|
ئامار و مێژوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا
|
|
|
جامی نه‌ته‌وه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا 2 ساڵ جارێك به به‌شداری 16 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و كیشوه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌چێت،ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و ده‌چێته خانه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (fifa) وه،ئه‌م پاڵه‌وانێتیه گرنگه بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1957دا گه‌ڵ دروستبونی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقای باشوردا دامه‌زراوه‌و تا ئێستا 26 جه‌وله‌ی ئه‌و قاره‌مانێتیه له وڵاته جیاوه‌زه‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره ئه‌نجامدراوه، بڕیار وایه رۆژی 10/1/2010 له وڵاتی ئه‌نگۆلا بیستوحه‌وته‌مین جه‌وله‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ده‌ستپێبكات كه له كۆی 53 وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقا ته‌نها 16 هه‌ڵبژارده به‌شداری ده‌كه‌ن كه دابه‌ش كراون به‌سه‌ر 4 كۆمه‌ڵه‌دا به‌م شێوه‌یه:
كۆمه‌ڵه‌ی A:ئه‌نگۆلا – مالی – مالاوی – جه‌زائر
كۆمه‌ڵه‌ی B:كۆتیڤار – بۆركیتا قاسۆ – غانا – تۆگۆ
كۆمه‌ڵه‌ی C:میصر – نه‌یجیریا – مۆزه‌مبیق – به‌نین
كۆمه‌ڵه‌ی D:كامیرۆن – گابۆن – زامبیا – تونس
سه‌رژمێری و مێژوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه:
*یه‌كه‌مین جه‌وله‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له ساڵی 1957 له وڵاتی سودان به‌ڕێوه‌چو كه تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی میصر له یاری كۆتاییدا روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌سیوبیا بوه‌و یاریه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 4 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌و بوه پاڵه‌وانی یه‌كه‌مین جه‌وله‌ی ئه‌و قاره‌مانێتیه.
*یاریزانی میصری (ره‌ئفه‌ت عه‌تیه) خاوه‌نی یه‌كه‌مین گۆڵی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یه،ئه‌و گۆڵه‌شی له یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سودان له یه‌كه‌م یاری جامی 1957 دا تۆماركرد.
*هه‌ڵبژارده‌ی میصر خاوه‌نی زۆرترین نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یه كه توانیویه‌تی 6 جار له ساڵه‌كانی (1957-1959-1986-1998-2006-2008) نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به‌ده‌سبێنێت.
*هه‌ڵبژارده‌ی غانا 4 نازناوی له ساڵه‌كانی (1963-1965-1978-1982) به‌ده‌سهێناوه.
*هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن 4 نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی له ساڵه‌كانی (1984-1988-2000-2002) به‌ده‌سهێناوه.
*هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا توانیویه‌تی 2 جار له ساڵه‌كانی (1968-1974) ئه‌م نازناوه به‌ده‌سبێنێت.
*هه‌ڵبژاردی كۆنگۆی دیموكرات دوجار نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ی له ساڵه‌كانی (1980-1994) به‌ده‌سهێناوه.
*هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانی (تونس – ئه‌فریقای باشور – كۆتیڤار – جه‌زائر-مغرب-كۆنگۆ-سودان-ئه‌سیوبیا) یه‌كی جارێك نازناوی ئه‌م جامه‌یان به‌ده‌سهێناوه.
*یاریزانی میصری (ئه‌یمه‌ن مه‌نصور) به تۆماركردنی ئه‌و گۆڵه‌ی كه دوای تێپه‌ڕینی 23 چركه له هه‌ڵبژارده‌ی گابۆنی تۆماركرد له پاڵه‌وانێتی ساڵی 1994 ی ئه‌م جامه‌دا خاوه‌نی خێراترین گۆڵه له مێژوی ئه‌م قاره‌مانێتیه‌دا.
* یاری كۆتایی ساڵی 1992 ی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به 24 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه كۆتایی هات كه له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی كۆتیڤار و هه‌ڵبژارده‌ی غانادا ئه‌نجامدرا.
*120 هه‌زار هانده‌ر له یاری كۆتایی ساڵی 2006 ی نێوان هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ی كۆتیڤار و میصر ئاماده‌بون،ئه‌م ژماره‌یه‌ش به زۆرترین ڕێژه‌ی به‌شداربونی هانده‌ران داده‌نرێت له مێژوی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا.
Saturday, January 09, 2010
|
|
|
|