ نه‌مێنێت. (لیژنه‌ی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان به‌رپرسه‌ له‌ به‌دوداچونی‌ ئه‌م خاڵه‌).
ب. پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان پابه‌ندبن به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ (23/2/2011). واته‌ (بڕیاره‌ 17 خاڵیه‌كه‌).
ج. بانگهێشتكردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌ روداوه‌كانی‌ (17/2) و دواتر پێش هاتنی‌ وه‌زیری‌ ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ بۆ لیژنه‌ی‌ ناوخۆو لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕوبه‌ڕو كردنه‌وه‌ی‌ پێشێلكاریه‌كانیان كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ خۆپێشاندانه‌كان ڕویداوه‌.
د. راسته‌وخۆ پاش ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆز وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان بكرێن بۆ پابه‌ندكردنیان به‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و رونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌.
ه. بۆ جێبه‌جێكردنی‌ خاڵی‌ (9) حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێ‌ كه‌ له‌ (10) رۆژ زیاتر نه‌بێ‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باره‌گا حیزبیه‌كان.
هاوپێچ: ده‌قی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان:
1- دان پێدانان به‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ كوردستان وه‌ك به‌ره‌یه‌ك بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ داخوازیه‌كانی‌ خه‌ڵك و به‌شدارپێكردنی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ پرۆسه‌ی‌ بریاردان له‌ مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌كاندا.
2- رێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێك بۆ سه‌پاندنی‌ باری‌ نا ئاسایی‌ به‌ سه‌ر هه‌ر  شارو شارۆچكه‌یه‌كدا له‌ وانه‌ بۆ نمونه‌ دابڕاندن و ئابلوقه‌دانی‌ شارێك یان به‌ سه‌ر بازگه‌ كردنی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان.
3- راگه‌یاندنی‌ ره‌سمی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ به‌ هه‌ند وه‌رگرتنی‌ گشت دواكاریه‌كانی‌ خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێكردنیان.
4- دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و  بۆ كۆبه‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران به‌ مه‌به‌ستی‌ دیاركردنی‌ میكانیزمی‌ گونجاو وه‌ دیاركردنی‌ واده‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌كان.
5- ئازادكردنی‌ ده‌ستبه‌جێی‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌شداربوان و رێكخه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران.
6- دادگایی‌ كردنی‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌ستیان هه‌بوه‌ له‌ شه‌هیدكردن و برینداركردنی‌ خۆپیشانده‌ران و خستنه‌ڕوی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆلێنه‌وه‌كانی‌ دادگاو بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا.
7- گێڕانه‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ بۆمه‌به‌ستی‌ گوشار خستنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران یاخود ترساندنیان به‌ ئاڕاسته‌ی‌ شاره‌كان جوڵێندراون.
8- ده‌ست به‌جێ‌ بانگهێشت كردنی‌ وه‌زیرانی‌ ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وه‌ لیپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان له‌ باره‌ی‌ پێشێلكردنی‌ ماده‌ی‌ یه‌ك له‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌یان به‌ره‌و شاره‌كان جوڵاندوه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.
9- لابردنی‌ باره‌گای‌ حیزبه‌كان له‌ ناوه‌ندی‌ شارو شارۆچكه‌كاندا گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كان.
11- دڵنیایی‌ كردنی‌ هاونیشتیمانیان له‌وه‌ی‌ كه‌ چیدی‌ وه‌ هه‌میشه‌ هیچ هێزێكی‌ نیشتیمانی‌ و حكومی‌ كوردی‌ سوپا و هێزی‌ چه‌كدار نابه‌نه‌ سه‌ر هیچ شارو شارۆچكه‌یه‌كی‌ كوردستان و سه‌ر هیچ هێزێكی‌ ركابه‌رو نه‌یاری‌ هێزه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی‌ كوردستان.
12- به‌ڕه‌سمی‌ پۆزش هێنانه‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و راگه‌یاندنانه‌ی‌ كه‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكیان به‌ "ئاژاوه‌ گێڕ" ناو بردوه‌، به‌ ئۆپۆزسۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، وه‌ به‌ ره‌سمی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ر بكه‌ن.
