سەرۆکی هەڵبژێردراوی فەنزەوێلا به‌خۆپیشاندان وه‌ڵامی‌ خۆپیشاندان ده‌داته‌وه‌

(سبەی):
نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ فه‌نزه‌وێلا داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد له‌و رۆژه‌دا كه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌نیازه‌ له‌دژی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌که‌ خۆپیشاندان سازبكات ئه‌وانیش له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له‌وته‌یه‌كدا كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ره‌سمی‌ فه‌نزه‌وێلاوه‌ پێشكه‌شیكرد، مادۆرۆ وتی‌ "هێشتا داوای‌ ئاشتی‌ ده‌كه‌م، داوا له‌گه‌ل ده‌كه‌م خه‌باتی‌ ئاشتیانه‌ بكه‌ن". داواشی‌ له‌ لایه‌نگرانی‌ كرد له‌ رۆژانی‌ سێشه‌ممه‌‌و چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ ولاَت خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن
سه‌رباری‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و داواكاری‌ بۆ دوباره‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ سۆسیالیستی‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌سه‌ندكرد كه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌فه‌نزه‌وێلا به‌ڕێوه‌چو.
تیبیسای‌ لۆچینا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ فه‌نزه‌وێلا كه‌ ژنێكه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رایگه‌یاند "ئه‌و سه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژێردراوه‌" ئه‌نجامی‌ رەسمی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ راده‌ستی‌ مادۆرۆ كرد، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی‌ هه‌واڵی‌ راده‌ستكردنی‌ ئه‌نجومه‌كانیش له‌شاری‌ كاراكاسی‌ پایته‌خت پێكدادادان له‌نێوان لایه‌نگرانی‌ (گابریلیس) ی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیس رویدا، له‌ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گازی‌ فرمێسكڕێژیان له‌دژی‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار به‌كارهێنا كه‌ دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڕه‌كێكیشدا له‌پایته‌خت لایه‌نگرانی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ له‌ باڵه‌كۆنی‌ ئاپارتمانه‌كانیانه‌وه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌‌و به‌پێداكێشانی‌ قاپ‌و قاچاخ گوزارشتیان كرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆیان.
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری‌ دیكه‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كورت ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و هۆتێله‌دا گرت كه‌ چاودێرانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تێدایه‌‌و به‌مه‌به‌ستی‌ چاودێریكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌، خوێندكاره‌كان داوایان له‌چاودێره‌كان كرد رونی‌بكه‌نه‌وه‌ چۆن ده‌توانن رایبگه‌یه‌نن كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ رون‌و خاوێن بوه‌.

ناشه‌رعی‌
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن (گابریلیس) كه‌ به‌جیاوازییه‌كی‌ كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كی‌ فه‌نزه‌وێلای‌ به‌ مادۆرۆی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆچكردو هۆگۆ چافێز دۆڕاند، داوایكرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و باسیله‌وه‌ش‌وكرد له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگداندا ساخته‌كاری‌‌و فروفێل هه‌بوه‌.
گابرلیلیس ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌شی‌ كه‌ مادۆرۆی‌ كاندیدی‌ هۆگۆی‌ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت به‌ده‌ستیهێنا به‌ "سه‌ركه‌وتنێكی‌ ناشه‌رعی‌" ناوبرد‌و داوای‌ له‌لایه‌نگرانی‌ كرد خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ له‌دژی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ مادۆرۆ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا 3200 روداو رویداوه‌ كه‌ ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت‌و دۆخی‌ ئێستا وڵاتیشی‌ به‌ "قه‌یران" ناوبرد.
به‌پێی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیكاری‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی‌ فه‌نزه‌وێلا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ دیاریكردنی‌ سه‌رۆكی‌ ولاَت له‌ مردنی‌ هۆگۆ چافێزی‌ سه‌رۆكی‌ پێشو به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌وه‌، نیكۆلاس مادۆرۆی‌ جێگری‌ چافێز رێژه‌ی‌ 50.7% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌‌و ركابه‌ره‌كه‌ی‌ گابریلیسی‌ كاندیدی‌ ئۆپۆزسیۆن 49.1% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.
ڤیلادیمیر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا‌و رائول كاسترۆی‌ سه‌رۆكی‌ كۆبا وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌س‌و سه‌رۆكی‌ وڵاتان پیرۆزیاییان كرد له‌ بردنه‌وه‌كه‌ی‌ مادۆرۆ، به‌لام ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا داوای‌ كرد جارێكی‌ دیكه‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژماربكرێته‌وه‌‌و ئه‌وه‌شی‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ گرنگ ناوبرد له‌ پته‌وكردنی‌ متمانه‌ی‌ هاولاَتیانی‌ فه‌نزه‌وێلا به‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.


