كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی/ باڵی ریفۆرم پشتیوانی خۆی بۆ لیستی گۆڕان ده‌ربڕی
(سبه‌ی):
كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باڵی ریفۆرم پشتگیری خۆی بۆ لیستی گۆڕان دوپاتكرده‌وه و داوا له گشت ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی باڵی ریفۆرم ده‌كات كه ئێستا له ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا ماونه‌ته‌وه، ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن.
له به‌یاننامه‌ی ژماره 2ی دا ئه‌و كۆمیته‌یه داوا ده‌كات ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له ریزه‌كانی یه‌كێتیدا ماونه‌ته‌وه له جێگاكانی خۆیان بمێننه‌وه و له كاتی ده‌نگداندا ویژدانی خۆیان ئاسوده بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگه‌یاندنی ژماره (2)ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان/ باڵی ریفۆرم
پاش ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنی ژماره (1)ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان/ باڵی ریفۆرمدا هه‌ڵوێستی رونی خۆمان راگه‌یاند سه‌باره‌ت به دۆخی ناله‌باری ناو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و دوای ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیمان چنگ نه‌كه‌وت، ته‌نانه‌ت زۆر بێباكانه گروپی باڵاده‌ست درێژه‌ی دا به ره‌فتاره نادیموكراته‌كانی خۆی، درێژه‌ی دا به ته‌نگ هه‌ڵچنین به ئه‌ندامه خاوه‌ن بیر‌وباوه‌ڕه جیاوازه‌كان و دید و بۆچونیان، درێژه‌دان به نانبڕینی كادر و ئه‌ندامانی (ی.ن.ك) و هه‌ڕه‌شه‌كردن له پاروی منداڵ و خێزانه‌كانیان، هه‌روه‌ها پۆست و پله‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامان له حیزب و حكومه‌ت و هێزه چه‌كداره‌كان، ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه رۆژ له‌دوای رۆژ هیچ ئومێدێكی باش له‌م گروپه باڵاده‌سته ناكرێت، به دیاریكراویش پاش ئه‌وه‌ی له رێكه‌وتنێكی نادیاردا، له ناو ژوره داخراوه‌كاندا، گرنگترین پڕۆژه كه ده‌ستوره هه‌ڵیان پروكاند، كه زۆر له مێژه له چه‌كمه‌جه‌كاندا قه‌تیس ماوه و نه‌خراوه‌ته‌به‌ر رای گشتی گه‌له‌كه‌مان له‌لایه‌ن پارله‌مانێكی ماوه‌به‌سه‌رچوه‌وه كه له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 24-6-2009دا ده‌نگی له‌سه‌ردراو سه‌پاندیان به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌وه‌ش به فه‌رامۆشكردنی ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له‌لایه‌ك، وه به‌م هه‌نگاوه‌شیان زه‌مینه خۆش ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندێتی له به‌غدا بۆ هه‌مان سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له كوردستان نه‌ك په‌رله‌مانی، وه بێ بایه‌خكردنی سیستمی فیدڕاڵی و به‌هێزكردنی سیستمی ناوه‌ندێتی له داهاتودا له‌لایه‌كی تر.
له‌م ساته وه‌خته ناسكه‌ی مێژوی گه‌له‌كه‌ماندا، كه ریزبه‌ندییه‌كی نوێ بۆ گۆڕان له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به هه‌مو چین و توێژ‌و پێكهاته‌كانی دروست بوه له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بۆ جیابونه‌وه‌ی حیزب له حكومه‌ت بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراتیه‌ت بۆ پاوه‌ننه‌كردنی ده‌سه‌ڵات بۆ شه‌فافیه‌ت و بۆ نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و بونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری له یه‌كتری بۆ سه‌روه‌ری یاسا، بۆ ده‌ستورێك كه له قازانجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت دور له پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات بۆ رۆڵی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ر له بڕیاری سیاسی بۆ هێنانه‌دی سیستمی نوێ. ئا له‌م كاته‌دا كه گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رده‌م چه‌ندین هه‌ڵبژاردندایه له‌وانه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق، باڵی ریفۆرمی (ی.ن.ك) رای ده‌گه‌یه‌نێ كه پاڵپشتی له لیستی گۆڕان ئه‌كات و داوا له هه‌مو هه‌ڤاڵان ئه‌كات ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان ده‌نگ بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئه‌و هێزه به‌رینه‌ی گۆڕان كه زۆر له جه‌ماوه‌ر و تێكۆشه‌رانی حیزب و لایه‌نه‌كانی تر و خه‌ڵكی بێلایه‌نی كوردستان جگه له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و هه‌ڤاڵانی پشتگری ئه‌كه‌ن، ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌رینه‌ی كه چه‌ندین خه‌ڵكی هه‌قبێژی سه‌ربه‌خۆ له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پشتگیریی ده‌كه‌ن.
گۆڕان ئێستا بوه‌ته دیارده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ریی هێنده گه‌وره، كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو تاكێكی گه‌له‌كه‌مان كه مافی ده‌نگدانی هه‌یه به جیاوازی ره‌گه‌زو بیروبۆچونی جیاواز و پێگه‌ی چینایه‌تی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی رۆڵی خۆی ببینێت بۆ سه‌رخستنی لیستی گۆڕان. كه بۆ ئێمه سه‌ربه‌رزییه ببینه پاڵپشتی ئه‌و ره‌وته‌و به‌و په‌ڕی توانامانه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی بكه‌ین.
جارێكی تر وه‌ك باڵی ریفۆرم داوا له‌و ئه‌ندام پێشمه‌رگه و كادیر و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌ین كه هێشتا له‌ناو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیدان، له‌به‌ر هۆیه‌ك له هۆیه‌كان، ماونه‌ته‌وه، داوایان لێده‌كه‌ین له جێگاكانی خۆیاندا بمێننه‌وه. دڵنیابن كه ئه‌وان هه‌ر وه‌ك جاران هاوڕێ‌و هاوخه‌باتی ئێمه‌ن، ئێمه چاك ده‌زانین كه ئه‌و سیاسه‌تی پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات و دارایی وڵات له‌لایه‌ن حزبه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوریی و ژیانی خه‌ڵكانێكی زۆری به‌ستۆته‌وه به خۆیه‌وه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره. ئاله‌م كاته‌داهه‌ڵوێستێك كه گه‌له‌كه‌مان له ئێوه‌ی ده‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌یه له كاتی ده‌نگداندا ویژدانی خۆتان ئاسوده بكه‌ن‌و ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان، لیستی ئێستا‌و ئاینده‌ی كوردستان.
به‌م راگه‌یاندنه‌ی باڵی ریفۆرم له (ی.ن.ك) ده‌بینه پاڵپشت و هانده‌ر و ده‌نگده‌ر له‌و ره‌وته به‌رفراوانه‌ی گۆڕان كه جگه له ئێمه چه‌ندین به‌ش‌و كه‌رتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیریی‌و سیاسیی له خۆده‌گرێت‌و بۆته هیوا و ئومێدێك كه له ناخی هه‌موو هاوڵاتییه‌كی كوردستاندا وه‌ك مۆم ده‌دره‌وشێته‌وه.
كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان/ باڵی ریفۆرم
26/ 6/ 2009