چواره‌م: داواكاری‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حكومه‌ت: په‌رله‌مان له‌ ئێستاوه‌ به‌ دواداچونی‌ حكومه‌ت ده‌ست پێ‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ داواكاریه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی‌ خۆپێشانده‌ران.
پێنجه‌م: دانانی‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و داواكاریه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ له‌ گه‌ڵ یاسا و دیموكراتیه‌ت و كاری‌ دامه‌زراوه‌ییدا گونجاون.
شه‌شه‌م: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان داوا بكات له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دادگاكانی‌ هه‌رێم بكات و پێداویستی شاره‌كان بۆ داده‌وه‌ر پڕبكاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كانی‌ (17/2/2011) و رۆژانی‌ دواتر.
حه‌وته‌م: لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ باڵا كه‌ به‌ پێی‌ بڕیاری‌ ژماره‌ (1)ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێكهێنراوه‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ گه‌ڵ ته‌واو بونیاندا بڵاوبكاته‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌.
هه‌شته‌م: ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ خواستی‌ خۆپیشانده‌رانن به‌ تایبه‌ت: پرۆژه‌ یاسای‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ راژه‌، بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، مافی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری‌، گرنگی‌ دان به‌ گه‌نجان، بودجه‌ی‌ پارته‌ سیاسیه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ خێزان، رێكخراوه‌ نا حكومیه‌كان، خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، داواكاری‌ گشتی‌، قه‌ده‌غه‌كردنی‌ رێكخستنی‌ حیزبی‌ له‌ ناو هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ....تد، بخرێته‌ ئه‌و له‌ویه‌تی‌ كارنامه‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.
نۆیه‌م: له‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێبكه‌ن.
ده‌یه‌م: ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ په‌سه‌ندكردنیه‌وه‌ (17/3/2011) و له‌ رۆژنامه‌ی‌ فه‌رمی‌ وه‌قایعی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


05/03/2013 بینین: 1028
 
زیاتر
جێگری سه‌رۆكی‌ ئەنجومەنی نوێنەران: پێشمه‌رگه‌ ‌هێزێكی‌ خۆڕاگر و سه‌ربه‌رزه‌ وه‌ك چیاكانی‌ كوردستان
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: پێشمه‌رگه‌ سه‌لماندی‌ كه‌هێزێكی‌ خۆڕاگرو سه‌ربه‌رزه‌ وه‌ك چیاكانی‌ كوردستان و دەشڵێت " ئازادكردنی‌ زیاتر له‌ (90) گوندی‌ سنوری‌ شه‌نگال و دەوروبەری، سه‌ربه‌رزی‌ و شانازیه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌."...
قه‌ره‌ته‌په‌؛ (3) هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی‌ خۆیان
ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیالە ئاشكرایكرد، زیاتر له‌ سێ هه‌زار خێزان كه‌ به‌هۆی‌ ناجێگیری‌ دۆخی‌ ناوچه‌كه ‌و هێرشه‌كانی‌ داعشەوە ماڵەکانیان جێهێشبو، لەئێستادا گەڕاونەتەوە شوێنه‌كانی‌ خۆیان....
پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و رزگاركردنی شه‌نگال
له‌دوای رزگاركردنی ناحیه‌ی سنونێی سه‌ربه‌ قه‌زای شه‌نگال به‌ ته‌واوی رێگه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و چیای شه‌نگال كرایه‌وه‌و...
پیرۆزبایی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی‌ (جەژنی رۆژو)ی ئێزیدیان
بە بۆنەی(جەژنی رۆژوو)ی ئێزیدیان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی هەمو ئێزیدییەکانی کوردستان و جیهان دەکەم، وێرای هاوخەمیمان بۆ سازنەکردنی جەژنی ئەمساڵتان بەهۆی داگیرکاری ناوچەکەتان، بە دەستی تیرۆرستان هیوادارم ساڵانی داهاتوو لە کەشێکی هێمن و ئارامدا ئەم ج...
رێژه‌ی‌ به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ گۆڕان
ئه‌مڕۆ قۆناغی دوه‌می خولی‌ سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی گۆڕان به‌ سه‌ركه‌وتویی كۆتاییهات، ...
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ فه‌تحوڵا گویله‌ن ده‌ركرا
ئه‌مڕۆ هه‌ینی دادگایه‌كی توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ فه‌تحوڵا گویله‌ن، كه‌سایه‌تی ئیسلامی ده‌ركرد كه‌ له‌ ئێستادا له‌ توركیا داده‌نیشێت....