16/04/2013 بینین: 666
 
زیاتر
به‌ ئاڵای روسیاوه‌ چونه‌ ناو ئۆكرانیا
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ رۆیته‌رز رایگه‌یاند، شەش زیلی‌ زرێپۆش كه‌ پڕبون له‌سه‌رباز به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ خۆیانكردوه‌ به‌ناو شارۆچكه‌ی‌ (سلافیانسك) له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئۆكرانیا....
ئۆباما‌و پۆتین چییان وت؟
به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كان له‌ واشنتۆن‌و مۆسكۆوه‌ رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا‌و ڤیلادیمیر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا جارێكی‌ تر له‌ باره‌ی‌ قه‌یرانی‌ ئۆكرانیاوه‌ به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردوه‌....
ئه‌مڕۆ دو كوڕه‌كه‌ی‌ قه‌زافی‌ دادگایی‌ ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ له‌ شاری‌ ته‌رابلوسی‌ پایته‌خت پرۆسه‌ی‌ دادگایكردنی‌ هه‌ردو كوڕه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافی‌ سه‌رۆكی‌ پێشوی‌ لیبیا (ساعدی‌‌و سه‌یفولئیسلام) به‌ڕێوه‌ده‌چێت....
ئه‌فغانستان؛ به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان عه‌بدوڵا له‌ پێشه‌وه‌یه‌
به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان كه‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكرده‌وه‌، عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پێشوی‌ ئه‌فغانستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا ...
چۆن به‌ (447) زمان ده‌ڵێیت هه‌ڵمبژێره‌؟
نێڵسۆن ماندێلا سه‌رۆكی‌ كۆچكردوی‌ باشوری‌ ئه‌فه‌ریقا وته‌یه‌كی‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا به‌ زمانێك قسه‌ت كرد كه‌ لێت تێبگات ئه‌وا ده‌چێته‌ ئه‌قڵیه‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ زمانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ قسه‌ت له‌گه‌ڵ كرد ده‌چێته‌ دڵیه‌وه‌"....
فڕۆكه‌یه‌كی سوریا تێكده‌شكێنرێت و له‌ناوبردنی چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كانیشی ملیۆنان دۆلاری تێده‌چێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری (میك)ی سوپای‌ سوریا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌وه‌ راگه‌یه‌نرا و به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاش تێچوی له‌ناوبردنی چه‌كه‌ كیمیاویه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌ نزیكه‌ی (١٠) ملیۆ...
ئه‌مه‌ریكا؛ قوتابیه‌ك (20) هاوڕێی‌ خۆی‌ به‌ چه‌قۆ بریندار ده‌كات
شه‌وی‌ رابردو لە خوێندگایەكی ئامادەیی لە ویلایەتی پەنسلیڤینای ئەمەریكا، قوتابیه‌كی‌ تەمەن (16) ساڵ به‌ چەقۆ (20) هاوڕێی‌ خۆی‌ له‌ناو قوتابخانه‌كه‌ بریندار دەكات....
كۆریای‌ باكور جارێكی‌ تر ''رێبه‌ر'' هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه‌
ده‌زگا راگه‌یه‌ندنه‌ ره‌سمییه‌كانی‌ كۆریای‌ باكور رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ جارێكی‌ تر سه‌رۆك (كیم جۆن ئون) وه‌ك رێبه‌ری‌ ولاَت...
دەنگۆی دۆزینەوەی فڕۆکە مالیزیەکە لەئارادایە.. سەرنشینەکانی زیندون
سەرچاوەیەکی هەواڵگری روسیا ئاشکرای دەکات، فڕۆکە مالیزییەکە لە ناوچەیەکی سنورییە لە نزیک شاری قەندەهار لە ئەفغانستان و دەشڵێت،...
ئه‌سه‌د بۆ پۆتن: من یانۆكۆڤیچ نیم و هه‌رگیز ده‌سه‌ڵات جێناهێڵم
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا، ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی پێشوی‌ ئۆكرانیا نیه‌و هه‌رگیز كورسی ده‌سه‌ڵات جێناهێڵێت....
کۆریای باکور؛ لەگەڵ یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا (600) کەس لەسێدارە دەدرێن
هەڵمەتی پاكتاوکردن لە کۆریای باکور بەردەوامی هەیە و وابڕیاریشە لەگەڵ بەستنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی ئەو وڵاتە (1200) کەس لەسێدارەبدرێن یان دوربخرێنەوە....
