 |
|
Saturday, July 31, 2010 |
|
نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا: داوامانكردوه به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كی گشتی سه‌ربه‌خۆ بۆ هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی بكرێته‌وه |
(سبه‌ی):
كه‌مو كوڕی پێداویستیه‌كانی هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی له هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی رودانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا چه‌ندین زیانی مادی‌و گیانی له هاوڵاتیان‌و كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی بكه‌وێت، سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه‌ش لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان له راپۆرتێكدا كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رزیانكردوه‌ته‌وه، داوای ئه‌وه‌یانكردوه: فڕۆكه‌ی تایبه‌ت‌و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان بۆ هێزه‌كه دابین بكات‌و هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كی گشتی سه‌ربه‌خۆشیان بۆ دروستبكرێت.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا قادر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌نێو لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌تیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌مان له كاروباری هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت رۆتین و هه‌یكه‌لی ئیدار‌ی ئێستای هێزه‌كه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ئاسته‌دا نیه بتوانێت به‌سه‌ر روداوه‌كاندا زاڵ ببن، بۆیه له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌مان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رزكرده‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆی گشتیان بۆ دروستبكرێت به بودجه‌ی ته‌واوه‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن.
وتیشی: بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌و روداوه جۆراوجۆره‌كان له ناوچه دوره‌ده‌ست و شاخاویه‌كاندا كۆنتروڵ بكرێت، داوای ئه‌وه‌شمان كردوه له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان فڕۆكه‌ی تایبه‌تیان بۆ دابینبكرێت.

له لێدوانه‌كه‌یدا نه‌ریمان عه‌بدوڵا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه: له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌یان له روداوه‌كه‌ی ئوتێل سۆما، به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانی باسیان له سه‌رجه‌م ئه‌و گرفت و كه‌مو كوڕیانه كرد كه له‌كاتی كاركردندا توشی دێن و ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه شاره‌وانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له روی مه‌رجه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له ناو باڵه‌خانه‌كان و شوێنه گشتیه‌كاندا هاوكاریان ناكات.
دوێنێ هه‌ینی له‌كاتی روداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه له قه‌زای چوارتا، به‌هۆی نه‌بونی پێداویستی تایبه‌تی ئاگركوژاندنه‌وه مفه‌وه‌زێكی بنكه‌ی ئاگركوژاندنه‌وه‌ی چوارتا به ناوی (كه‌مال عه‌لی ساڵح) گیانی له ده‌ستداو له هه‌مان كاتدا دو كارمه‌ندی دیكه‌ی بنكه‌كه به‌ناوه‌كانی (ئازاد نه‌جم) و (مه‌ولود سه‌عید) بریندار بون. هه‌روه‌ها له‌و روداوه‌ی له نیوه‌ی مانگی رابوردو له ئوتێل سۆمای سلێمانی كه‌وته‌وه، به‌هۆی نه‌بونی پێداویستیه‌كانی رزگاركردنی هاوڵاتیان و زاڵبون به‌سه‌ر ئاگره‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌رگری شارستانی سلێمانی یه‌كێك بون له‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه‌ی له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه‌ا به كه‌مته‌رخه‌م درانه قه‌ڵه‌م.
جێی ئاماژه‌یه به‌پێی ئامارێكی دوهه‌فته له‌مه‌وبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی سلێمانی پۆلیسی دارستان، ته‌نها له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 14 روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له سنوری پارێزگای سلێمانی كه‌وتوه‌وه كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له 15 هه‌زار دۆنم پوش و په‌ڵاش و به‌رهه‌می كشتوكاڵی هاوڵاتیان سوتا. هه‌ر له هه‌فته‌ی رابوردودا له سنوری هه‌ولێرو سلێمانی چه‌ندین حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه رویانداوه كه به‌هۆیانه‌وه زیانی گیانی و مادی به سروشت و به‌رهه‌می كشتوكاڵی هاوڵاتیان گه‌شت. |
|
|
|