به‌ وێنه‌؛ كۆتاییهاتنی‌ قۆناغی‌ دوه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌كۆكانی (سۆران و چۆمان و رواندز)
...
میلیشیایه‌كی شیعه‌ دوزخورماتوی‌ شڵه‌قاند
ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی شیعه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان كردوه‌ له‌ناو قه‌زای‌ دوزخوماتودا و ترس و پشێویان له‌ناو قه‌زاكه‌دا دروستكردوه‌....
هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات.. ئەنجامەکان بڵاودەکرێتەوە
پرۆسەی دەنگدان لە قۆناغی دوەمی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و لەئێستادا دەستکراوە بەجیاکردنەوەی دەنگەکان و ...
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کوژرانی جێگرێکی ئەبوبەکر بەغدادی پشتڕاست دەکاتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کوژرانی یەکێک لە جێگرەکانی ئەبوبەکر بەغدادی پشتڕاستدەکاتەوە، کە دەستی هەبوە لە شەهیدکردنی...
بەوێنە؛ هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر و کۆیەو شارەزور
...
هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخی ئەمنی گەڕەکی عەسکەری دەدرێت
ناجێگری دۆخی ئەمنی گەڕەکی عەسکەری لە قەزای خورماتو هاوڵاتیانی نیگەران کردوەو لەماوەی چەند مانگی رابردودا، زنجیرەیەک...
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆگان و داود ئۆغڵو کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە تورکیاو بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ...
مەسعود بارزانی: ناحەزان لە كۆتاییدا باجی تاوانەكانیان دەدەن
مەسعود بارزانی پەیامێک بەبۆنەی جەژنی رۆژوی ئێزیدیان بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، سەركەوتنی گەورەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان ...
بەوێنە؛ بەڕێوەچونی قۆناغی‌ دوه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی گۆڕان لە سلێمانی
به‌ چاودێری‌ ده‌سته‌یه‌ك له‌ پارێزه‌رانی‌ سه‌ربه‌خۆ و رێکخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی،‌ قۆناغی‌ دوه‌می‌ خولی‌ سێهه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ...
جەبار یاوەر: دەیان جۆر فڕۆکەی جەنگیی بیانی لە ئاسمانی هەرێمدان
ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە بەپێویستی دەزانێت کورد بەشدار بێت لە ئازادکردنی موسڵ و ئەوەش دەخاتەڕو، کە رزگارکردنی موسڵ پرۆسەیەکی ...
قۆناغی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سەعات (9)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، قۆناغی دوەمی هەڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری...
مالیكی: تیرۆریستان له‌ هه‌رێم به‌ ئازادی‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌
نوری‌ مالیكی، جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كرابێت سه‌باره‌ت به‌ دروستبونی مه‌ترسی له‌سه‌ر شاری‌ موسڵ....
سه‌باره‌ت به‌ ئازادنه‌كردنی نیاز عه‌زیز، یاداشتێك درایه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئازاد نه‌كردنی نیاز عه‌زیزی‌ رۆژنامه‌نوس یاداشتێكی ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه‌....
پێشمەرگە و شەڕڤانان لە کۆبانێش شەڕە سەختەکەیان دەستپیکرد
پێشمەرگە و شەڕڤانان لە کۆبانێش شەڕە سەختەکەیان دەستپیکرد...
پێشمەرگە لە کۆنترۆڵکردنەوەی شنگال نزیکدەبێتەوە
پێشمەرگە لە کۆنترۆڵکردنەوەی شنگال نزیکدەبێتەوە...
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
جێگری سه‌رۆكی‌ ئەنجومەنی نوێنەران: پێشمه‌رگه‌ ‌هێزێكی‌ خۆڕاگر و سه‌ربه‌رزه‌ وه‌ك چیاكانی‌ كوردستان
قه‌ره‌ته‌په‌؛ (3) هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی‌ خۆیان
ئۆباما: بە توندی وەڵامی کۆریا دەدەینەوە.. رێگە نادەین هیچ دیکتاتۆرێک خۆی بسەپێنێت
مەولود چاوش ئۆغلۆ: پێش مانگی ئادار راهێنان بە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەکەین
عێراق چوار فڕۆکەی جۆری (بۆینگ) وەردەگرێت
ئوستورالیا؛ دایکێک هەشت منداڵی خۆی دەکوژێت
بوته‌فلیقه‌ ''خه‌ڵه‌فاوه''
پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و رزگاركردنی شه‌نگال
پیرۆزبایی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی‌ (جەژنی رۆژو)ی ئێزیدیان
رێباز محه‌مه‌د: به‌شێكی‌ زۆری‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ له‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
رێژه‌ی‌ به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ گۆڕان
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ فه‌تحوڵا گویله‌ن ده‌ركرا
به‌ وێنه‌؛ كۆتاییهاتنی‌ قۆناغی‌ دوه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ مه‌كۆكانی (سۆران و چۆمان و رواندز)
میلیشیایه‌كی شیعه‌ دوزخورماتوی‌ شڵه‌قاند
هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات.. ئەنجامەکان بڵاودەکرێتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کوژرانی جێگرێکی ئەبوبەکر بەغدادی پشتڕاست دەکاتەوە
بەوێنە؛ هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەولێر و کۆیەو شارەزور
هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخی ئەمنی گەڕەکی عەسکەری دەدرێت
زانیاری‌ نوێ لەبارەی رێگری لەپیربون و درێژكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌ن
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆگان و داود ئۆغڵو کۆدەبێتەوە
مەسعود بارزانی: ناحەزان لە كۆتاییدا باجی تاوانەكانیان دەدەن
بەوێنە؛ بەڕێوەچونی قۆناغی‌ دوه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی گۆڕان لە سلێمانی
جەبار یاوەر: دەیان جۆر فڕۆکەی جەنگیی بیانی لە ئاسمانی هەرێمدان
قۆناغی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مه‌ریكا: سێ گه‌وره‌ سه‌ركرده‌ی‌ داعش كوژراون
مالیكی: تیرۆریستان له‌ هه‌رێم به‌ ئازادی‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌
سه‌باره‌ت به‌ ئازادنه‌كردنی نیاز عه‌زیز، یاداشتێك درایه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
کارلۆس: لەبەر ئەمەیە رۆناڵدۆ لەپێش میسیەوەیە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: (1300) هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر مۆڵگەکانی داعش
دابەزینی نرخی نەوت، پەسەندکردنی بودجەی عێراقی دواخستەوە
پێشمەرگە و شەڕڤانان لە کۆبانێش شەڕە سەختەکەیان دەستپیکرد
گۆڕێکی‌ دیکەی‌ بەکۆمەڵی‌ دەستی‌ داعش دەدۆزرێتەوە ... (230) تەرمی‌ تێدایە
پێشمەرگە لە کۆنترۆڵکردنەوەی شنگال نزیکدەبێتەوە
بیرەوەرییەکانی کچە شەڕڤانێکی سەرکردە لە کۆبانێ
لە کۆبانی سێ خاڵی‌ گرنگی‌ دیکە لە داعش دەسەنرێتەوە
لەمەودوا دەبێت تەنها فۆنتی یونیکۆد بۆ نوسراوە فەرمییەکان بەکاربهێنرێت
پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا گه‌یشت .. له‌ شه‌ممه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
چیرۆكی‌ كوشتنی كچه‌ خوێندكاره‌كه‌ی‌ قه‌ڵادزێ
پێشمەرگە بەردەوامە لە پێشڕەویکردن.. گورزی کوشندەیان لە داعش وەشاندوە
هەولێر؛ خوێندكارانی‌ كۆلیژی‌ زانستی زانکۆی سەڵاحەدین مانگرتنیان راگەیاند
كوه‌یت ره‌زامه‌ندی‌ نیشاندا له‌سه‌ر دواخستنی‌ پێدانی‌ قه‌ره‌بوه‌كانی‌ له‌لایه‌ن عێراقەوە
مردوانی‌ ئیبۆلا له‌ (7) هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرجەم داوا یاساییەکانی لەسەر رۆژنامەنوسان کشاندەوە
داڕمانی ئابوری روسیا و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان
بەڕێوەبەری گشتی چاکسازیەکانی هەرێم: لە دەرکردنی لێبوردنی گشتی ناعەدالەتی هەبوە