هیندستان؛ گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ به‌به‌شداری زیاتر له‌ (800) ملیۆن هاوڵاتی،‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومەنی‌ یاسادانان (په‌رله‌مان) له‌ وڵاتی‌ هیندستان بەڕێوە ده‌چێت....
ئه‌فغانستان؛ سه‌ركرده‌كانی‌ جیهان ستایشی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن
حامید كارزای‌ سه‌رۆكی‌ ماوه‌ ته‌واوبوی‌ ئه‌فغانستان ستایشی‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌فغانی‌ كرد كه‌ به‌ ملیۆنان كه‌س له‌به‌رده‌م بنكه‌كانی‌ ده‌نگداندا راوه‌ستاون به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ وڵات‌و به‌ره‌نگاری‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ تالیبان بونه‌ته...
ئه‌فغانستان؛ ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان داخران ... (20) رۆژی تر كارزای كورسییه‌كه‌ی چۆڵ ده‌كات
ئێواره‌ ئه‌مڕۆ، ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌ڕوی ده‌نگده‌رانی ئه‌فغانستاندا داخران، كه‌ به‌شداریان كرد له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌یان و بڕیاره‌ (24)ی ئه‌م مانگه‌ش ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئاشكرا بكرێت....
جێنشینی‌ كارزای‌ هه‌ڵده‌بژێرێت
پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌ ئه‌فغانستان ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌ له‌ دوای‌ روخانی‌ رژێمه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان له‌ ...
سەرۆكەكەی ئۆرۆگوای هاتە پلەی دوەم ... سه‌رۆكی لەو هەژار تر هەیە
كاتێك چۆنیەتی ژیانی رۆژانەی خۆسێ مۆخیكا، سەرۆكی ئۆرگوای دەبینین یا دەخوێننەوە، چەند راستییەك دەربارەی ئەم سەرۆكە دەردەكەوێت، که‌ له‌ شێوازی ژیانی یان لە پێنەكردنی پێڵاو لە كۆبونەوە گرنگەكاندا ره‌نگده‌داته‌وه، تەنانەت زۆربەی خەڵكی ده‌ڵێن كە ئەو (هەژا...
ئاوارەکانی سوریا چواریەکی دانیشتوانی لوبنان پێکدەهێنن
ئامارێکی نوێ دەریدەخات، بەهۆی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەیانەوە، رۆژانە زیاتر لە (٢٥٠٠) هاوڵاتی سوریا، رو لە لوبنان دەکەن و لە ئێستاشدا چوار یەکی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن....
سوریا؛ تەنها لە ماوەی دە رۆژدا زیاتر لە (١٠٠٠) کەس بونەتە قوربانی
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایدەگەیەنێت؛ لە ماوەی دە رۆژی رابردودا، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سوپای ئەسەد و چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانه‌وه‌ زیاتر لە (١٠٠٠) کەس بونەتە قوربانی....
به‌هۆی شكستی حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌
به‌هۆی شكستی حیزبی سۆسیالست له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی فه‌ره‌نسا، جۆن مارك، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌....
هه‌ردو كۆریاكه‌ تۆپبارانی سنوره‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ن
كۆریای باكور (500) تۆپی دورهاوێژ ئاراسته‌ی خاكی كۆریا باشور ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆریای باشور وه‌ڵامی تۆپبارانه‌كه‌ی دایه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك تۆپی ئاراسته‌ی سنوری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان هه‌ردو وڵات كرد....
بەتۆمەتی خیانەتی گەورە موشەرەف لە سێدارە دەدرێت
بە تۆمەتی ئەنجامدانی خیانەتی گەورە دادگای پاکستان، سەرۆکی پێشوی وڵاتەکەی تاوانبارکرد و سزای لە سێدارەدانی هەتا مردنی بۆ دەرکرد....
