|
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بێتاقه‌ته
|
|
|
سبه‌ی
پاش كردنه ده‌ره‌وه‌ی به كارتی سورو سزادانی به را‌گرتن بۆ ماوه‌ی 2 یاری له لایه‌ن لیژنه‌ی ئینزیباتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوه،كریستیانۆ رۆناڵدۆ نیگه‌رانی خۆی به‌و بڕیاره ده‌ربڕی و ئاشكرایكرد كه یاری نه‌كردنی زۆر ئازاری پێده‌گه‌یه‌نێت،له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئه‌ی ئێس)ی ئیسپانی (كریستیانۆ) رایگه‌یاند ئه‌و بڕیاره‌ی لیژنه‌ی ئینزیباتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا له جێی خۆیدا نیه‌و زیاده‌ڕۆیی تێدا كراوه چونكه من به ئه‌نقه‌ست له‌و یاریزانه‌م نه‌داوه ئه‌و له كاتێكدا درێسه‌كه‌ی منی راده‌كێشا من ته‌نها ویستم ده‌ربازبم لێی به‌ڵام ئه‌و روداوه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و لوتی (متلیگا) شكا، یه‌كسه‌ر دوای كۆتایی هاتنی یاریه‌كه‌ش چوم بۆلای و داوای لێبوردنم لێ‌كرد،له درێژه‌ی وته‌كانیدا كریستیانۆ ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه زۆر خه‌فه‌ت ده‌خوات و هه‌ست به بێتاقه‌تیه‌كی زۆریش ده‌كات هه‌ربۆیه به‌هیوایه به‌هۆی ئه‌و تانه‌یه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی یانه‌كه‌ی له‌و بڕیاره‌یان داوه ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا به بڕیاره‌كه‌یاندا بچنه‌وه‌و ئه‌و سزایه لابه‌رن كه به‌سه‌ریدا سه‌پاندویانه.
Thursday, January 28, 2010
|
|
|
|