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
چه‌مچه‌ماڵ؛ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ پارتی‌ له‌سه‌ر ستونێكی‌ كاره‌با گیانی‌ له‌ده‌ستدا
خدران و بناری‌ كۆسره‌ت؛ پشتیوانی‌ خۆیان بۆ لیسته‌كانی (78) و (234)ی گۆڕان دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌
به‌ ئاڵای روسیاوه‌ چونه‌ ناو ئۆكرانیا
بەوێنە؛ مۆزەخانەی سەرای سلێمانی کرایەوە
فازیل میرانی: هەفتەی داهاتو سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژیردرێت
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌مه‌ودوا ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان خۆیان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌بن
بەوێنە؛ کەشتییەکەی گۆڕان بەنێو شارەزوردا بەرەو هەڵەبجە تێپەڕی
قوباد تاڵه‌بانی‌: غیابی‌ تاڵه‌بانی‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كی‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی‌ و هه‌رێمی كوردستان نه‌بوه‌
لالش؛ پیرۆزترینی‌ ئێزدیه‌كان
گۆرانی ئینزیبات: گۆڕان هەڵقوڵاوی ناخی ئەم کۆمەڵگەیەیە
''هەرێم سود لە پاشماوەکان وەرناگرێت و هۆکاری پیسبونی ژینگەشە''
مەلا سامان سەنگاوی: دەنگدان بەم دەسەڵاتە، ستەمە
کادیرێکی پێشکەوتوی یەکێتی وازهێنانی خۆی لەو حیزبە راگەیاند
گۆڕانخوازانی هۆڵەندا ئاهەنگێک ساز دەکەن
ئاهەنگێک بۆ پشتیوانی لیستەکانی (234) و (78)ی گۆڕان لە (کیل) سازدەکرێت
كه‌سێكی‌ به‌ره‌گه‌ز ئێرانی‌ لە پێنجوێن گیانی‌ له‌ده‌ستدا
هۆڵه‌ندا؛ پشتگیری‌ بۆ لیسته‌كانی‌ (234) و (78) به‌رده‌وامه‌
بەوێنە؛ ئاهەنگی پشتیوانی لیستی (234)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ نه‌رویژ
زنجیرەیەک تەقینەوە لە قەرەتەپە رویداو شەڕێکی قورسیش لەئارادایە
بەوێنە.. کەشتیەکەی گۆڕان گەشتەکەی دەستپێکرد
''بەرپرسانی پارتی سەدان دۆنم زەوییان لە شەقڵاوە داگیرکردوە''
گۆڕان ده‌یه‌وێت رێگاوبانه‌كانی‌ سلێمانی‌ چی‌ لێ بكات؟
فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ جه‌زیره‌‌و بادیه‌ كوژرا
زەمینلەرزەیەک سلێمانی هەژاند
سبه‌ینێ گۆڕانخوازانی‌ گه‌رمیان و كه‌شتیه‌كه‌یان ده‌چنه‌ سه‌یدسادق و پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌
جۆش و خرۆشی بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ گۆڕانخوازان له‌ به‌رده‌م مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی (وێنه‌)
بانگه‌شه‌كردن بۆ لیستی‌ 234 له‌ كه‌ركوك (وێنه‌)
گه‌رمیان؛ له‌ روداوێكی‌ هاتوچۆدا چواركه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
كه‌لار؛ بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ گۆڕانخوزان (به‌وێنه‌)
كاندیده‌كان چاویان بڕیوه‌ته‌وه‌ خێزانێكی 167 كه‌سى (به‌ وێنه‌)
چۆمان؛ بانگه‌شه‌ی‌ كاندیده‌كانی‌ گۆڕان (وێنه‌)
مسته‌فا ئه‌حمه‌د: هیوادارم هەمو كوردێكی دڵسۆزو بە شەرەف پشتگیری لیستەكانی گۆڕان بكات
پێچه‌وانه‌ی‌ یاسا و رێنماییه‌كانه‌ ...كاندیدێكی‌ یه‌كێتی‌ له‌ناو زانكۆی‌ چه‌مچه‌ماڵدا بانگه‌شه‌ ده‌كات
بەوێنە؛ کردنەوەی بنکەی بانگەشەی گۆڕان لە باسرمە
باوكی‌ شه‌هید بیلال داواده‌كات خه‌ڵكی‌ هه‌ولێر و بادینانیش سزای‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بده‌ن كه‌ ده‌ستی‌ ده‌چێته‌ خوێنی‌ لاوه‌كانیان
قادر كه‌ره‌م؛ هاوڵاتییەک به‌ كوژراوی‌ دۆزرایه‌وه‌
یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌كداری‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ڕفێندرێت
به‌وێنه‌؛ بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی شه‌هید گه‌رمیان بۆ لیسته‌كانی (78)و (234)ی گۆڕان له‌ چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه‌
ئەنجومەنی سویسرای گۆڕان رەوەندی کوردی ئاگاداردەکاتەوە بۆ به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
گۆڕان و پارتی‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌
ژنێكی گه‌رمیانی بۆ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر: دو ساڵە بێ دادگاییكردن كوڕه‌ بێتاوانه‌كه‌م لە زینداندایە
بەڤیدیۆ؛ نەوەی نوێ-ش دژی گەندەڵکاران و پشتیوانی گۆڕانن
کۆمەڵگای شۆراوی کەرکوکیش لەسەر بنەمای مەحسوبیەت و مەنسوبیەت دابەشکرا
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ریش وازی له‌ یه‌كێتی هێنا
گۆڕان: ناوی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌یانده‌ینه‌ دادگا كه‌ داوای‌ كارتی‌ ده‌نگدان له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن